|
زمانی كوردی ناوگری نییه
ئیبراهیم مورادی
پوخته
مه‌به‌ستی
ئه‌م بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌یه له سه‌ر ئه‌م پرسیاره كه
ئایا له زمانی كوردیا ناوگر هه‌یه یا نه؟ زمان‌ناسی نوێ
تاقمێك له زاراوه‌گه‌لی كۆنی به واتایه‌كی نوێ به كار
بردووه، یه‌كێ له‌وانه ناوگر(infix)ه.
له‌م وتاره‌دا دوای ده‌ربڕینی بۆچوونی زمانناس‌گه‌لێ وه‌ك
ئارۆنۆف، فوودمه‌ن و كاتامبا ده‌رباره‌ی ناوگر (بنواژهیهكه
كه ئه‌كه‌وێته ناو یه‌ك بنواژه‌وه) و چاوخشانێك به سه‌ر
بۆچوونه‌كانی پێشوو ده‌رباره‌ی ناوگر له زمانی كوردیدا نیشان
ئه‌ده‌ین، كه له زمانی كوردیا ناوگر به واتای نوێ نییه.
ئه‌وه‌ی كه ڕێزماننووسه‌كان ناوگری پێ ئێژن به پێناسه‌ی
زمان‌ناسی نوێ واژی پووچ (empty
morph)یا سیما‌ساز یا فۆرم‌ساز(formative)ه.
وشه
سه‌ره‌كیه‌كان: بن‌واژه، ناوگر، واژ، واژی پووچ، پۆشگر،
سیما‌ساز، به‌ینگر، ده‌روونگر
Key words:
morpheme, infix, morph, empty morph, circumfix, formative,
interfix, transfix
پێشه‌كی
زمان‌ناسی
زانستێكه كه به شێوه‌یه‌كی زانستیانه له زمان
ده‌كۆڵێته‌وه. له به‌ر به‌ر‌بڵاوی ئه‌م زانسته و ئاسانی
تۆژینه‌وه، زمان‌ناسان له ڕوانگه‌گه‌لی جیاوازه‌وه زمان
شرۆڤه ده‌كه‌ن. به هه‌ر كام له‌م ڕوانگه‌گه‌له یا
شاخه‌گه‌له ئێژین ژێرشاخه‌ی زمان‌ناسی. مۆرفۆلۆژی یا
واژه‌ناسی (له فارسیا ئێژن ساختواژه) یه‌كێكه له‌و
ژێرشاخانه كه ساختمانی ناوه‌كی وشه یا واژه
ئه‌تۆژێته‌وه. له پێشدا واژه‌یان به چكۆله‌ترین به‌شی
واتاداری زمان ئه‌ناسی كه‌چی ئێستا زمان‌ناسان ئه‌زانن به‌شی
چكۆله‌تر له وشه یا واژه‌ش هه‌یه كه واتاداره. واژه‌ناسی
به‌شه واتاداره‌كانی واژه و شێوه‌ی ڕیزبوونیان بۆ چێكردنی
واژه ناس ئه‌كا. به وته‌ی بۆی(2005) واژه‌ناسی ڕێزمانی
واژه‌یه. له به‌شی دووهه‌می ئه‌م وتاره‌دا بن‌واژه و
جۆره‌كانی گیره‌ك پێناسه‌ئه‌كه‌ین. له به‌شی سێ‌دا
بۆچوونه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر ناوگر له زمانی كوردیا ئه‌خه‌ینه
ڕوو. له به‌شی چواردا وڵامی پرسیاری سه‌ره‌كی وتاره‌كه له
سه‌ر بنه‌مای زمان‌ناسی نوێ ئه‌ده‌ینه‌وه كه ئایا له زمانی
كوردیا ناوگر هه‌یه؟ و له كۆتایی‌دا ئه‌نجامی بابه‌ته‌كه
ئاراسته ئه‌كرێ.
گیره‌ك و
جۆره‌كانی
ڕێزماننووسان
واژه‌یان به چكۆله‌ترین دانه‌ی واتاداری زمان ئه‌زانی.
