|
زمانی كوردی مۆرفیمی بكه‌ر
نادیارسازی كۆنی پاراستووه (1)
غوڵامحوسه‌ین كه‌ریمی‌دووستان2
و ڕه‌حمان وه‌یسی3 و.
له فارسیه‌وه: ئیبراهیم مورادی4
پوخته:
ئه‌م وتاره نیشان ئه‌دا كه مۆرفیمی
بكهرنادیارسازی - یه-
(-ya-)
كه له بكهرنادیاری مۆرفۆلۆژیكی له زمانه ئێرانیه‌كانی
كۆنا به ڕه‌گی كاره‌وه ئه‌نووسا، له زاراوه‌كانی سۆرانی،
ئه‌رده‌ڵانی، كه‌ڵهوری، ئیلامی و هه‌ورامی زمانی كوردیا، به
شێوه‌ی - یا-
(-yâ-)
و -یه-
(-ya-)
ماوه و بوونی ئه‌م مۆرفیمه له زمانی كوردیا، ئه‌توانێ هه‌م
له زمان‌ناسی مێژوویی و گۆڕانی زمانا و هه‌م له ڕوون
كردنه‌وه‌ی باسی چۆنیه‌تی ساز‌كردنی ڕسته‌ی بكهرنادیار له
زمانه ئێرانیه‌كانی نوێ‌دا یارمه‌تیده‌ری لێكۆڵه‌ره‌ان بێ.
وشه سه‌ره‌كییه‌كان: بكه‌ر نادیار له زمانه
ئێرانیه‌كان، بكهرنادیار له زمانی كوردی، بكهرنادیاری
مۆرفۆلۆژیكی، گۆڕانی بكهرنادیار له كۆنه‌وه تا نوێ
1-
سه‌ره‌تا
له زمانی ئینگلیسیا ڕسته‌ی (1) بكه‌ردیار و
ڕسته‌ی (2) بكه‌رنادیاره (ڕه‌دفۆرد،296: 2004) هه‌ر وا كه
دیاره له‌م جۆره زمانانه‌دا بۆ چێ‌كردنی ڕسته‌ی بكه‌ر
نادیار، كاری سه‌ره‌كی
[main verb]به
شێوه‌ی ئاوه‌ڵناوی به‌ركاری
[past participle]
ده‌ردێ و به
دوایا كاری یارمه‌تیده‌ر
[auxiliary]دێ
و بكه‌ری واتایی (لۆژیكی) له دوای پریپۆزیشنێك له كوتایی
رسته ده‌رئه‌كه‌وێ.
(1) The thieves stole the jewels. «دزه‌كان
جه‌واهێراته‌كه‌یان دزی.»
جه‌واهێرات ه‌كه دزییان ان- دز كه
(2) The jewels were stolen by the thieves.
«جه‌واهێراته‌كه‌ان
دزیان له لایه‌ن
دزه‌كانه‌وه.» -ان دز
ه‌كه له‌لایه‌ن دزیاو بوون جه‌واهێرات ه‌كه
ئه‌گه‌رچی تاقمێك له زمانناسه‌كان
(كه‌ریمی،2005) له‌و باوه‌ڕه‌دان كه له زمانی فارسی‌دا
بكهرنادیار به شێوه‌ی ڕسته‌ی (2) نیه، جه‌بباری(92-1382:91)
پێی‌وایه كه ڕسته‌ی (4) و ڕسته‌ی بكهرنادیاری (3) هه‌ر
یه‌كن. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له (2)دا دیمان، له (4)یشا، كاری
سه‌ره‌كی به شێوه‌ی ئاوه‌ڵناوی به‌ركاری و له ته‌ك كاری
یارمه‌تیده‌ری «شدن» (بوون)دا هاتووه:
(3)
بچه درخت را شكست. (مناڵه‌كه
داره‌كه‌ی شكاند)
مناڵ دار نیشانه‌ی به‌ركار شكاند
[زمانی ئستانداردی فارسی مۆرفیمی ناسراوی وه‌ك –ه‌كه‌ی نیه.]
