|
مۆمدانه‌كانی ئه‌لفبای كوردی و نیگایه‌ك بۆ
ڤاوڵی (i)-
به‌شی
یه‌كه‌م
ئه‌حمه‌د هیرانی
پێشه‌كی ...
ناڵه‌یه‌ك له زمانی خامه‌گه‌ردن گه‌شه‌كانه‌وه: ـ
زمان
كه‌ره‌سته‌ی ده‌ربڕینی گیانله‌به‌رێكی هه‌رده‌م له
گۆڕاندایه، ئه‌ویش له‌گۆڕاندایه.. ئه‌گه‌ر به‌ڕاده‌ی گۆڕانی
ژیان و یاسای كۆمه‌لایه‌تی و زانستی ئاده‌میزاد، زمانه‌كه
نه‌گۆڕێ و پێش نه‌كه‌وێ.. هورده هورده كزده‌بێ و تاكو
ده‌كوژێته‌وه. كه‌واته فرمانی زمانه‌وان ئه‌وه‌یه، كه
ده‌بێ یارمه‌تی زمانه‌كه بدات به پله‌ی زانست و ته‌كنیكی
نوێ(1)
هه‌ر
له‌مباره‌یه‌وه، د. نه‌سرین فه‌خری ده‌ڵێ:ـ زمان زانسته
ڕێگه‌و بنكه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌و له چوارچێوه‌یدا
ده‌جولێته‌وه. به‌م جۆره زمانی كوردی بنكه‌و په‌یڕه‌وی
پته‌وو رێك و پێكی خۆی هه‌یه(2)
هه‌ر له‌م
باره‌یه‌وه نووسه‌رێكی تر وا په‌خش ده‌كاو ده‌ڵێ:ـ
مه‌سه‌له‌ی زمان وه‌ك پارچه زیبایه‌كی به‌یه‌كه‌وه چنراوه،
له‌كوێدا قوفڵه‌یه‌كی ترازا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، هه‌ر چۆنیش
گرێ بدرێته‌وه، سفتی ئه‌و ته‌ونه به‌خاڵێكی ناقوڵا، دزێو
ده‌بێ له نه‌پێكانی روودانی شێنه‌ییدا(3)
وا ده‌بێ
مه‌كینه‌یه‌كی زۆر گه‌وره به‌لێده‌ركێشانی یه‌كدوو برغو و
بزمار هه‌مووی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێ و له مه‌كینه‌یی
ده‌شۆرێ. زمانیش هه‌ر وایه.. وردیله ئامرازه‌كانی له‌گه‌ڵا
قوچاندن و كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له پیته‌كانی یا گوشین و
شلكردنی چه‌ند وشه‌یه‌كی، گیانی ده‌خه‌نه به‌ر رسته‌و گوته‌و
ئاخاوتنی و ده‌یانكه‌ن به هه‌ڵگری واتا‌و مه‌به‌ستی ده‌روون و
مێشكی ئه‌و كه‌سه، زمانه‌كه به‌كاری دێنێ(4)
له مێژووی
شارستانێتی و رۆشنبیری‌دا چه‌سپاوه كه نه‌ته‌وه زمانێكی
یه‌كدیگیرو پێگه‌یشتووه، بون و مانی به‌نده به
زمانه‌كه‌یه‌وه، تێكچوون و فه‌وتانی، ئاكامی پچڕپچڕیی و
لاوازی و نه‌مانی زمانه‌كه‌یه‌تی ... نه‌ته‌وه‌ی كوردیش دیاره
له‌م راستیه به‌ده‌رنییه... زانا كوردپه‌روه‌ره‌كان، دیاره
ئاگایان له‌م ڕاستییه بووه... سه‌ره‌نجام له مێژووه‌و له
مێژه هه‌وڵیانداوه زمانێكی كوردی یه‌كدیگیرو پێگه‌یشتوو بۆ
نه‌ته‌وه‌كه‌یان وه‌چنگ بهێنن(5)
ئاشكرایه كه
زمان ده‌ورێكی یه‌كجار باڵا له ژیانی مرۆڤدا ده‌بینێ، بۆ
هه‌ر لایه‌ك ده‌چین و به‌هه‌ر لایه‌كدا ده‌ڕوانین، ده‌بینین
زمان له‌به‌ر ده‌ست و ده‌مایه، بۆته به‌شێكی وا له مرۆڤ كه
هه‌رگیز لێی جیا نابێته‌وه، زمان جووته پێیه‌وه له‌گه‌ڵا
خه‌وی مرۆڤدا تێكه‌ڵبووه‌و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵا
خه‌ڵكی تر‌و ده‌وروبه‌ریدا دیاری ده‌كات. بێ بوونی زمان،
كۆمه‌ڵی مرۆڤ نایه‌ته كایه‌وه(6)
زانستی زمان
ئه‌ڵێ : ـ زمان ڕێگه‌یه‌كه كه بۆ ئاڵا و گۆڕكردنی مه‌علومات
یا بیروڕا له‌نێوان ئاده‌میزاددا... به‌گشتی ((رێگه‌كه)) ئاڵا
و گۆڕسكردنی بیروڕای پێده‌كرێ(7)
زمان
ئاشكراكردنی بیروڕایه به‌هۆی قسه‌و و ده‌شنوسرێ(8)، هه‌ر
زمانه خاوه‌نی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی و شێوه‌ی جیاواز و
به‌كارهێنانی سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌و تایبه‌تیانه له‌زمانی
جیاوازدا ده‌بینرێن، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێ بنه‌ما
هه‌ن كه پێویسته بخرێنه نێو بناغه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر
زمانێكه‌زوه، به‌و پێیه بۆ تێگه‌یشتن و رێگه
سه‌ره‌كییه‌كانی رێزمانی كوردی، پێویستی به ئاوڕدانه‌وه‌و
لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ كێشه‌ی زانستی زمان
هه‌یه(9)
هه‌روه‌ها
چونكه به‌شێكی زۆری ژیان به ئاخاوتن و گوێگرتن و
خوێندنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌و به‌رسه‌رده‌برێ، ئه‌و چوار
دیارده‌یه‌ش كه به‌هه‌موویان زمان پێكدێنن، هۆیه‌كی به‌كه‌ڵكن
بۆ له‌یه‌كتر گه‌یشتن. وه‌ك ئاشكراشه گرنگی و بایه‌خدان به
لێكۆلینه‌وه‌ی زمان به‌ر له‌هه‌موو شتێك مه‌به‌ست رێزمانه،
چونكه رێزمان ناوه‌ڕۆك و ناوكی زمانه، هه‌رچه‌نده له‌باره‌ی
رێزمانی كوردیه‌وه، ژماره‌یه‌ك لێكۆلینه‌وه نووسراوه،
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه هێشتا وه‌ك تنوكێك ئاوه له ده‌ریایه‌كی
قوڵا و مه‌زن(10)
هه‌روه‌ك
ده‌زانین ئه‌ڵف و بێی هه‌ر زمانێك كه‌ره‌سه‌ی بنه‌ڕه‌تی
بناغه‌ی ئه‌و زمانه‌یه. ئه‌گه‌ر زمان به دیوارێك دابنێین...
پیته‌كانی ئه‌ڵف وبێ ده‌بنه خشتی دیواره‌كه. جا له‌به‌ر
ئه‌مه شاره‌زایی له‌گه‌ڵا پیته‌كانی ـ ئه‌لفوبێ ـ زۆر
گرینگه. دیاره كاتێ بمانه‌وێ له ئه‌ڵفوبێ بكۆلینه‌وه،
ده‌بێ له ڕوانگه‌ی جۆربه‌جۆره‌وه ئه‌م كاره بكه‌ین... چۆن
ئه‌ڵفوبێ وه‌ك زۆر شتی تر وه‌ك سكه‌یه‌ك وایه، كه ته‌نیا
رویه‌كی نییه... یه‌كێك له رووه جۆربه‌جۆره‌كانی سكه‌ی
ئه‌ڵفوبێ، بریتییه له فۆڕمناسی، فۆڕمناسی زانستێكه كه
به‌هۆی ئه‌م زانسته فۆڕم یاخود شكڵی پیته‌كان ده‌ناسین(11)
له‌گه‌ڵا
به‌ره‌و پێشچوونی ژیان به‌هه‌ردوو باری مادی و نامادییه‌وه
زمانیش له‌خۆیه‌وه به‌ره‌و پێش ده‌چێ. له گوێره‌ی ئالۆزان و
زه‌حمه‌تله‌وتنی ئه‌و مه‌وزوعانه‌ش كه زمان لێیان ده‌دوێ،
ئاخاوتن به‌ره‌و زه‌حمه‌تتربوون و وردتر‌و قولتربوونه‌وه