زمان‌ناسی نوێ له ڕێگای واژه‌ناسییه‌وه (morohology)ده‌ری‌خست
كه وانییه و دانه‌ی واتاداری چكۆله‌تر له واژه‌ش هه‌یه،
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا نه‌یتوانیوه به ڕوونی واژه ناس‌بكا.
دانه‌ی چكۆله‌تر له واژه، بن‌واژه‌یه. واته واژه له یه‌ك
یا چه‌ند بن‌واژه دوروست بووه. بن‌واژه واتایه‌كی
هۆشه‌كییه و كاتامبا(1992) ئاوا ئه‌یناسێنێ: «كه‌مترین و
چكۆله‌ترین جیاوازی كه له سیمای یه‌ك واژه‌دا ئه‌بێته هۆی
كه‌مترین و چكۆله‌ترین جیاوازی له واتای واژه، ڕسته یا
ساختمانی ڕێزمانی‌دا». مه‌به‌ستی كاتامبا ئه‌وه‌یه كه
ئه‌گه‌ر دانه‌یه‌كی زۆر چكۆله‌ش به واژه یا ڕسته‌وه زێده‌بێ
و ببێته هۆی گۆڕانی واتای واژه یا ڕسته‌كه یا جیاوازییه‌ك
له ساختمانی ڕێزمانی ڕسته‌كه پێك بێنێ ئه‌و دانه
بن‌واژه‌یه.
وتمان
بیرۆكه‌ی بن‌واژه دیارده‌یه‌كی هۆشه‌كییه. كه وایه ئه‌بێ
چۆن نیشانی بده‌ین؟ واژه‌ناسان له زاراوه‌ی واژ(morph)
بۆ پیشاندانی سیمای فیزیكی بن‌واژه كه‌ڵك وه‌ر ئه‌گرن. یه‌ك
بن‌واژه ڕه‌نگه چه‌ن شێوه‌ی ده‌ركه‌وتن یا واژی هه‌بێ. بۆ
نموونه بن واژه‌ی ڕابردووساز كه یه‌ك بن‌واژه‌یه و یه‌ك
واتای هه‌یه، چه‌ن سیمای فیزیكی یا واژی هه‌یه:
.( به
ئه‌لفبێی IPA
نیشاندراوه و 2
نیشانده‌ری پووچه.)
به بۆچوونی
زۆربه‌ی زۆری رێزمان‌نووسه‌كان گیره‌ك تاڕاده‌ی بنواژه‌كانی‌تر
به‌تایبه‌ت واژه‌كان له زمان‌دا بایه‌خی ئه‌وتۆی نییه؛ واته
گیره‌ك بایه‌خی له بنواژه‌كانی‌تر به‌تایبه‌ت له واژه
كه‌متره. بۆیه هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت گیره‌ك بێ‌واتا ئه‌زانن و
هه‌ندێكیان پێیان وایه كه واتای گیره‌ك ته‌نیا كاتی
په‌یوه‌ست بوون به بنجه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێ. پرسیاری گرینگ
ئه‌مه‌یه كه چۆن دانه‌یه‌كی زمانی ئه‌بێ بێ‌واتا بێ؟ كه
وایه نه‌خشی دانه‌یه‌كی بێ‌واتا ئه‌بێ چی بێ یا چۆنه كه
دانه‌یه‌كی بێ‌واتا دوای په‌یوه‌ست بوون به بنجێكه‌وه واتا
به‌ده‌ست دێنێ؟ ئایا ئه‌و پرۆسه‌ی پێوه لكانه به
گیره‌كه‌كه واتا ئه‌دا؟
لیبر(2004)
زۆر به‌جوانی ئه‌ركی گیره‌ك شی‌ئه‌كاته‌وه. ئه‌و له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه هه‌ر دانه‌یه‌كی زمانی
ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی واتایی(semantic
skeleton) و جه‌سته‌یه‌كی واتایی(semantic
body) هه‌یه. ئه‌و پێی وایه كه
گیره‌كیش هه‌ر له‌و دانه واتاییانه پێك هاتووه كه واژه‌ی
لێ دروست بووه و هه‌ر وه‌ك دانه‌كانی‌تر ئێسكه‌په‌یكه‌ری
واتاییان هه‌یه به‌ڵام جه‌سته‌ی واتاییان زۆر لاوازه یا هه‌ر
نییانه. كه وایه گیره‌كیش ئه‌ركی به‌رچاو له زمانا ئه‌گێڕێ
و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و بێ‌واتا نییه.
