|
زمانه‌وانی و گشت ئه‌و لقانه‌ی
كه له‌وه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه- به‌شی
یه‌كه‌م
پ.د.یوسف شه‌ریف سه‌عید
پێشه‌كی
:
له ماوه‌ی ئه‌و ده‌ساڵه‌ی دوایی كه بابه‌تی
زمانه‌وانی و زمانه‌وانی كاره‌كیم به قوتابیانی خوێندنی باڵا
ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی سه‌لاحه‌دین و دهۆك و كۆیه
ده‌وته‌وه ، بیرم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م زانسته چه‌ند لق
و چه‌ند زاراوه‌ی جیا جیای لێ بۆته‌وه ، له دوو توێی ئه‌و
فه‌رهه‌نگانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستم دا بوون ده‌یه‌ها زاراوه و
چه‌مكی وایان تێدا بوو كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به
زمانه‌وانی یه‌وه هه‌بوو ، بۆیه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می زمان له 20/5/2005 بابه‌تێكم له‌ژێر
ناونیشانی زمانه‌وانی كاره‌كیدا پێشكه‌ش كرد، كه تا
ڕادده‌یه‌كی زۆر هه‌موو ئه‌و زاراوانه‌ی به‌خۆوه گرتبوو كه
له بواری زمانه‌وانی كاره‌كیدا به‌كارده‌هێنرێن ، هه‌ر له‌و
ساوه بیری ئه‌وه‌م بۆ هات كه بۆچی ده‌ستنیشانی ئه‌و
زاراوانه نه‌كه‌م كه زمانه‌وانی خۆی ده‌یانگرێته‌وه یان له
زمانه‌وانییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه . گرینگ‌ترین شت به‌لای
منه‌وه له‌وه دایه كه هه‌وڵێ بده‌م بۆ ده‌ستنیشانكردنی
په‌یوه‌ندی نێوان زاراوه جیاوازه‌كان هه‌روه‌ها ڕاده‌ی
لێكچوون و جیاوازیان به گشتی و به تایبه‌تی بخه‌مه ڕوو ، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ره‌تاوه به وشه‌ی زانستی زمان یان
زمانه‌وانی
Linguistics
ده‌ستم پێ كرد
و ئینجا لق و بابه‌ته‌كانی ترم به پێ ی پێوه‌ندیان خسته ڕوو
.
زاراوه‌ی زمانه‌وانی یان زانستی زمان
Linguistics
ئه‌م زاراوه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و زانسته
به‌كارهاتووه كه له هه‌موو ئاسته‌كانی زمان ده‌نگسازی و
وشه‌سازی و ڕسته‌سازی و واتاسازی و ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
فه‌رهه‌نگی و كاره‌كی ده‌كۆڵێته‌وه ، لای ئێمه‌ی كورد به دوو
زاراوه جێگیر بووه ، زمانه‌وانی و زانستی زمان به‌ڵام لای
عه‌ره‌به‌كان به (اللسانیات ، علم اللغه ،علم اللسان ، فقه
اللغه ، الالسنیات) ڕۆیشتووه. ئه‌م زانسته دوو لقه
یه‌كێكیان تیۆری ، ئه‌وه‌كه‌ی تریان كاره‌كی (تطبیقی) .ئه‌و
لقانه‌ی كه زمانه‌وانی تیۆری ده‌یانگرێته‌وه بریتین له
:ده‌نگسازی گشتی (فۆنه‌تیك) ده‌نگسازی تایبه‌تی (فۆنۆلۆجی)،
زمانه‌وانی مێژوویی، واتاسازی، ڕێزمان كه وشه‌سازی و
رسته‌سازی ده‌گرێته‌وه.
زمانه‌وانی كاره‌كی چه‌ند لقێك به خۆوه
ده‌گرێت له‌وانه
:
فه‌رهه‌نگسازی ، زمانه‌وانی ئامێری ،
زمانه‌وانی ده‌روونی ، زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، فێركردنی
زمان ، نه‌خۆشییه‌كانی گۆتن ، كارامه‌یی مامۆستای زمان ،
شیكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ، شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زمان بریتییه له
په‌یڕه‌وێكی په‌یوه‌ندی كردنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه زمانه‌وانی بایه‌خ به زمان و لێكۆڵینه‌وه‌كان
ده‌دات ئه‌م دیارده‌یه واته زمان له دێر زه‌مانه‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه ، به‌ڵام وه‌كوو زانستێكی
سه‌ربه‌خۆ سه‌یر نه‌كراوه به‌ڵكو له‌پاڵ زانسته‌كانی تر وه‌ك
فه‌لسه‌فه و لۆجیك و كۆمه‌ڵناسی و ده‌رووناسییه‌وه لێ ی
كۆڵراوه‌ته‌وه . به‌ڵام له دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی فردیناند
دی سۆسیر قاڵبی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی وه‌ر گرتووه . ئیستا
به زانستێكی سه‌ر به‌خۆ داده‌نرێت و بواری لێكۆڵینه‌وه‌كانی
ده‌ست نیشان كراوه وه‌ك سیسته‌می ده‌نگی
Phonetics
و فۆنۆلۆژی
Phonology
و سیسته‌می
رسته‌سازی
Syntax
و سیسته‌می واتاسازی
Semantics
و پڕاگماتیك
Pragmatics
و ئه‌ركه‌كانی
زمان
Functions of Language .سه‌ره‌ڕای
ئه‌مانه‌ش له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا به هۆی په‌یوه‌ندی زمان به
زانسته‌كانی تره‌وه چه‌ندین لقی تازه‌ی لێ كه‌وته‌وه
له‌وانه : زمانه‌وانی ئه نپرۆ پۆلۆجی ، زمانه‌وانی ده‌روونی
، زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی.به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێ
هه‌روه‌ك به‌شێكی زۆری زمانه‌وانه‌كان وای بۆ ده‌چن ئه‌م
زاراوه‌یه بۆ سێ مه‌به‌ست به‌كاربهێنرێت:
1-
به
شێوه‌یه‌كی گشتی . بریتییه له لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌وشتی گوتن
لای مرۆڤ واته شیكردنه‌وه‌ی ڕۆنانه‌كان و سیسته‌مه‌كانی ناو
زمان كه ئه‌مه‌ش له بچوكترین ئاسته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه
ده‌نگسازی یه تا ده‌گاته گه‌وره‌ترین ئاست كه ڕسته‌سازی یه
.