ده‌ڕوا. كه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مێكی كت و مت و ناچاری گۆڕانی ژیان
و زۆربوونی گرفته‌كانییه‌تی(12)
كه‌واته
له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ناسه‌ی ئه‌و گڕو مه‌شخه‌لانه‌دا ده‌توانم
بڵێم كه زمان بۆ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆكه پان و به‌رینه
وه‌كو سایه‌یه بۆ له‌ش كه به‌درێژایی رۆژگار له‌گه‌ڵیا
ده‌كشێ و لێی جیانابێته‌وه. باشتروایه كه بلێم وه‌ك رۆحه
له‌ناو له‌شیدا كه یه‌ك بۆ ئه‌ویتر پێویسته. نالوێ هیچیان
بێ ئه‌ویتر بونیان ببێ، ئه‌گه‌ر رۆحه‌كه نه‌بێ، كه
مه‌به‌ست ـ زمانه‌كه‌یه ـ ئه‌وا لاشه سارد‌و سڕه‌كه
ده‌حه‌جمێ و بێ جم و جول و په‌ككه‌وته وئیفلیج و سه‌ری
زه‌بونی لار بده‌كاته‌وه، كه ئه‌ویش، نه‌ته‌وه‌یه، خۆ
ئه‌گه‌ر له‌شه‌كه نه‌بێ، رۆحه‌كه له‌ناو چی و له‌كوێدا
جێگیر ده‌بێ ..؟!
نكۆلیش له‌وه
ناكرێ به‌هۆی گه‌رم و ساردی رۆژگاره‌وه، له‌شه‌كه هه‌ندێ
جار له‌گه‌شه‌وبره‌ودا ده‌ژی و گوزه‌رده‌كا. گه‌لێ جاری واش
هه‌یه كزۆڵا و ماته‌م لوتكه‌ی بوونی لێده‌گرێ و ناچار به
ڕه‌شه‌بای یاسای بوون ده‌هه‌ژێ، وه‌ك لكه‌دارێ به‌ره‌كه‌ی
ده‌وه‌رێ.
كه‌واته
رۆحه‌كه‌و له‌شه‌كه له بۆته‌یه‌ك و ته‌نێكدا به‌ندن ـ واتا
میلله‌ت و زمانه‌كه‌ی ـ هه‌ركامێكیان نه‌ما، ئه‌ویتر نامێنێ.
له بونیشا پێ به‌پێی یه‌كتر ده‌كشێن و هه‌ڵده‌چن و
له‌یه‌كتری جیانابنه‌وه. وا ته‌باری رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و
رۆشنبیری و زانیاری نه‌ته‌وه چه‌ند به بڕشت و گه‌شه‌و
له‌په‌ره‌سه‌ندنا بێت ئه‌وا رۆحه‌كه واتا زمانه‌كه ـ نه‌ش
ونما ده‌كاو به‌ره‌و ئاسۆی گه‌شه‌كردنی په‌ل و پۆ ده‌هاوێژێ و
چرۆ ده‌رده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و
گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانه‌ش نه‌بێ، ئه‌وا زمانه‌كه‌ی نه‌خۆش
ده‌كه‌وێ و به‌ناچاری ده‌پوكێته‌وه‌و هێرشی توانه‌وه‌ی
لێده‌كرێ و ده‌سوێ و له‌پاڵا یه‌كتری هه‌ڵده‌وه‌شێ و
ئه‌نجام له‌ناو ده‌چێت. به‌له‌ناوچوونی زمانه‌كه‌ش قۆنگره‌ی
بوونی نه‌ته‌وه‌كه‌ش خاپوور ده‌بێ و به‌سه‌ریا كونده‌په‌پوی
شووم كه‌لاوه‌كه‌ی ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه‌و به بانگی ـ تیوتیوه...
میژوویه‌كه
روانگه‌ی ده‌رخستنی ئه‌و ڕاستییه بۆ ئه‌مجۆره نه‌ته‌وا نه
وزمانه‌كانیان . ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌نه‌ته‌وه‌و
زمانه‌كانیان بكرێت، هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێش زاینه‌وه تا
ئێستاش.
