|
ڕۆڵی ژماره له پێكهاته‌ی
وشه‌ی كوردیدا (ناو به وێنه)
به‌شی دووه‌م و كۆتایی
د. سه‌باح مووسا- كۆلێژی
په‌روه‌رده/ زانكۆی كه‌ركووك
ته‌وه‌ری چواره‌م: بواری تر
أ ـ سوێند خواردن و جنێودان و هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شه: زۆرجار له‌بواری سوێند خواردندا ڕۆڵی ژماره به
زه‌قی دیاره و شوێنی ده‌ركه‌وتنی زۆر پێویسته، وه‌كو: سێ
به‌سێ بۆ ته‌ڵاق خواردن (سێ)، هه‌ردوو چاوم كوێر بێت شتی وام
نه‌كردووه (دووچاو)، سی و دوو ددانی ده‌شكێنم (سی و دوو)،
سێسندام لێی دا (جنێو)، دوو پێی ده‌شكێنم.
ب ـ بواری نه‌خۆشی: له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و
له‌دێر زه‌مانه‌وه بۆ دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خۆشی و
دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ژماره‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه،
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی ڕێكه‌وتن له‌زماندا یان
له‌زمانێكی دراوسێوه هاتۆته ناو زمانه‌كه‌مان یان به‌هۆی
كارتێكردنی زمانانی تره له‌سه‌ر زمانه‌كه‌مان.
وه‌كو (سێبه‌ڕۆ) جۆره نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه
تووشی سینگی مرۆڤ ده‌بێت، له‌گه‌ڵیدا له‌رزوتایه‌كی به‌هێز،
هه‌روه‌ها به‌واتای نۆبه‌تی دێت كه سێ رۆژه‌یه.
هه‌ندێك ده‌ڵێن جۆره نه‌خۆشییه‌كه كه كۆكه
ره‌شه‌ی له‌گه‌ڵدایه و ماوه‌كی زۆر نه‌خۆش به‌ده‌ست ئه‌و
كۆكه‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌ندێك جاریش وه‌ك جنێو به‌كاردێت.
(یاخوا تووشی سێبه‌ڕوو بێت)
(سێرۆژه) نه‌خۆشییه‌كه تووشی منداڵان ده‌بێت
و هه‌موو له‌ش و گیانی لیریك ده‌رده‌كات و سوور هه‌ڵده‌گه‌رێ
و ئه‌م كاره‌ش سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ج ـ زۆر لایه‌نی تر: وه‌ك مۆڵه‌ت وه‌رگرتن، زۆر
باوه مۆڵه‌ت وه‌رگرتن سێ رۆژ واتا (72) سه‌عاته، یان جه‌ژنی
ره‌مه‌زان و سێ رۆژه‌ی بووك و مردنی مرۆڤ و حه‌فتانه‌و
ساڵانه‌و رۆژانه‌و...هتد.
ت ـ سوێند خواردن: ژماره وه‌ك بواره‌كانی تر
به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا كۆمه‌لی ئه‌ندامی له‌شی مرۆڤ و باری
كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ئه‌كتیڤه و رۆڵی خۆی به‌جوانی ده‌بینێت،
وه‌ك له‌م نموونانه به‌رچاو ده‌كه‌ون (سێ به‌سێ ته‌ڵاقی
كه‌وتووه، هه‌ردوو چاوم كوێر بێت شتی وا نه‌كراوه، دوو پێی
بشكێت ئه‌گه‌ر درۆی كردووه.
ته‌وه‌ری چواره‌م: ره‌نگدانه‌وه‌ی ژماره
له‌ناوی كوردیدا:
ژماره وه‌ك به‌شێك له به‌شه‌كانی ئاخاوتن
رۆڵی ئه‌كتیف و چالاكانه ده‌گێڕێت له‌رۆنانی وشه‌و
ده‌سته‌واژه‌و جووته وشه، جگه له‌مانه‌ی باسمان كرد، ژماره
زۆرجار ئه‌رك و خاسیه‌تی تایبه‌تی ده‌بینێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی
ده‌بێته ناو، ئه‌مه‌ش له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تی كه ئه‌و
ژمارانه‌ی ده‌بنه ناو هه‌ر به ڕه‌گه‌زیش سه‌ر به ژماره‌ن.
هه‌ندێك له زمانه‌وانی كورد پێیان وایه كه ئه‌و ناوانه
سه‌ر به ژماره‌ن، (د. وریا عومه‌ر ئه‌مین) له‌كتێبی
(ئاسۆیه‌كی دی زمانه‌وانیی) له باسی فرێزی ناوی پێی وایه
ژماره به‌شێكه له‌ناو كاتێك باسی دروست بوون و پێكهاتنی
فرێزی ناویدا ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان باس‌دا ته‌ئكیدی
كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرجار له‌گه‌ڵا ئه‌و (ناو)انه جۆره
وشه‌یه‌ك دێت كه ته‌نیا له‌گه‌ڵا ژماره‌كان دێت كه ئه‌و
به‌ناو ناوزه‌دی ده‌كات، وه‌كو (ده‌جار)، به‌ڵام زۆر وشه هه‌ن
كه له‌ڕه‌گه‌زدا له‌ژماره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ده‌چنه
هه‌مان خانه‌وه، چونكه له‌ڕووی پێكهاته‌كه‌ی زمانی و
ئه‌دگاره واتاییه‌كان ده‌چنه خانه‌ی به‌شی ناوه‌وه،
به‌وێنه وشه‌ی (حه‌فته، هه‌فته) كه واتای رۆژه‌كانی
هه‌فته ده‌گه‌یه‌نێت و گوزارشت له رۆژه‌كانی هه‌فته ده‌كات،
ناوه، به‌ڵام له ژماره (حه‌فت) وه‌رگیراوه، چونكه ژماره‌ی
رۆژه‌كانی حه‌فته، حه‌وت رۆژن، لێره‌دا بووه‌ته ناو، وشه‌ی
(سه‌ده) كه گوزارشت له‌سه‌د ساڵا له ته‌مه‌ن و ژیان ده‌كات
و له‌هه‌مان كاتدا له‌ژماره (سه‌د)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه،
بۆیه وشه‌ی سه‌ده ناوه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه وشه‌ی حه‌فته‌و
سه‌ده له‌گه‌ڵا ژماره به‌كاردێت، وه‌ك چۆن ده‌ڵێین (دوو
هه‌فته، چوار سه‌ده، شه‌ش هه‌فته)، لێره‌دا ده‌ڕوانین
هه‌ردوو ناوی (سه‌ده ، هه‌فته) پاش ژماره‌كان هاتووه، واتا
ناون و هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتیش‌دا ژماره‌كه ده‌بێته
دیارخه‌ر بۆ ناوه‌كان و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی تایبه‌تی ڕێزمانییه.