2-
لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی گوتنی مرۆڤ كه یه‌كه‌كانی زمان و
سروشتی زمان و ڕۆنانی زمان و گۆڕانكارییه‌كانی ، زمانه
جیاوازه‌كان یان زمانێكی دیاریكراو ده‌گرێته‌وه له‌م
لێكۆڵینه‌وانه‌ش بایه‌خ به ده‌نگسازی به هه‌ردوو
جۆره‌كه‌یه‌وه گشتی و تایبه‌تی ده‌درێت و بڕگه‌سازی و
وشه‌سازی ِسته‌سازی و واتاسازیش له‌گه‌ڵ ڕیزمانی گشتی و
فه‌لسه‌فه و په‌یوه‌ندی نێوان زمان و ڕێنوس ده‌بێته ته‌وه‌ری
لێكۆڵینه‌وه‌كان
.
3-
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕێك و پێكی زمانێك بێت یان دیالێكتێك یا
چه‌ند زمانێك . كه لێره‌دا زمانه‌وانی هه‌وڵ ده‌دات وه‌سفی
زمانه‌كان یان دیالێكته‌كان بكات كه به زمانه‌وانی وه‌سفی
ناو ده‌برێت . لێره‌دا هیچشتێك ناسه‌پێنرێت به‌سه‌ر
لێكۆڵینه‌وه‌كان ، ڕۆنانی زمانێك شیده‌كرێته‌وه كه به
زمانه‌وانی ڕۆنانی ناو ده‌برێت . هه‌روه‌ها زمانه‌وانی مێژوویش
گرنگی به‌و گۆڕانانه ده‌دات كه به‌سه‌ر زمانێكدا هاتوه .
به‌ڵام زمانه‌وانی وه‌سفی هه‌ر وه‌ك چۆن سۆسێر چوارچێوه‌كه‌ی
داڕشتوه باس له زمانێك یان چه‌ند زمانێك له قۆناغێكی
دیاریكراو یان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو داده‌كات . به
واتایه‌كی تر زمانه‌وانی وه‌سفی ده‌كرێت ئێستایی بێت
Synchronic
كه په‌یوه‌ندی
نێوان زمانه‌كان له كاتێكی دیاریكراودا ده‌رده‌خات جا ئه‌و
زمانانه سه‌ر به یه‌ك خێزانی زمانی بن یان جیاواز . ده‌كرێ
له هه‌مان كاتدا لێكۆلینه‌وه‌كان مێژوویی بن كه به‌راوردی
نێوان شێوه جیاوازه‌كانی زمانێك له ماوه‌یه‌كی دوورودرێژدا
بكات ، هه‌ر له‌م بواره‌دا ده‌توانین ئاماژه به‌وه‌بده‌ین كه
زمانه‌وانی كاره‌كی بایه‌خ به شیكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری
ده‌دات به‌وه‌ی كه مامۆستای زمان ئه‌و زانیاریانه
وه‌رده‌گرێت كه زمانه‌وانه‌كان پێی گه‌یشتون له‌بواری
لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا. دیسانه‌وه زمانه‌وانی به‌رامبه‌ری یان
شیكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری تایبه‌ته به به‌راوردكردنی زمانی
دایكی ( بنج ) ی فێرخواز به‌و زمانه‌ی كه به‌نیازه فێری بێت
، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو شاره‌زایی لێكچون و جیاوازی ئه‌و دوو
زمانه بێت . لێره‌دا هه‌روه‌ك مه‌به‌ستمانه گشت ئه‌و زاراوه
و چه‌مكانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه له زمانه‌وانییه‌وه سه‌ریان
هه‌ڵداوه یان په‌یوه‌ستن به زمانه‌وانییه‌وه
.
