|
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته ڕێزمانییه‌كانی
كتێبی (زمان و ئه‌ده‌بی كوردی )پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تی-
به‌شی یه‌كه‌م
ئاماده‌كردنی: قادر حه‌سه‌ن
وسو
به‌سه‌رپه‌رشتی:
نه‌ریمان عه‌بدڵڵاخۆشناو
پێشه‌كی
زمان
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه، به‌و واتایه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك
خاوه‌نی زمانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، كه ئه‌و زمانه‌ش به‌پێی
چه‌ند یاسا و ده‌ستورێك ڕێك ده‌خرێت.
زمانی كوردیش
زمانی نه‌ته‌وه‌ی كورده كه چه‌ند یاسا و ده‌ستورێكی هه‌یه،
بۆیه ئه‌ركی ئێمه ئاشناكردنی نه‌وه‌كانمانه به‌و یاسا و
ده‌ستوره، به‌تایبه‌ت چینی خوێندكار هه‌ربۆیه‌ش وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده پلانی داناوه كه زمانی كوردی له پرۆگرامه‌كانی
خوێندن له پۆلی (یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی تا دوانزه‌ی ئاماده‌یی
به وانه‌یه‌كی تایبه‌ت بخوێنرێت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش
له زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌شی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر زمانی
كوردی.
بێگومان كاری
لێكۆلینه‌وه كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام بۆ خزمه‌تكردنی
زمانه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كمان
له‌سه‌ر بابه‌ته ڕێزمانییه‌كانی كتێبی (زمان و ئه‌ده‌بی
كوردی) پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامداوه به ناونیشانی
"هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته ڕێزمانییه‌كانی كتێبی (زمان و
ئه‌ده‌بی كوردی) پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تی"
هۆی
هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه
ئه‌و كتێبه چه‌ندین جار چاپكراوه‌ته‌وه و لیژنه‌ی تایبه‌تی
ئه‌و كتێبه داده‌نراوه و پێداچوونه‌وه‌شی بۆ كراوه، به‌ڵام
تا ئێستاش به‌ده‌رنییه له كه‌موكوڕی، بۆیه گرنگی
لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه كه ده‌ست نیشانی هه‌ڵه و
كه‌موكوڕیه‌كان ده‌كه‌ین و لایه‌نه باش و خراپه‌كانیش
هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كان.
ناو له ڕووی
ڕه‌گه‌زه‌وه
ئه‌م بابه‌ته
له وانه‌ی یه‌كه‌م باسكراوه، لاپه‌ڕه (6-11)ی گرتووه، ئه‌م
بابه‌ته په‌یوه‌سته به‌ناو و باس له ناو ده‌كات له ڕووی
ڕه‌گه‌زه‌وه، له ده‌ستپێكدا له لاپه‌ڕه (6) دا وانه‌یه‌كی
جوگرافیا دێنێته‌وه به‌ناوی "سامانی ئاژه‌ڵا" كه پێك دێت له
17 دێڕ، له‌ناو ئه‌و وانه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك ناو باسكراوه كه
له‌ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه جیاوازیان هه‌یه.
له
خستنه‌ڕوودا له لاپه‌ڕه (7-8) ئه‌م ناوانه‌ی ڕوون كردۆته‌وه
كه له وانه‌كه‌دا هاتوون، به‌مشێوه‌یه ده‌ڵێت: ناوه‌كانی
(گا، به‌ران، یه‌كانه، ئه‌سپ، كه‌ڵه‌شێر، پیرۆت، باب،
خاڵا.....هتد، كه ئه‌و ناوانه ته‌نیا بۆ ڕه‌گه‌زی نێر
به‌كاردێت، ناتوانین بۆ هیچ ڕه‌گه‌زێكی دیكه به‌كاریان
بهێنین، بۆیه پێیان ده‌وترێت (ناوی نێر)
هه‌ر له
خستنه ِوودا هاتووه، كه ناوه‌كانی (مه‌ڕ، به‌له‌ندیر،
مالۆس، مانگا، نازدار، دایك، بێریڤان، مریشك.....هتد) بۆ
ڕه‌گه‌زی مێ به‌كاردێت بۆیه پێیان ده‌وترێت(ناوی مێ)
هه‌روه‌ها
كۆمه‌ڵه ناوێكی وه‌ك (مرۆڤ، مراوی، به‌رخ.....هتد) ئه‌و
ناوانه ده‌توانرێت بۆ ( ره‌گه‌زی نێر و ڕه‌گه‌زی مێ)ش
به‌كاربهێنرێن، بۆیه ده‌ڵێن ئه‌مانه ناوی (دوو لایه‌ن)ن.
دوابه‌دوای
ئه‌م ناوانه‌ی سه‌ره‌وه ناوه‌كانی (به‌رد، شاخ، ده‌شت، چیا،
وڵات....هتد) هاتوون، كه ده‌ڵێن ئه‌م ناوانه سه‌ر به‌هیچ كام
له ڕه‌گه‌زه‌كانی (نێر و مێ و دوولایه‌ن) نین، بۆیه پێیان
ده‌وترێت ناوی (بێ لایه‌ن)
له
خستنه‌ڕوودا ده‌ڵێت هه‌ندێك ناوی دوو لایه‌نمان هه‌یه كه
ده‌توانین به‌هۆی وشه‌كانی (نێر، ما، دێڵا، گۆڵا،
كه‌ڵا....هتد) تایبه‌ت بكرێت به ڕه‌گه‌زی نێر، یاخود ڕه‌گه‌زی
مێ، وه‌ك:
ناوی
دوولایه‌ن
كه‌و
گیسك
سه‌گ
بۆ نێر
نێره كه‌و
گیسكی نێر
گۆڵه سه‌گ
بۆ مێ
ماكه‌و
گیسكه مێ
دێڵه سه‌گ
ده‌توانین
بڵێین لیژنه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له خستنه ڕوودا ئه‌م
ناوانه‌ی روون كردۆته‌وه و هیچ پێشنیارێكمان له‌سه‌ری نییه.
