|
مێژووی خود له ناو له‌نگه‌رییه‌كدا
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تیۆری پراكتیكییه له‌باره‌ی زمانی شیعریی
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر-
به‌شی یه‌كه‌م
نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د
به‌ش بوونی
خود له نێوان جیهان و شێوازدا، توانه‌وه‌ی بابه‌ت و شێواز له
وشه‌دا
له
جیهانێكدا، كه ڕاستییه جه‌وهه‌رییه‌كانی باری مرۆڤ و شوێنی
مرۆڤ له زه‌مه‌ندا به‌ره‌و شێواندن ده‌چێت. له جیهانێكدا
ڕاستییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرێكی یه‌كگرتوو و گشتگیر
ناگرنه خۆیان، واته‌كانی زمان به خه‌سڵه‌تی جودا و
لێكدانه‌وه‌ی جودا به‌كار ده‌خرێن و قه‌ت له بارێكی جێگیر
ڕوانینه‌كانمان بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌ر له پێناسه‌یه‌كی
كامڵدا نامان هێڵنه‌وه. هه‌میشه ده‌رگای تێڕامان و ڕوانینمان
له ده‌وروبه‌ری خۆمان واڵا ده‌بێ له به‌رده‌م جیهانی به
وه‌هم بوونی ڕاستی و ناجێگری په‌یوه‌ندییه ڕوحی و مادییه‌كان
به دنیای ده‌ره‌وه، ئه‌م باره‌ی كه مرۆڤ بۆ خۆی له‌م
جیهانه‌دا به ده‌ستی هێناوه، بۆته هۆی هاتنه ئاراوه‌ی
خاسیه‌تێكی به‌رده‌وام و ناته‌بای په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ
به‌جیهانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه مرۆڤی ئه‌مڕۆ له
په‌راوێزی گه‌ڕانه‌كان و وردبوونه‌وه‌كانی له جیهاندا،
به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی تر و ڕاستیی تر بچێت، كه ڕه‌گه‌زه‌كانی
هه‌ست پێ كردن و ناسینه‌وه و تێكه‌ڵا بوونیان له‌گه‌ڵا باری
تر‌و خه‌سڵه‌تی تازه‌ی تر، ده‌بنه ئه‌و ڕێگه پان و پۆڕانه‌ی
خود له‌م گه‌ڕان و له‌م دۆزینه‌وه‌یه‌دا. له‌م حاڵه‌ته‌شدا
ڕووداوه‌كان و چڕبوونه‌وه‌یان له شێوه‌ی حیكمه‌تی زانین و
نزیك بوونه‌وه به‌رده‌وام مرۆڤ به‌ره‌و لێكدانه‌وه‌ی
ناماقووڵا و بێهووده‌یی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌به‌ن له‌و
په‌یوه‌ستانه‌ی كه له نێوان ئه‌و و جیهاندا هه‌ن و هه‌موو
به‌ها مه‌عریفییه‌كانی پێشینه‌ی خۆی ناتوانن له ئاستێكی دیاری
كراوی ئه‌م په‌یوه‌ستانه ڕایگرن و جیهانی ناسراوی له لا
ده‌بێته جیهانی گومان و تۆژینه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و
په‌یوه‌ستانه ده‌رهاوێشتنێكی ده‌ره‌كیی خود بن و تێكه‌ڵێیه‌كی
گونجاویان له‌گه‌ڵیدا نه‌بێت و هێدی هێدی ئه‌م سیمایه‌ی
لێكدانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ شته‌كان له واتای مردووه‌وه واتای تر
بۆ خۆی بنیات بنێت، له دوو توێی تێپه‌ڕكردنی واتا ئاساییه‌كان
و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هامه عریفییه پێشینه‌كان. هه‌ر
لێره‌شه‌وه سه‌رده‌می به‌ش به‌ش بوونی ڕاستییه‌كانی مرۆڤ و
به‌ش به‌ش بوونی ناخی مرۆڤ ده‌ستی پێكردووه، وه‌ك
تیشكدانه‌وه‌یه‌كی تری ڕاستی شته‌كانی ده‌رووبه‌ری مرۆڤ له
ناخی خوددا. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی به‌ش به‌شی مرۆڤ له ئه‌ده‌ب
به‌تایبه‌تی له شیعردا به چه‌ند شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی
هه‌بووه له سه‌ر شاعیران، شاعیر له به‌رده‌م كاریگه‌ره
ده‌ره‌كییه‌كاندا به‌پێی تێڕوانینی خود و كه‌سایه‌تی خۆی
ده‌چێته‌وه سه‌ر كۆمه‌ڵه ته‌كنیك و ده‌ربڕینێكی وا كه زۆر
جار وای لێده‌كه‌ن بچێته قاوغ و ده‌سه‌ڵاتی خودی زمان و ئه‌و
گه‌ردوونه فراوانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی زمان به ده‌ربڕین لێ
كردن و نواندنی شته‌كانی ده‌به‌خشێت.