1-
زمانه‌وانی كاره‌كی:Applied
linguistics
لقێكی گرنگی زمانه‌وانی یه به‌رامبه‌ر به
زمانه‌وانی تیۆری ده‌وه‌ستێت ، ئه‌م لقه زۆر بابه‌ت و بوار
ده‌گرێته‌وه له‌وانه فه‌رهه‌نگسازی ، فێركردنی زمان ،
نه‌خۆشییه‌كانی گوتن ، شیكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری و
شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و فێركردنی زمانی بێگانه و زمانی دایك
و تاقیگه‌كانی زمان و زانستی زمانه‌وانی ده‌رونی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئامێری و وه‌رگێڕان ... هتد . له‌كاتێكدا كه
زمانه‌وانی تیۆری تایبه‌ته به ده‌نگسازی و وشه‌سازی و
ڕسته‌سازی و واتاسازی و مێژووی زمان .زمانه‌ونی كاره‌كی
پابه‌نده به لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان له‌و بوارانه‌ی كه
په‌یوه‌ندییان به كێشه‌كانی كرده‌ییه‌وه ده‌بێت وه‌ك
فه‌رهه‌نگسازی و دانانی فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕان و كه‌م و
كورتییه‌كانی گوتن ... هتد . ئه‌م لقه سوود له زانستی
كۆمه‌ڵناسی و ده‌رونناسی و ئه نپرۆپۆلۆژی (مرۆڤ ناسی)
وه‌رده‌گرێت. دیسانه‌وه له تیۆری ڕاگه‌یاندن و زمانه‌وانیش
سود وه‌رده‌گرێت به‌و ئامانجه‌ی كه نمونه‌یه‌كی تیۆری تایبه‌ت
به زمان و لێكۆڵینه‌وه‌كان و به‌كارهێنانه‌كان داده‌نێت .
ئه‌و زانیاری و تیۆرییانه‌ش له بواره‌كانی دانانی پرۆگرام و
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی گوتن و پلاندانانی زمانی و
شێوازناسیدا به‌كار ده‌هێنرێت . شایه‌نی باسه زمانه‌وان هامب
(هامب : 1966 : چاپی سێیه‌م ) پێناسه‌ی زمانه‌وانی كاره‌كی له
(( كولیز )) وه‌رده‌گرێت به‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌ی دیارده
زمانییه‌كانه كه په‌یوه‌ندییان به دیارده‌ی تایبه‌تیه‌وه
له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وی زمانی‌دا هه‌یه ، ئه‌م زاراوه‌ش
به‌رامبه‌ر به زمانه‌وانی ده‌وه‌ستێت كه تایبه‌ته به
لێكۆڵینه‌وه بنه‌چه چه‌سپاوه‌كان و به‌رامبه‌ر به
زمانه‌وانی مێژوویش ده‌وه‌ستێت
.
2-
زمانه‌وانی ئه‌نترۆپۆلۆژی:
Anthropologial Linguistics
مه‌به‌ست له زمانه‌وانی ئه‌نترۆپۆلۆژی ئه‌و
لێكۆلینه‌وانه‌یه كه له‌سه‌ر زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵانه ئه‌نجام
ده‌درێت كه په‌یڕه‌وی نوسینیان نییه و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و
بۆماوه‌ییان تۆمارنه‌كراوه ئه‌مه‌ش لقێكه له لقه‌كانی
زمانه‌وانی و تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی زمان و
ڕۆشنبیری له كۆمه‌ڵگایه‌كدا . وه‌ك خووڕه‌وشت و بیروباوه‌ڕ و
په‌یڕه‌وی خێزانی و ئاین و ... هتد . بۆ نموونه یه‌كێ له‌و
كارانه‌ی كه تایبه‌تمه‌نده‌كان و پسپۆڕه‌كانی ئه‌م بواره
ئه‌نجامیان داوه لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و ڕێگایانه‌ی كه
به‌كارده‌هێنرێت له په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا له ڕۆشنبیرییه
جیاوازه‌كاندا كه به زاراوه‌ی خزمایه‌تی ناسراوه ( یوسف
شریف : 2000 :33
) . (Kinship terms)
یا
(Family terms) .
ئه‌مه‌ش ئه‌و
زاراوانه ده‌گرێته‌وه كه خزمایه‌تی بیۆلۆجی نێوان
ئه‌ندامه‌كانی خێزان گرێیان ده‌دات وه‌ك ( باوك ، دایك ، برا ،
خوشك ، مام ، خاڵ ، خوارزاو ... هتد ) هه‌ره‌ها له‌وه‌یان
كۆڵیوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی چۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا
له بۆنه جیاوازه‌كاندا ده‌كه‌ن وه‌ك بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ،
ڕۆشنبیری و ئاینی هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یان به‌ستۆته‌وه به ڕۆنانی
گشتی كۆمه‌ڵگاوه. هه‌ندێ زمانه‌وان به‌لایانه‌وه ئه‌م
زاراوه‌یه ناوێكی تره بۆ كۆزمانه‌وانی
.
