|
هه‌گبه‌ی هیرانی (هیچ)ی تێدابوو!
سه‌باح مه‌جید
دوای ئه‌وه‌ی
له ژماره
4 و 5
ی گۆڤاری
(زمان‌ناسی)دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم به‌ناوی (رێزمانی
قوتابخانه‌كان و سه‌ر له قوتابی شێواندن) بڵاوكرده‌وه،
پڕبه‌دڵ حه‌زم ده‌كرد (لیژنه‌ی پسۆر له وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده) به‌دواداچوونیان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام
ئه‌وان نه‌یانبوو، كه‌چی به‌ڕێزێك به‌ناوی (ئه‌حمه‌د هیرانی)
وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه بێت له ژماره7ی
گۆڤاری (زمان‌ناسی)دا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: (هورده بارانی سه‌رنج)ی
رژاندۆته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا
نووسینه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه نه هورده‌یه و نه سه‌رنجیش،
به‌ڵكو نووسینه‌كه‌ی (گه‌وره هه‌ڵه)یه و به‌شێوه‌ی شه‌سته
باران راژاوه‌ته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌وه، بۆیه
به‌پێویستی ده‌زانم كه هه‌ڵه گه‌وره‌كان بۆ ئه‌و برا
به‌ڕێزه راست بكه‌مه‌وه. سه‌ره‌تاش له‌وه‌وه ده‌ست
پێده‌كه‌م كه ناوی نووسینه‌كه‌ی خۆی ناوه وتار، وه‌ك
نووسیویه‌تی: (وتارێ له‌ژێر پڕشنگی سه‌رنجه‌كانمدا) كه‌چی له
گۆڤاری (زمان‌ناسی) نووسینه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه له به‌شی
(لێكۆڵینه‌وه)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، من زۆر قسه له‌سه‌ر
ئه‌وه ناكه‌م، با ئه‌مه له‌گه‌ڵ ستافی گۆڤاری (زمان‌ناسی)دا
یه‌كلایی بكاته‌وه، ئایا كامه‌یان راست و كامه‌شیان هه‌ڵه‌ن،
به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌م كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی
ئێمه‌ی به وتار ناوبردووه، وه‌ك ده‌ڵێ: (وتارێ له‌ژێر ناوی
(رێزمانی قوتابخانه‌كان و سه‌ر له قوتابی شێواندن) به زمانی
(سه‌باح مه‌جید) بڵاوكراوه‌ته‌وه) ئه‌و به‌ڕێزه ده‌بێ
سه‌ره‌تا (وتار) و (لێكۆڵینه‌وه) له یه‌كتری جیابكاته‌وه
ئه‌وسا بێت و قسه‌یان له‌سه‌ر بكات، چونكه نالوێ تۆ له
گۆڤارێكدا بابه‌ت بڵاوبكه‌یته‌وه كه تایبه‌ت بێت به
(زمان‌ناسی) و هه‌ڵه‌ی وا بكه‌یت كه (وتار) و (لێكۆڵینه‌وه)
لێكهاوێر نه‌كه‌یت. هه‌ر له ناونیشانی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه كه له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه
ده‌بێ بیخه‌مه‌ڕوو، چونكه من پرسیارم له به‌ڕێزیان
نه‌كردووه تا ئه‌و بێت بنووسێت (وه‌ڵامێك بۆ نووسینه‌كه‌ی
سه‌باح مه‌جید) لێره‌وه ده‌مه‌وێ بچمه ناو كڕۆكی باسه‌كه‌وه
و هه‌ڵه‌كان بۆ ئه‌و نابه‌ڵه‌ده روونبكه‌مه‌وه. به‌ر له
هه‌ر شتێك ئه‌و نووسینه‌ی هیرانی هیچ په‌یامێكی تێدا نییه،
ئێمه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا په‌یامی خۆمان گه‌یاندووه و
خوێنه‌رانیش ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه له
ژماره 4و5 گۆڤاری (زمان‌ناسی)، چونكه نالوێ لێره‌دا شته‌كان
دووباره بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه
هه‌ڵه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه كه
نووسینه‌كه‌ی هیچ په‌یامێكی تێدانییه، چونكه تۆ كاتێك قسه
له‌سه‌ر زمان ده‌كه‌یت، ئه‌وه له كایه‌یه‌كی زانستیدا
كارده‌كه‌یت و ده‌بێت په‌یام هه‌بێت له‌پێناو به‌رهه‌م، كه‌چی
نووسینه‌كه‌ی ئه‌و ته‌نها نه‌رێكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی
ئێمه‌یه له‌سه‌ر رێزمانی قوتابخانه‌كان، به‌مه‌ش ویستویه‌تی
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئێمه كه‌مبه‌ها پیشان بدات. ئێمه هه‌رچی
بۆچوونێكی تازه‌مان خستبێته‌ڕوو ئه‌و ته‌نها و ته‌نها
نه‌رێیكردۆته‌وه‌و دارێكیشی نه‌خستۆته سه‌ر به‌ردێك و هیچی
پێنه‌بووه تا وه‌ك زیاده‌یه‌ك بیخاته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه،
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ندێك په‌ندی پێشینان و هه‌قایه‌ت
و هۆنراوه‌ی نووسیوه، كه ئه‌مانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به
نووسینه‌كه‌ی ئێمه‌وه نه‌بووه، واده‌زانم كه ئه‌و په‌ندی
پێشینان و مه‌ته‌ڵ و هه‌قایه‌تانه‌ی ته‌نها بۆ ئه‌وه نووسیوه
كه خۆی واپیشان كه په‌ندی پێشینان و مه‌ته‌ڵ و هه‌قایه‌ت
ده‌زانێت، كاكی برا من ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م كه ئه‌م شتانه
ده‌زانیت، به‌ڵام ئێمه قسه له‌سه‌ر بابه‌تێكی فۆلكلۆری
ناكه‌یت تا تۆ بێیت ئه‌و شتانه بنووسیت، ئێمه له‌چوارچێوه‌ی
زمان قسه ده‌كه‌یت، كه‌واته له كایه‌ی زانست‌دا
قسه‌ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده تێبینی زۆرم له‌سه‌ر په‌ند مه‌ته‌ڵ
و هه‌قایه‌ته‌كانی هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا جێی ئه‌وه نییه
كه باسیان بكه‌م. وێڕای ئه‌مانه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بوونی ئه‌و
هه‌موو هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه ئه‌و برایه تێیكه‌وتووه، بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه كه‌سێكی كۆنخواز (نوستالیژی)ه و
دووچاری حاڵه‌تی دۆگمایی هاتووه، ئه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه
پێیه‌تی به‌ڕاست و دروستی ده‌زانێت و هیچ بۆچوون و شتێكی نوێ
وه‌رناگرێت، چونكه كه‌سانی دۆگما دووچاری چه‌قبه‌ستوویی عه‌قڵ
ده‌بنه‌وه، ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی باوكسالاریی ده‌كات
و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ بۆچوونه نوێكانی نه‌وه‌كانیدا نییه،
