|
جۆره‌كانی زمان
و: نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا خۆشناو
زمان جیاكارییه‌كه له‌جیاكارییه‌كانی مرۆڤ،
كه له دروستكراوانی دی جیای ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ش زمان
به‌خششێكه له‌لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه به مرۆڤ به‌خشراوه،
مرۆڤ به‌هۆی زمانه‌وه زۆر شتی له‌ده‌ست دێت، چونكه گه‌ر زمان
نه‌بووایه نه زانست و نه‌فێربوون و نه قوتابخانه‌و نه
زانكۆ له ئارادا ده‌بوو، گه‌ر زمان نه‌بوایه نه په‌خشان و
نه شیعر‌و نه چیرۆك نه‌ده‌بوون، گه‌ر زمان نه‌بوایه نه
رادیۆ و نه ته‌له‌فزیۆن و نه هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نه‌ده‌بوو،
گه‌ر زمان نه‌بوایه، نه په‌رتووك و نه رۆژنامه‌و نه گۆڤار
له ئارادا نه‌ده‌بوون. گه‌ر زمان نه‌بوایه هیچ كه‌لتورو
مێژوویه‌ك تۆمار نه‌ده‌كران، به‌ڵام زمان چه‌نده‌ها جۆر‌و
چه‌نده‌ها ته‌رزو چه‌نده‌ها شێوه‌ی هه‌یه، ئایا ئه‌م شێوانه
چین كه له‌زماندا به‌دی ده‌كرێن.
زمانی سه‌رچاوه:
زمانی سه‌رچاوه ئه‌و زمانه‌یه كه چه‌نده‌ها
زمانی دی لێكه‌وتۆته‌وه، بۆ نموونه، زمانی ساسانی سه‌رچاوه‌ی
هه‌ردوو زمانی فارسی و ئه‌فغانییه، زمانی لاتینیش زمانه‌كانی
پورتوگالی و ئه‌سپانی و فه‌ره‌نسی و ئیتالی و سۆماڵی به‌دی
هێناوه، زمانی سه‌نسكریتیش هه‌ردوو زمانی ئوردی و هیندی دروست
كردووه.
لقه زمان:
لقه زمان ئه‌و زمانه‌یه كه له‌زمانی
سه‌رچاوه په‌یدابووه، زمانی فه‌ره‌نسی كه لقه زمانی
لاتینییه، زمانی ئه‌ڵمانی له ئه‌ڵمانی رۆژئاواییه‌وه
ده‌ركه‌وتووه، زمانی سویدیش لقه زمانی جه‌رمانی باكوور‌و
زمانی روسیش لقه زمانی سلاڤی رۆژهه‌ڵاتییه.
زمانی برا:
زمانی برا ئه‌و زمانه‌یه كه له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كدا
له‌گه‌ڵا زمانه‌كی دی یه‌كده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه زمانی
دانیماركی له‌گه‌ڵا زمانی نه‌رویجیدا برای یه‌كدین، چونكه
هه‌ردووكیان سه‌ر به‌ئه‌ڵمانی باكوورن. زمانی ئیتالیش برای
زمانی فه‌ڕه‌نسییه، چونكه هه‌ردووكیان له‌لاتینیه‌وه
په‌یدابوونه، هه‌روه‌ها زمانی پۆڵه‌ندی برای بوهیمیه، چونكه
هه‌ردووكیان ده‌چنه‌وه سه‌ر سڵاڤی رۆژئاوا.