3-
زمانه‌وانی ئیتنی:Etnnographic
Linguistics
لێكۆڵینه‌وه له ژینگه‌ی سروشتی و ڕۆشنبیری
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زمانی كه زانا ئه‌نترۆپۆلۆژییه‌كان پێی
هه‌ڵساون به به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی توێژینه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی
(مه‌یدانی) بۆ وه‌سفكردنی چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستی كرده
قسه‌ییه‌كان ، بۆ نموونه له‌وانه مالینۆفسكی 1887 - 1942 ، ا
. ل . كردیبر 1876 - 1960 ئه‌م زانسته له‌په‌یوه‌ندی نێوان
زمانه‌وانی و ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ئیتنی ده‌كۆڵێته‌وه یان هه‌ڵس و
كه‌وتی ڕۆشنبیری نازمانی . به واتایه‌كی تر لێكۆڵینه‌وه‌یه
له په‌یوه‌ندی نێوان زمان و شێوازی ژیان . هه‌ندێ له
زمانه‌وانه ئیتنی یه‌كان وه‌ك همبۆڵت
(Vonhimboldt .w)
و ل . وورف
(L.B.whorf)
بنه‌مای هۆكاری
زمانیان كرده ڕێبازێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ر
زمانه ڕێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه له وێنه كێشانی واقیع و
گه‌یاندنی ئه‌م وێنه‌یه به قسه‌كه‌رانی زمانه‌كه. وورف
نموونه‌ی زۆری له‌م باره‌یه‌وه هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت زمان
واقیع له بێژینگ ده‌دات به گوێره‌ی عه‌قڵی مرۆڤ. له لای
نه‌ته‌وه‌ی ئه‌سكیمۆ چوار وشه بۆ بارینی به‌فر هه‌یه،
له‌وانه ( به‌فری باریو ، به‌فری سه‌ر زه‌وی ، به‌فری پاككراو
، به‌فری ئاماده‌كراو بۆ خانوو)، به‌ڵام له زمانی ئینگلیزی دا
ته‌نیا یه‌ك وشه به‌رامبه به‌و چوار وشه‌یه هه‌یه . ئه‌م
هه‌ڵوێسته بێگومان كارده‌كاته سه‌ر گوتنی ڕۆژانه له‌م
بوارانه‌دا، له‌وانه‌شه كار له‌و بیرانه‌ش بكات كه له
ئه‌نجامی ئه‌و بیره‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه ، نموونه‌یه‌كی تر
له‌م باره‌یه‌وه دانیشتوانی گۆی زه‌وی ڕه‌نگه‌كانی كۆلكه
زێڕینه به ڕێگای جیاواز پۆلین ده‌كه‌ن بۆ نموونه میلله‌تی
ناڤاهو جیاوازی نێوان شین و سه‌وز به پله
intensity
ده‌كه‌ن،
چونكه یه‌ك وشه بۆ هه‌ردوو ڕه‌نگه‌كه له زمانه‌كه‌یاندا
هه‌یه
.
4-
زمانه‌وانی به‌راوردكاری:
Comparative Linguistics
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاری ده‌نگییه‌كانی
وشه‌سازی و ڕسته‌سازی و واتاسازییه له نێوان ئه‌و زمانانه‌ی
سه‌ر به یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی زمانین یان ده‌كه‌ونه ناو تاكه
خێزانێكی زمانییه‌وه .زمانه‌وانی به‌راوردكاری لقێكه له
زانستی زمان ، كه له دوو زمان یان زیاتر ده‌كۆڵێته‌وه به
مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له جۆری زمانه‌كان .واته پۆل كردنی
زمانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جۆره‌كانیان نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای
شوێنی جوگرافی و په‌یوه‌ست بوونیان به ناوچه‌یه‌ك یان شوێنێك
.هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زمانه‌وانی مێژوویی و به‌راوردكاری دا
به‌كاردێت . دیسانه‌وه هه‌ندێ له زمانه‌وانه‌كان
به‌تایبه‌تی كاره‌كییه‌كان به‌كاری ده‌هێنن بۆ زانینی جیاوازی
نێوان زمانی بنجی ئه‌وكه‌سانه‌ی فێری زمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و
زمانه‌ی كه مه‌به‌سته فێر بكرێن و سه‌ره‌رای سیسته‌مه‌كانی
ڕسته‌و ڤاكۆبله‌ری و یاسا ده‌نگییه‌كان و ئه‌و بوارانه‌ی
ده‌یانگرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و زاراوه‌یه بۆ ئه‌و
لێكۆڵینه‌وانه به‌كارده‌هێنرێت كه لایه‌نی لێكچو و جیاواز
له نێوان دوو زمان یان زیاتر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا
ده‌ست نیشان ده‌كرێت . یان لێكۆڵینه‌وه له تاكه زمانێك له
قۆناغه جیاجیاكانی به پێی مێژوی زمانه‌كه به‌كار
ده‌هێنرێت.به‌م پێیه ده‌كرێ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای
وه‌سفی (( سایكڕۆنی )) یان مێژوویی (دایكڕۆنی) ئه‌نجام بدرێت .