بن‌واژه له
ڕووی ئه‌رك و واتاوه دابه‌ش ئه‌كرێ. بن‌واژه یا ئازاده (
وه‌ك: ناو، هه‌ویر، له) یا به‌ند(وه‌ك: زان-، -ووله، -مه‌ند)
یا واتاییه (وه‌ك: كار، ئازادی) یا ڕێزمانی(كه، به‌ره‌و، بۆ)
گیره‌كه‌كان بنواژهی به‌ند و شه‌ش جۆرن كه له درێژه‌دا
هه‌ركامیان به جیا پێناسه ئه‌كرێن.
پێشگر:
بنواژهیهكه كه ئازاد نییه و به‌ر له بنج یا پایه دێ.
وه‌ك: «به» له «به‌هێز»ا. واتای ئه‌م بن‌واژه‌یه له كۆن و
زمان‌ناسی نوێ‌دا هه‌ریه‌كن.
پاشگر:
بنواژهیهكه كه ئازاد نییه و دوای بنج یا پایه دێ. وه‌ك:
«مه‌ند» له «هونه‌رمه‌ند»ا. واتای ئه‌م بن‌واژه‌یه‌ش هه‌ر
وه‌ك واتای رێزمان‌نووسی كۆن وایه.
ناوگر(infix):ئارۆنۆف
و فودمه‌ن (2005) ناوگر ئاوا پێناسه ئه‌كه‌ن: ناوگر ڕیزه
ده‌نگێكه كه پێش یا پاش پایه یا بنج (ئه‌و واژه یا
بنواژهی كه گیره‌كی پێوه ئه‌لكێ) ناكه‌وێ به‌ڵكوو
ئه‌كه‌وێته ناو پایه‌وه. ئینجا نموونه‌یه‌ك له زمانی
تاگالۆگی و له مه‌ك‌كارتی و پرینس(1993) و فرنچ(1988)
ئه‌گێڕنه‌وه: ناو‌به‌ندی -um-
به‌ر له یه‌كه‌مین ڤاوڵ، ده‌نووسێ به ڕه‌گی كاره‌وه و ناوی
بكه‌ر ساز ده‌كا:
(1) (كه‌سێ
كه نووسی) /sulat/
+ -um- → /s-um-ulat /
(نووسین) (كه‌سێ كه ده‌رسی ته‌واو
كرد) /gradwet/ +
-um- → /gr-um-adwet /
(ده‌رس ته‌واو كردن)
كاتامبا(1993)
واژگه‌لێ (morph)
كه پیشانده‌ری هیچ گیره‌ك نین و ته‌نیا له ڕۆنانی واژه‌دا
به‌شداری‌ئه‌كه‌ن واژی پووچ جج(empty
morph) ناو ئه‌نێ و ئه‌م نمووگه‌له
له زمانی ئینگلیسیه‌وه دێنێت و لای وایه كه -u-
واژێكی پووچه:
2.
a) medicine + -al = medicinal
person + -al = personal tribe + -al = tribal
b) sense + -
al = sens -u- al fact + -al = fact-u-al
له (2.a)دا،
-al به
ناوه‌و نووساوه‌و ئاوه‌ڵناوی چێ كردیه كه‌چی له (2.b)دا
بێجگه له پاشگری al-
سیمایه‌كی به ڕواڵه‌ت بێ واتای هه‌یه كه واژی پووچی
پێ‌ئێژێ(واته‌ج-u-
) كاتامبا ئه‌م زاراوه به باش نازانێ چون ئه‌م دانه
زمانییه نیشانده‌ری هیچ بنواژه‌یه‌ك نییه. ئه‌و ناوی ئه‌م
دانه زمانییه ئه‌نێ سیما‌ساز(formative)،
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له سیماسازه‌كان بنواژهن به‌ڵام ئه‌م
جۆره سیماسازانه بن‌واژه نین.