هه‌ر
سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كانی ئه‌ده‌ب ڕه‌نگدانه‌وه
وكاریگه‌ری تازه‌ی به هێز به دوای خۆیدا ده‌هێنێ،
له‌وانه‌یه ئه‌م چه‌رخه‌ی ئێستای مرۆڤ به تایبه‌تی له
كۆمه‌ڵی ئێمه و هاو ئاسته‌كانی ده‌وروبه‌رمان، له نێوان
چه‌ندین ده‌رهاوێشتنی مه‌عریفی جودا دا به‌ش به‌ش بوونی
ڕوانینه‌كانی شاعیر، به‌ش به‌ش بوونی ناخی شاعیر له نێوان
خاڵه‌كانی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی بیره‌كانی له‌مه‌ڕ ئه‌م
جیهانه‌دا، بۆته یه‌كێك له خاسیه‌ت و ده‌رنجامی مه‌عریفی و
فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی، بێگومان زمانیش وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی
به‌هێز و كاریگه‌ر توانیویه‌تی ئه‌م وه‌رچه‌رخانی فیكرییه‌ی
شاعیر بگرێته‌خۆی و هه‌میشه له‌به‌رده‌م ته‌وژمی گۆڕانی
ڕوانین و ته‌وژمی شێوه گۆڕینی واتاكاندا خۆی ده‌خاته باری
هه‌ڵكشان و داكشان و درێژ بوونه‌وه وكورت بوونه‌وه....تاد،
له‌و گه‌ردوونه‌ی جێ نه‌گیربوونی بۆ چوونه‌كانی شاعیر و په‌رت
بوونی ناخی، نه‌یان توانیوه به‌بێ چوونه‌وه سه‌ر شێوازێكی
كاریگه‌ر، ئه‌م گۆڕنانه‌ی باری خود بنوێنن، ئه‌م ده‌ره‌نجامه
فیكری و زمانه‌وانییانه‌ش وایان كردووه، شاعیر له‌گه‌ڵا
هه‌موو قووڵا بوونه‌وه وردبوونه‌وه‌كانی، له‌گه‌ڵا هه‌موو
توانا و به‌هره‌به‌گه‌ڕخستنێكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌ردوونێكی
تازه له جه‌سته‌ی مانادا، نه‌توانێت ئه‌زموونێكی كامڵا
پێكه‌وه بنێت به‌بێ وردبوونه‌وه و قووڵا بوونه‌وه له
ره‌گه‌ز و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی زمان ده‌یخاته
قاوغی ئه‌زموونێكه‌وه. له ڕاستیدا نشوستییه شیعرییه‌كانی
ئه‌مڕۆ زۆر جار له كورت بینییه‌كه‌وه دێته ئاراوه كه
له‌ناخی واتاكاندا نییه و له‌ناخی زمانه، مه‌به‌ستمان له
زمانیش ئه‌و ته‌كنیك و شێواز و ئه‌و جۆره ده‌ربڕین و ئه‌و
قاڵبه زمانه‌وانیانه‌یه كه له توانایاندا بێت باری ماناكان
له ئاستێكه‌وه بگوازێته‌وه بۆ ئاستێكی تر، هه‌ر له‌م
قه‌یرانه‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنه‌وه‌یه، كه مرۆڤی شاعیر
به‌ره‌و ڕووی دوو ئاستی ئاماده‌كراو و نه‌دۆزراوه
ده‌بێته‌وه. له ئاستێكیاندا به كاریگه‌ریی پێش وه‌خته‌ی
بابه‌ت و مه‌عریفه‌كانی خۆیه‌وه به‌ره‌و ده‌ربڕین ده‌چێ و
له ئاستێكی تریشیاندا به‌ره‌و ڕووی گیروگرفته‌كانی ده‌ربڕبن و
مه‌رجه‌كانی شێوازی ده‌ربڕین ده‌بێته‌وه. چۆنێتیی
پێداچوونه‌وه‌ی شاعیر له دوو توێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌یه‌كی
كاریگه‌ری زانیارییه به‌ده‌ست هێنراوه‌كانی خۆی، زۆر جار وای
لێ ده‌كه‌ن له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا به ناخی
په‌رتیه‌وه بچێته گه‌ردوونی ده‌لاله‌ت و زمانه‌وه، له‌م
كاره‌شیدا هه‌وڵده‌دات له زۆربه‌ی كاریگه‌رییه پێش
وه‌خته‌كانی واتا و زمان خۆی داماڵی له پێناوی
هێنانه‌كایه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه ڕه‌زامه‌ندییه‌كی
ده‌روونی و به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی له‌م ناخه
په‌رته‌یدا بكاته‌وه. وا پێ ده‌چێت ئه‌مڕۆ ده‌ربڕین كردن له
شیعردا به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی خۆی و به‌ره‌و ده‌مامك كردن و بێ
لایه‌ن بوون و شاردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كان بچێت. ڕه‌گه‌زه‌كانی
شاردنه‌وه‌ی بیر و بێ لایه‌ن بوونی ده‌ربڕین به‌چه‌ندین
ئاستدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. هه‌ر له چوونه‌وه سه‌رواتایه‌كدا
دروست ده‌كرێن و ته‌نیا بۆ ده‌رخستنی بارێكی نا ئاسایی شته‌كان
به‌كار ده‌هێنرێن.
له‌م كاره‌شدا
زمان له باره‌ی هه‌ڵكشان و داكشانێكی سه‌یردا ده‌بێته
ڕێگه‌یه‌كی فراوان له به‌رده‌م ئه‌م خاسیه‌ته په‌رت و
ناجێگیره‌ی شاعیر، ئه‌م سیمایه‌ی تێكه‌ڵا بوونی واتاكان و
ده‌رخستنیان له شێوازدا به جۆری زۆر جودا و به دیارده‌ی
ئه‌زموونی شیعریی زۆر جودا ره‌نگی داوه‌ته‌وه له مێژووی
شیعری بیانی و له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیشدا، كه‌س نییه نكۆڵی
له‌وه بكات دوو ئه‌زموونی شیعری (نالی و گۆران) نهێنییان له
سیحری زمانه‌وه‌نییه، به‌ته‌نیا زمان ئه‌م توانا به‌هێز و
ئه‌م گۆڕانه بناغه‌ییانه‌ی له به‌رده‌م نووسین كردۆته‌وه،
له‌وانه‌شه ئه‌م خاسیه‌ته له جۆری شیعردا به شێوه‌یه‌كی
كاریگه‌ر خۆی سه‌پاندۆته سه‌ر ده‌قه‌كانه‌وه. چونكه
گه‌ردوون و بنیاتی شیعر له هه‌موو جۆره ئه‌ده‌بییه‌كانی تر
به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزتره له چۆنێتی له قاوغ گرتنی ده‌ربڕین
