|
پراگماتیك- به‌شی یه‌كه‌م
پ. د. محه‌مه‌د مه‌عروف
فه‌تتاح
مێژووی زاراوه‌ی پراگماتیك:
زاراوه‌ی پراگماتیك بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1938
له‌لایه‌ن چارلز مۆریس
charles Morris
به‌كارهاتووه،
بێگومان ئه‌م زانایه به‌ڕێكه‌وت ناوی پراگماتیكی نه‌هێناوه،
به‌ڵكو له كتێبی زانستی ڕه‌مزه‌كان (هێماكان)
Semotics
ئاماژه‌ی بۆ
كردووه، چارلز مۆریس كتێبه‌كه‌ی ده‌كات به‌سێ به‌شه‌وه:
1ـ
به‌شی یه‌كه‌م: سینتاكس (بریتییه له‌په‌یوه‌ندی ڕه‌مزه‌كان
له‌ناو خۆیاندا)
كوڕه‌كه ڕۆیشت.
2ـ
به‌شی دووه‌م: واتاسازی (بریتییه له په‌یوه‌ندی ڕه‌مزه‌كان
له‌گه‌ڵا ده‌وروبه‌ر یان ژینگه‌ی ده‌ره‌وه) واته په‌یوه‌ندی
نێوان هێماو دیارده‌كانی دنیای ده‌ره‌وه.
(دار)
له‌گه‌ڵا وێنه‌ی داره‌كه
3ـ
به‌شی سێیه‌م: پراگماتیك: (په‌یوه‌ندی نێوان هێماو
به‌كارهێنه‌كه‌ی، واته قسه‌كه‌رو گوێگر)
بێگومان چارلز مۆریس لێره پراگماتیكی
به‌واتایه‌كی فراوان به‌كارهێناوه، كه هه‌موو شتێك له‌خۆ
ده‌گرێ، وه‌ك زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زانسته
بایۆلۆجییه‌كان... هتد.
به‌كارهێنانی زانستی ڕه‌مزه‌كان به‌كارهێنانێكی
فراوانه و هه‌مووی ده‌چێته ناو پراگماتیكه‌وه و تێكه‌ڵا
ده‌بێ له‌گه‌ڵا زانستی زمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی زمانی
ده‌روونی و بایۆلۆجی... هتد.
دوای به‌كارهێنانی زاراوه‌ی پراگماتیك
له‌لایه‌ن چارلز مۆریسه‌وه، زاراوه‌ی پراگماتیك به‌دووجۆر
به‌كارهێنرا، یاخود دوو بۆچوون ده‌رباره‌ی پراگماتیك هاته
ئاراوه:
1ـ
بۆچوونی یه‌كه‌م (فراوان): هه‌موو زانسته‌كان ده‌كات به‌یه‌ك و
ده‌یباته ناو پراگماتیكه‌وه.
2ـ
بۆچوونی دووه‌م (ته‌سك): كه زیاتر په‌ره‌ی پێ دراوه و
به‌كاردێ، پراگماتیك بریتی ده‌بێت له‌هه‌ندێك بیر‌و دیارده‌ی
نابه‌رجه‌سته (مجرد) كه لێكدانه‌وه‌یان پێویستی به سیاق و
ده‌وروبه‌ر ده‌بێ، هه‌ر دیارده‌یه‌ك ده‌چێته ناو
پراگماتیكه‌وه كه خۆیان نابه‌رجه‌سته‌ن و پێویستیان
به‌وه‌یه په‌نا به‌رینه ناو ده‌وروبه‌ره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر
وانه‌بێ واتایان لێكنادرێته‌وه.
به‌م پێیه پراگماتیك ده‌بێته به‌شێك
له‌زمانه‌وانی، واته وه‌كو زانست (علم) سه‌یری ناكرێت.
ئه‌گه‌ر به‌م بۆچوونه ته‌سكه سه‌یری
پراگماتیك بكه‌ین، ئه‌وه پراگماتیك بۆ ساڵه‌كانی حه‌فتای
سه‌ده‌ی بیست ده‌گه‌ڕێته‌وه، و چه‌ندین ناو دێنه ئاراوه،
وه‌ك:
جاكین تۆف و ئۆستن و سێریل... هتد.
كه‌واته ئه‌م زانسته تاڕاده‌یه‌كی زۆر نوێیه
و وه‌كو زانست له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ری هه‌ڵداوه،
وه‌كو هه‌موو زانستێك زۆری ده‌وێ تاكو بچه‌سپێ، له‌زمانی
ئینگلیزی پراگماتیك خاوه‌نی زاراوه‌ی خۆیه‌تی.
هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی پراگماتیك
1ـ
له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌یخواست كه
زانستێك هه‌بێ، ئه‌ویش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ كاره‌كانی
چۆمسكی، یاخود تیۆره‌كه‌ی چۆمسكی. كه ده‌ڵێن كاردانه‌وه،
واته دژایه‌تی كردنی كاره‌كانی چۆمسكی، چونكه بۆچوونی چۆمسكی
بۆ زمان ته‌سكه، چونكه زمان وه‌كو توانسته‌ك ده‌بینێ و زمان
وه‌ك ئه‌وه ده‌بینێ كه په‌یوه‌ندی به‌ده‌وروبه‌ره‌وه
نه‌بێ و له كۆمه‌ڵا دایده‌بڕێ. واته توانستێكی دابڕاو له
كۆمه‌ڵا (به‌كارهێن) و دابڕاو له واتای وشه‌كانیش. چۆمسكی
زمان و سینتاكس فه‌رق ناكات، چونكه لای چۆمسكی سینتاكس كرۆكی
زمانه. ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك شوێن كه باسی ئامانج له
سینتاكسدا ده‌كات، پێی وایه كه ده‌بێ قسه‌ی نموونه‌یی
بكرێنه سه‌رچاوه، واته ئه‌و نموونانه‌ی كه ده‌كرێن
به‌سه‌رچاوه، ده‌بێ له ده‌وروبه‌ر و هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی پاك
كرابنه‌وه.
یه‌كێكی تر له‌بۆچوونه‌كانی چۆمسكی ئه‌وه‌بوو
كه ده‌بووایه نموونه‌كان ستانده‌ربن و دوربن له‌هه‌ڵه‌ی
ڕێزمانی، ئه‌و ڕستانه‌ی كه چۆمسكی ده‌یانهێنێته‌وه هه‌موویان
له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وروبه‌رن، سینتاكس ده‌بێ وابا بێ و
دووربێ له ده‌وروبه‌ر، بۆیه ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی پراگماتیك
سه‌ری هه‌ڵدا.
2ـ
هۆیه‌كی تر، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه زمانه‌وانان زانیاریان
له‌باره‌ی فۆنۆلۆجی و سینتاكس و سیمانتیكدا زۆربوو، هه‌ندێك
دیارده‌ی زمان سه‌ریان هه‌ڵدا، كه به‌هیچ له‌م زانستانه
لێكنه‌ده‌درانه‌وه، واته هه‌ندێك دیارده ده‌مانه‌وه
له‌بواری فۆنۆلۆجی و سینتاكس و سیمانتیكدا هیچ
لێكدانه‌وه‌یه‌كیان بۆ نه‌ده‌كرا. واته ئه‌و دیاردانه
ده‌چنه بواری پراگماتیك، بۆ نموونه هه‌رچه‌نده باس له هێزو
ئاواز بكه‌ین، یان هه‌ندێك ئه‌ده‌وات، یان هه‌ندێك ئه‌ده‌واتی
ڕێزگرتن، یا (گریمانه‌ی پێشینه)، واته هه‌ندێك كێشه
ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌رباره‌ی سینتاكس و سیماتیك شت
بزانین. هێزو ئاواز به‌پێی كۆنتێكست ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ نموونه:
په‌نجه‌ره‌كه داخه.
كه هێز ده‌خرێته سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه،
واتایه‌كی هه‌یه، واته كه قسه‌كه‌ر هێز ده‌خاته سه‌ر
وشه‌یه‌ك مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
له‌ڕووی سینتاكسیشه‌وه قسه‌كه‌ر چی
هه‌ڵده‌بژێری و چی هه‌ڵنابژێری په‌یوه‌ندی به گریمانه‌ی
پێشینه‌وه هه‌یه، واته ده‌زانێ گوێگر چی ده‌زانێ باسی
ناكات، چیش نازانێ باسی ده‌كات. واته كه ده‌ڵێین:
1ـ
خانووه‌كه‌ی تۆم دی.
پێشتر شت فه‌رزكراوه (دیاره تۆ خانووت
هه‌یه)، پێویست ناكات بڵێی تۆ خانووت هه‌یه‌و من خانووی تۆم
دیت. واته زانیاری سه‌ره‌تایم ئه‌وه‌یه كه گوێگره‌كه‌م
خانووی هه‌یه.