دواتر له
(ده‌ستوور) دا پێناسه‌ی بۆ ڕه‌گه‌زه‌كانی ناو كردووه
به‌مشێوه‌یه:
1-ناوی نێَر:
ئه‌و ناوه‌یه كه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ڕه‌گه‌ی نێر
به‌كارهاتبێت، دوابه‌دوای ئه‌و پێناسه‌یه باسی هه‌ندێك له
(ناوی كه‌سانی نێرینه، ناوی تایبه‌ت به كوڕان، ناوی گیانداری
نێر، ناوی هه‌ندێك پیشه‌ی پیاوانه ده‌كات وه‌كو: پیاو، كوڕ،
شێركۆ، له‌زگین، ئه‌سپ، كه‌له‌شێر، نانه‌وا، شوان،
گاوان....هتد)
2-ناوی مێ:
ئه‌و ناوه‌یه كه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ڕه‌گه‌ی مێ
به‌كارهاتبێت، دواتر مێینه دابه‌ش ده‌كاته سه‌ر (ناوی
كه‌سانی نێرینه، ناوی كه‌سانی مێینه، ناوی تایبه‌تی كچان،
ناوی گیانداری مێ، ناوی هه‌ندێك پیشه‌ی ژنانه) وه‌كو: (
دایك، خوشك، نازدار، شیرین، ماین، مالۆس، ناكه‌ر، ته‌شی
ڕێس....هتد)
3-ناوی
دوولایه‌ن: ئه‌و ناوانه‌ن كه بۆ نێر و مێ به‌كاردێن
وه‌ك(قوتابی، مامۆستا، مرۆڤ، كۆتر، كه‌و) كه به‌شێك له‌و
ناوه دوو لایه‌نانه به‌هۆی په‌یڤه‌كانی (نێر، ما، دێڵا،
گۆڵا، كه‌ڵا....هتد) ده‌كه‌ین به ره‌گه‌زی نێر یان مێ.
4-ناوی
بێلایه‌ن: ئه‌و ناوانه‌ن كه سه‌ر به‌هیچ كام له دوو
ڕه‌گه‌زه‌كه نین و هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌گه‌زیان نییه وه‌ك:
(شاخ، چیا، به‌رد، دار، هه‌نار) كه هه‌ر یه‌كێك له‌م ناوانه
له كرمانجی ناوه‌ڕاستی زمانی كوردی تایبه‌ت ناكرێن به
ڕه‌گه‌زێك، به‌ڵام له زاری كرمانجی ژوورووی زمانی كوردی
به‌هۆی ئامرازی خستنه‌پاڵا تایبه‌ت ده‌كرێن به یه‌كێك له دوو
ڕه‌گه‌زی نێر، یان مێ.
ئه‌وه‌ی
باسمان كرد له (خستنه ڕوو و ده‌ستووردا) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر
زانستیانه باسكراوه و به‌لامانه‌وه په‌سه‌نده.
بۆ سه‌لماندنی
ئه‌و ڕاستیه هه‌ندێك زمانه‌وان باس ده‌كه‌ین كه هه‌ر
به‌مشێوه‌یه له ڕه‌گه‌زه‌كانی ناو دوواون و هه‌ر
به‌مشێوه‌یه‌ش باسیان كردووه، به‌مشێوه‌یه:
1-
ناوی نێر: به‌و ناوانه ده‌وترێت
كه بۆ ڕه‌گه‌زی نێر به‌كاردێت، ناوی نێر هه‌ندێ (كه‌سانی
نێرینه و پیشه‌ی تایبه‌ت به ڕه‌گه‌زی نێر) ده‌گرێته‌وه
وه‌ك: باوك، برا، گاوان، شوان، خزمه‌تكار....هتد
2-ناوی مێ:
به‌و ناوانه ده‌گوترێت كه تایبه‌تن به ڕه‌گه‌زی مێ، ناوی
مێ دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر هه‌ندێ ( كه‌سانی مێینه، هه‌ندێك
ناوی گیاندار و ئاژه‌ڵی مێ، هه‌ندێك پێشه‌ی مێینه) وه‌ك:
دایك، خوشك، جل شتن، ته‌شی ڕێس.....هتد
3-ناوی
دوولایه‌ن: به‌و ناوانه ده‌وترێت كه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر
و مێ به‌كاردێن. وه‌ك (قوتابی، مامۆستا....هتد)
4-
ناوی بێلایه‌ن: به‌و ناوانه ده‌وترێت كه
سه‌ر به‌هیچ كام له ڕه‌گه‌زه‌كه نین وه‌ك: شاخ، به‌رد، دار
..........(1)
ده‌رباره‌ی
ڕاهێنانه‌كانیش سێ ڕاهێنانی باسكردووه، به‌مشێوه‌یه: له
ڕاهێنانی یه‌كه‌مدا هه‌ندێ ناوی هێناوه و داوا له خوێندكار
ده‌كرێت كه نێر و مێی ئه‌و ناوانه لێك جیا بكاته‌وه،
ڕاهێنانی دووه‌م هه‌ندێ ناوی دوو لایه‌نی هێناوه ده‌ڵێت ئه‌م
ناوه دوو لایه‌نانه به‌هۆی چه‌ند په‌یڤێك ڕه‌گه‌زیان بۆ
دیاری ده‌كرێت، ڕاهێنانی سێیه‌مدا سی دێڕه شیعری هێناوه داوا
له خوێندكار ده‌كات كه هه‌ر ناوێك هه‌یه له ناو ئه‌و دێڕه
شیعرانه‌دا ده‌ریان بهێنێت و ڕه‌گه‌زیان بۆ دیاری بكات،
ده‌توانین بڵێین ئه‌م ڕاهێنانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر باشه،
به‌ڵام ده‌كڕێ ڕاهێنانێكی تریش زیاد بكرێت به‌مشێوه‌یه:
له‌م
ڕستانه‌دا چ ناوێك هه‌یه، ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی دیاری بكه، پاشان
ئه‌ركه‌كه‌یان بخه‌ڕوو:
1-مامۆستا
قوتابی فێر ده‌كات.
2-
ئازاد مه‌ڕ ده‌له‌وه‌ڕێنێت.
3-شیرین جل
ده‌شوات.
نیشانه
تایبه‌تیه‌كانی نێر و مێ
ئه‌م بابه‌ته
له وانه‌ی دووه‌م دانراوه كه لاپه‌ڕه (12-18)ی گرتووه.