وشه‌ی (چله) كه واتای تێپه‌ڕبوونی چل رۆژ
به‌سه‌ر له‌دایك بوونی منداڵا یان كۆچ كردنی یه‌كێك یان
تێپه‌ڕبوونی چل رۆژ له‌سه‌ر وه‌رزی هاوین یان زستان، له
كورده‌واریدا ده‌وترێت چله‌ی هاوین كه پله‌ی گه‌رماو كه‌ش و
هه‌وا ئه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی گه‌رما یان له سه‌هۆڵبه‌ندان و
سه‌رماوسۆڵه كه ئه‌وپه‌ڕی زستانه‌و ده‌وترێت چله‌ی زستان،
لێره‌دا وشه‌ی (چله) واتای چل رۆژ له‌سه‌ر شتێك، ناوه و
له‌ژماره‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه، به‌وێنه: سێ چله‌یه
كاره‌با كه‌مه.
له‌بواری پله‌ی ڕێكخستندا ژماره و ناو ئه‌وا
له‌و كاته‌دا كه ژماره‌ی ڕێكخستن به‌كاردێنین، ئه‌وا چه‌ند
حاڵه‌تێكی واتاسازی دێته ڕوومان به وێنه: كه ده‌وترێت
(شه‌شه‌م قوتابی هاتن) واتای ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات،
قوتابییه‌كان كه ئاماده بوونه، ژماره‌یان زۆره و له‌پله‌ی
نێوانیاندا شه‌شه‌مه، لێره‌دا رۆشنایی و جه‌خت له‌سه‌ر پله‌ی
قوتابییه‌كه كراوه، به‌ڵام له‌بوارێكی دی كه ده‌وترێت
(قوتابی شه‌شه‌م هات)، لێره‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ڕێكخستنی
ژماره‌ی قوتابییه‌كه كه پله‌ی شه‌شه‌مه له ریزی
قوتابیاندا، واتا له‌كۆی قوتابییه‌كان ته‌نیا شه‌شه‌م هاتووه،
له‌رووی یاسای ڕێزمانییه‌وه بواری یه‌كه‌م (شه‌شه‌م قوتابی)
رۆڵی دیارخه‌رو دیارخراو ده‌رده‌خات، له‌بواری دووه‌مدا ته‌نیا
ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له‌كۆی ژماره‌ی قوتابیان ته‌نیا
شه‌شه‌م قوتابی هاتووه.
له‌حاڵه‌تی یه‌كه‌م رۆشنایی خرایه سه‌ر
ژماره‌كه‌و له‌حاڵه‌تی دووه‌مدا تیشك خرایه سه‌ر ناوی
قوتابییه‌كه.
كه باس له‌ڕۆڵی ژماره له‌رۆنانی ناوی شوێن و
جێگا‌و ناوی تاك و دیارده‌و چه‌ند حاڵه‌تێكی تر ده‌كه‌ین، ئه‌وا
گومان له‌وه‌دا نییه كه ژماره ئه‌و ده‌وره چالاك و
ئه‌كتیڤه ده‌بینێت و كۆمه‌ڵێك وشه‌و ده‌سته‌واژه و فرێزمان
ریز به‌ند كردووه:
یه‌ك: یه‌كه‌م ژماره‌ی پاش (سفر)ه و ژماره‌ی
ته‌رتیبی و پله‌ی لێ ده‌بێته‌وه، وه‌ك (یه‌كه‌م ـ یه‌كه‌مین)
و (یه‌كان) بۆ رێزبه‌ندی ژماره، كه مه‌به‌ست ژماره (1 تا
10)یه و له‌م ژماره‌یه زۆر ناو‌و ئاوه‌ڵناوی و وشه‌ی لێكدراوی
لێ رۆنان ده‌بێت، به وێنه: یه‌ك رۆژه، یه‌ك ساڵه، یه‌ك
شه‌وه (یه‌كه‌م رۆژی به‌فری زستان) یه‌كه‌می پۆل، یه‌كه‌مین
قوتابی، یه‌ك ره‌نگ، یه‌ك ڕوو، یه‌ك زمان، یه‌كسان، یه‌كسه‌ر،
یه‌ك قسه، یه‌ك گرتن، یه‌كاڵا، یه‌ك لانه، یه‌ك له‌سه‌ر
یه‌ك، یه‌ك ماڵا، یه‌كه، یه‌ك و دوو، یه‌ك یه‌ك، یه‌كه‌م جار،
یه‌ك ده‌ست، یه‌ك ده‌ستی، یه‌ك باڵا، (به‌و كه‌سه ده‌وترێت
كه ته‌نیا خۆی كاروباری ماڵه‌وه بباته ڕێوه و به‌خێوكه‌ری
خێزان بێت)، یه‌ك تر، یه‌ك په‌رست، یه‌كه‌و راست، یه‌كێتی،
و... هتد.
بووكی یه‌ك شه‌وه: بۆ ئه‌و بووكه ده‌وترێت
كه له‌یه‌كه‌م رۆژی گواستنه‌وه‌ی بۆ ماڵی زاوا، وه‌ك له
ئیدیۆمدا ده‌وترێت بۆ یه‌كێ زۆر په‌له‌ی بێت (چییه خۆ بووكی
یه‌ك شه‌وه‌ت بۆ ئاماده نه‌كراوه)
یه‌ك باد: مرۆڤی لاواز و باریك
یه‌كپا: سه‌رسه‌ختی، لاساری، سووربوون.
یه‌ك چاو: یه‌كسانی، به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو
ده‌كات (ئیدیۆم)
یه‌ك دڵا و یه‌ك ده‌ست: خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و
برایه‌تی و نیاز پاكی.
یه‌ك ده‌نگ: هاوبیر، هاوڕاز، هاوهزر.
یه‌ك ره‌نگ: ته‌باو تفاق و یه‌كگرتوو.
یه‌كێكیان پۆڵا و یه‌كێكیان ئاسنه: واتا
هه‌ردووكیان ره‌قن و له‌گه‌ڵا یه‌كدا توند‌و تیژن.
یه‌كشه‌وه‌یه: به‌یه‌كێك ده‌وترێت كه زوو
ده‌وڵه‌مه‌ند بێت.
یه‌ك لنگه: جۆره گیایه‌كه.
یه‌كتری: یه‌كتر.
یه‌كجاره: به ته‌واوی، ئاخرجار.
یه‌ك چاوه: تاكه ژوورێك له‌ماڵكدا.
خانووه‌یه‌ك ته‌نیا یه‌ك ژووری تێدا بێت.
یه‌ك رۆ: واتا یه‌ك هه‌ڵوێست و بیر‌و باوه‌ڕ.