(4)
درخت شكسته شد. (داره‌كه شكیا)
دار شكیاو بوو
له ته‌واو زاراوه‌كانی زمانی كوردی له
ئێرانا، پرۆسه‌ی ساز‌كردنی بكهرنادیار ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ره‌و ئاماژه‌ی پێ‌كرا جیاوازه. بۆ نموونه له زاراوه‌ی
سنه‌یی‌دا ڕسته‌كانی (5) و (6) كوردی كراوی ڕسته‌كانی (1) و
(3)ن و ئاخێوه‌رانی زاراوه‌ی سنه‌یی (7) و (8) به
بكهرنادیاری (5) و (6) ئه‌زانن.
(5)
دزه‌كان
جه‌واهێراته‌كانیان دزی.
(6)
مناڵه‌كه
داره‌كه‌ی شكان.
(7)
جه‌واهێراته‌كان دزیا.
(8)
داره‌كه شكیا.
به پێچه‌وانه‌ی زمانگهلێ وه‌ك ئینگلیسی و
فارسی، زمانی كوردی بۆ چێ‌كردنی بكهرنادیار، كاری سه‌ره‌كی
به شێوه‌ی ئاوه‌ڵناوی به‌ركاری ده‌رناهێنێ و له كاره
یارمه‌تیده‌ركانیش وه‌ك «بودن» و «شدن» كه‌ڵك وه‌رناگرێ؛
به‌ڵكوو مۆرفیمی تایبه‌تی بۆ ئه‌م كاره واته
yâ-یا
ya-
به‌كاردێنێ(وه‌ك ڕسته‌كانی 7 و 8) ئه‌م وتاره دوای چاوخشانێكی
خێرا به‌سه‌ر چه‌ن بۆچوون سه‌باره‌ت به بكهرنادیار، له‌سه‌ر
مۆرفۆلۆژی بكه‌ر نادیار له زمانی كوردی ئه‌كۆڵیته‌وه.
2-
چه‌ن بۆ چوون له‌باره‌ی بكه‌رنادیاره‌وه
دیارده‌ی بكهرنادیار له مێژه سه‌رنجی
هۆگرانی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندی‌دار به زمانی بۆ لای خۆ
ڕاكێشابوو. ڕه‌واقییه‌كان[Stoics]
بۆ كار،
دۆخگه‌لێ[case]وه‌ك
تێپه‌ڕی بكه‌ردیار، تێپه‌ڕی بكهرنادیار و پووچه‌ڵیان
]خونسا[دانابوو كه شێوه‌ی تێكه‌ڵ بوونی كار ده‌گه‌ڵ ناوێكی
خاوه‌ن دۆخی تایبه‌تا پێوه‌ری وان بۆ ئه‌م كاره بووه.
سینتاكسی كاره بكه‌ردیاره‌كان و بكه‌رنادیاره‌كان له چاخی
باستانا ده‌گه‌ڵ دۆخه‌كانی ناودا پێوه‌ندییه‌كی نزیكی
هه‌بووه. تێكه‌ڵ بوونی كار ده‌گه‌ڵ ناوێك له دۆخی
نابكه‌ری‌دا، كاری تێپه‌ڕی پێك‌هێناوه و ده‌گه‌ڵ ناوێك له
دۆخی خاوه‌نی‌دا، بكهرنادیار و بێجگه له‌مانه كاره‌كه
پووچه‌ڵ بووه(ڕۆبینز،1382:77) ڕێزمان نووسه سوننه‌تییه‌كانیش
جیاوازی نێوان بكه‌ردیار و بكه‌رنادیاریان ئاوا ناساندووه:
كاری تێپه‌ڕ به به‌ركار نسبه‌ت ئه‌درێ بۆ نموونه له ڕسته‌ی
«سه‌عید حه‌میدی له شه‌قام دی.»دا ئه‌توانین بكه‌ر لا‌به‌ین و
بێژین «حه‌مید له شه‌قام بینرا» كه كاره‌كه به به‌ركار
واته «حه‌مید» نسبه‌ت دراوه، كه‌وایه نه‌هادی ڕسته‌كه
به‌ركاره نه بكه‌ر. به كاری «بینرا» كه به به‌ركار نسبه‌ت
دراوه ئێژن بكهرنادیار(ئه‌نوه‌ری-گیوی، 1376:67)
بكهرنادیار یا بكهرنادیارسازی له
قوتابخانه‌ی ئه‌ركی‌دا
[functionalist]
له‌سه‌ر
بنه‌مای باس
[theme]و
خواس[rheme]
ڕاڤه‌ئه‌كرێ. له‌م تیۆرییه‌دا ڕسته به باس و خواس
دابه‌ش‌ئه‌كرێ. باس شتێكه كه بیسه‌ر له پێش‌دا ئه‌یزانێ و
خواس باسێكی تازه‌یه كه له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه ئه‌وترێ.