و به‌هێما كردنی ده‌ربڕین و به چڕكردنه‌وه‌ی ده‌لاله‌ته‌كانی
ده‌ربڕین، هه‌ر ئه‌م خاسیه‌ته‌ش وای كردووه شاعیر هه‌ر وه‌ك
كاردانه‌وه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆی به‌رامبه‌ر به‌م باری خۆگۆڕین و
وه‌رچه‌رخانه زمانه‌وانیانه، گۆڕانی ناخی خۆی له په‌یوه‌ست
بوونی به جیهانی ده‌ره‌وه‌دا به دوای ئه‌و هۆكاره‌دا بگه‌ڕێت
كه باریكی ڕاسته‌قینه به ڕوانینه په‌رت و ناخه
په‌رته‌كانی ببه‌خشێت، هه‌ر وه‌ك نواندنێكی تری خودی خۆی له
ئه‌زموونی شیعریدا، ئه‌م كاره‌ی شاعیریش له شێوازێكدا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه كه خاسیه‌تی تایبه‌ت و سیمای تایبه‌تی خۆی هه‌یه
و زۆر جودایه له‌گه‌ڵا ئه‌و شێوازانه‌ی كه هه‌میشه به
ڕێگه‌ی جۆراوجۆر به‌ره‌و تاساندن و كاریگه‌ركردنه سه‌ر
خوێنه‌ر و هه‌ژاندنی خوێنه‌ر ده‌چن، له قاوغێكی گوتار ئامێز و
زۆر جاریش رۆژنامه‌گه‌ر ئامێزدا، گۆڕانی شیعر و وه‌رچه‌رخانی،
گۆڕانی بینای ده‌ربڕینه، گۆڕانی بینای زمان و زۆر جیاوازه
له‌گه‌ڵا ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی ڕۆژانه ده‌یبیستین له ڕۆژنامه
و ڕادیۆ و ته‌نانه‌ت له قسه‌كردنیشماندا. شیعریش له‌م
گۆڕانه‌دا ده‌بێته ئه‌و جیهانه‌ی له هه‌موو جۆره‌كانی تری
ئه‌ده‌ب زیاتر كاریگه‌رتربێت به‌رامبه‌ر به‌ڕوانینه‌كانی
نووسه‌ر له جیهانی ده‌ره‌وه و ناخی خۆی، ئه‌م خاسیه‌ته‌ی
شیعر هه‌ر وه‌ك پاشه‌كشێ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆ دۆزینه‌وه‌ی
شاعیره له وێستگه ده‌روونی و زمانه‌وانییانه‌ی ده‌بنه
شوێنی ئۆقره‌گرتنی شاعیر له به‌رده‌م هرووژمی بابه‌ت و
هرووژمی ئه‌و شێواز و قاڵبه زمانه‌وانیانه‌ی كه به‌رده‌وام
شێوه و خاسیه‌تی خۆیان ده‌گۆڕن له ده‌ربڕین لێكردندا،
ئه‌مه‌ش واده‌كات شاعیر گۆڕانێك بخاته سه‌رتاپای ڕوانینه‌كانی
له ده‌ق و له بینای ده‌ق، ته‌نانه‌ت شاعیر نه‌ك هه‌ر به‌دوای
ڕاستییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت كه زۆر جار مه‌رجی بابه‌تیانه
ده‌سه‌پێننه سه‌ری، به‌ڵكو به‌دوای مه‌سخ كردنی
ڕاستییه‌كانیشدا ده‌گه‌ڕێت هه‌روه‌ك خۆداماڵینێك له‌و به‌ها
ڕه‌وشتی و له‌و مه‌رجه پێش وه‌ختانه‌ی شاعیر ده‌كه‌نه خاوه‌ن
پرۆژه‌یه‌كی ڕه‌وشی، یان سیاسی، یان كۆمه‌ڵایه‌تی، لێره‌شدا
زمان نابێته ته‌نیا هۆیه‌ك بۆ گه‌یاندنی ئه‌م بارانه‌ی
ڕاستییه‌كانی په‌یوه‌ندی شاعیر به جیهانی ده‌ره‌وه، به‌ڵكو
زمان ده‌بێته درێژ بوونه‌وه و تێك هه‌ڵكێشانێكی ڕوحی و
مادیی، شاعیر له نواندن و تیشك دانه‌وه‌ی زه‌ینی خۆی. زمان
ته‌نیا نابێته هۆیه‌ك بۆ ده‌ربڕین كردن له ڕاستییه
یه‌كگرتوو و ته‌باكانی مه‌عریفیی مرۆڤ، به‌ڵكو ده‌بێته ئه‌و
ته‌وه‌ره گه‌ییو و كامڵه‌ی له‌به‌ش به‌ش بوونی یه‌كه‌كانی
زانین و ده‌ربڕین لێ‌كردن و له‌تێك دان و ڕێكخستنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كانی نواندندا، بنیاتی جودا و حاڵه‌تی جودای
كاریگه‌ر بوونی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، شێوازی جودا و ده‌لاله‌تی
جودا به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. ره‌نگدانه‌وه‌ی باری مرۆڤ له
جیهاندا و گۆڕانی ده‌وره‌كانی زمان له گه‌یاندندا به
شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌لای (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)دا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه. زمان له‌لای، به تایبه‌تی له تازه‌ترین كاره
شیعرییه‌كانیدا، ره‌نگدانه‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاته له
نواندنی واقیعێكی تایبه‌تدا، ئه‌و واقیعه‌ی كه زمان ده‌بێته
ئه‌و گه‌ردوونه‌ی كه به‌درێژبوونه‌وه‌ی ناخی خۆی تێی
ده‌ڕوانێت. ته‌نانه‌ت ده‌لاله‌ت و واتا و ئاماژه‌كردن و
وشه‌كانیش له‌به‌رده‌م ئه‌م درێژبوونه‌وه‌یه‌ی ناخی خۆیدا
ده‌توێته‌وه. ئه‌و كاته‌ی ده‌بینین ده‌لاله‌ت و ئاماژه بۆ
كردن و هێماكان ئیحای دیاری كردن و وه‌سف كردن و پێناسه‌كردن
به‌خۆیانه‌وه ده‌گرن، له هه‌ر وه‌ستانێكی شیعریدا، له هه‌ر
دیمه‌نێكی شیعریدا شاعیر هه‌وڵی داوه له به‌رزترین ئاستی
چڕكردنه‌وه و به‌هێماكردنی ڕسته‌دا، به‌شێك له‌ناخی خۆی پێ
ببه‌خشێت، زمان به به‌شێك له ناخی خۆی داده‌نێت، به‌و
سیفه‌ته‌ی كه له توانا و ده‌سه‌ڵاتی زماندایه گه‌وره‌ترین
گرانایی ده‌روونی و گه‌وره‌ترین پانتایی ده‌ربڕین كردن له
ناخێكی په‌رتدا بكرێته‌خۆی و به‌رزترین ئاستی توانه‌وه
به‌خۆیه‌وه ببینێت له‌م ناخه په‌رته‌یدا. به‌مه‌ش زمان وه‌ك
هۆیه‌كی یه‌كگرتوو، وه‌ك بنیاتێكی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵا ناخی
شاعیردا په‌ره ده‌سه‌نێ و گۆڕانكاری ده‌خاته ئه‌م ناخه‌وه،