هه‌روه‌ها بۆ بۆ ژماره‌ی كه‌رتی و یه‌ك له‌دوای
یه‌كتر به زنجیره ژماره‌یه‌ك رۆڵی دیاره، به وێنه (یه‌ك
له‌سه‌ر یه‌ك، قوتابییه‌كان یه‌ك یه‌ك هاتن)
دوو: دووه‌م ژماره‌یه له‌زماندا پاش ژماره
یه‌ك، ژماره دوو له‌رۆنانی زۆر وشه‌ی تازه‌و لێكدراو رۆڵێكی
باڵای هه‌یه، هه‌ر به وێنه:
دووشه‌ممه: سێیه‌م رۆژی هه‌فته‌یه، هه‌روه‌ها
بۆ پله‌ی ته‌رتیبی ده‌وترێت (دووه‌م ـ دووه‌مین) دوو به‌دوو
(دوو دوو): واتا جووته بۆ رۆیشتن و هاوڕییه‌تی.
دوو لوله: شتێك دوو لوله‌ی هه‌بێت، وه‌ك
شه‌ستیره دوو لووله (جۆره چه‌كێكه)
دوازده: ناوی ژماره‌ی پاش یازده‌یه، پێی
ده‌وترێت (ده‌رزه‌ن) بۆ كه‌ره‌سته‌و كه‌ل و په‌ل، ئه‌م
دوازده‌یه بواری به‌كارهێنانی زۆره له‌زمانی كوردیدا، وه‌كوو
دوازده ئیمام: ناوی گوندێكه له‌ناوچه‌ی (كفری)، هه‌روه‌ها
شیعه مه‌زهه‌به‌كان دوازده ئیمامیان هه‌یه (دوازده ئیمام)،
دوازده هه‌وار.
دووانه: واتا جووته، بۆ ئه‌و دوو منداڵه‌ش
دوترێت، كه به‌یه‌ك سك له‌دایك ده‌بن (تۆم)
دووباره: شتێكی بۆ دووه‌م جار باس بكرێت یا
سه‌ر له‌نوێ كردنه‌وه.
دووبڕ: یه‌كسمێ كه دوو ساڵی ته‌واو كردووه.
دووبرا: واته (الشقیقان) به‌زمانی عه‌ره‌بی.
دوو برانگ: مه‌لێكی راوكه‌ره وه‌ك سه‌قره
شاهین.
دووبڕه: خشڵێكی سه‌ر كڵاوی ژنانه.
دوو بشی: لۆ، گرێ له‌ناو گۆشت.
دوو به‌خته: كاری دوو ئه‌نجام یا ده‌بێت یا نا.
دوو به‌رد: كێڵه‌كانی گۆڕ كه دوو به‌رده.
دوو به‌ره‌كی: كێشه‌و هه‌راو ناخۆشی كه ببێته
مایه‌ی په‌رته‌وازه‌یی.
دوو بزنی: ناوی گوندێكی ناوچه‌ی ساڵه‌یی سه‌ر
رێگای هه‌ولێر ـ كه‌ركووك.
دووبه‌ره: دوو نه‌وه، یان دوو تیره‌و هۆز.
دوو تیخ: تیخی كه هه‌ردوو لای ببرێت.
دوو پشكه: گیان له‌به‌رێكی زیان به‌خشه‌و
ژه‌هرداره‌ن گیایه‌كه بۆ ده‌رمان ده‌بێت.
دووخاڵا: دوو نوقته له‌سه‌ر یه‌كتر له‌بواری
نووسیندا.
دوو خه‌ت: ده‌ره‌جه‌یكی سه‌ربازی (نائب عریف)
پێ ده‌وترێت.
دوو دڵا: یه‌كێك له‌كارێكدا دوو دڵا بێت ده‌بی
یان نا.
دوو شێوان: گوندێكه له‌ناوچه‌ی شێوه سووری
نزیك رێداری مه‌ڵبه‌ندی ناحیه‌ی (شوان) له كه‌ركووك، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته نێوان دوو شیوی سه‌خته‌وه ناوه‌كه‌ی
له‌وه‌وه هاتووه.
دووفاق: دوو رووه یان (ازدوجیه) به‌عه‌ره‌بی.
دوو سه‌ره: شتێك دوو سه‌ری هه‌بێ، ئه‌مه‌ش
له داستان و چیرۆكه ئه‌فسانه‌وانییه‌كان زیاتر ره‌نگی
داوه‌ته‌وه وه‌ك ماری دوو سه‌ره، ئه‌ژدیهای دوو سه‌ره، وه‌ك
چۆن له‌باسی زوحاك و ئه‌ژدیهاكانی سه‌رشانی كه دوو سه‌ره
بوونه (نه‌ورۆز)
دووبز: شارۆچكه‌یه‌كی گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی
شاری كه‌ركووكه و دامه‌زراوی نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو گازه و به‌نداوێكی گه‌وره له‌سه‌ر
زێی گه‌وره لێیه كه به‌ناو شاره‌كه تێپه‌ڕ ده‌بێت، واتای
دووبز له ژماره دوو و (بز) به‌واتای لق، هه‌ندێكی تر پێیان
وایه كه بز له‌ماسی (بز)ه‌وه هاتووه، گوایه كاتی خۆی
راوچییه‌ك بۆ راوه ماسی ده‌چێت و دوو ماسی جۆری (بز) ده‌گرێت.
دووبزنی: ناوی گوندێكی ناوچه‌ی ساڵایه‌تی نزیك
شاری كه‌ركووكه.
دوانزه ئیمام: چه‌ند گوندێك به‌م ناوه
هه‌یه، دوانیان له ناحیه‌ی سیروانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه،
سێیه‌میان له قه‌رای كه‌لاره، وشه‌كه لێكدراوه له ژماره
(دوازده) و (ئیمام) نازناوێكی گه‌وره‌ی ئاینییه، گوایه
له‌سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامدا له‌ساڵی (21 ز) جه‌نگێكی نێوان
سوپای موسلمانان به‌سه‌كردایه‌تی (عقبه بن فرد) و سوپای
فورسه‌كان له‌ناوچه‌ی (كفری) رووی دا و له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و
جه‌نگه دوازده ئیمام شه‌هید بوون هه‌ندێكی تر پێیان وایه
له‌و گونده مه‌زاری دوازده ئیمام هه‌یه.
دووكان: قه‌زایه‌كی پارێزگای سلێمانییه و زێی
بچووك به‌ناو قه‌زاكه تێپه‌ڕ ده‌بێت و كاتی خۆی به‌نداوێكی
گه‌وره له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه له‌سه‌ر ئاوی زێیه‌كه بونیاد
نراو ئێستاكه ناوچه‌یه‌كی گرنگ و گه‌شتیارییه، ناوه‌كه
وشه‌یه‌كی لێكدراوه و له ژماره دوو و كان به‌واتای كانی
به‌رد هه‌ندێك ده‌ڵێین ناوه‌كه‌ی له وشه‌ی (دووكانیان) واتا
دووكانی ئاو.