ئه‌م بابه‌ته باس له كۆمه‌ڵێك ناو ده‌كات، كه به‌هۆی خستنه
سه‌ری هه‌ندێ نیشانه ده‌توانین ڕه‌گه‌زی ئه‌م ناوانه دیاری
بكه‌ین، ئاخۆ ئه‌م ناوه ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی (مێیه، یا نێره)
ئه‌م
نیشانانه‌ی كه ده‌توانین ڕه‌گه‌زی نێر و مێی ناو دیاری بكه‌ن
له هه‌ر دوو زاری كرمانجی ناوه‌ڕاست و زاری كرمانجی ژووروو
به‌دیده‌كرێت، ئه‌و نیشانانه‌ی كه لێره‌دا باسكراون له سێ
حاڵه‌تدا ده‌ر ده‌كه‌ون:
یه‌كه‌م: له
دۆخی دانه پاڵا یان ئیزافه‌دا.
دووه‌م: له
دۆخی بانگكردندا.
سێیه‌م له
جێناوی نیشانه له زاری كرمانجی ژووروو.
له
ده‌ستپێكدا له لاپه‌ڕه (12)دا به (12) ڕسته ده‌ست پێده‌كات
كه به هه‌ر دوو زاری كرمانجی ناوه‌ڕاست و ژووروو نوسراون،
ئێمه هه‌ندێ له‌و ڕستانه ده‌خه‌ینه به‌رچاو كه له
لاپه‌ڕه (12)دا باسكراون و دواتر له خستنه‌ڕوودا له
لاپه‌ڕه (13-15)دا خراونه‌ته ڕوو و روون كراونه‌وه، وه‌ك:
1-بابێ
ئازادی ئه‌ندازیاره.
له‌م
ڕسته‌یه‌دا نیشانه‌ی (ێ) خراوه‌ته سه‌ر ناوی (باب) له دۆخی
دنه‌پاڵدا، چونكه (باب) ڕه‌گه‌زی نێره، بۆیه نیشانه‌ی (ێ)
ی خراوه‌ته سه‌ر.
2-خوشكا
سه‌رداری چوو خوێندنگه‌هێ.
له‌م
ڕسته‌یه‌دا (ا) خراوه‌ته پاڵا ناوی (خوشك)، چونكه ڕه‌گه‌زی
ناوی (خوشك) مێیه بۆیه نیشانه‌ی (ا) خراوه‌ته سه‌ر.
3-
كوڕۆ، بخوێنن دا سه‌ركه‌ڤن.
له‌م ڕسته‌یه
نیشانه‌ی (ۆ) خراوه‌ته سه‌ر وشه‌ی (كور) له دۆخی بانگكردندا،
چونكه وشه‌ی (كوڕ) ناوێكه ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی نێره.
4-شیرینێ،
چێڵێ بدۆشه
له‌م
ڕسته‌یه‌دا چونكه وشه‌ی (شیرین) ناوێكه له ڕه‌گه‌زی مێ،
بۆیه نیشانه‌ی (ێ)ی خراوه‌ته سه‌ر له دۆخی بانگكردندا،
به‌ڵام ناوی (چێڵا)ی روون نه‌كردۆته‌وه كه ده‌بوایه ئه‌ویش
ڕوون بكرێته‌وه به‌مشێوه‌یه: ناوی (چێڵا) چونكه نشانه‌ی
(ێ)ی خراوه‌ته سه‌ر بۆیه (چێڵا) له‌و ڕسته‌یه‌دا
ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی مێیه، ئه‌وانه‌ی باسكران له زاری كرمانجی
ژووروو بوون.
5-كوڕه، ئه‌م
كاره مه‌كه.
-
كچێ وانه‌كانت چاك بخوێنه.
له‌رسته‌ی
یه‌كه‌مدا(ه) خراوه‌ته سه‌ر ناوی كوڕ له حاڵه‌تی تاكدا و
نیشانه‌ی (ێ) خراوه‌ته سه‌ر ناوی (كچ) له حاڵه‌تی تاكدا
كه‌واته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له كرمانجی ناوه‌ڕاستدا له
دۆخی بانگكردندا جیاوازی ڕه‌گه‌زده‌كرێ له حاڵه‌تی تاكدا،
به‌ڵام له حاڵه‌تی كۆدا بۆ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌كه (ینه)
به‌كاردێت له حاڵه‌تی بانگكردندا.
زمانه‌وانانیش
له‌گه‌ڵا ئه‌و ڕایه‌دان كه له حاڵه‌تی بانگكردندا جیاوازی
ڕه‌گه‌ز ده‌كرێ له خستنه‌سه‌ری نیشانه‌كان، وه‌ك موكه‌ڕه‌م
ڕه‌شید تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "له حاڵه‌تی بانگكردندا جیاوازی له
نێوان نێرومێدا هه‌یه له كرمانجی خوارزز (ه) بۆ نێر و (ێ)
بۆ مێ، له كرمانجی ژوورووشدا (ۆ) بۆ نێر و (ی) بۆ مێ
به‌كاردێت"(2)
هه‌روه‌ها
یه‌كێكیتر له زمانه‌وانان به‌مشێوه‌یه باسی ئه‌و نیشانانه
ده‌كات له حاڵه‌تی بانگكردندا "له‌شێوه‌ی سلێمانیدا كۆتایی
ناو له ناو چووه، به‌ڵام كۆتایی دۆخی بانگكردن پارێزراوه و
ماوه، بۆ گیاندار و بێ‌گیان پاشگری (-ه/-یه) بۆ تاك له‌گه‌ڵا
ئه‌و ناوانه‌ی كه كۆتاییان به نه‌بزوێن و
(ینه/-ینه)له‌گه‌ڵا ئه‌و ناوانه‌ی كۆتاییان به بزوێن
هاتووه له باری كۆدا به‌كاردێت"(3)
ڤی قه‌ڵه‌می
بۆ من بكڕه.
ڤێ
ده‌فته‌رێ بۆ من بهێنه.
وی كوڕی
كه‌وه‌ك گرت.
وێ كچێ
كراسه‌ك دووری
ئه‌م ناوانه‌ی
له‌م ڕستانه‌دا هاتوون به ئاوه‌ڵناوی نیشانه دیاری كراون كه
له كرمانجی ژووروو جیاوازی نێر و مێ به‌دی ده‌كرێت وه‌ك (ڤی
– ی)، (ڤێ-ێ)، (وی-ی، وێ-ێ) ئه‌مانه ئاوه‌ڵناوی نیشانه‌ن.