هه‌موو شتێك كه بۆنی نوێگه‌ری لێبێت ئه‌و به‌دوژمنی خۆی
ده‌زانێت، بۆیه كاتێك له نووسینه‌كه‌ی ئێمه‌دا به‌رچنه‌یه‌ك
بۆچوونی نوێ و تازه ده‌رباره‌ی رێزمانی قوتابخانه‌كان
ده‌بینێت، ئیدی شه‌ڕی ئه‌و ده‌ست پێده‌كات، بۆیه‌ش به‌ر له
هه‌ر كه‌سێك ئه‌و هاتووه به‌حیسابی خۆی (به‌ڕێكی خستۆته
مزگه‌وت) ئه‌و به‌ڕێزه دۆنكشیۆتانه ره‌فتاری كردووه و
هاتووه به بۆچوونه كۆنه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی بۆچوونه
نوێكان بۆته‌وه، بۆیه پیس تێكشكاوه و دووچاری هه‌ڵه‌ی
گه‌وره گه‌وره بۆته‌وه. یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانی ئه‌و
به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا ره‌گی كار (كه ئه‌و به
ره‌گی چاوگ ناوی بردووه) له چاوگ و قه‌دی چاوگ
جیاناكاته‌وه. وه‌ك نووسیویه‌تی: (خوێندنگه- یاریگه-
دانیشگه- ئارایشگه- پارێزگه- په‌رستگه- فرۆشگه-
له‌به‌رئه‌وه‌ی –گه- پاشگره ده‌چێته سه‌ر ره‌گی چاوگ و
واتایان ده‌گۆڕێت..هه‌روه‌ها ده‌چێته سه‌ر ناو و واتای شوێن
ده‌گه‌یه‌نێ وه‌ك: مه‌له‌وانگه- پاوانگه- سه‌یرانگه) تۆ
سه‌یری ئه‌م نه‌زانییه بكه! ئه‌و (خوێندن) و (په‌رست) و
(یاری) به ره‌گی كار داده‌نێت. ئه‌وه له‌كاتێكدا گه‌ر له
قوتابییه‌ك بپرسی پێتده‌ڵێت كه (خوێندن چاوگه) و (په‌رست
قه‌دی چاوگه كه له په‌رستن وه‌رگیراوه. ئه‌و ده‌ڵێ: (–گه-
پاشگره ده‌چێته سه‌ر ره‌گی چاوگ و واتایان ده‌گۆڕێت) كه‌چی
خۆی نموونه‌ی هێناوه‌ته كه پاشگری (گه) چۆته سه‌ر چاوگی
(خوێندن) و چۆته سه‌ر(په‌رست) كه قه‌دی چاوگه و چۆته
سه‌ر ناوی (یاری)! سه‌یری نموونه‌كانی بكه (خوێندنگه،
په‌رستگه، یاریگه) به‌ڕاستی سه‌یره! ئه‌و هاتووه باس
له‌وه ده‌كات كه پاشگری (گا) هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ بنووسرێت
(گه)، ئه‌مه كه‌ی ئه‌و كێشه‌یه كه من له
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مدا باسیم كردووه؟ كه‌ی كێشه‌یه گا یان گه
به‌كاربێت، هه‌رچه‌نده كه (گا)ش راستتره با بزانیت، چونكه
جگه له تۆ و هاوشێوه‌كانت كه‌س ناڵێت (پارێزگه‌ی هه‌ولێر)
هه‌مووان ده‌ڵێت (پارێزگای هه‌ولێر) جگه له تۆ و
هاوشێوه‌كانت كه‌س ناڵێت (فرۆشگه یان دانیشگه یاخود
په‌رستگه) به‌ڵكو هه‌ر ده‌لێن (فرۆشگا، دانیشگا، په‌رستگا)
به‌ڵام من له‌و به‌ڕێزه ده‌پرسم كه تۆ جارێ نازانیت پاشگری
(گا) ده‌چێته سه‌ر چی و چۆن به‌كاردێت، ئیدی چۆن هاتوویت
ره‌خنه بگریت و زاتی ئه‌وه‌ت كرد دار له شاره زه‌نگه‌سۆره
وه‌ربده‌یت؟
دواتر ئه‌و
به‌رێزه به‌ڕێزه‌وه ده‌پرسێت (ئه‌گه‌ر زمان نه‌بێت،
نه‌ته‌وه له كوێوه دێت؟) ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه
و به‌ڕاستی له قسه‌ی كه‌سێك ده‌چێت كه به‌ژیانی دوو بابه‌تی
ده‌رباره‌ی زمان نه‌خوێندبێته‌وه، من به‌زه‌ییم به كه‌سێكدا
دێته‌وه كه چه‌ندین ساڵ مامۆستا بووبێت و چه‌ندین ساڵ
سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆریی زمانی كوردی بووبێت و ئێستاش
خانه‌نشینكرابێت و كه‌چی هه‌ڵه‌ی وا زه‌ق بكات! زۆر
به‌داخه‌وه، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و جۆره مامۆستا و
سه‌رپه‌رشتیارانه هۆكاری ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه و ناڕێكییه‌ن كه
له په‌رتووكی رێزمانی قوتابخانه‌كاندا به‌دی ده‌كرێن، ئاخر
ئه‌م جۆره مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیارانه به‌م بۆچوونه
سه‌قه‌تانه‌یانه‌وه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه زمانی كوردیش
له‌به‌رچاوی رۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌له سته‌مدیده‌یه بخه‌ن. كاكی
برا پێمخۆشه دیسان جارێكی تر سه‌یری ئه‌م رسته‌یه‌ی خۆت
بكه‌یته‌وه و لێی وردبیته‌وه، بزانه هیچ عه‌یبێكی نییه؟
ئاخر چاوی چاوم (وابزانم ئه‌مه كه‌بایخانه‌یه‌كیشه له
هه‌ولێر) تۆ پێتوایه نه‌ته‌وه له زمانه‌وه دێته‌بوون؟
نه‌خێر كه وانییه!! بابزانیت ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌بێت زمانیش
نابێت. ئه‌گه‌ر ئاده‌م (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌ره‌تا
نه‌بووایه ئه‌وه خودای گه‌وره ناوه‌كان (شته‌كان)ی فێر
نه‌ده‌كرد. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت راستییه‌كه بزانیت ئه‌وه
قسه‌كه‌ی خۆت لنگه‌وقوچ بكه‌ره‌وه ئه‌وكاته پێتده‌ڵێم ده‌ست
خۆش ئه‌م بۆچوونه‌ت راست و دروسته، بۆیه (هه‌تا كه‌س
نه‌یزانیوه و نه‌یبینیوه) رسته‌كه‌ت وا بنووسه‌ره‌وه
(ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه نه‌بێت، زمان له كوێوه دێت؟) ئه‌وكاته
ده‌ستخۆشیشت لێده‌كه‌م. دوای ئه‌مه‌ش راسته‌خۆ ئه‌و به‌ڕێزه
نووسیویه‌تی: (مێژوو ده‌ری ده‌خات ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی
داگیركراون به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت..ئابوری، رامیاری،
ئایینی،...زمانیان نه‌ماوه و سڕاوه‌ته‌وه و له‌ژیانی كاروانی
ئه‌م خه‌باته‌ی رۆشنبیران هه‌ر له‌سه‌رده‌می
به‌ردرخانییه‌كانه‌وه تا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوریا و
لوبنان له ساڵی 1947 نه‌پساوه‌ته‌وه. له‌و كاته‌شدا
چه‌نده‌ها گۆڤار و رۆژنامه‌یان ده‌ركرد خزمه‌تی رێزمان و زمانی
كوردی‌یان پێ كردووه) ئه‌م په‌ره‌گراڤه به‌ڕاستی سه‌یره و
سه‌مه‌ره‌یه! چونكه باسی ئه‌وه ده‌كات مێژوو ئه‌وه
ده‌رده‌خات كه ئه‌و گه‌لانه‌ی داگیركراون زمانیان نه‌ماوه و
سڕاوه‌ته‌وه، كه‌چی باسی خه‌باتی به‌درخانییه‌كانی كردووه؟!
ئینجا باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوریا و لوبنانی كردووه؟!
پاشانیش ده‌ڵێ چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه‌یان ده‌ركردووه!