شاعیر ده‌یه‌وێت ئه‌م ناخه به‌ش به‌ش و ئه‌م ناخه په‌رته‌ی
له ئاماژه‌ی ناته‌با و ده‌لاله‌تی جودا و ڕوانینی جودادا
بنوێنێت، ئه‌م نواندنه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌یه‌كی تری ده‌وری زمان له گه‌یاندنی
ماناكاندا، هه‌ر بۆیه زمان له حاڵه‌تی به‌ش به‌ش بوونیدا،
له حاڵه‌تی شی بوونه‌وه و په‌رت بوونیدا، له حاڵه‌تی یه‌ك
نه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و واتایانه‌ی هه‌ڵیان ده‌گرێت، ده‌ربڕین له
یه‌ك گرتنه‌وه‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه‌ی روانینه‌كانی ده‌كات. هه‌ر
بۆیه ئه‌م توانایه‌ی زمان له‌به‌كارهێنانیدا به‌ش به‌ش بوونی
بابه‌ت و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ت دێنێته كایه‌وه. ئه‌م
خاسیه‌ته جه‌وهه‌رییه‌ی ده‌وری زمان له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین
سه‌ر كێشییه‌كانی ئه‌و بن له گه‌ڕانه‌كانیدا به‌دوای شێوازێكی
نوێ له ده‌ربڕیندا، ئه‌و گه‌ڕانه‌ی كه زۆرجار ده‌بێته شوێنی
لێكدانه‌وه و لێك نه‌گه‌یشتن، نه‌ك هه‌ر ئه‌م خاسیه‌ته‌ش،
به‌ڵكو زۆر جار شاعیر له یه‌ك گرتنه‌وه و به‌ش به‌ش بوونی
چه‌ند ڕسته و زاراوه و وشه‌یه‌كدا و دووباره كردنه‌وه‌یان
جه‌خت له‌سه‌ر به‌ش به‌ش بوونی ڕوانینه‌كانی ده‌كات، له‌م
حاڵه‌ته‌شدا مامه‌ڵه‌ی شیعر له‌گه‌ڵا زماندا ده‌ربڕین كردنه
له به‌ش به‌ش بوونی ناخی خۆی، له به‌ش به‌ش بوونی زه‌مه‌نی
كه‌سایه‌تی ده‌ق، هه‌ر ئه‌م خاسیه‌ته سه‌یرانه‌ی توانای
زمانه له‌لای شاعیر كه ڕێگه‌ی چوونه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كان
قورس بكات له به‌رده‌م خوێنه‌ردا، ئه‌و خوێنه‌ره‌ی تا ئێستاش
له بازنه‌ی كاریگه‌ربوون ده‌رنه‌چووه به‌رامبه‌ر به ڕسته‌ی
زمانی ڕاسته‌وخۆ و به‌رجه‌سته بوونی بابه‌تی راسته‌وخۆ.
بێ شك
ره‌گه‌ز بناغه‌ییه‌كانی به‌كار هێنانی زمان، هه‌موو ره‌گه‌زی
نوی نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك ره‌گه‌زی تایبه‌تی
تری شاعیر هه‌ن كه ده‌رهاوێشنێكی نوێی شاعیرن، به تایبه‌تی
له‌و ده‌وره مه‌زن و له‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی به ده‌وری وشه‌ی
ده‌به‌خشێت له زماندا، وشه له لای شاعیر هه‌روه‌ك ئه‌و
زه‌ڕه‌بینه‌یه كه گه‌ردیله زۆر ورده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی مانا و
ئێستێتیكای جووڵه و مات بوونی زمانمان بۆ گه‌وره
ده‌كاته‌وه، ئه‌م توانایه‌ش كه (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) به
تاكه‌كانی وشه‌ی ده‌به‌خشێت، زۆر جار جه‌سته‌ی بابه‌ت په‌رت
ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش وشه و په‌یوه‌سته‌كانی وشه به
یه‌كتره‌وه ئه‌وه‌نده چڕده‌بنه‌وه كه له‌ته‌نها وێنه‌یه‌كی
شیعریدا بابه‌تێكی شیعری كامڵا دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته‌ش شیعر
بانگێشه بۆ بابه‌ت ناكات، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌كان
وردده‌بێته‌وه و شیان ده‌كاته‌وه بۆ ئاماژه بۆ كردن و ئیحای
زۆر چڕ و سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاده‌كێشێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وشه
له نواندندا، بابه‌ته‌كان چیتر نابنه نه‌خشه‌یه‌كی بناغه‌یی
به‌قه‌د ئه‌وه‌ی وه‌سفی بابه‌تی تێكده‌شكێنین، له‌م كاره‌شدا
زمان له هه‌مان كاتدا بنیاتنان و تێكشكاندنه، بنیاتنانه
به‌و خه‌سڵه‌ته‌ی حاڵه‌تێكی نوێ به بابه‌ت ده‌به‌خشێ و ده‌ق
له نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی بابه‌ت و مه‌رجی بابه‌تی داده‌ماڵێت،
تێكشكاندنیشه به‌و خه‌سڵه‌ته‌ی بابه‌ت له شێوه‌ی په‌رت بوون
و به‌ش به‌ش بوونیدا ده‌رده‌خات و ئه‌م باره‌ی بابه‌ت ده‌بێته
خاسیه‌تی یه‌ك گرتنه‌وه‌یه‌كی تری بابه‌ته‌كانی شیعر. هه‌ر
بۆیه زمانی شیعری له‌م سێ شیعره‌ی شاعیردا بوونێكی پته‌و و
به‌هێزی هه‌یه و واش پێده‌چێت خاسیه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی
بابه‌تیش هه‌ر له میانی توانای زمانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و
ده‌بنه ئه‌و ڕێگه پانه‌ی كه‌لێیه‌وه په‌نجه‌ره‌ك له ڕووی
بابه‌ته‌كان ده‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌م ڕوانینه‌ی شاعیر بۆ بابه‌ت
وای كردووه ئه‌و ده‌وره به بابه‌ت نه‌به‌خشێت كه ببێته
هۆی دروست كردنی بنیاتێكی یه‌كگرتوو. به‌ڵكو ده‌بێته ئه‌و
بنه‌ما جه‌وهه‌رییه‌ی كه له حاڵه‌تی په‌رت بوونییدا
یه‌كێتییه‌كی تر به ده‌ق ده‌به‌خشێت كه ئه‌ویش ته‌كنیكی
شێواز و بینایی سینتاكسی ڕسته و توانای ڕسته‌ی شیعرییه بۆ
گه‌ڕانه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ڵكشان و داكشانی زمان.