(قه‌ڵه‌م)
ناوێكی نێره به ئاوه‌ڵناوی نیشانه‌ی (ڤی- ی) كه بۆ ناوێكی
تاكی نێر به‌كارهاتووه دیاری كراوه، ناوی (ده‌فته‌ر) ناوێكی
مێیه به ئاوه‌ڵناوی نیشانه‌ی (ڤێ-ێ) دیاری كراوه، كه
ئه‌م ئاوه‌ڵناوی نیشانه بۆ ناوێكی تاكی مێ به كاردێت.
به‌كورتی جیاوازی نێر و مێ له حاڵه‌تی تاكدا ده‌كرێت، به‌ڵام
له حاڵه‌تی كۆ دا ئه‌م جیاوازیه نامێنێت، كه‌چی حاڵه‌تێك
هه‌یه له زاری كرمانجی ژووروو كه ڕه‌گه‌ز بۆ هه‌ندێ ناوی
وه‌ك (زه‌وی، دار، دره‌خت....هتد) دیاری ده‌كات كه ئه‌مه‌ش
سه‌ر له خوێندكار ده‌شێوێنێت.
ئه‌مانه‌ی
باسمان كردن و ئه‌و ڕستانه‌ی هێناومانه‌ته‌وه له خستنه
ڕوودا به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه لێی دواوه، خوێندكار
ده‌توانێ له‌م نیشانانه شاره‌زایی په‌یدا بكات.
له ده‌ستوردا
له لاپه‌ڕه (15-16) هه‌ندێ نیشانه‌ی دیاری كردووه، هاتووه
له سێ حاڵه‌تدا ده‌توانێ نیشانه‌كان و جیاوازی ڕه‌گه‌ز
دیاری بكرێت، وه‌ك:
1-له دۆخی
دانه پاڵا یان ئیزافه‌دا:
أ- نیشانه‌ی
(ێ-یێ) بۆ نێر به‌كاردێت، وه‌ك: (برایێ من، هه‌ڤاڵا ته)
ب- نیشانه‌ی
(ا-یا) بۆ مێ به‌كاردێت، وه‌ك: (كچا سه‌ربه‌ستی)
ئه‌م
نیشانانه له دۆخی خستنه پاڵدا ته‌نها له زاری كرمانجی
ژووروو باسكراوه، به‌ڵام له كرمانجی ناوه‌ڕاستیش له دۆخی
خستنه پاڵدا جیاوازی ده‌كرێت كه (ی) بۆ نێر و (ێ) بۆ مێ
به‌كاردێت، وه‌ك: كوڕی زیره‌ك خۆشه‌ویسته.
كچێ مام
شه‌ماڵی هات.
ئه‌مه
یه‌كێكه له كه‌موكوڕیه‌كان كه ده‌بوایه باسبكرایه.
2-2-
له دۆخی بانگكردندا له زاری
كرمانجی ژووروو بۆ نێر (ۆ) وه‌ك: كوڕۆ، بۆ مێ (ێ) وه‌ك كچێ
به‌كاردێت.له زاری كرمانجی ناوه‌ڕاست نیشانه‌ی (ه) بۆ نێر و
نیشانه‌ی (ێ) بۆ مێ به‌كاردێت، وه‌ك: كوڕه، كچه، به‌ڵام بۆ
حاڵه‌تی كۆ له كرمانجی ناوه‌ڕاست (ینه) به‌كاردێت، جیاوازیش
له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه ناكرێت، وه‌ك: كوڕینه، كچینه.
3-جێناوی
نیشانه جیاوازی له‌نێوان ڕه‌گه‌زی مێ و ڕه‌گه‌زی نێر ده‌كات
له حاڵه‌تی تاكدا ئه‌مه له ده‌ستوردا هاتووه، به‌ڵام باسی
ئاوه‌ڵناوی نیشانه‌ی نه‌كردووه كه له خستنه ڕوودا باسكرا،
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كه‌موكوڕیه‌كان كه ده‌بوایه
به‌مشێوه‌یه باسكرابا:
به‌ڵام له
حاڵه‌تی كۆدا ئه‌م جیاوازیه به‌دی ناكرێت.
جێناوی
نیشانه
ئاوه‌ڵناوی نیشانه
ڤی
ڤی- ی بۆ ناوێكی تاكی نزیكی نێر
به‌كاردێت.
ڤێ
ڤێ- ێ بۆ ناوێكی تاكی نزیكی مێ
به‌كاردێت.
وی
وی- ی بۆ ناوێكی تاكی دووری نێر
به‌كاردێت.
وێ
وێ- ێ بۆ ناوێكی تاكی دووری مێ
به‌كاردێت.
ئه‌م
نیشانانه له (ده‌ستوور)دا باسكران زۆر به‌شێوه‌یه‌كی
زانستیانه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌موكوڕی تێدابوو باسمان كردن،
له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانین بڵێین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆرباش
بابه‌ته‌كان ڕوون كراونه‌وه‌و خراونه‌ته ڕوو، هه‌ر وه‌ك
(ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف) به‌مشێوه‌یه باس له‌م نیشانانه
ده‌كات و ده‌ڵێت "له‌دیالێكتی كرمانجی خواروو، دیاڵێكتی
كرمانجی ژووروو جیاوازی به‌دیده‌كرێت له نێوان ڕه‌گه‌زی نێر و
مێ له دۆخی بانگكردن و دۆخی تیاندا، له دۆخی تیاندا ئه‌گه‌ر
له كرمانجی خواروو ناوه‌كه نێر بوو نیشانه‌ی (ی)
وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كه ناوه‌كه مێ بوو نیشانه‌ی (ێ) ی
پێوه ده‌لكێ، له‌دۆخی تیاندا له كرمانجی ژووروو ئه‌گه‌ر
ناوه‌كه نێر بوو ناوه‌كه نیشانه‌ی (ی) وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام
كه مێ بوو ناوه‌كه نیشانه‌ی (ێ) وه‌رده‌گرێت. ئه‌مانه له
دۆخی تیاندا، له‌دۆخی بانگكردندا له كرمانجی خواروو كه
ناوه‌كه نێر بوو ناوه‌كه نیشانه‌ی (ه) وه‌رده‌گرێت وه‌ك:
(كوڕه وه‌ره)، به‌ڵام كه ناوه‌كه مێ نیشانه‌ی (ێ)
وه‌رده‌گرێت وه‌ك: (كچێ قاپه‌كه بشۆ)، له دۆخی بانگكردندا و
له كرمانجی ژووروو ئه‌گه‌ر ناوه‌كه نێر بوو نیشانه‌ی (ۆ)
وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كه ناوه‌كه مێ بوو نیشانه‌ی (ێ)
وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م
نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسمان كردن له حاڵه‌تی تاكدا بوو
له هه‌ردوو دیالێكته‌كه‌دا، به‌ڵام له حاڵه‌تی كۆدا له
هه‌ردوو دیالێكته‌كه جیاوازی ڕه‌گه‌ز نامێنێت، وه‌ك له دۆخی
بانگكردندا له حاڵه‌تی كۆدا له دیالێكتی كرمانجی خواروو
نیشانه‌ی (ینه) بۆ هه‌ر دوو ره‌گه‌زه‌كه به‌كاردێت، به‌ڵام
له دیالێكتی كرمانجی ژووروو نیشانه‌ی (نۆ، ینۆ) بۆ هه‌ردوو
ڕه‌گه‌زه‌كه له حاڵه‌تی كۆدا به‌كاردێت" (4)
ده‌رباره‌ی
ڕاهێنانه‌كانیش شه‌ش ڕاهێنانی هێناوه به‌مشێوه‌یه:
ڕاهێنانی
یه‌كه‌م چه‌ند ناوێكی هێناوه داوا له خوێندكار ده‌كات كه
ئه‌م ناوانه له دۆخی دانه‌پاڵدا له ڕسته‌دا به‌كاربهێنێت و
ڕه‌گه‌زی ناوه‌كانیش دیاری بكات.