كه‌واته
بابڵێن ئه‌گه‌ر له‌زمانه‌كانی هه‌موو جیهاندا (80) هه‌شتا
ده‌نگ هه‌بێ، وه‌ك له (دكتۆر وریا عومه‌ر أمین) بیستومه،
له‌هه‌رزمانێكیشدا چه‌ند ده‌نگێ له ده‌ربڕین تایبه‌تن
به‌زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. كه بنجینه له‌زمانه‌كه‌و
شێوه‌كانی زمانی نه‌ته‌وه‌كه. كه له‌زمانێكی تر به‌رگوێ
ناكه‌وێ و وێنه‌ی نییه. ئه‌و ده‌نگه بنجینانه تایبه‌تن
به‌و زمانه‌و كه‌سیه‌تی زمانه‌كه ده‌رده‌خه‌ن. هه‌ندێ ده‌نگ
هه‌یه له‌ناو هه‌ر زمانێكی دنیادا زیاتر له ده‌نگه‌كانی تر
ده‌وری هه‌ڵسوڕاندن و كاریگه‌ری ده‌گێڕن و ده‌رده‌بڕن و
وێنه‌یان بۆ دانراوه. ئه‌و ده‌نگانه‌ی كاریگه‌رییان نییه
لای ئه‌و میلله‌ته فه‌رامۆشكراوه. بۆ نموونه پیتی
(i)كه به‌لاتینی هه‌یه به‌لام له
ئه‌لفبای كوردی به پیتی عه‌ه‌بی تا ئێستا وێنه‌ی بۆ
دانه‌راوه و هه‌ست به‌بونیشی ده‌كرێ.. كه‌واته ئه‌مه كه‌م
و كورتیه‌كی زله‌له زمانداو له‌نگیشه كه ئه‌و بۆشاییه
پڕنه‌كراوه‌ته‌وه.. هه‌رچه‌ند هۆیه‌كه ئاشكرایه به هۆی
نه‌بوونی ئارامی و سه‌قامگیری بارودۆخی نه‌ته‌وه‌كه
ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه وێنه‌یان هه‌یه،
ده‌بینین هه‌ندێكیان هه‌رجاره‌ی به‌كارێكی تایبه‌ت هه‌ڵده‌ستێ
و به‌رگێكی نوێ له‌به‌رده‌كات. ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌بینن له
ڕسته‌سازی و دروستكردنی وشه، هه‌ربۆنموونه فۆنیمه‌كانی (ه .
و . ی) چاڵاكترو پتر رۆڵی كاریگه‌ری ده‌نوێنن له‌زمانی كوردی
له فونیمه‌كانی تری زمان. بێگومان له زمانی كوردیا ئه‌و
ده‌نگانه هه‌ن و وێنه‌شیان بۆ دانراوه، به‌ڵام چه‌سپ
نه‌بوه‌و تا ئێستاش جێی مشت و مڕی زانا‌و لێكۆله‌ره‌وه‌كانه،
بۆ نموونه پیتی (i)كه
زۆر ده‌مێكه زمانه‌وانه كورده‌كان هه‌ستیان به هه‌بوونی
ڤاوڵی كورتی (i)كردووه‌و
ناوی (بزرۆكه)یان لێناوه. به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كیان بۆ هه‌بوونی
ئه‌م ڤاوڵه له زمانی كوردیا ئه‌وه‌یه كه زۆر وشه هه‌یه
له‌فرمانه‌دا، به‌بێ ئه‌م ڤاوڵه له دووكۆنسۆنات پێكدێ،
وه‌ك له ووشه‌كانی (مل . گڵا . چڵا . دڵا . ژن . من ...هتد)،
به‌مجۆره ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ك له‌دوو باسێ كۆنسۆنانتی رووت
دروست بێ، ئه‌وا له‌ڕووی مه‌رجه‌كانی زانستی زمانه‌وه به
نه‌گومجاو ئه‌درێته قه‌له‌م، ئه‌مه‌یان له‌لایه‌ك..