به‌ڕاستی ئه‌م په‌ره‌گراڤه‌ی ئه‌و به‌رێزه هیچ مانایه‌كی
نییه! له‌به‌رئه‌وه‌ی تاسه‌رئێسقان كۆنخوازه، بۆیه بۆچوونه
نوێكانی ئێمه ته‌نگیانپێهه‌ڵچنیوه و له‌ئه‌نجامیشدا
به‌مشێوه‌یه تێیكه‌تووه، كاكی برا به‌س گه‌لی كورد
داگیرنه‌كراوه، دواتر زمانی كوردیش نه‌سڕاوه‌ته‌وه و
له‌ناونه‌چووه، ئیدی تۆ نازانم باس له چی ده‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر
له خه‌وێكی شیریندایت ئه‌وه (تكات لێده‌كه‌م) باشتروایه
به‌ئاگابێیت و بزانیت چیت نووسیوه؟! له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر حه‌ز
به په‌ندی پێشینان و مه‌ته‌ڵ و هه‌قایه‌ت ده‌كه‌یت بۆیه
پێمخۆشه جار به‌جار په‌ندیسَكی پێشینانت بۆ بنووسم، بۆیه پێت
ده‌ڵێم: (ئاش له چ خه‌یاڵێك، ئاشه‌وان له چ خه‌یاڵێك) یان
(كه‌ر له‌كوێ كه‌وتووه و كورتان له كوێ) دواتر ئه‌گه‌ر
پێتوایه له‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیایه و جیهانگیرییه‌دا
زمانی كوردی مرترسی له‌ناوچوونی لێده‌كرێت، ئه‌وه پێتده‌ڵێم:
تۆ خه‌می ئه‌وه مه‌خۆ چاوه‌كه‌م، چونكه زمانی كوردی
له‌ناوبچێت، نه‌خێر خاتر جه‌م به كه زمانی كوردی به‌هیچ
جۆرێك له‌ناوناچێت، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می جاران نییه و
دونیا گۆڕاوه‌ـ به‌ڵام تۆ كه هه‌روه‌ك خۆت ماوییه‌وه، ئه‌وه
هه‌قی خۆته له‌وه بترسیت كه نه‌بادا زمانی كوردی
له‌ناوبچێت، چونكه ئه‌مڕۆ (خوانه‌خواسته) هه‌رێمی كوردستانیش
داگیربكرێته‌وه، ئه‌وه زمانی كوردی له‌ناوناچێت، چونكه به
ملیۆنه‌ها كورد له سه‌رتاپای جیهاندا بوونیان هه‌یه و ئه‌مڕۆ
به‌هه‌زاره‌ها ماڵپه‌ڕی كوردی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه
كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كارده‌كه‌ن، بۆیه مه‌گه‌ر ته‌نها
لافاوێكی هاوشێوه‌ی لافاوه‌كه‌ی سه‌رده‌می (نوح) پێغه‌مبه‌ر
(سڵاوی خوای لێبێت) رووبداته‌وه ئه‌گه‌رنا زمانی كوردی
له‌ناوناچێت و پێویست به‌وه‌ش ناكات كه چیتر تۆ و كه‌سانی
وه‌ك تۆ به‌م بیانووه بێمانایه (وته‌نیات)مان به‌سه‌ردا
بفرۆشن.
له به‌شێكی
دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و به‌ڕێزه هاتووه بۆچوونه‌كانی
ئێمه‌ی له‌باره‌ی پێكهاته‌ی وشه‌ی رێزمانه‌وه خستۆته‌ڕوو و
به ناڕاستی زانیون، به‌ڵام بۆخۆی هیچ بۆچوونێكی نییه و هیچی
پێنه‌بووه تا بیخاته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی
نووسینه‌كه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها له باسی یاسا و ده‌ستووره‌كانی
زماندا ئه‌و به‌رێزه بۆچوونه‌كانی ئێمه‌ی به سه‌قه‌تی
خستۆته‌ڕوو و هه‌ر به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست چه‌قۆكاریی كردوون ،
به‌مه‌ش ویستویه‌تی واپیشان بدات كه ئێمه هه‌ڵه‌مان كردووه،
كه‌چی ئه‌گه‌ر خوێنه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئێمه بخوێننه‌وه
ئه‌وه شته‌كان زۆر روون و ئاشكرا ده‌بن له‌لایان، بۆنموونه
ئێمه گوتومانه كه (هه‌ر زمانێك كۆمه‌ڵێ یاسا و ده‌ستووری
خۆی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، هه‌ربۆیه‌ش مرۆڤه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانی خۆیان
به‌وپه‌ڕی راستی و دروستییه‌وه به‌كاردێنن) به‌ڵام باسیشمان
له‌وه كردووه كه (زمانه‌وانه‌كان له‌پێناو ئاشنابوونی
هاوزمانانیان به‌یاسا و ده‌ستووری زمانه‌كه‌یان كارده‌كه‌ن و
شه‌ونخونی ده‌كێشن..ئه‌مه‌ش بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه،
به‌تایبه‌تیش بۆ ئێمه‌ی كورد هه‌ر زۆر گرنگه، چونكه ئێمه
گه‌لێكین كه تاكو ئێستا قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆمان نییه و
تا ئێستاش هه‌وڵ و هه‌ڕه‌شه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی
زمانه‌كه‌مان له‌ئارادایه.. بۆیه هه‌رچه‌نده كه مرۆڤ -وه‌ك
ئاماژه‌مان بۆكرد- هه‌موویان له قسه‌كردندا بێكێشه و هه‌ڵه‌ی
رێزمانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه
مانای ئه‌وه نییه كه ئیدی ئێمه ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ دانیشین و
ده‌ستبه‌رداری رێزمان و ده‌ستنیشانكردنی یاسا و ده‌ستووره‌كانی
زمانه‌كه‌مان بین، نه‌خێر..به‌ڵكو ئه‌مه له‌م قۆناغه‌ی
ئه‌مڕۆماندا ئه‌ركێكی نیشتمانی گه‌وره‌یه) به‌ڵام ئه‌و
به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌مه‌ی په‌ڕاندووه. ئه‌مه‌ش له
نووسیندا به چه‌واشه‌كاری داده‌نرێت و عه‌یبێكی گه‌وره‌شه؟!
به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سێك كه پرچی خۆی له‌ناو وانه‌گوتنه‌وه‌ی
زمانی كوردی سپی كردبێت، به‌ڵام دیاره ئه‌و به‌ڕێزه پرچی
له‌به‌ر هه‌تاو سپی كردووه، بۆیه جارێ شاره‌زایی له
بنه‌ماكانی نووسین نییه، جا كه‌سێك به‌مشێوه‌یه بێت ده‌بێ
قوتتبییه‌كانی له بابه‌تی داڕشتن تا چه‌ند سوودیان لێ
وه‌رگرتبێت؟! خوێنه‌ران ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م و ئه‌مه به‌دوور و درێژی بخوێننه‌وه. دوای
په‌ڕاندنی ئه‌و په‌ره‌گراڤه‌ش ئه‌و وته‌یه‌كی ئێمه‌ی
نووسیوه‌ته‌وه به‌ناوی خۆیه‌وه! ئه‌وه‌ته سه‌یری بكه
(كه‌وایه با زمانه‌وانه‌كان ده‌ست له ئه‌ژنۆ دابیشن) ئه‌مه
هه‌مان ئه‌و قسه‌یه‌ی ئێمه‌یه كه له‌و په‌ره‌گراڤه‌دا
نووسیومانه، به‌ڵام ئه‌و شێواندوویه‌تی به لایه‌كی دیكه‌یدا
بردووه. به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزه مادام ئه‌وه‌نده عه‌شقی په‌ندی
كوردییه ده‌بووایه ئه‌م په‌نده‌شی بخوێندبایه‌وه كه ده‌ڵێ
(به‌ری رۆژ به بێژینگ ناگیرێ)
یه‌كێك له
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه
ئه‌وه‌یه كه ده‌لێ (فێركردنی ئه‌لفبا هیچ په‌یوه‌ندی
ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كانی رێزمان) رێزم بۆ ئه‌م برایه
هه‌یه، به‌ڵام جارێ پێش هه‌موو شت رسته‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه و گرێ
و گۆڵی تێدایه، ئه‌گه‌ر جارێكی ئه‌م قسه‌یه‌ی دووباره
كرده‌وه پێمباشه به گوێی برا بچووكی خۆی بكات و بنووسێت
(فێركردنی ئه‌لفبا هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌كانی
رێزمانه‌وه نییه)، به‌ڵام ئه‌و ئازاده ده‌شتوانێت (هه‌ر
له‌سه‌ر یاسینی گۆلكێ بێت)، بۆیه په‌ندی پێشینان به‌كاردێنم،
چونكه دیاره وا باشتر تێده‌گات، ئه‌گه‌رنا من په‌ند له
نووسینی بابه‌تێكی رێزمانی به‌كارناهێنم، ئه‌وجا با هه‌ڵه‌ی
گه‌وره له‌م رسته‌یه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه دیاریبكه‌م، ئه‌و ده‌ڵێ
ئه‌لفبا په‌یوه‌ندی به بابه‌تی رێزمانه‌وه نییه، جارێ
ده‌ترسم مه‌به‌ستی له ئه‌لفبا ئه‌و (ئه‌لفبا)یه بێت كه
گۆڤارێك بوو له‌سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ ده‌رده‌چوو، چونكه
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌و گۆڤاره بێت ئه‌وه ره‌نگه قسه‌كه‌ی
هه‌ندێك راستبێت، به‌ڵام وابزانم مه‌به‌ستی له ئه‌لفبا
پیته‌كان و ده‌نگه‌كانی زمانه، به‌ڕاست هه‌رواشه، به‌ڵام
پێمخۆشه بزانیت كه ئه‌لفبا په‌یوه‌ندییه‌كی ریشه‌یی به
رێزمانی كوردییه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر پیت نه‌بێت تۆ
ته‌نانه‌ت ناتوانی بنووسیت (ئه‌حمه‌د هیرانی)ش، تۆ ئه‌و
پیتانه‌ی ناوی خۆت بده به من و ئینجا ناوی خۆت بنووسه!