زمانی سروشتی:
زمانی سروشتی ئه‌و زمانه‌یه كه به‌بێ
ده‌ستێوه‌ردانی مه‌رامدار له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دروست بووه،
ئه‌م وه‌سفه‌ش له‌سه‌ر سه‌رجه‌م زمانه‌كانی جیهان پراكتیزه
ده‌بێت، چ ئه‌و زمانانه‌ی كه له‌پێشوودا سه‌ریان هه‌ڵداوه و
چ ئه‌و زمانانه‌ی كه ئێستا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
زمانی ده‌ستكرد:
زمانی ده‌ستكرد ئه‌و زمانه ناسروشتیه‌یه
به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی فێركردنی زمانێك له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنی
چه‌ند وشه‌و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی گرنگه‌وه، له‌وانه‌شه دروست
كردنی ئه‌و زمانه له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانی چه‌ند زمانێك
به‌مه‌به‌ستی داهێنانی زمانێكی دی به‌رهه‌مبهێنرێت، ئه‌ویش
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی زمانێك ببێته زمانێكی جیهانی ئاسان،
وه‌كو زمانی (ئیسپرانتۆ)
زمانی ده‌نگی:
زمانی ده‌نگی ئه‌و زمانه‌یه كه ماناكان
له‌ڕێگای ده‌نگه‌كانی ئاخافتنه‌وه په‌یدا ده‌بن، پاشان وشه‌و
ڕسته‌كانمان دروست ده‌بن و به‌شێوه‌ی شه‌پۆڵی ده‌نگی بۆ
گوێیه‌كانمان ده‌گوازرێنه‌وه و گوێگر گوێی لێ ده‌بێت و لێی
تێده‌گات گه‌ر بیه‌وێ، وه‌ك ئه‌و زمانه‌ی كه له كاسێت و
رادیۆ و ته‌له‌فۆنه‌وه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت.
زمانی نوسراو:
زمانی نووسراو ئه‌و زمانه‌یه كه ماناكان
له‌ڕێگای ئه‌و پیتانه‌وه ده‌گوازێته‌وه، كه ئه‌و وشه‌و
ڕسته دروست ده‌كات كه ده‌یاننوسین، پاشان له‌سه‌ر شێوه‌ی
شه‌پۆڵی رووناكی بۆ چاوه‌كان حه‌واڵه ده‌بن، ئیتر خوێنه‌ر
ده‌یبینێت و گه‌ر بیه‌وێ لێی تێ ده‌گات، وه‌كو ئه‌و زمانه‌ی
كه له په‌رتووكه‌كان و رۆژنامه‌كاندا ده‌یانخوێنینه‌وه.
زمانی ئاماژه‌یی:
هه‌ندێك زمان هه‌ن كه نه گوێمان لێ ده‌بێت و
نه‌وه‌كو پیتیش له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌یانبینین، چونكه وه‌كو هێما
به‌هۆی په‌نجه یان هه‌ر ئامرازێكی تره‌وه بێت ده‌یبینین،
وه‌كو ئه‌و ئاماژانه‌ی كه كه‌ڕولاڵه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،
هه‌روه‌ها هێماكانی ڕێگاو بان كه هیچ دركاوێكیان نییه،
ته‌نها هه‌ر ئاماژه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا مانایه‌كی
تایبه‌ت ده‌به‌خشن كه شوفێرو ڕێبواره‌كان لێی تێ ده‌گه‌ن.
زمانی جه‌سته‌یی:
زمانی جه‌سته‌یی ئه‌و زمانه‌یه كه له‌گه‌ڵا
زمانه ده‌نگیه‌كه‌دایه، كاتێك قسه ده‌كه‌ین، چاو و په‌نجه
و ده‌ست و سه‌رو گه‌ردنمان ده‌جوڵێنه‌وه، بێ گومان هه‌موو
پێكه‌وه ناجوڵێنه‌وه، به‌ڵام جارنا جارێك ده‌ستێك یان چاوێك
یان په‌نجه‌یه‌ك یان سه‌رێك یان باسكێك ده‌جوڵێته‌وه و هه‌ر
جوله‌یه‌ك مانایه‌ك ده‌به‌خشێ یان قسه‌یه‌ك
هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه یان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه یان جه‌ختی له‌سه‌ر
ده‌كات.
زمانی منداڵان:
زمانی منداڵان ئه‌و زمانه‌یه كه منداڵان پێش
ته‌مه‌نی (15) ساڵی قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن، كه زمانێكه ژماره‌ی
وشه‌كانی و فرێزه‌كانی كه‌من و ڕسته‌كانی زۆر كورتن، هه‌روه‌ها
زمانێكه فۆنه‌تیكێكی تایبه‌تی هه‌یه له ئاخافتندا، زۆرجار
منداڵا ده‌نگه‌كان هه‌ڵاوه‌گێڕ ده‌كات، و پیتی (س) به (ش) و
(ر) به (ل) و (ج) (ز) ده‌دركێنێت، هه‌روه‌ها زمانی منداڵا
پێوانه‌ی به‌سه‌ر زاڵه وه‌ك له‌زۆر حاڵه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت.