2ـ
پێم خۆش‌بوو هاتیت.
پێشبینی ئه‌وه كراوه كه هاتوویت، واته
هاتنه‌كه گریمانه‌ی بۆكراوه، واته پێویست ناكات شته
زانراوه‌كان بخرێنه ناو ڕسته‌وه.
ئه‌مانه (هێزو ئاواز‌و گریمانه‌ی پێشینه)
به‌سینتاكس لێكنادرێنه‌وه، به‌ڵكو به پراگماتیك لێك
ده‌درێنه‌وه.
هه‌روه‌ها (سا، یا، ئه‌گه‌ر.... هتد) هه‌ر
شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ڕێزمان وه‌ربگرین (سا، یا،..) پشت گوێ
خراون، ئه‌مانه پێویستیان به پراگماتیك هه‌یه تاكو
لێكبدرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه گرنگ نه‌بن مرۆڤ بۆ به‌كاریان
ده‌هێنێ و وزه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنێ یان سه‌رف ده‌كات، مرۆڤ
زۆرجار له‌ڕووی كاته‌وه ده‌رفه‌ت به‌خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی
بیربكاته‌وه...
3ـ
هۆی سێیه‌م: زمانه‌وانان هه‌ستیان كرد كه زانستی سیمانتیك
سنووری بۆ دانانرێ، چونكه واتای وشه تێكه‌ڵا به‌كۆنتێكست
ده‌بێ و وه‌كو خۆی نامێنێته‌وه، بۆ نموونه:
أ ـ به‌م شته ڕازی نیم.
ب ـ ده‌رگاكه كراوه‌یه.
زانستی سیمانتیك ناتوانێ ئه‌مه لێكبداته‌وه،
سیمانتیك یارمه‌تیمان نادات بۆ هه‌موو تێگه‌یشتنێك،
له‌وانه‌یه وشه‌یه‌ك له‌هه‌ر ڕسته‌یه‌ك واتایه‌كی هه‌بێ،
به‌وه ده‌توانین سنوور بۆ سیمانتیك دابنێین، ئه‌گه‌ر له
پراگماتیكی جیابكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر واتاسازی و گیروگرفته‌كانی
واتاسازی لێك جیانه‌كه‌ینه‌وه، نابێته زانست.
ئه‌م جۆره واتایه‌ی ڕسته‌ی (ب) ئه‌گه‌ر كوردی
زان نه‌بێ واتای (ده‌رگاكه كراوه‌یه) نازانێ، چونكه واتای
ڕسته‌كه له‌واتای وشه‌كانه‌وه ده‌رناكه‌وێ، ده‌بێ
ده‌وروبه‌ر بێنینه ناوه‌وه، ئینجا له‌مه‌به‌سته‌كه ده‌گه‌ین
(له‌وانه‌یه هۆڵه‌كه هه‌ر ده‌رگای نه‌بێ، له‌وانه‌یه
ده‌رگاكه كراوه نه‌بێ..)
واته ده‌بێ دوو واتا لێك جیابكه‌ینه‌وه:
أ ـ واتای سیمانتیكی.
ب ـ واتای پراگماتیكی.
4ـ
هۆی چواره‌م: هۆیه‌كی تری سه‌رهه‌ڵدانی پراگماتیك كێشه‌یه‌كه
له‌نێوان زمان و ئه‌ده‌ب، به بڕوای پراگماتیكناسه‌كان هه‌ندێك
كێشه، كه ئه‌ده‌ب بردوویه‌تییه لای خۆی، وه‌ك:
خوازه (میتافۆر)، دركه، ته‌لمیع...هتد،
ئه‌مانه كێشه‌ی ئه‌ده‌ب نین، به‌ڵكو كێشه‌ی زمانین، چونكه
ئه‌مانه له‌قسه‌ی رۆژانه‌دا زۆر زیاترن له‌به‌كارهێنانی
ئه‌ده‌بی. ئه‌ده‌ب بۆ جوانكاری به‌كاریان ده‌هێنێ. له‌به‌ر
ئه‌وه پراگماتیك ئه‌م كێشانه، كه خراونه‌ته ناو
ئه‌ده‌به‌وه دێنێته ده‌ره‌وه، به‌ڕێگای پراگماتیك چاره‌سه‌ر
ده‌كرێن.
نموونه‌یه‌كی تر:
أ ـ خواردنه‌كه باش بوو؟
ب ـ په‌نجه‌ی پێوه ده‌خورا.