باس به‌ر له خواس دێ. بۆ نموونه له‌م ڕستانه‌دا:
(9) John kissed the child.
(
جان مناڵه‌كه‌ی ماچ كرد)
(10) The child was kissed.
(مناڵه‌كه ماچ كرا)
له ڕسته‌ی (9)دا له باره‌ی «جان»ه‌و قسه
ئه‌كه‌ین و گه‌ره‌كمانه بێژین ئه‌و چ كارێك ئه‌نجام‌ئه‌دا یا
ئه‌زانین «جان» كه‌سێكی ماچ كردیه، گه‌ره‌كمانه بزانین ئه‌و
كه‌سه كێیه. به‌ڵام له‌ڕسته‌ی (10)دا ڕه‌نگه بیسه‌ر بزانێ
كه مناڵه‌كه ماچ كراوه و ئێمه گه‌ره‌كمانه بزانین كه كێ
ئه‌وی ماچ كردووه. كه‌وایه «جان» خواسه و «مناڵه‌كه»
باسه. به‌م جۆره له قوتابخانه‌ی ئه‌ركی‌دا به‌رودوا كردنی
زانیارییه‌كان و شێوه‌ی گۆڕانی له سه‌ر بنه‌مای ڕسته‌ی
بكه‌ردیار و بكهرنادیار شی‌ئه‌كرێته‌وه(سامسۆن1980:104)
هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ بزانین كه هه‌م له (9) و هه‌م له (10)ش‌دا
فره‌یزی كار وه‌ك گوزاره سه‌ر به‌و به‌شه له ڕسته‌یه كه
زانیاری نوێی هه‌یه و زانیاری نوێ به ئه‌ژمار‌دێ.
له‌تیۆری ده‌سه‌ڵات و به‌ستنه‌وه‌دا
(GB)
پرۆسه‌ی بكهرنادیارسازی ئه‌بێته هۆی جێبه‌جێبوونی فره‌یزی
ناو له ناو ڕسته‌دا و دۆخدان[case
marking]
كاریگه‌رییه‌كی
یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر جێبه‌جێ بوونی ناوه‌كان هه‌یه. هه‌گمه‌ن
(1992:173) ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ مۆرفۆلۆژی
بكهرنادیار ناوبردووه:
(11)
ا- له سه‌ر مۆرفۆلۆژی كار كاریگه‌ری هه‌یه
ب- مۆرفیمی بكهرنادیار ئارگیوومنتی[argument]
ده‌ره‌كی ئه‌گرێته خۆی و له‌ناوی ئه‌با و
ئیتر
وه‌ك ئارگیوومنتێكی ڕاسته‌وخۆ ڕۆڵ ناگێڕێ.
پ- ناوێكه ڕۆڵی تتای ناوه‌كی كاری
بكهرنادیاری هه‌یه به‌ره‌و جێگایه‌ك ئه‌ڕوا كه بتوانێ دۆخ
بگرێ.
له‌م تیۆرییه‌دا جێبه‌جێبوونی به‌ركار بۆ شوێنی
بكه‌ر، ئاوا باس ئه‌كرێ كه كاری بكهرنادیار توانایی دۆخدانی
له‌ده‌س‌ئه‌چێ و فره‌یزی به‌ركاری بۆ گرتنی دۆخ بۆ شوێنێكی‌تر
ئه‌چێ. چون هه‌ر فره‌یزی ناوی بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێ له ناو
ڕسته‌دا ده‌ركه‌وێ ئه‌بێ دۆخی ببێ. هه‌ڵبه‌ت له به‌رنامه‌ی
مینیماڵیستا گۆڕانێك به‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا هاتووه. بۆ
نموونه له باره‌ی دۆخدان له ناو ڕسته بكه‌رنادیاره‌كاندا
وای بۆ ئه‌چن كه گوایه فره‌یزی ناوی بۆ گرتنی دۆخ،
جێبه‌جێ‌نابێ، به‌ڵكوو بۆ چاولێكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی له‌ناو
ڕسته‌دا جێگه‌ی ئه‌گۆڕێ(ده‌بیر موقه‌دده‌م:1383)
هاسپلماس(213-2002:210) ئه‌كۆشێ بیسه‌لمێنێ كه
بكهرنادیار و بكهرنادیارسازی به پرۆسه‌یه‌كی
سینتاكسی-مۆرفۆلۆژیكی ئه‌وترێ كه گۆڕانێكی تایبه‌ت له ئاست
ڕسته‌دا پێك دێنێ. ئه‌م گۆڕانه به شێوه‌ی جێ‌گۆڕكێی
ئه‌ندامه‌كانی ڕسته، گۆڕانی مۆرفۆلۆژیكی و له ناو چوونی
هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانی ڕسته ده‌رئه‌كه‌وێ.