له راهێنانی
دووه‌مدا چه‌ند ناوێكی هێناوه داوا له خوێندكار ده‌كرێت كه
ئه‌م ناوانه له دۆخی بانگكردندا له ڕسته‌دا به‌كار بهێنێت.
له ڕاهێنانی
سێیه‌میشدا چوار خاڵی داوا كردووه وه‌ك:
1-
له دۆخی دانه‌پاڵدا (خستنه‌سه‌ردا)
ناوی ڕه‌گه‌زی نێر چ نیشانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ؟
2-
له دۆخی دانه‌پاڵدا (خستنه‌سه‌ر)دا
ناوی ڕه‌گه‌زی نێر چ نیشانه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ؟
3-
له دۆخی بانگكردندا ئه‌گه‌ر
ناوه‌كه تاكی نێر بوو، له زاری كرمانجی ژووروودا كام نیشانه
وه‌رده‌گرێ و له كرمانجی خوارووشدا كامه؟
4-
جێناوی نیشانه (ڤان) بۆچی و (وان)
بۆچی به‌كاردێ؟
ئه‌م
ڕاهێنانه زۆر زانستی و جوانه، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی دوو
دیالێكت ئه‌مه سه‌ر لێشێواندنی خوێندكاره كه خوێندكار له
وشه‌كان ناگات
له ڕاهێنانی
چواره‌مدا هه‌ندێ ناوی داوه وه‌ك ناوه‌كانی ده‌رگه – كچ –
جامێر- ماهین- گوند
داوا ده‌كات
كه جێناوی نیشانه‌ی تاكی نزیك و دوور بداته پاڵا ئه‌و
ناوانه له ڕسته‌دا.
ڕاهێنانی
پێنجه‌میش تاڕادده‌یه‌ك له ڕاهێنانی سێیه‌مه‌وه نزیكه
ده‌كرا نه‌ش هاتبا ئه‌م ڕاهێنانه هه‌روه‌ك هاتووه و ده‌ڵێت:
1-
له دانه‌پاڵدا (خستنه‌سه‌ر)دا
نیشانه‌ی نێر و مێ چین؟ نمونه‌ی ڕسته‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه.
2-له ڕسته‌ی
كاری رابردووی تێپه‌ڕدا نیشانه‌كانی نێر و مێ كامانه‌ن
نمونه‌ی ڕسته‌ییان بۆ بهێنه‌ره‌وه.
3-
جێناوی نیشانه بۆ تاكی مێی نزیك
چییه؟ نمونه‌ی ڕسته‌ی بۆ بهێنه‌ره‌وه.
4-
جێناوی نیشانه‌ی تاكی نێری دوور
چییه؟ نمونه‌ی ڕسته‌ی بۆ بهێنه‌ره‌وه.
ڕاهێنانی
شه‌شه‌میش شیكردنه‌وه‌یه كه ئه‌مه ته‌واو په‌یوه‌ست بوونه
به زمانی عه‌ڕه‌بی و لاسایی زمانی عه‌ڕه‌بی یان عیبری
ده‌كرێته‌وه كه له كاتێكدا زمانی كوردی زمانێكی
هیندۆئه‌وروپیه كه دوو ڕسته‌ی هێناوه داوا ده‌كات
شیبكرێنه‌وه.
له كۆتایشدا
پێوێسته لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێ وشه بكرێت.
ناوی
نه‌ناسراو – ناوی ناسراو
ئه‌م بابه‌ته
په‌یوه‌سته به ناوه‌وه، له وانه‌ی سێیه‌م دانراوه
لاپه‌ڕه(19-31)ی گرتووه.
ئه‌م وانه‌یه
باس له ناوی ناسراو و نه‌ناسراو و ئه‌و نیشانانه ده‌كات كه
ده‌توانرێت ناوی نه‌ناسراوی پێبكه‌یت به‌ناوی ناسراو، ئه‌و
نیشانانه‌ی كه ناوی ناسراو ده‌كه‌ن به ناوی نه‌ناسراو.
له
كتێبه‌كه‌دا به جیای باسكردووه سه‌ره‌تا باسی ناوی تاكی
نه‌ناسراو ده‌كات، له ده‌ستپێكدا به چوار ڕسته ده‌ست
پێده‌كات له‌ناو ئه‌م چوار ڕسته‌یه كۆمه‌ڵێك ناوی تێدایه كه
نه‌ناسراون و هه‌ندێكیان واتای تاكێتی ده‌به‌خشن و
هه‌ندێكیشیان واتای كۆ ده‌به‌خشن ئێمه ئه‌و ناوانه‌ی كه
له‌ناو ڕسته‌كاندا هاتوون وه‌ریان ده‌گرین.