ئه‌م ئیدیۆمه‌ی (ب) له‌قسه‌ی ڕوژانه‌دا زۆر
به‌كاردێ (په‌نجه‌ی پێوه ده‌خورا) له‌واتای وشه‌كانییه‌وه
دیار نییه، چونكه ئه‌مه میتافۆڕه و سیمانتیك بۆمان حه‌ڵا
ناكات. ده‌بێ ده‌وروبه‌ر و قسه‌كه‌رو گوێگر بێنینه ناوه‌وه
ئینجا واتاكه‌ی ده‌زانین. ده‌بێ بۆ ئاستێكی تر بگه‌ڕێین
(Force
ـ قوه‌تی به‌لاغی) ئه‌گه‌رنا قسه‌كه‌ر به‌بێ بۆنه ئه‌م
ڕسته‌یه ناڵێ.
بۆ پرسیاركردن دوو ئیحتیمال هه‌یه، دوو وه‌ڵام
هه‌یه، یان ئا، یان نا. ڕسته‌ی (ب) به (ئا) و (نه) وه‌ڵام
ده‌درێته‌وه، به‌ڵام به (ئا)یه‌كی به‌قوه‌ت...
نموونه‌یه‌كی تر:
ئه‌م سه‌یاره هی تۆیه؟
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه له‌هه‌ویه‌ی
سه‌یاره‌كه‌بێ، ئه‌وه سیمانتیكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست
له‌وه‌بێ كه ڕێگای گرتووه، ئه‌وا ده‌بێته پراگماتیك، واته
خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌كسه‌ر هه‌ڵده‌ستێ و ڕێگای ده‌كات.
واته ئه‌مه پرسیار نییه، به‌ڵكو داوایه،
یان ئه‌گه‌ر پۆلیس بێ، واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه
سه‌ریاره‌كه دزراوه، له‌وانه‌یه منداڵا جامی شكاندبێ یان
شوختی پێدا هێنابێت، له‌وانه‌یه له (ئیعجاب)ه‌وه بێ... هتد.
نموونه‌یه‌كی تر:
گۆشته‌كه‌م له‌سه‌ر مێزه‌كه بۆ داناوی
.
واتای سیمانتیكی ئه‌م ڕسته‌یه دیاره، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر له قه‌سدی خێزانه‌كه‌ت بگه‌یت، پراگماتیكه.
ده‌توانین له‌ڕووی پراگماتیك ده‌یان واتای بده‌ینێ:
1ـ
پشیله‌كه نه‌یخوات.
2ـ
بڕۆ بیخۆ.
3ـ
بۆم پارچه پارچه بكه.
4ـ
به‌منداڵێك بڵێی واته نه‌یخۆی هی باوكته.
ئه‌مانه هه‌موویان هێزن، ئاستێكی قوڵترن،
ئه‌مانه ده‌بێ به پراگماتیك لێكبدرێته‌وه.
مرۆڤ كه زمان به‌كاردێنێ له‌ڕووی
پراگماتیكه‌وه‌یه، واته دایم مرۆڤ (خه‌ت ڕه‌جعه)ی بۆ خۆی
داناوه، كه له‌قسه پاشگه‌زبێته‌وه، یان بڵێ من مه‌به‌ستم
ئه‌وه نه‌بووه.
یه‌كێك كه ده‌ڵێ:
په‌نجه‌ره‌كه كراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا ئه‌م ڕسته‌یه زۆر واتای هه‌یه.
چه‌ند پێناسه‌یه‌كی پراگماتیك
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پراگماتیك زانستێكی نوێیه‌و
هێشتا سنووری زانسته‌كه به‌ته‌واوی دیاری نه‌كراوه، بۆیه
له‌م بواره‌دا چه‌ندین پێناسه‌ی جیاواز هه‌یه:
پێناسه‌ی یه‌كه‌م: پراگماتیك لێكۆڵینه‌وه و
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه ناوێزه‌یی و
ناپه‌سه‌ندییان پێوه دیاره، وه‌ك:
?تكایه
چۆنیت؟
?وه‌ره
ئه‌وێ. ئه‌م نیشانه‌یه(?) بۆ ڕسته‌یه‌كه كه
پراگماتیكی نه‌بێ.
?
بڕۆ لام.
دیاره ئه‌م دوو ڕسته‌یه له‌ڕووی سینتاكسه‌وه
ناوێزه نین.