به راده‌یه‌كیزۆر ئه‌و جۆره لێكۆڵینه‌وانه بۆ ئه‌وه
ده‌كرێت كه ده‌ستنیشانی بنجی هاوبه‌شی له نێوان زمانه‌كان
دیاربكرێت كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا زۆر باو بووه و
زمانه‌وانه‌كان به‌دوای بنجی زمانی هیندۆ ئه‌وروپیدا گه‌ڕاون
وبه ده‌یه‌ها زمانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌راورد كردووه بۆ
ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی زمانی هیندۆ ئه‌وره‌پی هاوبه‌ش بنیاد
بنێنه‌وه . زۆرجار زمانه‌وانی به‌راوردكاری بۆ مه‌به‌ستی لێڵ
و نادروست به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماژه به هه‌ندێ
چاڵاكی زمانی جۆراوجۆر بكات .ئامانجی سه‌ره‌كی زمانه‌وانه‌كان
له به‌راوردكردنی زمانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
ا- به‌راوردكردنی دوو زمان به مه‌به‌ستی ده‌ست
نیشان كردنی لایه‌نه جیاوازه‌كانیان كه ده‌ناسرێت به
زمانه‌وانی به‌رامبه‌ری
(Contrastiv Linguistics)
ئه‌مه‌ش له
كاتی فێركردنی زمانی دووه‌م دا بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و
كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی فێرخوازی زمانه‌كه ده‌بێت
به‌كارده‌هێنرێت.لێره‌دا هه‌موو زمانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جۆر
كه به
(Typology)
ناسراوه پۆلین
ده‌كرێن.ئه‌وه‌یله زمانه‌وانیدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت زاناكان
زمانیان به پێی جۆر ده‌ست نیشان كردووه
:
1-
زمانی
تۆن : زمانێكه كه به‌هۆی تۆنه‌وه واته ئاوازی ده‌ربڕین
وشه‌كانیان لێك جیا ده‌كرێته‌وه واته تۆنه‌كان واتا ده‌گۆڕن
و وشه‌ی نوێ دروست ده‌كه‌ن وه‌كو زمانی (چینی ، سویدی ،
نه‌رویجی) و هه‌ندێ زمانی تر له زمانی هیندیه سوره‌كانی
ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ندێ جار به فره تۆن ده‌ناسرێن
(Polytonic Languige) .
2-
یان
ئه‌و زمانانه‌ی كه ڕێكخستن و ڕیزكردنی وشه‌كان ده‌كه‌نه
هۆكارێك بۆ سیستمی ڕسته
.
5-
زمانه‌وانی وه‌سفی:
Descriptive Linguistics
لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانییه له كات و شوێنی
دیاریكراودا ، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به زمانه‌وانی پێوه‌ری
Presprictive Linguistics
ده‌وه‌ستێت به
زمانه‌وانی سایكڕونیش
(Synchronic Linguistics)
ناو ده‌برێت .
ئه‌م زانسته وه‌سفی زمان ده‌كات ، هه‌ر زمانێك بێت له
ماوه‌یه‌كی دیایكراو و له شوێنی دیاریكراودا ، له ڕاستیدا
له ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی له زانستی
ئه‌نترۆپۆلۆژیا و كه‌لتوره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه . كه
توێژینه‌وه‌كان ته‌نیا شیكردنه‌وه‌ی گوتن ده‌كه‌ن یان شێوه‌ی
گۆكردنی زمان ، به تایبه‌تی ئه‌و زمانانه‌ی كه شێوه‌ی
نوسراویان نییه ، كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له ڕۆنانی
زمانه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه . ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ندێ له
زمانه‌وانه‌كان به زمانه‌وانی ڕۆنانی ناوی ببه‌ن
(Structural Linguistics)
سه‌ره‌تای سه‌ر
هه‌ڵدانی ئه‌م جۆره لێكۆڵینه‌وانه له ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر
ده‌ستی زانای به‌ناوبانگ ((بلۆم فیڵد)) له دوای (1850)
وه‌ده‌ستی پێكرد كه سێ لقی سه‌ره‌كی لێ ده‌ست نیشان كرا‌و:
1-
زانستی
فۆنۆلۆژی
Phonemics
ده‌نگسازی تایبه‌ت
2-
زانستی
مۆرفۆلۆژی
Morphemics
وشه‌سازی
3-
سیسته‌می سینتاكسی
Syntax
سیسته‌می ڕسته‌سازی
هه‌ر له‌م زانسته‌وه لقێكی تر سه‌ری هه‌ڵدا
به‌ناوی كۆزمانه‌وانی وه‌سفی
(Sociolinguistics) - (Descriptive)
كه لقێكه له
زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی ( كۆزمانه‌وانی ) و له بواری
لێكۆڵینه‌وه‌ی دیالێكت و به‌كارهێنانه‌كانی له ناو كۆمه‌ڵ و
ئامانجه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه
.
6-
زمانه‌وانی مێژوویی
Diachronic Linguistics
زمانه‌وانی مێژوویی له زمان ده‌كۆڵێته‌وه
له‌و ماوه‌یه‌ی كه زمان تێیدا به‌كارهاتووه و هه‌موو
گۆڕِانكارییه‌كان و تایبه‌تییه‌كانی زمان ده‌ست نیشان ده‌كات .
هه‌روه‌ها به
Historical Linguistics
ناوی هاتووه
كه به‌رامبه‌ر به‌زمانه‌وانی وه‌سفی ده‌وه‌ستێت ، ئه‌و
بابه‌تانه‌ی كه زمانه‌وانی دایكڕۆنی یان مێژوویی لێیان
ده‌كۆڵێته‌وه بریتین له : گۆڕانكاری ده‌نگی له قۆناغێكه‌وه
بۆ قۆناغێكی تر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر زمانی فارسی وه‌ربگرین ،
سێ قۆناغ ده‌كرێ ده‌ستنیشان بكه‌ین ، فارسی كۆن ، باستان ،
فارسی ناوه‌ند و فارسی نوێ ، . هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی
زمانه‌كان و سه‌رچاوه‌ی زمانه‌كان و گه‌شه‌ی مێژوویی و
سیماكانی زمان به‌درێژایی ڕۆژگار ده‌گرێته‌وه.