زمانی هه‌رزه‌كاران:
زمانی هه‌رزه‌كاران ئه‌و زمانه‌یه كه
گه‌وره‌كان قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵا زمانی منداڵاندا
جیاوازی هه‌یه، چونكه زمانی هه‌رزه‌كارن وشه‌كانی چڕترو
ڕسته‌كانی درێژترو پێكهاته‌كانی فراوانترن و ڕاستترن
له‌دركاندنیدا.
زمانی شێوه‌زار:
زمانی شێوه‌زار ئه‌و زمانه‌یه كه شێوه‌زارێكی
تایبه‌ت به قسه‌كه‌ره‌كه‌ی تیادا ده‌رده‌كه‌وێت، جاری واش
هه‌یه زمانه‌وانێك ده‌توانێت له‌شێوه‌زاری كه‌سێكه‌وه
ناونیشانی و وڵاته‌كه‌ی و بگره شه‌قام و باڵه‌خانه‌كه‌ی كه
تیاشیدا ده‌ژی بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌رحێكه له گاڵته‌جاری،
به‌ڵام ئیتر مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه زمانی كه‌سێك
ده‌لاله‌ت ده‌كاته سه‌ر شێوه‌زاره جوگرافیه‌كه‌ی و ئاسته
رۆشنبیرییه‌كه‌ی.
زمانی ناشێوه‌زار:
زمانی ناشێوه‌زار ئه‌و زمانه‌یه كه مرۆڤ
به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌ی پێ ده‌كات كه ده‌لاله‌ت ناكاته سه‌ر
شێوه‌زارێكی تایبه‌ت، به به‌كارهێنانی ئه‌م زمانه شوێنی
جوگرافی ئه‌و كه‌سه نازانرێت، زۆرجاریش ئه‌م شێوازه
له‌به‌ركارهێنانی زمانی په‌تیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
زمانی په‌تی:
زمانی په‌تی زمانی ئه‌ده‌ب و زانسته، كه
زیاتر بۆ فێركردن به‌كارده‌هێنرێت، و له وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی
زانكۆ و قوتابخانه‌كاندا قسه‌ی پێ ده‌كرێت، زمانێكه ئه‌م
زمانه كه وشه‌ی ساده‌و بازاڕی و نه‌شیاوی تیادا نییه، جگه
له‌مانه‌ش ئه‌م زمانه سیسته‌مێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له
دركاندن و ڕه‌چاوكردنی بنه‌ما ڕێزمانییه‌كان ده‌كات و خۆی له
گوزارشته‌كانی ڕه‌مه‌كی و دركاندنه بازاڕییه‌كان ده‌پارێزێت.
زمانی ڕه‌مه‌كی:
زمانی ڕه‌مه‌كی ئه‌و زمانه ساده‌یه‌یه له
مامه‌ڵه نافه‌رمییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌م زمانه
له‌نێوان دۆست و براده‌ران و له‌نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا
به‌كارده‌هێنرێت، جگه له‌وه‌ی ئه‌م زمانه زمانی ڕسته‌ی كورت
و وشه كارتێكراوه‌كانه، هه‌روه‌ها زمانی پێكهاته ساده‌و
ساكاره‌كانه‌و ده‌لاله‌ت ده‌كاته‌سه‌ر شێوه‌زاری جوگرافی
قسه‌كه‌ره‌كه، له‌یه‌ك زمانیشدا چه‌ند شێوه‌زارێكی ڕِه‌مه‌كی
به‌كارده‌هێنرێت.
زمانی زیندوو:
زمانی زیندوو ئه‌و زمانه‌یه كه ڕۆژانه
له‌قسه‌ی ناو خه‌ڵكیدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌و زمانه‌یه كه
خه‌ڵكانێك تاكو ئێستا قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن، جا زمانێك بۆ ئه‌وه‌ی
كه زیندوو بێت به‌س نییه ته‌نیا له بۆنه ئایینی و
زانستییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو پێویسته له‌ژیانی
رۆژانه‌شدا خه‌ڵكی به‌كاری بهێنن.