بێگومان هه‌ر له‌م به‌كارهێنان و ده‌ست كاری كردنه‌وه‌یه‌دا
كه ئه‌و ڕه‌واییه ته‌كنیكی و ئه‌و شوێنه‌ی بابه‌ت له ده‌قدا
دابینی ده‌كات، ده‌بێته هاوبه‌شێكی گرنگی بنیاتی ده‌قه‌كان.
ئه‌مه‌ش جیاوازه له‌و ڕه‌واییه‌ی كه بابه‌ت له ده‌قێكی
ئاسایی‌دا بۆ خۆی دابینی ده‌كات و ده‌بێته بناغه‌یه‌كی به‌هێزی
ده‌ق به‌رامبه‌ر به شێواز، به‌ڵكو ئه‌و توانا و ده‌سه‌ڵاته‌ی
هه‌یه‌تی له‌خۆ حه‌شاردان و خۆ په‌رت كردنه‌وه، ده‌بێته
ئاماده‌بوونێكی كاریگه‌ر له ده‌قدا، شوێنی بابه‌ت له
شیعره‌كانی شاعیردا ئه‌و شوێنه‌یه كه به چوونه‌وه سه‌ری
ناتوانین ڕوانینێكی بابه‌تیانه و گشتگیری پێ ببه‌خشین
له‌وه‌ی كه پانتاییه‌كی گه‌وره له زه‌ینی خوێنه‌ردا
بكاته‌وه، به‌ڵكو دابڕانه جوداكانی بابه‌ت و خۆشاردنه‌وه و
خۆ ده‌رخستنه‌وه‌ی له هه‌ندێك هێڵی باریكدا پێویست به
هه‌ناسه‌یه‌كی درێژ و وردبوونه‌وه‌یه‌كی درێژی خوێنه‌ر ده‌كات
تا بتوانێت ئه‌و هێڵه باریكانه بدۆزێته‌وه كه بابه‌تی به‌ش
به‌ش بووی شیعرێك له شیعره‌كان دروستی ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌دوو
توێی ئه‌و هێڵه باریكانه‌وه بابه‌ت ده‌جووڵێته‌وه و
هه‌روه‌ك بزوێنه‌رێكی گرنگی ده‌ق و گواستنه‌وه‌ی وێنه‌كان و
تێپه‌ڕكردنی وردبوونه‌وه شیعرییه‌كان و به‌دوای یه‌كدا هاتنی
ڕسته‌كان.
ئه‌م سیما و
خاسیه‌ته تایبه‌تییه‌ی بابه‌ت له‌لای شاعیر به ڕای من كارێكی
نوێیه و شاعیر له سه‌رتای ئه‌و دووڕیانه‌دایه كه ڕوانین و
به‌كارهێنانێكی گشتگیر به‌م ده‌رهاوێشتنه شیعرییه ببه‌خشێت.
ئه‌م به‌كارهێنانه‌ش له دووتوێی شێوازێكدایه كه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕوانینی شاعیره به‌رامبه‌ر به‌زمان و بابه‌تی
زمان.
شتێكی سه‌یر
نییه ئه‌گه‌ر بڵێین شاعیر كاری بۆ ئه‌وه كردووه شێوازێكی
تایبه‌ت به‌خۆی، جودا له‌زۆربه‌ی شێوازی تری ده‌ربڕینی شیعری،
بنیات بنێت، شێوازێك كه له هه‌ندێك ره‌گه‌زی جودا و
تایبه‌تییه‌وه له زۆربه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی شێوازی شیعری
قۆناغه جوداكانی شیعری كوردی ده‌رده‌چێت و چه‌ند سیمایه‌كی
تایبه‌ت به‌خۆی ده‌به‌خشێت، له‌وانه‌یه یه‌كه‌م هه‌نگاو كه
شاعیر له‌م مه‌به‌سته‌یدا نابێتی، ده‌ركردنی شێوازبێت له
كاریگه‌ر كردنی شته‌كانی ده‌وروبه‌ر و له ده‌ربڕینی كاریگه‌ر
و ڕاسته‌وخۆ و هه‌وڵدان بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ڕسته‌ی شیعری تا
راده‌ی به‌زاراوه‌كردنی ده‌ربڕین و دروست كردن و بنیات نانی
ئیحای شیعری، ئه‌م گه‌ڕانه‌ش ئه‌و گه‌ردوونه فراوانه‌یه كه
بینای سینتاكسی ڕسته و توانای وشه و ده‌وری وشه له‌لای
شاعیر ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ك له خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو
شیعره‌كاندا، ده‌بینین له سه‌رجه‌مدا شیعره‌كان داماڵدراون
له‌و وشانه‌ی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و كاریگه‌ری و شوێنی
راسته‌وخۆیان هه‌یه له سه‌ر خوێنه‌ر، ئه‌و وشانه‌ی ده‌ربڕین
له حاڵه‌تی باوی هه‌ست و سۆزی مرۆڤ ده‌كه‌ن له شێوه‌ی
ئاوه‌ڵناوه‌كانی وه‌ك (خه‌م، په‌ژاره‌یی، هه‌ڵچوون، گریان،
فرمێسك) كه له‌سه‌رجه‌میشدا باری خه‌ماوی و نائومێدی ڕاڤه
ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بزربوونی ئه‌و فرمانانه‌ی كه ده‌ربڕن له‌م
حاڵه‌تانه ده‌كه‌ن و ته‌نیا ئه‌و فرمانانه ده‌بینین كه
به‌ره‌و گه‌ردوونی (وردبوونه‌وه و تێڕامان و سه‌رنجدان و
ژماردن و هاوتاكردن و وسف و پێناسه كردن و دابه‌ش بوون
و...تاد،) ده‌چن و ته‌نیا له پێناوی خۆداماڵین له‌و
خاسیه‌تانه‌ی كه په‌ژاره‌یی و خه‌می قووڵا راڤه ده‌كه‌ن،
هه‌روه‌ك ئه‌و په‌لكه زێڕینه‌یه‌ی ره‌نگی جودا ده‌رده‌خات و
له‌سه‌رجه‌مدا شێوه‌ی دیمه‌نێكی تاك و یه‌كگرتوو ده‌نوێنێ.