ئه‌وكات منیش به دوعایه‌كه‌ت ده‌ڵێم ئامین. به‌بێ پیت
نا‌توانیت هیچ وشه‌یه‌ك بنووسیت، ئایا له‌خۆت نه‌پرسیوه
نووسینه سه‌قه‌ته‌كه‌ی خۆت له‌چی پێكهاتووه؟ كاكی برا پیت
بچووكترین یه‌كه‌ی زمانه، ئیدی چۆن هه‌ڵه‌ی واده‌كه‌یت و
ده‌ڵێی په‌یوه‌ندی به رێزمانه‌وه نییه، باشه كه‌وابێت
ناوێكی تایبه‌تی، ناوێكی گشتی، ناوێكی كۆمه‌ڵ، جێناوێك،
هاوه‌ڵناوێك، هاوه‌ڵكارێكم بۆ دروست بكه، به‌ڵام پیتی
تێدانه‌بێت، به‌ڕاستی برا (ئاسنی ساردت كوتراوه‌ته‌وه)،
به‌داخه‌وه، باوه‌ڕبكه به‌زه‌ییم به‌و قوتابییانه‌شدا
دێته‌وه كه تۆ رۆژێك له‌رۆژان رێزمانت پێگوتوون، به‌زه‌ییم
به‌و مامۆستایانه‌شدا دێته‌وه كه تۆ رۆژێك له رۆژان
سه‌رپه‌رشتیاریان بوویت، به‌ڕاستی ئه‌م كوردستانه جوانه‌ی
ئێمه گوناهه، زۆریش گوناهه!!
له هه‌مووان
سه‌یرتر دوای ئه‌م رسته‌یه هه‌ر خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێ: (ئه‌لفبا بناغه‌ی فێربوونی هه‌موو زمانێكه) ته‌مه‌رخان
ترێی هێنا؟؟؟!!
ئه‌و به‌ڕێزه
ئه‌وه‌ی هاتبێته سه‌ر زمانی كردوویه‌تی به نووسین و
نه‌یگه‌ڕاندۆته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی كات له كڕۆكی باسه‌كان
دوورده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ته ئه‌مجاره بایداوه‌ته‌وه سه‌ر
گه‌نده‌ڵیی و ده‌ڵێ: (تا ئێمه مابین له ژیاندا هه‌ر ده‌بێ
له‌ژێر بێگاری و گه‌نده‌ڵی بناڵێنین) ئێمه باس له رێزمان
ده‌كه‌ین و ئه‌و به‌ڕێزه‌ش یه‌خه‌ی گه‌نده‌ڵی گرتووه!خۆزگه
بۆچوونه‌كه‌شی راستبا، به‌خوا ئه‌وكات ئاماژه‌م پێنه‌ده‌كرد،
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له باسی گه‌نده‌ڵیشدا
به‌هه‌ڵه‌داچووه، بۆیه به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم كه
هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ راست بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و زۆر به ره‌هایی
باس له‌وه ده‌كات كه ئێمه هه‌تا له‌ژیاندا بین ده‌بێ به‌هۆی
گه‌نده‌ڵی بناڵێنین! ئێ باشه تۆ چوزانی ئێمه هه‌تا هه‌بین
هه‌ر واده‌بین؟ ئایا تۆ عیلمی غه‌یبت پێیه؟ كاكی برا ره‌هایی
له هیچ شتێك‌دا نییه، ئه‌مه‌ش زمانی نووسین نییه و نالوێ له
نووسیندا به‌و ره‌هاییه قسه‌بكه‌یت. هه‌روه‌ها له شوێنێكی
دیكه‌شدا ده‌ڵێ: (ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ناقۆڵایه..قه‌ت
بنبڕناكرێت) باشه كاكی خۆم هه‌ر وا تێبگه و دانیشه له‌سری
خۆت بده!
هه‌روه‌ها
ئێمه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا كه (رێزمانی
قوتابخانه‌كان)مان به‌كارهێناوه روونمان كردۆته‌وه كه
مه‌به‌ستمان له‌و رێزمانانه‌یه كه له قۆناغه جیاجیاكاندا
ده‌خوێنرێت و چه‌ندین جار جه‌ختمان له‌سه‌ر كردۆته‌وه، كه‌چی
ئه‌و هه‌مان قسه‌ی ئێمه‌ی دووباره كردۆته‌وه و دیسانه‌وه
نووسینه‌كه‌ی ئێمه‌ی چه‌واشه‌كردووه (ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه و ئه‌وكات خۆتان شایه‌ت بن) ئه‌و
به‌ڕێزه له یه‌ك شته‌دا راستی فه‌رمووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه ده‌ڵێ (نووسیویه –په‌رتووك- ئه‌مه په‌رتووك نییه) من
شایه‌تی بۆ ده‌كه‌م ئه‌مه‌ی راسته و ئێمه هه‌ڵه‌ین، به‌ڵام
با ئه‌و برایه بزانێت هه‌ڵه‌كه چۆن بووه، به‌ڕێزان له
گۆڤاری (زمان‌ناسی) ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی من به‌شێوه‌ی په‌رتووك
چاپده‌كه‌ن، بۆیه كه نووسینه‌كه‌م بۆیان نارد من نووسیبووم
(په‌رتووك)، به‌ڵام كه له گۆڤاره‌كه‌دا بڵاوكرایه‌وه ئه‌م
(په‌رتووكه) ده‌بووایه بكرابا (لێكۆڵینه‌وه)، بۆیه
پێمخۆشه ئه‌وه بزانیت، چونكه دیاره زۆر دڵت پێی خۆشبووه و
بۆیه‌ش له چه‌ندین جار ئه‌مه‌ت دووباره كردۆته‌وه!