1-
كچێك (كچه‌ك، كچێ)
2-
ده‌ریاێیك (ده‌ریایه‌ك،
ده‌ریایێ)،(دێیه‌ك، دێیێ)
3-
داربه‌ڕوه‌ك(داربه‌ڕوێك،داربه‌ڕووێ)
4-ڕۆژانه‌ك
(رۆژانه‌ك، رۆژانێ)
دواتر له
خستنه‌ڕوودا شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و ناوانه كراوه وه‌ك له
لاپه‌ڕه (19-20) دا باسكراوه ده‌ڵێت : ناوه‌كانی ڕسته‌ی
یه‌كه‌م مه‌به‌ستمان كچێكه كه نه‌ناسراوه و تاكیشه، له
ناوه‌كانی ڕسته‌ی دووه‌مدا مه‌به‌ستمان له (ده‌ریایه‌ك،
دێیه‌كه) كه نه‌ناسراون و تاكیشن، له ڕسته‌ی سێیه‌میشدا
به‌هه‌مان شێوه واتای داربه‌ڕووه‌ك واته یه‌كدانه كه
مه‌به‌ستمان تاكایه‌تی و نه‌ناسراوی داربه‌ڕووه‌كه‌یه، له
ڕسته‌كانی چواره‌میشدا ناوه‌كانی (رۆژانێك، رۆژانه‌ك، رۆژانێ)
ئه‌م ناوانه واتای نه‌ناسراوی ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام
پێچه‌وانه‌ی ڕسته‌كانی پێشتره كه واتای كۆ ده‌گه‌یه‌نن،
له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه نه‌ده‌بوو
ناونیشانه‌كه به‌شێوه‌ی (ناوی تاكی نه‌ناسراو) بنوسرایه،
به‌ڵكو هه‌ر وترابا (ناوی نه‌ناسراو)
ئه‌مانه له
خستنه ڕوودا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی جوان لێی دواون و
ناوه‌كانیان به جوانی بۆ خوێندكار روونكردوونه‌وه.
دواتر له
(ده‌ستوور)دا كه له لاپه‌ڕه(21-22) باسكراوه، باسی
نیشانه‌كانی ناوی نه‌ناسراوی و نیشانه‌كانی نه‌ناسراویش ده‌كات
ده‌ڵێت: نیشانه‌ی نه‌ناسیاوی جگه له واتای نه‌ناسیاوی واتای
تاكایه‌تیش ده‌گه‌ێنێت، به‌ڵام ئه‌م نیشانانه ده‌توانرێت
بخرێته سه‌ر ناوی گشتی، چونكه هه‌موو ناوێكی تایبه‌تی
ناسراوه، به‌ڵام ده‌بوایه له‌سه‌ره‌تادا پێناسه‌یه‌كی جوانی
نه‌ناسراو بكات به‌مشێوه‌یه:
"ناوی
نه‌ناسراو: به‌و ناوه ده‌وترێت كه بۆ حاڵه‌تی نه‌ناسراوی
به‌كاردێت، ناوی نه‌ناسراویش هه‌ندێ جار به‌هۆی نیشانه‌ی
نه‌ناسراوی درووست ده‌بێت، نیشانه‌ی نه‌ناسراویش (ێ، ێك،
ه‌ك،) كه ده‌چێته سه‌ربه‌شی دوواوه‌ی ناوه‌كه، هه‌ندێ
جاریش به‌بێ نیشانه ناوه‌كه خۆی نه‌ناسراوه" (5)
له‌م
پێناسه‌یه ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه ناوی نه‌ناسراو مه‌رج
نییه‌به‌هۆی نیشانه‌ی نه‌ناسراوی درووست بێت، به‌ڵكو هه‌ندێ
جاریش ناوه‌كه خۆی نه‌ناسراوه.
هه‌ر له
ده‌ستوردا باس له نیشانه‌كانی نه‌ناسراوی ده‌كات كه به‌پێی
كۆتایی ناوه‌كه له ڕووی پیتی بزوێن و پیتی نه‌بزوێنه‌وه
گۆڕانكاری له‌وانه‌یه ڕووبدات له ڕووی تێچوونی پیتێك یان
زیادبوونی پیتێك.
هه‌ر وه‌ك
ده‌ڵێن نیشانه‌كانی نه‌ناسراوی یه‌ك له‌م شێوانه‌یه (ێك، ه‌ك،
ێ)
هه‌ر وه‌ك
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ناوه‌كه كۆتایی به پیتێكی نه‌بزوێن هاتبوو
یه‌كسه‌ر یه‌كێك له نیشانه‌كانی نه‌ناسراوی وه‌رده‌گرێت،
وه‌ك: پیاو، پیاوێك هه‌روه‌ها ئه‌و ناوانه‌ی كۆتاییان
به‌یه‌كێك له‌م پیته بزوێنانه (أ، ێ، ی، ۆ، ه) هات ئه‌وا
له نێوان ناوه‌كه و نیشانه نه‌بزوێنی (ی) په‌یدا ده‌بێت،
چونكه پیتی یه‌كه‌می نیشانه‌ی نه‌ناسراوی به بزوێن ده‌ست
پێده‌كات، دوو پیتی بزوێن به دوای یه‌كتردا نایه‌ن.
هه‌ندێ جاریش
ئه‌و ناوانه‌ی كۆتاییان به بزوێنی (وو) دێت ئه‌وا نه‌بزوێنی
(و) زیاد ده‌بێت له نێوان ناوه‌كه و نیشانه نه‌ناسراوه‌كه
له‌و كاته‌دا به (وو) ده‌رده‌بڕێت، چونكه سێ (و)
به‌یه‌كه‌وه ده‌ڕبڕینیان ناخۆشه.