زمانی له‌ناوچوو:
زمانی له‌ناوچوو ئه‌و زمانه‌یه كه پێشتر
به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵا نه‌مانی ئه‌وانه‌ی كه قسه‌ی
پێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش نه‌ماوه و له‌ناوچووه، یان له‌ڕووی
تیۆرییه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌و زمانه هه‌رمابێ، به‌بێ
ئه‌وه‌ی له نووسین و خوێندندا به‌كاربهێنرێ، وه‌كو زمانی
ساسانی و زمانی قونی، زانایانیش ئه‌م زمانانه‌یان له‌ڕێگه‌ی
نه‌خش و نووسینه مێژووییه‌كان و شوێنه‌وارو په‌رتووكه
دێرینه‌كانه‌وه زانیوه.
زمانی نیمچه زیندوو:
زمانی نیمچه زیندوو ئه‌و زمانه‌یه كه
له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیدا به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكو ته‌نها
له‌بۆنه ئایینی و زانستییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، وه‌كو
زمانی (لاتینی)، زمانی نیمچه زیندوو له‌گه‌ڵا زمانی زیندووی
ته‌واودا جیاوازی هه‌یه، چونكه له ئاخافتنی رۆژانه‌دا
به‌كارناهێنرێت، له‌گه‌ڵا زمانی له‌ناوچووشدا له‌و ڕووه
جیاوازی هه‌یه، كه ئه‌م زمانه تاكو ئێستا هه‌ر ماوه، واته
ئاستێكی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ناوم ناوه
زمانی نیمچه زیندوو، ده‌شتوانی ناوی بنێی نیمچه مردوو،
ئه‌گه‌ر ویستت.
زمانی ناوه‌كی:
زمانی ناوه‌كی ئه‌و زمانه‌یه كه به‌بێ
دركاندن و به‌بێ شه‌پۆلی ده‌نگی به‌كاری ده‌هێنێت، واته
له‌ناو ده‌روونی خۆی و له‌كاتی بیركردنه‌وه‌دا مامه‌ڵه به
وشه‌كانی ده‌كات، ئه‌و زمانه زمانێكه كه‌س ناتوانێت گوێی لێ
بگرێت و به‌هیچ پێوه‌رێكی ده‌نگی بیێوێت، و به زمانی (گوێ
لێ نه‌بوو)ش ناوزه‌د ده‌كرێت.
زمانی یه‌كه‌م:
زمانی یه‌كه‌م ئه‌و زمانه‌یه كه مرۆڤ
یه‌كه‌مجار فێری ده‌بێت، ئه‌و زمانه یه‌كه‌مجار منداڵا
له‌دایك و باوكییه‌وه وه‌ری ده‌گرێت، پێش ئه‌وه‌ی بچێته
قوتابخانه، ئه‌و زمانه‌یه كه منداڵا به‌بێ ركابه‌ری
له‌لایه‌ن زمانێكی دییه‌وه فێری ده‌بێت.
زمانی دووه‌م:
زمانی دووه‌م ئه‌و زمانه‌یه كه منداڵا پاش
فێربوونی زمانی یه‌كه‌م فێری ده‌بێت، سه‌رچاوه‌ی فێربوونی ئه‌م
زمانه‌ش یا ماڵا یاخود قوتابخانه یاخود كۆمه‌ڵگایه، ئه‌م
زمانه منداڵا فێری ده‌بێت، پاشان بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه
له‌ده‌ره‌وه‌شدا به‌كارده‌هێنرێت، بۆ نموونه مرۆڤێكی چینی،
زمانه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر چینییه، به‌ڵام گه‌ر كۆچ بكات
بۆ ئه‌مه‌ریكاو فێری زمانی ئینگلیزی ببێت، ئه‌وه زمانی
دووه‌می بۆ په‌یدا ده‌بێت كه ئینگلیزییه‌كه‌یه، چونكه ئه‌م
زمانی دووه‌مه له‌ژیانی رۆژانه‌یدا به‌كارده‌هێنرێت.
زمانی بێگانه:
ئه‌و زمانه‌یه كه مرۆڤ جگه له زمانه‌كه‌ی
خۆی، ئه‌ویش فێر ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له‌ژیانی
رۆژانه‌دا و له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه به‌كارهێنراوبێت،
به‌مشێوه‌یه زمانی بێگانه له‌گه‌ڵا زمانی دووه‌مدا جیاوازی
هه‌یه، بۆ نموونه منداڵی كورد كه له وڵاته‌كه‌ی خۆی زمانی
ئینگلیزی فێر ده‌بێت وه‌كو زمانێكی بێگانه فێری ده‌بێت، نه‌ك
وه‌ك زمانێكی دووه‌م، به‌ڵام گه‌ر له ئه‌مه‌ریكا فێری بێت،
ئه‌وا ده‌بێته زمانی دووه‌م.