له‌ڕسته‌ی (تكایه چۆنیت) دوو جۆره ڕسته‌یه:ـ
تكایه
تكایه یان داوایه
چۆنیت
پرسه
پرسیار و داوا له‌یه‌ك كاتدا ناكرێ
ڕسته‌ی (وه‌ره ئه‌وێ) ڕسته‌یه‌كی ناوێزه‌یه،
چونكه قسه‌كه‌ر خۆی ده‌كات به ته‌وه‌ری قسه، بۆیه ده‌بێ
بگوترێ:ـ بڕۆ ئه‌وێ.
ئه‌م ڕستانه بۆیه ناوێزه‌ن، چونكه له‌گه‌ڵا
ده‌وروبه‌ردا ڕێكناكه‌ون، ناتوانین ده‌وروبه‌رێكیان بۆ
بدۆزینه‌وه كه دروست بن، پراگماتیك جووتكردنی ڕسته‌كانه
له‌گه‌ڵا ده‌وروبه‌ردا.
پێناسه‌ی دووه‌م: پراگماتیك لایه‌نی چالاكی
زمانه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پێناسه‌یه بگه‌ین، ده‌بێ
له‌توانست و چالاكی بگه‌ین:
توانست: یاساكانی مێشكی مرۆڤه، كه ئاخاوتن
به‌ڕێوه ده‌بات.
چالاكی: كاراكردنی توانسته.
پراگماتیك زیاتر په‌یوه‌ندی به (چالاكی)
هه‌یه، پراگماتیك خستنه‌گه‌ری توانسته، پراگماتیك ده‌بێ
هه‌بێ بۆ لێكدانه‌وه‌ی چالاكی، كه‌واته پراگماتیك
پێچه‌وانه‌ی (خلاف) ڕای چۆمسكی نییه.
پێناسه‌ی سێیه‌م: پراگماتیك لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه‌ی زمان و ده‌وروبه‌ره، كه ڕێزمانڕێژ ده‌كرێن،
یان له‌ڕێزماندا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
ڕێزمانڕێژ: 1ـ یان ده‌بێ له‌شێوه‌ی گیره‌كدا
بێ، كه ده‌وریان به‌ستنه‌وه‌ی زمان بێ به‌ده‌وروبه‌ر.
2ـ
یان له‌شێوه‌ی وشه‌ی ئه‌ركیدابێ، وشه‌ی ئه‌ركی به‌وه
له‌وشه‌ی لێكسیكی یان فه‌رهه‌نگی جیا ده‌بێته‌وه: وشه‌ی
فه‌رهه‌نگی:ـ واتایان هه‌یه، به‌كارهێنانیان زۆره یان
ژماره‌یان زۆره، له‌زیادبووندان.
به‌ڵام وشه‌ی ئه‌ركی به‌پێچه‌وانه‌وه: ده‌وری
ڕێزمانیان هه‌یه، ژماره‌یان كه‌مه، له‌زیادبووندا نین،
واتایان نییه یان كه‌میان واتایان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه پراگماتیك ته‌نها له‌و
گیره‌ك و وشه ئه‌ركیانه ده‌كۆڵێته‌وه كه ڕێزمانڕێژن، وه‌ك
جێناوی ئاماژه‌كردن.
د
ت نیشانه‌كانی
ی
ئه‌مانه كات نیشان ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌چنه ناو
پراگماتیكه‌وه، چونكه كات په‌یوه‌ندی به‌قسه‌كه‌رو
گوێگره‌وه هه‌یه.
1ـ
ئاوازی نیشانه. 2ـ ئامرازی ڕێز. 3ـ گریمانه‌ی پێشینه، زۆر
شتی تر هه‌یه به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه ناچێته ناو
پراگماتیكه‌وه، بۆ نموونه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی زمان ناچنه
ناو پراگماتیكه‌وه:
گوێت له‌جه‌ره‌سی ده‌رگایه.
من له‌حه‌مامم.
ئه‌م ڕستانه ڕێزمانڕێژنین، داوایه،
وه‌ڵامه‌كه پۆزش هێناوه‌یه، كه ناتوانێ ئیشه‌كه بكات.
پێناسه‌ی چواره‌م: پراگماتیك لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و
لایه‌نانه‌ی واتایه كه ناچنه ناو واتاسازییه‌وه، واته
پراگماتیك له‌م واتایانه ده‌كۆڵێته‌وه كه فه‌رهه‌نگی نه‌بن.
هه‌رچی واتایه‌ك نه‌چێته ناو فه‌رهه‌نگه‌وه، پراگماتیكه.