به‌ینگر(interfix):
شه‌قاقی1386) ه( دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێ له زمانی فارسیا
ناوگر نییه به‌ینگر ئاوا پێناسه ئه‌كا: گیره‌كێكه كه له
به‌ین دوو واژه‌دا دێ و هیچ كات به سه‌ره‌تا یا كۆتایی
واژه‌وه نالكێ به‌ڵكوو له نێوانیانا ده‌رئه‌كه‌وێ و له‌باری
گۆكردنه‌وه به واژه‌ی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌چه‌سپێ وه‌ك: تكاپو،
دمادم، سراسر، برابر.
ده‌روونگر(transfix):
ئه‌م گیره‌كه تایبه‌ت به زمانه سامییه‌كانه. له ڕاستی‌دا
ئه‌م جۆره گیره‌كه جۆرێ گیره‌كی ڤاوڵییه واته ته‌نیا له
ڤاوڵ سازبووه كه له ناو ڕه‌گێكا هه‌ڵ‌ئه‌كه‌وێ كه ته‌واو
كۆنسۆنانته و چون له دوو به‌ش دروست بووه ئه‌توانین پی
بێژین گیره‌كی پچڕاوی ناوه‌كی. بۆ نموونه /-o-,-u-/
ده‌روونگرێكه كه ئه‌كه‌وێته ناو ئه‌م ڕه‌گانه‌وه: /rsm/,/drs/,
/rmz/ و ئه‌م واژانه چێ ئه‌كا: /rosum/,/dorus/,
/romuz/.(شه‌قاقی،1386ه)
پۆشگر(circumfix):
پۆشگر گیره‌كێكه كه دوو به‌شی هه‌یه. به‌شێكی به‌ر له
پایه یا بنج دێ و به‌شێكی دوای ئه‌و. ئه‌م جۆره گیره‌كه‌ش
كێشه‌ی له سه‌ره چون ئه‌توانین بێژین پۆشگر له بنه‌ڕه‌تا
دوو گیره‌كه: پێشگرێك و پاشگرێك كه هاوكات به یه‌كه‌وه
دێن. ئارۆنۆف و فودمه‌ن (2005) نموونه‌یه‌ك له
مه‌كدونالد(1976) و بیرد(1998) له زمانی ئه‌ندوونزیایی
دێننه‌وه: ke- …-an
پۆشگرێكه كه به بنجی
besat
(گه‌وره)ه‌وه ده‌لكێ و ناو
ke-besat-an (گه‌وره‌یی) چێ‌ئه‌كا.
ناوگر و زمانی
كوردی
ڕێزماننووسان
به گشتی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه سیماگه‌لێ وه‌ك -ه،
-له و ... له‌م واژانه‌دا ناوگرن: به‌رد+ه+نوێژ،
مانگ+ه+شه‌و، گوێ+له+مست، ئه‌ڵقه+له+گوێ،
ماڵ+-ه‌به+ساوار، ماڵ+-ه‌به+جاش، ڕه‌نگ+او+ڕه‌نگ،
جۆر+-او+جۆر، لێ+-وان+لێو، پارچه+به+پارچه، هه‌ش+-به+سه‌ر،
ده‌ور+-ان+ده‌ور، به‌ر+-ام+به‌ر، سه‌ر+-تا+سه‌ر،
سه‌ر+-تا+خوار و ... (نموونه‌كان له شه‌جیعی و ته‌یفووری 1380
گیراون) كه‌ڵباسی(1362ه.) كه یه‌كێ له به‌ناوبانگ‌ترین
كتێبگه‌لێكه كه له سه‌ر زمانی كوردی له ئێران نووسراوه
له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه كه «-وو، -ی، -ه، -ه‌و، -او،
-به، -به‌ره‌و» له‌م واژانه‌ی خواره‌وه ناوگرن:
به‌ژن‌و‌باڵا، خشتی‌سوور، به‌رده‌پێ، پاشه‌وپاش، گۆشاوگۆش،
ده‌س‌به‌جێ، سه‌ربه‌ره‌وخوار. ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه زۆركه‌س ئه‌و
سیمایانه‌ی سه‌ره‌وه به ناوگر ئه‌زانێ خاڵێكی سه‌رنج‌ڕاكێش
ئه‌وه‌یه كه –ی له «خشتی‌سوور»ا بنواژهی خستنه پاڵه نه
ناوگر.