دهۆك: زۆر راو بۆچوون له‌باره‌ی ناوی شاری دهۆك
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ناوه‌كه
له بنه‌ڕه‌تدا له ژماره‌وه هاتووه، كاتی خۆی له‌ساڵی 1975
بابه‌تێك له‌گۆڤاری (الف باْ ) بڵاوكرایه‌وه، گوایه
به‌سه‌رهاتێكی كۆن واباس ده‌كات كه له‌و ناوچه‌یه كه پێشتر
چووڵه‌وانی بووه، باڵنده‌یه‌كی گه‌وره ناوچه‌كه‌ی به‌دڵا
بووه و هێلانه‌ی تێدا كردووه و دوو هێڵكه‌ی كردووه له‌سه‌ر
تاشه به‌ردێكی ناوچه‌كه، بۆیه وتراوه دوو هوك واتا دوو
هێڵكه.
زۆر وشه‌و ناو له ئه‌نجامی ئه‌م ژماره‌یه
رۆنان ده‌بێت و هه‌رده‌م ده‌كه‌وێته پێش وشه‌كه‌و وشه‌ی نوێ
رۆنان ده‌بێت، بۆ وێنه: (دوباره) بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی شتێك
بۆ زیاتر له‌جارێك و دوو جار.
(ده
هه‌زار كه‌سه‌ی سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی)
جێی ئاماژه پێ دانه پێشگری (ده)ش هه‌یه،
كه نیشانه‌ی كرداری رانه‌بردووه و نیشانه‌ی كرداری رابردووی
به‌رده‌وامه له‌زمانی كوردیدا. به‌واتای ئیتر یان چیتریش دێت،
وه‌ك (ده‌باشه، ده بخه‌وه،..)
سێ: ژماره‌ی دوو و یه‌كه دوای ژماره دوو
دێت، له‌زمانی كوردیدا و له‌زۆر بۆنه‌و جه‌ژن و دیارده و
چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ژماره سێ زۆر به‌كاردێت رۆڵێكی
ئه‌كتیڤانه‌ی هه‌یه و زۆر چاڵاكه، هه‌ر به وێنه (سێ
رۆژه) له زۆر بواردا چاڵاكانه به‌كاردێت (سێ رۆژه بووك)،
ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی باوی كۆنه و ئێستاكه هه‌ندێك كه‌م
بووه‌ته‌وه، واتا دایك و خوشك و نزیكانی بووكه له ره‌گه‌زی
مێینه، پاش تێپه‌ڕبوونی سێ رۆژ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بووك
سه‌ردانی كچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و نیشانه‌ی پاكیزه‌یی كچه‌كه‌یان
دووپات ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها سێ رۆژه‌ی مردوو، ئه‌مه‌ش
دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییه، كه
پرسه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بۆ داده‌نرێت و له‌سێیه‌م رۆژیشدا
ژنان سه‌ر له‌ئێواره ده‌چنه سه‌ر قه‌بران له‌سوێند خواردندا
زۆرجار به‌كاردێت و جاری واش هه‌یه به‌هۆی ئه‌و سوێند
خواردنه مه‌سه‌له‌كه چاره‌نووساز ده‌بێت وه‌ك ده‌وترێت سێ
به‌سێ ته‌ڵاقی خوارد.
(سێ): پاش ژماره دوو دێت، به‌هه‌مان ده‌ستوور
رۆڵی دیار‌و به‌رچاوی هه‌یه له پێكهاته‌ی وشه‌ی كوردیدا،
ژماره سێ لێ رۆنان ده‌بێت و به‌هه‌مان شێوه وه‌كو (سی
جزمه‌ی قورئان)، كه مه‌به‌ست له‌و سی به‌شه‌ی قورئانه كه
جزمه عه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كات و تا جزمی سییه‌م كه به
سوره‌تی
(البقرة) كۆتایی پێ دێت. له ژماره سێ (سێ
سه‌د، سێ هه‌زار، سێ ملیۆن) و (سێیه‌م، سێیه‌مین) پێك دێت.
له ژماره سێ چه‌ند وشه‌و ناوێك رۆنان ده‌بن،
هه‌ر بۆ نموونه سێبه‌ڕوو: جۆره نه‌خۆشییه‌كه كه كۆكه
ره‌شه‌ی له‌گه‌ڵدایه و ماوه‌كی زۆر نه‌خۆش به‌ده‌ست ئه‌و
كۆكه‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌ندێك جاریش وه‌ك جنێو به‌كاردێت
(یاخوا تووشی سێبه‌ڕوو بێت)
سێ رۆژه: جۆره نه‌خۆشییه‌كه، تووشی منداڵان
ده‌بێت و هه‌موو له‌شی لیرك ده‌رده‌كات و ره‌نگی سوور
هه‌ڵده‌گه‌رێت و ئه‌م سوورییه‌ش پاش سێ رۆژ به ته‌واوی
ده‌رده‌كه‌وێت.
سێ ریسكان: یارییه‌كی فۆلكلۆری كورده‌واری و
پیاوه پیره‌كان تا رۆژی ئه‌مرۆمان به‌تایبه‌تی له گونده و
لادێیه‌كان بۆ كات به‌سه‌ر بردن ده‌یكه‌ن، دوو یاریزان
به‌رانبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و چوار گۆشه‌یه‌ك ده‌نه‌خشێنن و
له‌ناو ئه‌و چوار گۆشه‌یه سی چوار گۆشه‌ی ستوونی ئاسۆیی رێك
ده‌خه‌ن و ئه‌نجا هه‌ر یاریزانێك سێ به‌رد به‌رانبه‌ر یه‌ك
داده‌نێن و ده‌كه‌ونه گه‌مه كردن.
سێ به‌رده: بریتییه له‌سێ ته‌ڵاق خواردن.
سێ به‌گایه: گای سێیه‌م بۆ نۆره‌یی كردن له
كێلانی زه‌ویدا.
سێ به‌گایی: كاری ناڕاست و دروست.
سێ بازدان: یاریه‌كی فۆلكلۆری كورده‌وارییه،
هه‌ر یاریزانێك سێ بازی گه‌وره ده‌دات له زه‌وییه‌ك كه
خۆڵه‌كه‌ی نه‌رم و بیڵا ته‌پ كرابێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی
بازنداندا ئازار به له‌ش و گیانی بازده‌ره‌كه نه‌گه‌یه‌نرێت
و ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر سێ بازدانه‌كه‌ی رووبه‌رێكی درێژ ببڕێت
ئه‌وه براوه‌یه.
سێ و دووك راڕایی له كارێك، ئه‌وه كاره سێ
و دووی لێ مه‌كه.