له‌لایه‌كی تر جۆره‌ها ووشه‌ی كوردی هه‌یه كه بریتییه له
دوو بڕگه، بڕگه‌ی یه‌ك له‌و دوو بڕگه‌یه ڤاوڵی كورتی
(i) ئه‌بێته هه‌وێنی خاسیه‌تی
دروست بوونی و خاسیه‌تی بڕگه‌ی پێده به‌خشێت. به‌مجۆره‌یه
ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه ڤاوڵی كورتی (i)
تێدا نه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ ئه‌م وشه
دوو بڕگه‌ییه به‌یه‌ك بڕگه بخوێنرێته‌وه. كردنی وشه‌یه‌كی
دووبڕگه‌یی به‌یه‌ك بڕگه، له‌ژێر ركێفی خوێنه‌رو قسه‌كه‌ردا
نییه، چونكه ده‌ستووری بڕگه دروستكردن تایبه‌تییه‌كه له
تایبه‌ته‌كانی زمان. به زۆر گۆڕینی بینایی بڕگه ده‌بێته
له‌كه‌یه‌ك و به‌زه‌قی ده‌بینرێت. به‌مجۆره ئه‌و وشانه‌ی كه
بریتین له‌دوو بڕگه، نابێ بكرێن به‌یه‌ك بڕگه. با هه‌وێنی
بڕگه‌یه‌ك له‌و دوو بڕگه‌یه ڤاوڵی كورتی
(i) بێ، وه‌كو له وشه‌كانی
(توێكڵا، له‌شكر...هتد) جگه له‌مه‌ش ده‌ڵێ:ـ هه‌ندێ بڕگه
له‌زمانی كوردیا به‌مشێوه‌یه دروست نابێ، له هه‌ندێ
شوێنیشا هه‌بونی ئه‌م ڤاوڵه گومانی لێناكرێ(13) هه‌روا له
وشه‌كانی (دز. مست. بردن) وا ته‌ماشاده‌كه‌ین
(i) كه ناوبراوه به‌ـ كسره
مقبوڤه(14) هه‌روا له كتێبی رێزمانی كوردی، مامۆستا نوری
عه‌لی ئه‌مین وا ده‌فه‌رموێ : ـ
جگه له‌م
پیته بزوێنانه (ا، ه، ی، ێ، و، وو، ۆ، وێ) سێ پیتی بزوێن
هه‌یه، به‌پیتی عه‌ره‌بی نه‌هاتوته نوسین، كه ئه‌مانه‌یه:
1ـ
ئه‌و ده‌نگه‌ی وا له‌به‌ینی (م) و (ن) دایه له ووشه‌ی (من)
هه‌روه‌ها له ووشه‌كانی (كردن . ژن . بردن)(14)
2
ـ ئه‌و ده‌نگه‌ی وا له دوا پیتی (پ)ی
(پیاز)، هه‌روا له وشه‌كانی (پیاو، بیانۆ، به‌ختیار..)
3ـ
ئه‌و ده‌نگه‌ی وا له دوا پیتی (چ)ی، وشه‌ی (چوار) هه‌روا له
وشه‌كانی ـ كوا. سوا. روا ..هتد(15)
له بڕگه‌ی
یه‌كه‌مدا مه‌به‌ستی مامۆستا نوری عه‌لی ئه‌مین ده‌رنه‌كه‌وتنی
پیتی (i)
كه وێنه‌ی نییه له ئه‌ڵفبای كوردی و هێمای بۆ نه‌كردووه.
له‌دووه‌میشا مه‌به‌ستی پیتی (ی) كورته، له سێیه‌میشا (و)
واو قوچاو یان واوی كورته.
هه‌روه‌ها
له‌لاپه‌ڕه ـ25ـ په‌راوێزی ژماره (31) كتێبی (زمانی كوردی
له به‌رۆشنایی فۆنه‌تیكدا)ی د.ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف
نوسیویه‌و ده‌ڵێ : ـ
وه‌ك
ئاشكرایه له‌ئه‌ڵفوبێی عه‌ره‌بیدا نیشانه بۆ ده‌نگی
(i) نییه، له‌به‌ر ئه‌وه له
شوێنی پێویستدا شوێنیم به (ـ) پڕكردۆته‌وه. له‌هه‌ندێ
شوێنیش‌دا بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و ده‌نگه، ئه‌لفوبێی لاتینیم
به‌كارهێناوه ـ هه‌روه‌ها له كتێبی ـ رێنوسی كوردی ـ به‌پێی
بڕیاره‌كانی كۆڕی زانیاری عێراق ـده‌سته‌ی كوردی ل8 وا
په‌خشكراوه : 2 ـ بزرۆكه / أـ پێویست به‌دانانی پیت بۆ
بزوێنی (ی) فره كورت ((كسره مختله)) ناكات ئه‌و ووشانه‌ی وا
هه‌ڵده‌كه‌ون. (ی) بزوێنیان ناوێ واته بنوسرێ: پیاز ـ سیان
ـ پیاو ـ پایز ـ بایز ـ په‌ین. نه‌نوسرێت: پییاز. سییان.