وریا عومه‌ر
ئه‌مین(2004) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئه‌م سیمایانه له
زمانی كوردیا ناوگر نین. ئه‌و له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاوا
ئه‌نووسێ:«ئه‌فێكس سێ جۆره (پێشگر، ناوگر، پاشگر) پێشگر ئه‌و
ئه‌فێكسه‌یه كه له پێش ڕه‌گه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێ وه‌ك (هه‌ڵ-،
-ڕا، -نه ... هتد) له (هه‌ڵگرتن، ڕاگرتن)دا. ناوگر ئه‌و
ئه‌فێكسه‌یه كه له‌ناو ڕه‌گدا ده‌ر ئه‌كه‌وێ. له زمانی
كوردیا ئه‌م جۆره ئه‌فێكسه نییه. بۆ نموونه له زمانی
عه‌ره‌بیا ڕه‌گی ktb
چه‌مكی نووسین ئه‌گه‌یه‌نێ. ناوگری
i-â ئه‌یكا به
kitab
(كتێب) و ناوگری â-i
ئه‌یكا به kâtib
(نووسه‌ر) دوایی ئاماژه به‌م خاڵه‌ش ئه‌كه‌ین كه له‌زمانناسی
نوێ‌دا ئه‌مه‌ش به ناوگر ناناسن.
مه‌سعوود
محه‌مه‌د(1976) لای وایه كه سیماگه‌لێ وه‌ك -به-، -ه‌و-،
-ا- ناوگرن و كه‌توونه‌ته ناو «شه‌ق، ئاسار و بزووتن» و
واژه‌گه‌لێ وه‌ك «شه‌به‌ق، ئاسه‌وار و بزاوتن»یان چێ‌كردووه.
محه‌مه‌د مه‌عرووف فه‌تاح و سه‌باح ڕه‌شید قادر(2006) ئه‌مه
به ناڕاست ئه‌زانن و ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نموونه‌ی دروستی
ناوگریش بن ناوگر له كوردیا وه‌ك پاشماوه‌ی كۆن ده‌بینرێ و
نابێته كرده‌یه‌ك كه له ئێستای زمانه‌كه‌دا به‌رهه‌می نوێ
ده‌ركات و بیخاته سه‌ر زاری خه‌ڵكی و ناو فه‌رهه‌نگ به‌ڵكوو
ده‌بێته دیارده‌یه‌كی مێژوویی له ناوچوو. لام وایه فه‌تاح و
قادر(2006) تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به باشی ڕوونیان كردووه‌ته‌وه
كه له زمانی كوردیا ناوگر نییه. ئه‌وان چه‌ن خالێك بۆ
سه‌لماندنی بۆچوونی خۆیان دێننه‌وه. یه‌ك له‌وانه ئه‌وه‌یه
كه ئه‌م سیمایانه ئه‌گه‌ر ناوگریش بن له چالاكی كه‌وتگن و
بوونه‌ته به‌شێك له مێژووی زمانی كوردی. دووه‌م ئه‌وه‌یه
كه ته‌نیا گوڵێك نیشانه‌ی به‌هار نییه واته به نموونه‌یه‌ك
نا‌توانیین بێژین كه ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی داڕشتنی واژه‌یه.