زمانی بیركردنه‌وه:
له‌وانه‌یه زمانی كه‌سێك كوردی بێت، به‌ڵام
كاتێك كه بیر ده‌كاته‌وه یان ده‌نووسێت یان شرۆڤه ده‌كات،
ئه‌وا به ئینگلیزی ئه‌م شتانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش مانای
ئه‌وه‌یه كه زمانی یه‌كه‌می كوردییه، به‌ڵام زمانی
بیركردنه‌وه‌ی ئینگلیزییه، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێكدا رووده‌دات
كه ئه‌و كه‌سه به رۆشنبیری، و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگایه‌كی دی
كاریگه‌ر بووبێت، به‌تایبه‌تی گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و
كۆمه‌ڵگایه ژیانی بردبێته‌سه‌ر، یان له‌و حاڵه‌ته‌دا دروست
ده‌بێت كه زاراوه و گوزارشی پێویست به زمانه‌كه‌ی یه‌كه‌می
بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌بێت.
زمانی فێربوون:
ئه‌مه‌ش له‌حاڵه‌تێكدا رووده‌دات كه
له‌وڵاتێكدا زمانی فێربوون له‌گه‌ڵا زمانی یه‌كه‌می خه‌ڵكه‌كه
جیاوازبێ. ئه‌مه‌ش زۆرجار له‌ژێر كاریگه‌ریی داگیركردندا
دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ك له جه‌زائیر له‌سه‌رده‌می ئیستیعماری
فه‌ره‌نسی روویدا. ئه‌وكاته زمانی فێربوون زمانی فه‌ره‌نسی
بوو، كه‌چی جه‌زائیر وڵاتێكه زمانی یه‌كه‌می خه‌ڵكه‌كه‌ی
عه‌ره‌بی بوو، له‌وانه‌شه ئه‌م حاڵه‌ته له‌لای میلله‌تێك
رووبدات كه فره زمان بێت، ئه‌و كاته ده‌وڵه‌ت په‌نا
ده‌باته به‌ر یه‌كخستنی زمانی فێركردن، بۆ ئه‌وه‌ی زمانێك
بكاته زمانی باڵا ده‌ست له‌وڵاتدا، هه‌روه‌ك زمانی رووسی له
(یه‌كێتی سۆڤیه‌ت) وابوو.
زمانی هاوبه‌ش:
زمانی هاوبه‌ش ئه‌و زمانه‌یه كه هه‌موو یان
زۆربه‌ی زۆری وڵاتێك ده‌یزانن، كه فره گه‌ل و فره زمان بن،
ئه‌م زمانه‌ش بۆ له یه‌كگه‌یشتنی نێوان گه‌لانی یه‌ك وڵات
به‌كارده‌هێنرێت، بۆ نموونه له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا چه‌نده‌ها كه‌مینه هه‌ن كه زمانی تایبه‌تی خۆیان
هه‌یه، به‌ڵام زمانه هاوبه‌شه‌كه‌ی زمانی ئینگلیزییه،
له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌تیشدا چه‌نده‌ها زمان و چه‌نده‌ها كه‌مینه
هه‌ن، به‌ڵام زمانی ڕووسی زمانی هاوبه‌شیانه، له وڵاته
عه‌ره‌بییه‌كانیشدا چه‌نده‌ها زمان و چه‌نده‌ها كه‌مینه هه‌ن،
به‌ڵام زمانه هاوبه‌شه‌كه‌یان زمانی عه‌ره‌بییه.
زمانی فه‌رمی:
زمانی فه‌رمی ئه‌و زمانه‌یه كه حكومه‌ت له
نامه ناردن و تۆماره‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌و تۆمار نامه‌كانیدا
مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كات، ئه‌م زمانه‌ش له‌گه‌ڵا زمانی باوی
وڵاته‌كه له‌وانه‌یه یه‌كاویه‌ك بكاته‌وه، به‌ڵام
له‌وانه‌یه ئه‌و زمانه زمانی كه‌مینه‌یه‌ك بێت كه خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاته، یان له‌وانه‌یه ئه‌و زمانه زۆر گرنگ بێت یان
له‌وانه‌یه زمانه‌كه ته‌نیا تایبه‌ت بێ به مامه‌ڵه
فه‌رمییه‌كان، و په‌یوه‌ندی به‌زمانی به‌كارهێنراوی گه‌له‌وه
نه‌بێت.