ئه‌و به‌رێزه
پێیوایه ئه‌گه‌ر مامۆستا پارێزه‌ر و به‌رگریكاری قوتابییان
بێت ئه‌وه هه‌ڵه‌ی كردووه!بۆیه كاتێك ده‌بینێت ئێمه
پارێزه‌ر و به‌ریگاری قوتابییان نین ئه‌وه به‌رۆكمان ده‌گرێت
و زه‌رزه‌نشتمان ده‌كات (هه‌ر باشه هه‌ڕه‌شه‌ی لێنه‌كردووین)،
ئه‌وه‌ته ده‌ڵێ (به‌رێزتان وه‌ك پارێزه‌رێك له مافی
قوتابییان و به‌رگری كردن لێیان...زۆر جێی داخه) من به‌تۆ
ده‌ڵێم : زۆر جێی داخه چه‌ندین ساڵ مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیار
بوویت و وه‌ك من خۆت به پارێزه‌ری قوتابییان و به‌رگریكار له
قوتابیان دانه‌نا! به‌داخه‌وه، چونكه مامۆستا ده‌بێت
هه‌میشه پارێزه‌ری قوتابییان بێت و به‌رگریان لێبكات، ئه‌گه‌ر
وانه‌كات ئه‌ی چی بكات؟ ببێته دوژمنیان؟ پشتیان بشكێنێت؟
به‌ڕاستی من شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه (تۆ) من به پارێزه‌ری
قوتابییان داده‌نێیت و به به‌رگریكار له قوتابییانی
خۆشه‌ویستم له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌یت و ئه‌و شایه‌تیه‌م بۆ
ده‌ده‌یت، به‌ڵام جێی داخه كه (خۆت) خۆتت به پارێزه‌ری
قوتابییان و به‌رگریكار له مافه‌كانیان نه‌زانیوه. ره‌نگ بێت
ئه‌مه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌و باوكسالارییه‌وه هه‌بێت كه
سه‌ره‌تا ئاماژه‌م بۆ كرد، چونكه له‌ژێر سایه‌ی باوكسالارییدا
خه‌ونی دایكه‌كان و فه‌رزه‌نده‌كان ده‌پلیشێنه‌وه، بۆیه‌ش
هاتوویت قه‌سه‌ی فه‌یله‌سوفێكت هێناوه كه ده‌ڵێ (مرۆڤ نابێ
به‌دوای سێ شت رابكات وه‌ك (ژن، پاس، رێزمان) ئه‌مه
بۆچوونێكه كه تاسه‌رئێسقان باوكسالاریی تێدایه، چونكه
به‌پێی ئه‌م وته‌یه (كه من زۆر به‌سه‌قه‌تی ده‌یبینم با
قسه‌ی فه‌یله‌سووفێكیش بێت) پیاو نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
به‌ره‌و رووی ئافره‌ت بچێت و ئاوری لێبداته‌وه و گوێ له
خواست و داواكانی بگرێت و به‌زه‌یی پێیدابێته‌وه و . ...هتد)
به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و من به‌هه‌ڵه‌ی ده‌زانم. وێڕای
ئه‌مه‌ش به‌پێی وته‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووفه كه دیاره زۆر پێی
سه‌رسامی تۆ هه‌رگیز به‌دوای ئه‌وه نه‌بوویت كه روو له
فێربوونی رێزمان بكه‌یت و هه‌وڵبده‌یت شت له‌باره‌ی
رێزمانه‌وه بزانیت و به‌دوای بابه‌ته‌كانی رێزماندا
رابكه‌یت!چونكه ئه‌وه‌ته خۆت نووسیوته مرۆڤ نابێ به‌دوای ژن
و پاس و رێزماندا رابكات!! ئه‌وه من نه‌منووسیوه! دووباره
بخوێنه‌وه بزانه وایه یان نا، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دوای
رێزماندا راتنه‌كردووه و ماندووبوون و شه‌كه‌تیت نه‌بینیوه،
بۆیه ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه گه‌وره‌ت كردووه كاكی خۆم،
به‌قسه‌ی من بكه و ملی شه‌یتانی بشكێنه و له‌مه‌ودوا به‌دوای
رێزماندا رابكه و ئه‌و وته‌یه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووفه كاڵفامه‌ش
له‌بیری خۆت به‌ره‌وه.
به‌ڕاستی ئه‌و
به‌رێزه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵه كردووه، كه فریا ناكه‌وم و
نازانم كامه‌یان پێش ئه‌وه‌ی تر بخه‌مه‌ڕوو! ئه‌وه‌ته كاتێك
ئێمه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له په‌رتووكی زمان و ئه‌ده‌بی
كوردیدا و له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا تا ئێستا تاكه
پێناسه‌یه‌كی رێزمانیش نه‌كراوه، كه‌چی ئه‌و هاتووه ده‌ڵێ:
(رێزمان چه‌نده‌ها پێناسه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه، وه‌ك له
خواره‌وه ده‌یان نووسین) ئینجا هاتووه چوار پێناسه‌ی
نووسیوه كه هی خۆیه‌تی! ئێمه باس له په‌رتووكی قوتابخانه
ده‌كه‌ین ئه‌و هاتووه له‌خۆوه پێناسه‌ی رێزمانی كردووه؟!
به‌ڕاستی سه‌یره! دیسانه‌وه خۆزگه پێناسه‌كانیشی راست
بووانایه‌ـ به‌ڵام به‌داخه‌وه دیسان خراپ
تێیكه‌تووه!(ئه‌مجاره من ده‌ریناهێنم و با به‌دوای رێزماندا
رابكات تا خۆی خۆی ده‌ربهێنێت)، دوای ئه‌وه‌ی پێناسه‌كانی
نووسیوه، ده‌ڵێ: (ده‌توانم چه‌نده‌ها پێناسه‌ی تر دابڕێژم)
به‌ڕاستی ئه‌مه مایه‌ی پێكه‌نینه، چونكه ئێمه باس له‌وه
ده‌كه‌ین له په‌رتووكی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی سه‌رجه‌م
قۆناغه‌كاندا پێناسه‌ی رێزمان نه‌كراوه، كه‌چی ئه‌و به‌ڕێزه
به‌وه ده‌نازی كه چوار پێناسه‌ی سه‌قه‌تی هێناوه و
ده‌توانێت چه‌نده‌ها پێناسه‌ی تر دابڕێژێت؟؟!!
ئێمه له
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان به‌وه‌كردووه كه نابێت
رێزمان و ئه‌ده‌ب تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكرێن له قۆناغه‌كانی
خوێندندا (چونكه ئه‌دیبان به‌گشتی و شاعیران به‌تایبه‌تی له
نووسینی تێكستی ئه‌ده‌بیدا رێزمان تێكده‌شكێنن)، ئه‌م
به‌ڕٍێزه جگه له‌وه‌ی كه گوتویه‌تی من له‌گه‌ڵ ئه‌م رایه‌دا
نیم، هیچ دیكه‌ی نه‌گووتوه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه له
(تێكشكاندنی رێزمانی) نه‌گیشتووه و وایزانیوه كه(چۆن
منداڵێكی لاسار په‌نجه‌ره ده‌شكێنێت) ئه‌دیبان و شاعیرانیش
زمان ده‌شكێنن؟! كاكی برا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك شاره‌زاییت
له‌باره‌ی ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌تی هه‌بووایه
ئه‌وه له تێكشاندانی رێزمان ده‌گه‌یشتیت، چونكه با پێت بڵێم
هه‌رچه‌ند زیاتر شاعیر رێزمان تێكبشكێنێت ئه‌وه‌نده
داهێنه‌رتره. پێمخۆشه (ئه‌گه‌ر به‌پیریش بچیته به‌ر
هه‌ویری) ئه‌وه‌نده بزانیت كه زمان له كایه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیدا جیایه له زمان له كایه‌ی ئه‌ده‌بدا.
له‌كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا زمان هه‌م (دال)ه و هه‌میش
(مه‌دلول) به‌واتایه‌كی دیكه له كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا زمان
هه‌م (گواستنه‌وه) و هه‌میش (مانا)ی تێدایه. به‌ڵام له
كایه‌ی ئه‌ده‌بدا زمان ته‌نها (دال)ه و (مه‌دلول) خوێنه‌ر
جێده‌ڵێرێت، به‌واتایه‌كی دیكه له كایه‌ی ئه‌ده‌بدا زمان
ته‌نها (گواستنه‌وه)ی تێدایه و ده‌بێت خوێنه‌ر خۆی به‌دوای
(مانا)دا بگه‌ڕٍێت. ئه‌مه‌ش به‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت كه
ئه‌دیبان و شاعیران زمان تێكده‌شكێنن و سه‌رله‌نوێ زمان
به‌شێوه‌یه‌ك بونیات ده‌نێنه‌وه كه خۆیان ده‌یانه‌وێت نه‌ك
من و تۆ. بۆیه له كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا زمان ئاماژه بۆ
كۆمه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام له كایه‌ی ئه‌ده‌بدا زمان ئاماژه
به‌خۆی ده‌كات، بۆیه‌شه كه زمانی ئه‌ده‌ب به زمانێكی نێرگسی
داده‌نرێت، ئه‌مڕۆ له هه‌موو جیهاندا ئه‌دیبان به‌مشێوه‌یه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژانره ئه‌ده‌بییه‌كاندا ده‌كه‌ن، به‌ڵام
كه‌سانێكی كۆنخواز و دۆگما تائێستا له‌ناو كوردا هه‌ن كه
پێیانوایه (بشفڕێت هه‌ر بزنه)، كه باس له تێكشكانی رێزمان
ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستمان، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت كه كه‌سێك
شاره‌زایی له ئه‌ده‌بی نوێ نه‌بێت، هه‌ر به‌وشێوه‌یه
تێیده‌گات كه تۆ تێیگه‌یشتوویت، ئێمه قسه له‌سه‌ر شكاندنی
په‌نجه‌ره و ده‌رگا ناكه‌ین ئه‌زیزه‌كه‌م.