كه‌م و كوڕی ئه‌م پێناسه‌یه له‌وه‌دایه كه
سنووری واتاسازی زۆر ته‌سك ده‌كاته‌وه، ده‌بێته واتای ئه‌و
وشانه‌ی كه له فه‌رهه‌نگدان.
پێناسه‌ی پێنجه‌م: پراگماتیك بریتییه له
دۆزینه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ده‌وروبه‌ری شیاو بۆ ڕسته و گوتن،
واته جوتاندنی گوتن و ده‌وروبه‌ر.
ئه‌م پێناسه‌یه له پێناسه‌ی یه‌كه‌م نزیكه و
كه‌موكوڕی ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵا كۆزمانه‌وانی تێكه‌ڵا ده‌بێ
و جیاكردنه‌وه‌یان نابێ.
پێناسه‌ی شه‌شه‌م: پراگماتیك بریتییه له
لێكدانه‌وه‌ی واتای ناو ده‌وروبه‌ر، واته مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ر
له ده‌وروبه‌رێكی دیاریكراودا.
ئه‌م پێناسه‌یه، یه‌كێكه له‌و پێناسانه‌ی كه
زۆر به‌كاردێ.
ئه‌م سه‌یاره هی تۆیه؟
ئه‌م ڕسته‌یه پرسیاره، به‌ڵام به‌پێی
ده‌وروبه‌ر چه‌ندین ڕسته‌یه، یان واتای هه‌یه، وه‌ك:
*
له‌وانه‌یه
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێ بیگه‌یه‌نییه شوێنێك.
*
له‌وانه‌یه
له ئیعجاب بێ.
*
له‌وانه‌یه
بیه‌وێت بیكڕێت.
كه‌واته پراگماتیك ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌و
هه‌موو واتایه، واتایه‌ك بدۆزیته‌وه كه قسه‌كه‌ر
مه‌به‌ستیه‌تی.
پێناسه‌ی حه‌وته‌م: پراگماتیك بریتییه له
لێكدانه‌وه‌ی دوور‌و نزیكی نێوانی قسه‌كه‌رو گوێگر. نزیكی و
دووری زانیاری هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه دوو كه‌س كه
زۆر نزیك بن هه‌ندێك زانیاری ده‌زانن، كه خه‌ڵكی تر نایزانن،
زۆرجار له‌م رستانه ناگه‌ین كه له‌نێوانی دوو كه‌سی زۆر
نزیكتر ده‌كرێن، به‌ڵام قسه‌كه‌رو گوێگر كه دووربن هه‌موو
زانیارییه‌ك نازانن. تا له‌یه‌ك نزیكبن پێویستمان به
ده‌ربڕینی كه‌متر هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه تا قسه‌كه‌رو گوێگر
لێك دووربن پێویستیان به‌ده‌ربڕینی زیاتره، تاوه‌كو:ـ
ئه‌م كراسه نوێیه جوانه.
به‌پێی دورونزیكی قسه‌كه‌رو گوێگر زۆر واتای
هه‌یه، ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ت پێت بڵێ، ئه‌وا ده‌یه‌وێ ڕاستی
بڵێ، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت بێ، ده‌یه‌وێ پێت بڵێ پێشكه‌شت
بێ.
پێناسه‌ی هه‌شته‌م: پراگماتیك ئه‌و زانسته‌یه
كه له‌كرده‌ی قسه‌یی و گریمانه‌ی پێشینه‌و ده‌ركه‌وته
ئاخاوتنه‌كان و ده‌وروبه‌ر (كات و شوێن و ده‌وروبه‌ری قسه‌كردن
و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌كه‌رو گوێگر‌و زانیاری هاوبه‌شی و
زانیاری دنیاییان) لێك ده‌داته‌وه.
ئه‌م پێناسه‌یه بواره‌كانی پراگماتیك دیاری
ده‌كات.
دیارده‌ی قسه‌یی: توانجه، ئامۆژگارییه،
وریاكردنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، یان وه‌سفی حاڵه‌تێك ده‌كات.
گریمانه‌ی پێشینه: شتێك فه‌رز ده‌كات كه
زانیاری هه‌بێ:
پێم ناخۆش بوو نه‌هاتی.
لێره‌دا زانیاری هه‌بووه كه (نه‌هاتن)ه.
هه‌موو پێناسه‌كان ڕه‌نگه له‌لایه‌نێك باش بن.
|