زمانی پاك (بێگه‌رد):
ئه‌م زمانه زمانێكه كه نه‌كه‌وتۆته ژێر
كاریگه‌ری هیچ زمانێكی دی، و زۆربه‌ی زۆری وشه‌كانی
به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خودی زمانه‌كه، ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی جێبه‌جێ ده‌بێت.
زمانی به‌رهه‌مهاتوو:
ئه‌و زمانه‌یه كه له دوو زمان یان زیاتر پێك
دێت، هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن زمانی (دوو ڕه‌گ) ده‌كرێ ئێستا زمانی
ئینگلیزی تازه به‌زمانێكی به‌رهه‌مهاتوو هه‌ژمار بكه‌ین،
چونكه زمانێكه له ئینگلیزی ناوه‌ندو له‌زمانی
فه‌ره‌نسییه‌وه به‌رهه‌مهاتووه. هه‌روه‌ها زمانی ئوردی
له‌وانه‌یه به‌رهه‌مهاتووبێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و رێژه
زۆره‌ی وشه هیندی و فارسی و عه‌ره‌بیانه‌ی كه له‌ناویدا هه‌ن.
زمانی ناوخۆیی:
زمانی ناوخۆیی ئه‌و زمانه‌یه كه تایبه‌ته
به یه‌ك میلله‌ت، ئه‌و زمانه زمانێكی نه‌ناسراوه له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌كو زمانی ئه‌لبانی و زمانی رۆمانی.
زمانی جیهانی:
زمانی جیهانی ئه‌و زمانه‌یه كه له‌جیهاندا
زۆر به‌ربڵاوه، ئه‌م زمانه زۆر به‌كارده‌هێنرێت و له چه‌ند
وڵاتێكدا وه‌كو زمانی یه‌كه‌م یان زمانی دووه‌م یان زمانی
بێگانه به‌كارده‌هێنرێت، زمانێكه له‌بواره زانستییه‌كان و
هه‌ردوو بواری بازرگانی و سیاسه‌تدا زۆربه‌كارده‌هێنرێت ئه‌م
شته‌ش له‌سه‌ر چه‌ند زمانێك پراكتیزه ده‌بێت، هه‌رچه‌نده له
ئاسته‌كانیاندا جۆرێك له جیاوازی هه‌یه، وه‌كو زمانی
ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌لمانی و روسی و عه‌ره‌بی.
زمانی جێگره‌وه:
زمانی جێگره‌وه ئه‌و زمانه‌یه كه جێگای
زمانێكی دی ده‌گرێت و ورده ورده له‌بازنه‌ی به‌كارهێنانی
ئه‌و وڵاته ده‌ری ده‌كات، ئه‌م وه‌سفه‌ش له‌سه‌ر زمانی
ئینگلیزی‌دا پراكتیزه ده‌بێت، چونكه زمانی ئینگلیزی جێی زمانی
هیندییه سوور پێسته‌كانی گرته‌وه له ئه‌مه‌ریكای باكوور،
هه‌روه‌ها زمانی ئیسپانی شوێنی چه‌نده‌ها زمانی گرته‌وه له
ئه‌مه‌ریكای باشوور، چه‌نده‌ها زمانی عه‌ره‌بیش له‌كاتی هاتنی
سوپای ئیسلامی له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدین شوێنی
چه‌نده‌ها زمانی گرته‌وه له شام و باكووری ئه‌فریقا.
زمانی لابراو:
زمانی لابراو ئه‌و زمانه‌یه كه به‌رامبه‌ر
به‌زمانی له‌جێگره‌وه هه‌ره‌سی هێناوه، كه زمانی ئه‌و
میلله‌ته‌یه كه به‌رامبه‌ر میلله‌تێكی دی به‌هێز
له‌ڕووه‌كانی ژیاری یا سه‌ربازی یا ئابووری یا رۆشنبیری
هه‌ره‌سی هێناوه، ئه‌م وه‌سفه‌ش له‌سه‌ر زمانه‌كانی هیندیه
سووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا پراكتیزه ده‌بێت، چونكه ئه‌م زمانه
لاچوو و زمانی ئینگلیزی هاته‌جێی.