سێزده: له‌لای میلله‌تی كورد‌و زۆربه‌ی
میلله‌تان ژماره سێزده یان سیازنه ژماره‌یه‌كی شومه‌و باو
نییه یان واتای نه‌گبه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ژماره‌یه
له‌كۆی ژماره ده و سێ دروست ده‌بێ.
سێ به‌سێ: جۆره هه‌ڵپه‌ركێیه‌كی كوردییه.
سێبه‌ندی: پیاوی بێ حه‌یاو بێ شه‌رم و لۆتی.
سێپایه: سێ به‌ردی گه‌وره كه قازانی
خواردنی له‌سه‌ر داده‌نرێت و ئاگر له‌ناو ئه‌و سێپایه
داده‌گیرسێت و ئێستاكه سێپایه به شیش و ئاسن دروست ده‌كرێت
و له‌شێوه‌ی سێگۆشه و ته‌نانه‌ت لو زۆر جێگا بۆ ئاو گه‌رم
كردن و ششتن به‌كارده‌هێنرێت.
سێداره: بۆ سزادانی تاوانبارانی تاوانی
گه‌وره حوكمی له‌سێداره‌دان ده‌رده‌چێت و جاران سێ داریان
له‌شێوه‌ی سێگۆشه به‌گوریس ده‌به‌سته‌وه و له ناوه‌ڕاستی
په‌تێك بۆ خنكاندنی ئه‌و تاوانباره درێژ ده‌كراو حوكمه‌كه‌ی
پێ جێبه‌جێ ده‌كرا، له‌زۆر وڵاتان ئه‌م جۆره حوكمه به‌دژی
مافی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و له‌زۆر وڵات حوكمی ئاوها
هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
سێشه‌ممه: چواره‌م رۆژی هه‌فته‌یه پاش دوو
شه‌ممه.
سێتاقان: گه‌ره‌كێكی كۆنی شاری هه‌ولێره
له‌كاتی خۆی جۆگایه‌كی گه‌وره‌ی پێدا تێپه‌ڕیوه و ئاوی شاری
هه‌ولێری دابین كردووه و ئه‌و جۆگایه له‌سێ كونه‌وه
ده‌هاته ناو گه‌ڕه‌كه‌وه واته له‌سێ تاقه‌وه ئه‌نجا
ناوه‌كه‌ی له‌و سێ تاقه‌وه هاتووه(1)
سێ گرتكان: ناوی گوندێكی كوردستانه.
سێ به‌ڵگۆك: تۆخمێكی گیایی ئاوییه.
سێ به‌ر: سێ رۆیی.
سێ بسك: گیایه‌كه ده‌كرێته خواردن.
چوار: ژماره‌ی پاش ژماره سێ دێت و كۆی سێ و
یه‌كه ژماره‌كانی دیكه چه‌ند ژماره‌یه‌كی لێ رۆنان ده‌بێـ،
وه‌كو: چوارده، چواره‌مین، چواره‌م، چوارده‌مین، چل،
چوارسه‌د... هتد.
چوارباخ: گه‌ره‌كێكی شاری سلێمانییه و
له‌ژماره چوار و ناوی باخ یان باغ واتا بیستان پێكهاتووه.
چوارتا: مه‌ڵبه‌ندی قه‌زای شارباژێری شاری
سلێمانییه، وشه‌كه له‌دوو وشه پێكهاتووه، ژماره چوار‌و
(تا) واتا به‌رد یان تاك.
چوارگۆشه: واتا چوار سوچ (مربع) ئه‌و شێوه
ئه‌ندازه‌یه‌یه كه چوارگۆشه‌ی هه‌یه‌و هه‌رچوار گۆشه‌كه‌ی
له‌رووی درێژییه‌وه یه‌كسانن.
چوارینه: جۆره قافییه‌كی شیعری و
له‌سه‌رده‌می رێبازی كلاسیكییه‌ت زۆر باو بوو، پێی ده‌وترێت
(التربیع، المربعات) و زۆر له شاعیران به‌چوارێنه ناوزه‌ند
كراون، وه‌ك (حافزی شیرازی و خه‌یام و باباتایه‌ری
هه‌مه‌دانی)، بریتییه له‌چوار دێر یه‌كه‌م و دووه‌م و
چواره‌میان كۆتاییان به‌یه‌ك شێوه قافیه دێت، ته‌نیا سێیه‌م
دێر كۆتایی قافیه‌كه‌ی جودایه له‌گه‌ڵا سێ دێره‌كه‌ی تر.
چوار ئاوێنه: جۆره پۆشاكێكی شه‌ركه‌ران بوو،
كاتی خۆی بۆ خۆپاراستن له‌چه‌كی دوژمن ئه‌و چوار ئاوێنه‌یه
له‌به‌ر ده‌كرا وه‌ك چۆن ئێستاكه جلی (درع) هه‌یه.
چوار باچكه: میزی له‌سه‌ر خوێندن و نووسین و
له‌ته‌خته دروستكراو.
چوار پایه: سیسه‌می خه‌وتن یان قه‌ره‌وێله
(چه‌رپایه)، كاتی خۆی باوبوو، كه ژن ده‌گوازرایه‌وه چوار
پایه‌ی بۆ دروست ده‌كرا، ئه‌و چوار پایه له ئاسن و مس دروست
ده‌كراو نه‌قش و نیگاری جوانی له‌سه‌ر ده‌كراو به دۆشه‌ك و
په‌رده‌ی ره‌نگاو ره‌نگ داده‌پۆشراو چوار پێی ئاسنی هه‌بوو،
ئێستاكه باوی ئه‌و جۆره كه‌ره‌ستانه نه‌ماوه و سیسه‌م و
زۆر شتی تر هاتۆته كایه‌وه.
چوار په‌ڵا: هه‌موو ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ،
ئه‌ڵیین له ئیدیۆمدا پیاوه‌كه چوار په‌لی شكا، واتا له
ده‌ست و پا كه‌وتووه یان به‌هۆی نه‌خۆشی یان به‌هۆی
كاره‌ساتێكی جگه‌ر بڕ یا تووشی شۆك هاتبێت، یان ده‌وترێت (چوار
قه‌ل قه‌وی) مه‌به‌ست پیاوی قه‌ڵه‌وی پته‌و.
چوار چاو: زیره‌ك و به ئاگا.
چاوتیژ: واتا چاوی زۆر شت ده‌بینێت و
له‌سیمانتیك زۆر واتا ده‌دات به ده‌سته‌وه.
چاوشۆڕ: بۆ كه‌سێكی به‌د ره‌وشت به‌كاردێت كه
كارێكی نابه‌جێی كردبێت رووی ناو مه‌جلیس و خه‌ڵكی نه‌بێت.
چاوساغ: به‌یه‌كێك ده‌وترێت كه دانایی و
زیره‌ك بێت و ده‌م راستی كۆر‌و مه‌جلیس بێت، هه‌روه‌ها
له‌سه‌فه‌ر و كاروان به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه ڕێگا و بان
شاره‌زا بێت (الدلیل) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا.