3-
بكهرنادیار له زاراوه‌كانی كوردی‌دا
هه‌ر وا كه له سه‌ره‌وه ئاماژه كرا له
زمانه‌كانی فارسی و ئینگلیسی‌دا گۆڕانی سینتاكسی له
بكه‌رنادیار‌سازی‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پریپۆزیشنێك و
كارێكی یارمه‌تیده‌ر بێته ناو ڕسته‌كه‌وه. به‌ڵام له
زاراوه‌كانی زمانی كوردی‌دا كاری یارمه‌تیده‌ر ده‌گه‌ڵ كاری
سه‌ره‌كی نایه‌ت؛ به‌ڵكوو ته‌نیا ئاڵ‌وگۆڕی مۆرفۆلۆژیكی
ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بكه‌ردیار ببێته بكهرنادیار. بۆ
ئاگادار بوون له جم‌وجۆڵه سینتاكسی و ئاڵ‌وگۆڕه
مۆرفۆلۆژییه‌كان له زمانی كوردی، سه‌رنج بده‌نه نموونه‌كانی
خواره‌وه:
(12-
ا ) من
گوڵه‌كه‌م برد. (12-ب) گوڵه‌كه بریا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له ڕسته‌ی (12-ب) دا كار
به به‌ركاری واتایی نسبه‌ت ئه‌درێ (ئه‌نوه‌ری و گیوی،1376) و
له به‌راوه‌رد ده‌گه‌ڵ (12-ا)دا گۆڕانێك له ساختاری
زانیاری‌دا ئه‌بینرێ، ئه‌توانین بێژین به پێی بووچوونی
ڕێزمان‌نووسه سوننه‌تییه‌كان و زمانناسانی قوتابخانه‌ی
ئه‌ركی، (12-ب) بكهرنادیار به ئه‌ژمار دێ. هه‌روه‌ها
له(12-ب)دا مۆرفۆلۆژی ڕسته‌كه و ڕۆڵی ڕێزمانی ئارگیوومنتی
ده‌ره‌كی گۆڕاوه و ئارگیوومنتی ناوه‌كیش له ناو چووه (11)
به باوه‌ڕی هاسپلماس (200) هه‌م له بواری مۆرفۆلۆژی و هه‌م
له بواری ساختاری سینتاكسیه‌وه ئه‌توانین (12-ب) به
بكهرنادیار بناسین. ئه‌گه‌رچی ڕسته‌گه‌لێ وه‌ك (7)، (8) و
(12-ب) ده‌گه‌ڵ ڕسته‌گه‌لێ وه‌ك (2) و (4) جیاوازن و تا
ڕاده‌یه‌ك ده‌گه‌ڵ ساختگه‌لی میانی
[Middle Constructions]لێك‌ئه‌چن،
به‌و هۆیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باس‌كرا و بۆ ئاسان‌تر پێش‌چوونی
باسه‌كه، له زمانی كوردی‌دا ڕسته‌گه‌لێ وه‌ك (12-ب)
بكهرنادیار به ئه‌ژمار دێنین و له‌م به‌شه‌دا له سه‌ر
بكهرنادیار له زاراوه‌كانی موكریانی (مهابادی)، سنه‌یی
(ئه‌رده‌ڵانی)، كه‌لهوڕی (كرماشانی)، ئیلامی (فه‌یلی) و
هه‌ورامی ده‌كۆڵینه‌وه.