دواتر ئه‌و
به‌ڕێزه تۆمه‌تێكی به گۆڤاری (زمان‌ناسی)یشدا كردووه،
ئه‌وه‌ته خۆی ده‌لێ: (ئه‌و خه‌مه ده‌مكوژێت و چۆن له گۆڤاری
زمان‌ناسی قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق بڵاوبێته‌وه..قسه‌ی بێ
بنه‌ما و بێ لێكدانه‌وه ئه‌مه‌یان گوناهێكی زه‌به‌لاحه)
سه‌یره دیاره ئه‌و به‌ڕێزه قسه‌كانی خۆی به هه‌له‌ق و
مه‌له‌ق ده‌زانێت بۆیه واده‌نووسێت، چونكه ئه‌گه‌ر گۆڤاری
(زمان‌ناسی) شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق بێت
ئه‌وه خۆ ناگونجێت قسه‌ی خه‌ڵكی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق بن و هی
خۆی زێڕ و زیو، دیاره قسه‌كانی خۆشی هه‌ر به هه‌له‌ق و
مه‌له‌ق زانیوه بۆیه له (زمان‌ناسی) بڵاوی كردوونه‌ته‌وه؟!
شتێكی دیكه‌ی
سه‌یر و سه‌مه‌ره له نووسینه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه
كه ئێمه ده‌ڵێین له كۆمه‌ڵه‌زمانی هیندۆ ئه‌وروپی
شیكردنه‌وه نییه) ئه‌ویش نه‌ده‌ڵێ وایه نه ده‌ڵێ وانییه،
باسه‌كه‌ی گۆڕیوه و هاتووه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه زمانی
فارسی زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و سوودی زۆری له زمانی عه‌ره‌بی
وه‌رگرتووه، كه‌چی به یه‌ك وشه‌ش باسی شیكردنه‌وه ناكات.
به‌ڵام كه به‌رپه‌رچی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ی به‌وه‌ی
كه ئێمه پێمانوایه (شیكردنه‌وه پێویست ناكات) دیسانه‌وه
نووسینه‌كه‌ی ئێمه‌ی شێواندووه و وه‌ك خۆی نه‌گواستۆته‌وه،
به‌ڵكو چه‌قۆكاریی كردووه، چونكه ئێمه له
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان به‌وه كردووه كه
(مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه نابێت چیدیكه وه‌ك عه‌ره‌به‌كان
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌دا بكه‌ین. ئه‌گه‌ر سه‌یری زمانی
ئینگلیزی بكه‌ین، ده‌بینین شته‌كان زۆر ساده ساكار و كاڵن،
كه‌چی زمانی ئینگلیزی له ته‌واوی جیهانیشدا به‌پله‌ی یه‌كه‌م
دێت! با ئێمه‌ش شته‌كان به ساده و ساكاری بۆ قوتابیانمان
بخه‌ینه‌ڕوو، نه‌ك شته‌كانیان له‌سه‌ر سه‌خت و قوڕس بكه‌ین و
زمانی كوردیشیان له‌به‌رچاو بخه‌ین) به‌ڵام ئه‌و دیسانه‌وه
ئه‌و په‌ره‌گرڤه‌شی قرتاندووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و
په‌ره‌گراڤه‌ی بنووسیبا ئه‌وه ده‌یزانی ئه‌وكات (كه‌س ناڵێ
كه‌رت به‌چه‌ندی)، به‌ڕاستی ئه‌م هه‌وڵه قێزه‌ونانه نابێت
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كه‌سانێك ئاشكرابكرێن كه له‌بواری
په‌روه‌رده و فێكردندا كاریان كردبێت یان كارده‌كه‌ن، چونكه
ئه‌مه راسپارده‌یه‌كی زانستییه و ده‌بێت وه‌ك خۆی مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بكرێت. پاشان هه‌ر له‌باره‌ی شیكردنه‌وه ئه‌و
به‌ڕێزه ده‌ڵێ: (شیكردنه‌وه بڕبڕه و كڕكڕاگه‌ی پشت
ئه‌ستووری فێربوونی هه‌ر زمانێكه له گێتیدا) له‌ڕاستیدا
ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یه كه ئه‌و خۆ به‌زمانناسه
تێیكه‌تووه، چونكه هه‌موو زمانه‌كان شیكردنه‌وه‌یان تێدا
نییه، تا به‌و ره‌هایی و سه‌د ده‌رسه‌دییه ئه‌و قسه‌یه
بكات، دواتر شیكردنه‌وه نه بڕبڕه و نه كڕكڕاكه و نه
قونه‌جۆره‌ی زمانه، شیكردنه‌وه ئه‌وه‌یه تۆ به‌وپه‌ڕی ساده
و ساكاری شته‌كان شیبكه‌یته‌وه نه‌ك وه‌ك له رێزمانی
قوتابخانه‌كاندا باوه و تۆ پێت راسته.
له به‌شێكی
دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و به‌ڕێزه به رقوكینه‌وه ره‌خنه‌ی
ئاراسته‌كردوون له‌به‌رئه‌وه‌ی گوتومانه له په‌رتووكی
قوتابخانه‌كاندا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی چاپ هه‌بێت
(چونكه بوونی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ی چاپه..شتێكی نه‌شیاو و
ناپه‌سنده) به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه‌ی چاپ (به‌هه‌ندێ شتی لاوه‌كی)
ناوده‌بات، دیاره هه‌ڵه‌ی چاپ لای ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ
قوتابییان دروست ناكات، به‌ڵام من لێیده‌پرسم ئه‌گه‌ر وشه‌ی
(كه‌ڕ) ئه‌و حه‌وته‌ی ژێر (ر)ی لێ لابه‌رین چی رووده‌دات؟
نابێت به (كه‌ر)؟ ئایا ئه‌مه شتی لاوه‌كییه؟ یان
ته‌قڵه‌لێدانه به وشه‌ی (كه‌ڕ)؟ برا به گۆڕینی (ڕ)یه‌كی
قه‌ڵه‌و بۆ (ر)یه‌كی لاواز تۆ مرۆڤێك كه خودا رێزی لێناوه
ده‌كه‌یت به (كه‌ر)، ئیدی چۆن ئه‌مه شتی لاوه‌كییه؟ ئه‌ی
ئه‌گه‌ر وشه‌ی (كووڕ) به یه‌ك (و) بنووسین ئه‌وسا نابێت به
(كوڕ)؟ ئه‌ی چۆن ئه‌مانه شتی لاوه‌كین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
كه له وانه‌كانی بیركاری و فیزیا و كیمیا هه‌ڵه‌پ چاپ هه‌ر
مه‌پرسه چ گۆبه‌ندێكی به‌دواوه‌یه. بۆیه هه‌ڵه‌ی چاپ شتی
لاوه‌كی نییه و پێویست له‌ناو په‌رتووكی قوتابخانه‌كاندا
بنبڕبكرێت. ئه‌و له باسی هه‌ڵه‌ی چاپ و هه‌ڵه‌ی رێزمانی خۆشی
نازانێت كه ویستوویه‌تی چی بڵێت، چونكه جارێك ده‌ڵێ:
(هه‌ڵه‌كان زۆر زۆر ده‌گمه‌نن) ، دواتر سه‌ری لێده‌شێوێت و
ده‌ڵێ: (له هه‌موو سه‌رده‌مێك و بارودۆخێكیشدا پڕۆگرامی
خوێندنی كوردی هه‌روا پڕ هه‌ڵه رۆیشتووه) لێره‌دا له
بێئاگایی خۆیدا هه‌مان بۆچوونی ئێمه‌ی دووپاتكردۆته‌وه.