پییاو. پاییز. باییز په‌یین..
ب ـ پێویست
به دانانی پیت بۆ بزوێنی (و)ی فره‌كورت
ـ چمه مختله
ـ ناكات . ئه‌و وشانه‌ی به‌و ره‌نگه هه‌ڵده‌كه‌ون بۆ یان
ناوێ واته بنوسرێ:ـ شوان، روا، كاوڕ، نه‌نوسرێت: ـ
شووان، رووا،
كاووڕ، گووان...
به‌مجۆره
له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌ڕواو ده‌ڵێ: وشه‌كانی ـ بت . پڕ . دڵا
. جڵا . شتن. مل . بڵند . بردن . مردن . پرشنگ . كه ده‌نگی
بزوێنی (i)فره
كورت هاوبه‌شی پێكهاتنیان ده‌كات. چۆن ده‌نوسران هه‌ر
به‌هه‌مان شێوه بنوسرێت...
هه‌روه‌ها له
كتێبی رێنووشی كوردی ل32 مامۆستای زمانه‌وان، د. نه‌سرین
فه‌خری ده‌رباره‌ی (i)
كه ئه‌و به‌ڕێزه وێنه‌كه‌ی به (أ)
نوسیوه‌و داناوه، ده‌ڵێ كه ئه‌م ده‌نگه كورته كه
بزوێنه‌و وێنه‌ی بۆ دانه‌نراوه له ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بیدا،
له‌حه‌ره‌كه‌ی عه‌ره‌بی كورتتره‌و له‌سكونه‌وه نزیكه. جێی
داخه كه له‌بیرچۆته‌وه‌و هه‌وڵی تازه نه‌دراوه بۆ دانانی
نیشانه‌یه‌ك یان دروستكردنی وێنه‌یه‌كی نوێ بۆی. ده‌لێین
هه‌وڵی تازه چونكه هه‌وڵدراوه پێشتر بۆ وێنه‌كێشانی، به‌ڵام
نه‌چووه سه‌ر، له‌و هه‌وڵانه، یه‌كه‌مین كه‌س تۆفیق وهبی كه
(ی) نوخته‌داری بۆ دانا. به‌مجۆره: كردن ـ كردین، شن ـ شین .
به‌ڵام له پاشانا وازی لێهێنا. هه‌ن تا ئێستا (ی) به‌بێ خاڵا
ده‌نوسن وه‌ك (بر ـ بیر . شرین ـ شیرین ...هتد)، دووه‌مین كه‌س
كه هه‌ولیدابێ وێنه بۆ پیتی (i)دابنێ،
قه‌ناتی كوردۆییڤ.(ی)، (ئی) شه‌دده‌داری بۆ دانا. ئه‌میش
نه‌چوه‌سه‌ر. له په‌راوێزی لاپه‌ڕه ـ 33ـ دكتوره نه‌سرین
له‌سه‌ر بابه‌ته ئه‌رواو ده‌ڵێ : ـ
ئێمه له‌و
ڕایه داین كه‌وا نه‌مێنێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی
هه‌ڵه‌كردن. دانانی سكونی عه‌ره‌بی یان نیشانه‌یه‌كی ئاسانتر
له نه‌بوون باشتره.. ئێمه‌ش لایه‌نگری دكتۆره ده‌گرین
به‌دانانی وێنه‌یه‌ك بۆ پیتی (i)
به‌ڵام سكونیش ناگونجێ.. هه‌روا
ده‌بوایه دكتۆره‌ش پێشنیازه‌كه‌ی به‌دانانی نیشانه‌یه‌ك دیاری
بكردایه به نموونه‌وه، چونكه خۆی پێشه‌نگه.. وه‌ك ئێمه
له‌دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌یخه‌ینه ڕوو.