له نموونه‌كانی خواره‌وه‌دا كه له
زاراوه‌كانی زمانی كوردی گیراون، ڕسته‌كانی (13-ا) تا (17-ا)
ڕابردووی بكه‌ردیارن و ڕسته‌كانی (13-ب) تا (17-ب) ڕابردووی
بكهرنادیار و ڕسته‌كانی (13-پ) تا (17-پ) ڕانه‌بردووی
بكهرنادیار. پێویسته بگوترێ كه مۆرفیمی بكهرنادیارسازی
-ya-
له ڕانه‌بردوو و
-yâ-
له ڕابردوودا به‌كاردێ و له‌ڕاستی‌دا یه‌كه‌میان مۆرفیمی
بكهرنادیارسازی ڕانه‌بردووه و دووهه‌میان مۆرفیمی
بكهرنادیارسازی ڕابردووه. هه‌ڵبه‌ت هه‌روا كه له (16)دا
نیشان‌درا له زاراوه‌ی سۆرانی‌دا، مۆرفیمی بكهرنادیارسازی
ڕانه‌بردوو به شێوه‌ی - رێ
(-rē-)
و مۆرفیمی بكهرنادیارسازی ڕابردوو به شێوه‌ی -را
(-râ-)
گۆده‌كرێ.
ا- سنه‌یی
(13ـ
ا) ئه‌وان سێفه‌كانیان خوارد.
(13-ب)
سێفه‌كان خوریان.
(13-پ)
سێفه‌كان ئه‌خوریه‌ن.
ب- كه‌لهوڕی
(14ـا)
ئه‌وان سێفه‌كان خواردن.
(14-ب)
سێفه‌كان خوریان.
(14-پ)
سێفه‌كان خوریه‌ن.
پ- هه‌ورامی
(15-ا)
ئانیشا ساوه‌كا وارده.
(15-ب)
ساوه‌كا وریای.
(15-پ)
ساوه‌كا وریا.
س- موكریانی
(16-ا)
ئه‌وان سێوه‌كانیان خوارد.
(16-ب)
سێوه‌كان خوران.
(16-پ)
سێوه‌كان ده‌خورێن.
ج- ئیلامی
(17-ا)
ئه‌وان سێفه‌یله خواردن.
(17-ب)
سێفه‌یله خوریان.
(17-پ)
سێفه‌یله ئه‌خوریه‌ن.
هه‌روا كه ڕوونه له ته‌واو نموونه‌كانی
(13-ب تا 17-ب) و له (13-پ تا 17-پ)دا ئارگیوومنتی ناوه‌كی (
له ڕسته بكه‌ردیاره‌كانا به‌ركار) چووه‌ته جێگای بكه‌ر و
بكه‌ر له ڕسته بكه‌ردیاره‌كانا (13-ا تا 17-ا) به‌رچاو
ناكه‌وێ و هێنانیان دوای پریپۆزیشن له كۆتایی ڕسته‌كه‌وه
وه‌ك ئینگلیسی ئاسایی نیه، ئه‌مه به‌و واتایه كه
كوردزمانه‌كان له هێنانی بكه‌ری واتایی له ڕسته بكه‌ر
نادیاره‌كانا خۆ ئه‌بوێرن.
4-سه‌رچاوه و گرینگی مۆرفیمی بكهرنادیارساز
له زمانه‌كانی ئێرتنی باستانا مۆرفیمگه‌لێكی
به‌ستراوی‌یان به ڕیشه‌ی كاره‌كانه‌وه ئه‌چه‌سپان و ڕگێكیان
به ده‌س ئه‌هێنا كه بۆ گه‌ردان كردنی كاره‌كان له دۆخ و كات
و ده‌مكاته جوراوجۆره‌كان به‌كار ده‌هێنران. بۆ نموونه له
فارسی كۆنا چه‌ندین ڕه‌گی كار وه‌ك ڕابردوو، داهاتوو، ئێستای
ته‌واو[present
perfect]،
بكهرنادیار، ناچاركردن(واداری)، ناڕاست(جه‌علی)، ئاره‌زوویی و
توندی (ته‌شدیدی) هه‌بووه كه مۆرفیمی بكهرنادیارسازی
-ya-
به ڕه‌گه بكه‌ردیاره‌كانه‌وه نووساوه و بكهرنادیاری
چێ‌كردووه(ئه‌بولقاسمی، 1375:141و ده‌بیرموقه‌دده‌م، 1364:33)
مۆرفیمی بكهرنادیارسازی ڕابردوو له‌زاراوه‌كانی زمانی
كوردی‌دا
-yâ- ،
ته‌نیا له موكریانی‌دا
(-râ-)یه
و مۆرفیمی بكهرنادیارسازی ڕانه‌بردوو له‌زاراوه‌كانی زمانی
كوردی‌دا
-ya- ،
ته‌نیا له موكریانی‌دا - رێ
(-rē-)یه.
ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ كه‌ین كه له موكریانی‌دا له پرۆسه‌ی گۆڕانی
مۆرفیمی بكهرنادیارساز له كۆنه‌وه تا ئێستا، ڤاوڵی ڕه‌وانی[Glide]
/y/
بووه به كۆنسنانتی/r/،
ئه‌توانین بێژین كه مۆرفیمی بكهرنادیارساز كه له
زمانه‌كانی ئێرانی باستانا هه‌بووه، به تۆزێك گۆڕان، له
ته‌واو زاراوه‌كانی زمانی كوردی‌دا ماوه‌ته‌وه. پاراستنی ئه‌م
مۆرفیمه له لایه‌ن زمانی كوردییه‌وه لانیكه‌م له دوو
گۆشه‌وه گرنگه: یه‌كه‌م گۆڕانی زمان و ڕێزمانی‌بوون[Grammaticalization]،
دووهه‌م كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌م دیارده بۆ ڕوون‌كردنه‌وه‌ی
ته‌م‌ومژی چۆنیه‌تی بكهرنادیارسازی له زمانه ئێرانیه‌كانی
نوێ‌دا(مۆین،1974، كه‌ریمی، 2005 و جه‌باری، 1382)
له‌زمانی ئینگلیسی‌دا
«to be» (له
ڕسته‌ی 2دا) ئامێرێكی ڕیزمانیه و جگه له ڕۆڵی ڕێزمانی وه‌ك
كارێكی یارمه‌تیده‌ر ئه‌ركێكی نیه و به زمانی زمانناسه‌كان
ده‌بێژن ته‌واو ڕێزمانی بووگه. بروونر(1977:213) باوه‌ڕی
وایه كه له ناو زمانه ئێرانییه‌كانی به‌شی ڕۆژاوادا هه‌م
پرۆسه‌ی سینتاكسی هه‌یه و هه‌م پرۆسه‌ی مۆرفۆلۆژیكی. له
زمانه ئێرانیه‌كانی كۆنا بكهرنادیارسازی، ته‌نیا له ڕێگای
مۆرفۆلۆژی و مۆرفیمی بكه‌رنادیار‌سازه‌و بووه و له فارسی
نوێ‌دا له ڕێگای سینتاكسه‌وه‌یه. كه وایه ئه‌توانین بێژین
ده‌ورانی میانی له بواری بكه‌رنادیار‌سازیه‌وه ده‌ورانێكی
تێپه‌ڕ بوون بووه له مۆرفۆلۆژییه‌وه بۆ سینتاكس و له‌م
ده‌ورانه‌دا كاری «شدن» (كه له پێش‌دا به واتای «ڕۆیشتن»
بووه) به‌ره‌و ڕیزمانی‌بوون گۆڕاوه(4) به‌ڵام له كوردی‌دا
هه‌روا كه دیمان، بكهرنادیارسازی و مۆرفیمه‌كه‌ی به
شێوه‌ی مۆرفۆلۆژیكی پارێزراوه و به پێچه‌وانه‌ی زمانی
ئینگلیسی و فارسی كاری «بودن« و «شدن» به مه‌به‌ستی
به‌كار‌هێنان له بكهرنادیارسازی دا ڕێزمانی نه‌بووگن.
ده‌ره‌نجامی باسه‌كه ئه‌مه‌یه كه له‌ناو چوونی مۆرفیمی
بكهرنادیارساز بووه‌ته هۆی ڕێزمانی‌بوون و گۆڕانی كارگه‌لێ
وه‌ك «شدن» و «بودن» به كاری یارمه‌تیده‌ر بۆ چێ‌كردنی
بكهرنادیارساز و به پێچه‌وانه، پاراستنی ئه‌م مۆرفیمه،
له ڕێزمانی‌بوون و چێ‌بوونی كاری یارمه‌تیده‌ر بۆ
بكهرنادیارسازی، به‌رگیری‌كردووه.