هه‌ر له
ده‌ستووردا باسكراوه كه نیشانه‌ی كۆ ده‌چێته سه‌ر ناوی
نه‌ناسراو كه ده‌كه‌وێته نێوان ناوه‌كه و نیشانه
نه‌ناسراوه‌كه وه‌ك: (كه‌سانێك، كه‌سانێ)، هه‌روه‌ها هه‌ندێ
جار نیشانه نه‌ناسراوه‌كه ده‌چێته سه‌ر ئاوه‌ڵناو، وه‌ك:
جوانێك هاته ژووره‌وه.كه‌واته ده‌توانین بڵێین
به‌شێوه‌یه‌كی زانستی زۆر جوان ناوی نه‌ناسراو و نیشانه‌كانی
نه‌ناسراوی ڕوون كراوه‌ته‌وه هه‌ر ده‌رباره‌ی نیشانه‌ی
نه‌ناسیاوی زمانه‌وانێك به‌مشێوه‌یه باس ده‌كات "نیشانه‌ی
نه‌سیاوی له‌گه‌ل ئه‌و ناوانه‌ی كۆتاییان به‌پیتی نه‌بزوێن
هاتووه شێوه‌ی(ێك، ێ) وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كه ناوه‌كه
كۆتایی به‌پیتی بزوێن هاتبوو شێوه‌ی {یێ(ك)، یه‌ك}
وه‌رده‌گرێت"(6)
ده‌رباره‌ی
ناوی ناسراو و نیشانه‌كانی ناسراوی باس ده‌كرێت به‌هه‌مان
شێوه‌ی ناوی نه‌ناسراو.
له‌م باسه‌شدا
له ده‌ستپێكدا به پارچه په‌خشانێك ده‌ستپێده‌كات، كه
وه‌سفێكی جوانی سروشت ده‌كات و له (10) دێر پێكهاتووه،
له‌ناو ئه‌م پارچه په‌خشانه‌دا كۆمه‌ڵێك ناو هه‌ن كه واتای
ناسراوی ده‌گه‌یه‌نن ئێمه هه‌ندێك له‌و ناوانه ده‌خه‌ینه
ڕوو به‌وشێوه‌یه‌ی له خستنه‌ڕوودا خراوه‌ته‌ڕوو، وه‌ك:
(باخه‌وانه‌كه، هه‌رمێكه، میوانه‌كان، كاتییه‌كه،
داربه‌ڕووه‌كه، دۆیه‌كه) ئه‌م ناوانه ناوی نه‌ناسراون
به‌هۆی نیشانه‌ی ناسراویی (ه‌كه) كراون به‌ناوی ناسراو، ئه‌م
نیشانه‌ی ناسراویه‌ش به‌پێی كۆتایی ناوه‌كه گۆڕانكاری
به‌سه‌ردادێت هه‌ندێ جار پیتێك ده‌رناكه‌وێت، هه‌ندێ جاریش
پیتێك زیاد ده‌بێت، وه‌ك )هه‌رمێ، هه‌رمێیه‌كه، هه‌رمێكه)،
(كانی، كانییه‌كه)، (هه‌ڵووژه، هه‌ڵوژه‌كه) له‌مه‌وه بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌لێك شێوه‌ی نیشانه‌ی ناسراویمان هه‌یه
وه‌ك: (ه، ه‌كه، یه‌كه، كه)، ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه باسمان كرد
له خستنه‌ڕوودا ڕوون كرابۆوه.له (ده‌ستوور)یشدا باسی ناوی
ناسراوی و نیشانه‌ی ناسراوی كردووه وه‌ك له باره‌ی ناوی
ناسراو ده‌ڵێت: ناوێكه مانا‌و مه‌به‌ستی شتێك ده‌رده‌خا و به
ناسراوی ده‌یخاته ڕوو، به‌ئاسانی له هاوچه‌شنه‌كانی خۆی جیای
ده‌كاته‌وه، چونكه ناوێكی دیاریكراوی زانراو
ده‌رده‌خات.هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: نیشانه‌ی سه‌ره‌كی ناسراوی
(ه‌كه)یه كه به‌پێی كۆتایی ناوه‌كه له ڕووی پیتی بزوێن و
پیتی نه‌بزوێن گۆڕانكاری له نێوان ناوه‌كه و نیشانه
نه‌ناسراوه‌كه ڕوو ده‌دات.نیشانه‌ی (ه‌كه) ده‌چێته سه‌ر
ئاوه‌ڵناو كاتێك كه ناوه‌كه ئاوه‌ڵناوی له‌گه‌ڵدا بێت، وه‌ك:
كوڕه جوانه‌كه.هه‌ر له (ده‌ستوور)دا ده‌ڵێت نیشانه‌ی
ناسراوی ناچێته سه‌ر ناوی تایبه‌تی چونكه ناوی تایبه‌تی خۆی
ناسراوه.هه‌ر ده‌رباره‌ی نیشانه‌ی ناسراوی (د. ئه‌ورحمانی
حاجی مارف) ده‌ڵێت "نیشانه‌ی ناسیاوی ئه‌و نیشانه‌یه كه
به‌دوای ناوه‌وه یان ئاوه‌ڵناوه‌وه ده‌لكێنرێ، بۆئه‌وه‌ی
بكرێت به ناسیاو، له زمانی كوردیدا (ه‌كه، ه) نیشانه‌ی
ناسیاوین" (7)
هه‌ر
ده‌رباره‌ی نیشانه‌ی ناسیاوی و نیشانه‌ی نه‌ناسیاوی
زمانه‌وانێك ده‌ڵێت "ئه‌و ناوه‌ی كه ده‌وری نیهاد ده‌گێڕێت
به‌م جۆره‌ی خواره‌وه نیشانه‌ی ناسیاوی و نه‌ناسیاوی
وه‌رده‌گرێت، نیشانه‌ی ناسیاوی (-ه‌كه) و(-ه) له دیالێكتی
كرمانجی خواروو نیشانه‌ی نه‌ناسیاوی (ێك، ه‌ك) هه‌ر له‌هه‌مان
دیالێكت، به‌ڵام له دیالێكتی كرمانجی ژووروو نیشانه‌ی (ه‌ك)
وه‌رده‌گرێت بۆ ناساندنی ناوه‌كه"(8)
هه‌ر
ده‌رباره‌ی ناوی ناسراوی( د. وریا عومه‌رئه‌مین )ده‌ڵێت
"ڕاناوی نیشاندانیش (ئه‌مه، ئه‌وه، ئه‌مانه، ئه‌وانه)
چه‌مكی ناسینیان هه‌یه، چونكه به‌پێی لۆجێك كه په‌نجه‌ی بۆ
شتێك ڕائه‌كێشی." (9)
هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ی نیشانه‌ی نه‌ناسراوی و نیشانه‌ی ناسراوی ده‌ڵێت
"ئامرازی پێناسین (ه‌كه) و پێنه‌ناسین (ێك) و ڕاناوی
نیشاندانش هیچ كامێكیان له‌گه‌ڵا یه‌كتر ده‌رناكه‌ون" (10)
به‌ڵام له
هه‌ندێ حاڵه‌تی تریش ناو ده‌توانرێ بناسرێت وه‌ك له
په‌ڕاوێزدا له‌لاپه‌ڕه (26) ی كتێبه‌كه ئاماژه‌ی پێكراوه
وه‌ك:
1-
هه‌ر ناوێك كه به ئاوه‌ڵناوی
نیشانه ده‌ست نیشانكرا ده‌بێت به‌ناوی ناسراو وه‌ك:
ئه‌م چیایه
بڵنده، ئه‌و شاره خۆشه
2-
ئه‌گه‌ر ناوه‌كه له‌باری دانه‌پاڵ
بوو (ئیزافه) بۆ ناوێكی تایبه‌تی یان جێناوێكی كه‌سی
سه‌ربه‌خۆ ئه‌وا به‌ناوی ناسراو داده‌نرێت، وه‌ك:
ژنی نه‌وزاد
مامۆستای زانكۆیه.