زمانی باو و باڵا ده‌ست:
زمانی باڵا ده‌ست ئه‌و زمانه‌یه كه
له‌زمانه‌كانی دی به‌ر بڵاوتره له‌وڵاتێكدا كه فره‌زمانه،
ئه‌م زمانه له‌گه‌ڵا زمانی جێگره‌وه جیاوازه له‌و رووه‌وه
كه زمانی جێگره‌وه زمانه‌كانی دی لا ده‌بات و جێی زمانه
لابراوه‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام زمانی باڵا ده‌ست له‌وڵاتدا
باڵا ده‌ست ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام
زمانه‌كانی دی هه‌ر ده‌مێنن، بۆ نموونه زمانی فارسی له ئێران
له‌هه‌موویان باڵا ده‌ستتره، هه‌رچه‌نده له ئێران‌دا زمانی
تریش هه‌ن كه زمانی كه‌مینه‌كانن.
زمانی گشتی:
زمانی گشتی له‌گه‌ڵا زمانی ره‌مه‌كیدا جیاوازی
هه‌یه، زمانی ره‌مه‌كی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی زمانی په‌تییه،
به‌ڵام زمانی گشتی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی زمانی (تایبه‌ت)ه،
مه‌به‌ست له زمانی گشتی ئه‌و زمانه‌یه كه هه‌موو خه‌ڵك
له‌وڵاتدا به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌م زمانه تایبه‌ت نییه به
خاوه‌ن پیشه‌یه‌كی دیاری كرا‌و یان بوارێك له‌بواره‌كانی
مه‌عریفه‌وه.
زمانی تایبه‌ت:
زمانی تایبه‌ت ئه‌و زمانه‌یه كه بۆ بوارێكی
زانستی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێت، بۆ نموونه وشه‌كانی
زمانه‌وانی له‌گه‌ڵا وشه‌كانی ئه‌ندازیاری جیاوازه، وشه‌كانی
زانستی پزیشكی له‌گه‌ڵا وشه‌كانی تایبه‌ت به زانستی
په‌روه‌رده جیاوازن، هه‌روه‌ها وشه‌كانی ده‌روونزانی له‌گه‌ڵا
وشه‌كانی زانستی فقه جیاوازی هه‌یه، وشه‌كانی زانستی كشتوكاڵا
جیاوازه له‌گه‌ڵا زانسته‌كانی بازرگانیدا، وشه‌كانی زانستی
كیمیا له‌گه‌ڵا وشه‌كانی (رووه‌كزانی) جودایه، ئیتر به‌م
شێوه‌یه هه‌ر زانستێك وشه‌گه‌لی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه
كه‌م و زۆر له‌گه‌ڵا وشه‌كانی دی‌دا جیاوازی هه‌یه، ئه‌م
وشانه‌ش به‌زمانێكی تایبه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێن، كه كه‌سێك
شاره‌زایی له‌و بواره یاخود ئه‌و زانسته‌دا نه‌بێت، ئه‌وا لێی
تێناگات، بۆ نموونه گه‌ر پزیشكێك په‌رتوكێكی له‌زانستی
ئه‌ندازیاریدا به‌رچاوكه‌وت، ئه‌وه له‌زاراوه‌كانی ئه‌و
زانسته تێ ناگات، هه‌روه‌ها گه‌ر ئه‌ندازیارێك په‌رتوكێك
له‌بواره‌كانی زمانه‌وانی یاخود ده‌نگسازی بخوێنێت، ئه‌وا
تووشی سه‌ختییه‌ك ده‌بێ.