وشه له‌م نێوانه‌دا ده‌چێته‌وه ناخی ده‌ربڕین كردن له‌و
حاڵه‌تانه. هه‌ربۆیه وشه له‌شڵه‌ژانێكی به‌رده‌وام دایه،
جارێك خۆیان شیده‌كه‌نه‌وه و جارێك یه‌ك ده‌گرنه‌وه، جارێك
له یه‌كتر جودا ده‌بنه‌وه، جارێكی تر ده‌بنه ته‌واوكه‌ری
یه‌كتری و درێژه به‌توانای یه‌كتر ده‌ده‌ن. به‌ڕاده‌یه‌ك وشه
ده‌بێته چڕبوونه‌وه‌یه‌كی وا كه شاعیر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی
خۆی پێده‌به‌خشێت، هه‌موو هه‌ناسه و جووڵه و هه‌موو
ختووكه‌كانی هه‌ستی خۆی و هه‌موو ده‌رك پێ كردن و
ناسینه‌وه‌یه‌كی پێ ده‌به‌خشێت. به‌مه‌ش پانتاییه‌كی مه‌زن
به لێكدانه‌و و شیكردنه‌وه‌ی وشه‌كان ده‌به‌خشێت. له هه‌ندێك
وێنه‌شدا وا هه‌ست ده‌كه‌ین وشه ده‌بێته ڕوحی شاعیر نه‌ك
ته‌نیا له‌نواندن و ده‌ربڕین لێ كردنی ئه‌و روحه، به‌ڵكو
له‌و ژیانه‌ی كه شاعیر به وشه‌ی ده‌به‌خشێت. هه‌روه‌ك له‌م
شیعرانه‌دا ده‌بینین كه شاعیر ئه‌گه‌ر هه‌ست بكات وشه
ناتوانێت ئه‌م حاڵه‌تانه بگرێته خۆی و له نێوانی ئه‌و
واتایانه‌دا بتوێته‌وه. ئه‌وا په‌نا ده‌باته به‌ر مه‌سخ كردن
و تێكدانی بنیاتی ئه‌و وشانه و ده‌وری ئه‌و وشانه له
ڕسته‌دا. له ڕاستیدا ئه‌م كارانه‌ی شاعیر له گه‌ردوونی
وشه‌دا ده‌سته‌مۆكردن و ڕاهێنانی ده‌ربڕین لێ كردن و نواندن و
بنیات نانی بارێكی نائاسایی وشه‌یه، ته‌نانه‌ت له
به‌كارهێنانی پیت و شیكردنه‌وه‌ی وشه به پیتیش هه‌ست به‌م
هه‌ناسه و به‌م ده‌نگه ته‌نیاییه‌ی شاعیر ده‌كه‌ین كه
به‌شیعری ده‌به‌خشێت. ئه‌م هه‌ناسه وده‌نگه‌ی له هیچ دێڕ و
ڕسته‌یه‌كدا ناتوانێت ده‌ست به‌رداری بێت و بۆ ساتێك
حه‌سانه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی و وه‌ستانێكی سارێژكه‌ر به‌خۆی و
به وشه ببه‌خشێت (جه‌نگی پرسیار و مه‌رگی ئاوێنه) گه‌واهی
ئه‌م بۆ چوونه‌مانن، بێگومان ئه‌م باره‌ی كه شاعیر
ده‌یبه‌خشێته ده‌ور و به‌كارخستنی وشه له ده‌ربڕین لێكردندا
له‌و شێوازانه‌ی دوور ده‌خاته‌وه كه سیمای هاوبه‌ش به
زۆربه‌ی شیعره‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌به‌خشن، له‌و ساته‌ی شیعر
ده‌بێته مه‌یدانی بانگێشه‌كردن بۆ لاواندنه‌وه‌ی خود و
ده‌بێته مه‌یدانی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی فیكریی خودی شاعیر، كه‌وا
له شاعیر ده‌كات خۆی له ترۆپكی شته‌كاندا ببینێت و له باری
ئاسایی و قاوغ گرتوودا بمێنێته‌وه به‌رده‌وامیش له‌م
كاریگه‌رییه‌وه شاعیر هه‌وڵا ده‌دات كاربكاته سه‌ر خوێنه‌ر و
داماڵینی له‌و ڕستانه‌ی جۆش و هاندان و ده‌ركردنی خوێنه‌ری
تێدایه له خود و توانای خودی خۆی، به‌تایبه‌تی حاڵه‌ته‌كانی
خه‌مۆكی بوون و یه‌كێتی بابه‌ت و گه‌ڕان به‌دوای هۆیه‌كانی
كارتێكردنه سه‌ر كه‌ده‌بنه ئاشكراترین و پان و پۆڕترین
خاسیه‌تی هاوبه‌ش له شیعری ئه‌مڕۆدا. گرنگیی ئه‌م شێوازه
شیعرییه‌ی شاعیر نه‌ك ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌وه‌یه، به‌ڵكو
له‌به‌ر چاوخستنێكی نا ئاسایی بابه‌ت و ئابڵوقه‌دانی
بابه‌ته‌وه‌یه. شیعر له چوارچێوه‌ی پێناسه و به‌كارخستنی
باوی شێواز و ناوه‌رۆك ده‌رده‌كات و ناتوانین ده‌سه‌ڵاتی شێواز
له شێوه‌ی نووسیندا به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی واتادا به‌سه‌رخه‌ین
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌شه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له
شیعره‌كان و بنیاتی شیعره‌كان وردببنه‌وه ده‌بینین شاعیر زۆر
كه‌م بایه‌خی به‌م مه‌سه‌له‌یه‌داوه و ئه‌و له
گه‌ڕانه‌كانیدا به ناو جیهانی وشه‌دا هه‌وڵی داوه زۆربه‌ی
ئه‌م پێناسه ئه‌ده‌بییه ئاساییانه تێپه‌ڕ بكات، هه‌ر بۆیه
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له شیعره‌كاندا نامانگه‌یێننه ئه‌وه‌ی
حوكمێكی سه‌رتاپاگیر ده‌رباره‌ی شیعره‌كان بده‌ین، چونكه ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته جودایانه‌ی (شێواز ـ زمان) (ناوه‌ڕۆك ـ شێوه) له
حاڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه و نزم بوونه‌وه‌دان له حاڵه‌تی جێ
گۆڕكێ پێ كردن و گۆڕاندان. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك په‌رت كردنی
ده‌وره‌كانی شێواز وناوه‌ڕۆكه، هه‌روه‌ك شیكردنه‌وه‌ی ده‌وری
ڕه‌گه‌زه‌كانی تری شیعرین. واته ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی
ئاماده‌بوونیان له‌توانای شاعیر و زمانی شاعیره‌وه
ده‌چه‌سپێنن، ئه‌م دوو ره‌گه‌زه بناغه‌ییانه‌ی كاری شیعری
وه‌ك دوو ته‌وه‌ری یه‌ك بنیات و یه‌ك شێواز و یه‌ك بۆ چوونی
شیعرین، هه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه‌ی شیعره‌كانیشه رێگه له
به‌رده‌م شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانی فراوان بۆ لێكدانه‌وه‌ی
ده‌قه‌كان ده‌كاته‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆی له خاسیه‌ته
كاریگه‌ره‌كانی شیعری دوور ده‌خاته‌وه و له‌بری بابه‌تی زه‌ق
و واتای زه‌ق و ده‌لاله‌تی زه‌ق، جیهانی شیعر ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ خه‌ونی ساده و وردبوونه‌وه‌ی قووڵا و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی
تری ده‌رخستنی باری شته‌كان له جیهاندا. باری هه‌ست و
بۆچوونه‌كانی له جیهاندا.