به‌ڕاستی سه‌یره، چونكه دووفاقییه‌كی ته‌واو له
بۆچونه‌كانیدا به‌دیده‌كرێت. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ئاماژه
به‌هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ بكه‌م كه له گۆڤاری (زمان‌ناسی) و له
بابه‌ته سه‌قه‌ته‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه روویداوه، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه له لاپه‌ڕه‌دا (37) روویداوه و له‌جیاتی وشه‌ی
(گوێت له كوێیه؟) نووسراوه (كوێت له كوێیه؟) (گوێت)
له‌گه‌ڵ گوێیه‌تی كه ئه‌ندامه‌شوێنێكی مرۆڤه، به‌ڵام (كوێت)
ناوی وڵاتێكه (ره‌نگه مامۆستا بزانێت كه‌وتۆته كوێ)
هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ی بوونی چه‌ندین هاوواتای وه‌ك (بكه‌ر-كارا، جێناو-
راناو، به‌ركار-ته‌واوكه‌ری راسته‌وخۆ و ...هتد)ش ئێمه
گوتومانه كه ئه‌م هه‌موو هاوواتایه ده‌بێته مایه‌ی
سه‌رلێشێواندنی قوتابییان، به‌ڵام ئه‌و دیسانه‌وه
بۆچوونه‌كه‌ی ئێمه‌ی نه‌رێكردۆته‌وه و ده‌ڵێ نه‌خێر،
پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. هه‌روه‌ها له باسه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی
كوشنده‌شی كردووه كاتێك ده‌ڵێ: (تێكه‌ڵكردنی شێوه‌كانی كوردی
تا ئه‌وپه‌ڕی په‌سنده بۆ به خراپی داده‌نێت، ده‌مانبات و
رامان ده‌كشێ له ئه‌نجامدا به‌ره‌و زمانێكی ستانداردی
فه‌رمی)، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه راسته هاوواتا به‌ڵگه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانه، به‌ڵام نابێته هۆی دروستبوونی زمانی
ستانداردی فه‌رمی، ئه‌و پێیوایه تێكه‌ڵكردنی شێوه‌زمانه‌كانی
كوردی ده‌بێته هۆی دروستبوونی زمانی ستاندارد، به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندنی
قوتابییان و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌شه له‌به‌رده‌م دروستبوونی
زمانی ستانداردی كوردی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تێكه‌ڵكردنی
شێوه‌زمانه‌كان له رێزمانی قوتابخانه‌كاندا هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه، چونكه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌ر شێوه‌زمانێك
یاسا و ده‌ستووری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و ئه‌مه‌شم له
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باس كردووه.
سه‌یرترین
به‌شی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و خۆ به‌زمانناسه ئه‌وه‌یه كاتێك
ره‌خنه‌ی لێمان گرتووه له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه كه گوتوومانه:
(خوێندنی ئه‌ده‌ب له قوتابخانه‌كاندا بۆ خۆشه‌ویستكردنی
شاعیران و په‌خشاننووسان و ئه‌ده‌بی كوردییه)، به‌ڵام ئه‌و
راسته‌وخۆ ده‌ڵێ: (ئه‌م وته‌یه‌ی به‌ڕێزیان..قابیلی قبووڵ
نییه) فه‌رموو سه‌یربكه‌ن ((ده‌ڵێت: (خوێندنی ئه‌ده‌ب له
قوتابخانه‌كاندا بۆ خۆشه‌ویستكردنی شاعیران و په‌خشاننووسان و
ئه‌ده‌بی كوردییه) ئه‌م وته‌یه‌ی به‌ڕێزیان..قابیلی قبووڵ
نییه)) به‌ڕاستی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و كۆلكه نووسه‌ره
سه‌رتاپای ئه‌م جۆره هه‌ڵانه‌ن. ئه‌و وه‌ك گوتمان ته‌نها
بۆچوونه‌كانی ئێمه‌ی نه‌رێكردۆته‌وه، بۆیه كاتێك ئه‌مه‌شی
نه‌رێكردۆته‌وه، ئه‌وه دووچاری ئه‌م هه‌ڵه‌یه گه‌وره‌ش
بۆته‌وه، به‌ڵێ لای ئه‌و به‌ڕێزه خوێندنی ئه‌ده‌ب بۆ
ناشیرینكردنی شاعیران و په‌خشاننووسان و ئه‌ده‌بی كوردییه،
حه‌یف بۆ كه‌سێك كه چه‌ندین ساڵ له بواری په‌روه‌رده‌دا كاری
كردبێت ئه‌مه بۆچوونی بێت سه‌باره‌ت به خوێندنی ئه‌ده‌ب،
هه‌زار و حه‌یف و سه‌د مخابن و په‌نجا سۆری! له‌باره‌ی ئه‌و
هه‌موو هه‌ڵه رێزمانییه‌ی كه ئاماژه‌مان بۆكردووه له
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا، كه‌چی ئه‌و چاوی راستییه‌كانی
نه‌بینیوه و نموونه‌كانی ئێمه‌ی به‌رچاو نه‌كه‌وتووه،
سه‌یره، دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌ك ساڵ به‌دڵسۆزیی و
به‌جدییه‌وه رێزمانی كوردی گوتبێته‌وه ئه‌وه نه‌ده‌بووایه
ئه‌و قسه‌یه بكات كه هه‌ڵه‌ی رێزمانی له بابه‌ته‌كاندا
نییه یان زۆر زۆر ده‌گمه‌نن، ئه‌گه‌ر جگه له ئه‌و نووسه‌رێك
یان كه‌سێكی دیكه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردبا كه رێزمانی
نه‌گوتبێته‌وه ئه‌وه لێمنه‌ده‌گرت، به‌ڵام كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و
كاتێك ئه‌و قسه‌یه ده‌كات، ئه‌وه پێویسته هه‌ڵه‌كانی بۆ
راستبكرێته‌وه.