هه‌روا كه له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی پێ‌كرا
كه‌ریمی(74-2005:76) باوه‌ڕی وایه كه ڕسته‌گه‌لێ وه‌ك (18ب)
بكهرنادیاری (18-ب) نیه و له فارسی‌دا پرۆسه‌ی
بكهرنادیارسازی هه‌ر نیه، به‌ڵكوو «خورده» له (18-ب) دا
هه‌روه‌ك (19-ب) ئاوه‌ڵناوه و «شد» یه‌ك سووكه‌كار[light
verb]
ه:
18-
ا
پرویز سیبها را خورد. (په‌رویز سێوه‌كانی
خوارد)
18-
ب
سیبها خورده شدند. (سێوه‌كان خوریان)
19-ا
پرویز خانه را خراب كرد. (په‌رویز ماڵه‌كه‌ی
خراپ كرد)
19-ب
خانه خراب شد. (ماڵه‌كه خراپ كریا)
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه «خورده» له
(18-ب)دا وه‌ك «خراپ» له (19-ب) ئاوه‌ڵناوه و «شد» هه‌م له
(18-ب) و هه‌م له (19-ب)ش‌دا، سووكه‌كاره و له ڕاستی‌دا
«خورده‌شد» له (18-ب)دا بكهرنادیار نیه به‌ڵكوو رسته‌یه‌كی
به سووكه‌كار چێ‌كراوه. ئێستا كه ڕوون بووه‌وه كه له
كوردی‌دا هه‌م ڕسته‌ی به سووكه‌كار ساز‌كراو هه‌یه وه‌ك
(19-ا) و (19-ب) و هه‌م به جێگه‌ی ساختارگهلێ وه‌ك (18)
بكهرنادیارسازی مۆرفۆلۆژیكی به شێوه‌ی زمانه ئێرانیه‌كانی
كۆن هه‌یه، لێكدانه‌وه‌یه‌كی به‌راوه‌ردی له نێوان ڕسته
چێ‌كراوه‌كان به سووكه‌كار له زمانه‌كانی كوردی و فارسی و
ساختارگهلێ وه‌ك (4) كه به باوه‌ڕی هه‌ندێ كه‌س
بكه‌ر‌نادیار‌ن و كاره بكه‌ر‌نادیاره‌كانی زمانی كوردی،
ئه‌توانێ یارمه‌تیده‌ری ڕوون‌كردنه‌وه‌ی بابه‌تی چۆنیه‌تی
بكهرنادیارسازی له زمانی فارسی‌دا بێت، به‌ڵام ئه‌و باسه
پێویستی به وتارێكی‌تر هه‌یه و جێگای ئێره نییه.
5-
ئه‌نجام
به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چه‌ن ڕسته‌یه‌كی
زاراوه‌كانی زمانی كوردی له ئێران كه بریتین له موكریانی،
كه‌لهوڕی، سنه‌یی، ئیلامی و هه‌ورامی و به‌راورد كردنیان
ده‌گه‌ڵ بكهرنادیار له زمانگهلێ وه‌ك ئینگلیسی و فارسی كه
بكه‌رنادیاریان به شێوه‌ی سینتاكسیه، ده‌ركه‌وت كه له
زمانی كوردی‌دا بكهرنادیارسازی به شێوه‌ی مۆرفۆلۆژیكییه و
به چه‌سپاندنی مۆرفیمی بكهرنادیارساز به ڕه‌گی كاره‌وه
كاری بكهرنادیار چێ‌ده‌بێ. مۆرفیمی بكهرنادیارساز له
كوردی‌دا به شێوه‌ی
-yâ- و
-ya-
ده‌رئه‌كه‌وێ. له زمانه‌كانی ئێرانی باستانا مۆرفیمی
-ya-
به ڕه‌گی كاره‌وه ئه‌نووسا و كار و چاوگی بكهرنادیاری
چێ‌ئه‌كرد. ئه‌م دیارده‌یه ئه‌سه‌لمێنێ كه ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییه له زمانه‌كانی ئێرانی باستانه‌وه له زمانی
كوردی‌دا ماوه. بكهرنادیارسازی له‌كوردیدا هه‌م له بواری
ده‌نگسازییه‌و و هه‌م له‌بواری پرۆسه‌ی بكه‌رنادیار‌سازییه‌وه
كه له‌و دا مۆرفیمی بكهرنادیارساز بۆ چێ‌كردنی كار و چاوگی
بكهرنادیاری ڕابردوو و ڕانه‌بردوو به ڕه‌گی كاره‌وه
ئه‌نووسێ زۆر له زمانه ئێرانییه‌كانی باستان ئه‌چێ. دیارده‌ی
بكهرنادیارسازی له كوردی‌دا ئه‌توانێ هه‌م له گۆڕانی زمان
و باسه مێژوویی و به‌راوه‌ردكارییه‌كانی زمانه ئێرانیه‌كان و
هه‌م بۆ ڕوون‌كردنه‌وه‌ی تایبه‌تیه‌كانی بكهرنادیار له
زمانه‌كانی ئێرانی نوێ، میانی و باستانا یارمه‌تیده‌ری
لێكۆڵه‌ر و زمانناسه‌كانی هۆگری زمانه ئێرانییكان بێ.