ئه‌وان ئه‌م واژانه به ناوێزه ئه‌زانن. به ناوێزه زانینی
ئه‌م واژه‌گه‌له نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كه نه‌یانتوانیوه
هۆی ئه‌م ڕووداوانه ده‌رخه‌ن. لام وایه هه‌ر كام له‌مانه
په‌یڕه‌وی یاسایه‌ك ئه‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ چالاك نین یا له
زمانێكی تره‌وه گیراوه. بۆ نمونه ئاسه‌وار ڕه‌نگه له
ئاساری عه‌ره‌بییه‌وه گیرابێ یا به‌شێوه‌ی شوێنه‌وار دروست
كرابێ.
بوون و
نه‌بوونی ناوگر له زمانی فارسیشدا وه‌ك كێشه‌یه‌ك له ناو
زمان‌ناس و ڕێزماننووسه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ
زۆربه‌ی زۆری زمانناسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌ن كه له
زمانی فارسیشدا ناوگر نییه. هه‌روا كه پێشتر ئاماژه‌مان
پێ‌كرد شه‌قاقی (1386ه) له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه له
زمانی فارسیا ناوگر نییه چون ناوگر ئه‌كه‌وێته ناو
بنواژه‌وه و له زمانی فارسی‌دا واژه‌ی وه‌ك «دم‌دم»، «سرسر»
یا «بربر» نییه كه بنواژه‌یه‌ك كه‌وتبێته ناویه‌وه و
واژه‌یه‌كی نوێی چێكردبێ: دمادم، سراسر، برابر.
ته‌باته‌بایی(1382ه)یش لای وایه كه له زمانی فارسیا ناوگر
نییه و باسی سیما‌ساز ئه‌كا و له سادقی (1353ه) ئه‌گێڕێته‌وه
كه «ال» له‌م واژانه‌دا (سهل‌الوصول، صعب‌العبور) جۆرێ
سیماسازه و هه‌ر ئه‌و كاره ئه‌كا كه «ا» له‌م واژانه‌دا
ئه‌یكا: دمادم، سراسر.
تا ئێره
باسه‌كه ده‌ری‌خست كه له زمانی كوردیدا ناوگر نییه.
ئه‌گه‌ر سیماسازێك وه‌ك -او- له ڕه‌نگاوڕه‌نگ و –ان- له
سه‌رانسه‌ر و به‌رانبه‌را
ئه‌ركی
گیره‌كیان هه‌یه با بتوانن واژه‌یه‌گی نوێ ساز كه‌ن. به له
به‌ر چاوگرتنی پێناسه‌ی ناوگر به ڕوونی دیاره‌كه له زمانی
كوردیا ناوگر نییه. چون زمانی كوردی بنواژهی وه‌ك
به‌رد‌نوێژ، گوێ‌مست، ماڵ‌جاش و هتد... نییه كه –ه، له و
... كه‌وتبێته ناویانه‌وه و واژه‌یه‌كی سازكردبێ.
ئه‌نجام
له‌م
وتاره‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای زمان‌ناسی نوێ بن‌واژه و جۆره‌كانی
گیره‌كمان پێناسه كرد. بیجگه له سێ زاراوه‌ی پاشگر، پێشگر و
ناوگر كه هه‌رسێ گیره‌كن چه‌ن گیره‌كی‌تریشمان ناساند:
به‌ینگر(interfix)،
ده‌روونگر(transfix)،
پۆشگر(circumfix)
هه‌موو گیره‌كه‌كان بنواژهن و پاشگر و پێشگر هه‌ر به‌و
واتایه كه ڕێزماننووسان به كاری دێنن و له زمان‌ناسی
نوێش‌دا به‌كار دێ، به‌ڵام ناوگر واتایه‌كی جیاوازی له واتای
پێشوو هه‌یه: ناوگر ئه‌و بن‌واژه‌یه كه ئه‌كه‌وێته ناو
یه‌ك بنواژه‌وه نه دوو بن‌واژه. كه وایه نموونه‌گه‌لێ
وه‌ك «تا» له «سه‌رتاسه‌ر»ا ناوگر نییه به‌ڵكوو سیماسازه.