دوای هه‌موو
ئه‌مانه ئه‌و كۆلكه نووسه‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ی دیاره هه‌ر
سه‌رپێییانه شته‌كانی خوێندۆته‌وه له باره‌ی (رێزمانێكی
خۆشه‌ویسته‌وه) پرسیار ده‌كات كه (ئاده‌ی بۆمان باسكه بۆمان
تا بزانین هلومه‌رجه‌كانی رێزمانێكی خۆشه‌ویست چیین؟) ئه‌مه
له كاتێكدا به‌دوور و درێژی هه‌موو شتێكمان له‌مباره‌وه
باسكردووه، به‌شێكی ته‌واومان بۆ ته‌رخانكردووه، به‌ڵام من
چی بكه‌م كه تۆ نه‌تخوێندبێته‌وه، من بۆكه‌سانی وه‌ك تۆم
باسكردووه، به‌ڵام ئێوه راستییه‌كان نابینن و ئه‌گه‌ر
بشیانبینن ئه‌وه چه‌واشه‌یان ده‌كه‌ن. مامۆستای به‌ڕێز، كه
تۆ چاوت له‌ئاست راستییه‌كان كوێربێت، ئه‌وه گوناهی ئێمه
چییه؟
وێڕای هه‌موو
ئه‌مانه، ئه‌و بێئاگایه له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ په‌رتووكی
كتێبه‌كان چۆنن و به‌شه‌وانه‌كان له قۆناغه‌كاندا ژماره‌یان
چه‌نده، ئه‌وه‌ته له‌باره‌ی به‌شه‌وانه‌كانی زمانی كوردی
ده‌ڵێ: (بابه‌ته‌كان به‌پێی رۆژگاری ئێستامان كه‌من، چونكه
به‌شه‌وانه‌ی كوردی چواره تا قۆناغی یازده‌هه‌می ئاماده‌یی
له دوازده‌شدا كراوه به پێنج) له‌بێخه‌به‌ران كه‌شكه‌ك
سه‌ڵاوات! ئه‌و به‌ڕێزه دیاره له‌گوێی گادا نووستووه و
ئاگاداری ئه‌وه نییه كه به‌شه‌وانه‌ی كوردی له هه‌موو
پۆله‌كاندا چوار به‌شه‌وانه‌یه (به پۆلی
دوانزه‌هه‌میشه‌وه)، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ بزانێت كه چه‌نده
بێئاگایه و ئێمه به‌ئاگامان هێناوه‌ته‌وه، ئه‌وه پێمخۆشه
هه‌ر ئێستا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وشانه‌دا مۆبایله‌كه‌ی
ده‌ربهێنێت و په‌یوه‌ندی به چه‌ند مامۆستایه‌كی پۆلی
دوانزه‌هه‌م بكات تا بزانێت وایه یان نا، تۆ كاتێك قسه‌یه‌ك
ده‌كه‌یت ده‌بێ بزانیت كه له چ كات و شوێنێكدا ئه‌و قسه‌یه‌ت
ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وها تووشی هه‌ڵه‌ی وا زه‌ق
ده‌بیته‌وه. دواتریش بابه‌ته‌كان به‌پێی رۆژگاری ئه‌مڕۆمان
كه‌م نین، بڕۆ سه‌یری كتێبه‌كانی كوردی بكه و دڵنیابه‌ره‌وه
له‌وه‌ی كه گوتووته، چونكه دڵنیام ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی بكه‌ی
ئه‌وه راستی قسه‌كانی ئێمه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام تۆ
قسه له هه‌وا بكه‌یت و شت له گیرفانی خۆت ده‌ربهێنیت و
له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان نه‌ڕۆیت و هه‌ر پشت به‌وه‌نده
زانیارییه ببه‌ستیت كه فێری بوویت و ته‌واو ئیدی؟ نه‌خێر تۆ
ده‌بێت به‌رده‌وام به‌دوای زانیارییه‌كاندا رابكه‌یت.
ئه‌گه‌رنا هه‌ر وه‌ك ئێستا چۆن به‌جێماویت، هه‌روه‌ها
ده‌مێنیته‌وه.
یه‌كێك له
هه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و به‌ناو نووسه‌ره ئه‌وه‌یه كه جارێ
نازانێت په‌خشانی زانستی ده‌بێت چۆن بنووسرێت، ئه‌مه له
كاتێكدا كه له قۆناغی ئاماده‌یی و له به‌شی ئه‌ده‌بدا زۆر
جۆره‌كانی په‌خشان له‌ڕووی ناوه‌رۆكه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام
نازانم مامۆستای به‌ڕێز كه چه‌ندین ساڵ وانه‌ی كوردی
گوتۆته‌وه چۆن شتێكی لێفێرنه‌بووه؟ ئه‌ی چۆن ئه‌م بابه‌ته‌ی
بۆ قوتابییه‌كانی باس كردووه و تێیگه‌یاندوون، به مامۆستای
به‌ڕێز ده‌ڵێم كه تۆ كاتێك قسه له‌سه‌ر بابه‌تی رێزمان
ده‌كه‌یت ئه‌وه له كایه‌ی زماندا كارده‌كه‌یت، زمانیش
زانسته، بۆیه ئه‌و نووسینه‌ی كه له‌باره‌ی رێزمانه‌وه
ده‌كرێت به په‌خشانی زانستی داده‌نرێت، نه‌ك په‌خشانی
هونه‌ری، چونكه تۆ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌شت كردووه، په‌خشانی
زانستیدا خۆی له هونه‌ره‌كانی ره‌وانبێژی به‌دوورده‌خاته‌وه،
له په‌خشانی زانستیدا هه‌ست و سۆز وه‌لاوه‌ده‌نرێت و ده‌بێت
په‌خشاننووس راستییه‌كان به ساده‌ترین و ساناترین وشه و
رسته بخاته‌ڕوو، نه‌ك بێت باس له كاره‌با بكات و
هونه‌ره‌كانی ره‌وانبێژی له‌گه‌ڵدا به‌كاربهێنێت، تۆش كه
پێناسه‌ی رێزمان ده‌كه‌یت ده‌ڵێی: (رێزمان چرایه‌كی زنستی
زمانه‌وانییه..) ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی سه‌قه‌ته، ئه‌گه‌ر
بابه‌تی په‌خشانت بۆ یه‌كجار گوتبێته‌وه ئه‌وه خۆت ده‌توانی
كه به‌سه‌قه‌تی هونه‌ری ره‌وانبێژیت له‌ناو په‌خشانی زانستیدا
به‌كارهێناوه. بۆئه‌وه‌ی جارێكی ئه‌و به‌ڕێزه تووشی ئه‌م
هه‌ڵه‌یه نه‌بێت و بزانێت كه په‌خشان چییه و جۆره‌كانی
په‌خشان چه‌ندن و هه‌ریه‌ك له په‌خشانی هونه‌ری و په‌خشانی
زانستی پێناسه‌یان چییه و چۆنن؟ ئه‌وه ئامۆژگاری ئه‌و
مامۆستایه به‌ڕێزه ده‌كه‌م كه بچێت په‌رتووكی زمان و
ئه‌ده‌بی كوردی پۆلی یانزه‌هه‌م (چاپی سێیه‌م) له لاپه‌ڕه
(145) تاكو لاپه‌ڕه (17) بخوێنێته‌وه، چونكه راسته چه‌ندین
ساڵ مامۆستای كوردی بووه و سه‌رپه‌رشتیاریش بووه، به‌ڵام
دیاره هیچی لێ‌حاڵی نه‌بووه، بۆیه پێمخۆشه بچێت ئه‌و چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه بخوێنێته‌وه تاكو هه‌ر هیچ نه‌بێت كه‌مێك ئاشنای
په‌خشان بێت. سه‌یر له‌وه‌دایه كه ئه‌و زۆر به‌تونده‌ڕه‌ویی
به‌رگری له په‌رتووكی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی سه‌رجه‌م
قۆناغه‌كان كردووه، كه‌چی ناشزانێت چی‌یان تێدایه و چی‌یان
تێدا نییه! چونكه ئه‌گه‌ر بیزانیبا ئه‌وه تا ئێستا فێری
نووسینی په‌خشانی زانستی ده‌بوو.
له‌كۆتاییدا
پێمخۆشه هه‌موو ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی كه ساڵانێكی دوور و
درێژه مامۆستای زمانی كوردی بوونه جا چ تا ئێستا مامۆستابن
یان بووبێتنه سه‌رپه‌رشتیار ئه‌وه واتێنه‌گه‌ن كه ئه‌وه‌ی
ده‌یزانن به‌سیانه، نه‌خێر، ده‌بێ به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆیان
بده‌ن و هه‌میشه هه‌گبه‌یان پڕبێت له زانیاری نه‌ك وه‌ك
مامۆستا هیرانی به‌ڕێز كه هه‌گبه‌ی ته‌نها (هیچ)ی تێدابوو!
ئه‌وان پێویسته له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا رێبكه‌ن،
زانیاری نوێ وه‌ربگرن و ده‌ستبه‌رداری بۆچوونه چه‌وته‌كانی
كۆنیان بن، چونكه كه (نوێ هاتن، كۆنه خه‌ڵاتن) ئه‌مه‌ش
له‌به‌ر خاتری مامۆستا هیرانی به‌ڕێز، چونكه نووسینه‌كه‌ی
به‌ڕێزیان هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر رێزمان بوو، به‌ڵام له 10 دێڕ،
یه‌كێكیان په‌ندی پێشینان بوو. (هه‌زار ره‌حمه‌ت
له‌پێشینانمان)
|