3-
هه‌موو جێناوێكی نیشانه به ناوێكی
ناسراو داده‌نرێت، وه‌ك: ئه‌وه‌م فرۆشت.
ده‌رباره‌ی
راهێنانه‌كانیش شه‌ش ڕاهێنانی هێناوه به‌مشێوه‌یه:
له ڕاهێنانی
یه‌كه‌مدا (8) ڕسته‌ی هێناوه داوا ده‌كات كه له‌ناو ئه‌م
ڕستانه‌دا ناوه نه‌ناسراوه‌كان بگۆڕیت بۆ ناوی ناسراو.
له ڕاهێنانی
دووه‌مدا (5) ڕسته‌ی هێناوه داوا ده‌كات كه ناوه‌كان له
تاكی نه‌ناسراوه‌وه بكرێن به ناوی كۆی ناسراو.
ده‌توانین
به‌م دوو ڕاهێنانه بڵێین زۆر باشن ئاستی خوێندكار ده‌رده‌خه‌ن.
له ڕاهێنانی
سێیه‌میشدا به چوار به‌یته شیعری شاعیران ده‌ست پێده‌كات،
به‌و هۆیه‌وه داوا له خوێندكار ده‌كات كه هه‌ر ناوێكی
ناسراو یا نه‌ناسراو هه‌بێت ده‌ریان بهێنێت و چۆنیه‌تی بونیان
به ناوی ناسراو یان نه‌ناسراو ده‌ربخات.
ڕاهێنانی
چواره‌میش هه‌مان دووباره‌ی ڕاهێنانی یه‌كه‌مه، به‌ڵام به
كه‌مێك جیاوازی، وه‌ك له‌م ڕاهێنانه‌دا (5) ڕسته‌ی هێناوه
داوا ده‌كات كه ناوه ناسراوه‌كانی ئه‌م ڕستانه بكرێن به
ناوی نه‌ناسراو و ڕسته‌كانیش بنوسرێنه‌وه،
راهێنانی
پێنجه‌م كه‌مێك جیاوازه و له ڕووی زانستیشه‌وه باشتره،
به‌و شێوه‌یه هاتووه:
ئ-چێڵ ب-
چێڵێك پ- چێڵه‌كه ت- چێڵه‌كان
دواتر چه‌ند
ناوێكی هێناوه داوا ده‌كات كه وه‌ك ( ئ، ب، پ، ت) یان لێبكات
وه‌ك ناوه‌كانی ( چرا، مانگ، ماسی، زانكۆ، ئاگر،
شه‌پۆل.....هتد)
ڕاهێنانی
شه‌شه‌میش شیكردنه‌وه‌یه داوا ده‌كات كه ئه‌و دوو ڕسته‌یه
شیبكاته‌وه، وه‌ك :
1-
بێریڤانه‌كه مه‌ڕه‌كانی دۆشی.
2-
فرۆكه‌كه به ئاسماندا
ده‌سوڕێته‌وه.
كه هه‌ر وه‌ك
پێشتر ڕونمان كرده‌وه كه شیكردنه‌وه سه‌ر لێشێواندنی
خوێندكاره.
په‌راوێز و
سه‌رچاوه‌كان
1-بڕوانه
ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه:
ا- نه‌ریمان
عه‌بدوڵا خۆشناو,ڕێزمانی كوردی(به‌شه‌كانی ئاخاوتن), چاپی
دووه‌م, چاپخانه‌ی مناره- هه‌ولێر,2010.
ب- نه‌سرین
فه‌خری(د), كوردستان موكریانی(د), ڕێزمانی كوردی پۆلی یه‌كه‌می
به‌شی كوردی زانكۆی سه لاحه‌دین, چاپخانه‌ی زانكۆی
سه‌لاحه‌دین, 1982،ل39-42.
2-
موكه‌ڕه‌م ڕه‌شید تاڵه‌بانی،
ده‌ستوری شیكردنه‌وه له زمانی كوردیدا، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده، ساڵی 2008، ل:58 .
3-
د. زه‌رێ یۆسۆیۆڤا شێوه‌ی سلێمانی
زمانی كوردی، ت. د. كوردستان موكریانی، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده- هه‌ولێر،ساڵی 2005،ل49 .
4-
ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف، ڕێزمانی
كوردی، به‌رگی یه‌كه‌م (مۆرفۆلۆژی)، به‌شی یه‌كه‌م (ناو)،
چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری عێراق- به‌غدا، ساڵی1979، ل 172-186.
5-نه‌ریمان
عه‌بدوڵڵا خۆشناو (رێزمانی كوردی، به‌شه‌كانی ئاخاوتن)، ل
6-
د. زه‌رێ یۆسۆپۆڤا، شێوه‌ی سلێمانی
زمانی كوردی، و: د.كوردستان موكریانی، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده- هه‌ولێر، س 2005، ل 46.
7-
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، رێزمانی
كوردی (مۆرفۆلۆژی)،به‌شی یه‌كه‌م (ناو)،ل (187-188)
8-
د. كوردستان موكریانی، ستیاكسی
ڕسته‌ی ساده له زمانی كوردیدا،ل (92)
9-
پ. وریا عومه‌ر ئه‌مین، چه‌ند
ئاسۆیه‌كی تری زمانه‌وانی، ل(144)
10-هه‌مان
سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل(145)
|