چوارخاڵا كێشان: ریسوا كردن، ئه‌تك كردن.
چوار تاق: هه‌یوانه به‌رزه.
چوارچێوه: چوار داری كه‌ناری ده‌رگاو تابلۆ و
نیگار، كه زۆرجار له‌ته‌خته دروست ده‌كرێت.
چوارچرا: ناوی گۆڕه‌پانێكی به‌ناوبانگی شاری
سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه‌یه‌و
به‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه و كه پێشه‌وا (قازی محمد) خۆی و
هاوڕێیه‌كانی پاش هه‌ره‌س هێنانی كۆماره نۆبه‌ره‌كه‌ی
كوردستان له ساڵانی (47 ـ 48) له‌و گۆره‌پانه و له‌به‌رچاوی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاره‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی ره‌زا
شای گۆڕ به‌گۆڕ له‌سێداره دران، ئێستاكه‌ش ناوی زۆر شوێن و
كۆگا و رێستۆرانت له‌پیرۆزی ئه‌و شوێن و رووداوه به‌و ناوه
ناوده‌نرێن.
چل چرا: ئه‌مه‌ش ناوێكی تازه به‌كارهاتووه و
زۆر شوێن و جێگا و هوتێل به‌م ناوه ناوزه‌ند ده‌كرێن.
چله: ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه به‌كاردێت كه چل رۆژ
به‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك یان رووداوێك تێپه‌ڕببێت، ئه‌نجا بۆنه‌كه
خۆشی بێت یان ناخۆشی، بو وێنه: چله‌ی مردوو، جۆره ده‌ستوورێك
له‌ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش چله‌ی مردوو
كه گوزارشت له تێپه‌ڕبوونی چل رۆژ له‌سه‌ر كۆچكردنی ئه‌و
مردووه‌یه و تیادا گۆره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێته‌وه و كێڵی بۆ
داده‌نرێت و چه‌مه‌نتۆ ده‌كرێت و ده‌ڵێین چله‌ی مردوو
ده‌درێته‌وه و خێر‌و ئیسقاتی بۆ ده‌كرێت.
چله‌ی منداڵا: ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان ڕێگا كه چل
رۆژ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌كورده‌واری لای
خۆمان وا باوه هه‌رچه‌نده دیارده‌كه زانستی نییه گوایه
منداڵا پاش چله‌ی گوێ ده‌كرێته‌وه و گوێ له ده‌نگه‌كانی
ده‌وروبه‌ری ده‌بێت و منداڵا تا چله‌ی ناشۆرێت ده‌ڵێین
خه‌راپه و باش نییه.
به‌هه‌مان شێوه‌ش دایكی منداڵه‌كه تا چله‌ی
تێپه‌ڕ نه‌بێت نابێ پیاوه‌كه‌ی نزیكی بكه‌وێت تا ئه‌و رۆژه و
غوسلی خۆی ده‌رنه‌كات.
ئێستاكه باوه به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چل رۆژ
به‌سه‌ر كۆچی نووسه‌رێك یان شاعیرێك یان ناودارێكی رۆشنبیری و
كۆمه‌ڵایه‌تی یادی ده‌كرێته‌وه و ده‌ڵێین (چله‌ی ماته‌مینی
فلانه كه‌س)
له ژماره چوار ئه‌م وشانه‌ی خواره‌وه پێك
دێت:
چوار رێ‌یان: واتا چوار ڕێگا یه‌ك بگرنه‌وه.
چوار شانه: به‌پیاوی باڵا به‌رزی كه‌له‌گه‌ت و
قه‌ڵه‌و ده‌وترێت.
چوار شه‌ممه: پێنجه‌م رۆژی حه‌فته‌یه.
چوارقورنه: شارۆچكه‌یه‌كی كوردستانه‌و
ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كۆیه ـ رانیه، گوایه شاخ و كێ‌و
له‌هه‌ر چوار لاوه ده‌وری داوه.
چوار قه‌د: دووجار نوشتاوه‌ته‌وه.
چوار مشقی: واتا دانیشتنی له‌سه‌ر زه‌وی.
چوار یه‌ك: له‌چوار به‌شی به‌شێك.
چوار یار: چوار جێنشینه‌كانی پێغه‌مبه‌ر كه
خه‌لیفه‌ی راشدییان پێ ده‌وترا و پاش كۆچی پێغه‌مبه‌ر جله‌وی
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییانگرته ده‌ست.
چوار شه‌ممه سووره: له‌كورده‌واریدا و جاران
به‌تایبه‌تی له وه‌رزی به‌هار كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رۆژانی چوار
شه‌ممه ده‌رده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ گه‌شت و سه‌یران، چاو
شیرینییان له‌گه‌ڵا خۆیان ده‌برد و ئاهه‌نگی خۆشی و
هه‌ڵپه‌ڕكێ سازده‌درا، پێیان ده‌وت چوارشه‌ممه سووره و
به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی كه‌ركووك رویان له‌ناوچه‌ی حه‌مه شنه
ده‌كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
پێنج: دوای ژماره‌ی چوار دێت، وه‌ك ژماره‌كانی
دی چه‌ند ژماره‌یه‌كی لێ ڕۆنان ده‌بێت، به‌وێنه:
پێنجه‌م، پێنجه‌مین، په‌نجا، په‌نجامین.
پێنج شه‌ممه: شه‌شه‌م رۆژی هه‌فته‌یه و دوای
رۆژی چوارشه‌ممه دێت و وه‌ك رۆژی هه‌ینی لای موسڵمانه‌كان
رۆژی پێنج شه‌ممه رۆژێكی پیرۆز‌و موباره‌كه.
پێنجوین: مه‌ڵبه‌ندی قه‌زانی پێنجوێنی پارێزگای
سلێمانییه، (105)كم له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانییه‌وه
دووره.
هه‌ندێك پێی وایه وشه‌ی (پێنجوین) له‌دوو
وشه‌ی لێكدراو پێكهاتووه، واته پێنج وێنه یان پێنج ڕه‌نگ
چونكه ئه‌و كۆمه‌ڵه چیایه‌ی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه، ره‌نگێكی
جوانی به‌خشیوه‌ته شاره‌كه له‌كاتی شه‌و رۆژدا.
هه‌ندێكی تر پێیان وایه ناوی پێنجوین له‌دوو
وشه‌ی (پێنج چین)، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌و پێنج چینه‌كه، چینی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك یان چینه‌كانی خاكی شاره‌كه.
پێنج خشته‌كی: جۆرێكه له جۆره‌كانی هۆنراوه‌ی
شیعر، واتا هۆنراوه‌كه له‌پێنج دێر پێكهاتووه، یه‌كه‌م و
دووه‌م و سێیه‌م و پێنجه‌م به‌هه‌مان قافیه كۆتایی دێت،
ته‌نیا چواره‌م دێری هۆنراوه‌كه كۆتایی قافیه‌كه‌ی جۆدایه.