7-
زمانه‌وانی گشتی
General Linguistics :
ئه‌م زانسته له تیۆری زمان به شێوه‌یه‌كی
گشتی و به‌رنامه‌و ڕێبازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان
ده‌كۆڵێته‌وه هه‌روه‌ها له دیارده هاوبه‌شه‌كانی هه‌موو
زمانه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه .زمانه‌وانی گشتی بایه‌خ به
چاڵاكییه ڕێك و پێكه‌كانی مرۆڤ كه زمانه ده‌دات كه له
چوار چێوه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌دا ده‌بێت: 1- ئه‌نجام 2-
هۆكاری به‌رهه‌م هێنان 3- به‌كارهێنانی به‌رهه‌م هێنراو واته
له زمان و مه‌له‌كه‌ی زمان لای مرۆڤ و به‌كارهێنانه‌كانی
له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌كۆڵێته‌وه . ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ش
له‌سه‌ر بنه‌مای شیتاڵكردن و وه‌سف و دیاریكردنی زانستی
ده‌نگسازی و ڕێزمان و لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه زمانییه‌كاندا
ده‌بێت . هه‌روه‌ها له سیسته‌مه‌كانی ڕێنوس و لێكۆڵینه‌وه‌ی
مێژوویی و به‌راوردكاری دیالێكته‌كاندا توێژینه‌وه ده‌كات
دیسانه‌وه له ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی دێتایه‌كی زۆر له
زمانان له دیارده‌ی زمان ده‌كۆڵێته‌وه ده‌كرێ بڵێین
زمانه‌وانی ئه‌ڵمانی همبولت
Humbolt) (
دامه‌زرێنه‌ری
ئه‌م زانسته‌یه
.
8-
زمانه‌وانی ئه‌ركی
: Functional Linguistics
ئه‌م زانسته لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌ركی
توخمه‌كانی زمان ده‌كات جه‌خت له سه‌ر ئه‌ركی ته‌خمه‌كانی
ده‌كات و لقێكه له زانستی زمان . ئه‌م زانسته كه‌ره‌سه
زمانییه‌كان به‌پێی ئه‌ركیان پۆلین ده‌كات . واته به پێی
ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه له زمانێكی دیاریكراو كۆیان ده‌كاته‌وه
له ئاستی ده‌نگسازی و وشه‌سازی و ڕسته‌سازیدا . زمانه‌وانی
ئه‌ركی ده‌روازه‌یه‌كه بۆ زانستی زمان كه بایه‌خ به زمان
ده‌دات وه‌ك ئامرازێكی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه وه‌ك په‌یڕه‌وێكی سه‌ربه‌خۆ و جیا تێی ده‌ڕوانێت .
ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ش مرۆڤ یان تاك به بونه‌وه‌رێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێت له ڕێگاكانی فێربونی زمان و
به‌كارهێنانه‌كانی له په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له
كۆمه‌ڵگایه‌ك و ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا توێژینه‌وه ده‌كات
. زمانه‌وانی ئه‌ركی به جۆرێك له جۆره‌كانی شیكردنه‌وه‌ی
زمانی كه پابه‌نده به په‌یوه‌ندی ئه‌ركی داده‌نرێت و جه‌ختی
له‌سه‌ر ده‌كات . لێره‌دا ئاماژه به لێكۆڵینه‌وه‌كانی
هه‌ندێ له زمانه‌وانه‌كان ده‌كه‌ین كه له ئه‌وروپا به
قوتابخانه‌ی براخ
Prague School
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ((جلوسیمات)) مۆرفیمه‌كان
(Glossematics)
ناسراون
.ده‌روازه‌ی ئه‌ركی زمانه‌وانی فۆنیم به بچوكترین یه‌كه‌ی
ده‌نگی داده‌نێت كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێ جیاوازی له واتادا
به‌ده‌ست بهێنرێت . وه فۆنیم و ئه‌لۆفۆنه‌كان له یه‌ك جیا
ده‌كاته‌وه ، بۆ نموونه له زمانی كوردیدا ده‌نگی ]ك[ و
ده‌نگی ]ق[ هه‌ردوكیان فۆنیمن وه‌ك (كل) و (قل) ، (كون) و(قون)
به‌ڵام ئه‌م دوده‌نگه له زمانی ئینگلیزی‌دا ناتوانن جیاوازی
له واتادا دروست بكه‌ن به‌ڵكو ئه‌لۆفۆنی یه‌كترین هه‌روه‌ها
له كوردیدا ]س[ و ]ص[ جیاوازی واتاییان لێ دروست نابێ وه‌ك
(سه‌گ) و (صه‌گ) ، (سه‌د) و (صه‌د)، به‌ڵام له زمانی
عه‌ره‌بیدا دوو فۆنیمی جیاوازن وه‌ك (سار) و (صار)
.