هه‌روا له
باسی پیته ده‌نگده‌ره‌كان، له كتێبی رێزمانی كوردی به‌رگی
یه‌كه‌م دانانی ـ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن: له‌باره‌ی پیتی بزوێنی
(i) له لاپه‌ڕه ـ 16 ـ دا
ده‌ڵێ:ـ
ئه‌و ده‌نگه
كورته به بیروباوه‌ڕی هه‌ندێ له زمانزانه‌كان به (ی كورت)
یان ـ كسره ـ دراوه‌ته قه‌ڵه‌م، ئه‌بێ بزانین كه ئه‌وه
پیت نییه‌و ژێریش نییه، به‌ڵكو بزوێنێكی كورته‌و گرنگه له‌م
زمانه‌دا. و هیچ نوێنه‌رێكی نییه له نوسینی ئاسایی‌دا. وه
ئه‌بێ بشزانین كه له‌م نوسینه‌دا وا ئه‌بێ، دوو سێ چوار
پێنج پیتی بێده‌نگ به‌ته‌ك یه‌كه‌وه ئه‌بن له‌دوو وشه‌یه‌كدا.
بێ ئه‌وه‌ی پیتێكی بزوێنیان له‌گه‌ڵا دابێ، وه‌ك (من. كچ.
سنگ. بزن. درشت. كردن. خزم. بردمت . خستن ..هتد) جا له‌گه‌ڵا
ئه‌وه‌شدا ئه‌بینین ئه‌م پیتانه كڕك ده‌كرێن به ئاسانی
به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه كورته‌وه له‌لایه‌ك و به‌هۆی سروشتی
هه‌ندێ له پیته بێده‌نگه‌كانه‌وه له‌لایه‌كی تر. وه‌ك
زانیمان له زمانی كوردیدا حه‌وت پیتی بزوێن هه‌یه. به‌ڵام
له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ـ سێ پیتی بزوێن هه‌یه ـ سه‌ر . بۆر .
ژێر . وه له پیته بزوێنه‌كانی كوردی دوانیان له‌دوو رپكه‌ی
عه‌ره‌بی ده‌چن له ده‌نگدا یه‌كێكیان (ه)كه له ده‌نگی سه‌ر
ئه‌چێ.. ئه‌ویتریان واوی كورته كه له‌ده‌نگی ـ بۆر ئه‌چێ .
به‌ڵام له‌كوردییدا پیتێك یان ده‌نگێك نییه كه له‌ژێری
عه‌ره‌بی بچێت. له زمانی ئینگلیزی‌دا پیتێكی ده‌نگدار هه‌یه
(i) كه یه‌كێك له ده‌نگه‌كانی یا
ئه‌ركه‌كانی له ده‌نگی ـ ژێری عه‌ره‌بی ئه‌چێ، وه‌ك له‌وشه‌ی
ـ (sing)دا
كه مانای گۆرانییه، به‌ڵام وشه‌ی كوردی سینگ ئه‌گه‌رچی به
لاتینیش هه‌روه‌ك وشه ئینگلیزیه‌كه ئه‌نوسرێ، به‌ڵام وه‌ك
ئه‌وه ناخوێندرێته‌وه، چونكه پیتی
(l)كه نوێنه‌ری ده‌نگه
كورته‌كه‌یه هه‌رگیز له كوردیدا وه‌ك ـ كسره‌ـ كڕك ناگرێ
له هیچ وشه‌یه‌كدا. هه‌روا له وشه‌ی ـ من ـ دا میمه‌كه
هه‌رگیز نابێ وه‌ك میمه‌كه‌ی (مین) له عه‌ره‌بیدا كرك بكرێ،
چونكه به‌وجۆره هه‌ڵه‌یه‌و نادروسته. من تاوی ناوی دابڕی
كورت په‌سند ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌نگه كورته‌یه له‌سه‌ر ئه‌و
بناغه‌یه كه پیته، بزوێنه‌كان دابڕی درێژن یا به‌هێزن، جا
كه ده‌ڵێن (من . دڵا . كچ . سنگ) پیته یه‌كه‌مه‌كان هه‌رگیز
ده‌نگ نادرێن به‌هۆی دابڕه كورته‌كه‌وه نه‌بێ.. له‌به‌ر
ئه‌وه پێویسته له‌لاتینیدا پیتی ـ lـ
یان بۆ دابنێن. هه‌رواش هه‌موو ووشه دوو پیته‌كانی تر كه