كه‌واته له زمانی كوردیا ناوگرمان به واتای نوێ نییه. به
كورته سه‌ره‌نجێكی به‌ینگر، ده‌روونگر و پۆشگر بۆمان
ده‌رئه‌كه‌وێ كه له زمانی كوردیشدا ئه‌م سێ گیره‌كه
نابینرێن.
سه‌رچاوه‌كان
-كوردی
شه‌جیعی،
ڕه‌زا و مه‌نسوور ته‌یفووری (1380ه)، بابه‌ته‌كانی وانه‌ی
زمانی كوردی(2)، ئاماده كردنی ئه‌نجومه‌نی
فه‌رهه‌نگی-ئه‌ده‌بی په‌یڤ، سه‌قز.
-عومه‌رئه‌مین، وریا (2004)، چه‌ند ئاسویه‌كی‌تری زمانه‌وانی،
به‌رگی یه‌كه‌م، هه‌ولێر: ئاراس.
فه‌تاح،
محه‌مه‌د مه‌عرووف و قادر، سه‌باح ڕه‌شید (2006)، چه‌ند
لایه‌نێكی مۆرفۆلۆجی كوردی، سلێمانی، ده‌زگای بڵاو‌كه‌ره‌وه:
به‌شی ڕووناكبیری.
محه‌مه‌د،
مه‌سعوود(1976) چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی ڕێزمانی كوردی، به‌غدا:
چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد.
-فارسی
گباگبایی،
علا‌والدین (1382) اسم و صفت مركب در زبان فارسی، تهران: مركز
نشر دانشگاهی.
صادقی،
علی‌اشرف (1353)، «درباره‌ی تركیبات ال‌دار عربی در فارسی»،
مجله‌ی دانشكده‌ی ادبیات و علوم‌انسانی، دانشگاه تهران،
شماره‌ی 2 و 3، سال 21، ص 136 ـ 129.
كلباسی، ایران
(1380)، ساخت اشتقاقی واژه در فارسی امروز، پژوهشگاه
علوم‌انسانی و مگالعات فرهنگی : تهران.
شقاقی،
وی‌دا(1386)، مبانی صرف، تهران: سازمان مطالعه و تدوین كتب علوم
انسانی دانشگا‌ه‌ها (سمت)
-ئینگلیزی
Aronoff, mark &
Fudeman, k. (2005), What is Morphology? : Blackwell
publishing.
Beard, Robert
(1998), Derivation, The Handbook of Morphology, ends Adnrew
Spencer and Arnold M. Zwicky, 44-65. Oxford : Blackwell.
Booij, Geert
(2005) The grammar of words: an introduction to linguistic
morphology, Oxford: Oxford University Press.
French, K.M.
(1988), Insights into Tagalog reduplication, in fixation and
stress from non-linear phonology, MA thesis, university of
Texas, Arlington.
Katamba, F.
(1993), Morphology, MACMILAN PRESS LTD.
Lieber, R.
(2004), Morphology and Lexical Semantics, Cambridge:
CAMBRIDGE UNIVERSITY PRESS.
Mc Carthy, John
J. and Alan S. prince (1990) Foot and word in prosodic
morphology: the Arabic broken plural, Natural Language
and Linguistic Theory 8: 209-83.
Mc Donald, R.
ROSS (1976) Indonesian Reference Grammar, Washington:
Georgetown University Press.
په‌راوێَز
- لام وایه
به كارهێنانی واژه له وشه باشتره چون پێم وایه واژه له
ڕه‌گی ئێستای «وتن»ه‌وه هاتووه (ئێژم، ئێژی، ...) و له
لایه‌تریشه‌وه زۆر واژه هه‌یه كه له فارسیا به «ش»وه
گۆده‌كرێ بێجگه له «واژه» وه‌ك دشوار:دژوار، شماره:
ژماره، دشمن: دوژمن و ...، كه‌چی هه‌ر ئه‌و واژانه له
كوردیا به «ژ»وه گۆده‌كرێن بێجگه له وشه.
|