9-
زمانه‌وانی ئامێری - ژمێریاری - كۆمپیوته‌ری:
Computational Linguistics
ئه‌م زانسته لقێكه له زانستی زمانه‌وانی
كاره‌كی كه زمان ده‌خاته ناو كۆمپیوته‌رو كۆمپیوته‌ر
به‌كارده‌هێنێ له شیكردنه‌وه‌ی زمان دا ، زیاتر بایه‌خ به
زانستی وه‌رگێڕانی ئامێری ده‌دات دوباره گێرَانه‌وه‌ی ئه‌و
زانیاریانه‌ی كه خراونه‌ته ناو مێشكی كۆمپیوته‌ره‌كه . بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته پشت به شێوازه‌كان و یاساكانی ماتماتیكی
ده‌به‌ستێت و دێتاكانی زمان شیده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها
هه‌وڵده‌دات گووتنی دروستكراو
(Speech synthesis)
به هۆكاری
ئه‌لیكتڕۆنی به‌رهه‌م بهێنێت به ڕێگایه‌كی تۆماتیكی گوتنی
مرۆڤ بناسێته‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات . یه‌كه‌م
تاقیكردنه‌وه له‌م باره‌وه له ساڵی 1945 له زانكۆی (جۆرج
تاون ) ی ئه‌مریكی ئه‌نجام درا هه‌روه‌ها یه‌كه‌م به‌رنامه
ڕێزی فێركردنی ئه‌م بابه‌ته واته زمانه‌وانی ئامێری له
زانكۆی ( ئه‌ندیانا ) له ساڵی 1964 ده‌ستی پێكرد كه بۆل
جارفن
(Paul Garvin)
وانه‌كانی تێدا
ده‌گوته‌وه . بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه
(Mathematical Linguistics
،
Statistical Linguistics )
10-
زمانه‌وانی ده‌روونی (علم اللغه النفسی
)
Psycholinguistics :
ئه‌م زانسته لقێكه له زمانه‌وانی كاره‌كی
(Applied Linguistics)
له رَێگای
فێربونی زمانی دایك و فێربون و فێركردنی زمانی بیگانه و
هۆكاره ده‌روونییه كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر ئه‌م كرده
ده‌كۆڵێته‌وه ، هه‌روه‌ها له كه‌م و كورتییه‌كانی گۆكردن و
چاره‌سه‌سییه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه . دیسانه‌وه له په‌یوه‌ندی
نێوان ده‌روونی مرۆڤایه‌تی و زمان به شێوه‌یه‌كی گشتی و كرده
ده‌روونییه هزرییه‌كان هاوكار له‌گه‌ڵ كارامه‌ییه زمانییه
جیاوازه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه . گرینگ‌ترین بواره‌كانی زمانه‌وانی
ده‌روونی لێكۆڵینه‌وه له كرده هزرییه‌كانه كه مرۆڤ
به‌كاریان ده‌هێنێ بۆ به‌رهه‌م هێنانی زمان و تێگه‌یشتنی ،
هه‌روه‌ها له چۆنیه‌تی فێربونی مرۆڤ بۆ زمان ده‌كۆڵێته‌وه .
دیسانه‌وه زمانه‌وانی ده‌روونی له هه‌ستكردن به زمانSpeech
Preceotion
و ڕۆڵی مێمه‌ری
memary
و چه‌مكه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كردارانه‌ی كه
په‌یوه‌ندیان به به‌كارهێنانی زمانه‌وه هه‌یه ده‌كاته
ته‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه . زمانه‌وانی ده‌روونی ده‌روازه‌یه‌كی
هاوبه‌شه له ڕێگای ده‌روونناسی و زمانه‌وانییه‌وه له زمان
و به‌كارهێنانی زمان ده‌كۆڵێته‌وه چونكه زمانه‌وانی ده‌روونی
له ڕه‌وشتی زمانی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌رپرسن لێی
ده‌كۆڵێته‌وه . به‌م هۆیه‌وه ده‌توانین بڵێین زمانه‌وانی
ده‌روونی تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان له‌و لایه‌نانه‌ی
كه په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وشتی مرۆڤه‌وه هه‌یه به واتایه‌كی
تر له ڕه‌وشتی زمانی ده‌كۆڵێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات بۆچونی
زمانه‌وانی ده‌رباره‌ی زمان كه به‌سیسته‌مێكی هێماییی
داده‌نێ و بۆچونی ده‌روونناسی بۆ زمان كه به چالاكی
وه‌رگیراو داده‌نێ لێك بدات و ئه‌نجامێكی ته‌واو بدات
به‌ده‌سته‌وه . دیسانه‌وه زمانه‌وانی ده‌روونی هه‌وڵده‌دات
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه
:
1-
ئایا
هیج به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ ئه‌و
تیۆرییه‌زمانییانه‌ی كه زانایانی ڕێزمانی گوێزانه‌وه بۆیان
داناوه
.
2-
ئایا
زمان خۆڕسكه لای مرۆڤ ، ئایا له‌گه‌ڵ مرۆڤ له دایك ده‌بێت
یان چالاكیه‌كه مرۆڤ فێری ده‌بێت.
3-
له
كاتی شێوانی گوتن دا به هۆی توش بوون یان نه‌خۆشییه‌ك یان
هه‌ر هۆكارێكی تر چ ڕوو ده‌دات كه توانای گوتن له‌ده‌ست
ده‌درێت . ئایا ده‌كرێت شێوه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌مانه
بدۆزرێته‌وه
.