ئه‌م كارانه‌ی
شاعیر له زماندا، له ئاماده‌بوونی ده‌لاله‌ته‌كاندا، له
ئاماژه بۆكردنه زۆر به‌په‌له‌كانیدا، به‌ره‌و پێكه‌وه‌نان و
سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی رێچكه‌یه‌كی نوێ ده‌چێت له شیعردا،
كه‌وا پێده‌چێت ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی به‌زمانی ده‌به‌خشێ له
تێكدان و بنیات نانه‌وه‌ی ده‌وری وشه و مه‌سخ كردنی
به‌كارهێنانی وشه و رسته و وێنه شیعرییه‌كان، بۆ ئه‌وه
به‌كارخراون واتای نوێ و ده‌وری نوێ به‌دینامیكییه‌تی وشه
ببه‌خشێت، ره‌گه‌زه‌كان و هۆیه‌كانی ناسینه‌وه‌ی شێواز و ئه‌م
به‌كار خستنه شیعرییه‌ی زمانیش، ره‌گی خۆیان هه‌یه له
ده‌سه‌ڵاتی به‌زاراوه‌كردنی ڕسته‌ی شیعری له شێوه‌ی ناو و
ئاوه‌ڵناو و هه‌ڵكشان و داكشانی فرمان و هه‌ندێك جار
شێواندنشیان له پێناوی به‌خشینی مه‌ودایه‌كی تر و
هه‌ناسه‌یه‌كی تر به‌وشه‌كان، ئه‌و وشه و ڕسته و وێنانه‌ی
وه‌ك مۆنتاژكردنێكی بابه‌تی و شێواز ئامێز ده‌كه‌ونه به‌رچاو،
وه‌ك توانایه‌كی تری ده‌وره‌كانی ڕه‌سته به‌كارهێنراون و
زمانی شیعریش ده‌بێته ئابڵوقه‌دانی هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی
پێشوه‌خته له‌كاری شیعریدا، شاعیر له هه‌ندێك وێستگه‌ی دیاری
كراودا ده‌هێڵنه‌وه. هه‌روه‌ك و ئابڵوقه‌دانی بابه‌ت له ناخی
تێكشكاندنی بابه‌ته‌وه، زمان ده‌بێته شوێنی جووڵه
ناخه‌كییه‌كانی خود و ده‌بێته ئامرازی تێك شكاندن و په‌رت
كردنی خود، له جه‌سته‌ی توانی به‌ش به‌ش بوونی ڕوانینه‌كان و
له‌یه‌ك نه‌گرتنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاماژه بۆ كردن و
ده‌لاله‌ته‌كاندا كه ته‌نیا وێنه‌یه‌كی شیعری و ته‌نیا
ده‌قێكی شیعری ده‌یانگرنه خۆیان، له‌م كاره‌شدا زۆرجار
رسته‌كان له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌زانیاری و
مه‌عریفی پێشوه‌خته‌مان له‌شیعردا بڕوانینه پێكهاته‌كانی
ڕسته، ڕسته له‌سه‌رجه‌می ئه‌م شیعرانه‌دا هێڵی به‌یه‌ك
گه‌یشتنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌نێوان دا هه‌یه،
هه‌روه‌ك داربییه‌كی چیایی له‌گه‌ڵا بای هه‌ر لایه‌كه‌وه
ورشه‌یان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه له‌وانه‌یه دروستكردنی
حاڵه‌تی هاتنه ده‌نگی زاراوه و وشه و پیت و ڕسته‌كان
جوانترین مه‌ودای ئێستێتیكی و زمانه‌وانیمان له‌لادا دروست
بكه‌ن، كه توانایان نه‌ك ته‌نیا له تێكشكاندن و مه‌سخ كردنی
ده‌لاله‌ت و ده‌وری وشه و رسته‌كانه‌وه بێت، به‌ڵام توانایان
له‌و گه‌ڕانه‌دایه كه له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌یه‌كدا خراوه‌ته
گه‌ڕ كه بتوانێت به‌دیلێكی گونجاو ته‌باییه‌كی ناخه‌كی
ماقووڵترو رێكخستنێكی ته‌باتر له‌به‌رده‌م تێكه‌ڵا بوونی ئه‌م
ره‌گه‌زانه بكاته‌وه. ئه‌م بۆچوونه‌ی تێكشكاندن و بنیات
نانه‌وه‌ی شێوازی ده‌وری زمان نه‌ك ته‌نیا له‌لای شاعیر،
به‌ڵكو به شێوه‌ی جودا و به‌ڕێگه‌ی جودا له لای میلله‌تانی
تردا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه و بوونه‌ته رێگه‌ی ئه‌زموونی نوێ
له شیعردا، هه‌روه‌ك و ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌ده‌بییانه‌ی كه
ده‌رباره‌ی توانای زمان و ئه‌و ڕایانه‌ی له‌رباره‌ی فه‌نا
بوونی شته‌كان هاتوونه‌ته كایه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا گرنگترین
خاسیه‌تی به‌كارخستنی زمان له‌لای شاعیر خاسیه‌تی به‌كار
خستنێكه كه ڕه‌گی خۆی هه‌یه له‌بنیاتی زمانی كوردیدا‌و به
هیچ جۆرێك نا چێته‌وه سه‌ر ئه‌و قاڵبه شیعری و
زمانه‌وانییانه‌ی كه بۆیان هه‌بێ بچنه‌وه سه‌ر زمانێكی تر،
یان كاریگه‌ریی بوونی به‌زمانێكی تر. هه‌روه‌ك ده‌بینین له‌م
سێ شیعره‌دا، زمان ده‌بێته ئه‌و سنوورانه‌ی كه به‌رده‌وام
درێژ ده‌بنه‌وه له گه‌ردوونی واتا و ئاماژه بۆ كردنه‌كاندا،
به‌ڕاده‌یه‌ك شاعیر ویستوویه‌تی هه‌موو ناخ و هه‌موو
ئاماده‌بوونێكی كه‌سایه‌تیی و رۆشنبیری و زه‌ینی خۆی به‌و