زمانی نموونه‌یی:
زمانی نموونه‌یی ئه‌و زمانه‌یه كه هه‌ر به‌و
شێوه‌یه‌ی كه ده‌خوێندرێت، واش ده‌نووسرێت و هه‌ر به‌و
شێوه‌یه‌ش ده‌نووسرێته‌وه كه ده‌خوێندرێت، زمانه‌كان له‌م
بواره‌دا و له گه‌یشتن به ترۆپكی نموونه‌یی جۆراوجۆرن، بۆ
نموونه زمانی ئینگلیزی زمانێكی نموونه‌یی نییه، چونكه
زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌ی نووسینی ده‌یخوێنیته‌وه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هیچ جۆره ته‌باییه‌ك له‌نێوان ده‌نگ و پیته‌كانیدا
نییه، بۆ نموونه پیتی
(s)
ده‌نووسین، به‌ڵام وه‌كو پیتی
(z)
ده‌خوێنرێته‌وه، له‌وانه‌شه پیته‌كه
(c) به
(s) یان
(k)
بخوێندرێته‌وه، جاری واش هه‌یه كه پیته‌كه ده‌نووسرێت،
به‌ڵام ناخوێندرێته‌وه، به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش زمانی كوردی و
زمانی عه‌ره‌بی ده‌توانین بڵێین زمانێكی نموونه‌یین چونكه
یه‌ك پیت ئاماژه بۆ ده‌نگێك ده‌كات و هه‌روه‌كو خۆشی
ده‌نووسرێته‌وه و هه‌ر ده‌نگێك به پیتێك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت.
زمانی وه‌سفی:
زمانی وه‌سفی ئه‌و زمانه‌یه كه له
وه‌سفكردنی زمانێكی دی‌دا به‌كاری ده‌هێنین، بۆ نموونه زمانی
عه‌ره‌بی بۆ وه‌سف كردنی زمانی ئینگلیزی به‌كاردێت، كه كاتێك
ده‌مانه‌وێ ئینگلیزی فێربین، له‌م حاڵه‌ته‌دا زمانی عه‌ره‌بی
ده‌بێته زمانێكی وه‌سفكار و زمانی ئینگلیزیش ده‌بێته زمانی
خوێنراو، زانایانی زمان به‌گشتی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م
حاڵه‌ته، ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه ده‌یانه‌وێ زمانی
په‌رتوكه‌كه دوو زمان بێت، ئه‌وان زمانی خوێنه‌ر بۆ
وه‌سفكردنی زمانێكی دی به‌كارده‌هێنن، گه‌ر زانایه‌كی
ئه‌مه‌ریكی خوێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی فێر بكات، ئه‌وا زمانی
ئینگلیزی به‌كارده‌هێنێت بۆ وه‌سفكردنی هه‌ر زمانێك، بۆ
نموونه زمانی عه‌ره‌بی.
زمانی خوێنراو:
زمانی خوێنراو ئه‌و زمانه‌یه كه بۆ
خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، له‌وانه‌شه
ده‌ره‌نجامی خوێندنی زمانه‌كه به‌زمانێكی دی بدركێندرێت،
له‌وانه‌یه زمانه‌كه زمانی عه‌ره‌بی بێت، به‌ڵام به‌زمانی
ئه‌ڵمانی یان فه‌ڕه‌نسی وه‌سف بكرێت، له‌وانه‌شه ئه‌م
حاڵه‌ته به‌پێچه‌وانه‌وه بێت.
به‌كورتی:
به‌مجۆره ده‌بینین زمان چه‌نده‌ها جۆره،
له‌وانه‌یه زمانی سه‌رچاوه بێ یان لقه زمان بێ یان برا
یان سروشتی یان ده‌ستكرد یان ده‌نگی یان خوێندراو یان
ئاماژه‌یی یان جه‌سته‌یی بێت، زمان یا زمانی منداڵان یان
گه‌ورانه، یان شێوه‌زاریه یان ناشێوه‌زاریه، یان په‌تییه
یان زمانی ڕه‌مه‌كییه یان زیندووه یان نیمچه زیندووه، زمان
ده‌ره‌كییه یان ناوه‌كییه، زمانی یه‌كه‌مه یان دووه‌مه یان
زمانی بێگانه‌یه یان زمانی بیركردنه‌وه یان بۆ فێربوونه،
یان زمانی هاوبه‌شه یان فه‌رمیه، هه‌روه‌ها زمان یا پاك و
پاكژه یان له‌دایك بووه یان ناوخۆییه یان جیهانییه،
هه‌روه‌ها زمان یا جێگره‌وه‌یه یان لابراوه یان باڵا ده‌سته
یان تایبه‌ته یان گشتییه یان نموونه‌ییه یان نموونه‌یی
نییه یان وه‌سفكاره یان خوێندراوه.
ژێده‌ر: محمد علی الخولی، دراسات لغویة، دار
الفلاح للنشر والتوزیع، 1998، ص 25 ـ 34.
|