په‌نجه: مه‌به‌ست له په‌نجه‌كانی ده‌سته،
ئه‌وه‌ش هه‌ر له ژماره‌ی پێنجه‌وه هاتووه، چونكه ژماره‌ی
په‌نجه‌كانی هه‌ر ده‌ستێكی مرۆڤ له‌پێنج په‌نجه پێكهاتووه.
هه‌ندێكی تر پێیان وایه ناوی پێنجوین له‌دوو
وشه‌ی (پێنج چین)، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌و پێنج چینه‌كه، چینی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك یان چینه‌كانی خاكی شاره‌كه.
پێنج وه‌خته: كاته‌كانی نوێژ كه پێنج جار
ده‌كرێت.
پێنج و دوو رۆژێك: ئه‌مه له ئیدیۆم به‌كاردێت
و مه‌به‌ست ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م.
شه‌ش: ژماره‌ی پاش پێنجه‌و پێنج كۆ یه‌كه و
شه‌شه‌م و شه‌شه‌مین و شه‌ست و شازده‌و وشازده‌مین و
شازده‌هه‌م، سه‌رجه‌م گه‌ردانه‌ی ژماره شه‌شن و زۆر وشه‌ی
لێكدراو وشه‌ی نوێ لێ ده‌بێته‌وه، وه‌ك:
شه‌سته باران: بارانی به‌لێشاوو زۆر.
شه‌ش ته‌قه‌ڵا و مانگه شه‌و (ئیدیۆم)، واتا
كاری نارێك و پێك و بێ ته‌رتیب.
شه‌ست تێر: جۆره تفه‌نگێكه كه به‌ڕێژنه
گولله ده‌هاوێژێت و واتای (رشاش)ی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌نێت.
شه‌شبه‌ندی: پیاوی فێڵباز و ته‌ڵه‌كباز.
شه‌شه‌ڵان: ئه‌و شه‌ش رۆژه‌ی پاش جه‌ژنی
ره‌مه‌زان دێت و وه‌ك سوننه‌ت موسلمانان به‌رۆژوو ده‌بن و خیری
زۆره. هه‌ندێك پێیان وایه وشه‌ی شه‌شه‌ڵان له‌مانگی شه‌والی
دوای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه هاتووه، به‌ڵام بۆچوونی یه‌كه‌م
راستتر و گونجاوتره.
شه‌ش یه‌ك: له‌شه‌ش به‌ش به‌شێك.
شه‌شخان: جۆره تفه‌نگێكه بۆ راو به‌كاردێت.
حه‌فت (حه‌وت): ژماره‌ی پاش ژماره شه‌شه و
زۆر ژماره‌ی لێ گه‌ردان ده‌بێت (حه‌فته‌م، حه‌فته‌مین،
حه‌فتا، حه‌ڤده، حه‌فتایه‌م، حه‌فتامین، حه‌فته)
حه‌فته‌ك: ناوه و له ژماره هه‌فته‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه، واتا (اسبوع) به‌زمانی عه‌ره‌بی و رۆژانی
حه‌فته‌ش حه‌وت رۆژه و حه‌فته‌ش هه‌ر له ژماره حه‌فته‌وه
هاتووه.
حه‌فتانه: ناوه و له ژماره هه‌فته‌وه
هاتووه و واتای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت رۆژ به‌سه‌ر شتێك، بۆ
وێنه: حه‌فتانه‌ی بووكن جاران وه‌ك ئێستاكه نه‌بوو، بووك پاش
گواستنه‌وه‌ی به حه‌فته‌یه‌ك ئاهه‌نگێكی بچووكی بۆ ده‌كرا و
خزم و كه‌س و كار‌و نزیكانی بووكه سه‌ریان لێ ده‌دا و هه‌ر
خێزانێك به ئه‌ندازه‌و توانای خۆی دیارییه‌كی پێشكه‌ش ده‌كرد
و شیرینی و پاقلاوه دابه‌ش ده‌كرا، ئێستا هه‌ر له‌رۆژی بووك
گواستنه‌وه له‌هۆڵی زه‌ماوه‌ند دیاری پێشكه‌ش به‌بووك و زاوا
ده‌كرێت و ئاو بێنه و ده‌ست بشوو.
هه‌روه‌ها موچه‌ی كرێكار و كارمه‌ندان
له‌هه‌ندێك شوێن حه‌فته‌ی جارێك ده‌درێت و پێی ده‌ڵێین
حه‌فتانه. حه‌فتانه‌ی مردووش هه‌یه كه پاش كۆچی به
حه‌فتیه‌ك ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌فته‌یه ژنان
ده‌چنه سه‌ر گۆره‌كه‌یی و فاتیحا و یاسینی بۆ ده‌خوێنن.
حه‌فتانامه: به رۆژنامه‌و غه‌زه‌ته‌یه
ده‌وترێت كه حه‌فته‌ی جارێك ده‌ربچێت.
حه‌وت برا: له‌زۆر داستان و چیرۆكی به‌ر
ئاگردان باسی به‌سه‌رهاتی حه‌وت برا و خوش دێته پێشه‌وه.
حه‌وت روح: زیاتر به پشیله ده‌وترێت گوایه
حه‌وت روحی هه‌یه، یان زینده‌وه‌رێك دره‌نگ گیان
به‌ده‌سته‌وه بدات.
حه‌وت جۆش: جۆره مه‌نجه‌ڵێكی تایبه‌ت
به‌خواردن دروست كردنه، په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت
(مه‌نجه‌لی پیاوان به حه‌وت ساڵا دێته جۆش)
حه‌فت ره‌نگ: حه‌وت روو، دوو روو، مه‌رایی
كه‌ر، مرۆڤی هه‌ل په‌رست.
حه‌فت ره‌نگیله: جۆره باڵدارێكه كه
په‌ڕه‌كانی ره‌نگاو ره‌نگن.
هه‌شت: ژماره‌ی پاش حه‌فته‌و شه‌ش كۆ یه‌كه و
له‌ژماره هه‌شت زۆر ژماره‌ی ته‌رتیبی و ده‌یان و هه‌زاران
گه‌ردانه ده‌كرێت، به وێنه (هه‌شته‌م، هه‌شته‌یه‌م، هه‌شتا،
هه‌شتایه‌م، هه‌شتامین، هه‌شت سه‌د، ... هتد)
هه‌ش به‌سه‌ر: به‌دبه‌ختی و كڵۆڵی، پێم وایه
ئه‌و (هه‌شه) له ژماره هه‌شته‌وه هاتووه.