4-
ئایا زمان تایبه‌ته به مرۆڤ گریمانه‌یه‌كی
ڕاسته ، ئه‌گه‌ر ڕاسته بۆچی ؟
له‌ڕاستیدا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه
زمانه‌وانی ده‌روونی زانستێكی نوێ یه و ساڵی 1953 به ساڵی
له‌دایك بوونی ئه‌م زانسته له قه‌ڵه‌م ده‌درێت ، كاتێك له
شاری (بلومنجتوتن) له ویلایه‌تی (ئه‌ندیانا) ده‌سته‌یه‌ك له
زاناكانی ده‌رونناسی و ئه‌تنۆلۆجییه‌كان و زمانه‌وانه‌كان
كۆبونه‌وه و سنور و چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زمانه‌وانی
ده‌رونییان داڕشت .به‌م شێوه‌یه ده‌بینین زاراوه‌ی زمانه‌وانی
ده‌رونی وه‌كو زاراوه‌یه‌ك به‌و لێكۆڵینه‌وه جیاوازانه
ده‌وترێت كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زمان له ڕوانگه‌ی
ده‌روونییه‌وه ئه‌نجام ده‌دات ، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئامانجیان
ئه‌وه‌یه بگه‌نه به‌ڵگه و ڕاستی له ڕێگای تێكه‌ڵكردن و
تاقیكردنه‌وه‌وه . كه چۆن مرۆڤ زمانه‌كه‌ی خۆی فێرده‌بێت یان
وه‌رده‌گرێت . یان چۆن ئه‌م زمانه له‌گه‌ڵ كارامه‌ییه‌كان خۆی
به‌كاریان ده‌هێنێ و چۆن هه‌ست به گوتن ده‌كاو دروستی ده‌كات
، یان چ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان زیره‌كی و مێمه‌ریدا هه‌یه
كه به‌شداری كرده‌ی گوتن ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها چ په‌یوه‌ندییه‌ك
له نێوان زمان و كرده‌ی بیركردنه‌وه‌دا هه‌یه.
11-
زمانه‌وانی فراوانكراو:
Linguistics-Macro/Macro Linguistics
زمانه‌وانی فراوانكراو زانستێكه له زمان
ده‌كۆڵێته‌وه له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی و
كاره‌كییه‌وه . كه زمان و جوله‌ی له‌ش و ده‌ربڕین و
ئارایشه‌كانی ڕه‌وشتی شارستانیه‌تی به خۆوه ده‌گرێت .
هه‌ندێك له زمانه‌وانه‌كان وای بۆ ده‌چن كه ئه‌م زاراوه‌یه
هاوواتای زمانه‌وانی كاره‌كی یه
(Applied Linguistics)
هه‌روه‌ها
زۆربه‌ی زمانه‌وانه‌كان وای بۆ ده‌چن كه ئه‌م زاراوه‌یه
پێچه‌وانه‌ی زاراوه‌ی
Microlinguistics) (ه
كه به زمانه‌وانی ورد یان زمانه‌وانی ته‌سك ده‌ناسرێت . ئه‌م
زانسته واته زمانه‌وانی ته‌سك بایه‌خ به دیارده
زمانییه‌كان ده‌دات ، به‌ڵام زمانه‌وانی فراوانكراو هه‌موو
ئه‌و توێژینه‌وانه ده‌گرێته‌خۆ كه په‌یوه‌ندیان به
زمانه‌وه هه‌یه و وامان لێده‌كات زانیاریمان ده‌رباره‌ی
دیارده‌كانی تر له ده‌ره‌وه‌ی بواری ڕاستییه‌كانی زمانی دا
زیاد بكه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كرده‌ی
په‌یوه‌ندی كردنه‌وه هه‌یه ، بۆ نمونه لێكۆڵینه‌وه له
دیالێكته‌كانی زمان
Dialectology
ده‌چێته ناو
لێكۆڵینه‌وه‌كانی زمانه‌وانی ته‌سك به‌ڵام ئه‌گه‌ر زمانه‌وان
بایه‌خ و گرنگی به واتای وشه‌كانی قسه‌كه‌رێ بدا كه ئاستی
ڕۆشنبیری پێ ده‌ست نیشان ده‌كرێت ئه‌وا توێژینه‌وه‌كه‌ی
ده‌چێته بوارێكی تره‌وه كه ده‌بێته زمانه‌وانی فراوانكراو
. دیسانه‌وه هه‌ندێ له زمانه‌وانه‌كان زاراوه‌ی زمانه‌وانی
فراوانكراو
(Macro Linguistics)
بۆ ئاماژه‌دان
به‌و توێژینه‌وانه به‌كار ده‌هێنن كه له‌سه‌ر بنه‌مای
به‌كارهێنانی ئه‌و هۆكارانه‌دا ده‌بێت كه له زانسته‌كانی
تره‌وه وه‌رده‌گیرێت . بۆ نموونه ماند لبرۆت
(Mande Ldrot)
توێژینه‌وه‌ی
ئاماری له زماندا ده‌خاته ناو چوارچێوه‌ی زمانه‌وانی
فراوانكراو . هه‌روه‌ها زمانه‌وانی ئه‌مریكی ج . ل . تریجر
(Trager.L.G)
وای بۆ ده‌چێت
كه زمانه‌وانی فراوانكراو زانستی پێش زمان
(Pre Lingustics)
و زمانه‌وانی
ته‌سك و ورد
(Mico Linguistics)
و زانستی
ده‌وروبه‌ری زمان
(Meta Linguistics)
كه
ده‌روازه‌یه‌كی زانستی ڕاستییه زمانیه‌كانه له ژێر ڕۆشنایی
ئه‌نترۆپۆلۆژیدا
.
|