زمانه ببه‌خشێت، ئه‌مه‌ش ئاوه‌ژووی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و
بیره‌یه كه زمان به كورتبینی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات به‌رامبه‌ر
به هرووژمی ناخی مرۆڤ. به پێچه‌وانه‌شه‌وه شاعیر مه‌سه‌له‌ی
داماڵینی شیعر له خاڵبه‌ندی و دروستكردنی ده‌نگ له
پیته‌كاندا، شی كردنه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی وشه و ڕسته و
دووباره‌كردنه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی وشه و ڕسته‌وه. ویستویه‌تی
ئه‌و گرانایی و ئه‌و ڕاستیی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به ده‌ربڕین
ببه‌خشێت كه ئاسته جوداكانی گه‌یاندنی واتاكان تێپه‌ڕ
ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌زۆر شوێندا هه‌ستده‌كه‌ین
ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڵناو و ناوه‌كان له به‌جۆشهێنان و
خرۆشاندنی زمانه‌وانیه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات واتای شیعر له خودی
زماندا هه‌روه‌ك له شیعری (مه‌رگی ئاوێنه)دا سه‌رنجی
ده‌ده‌ین توانای دروست بوونی واتایه له بوون و نه‌بوونی خودی
واتاكاندا، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سیحری وشه و سیحری له
دایكبوونی وشه و پراكتیزه‌كردنی دروستبوونی واتای نوێ،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیر هه‌وڵی داوه له‌دایك بوونه‌وه‌یه‌كی
دیالێكتیكی نوێ له‌جه‌سته‌ی زماندا بكاته‌وه، هه‌روه‌ك
ئیمكان بوونی گه‌یاندن، له مه‌حاڵی گه‌یاندنه‌وه،
به‌شێوه‌یه‌كی تر زۆرجار له‌تێك چوون و له‌ده‌ستدانی واتاكان
له ڕسته‌یه‌كدا، له زاراوه‌یه‌كدا، له وشه‌یه‌كدا، واتای تر
دێته‌كایه‌وه ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی
به‌رزبوونه‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاتی زمان به‌رامبه‌ر به
ئاماده‌بوونی واتاكان، په‌یوه‌ندی زمان و ده‌لاله‌ت كردن
له‌لای شاعیر په‌یوه‌ندییه‌كی دیالێكتیكیه و هه‌موو
پانتاییه‌كانی ستوونی و درێژبوونه‌وه و پانبوونه‌وه‌ی واتاكان
ده‌گرێته خۆی، له به‌ش به‌ش بوونی یه‌كه‌كانی زمانه‌وه
هه‌ست به‌یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی ناخه‌كی زمان ده‌كه‌ین،
له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی وشه‌كاندا. هه‌ست به دابڕانی واتاكان
ده‌كه‌ین و هه‌ست به به‌ش به‌ش بوونی واتاكان ده‌كه‌ین، ئه‌م
كارانه له بناغه‌وه كارێكن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنه‌مای نوێ و
ڕه‌گه‌زی نوێ دینامیكیه‌تی نوێ له جه‌سته‌ی زماندا. زمان
به‌رده‌وام توانای كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ ده‌ربڕین كردن له
به‌رده‌م شاعیر ده‌كاته‌وه. وه‌ك نوێنه‌رێكی باری
راسته‌قینه‌ی شته‌كان. بێگومان ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی زمان لای
(شاعیر) گرنگیی خۆی هه‌یه، چونكه بنیاتی زمان ده‌بێته
بنیاتی ده‌ربڕین و شێواز و ده‌لاله‌ت، هه‌ر ئه‌م خاسیه‌ته
سه‌رتاپاگیریه‌ی ڕوانینه‌كانی شاعیر وردبوونه‌وه‌كانیه‌تی كه
به‌رده‌وام ده‌چنه‌وه سه‌ر جیهانه به‌ش به‌ش بووه‌كه‌ی،
شاعیر له‌ناوه‌ندێكدا كاریگه‌رییه‌كانی ناوه‌وه و ناسینه‌وه‌ی
ئه‌و كاریگه‌رییانه. ئه‌م خاسیه‌ته به‌ش به‌شه‌یان
بڕوانینه‌كانی به‌خشیوه لێره‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ندێك
له‌م بۆچوون و هه‌ندێك خاسیه‌تی گشتی به‌كارهێنانی زمان له‌لای
شاعیردا بدۆزنه‌وه له‌شیعره‌كاندا، بچینه‌وه سه‌ریان ئه‌وساش
هه‌ریه‌كه له‌م سێ شیعرانه ده‌كه‌ینه مه‌یدانی
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌وه‌ی شیعره‌كان له‌خودی زمانی
شاعیره‌وه نه‌ك له‌ڕوودا و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانه‌وه
شیعره‌كانیش ئه‌مانه:
1
ـ جه‌نگی پرسیار
2
ـ مه‌رگی ئاوێنه
3
ـ ڕێزمانی كۆڵانه‌كان
|