هه‌زار مێرد: گوندێكه له‌سه‌ر چناری شاری
سلێمانی و ئه‌شكه‌وتێكی به‌هه‌مان ناوه‌وه لێیه‌تی، واتای
هه‌زار پیاو، ده‌ڵێین هه‌زار مرد واتا سه‌ركرده‌ی هه‌زار سوار
كه پله‌یه‌كی سوپایه، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن هه‌زار مێرد واتا
هه‌زار پاڵه‌وان، باوه‌ڕوایه جه‌نگێك له‌و ناوچه‌یه رۆژی
داوه و هه‌زار پاڵه‌وان به‌شداریان له‌و جه‌نگه كرد‌و
سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا.
هه‌شت تیر: جۆره ده‌مانچه‌یه‌كه كه شه‌ش
فیشه‌گ ده‌خوات.
هه‌شته‌ك: هه‌شت له‌سه‌ر یه‌ك.
هه‌شته: هه‌شت رۆژ دوای رووداوی یان
به‌سه‌رهاتێك، وه‌ك هه‌فته.
با هه‌شت له‌سه‌ر حه‌فت بێت: وه‌ك په‌ند
به‌كاردێت واتا گوێ نه‌دان با ئه‌مه‌ش بچێته پاڵا ئه‌وانی تر.
هه‌شته له مشته (په‌ندی پێشینان)
نۆ: ژماره‌ی پاش هه‌شته‌و هه‌شت كۆ شه‌ش و دوا
ژماره‌ی یه‌كانه و چه‌ند ژماره‌كی لێ گه‌ردانه ده‌بێت
(نۆیه‌م، نۆیه‌مین، نه‌وه‌د، نه‌وه‌ده‌م، نه‌وه‌ده‌مین،
نۆسه‌د، نۆ هه‌زار،...هتد)
ژماره نۆ له‌زمانی كوردیدا به‌كارهێنانی
كه‌متره گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵا ژماره‌كانی تری
پێشه‌وه هه‌ر به وێنه بڕوانه ئه‌م ژمارانه خواره‌وه:
نۆبه‌ره: یه‌كه‌م منداڵی خێزان‌و پێی ده‌چێت
هه‌ر منداڵێك پاش نۆ مانگ دێته دونیاوه، بۆیه یه‌كه‌م
منداڵا پێی ده‌وترێت نۆبه‌ره واتا هاتنی یه‌كه‌م منداڵا پاش
نۆ مانگ.
نۆبه‌ر: مێوه‌ی تازه پێگه‌یشتوو.
نۆبه‌ن: جوانه‌گای ته‌مه‌ن سی ساڵه.
نۆ مانگ: ماوه‌ی ته‌مه‌نی منداڵا له‌سكی
دایكی‌دا، له‌كاتی سك پڕی‌دا به‌ژن ده‌ترێت سكی نۆ مانگه.
ده: دوا ژماره‌ی یه‌كانه‌و دوای ژماره نۆ
دێت، ژماره ته‌رتیبییه‌كانی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ده‌یه‌م: ئازاد ده‌یه‌م قوتابی بوو، كه چووه
پۆله‌وه. ده‌یه‌مین، ده‌یه‌مین یاریزانی دیاری به‌ركه‌وت.
ده‌یان: ژماره‌ی ته‌رتیبی (ا تا 10) یه‌و به
واتای (عشرات)
دوازده ئیمام: چه‌ند گوندێك به‌م ناوه
هه‌یه، دوانیان له‌ناحیه‌ی سیروانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه،
سێیه‌میان له‌قه‌رای كه‌لاره، وشه‌كه لێكدراوه، له ژماره
(دوازده) و (ئیمام) نازناوێكی موسڵمانان به‌سه‌ركردایه‌تی
(عقبه بن فرد) و سوپای فورسه‌كان له ناوچه‌ی (كفری) روی دا و
له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه دوازده ئیمام شه‌هید بوون،
هه‌ندێكی تر پێیان وایه له‌و گونده مه‌زاری دوازده ئیمام
هه‌یه.
له‌زماندا ژماره‌ی ده زۆر به‌كاردێت، به‌وێنه
بۆ ژماردنی چه‌ند ساڵا یان چه‌ند رۆژ، یان چه‌ند كیلۆیه‌ك
ناوترێت حه‌وت یان شه‌ش ساڵا و هه‌ندێك زید ره‌وی له‌دیالوگدا
به‌رچاو ده‌كه‌وێت (ده ساڵا چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه‌م كرد)
له‌وانه‌ش مه‌به‌ست چه‌ند ساڵێك بێت یان ده‌وترێت (ده
خوله‌كه چاوه‌ڕێت ده‌كه‌م) و له‌وانه‌شه خۆی چه‌ند خوله‌كێكی
كه‌م بووبێت چاوه‌ڕوان بووه.
له‌چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی به‌كاردێت
وه‌ك به‌رد بارانكردنی شه‌یتان له مه‌راسیمی حه‌ج و ماڵی خوا
یان ده هه‌زار سواره‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی یان ده رۆژی
رۆژو و گرتنی پێش جه‌ژنی قوربان و زۆری تر.
ئه‌نجام:
1ـ
ژماره به‌شێكه له به‌شه‌كانی ئاخاوتن و رۆڵی چالاكانه‌و
ئه‌كتیڤانه‌ی له‌زمانی كوردیدا هه‌یه.
2ـ
ژماره ده‌توانێت رۆڵی به‌رچاو و دیار له رۆنانی وشه‌كانی
زمانی كوردیدا ببینێت و به‌تایبه‌تی له پێكهاته‌ی ناوی شوێن و
جێگا و زۆر دیارده هه‌مه جۆره‌كانی ژیان.
3ـ
له‌بواری جووته وشه و دروست كردنی ناو له‌ژماره‌دا زۆر
چالاكه و شوێن په‌نجه‌ی دیاره.
4ـ
له‌ئاستی ڕێزمانی‌دا ده‌وری دیارخه‌ر ده‌بینێت.
سه‌رچاوه:
1ـ
هه‌ژار موكریانی، هه‌نبانه بۆرینه، چاپی یه‌كه‌م تاران، 1994.
2ـ
ته‌ها موزه‌فه‌ر مائی، فه‌رهه‌نگی مائی، كرمانجی ـ سۆرانی ـ
عه‌ره‌بی، هه‌ولێر، 2009.
3ـ
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، ڕێزمانی كوردی، به‌رگی
یه‌كه‌م(وشه‌سازی)، به‌شی یه‌كه‌م (ناو)، به‌غدا، 1979.
4ـ
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، ڕێزمانی كوردی، به‌رگی یه‌كه‌م
(وشه‌سازی)، به‌شی چواره‌م (ژماره و ئاوه‌ڵكردار)، به‌غدا
1998.
5ـ
محه‌مه‌د تاهیر كوهه‌رزی، رێزمانا كوردی زارێ كرمانجی، دهۆك،
1999.
|