سه‌رچاوه‌كان
ا- فارسی
1.
ابوالقاسمی،
محسن. (1375) د‌ستور تاریخی زبان فارسی. تهران: انتشارات سمت.
2.
انوری، حسن/
احمدی گیوی. (1384) د‌ستور زبان فارسی. تهران: انتشارات فطمی.
3.
جباری، محمد
جعفر. (1382) "تفاوت مجهول در زبانهای فارسی و انگلیسی". مجله
زبان‌شناسی، سال هیجدهم، شماره اول، ص‌ص 93-78.
4.
دبیر مقدم،
محمد. (1383) زبان‌شناسی نڤری. تهران: انتشارات سمت.
5.
دبیر مقدم،
محمد. (1364) " مجهول در زبان فارسی". مجله زبان‌شناسی، سال
دوم، شماره اول، ص‌ص 46-31.
6.
روبینز، ار.اچ.
(1382) تاریخ مختصر زبان‌شناسی. مترجم محمد علی حق شناس، تهران:
نشر مركز.
ب – ئینگلیسی
7. Aronof،
M. and
Fudeman،
K. (2005) What is morphology? Blackwell
publishing. Oxford
8. Bruuner،
J. C. (1997) Syntax of Middle Iranian.
Caravan Books. New York
9. Hageman،
L. (1992) Introduction to Government and
Binding.
10. Theory. Blackwell publisher. Oxford.
11. Haspelmath،
M.(2002)Understanding Morphology. Oxford
University Press Oxford.
12. Karimi،
S. (2005) A Minimalist Approach to
Scrambling. Mouton De Gruyter.
13. Moyne،
J. (1974) “The so called passive in Persian”.
Foundation of Language 12: 249-267.
14. Radford،
A. (2004)
Minimalist Syntax،
Cambridge university press.
15. Sampson،
G. (1980) Schools of Linguistics. An Imprint
of the Hutchinson publishing group.
16. Tallerman،
M. (1998) Understanding Syntax. Oxford:
Oxford University Press.
په‌راوێز:
1-
ئه‌م
وتاره له ساڵی1387ه. دا له ژێر ناوی « حفظ یك ماده‌ساز
باستانی در ساخت مجهول در كردی» له لاپه‌ڕه‌ی147-137ی ژوماره
2ی ساڵی 41ی گۆڤاری زمان و ئه‌ده‌بیاتی كالجی ئه‌ده‌بیاتی
زانكۆ فرده‌وسی مه‌شهه‌دا به فارسی بڵاو بووه‌ته‌وه.
2-
مامۆستای زمان‌ناسی له زانكۆ تاران و خاوه‌نی دوكتۆرای
زمان‌ناسی له زانكۆ ئیسكسی ئینگلستان. زۆر بابه‌تی له سه‌ر
زمانی كوردی بڵاو بووه‌ته‌وه.
3-
ماسته‌ری (كارناسی باڵا) زمان‌ناسی له زانكۆ كوردستانی سنه و
خوێندكاری دوكتورای زمان‌ناسی له ئیسفه‌هان
4-
ماسته‌ری زمان‌ناسی له زانكۆ ته‌ربیه‌ت موده‌ڕسی تاران و
مامۆستای زمانی ئینگلیسی له دیوانده‌ره.
|