هه‌ردوو پیته‌كه‌یان بێده‌نگن و هه‌ندێك له وشه سێ
پیته‌كان(16) هه‌روا ده‌رباره‌ی ئه‌م پیته بێ وێنه‌یه
(i) له زمانی كوردی، غازی فاتح
وه‌یس له‌كتێبه‌كه‌یدا، فۆنه‌تیك نوسیویه‌و ده‌ڵێ (ڤاوڵه‌كانی
زمانی كوردی هیچیان ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ناخولقێنن
ته‌نیا ڤاولی كورتی (i)
نه‌بێ(17)
به
به‌كارهێنانی پیتی لاتینی ئه‌م ڤاوله كورته هیچ كێشه‌یه‌كمان
بۆ دروست ناكات، چونكه له ئه‌لفوبێ لاتینیدا وێنه‌یه‌كی
ئاماده‌كراوی تایبه‌ت بۆ ئه‌م ڤاوڵه هه‌یه. بێ هیچ
سه‌رلێشوانێك له زمانی كوردیدا به‌كارده‌هێنرێت. به‌ڵام
چونكه ئێمه پیتی عه‌ره‌بی به‌كار ئه‌هێنین، ئه‌لفوبێی زمانی
عه‌ره‌بیش وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌م ڤاوڵه تێدانییه،
ئێمه‌ش هه‌ست ئه‌كه‌ین كه‌ئه‌م ڤاوڵه له زمانه‌كه‌ماندا
هه‌یه. ته‌نگ و چه‌له‌مه‌كه دروستبووه‌و بووه به مایه‌ی
لێدوان، بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێك توانیبێتی وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ
ئه‌م ڤاوڵه دابنێ و كێشه‌كه بنبڕ بكات. به‌مجۆره جگه
له‌شێوه‌ی تیۆری تا ئێستا هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی (پراكتیكی)
ده‌رباره‌ی ئه‌م ڤاوڵه نه‌كراوه. بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ تا چ
راده‌یه‌ك ئه‌م ڤاوڵه كورته له‌ناو زنجیره‌ی ده‌نگدا ده‌ور
ئه‌بینێ، له‌سه‌ر چی ئه‌ساسێك دان به‌بونیدا ئه‌نرێت،
نه‌كردنی تاقیكردنه‌وه بێگومان خه‌تای كه‌سی تێدانییه چونكه
ئه‌و ئامێرانه‌ی ئه‌مجۆره تاقیكردنه‌وه‌یان پێده‌كرێ لای
ئێمه ده‌ست ناكه‌ون. له‌زمانی ئینگلیزی‌دا ئه‌م ڤاوڵه به
مونۆفسونگ (mono phthong)
ئه‌ژمرێ، كورتكراوه‌ی ڤاولی /ی/یه بۆ
نموونه وشه‌ی (pit)،
(wit) تر،
ڤاوڵه‌كه‌ی نێویان ڤاوڵی (ی ـ ه)، به‌ڵام له‌ڕووی
دركاندنه‌وه ئه‌بێ به (l)
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له ئه‌لفوبێی
ئینگلیزی‌دا ته‌نیا یه‌ك وێنه هه‌یه بۆ ڤاوڵی (ی)، ئه‌ویش
(i)یه. به‌ڵام له فۆنۆلۆژیدا دوو
جۆره فۆنیم هه‌یه. ئه‌ویش هیچ گومانی تێدانییه كه له‌زمانی
كوردییدا ڤاولی كورتی (l)ی
هه‌یه . به‌ڵام ئێمه ئه‌مانه‌وێ (ی) و
(l)دوو وێنه‌ی تایبه‌تییان له
رێنووسی كوردییدا هه‌بێ. چونكه زمانی كوردی تا ئێستا ژماره‌ی
فۆنیمه‌كانی و پیته‌كانی وه‌ك یه‌كه، به پێچه‌وانه‌ی زمانی
ئینگلیزیه‌وه. به‌ڵام هه‌وڵدانی دروستكردنی وێنه بۆ ڤاوڵی
كورتی (l)و
وێنه‌ی بۆ ئه‌لۆفۆنی ـ نگ ـ و به‌كارهێنانی پیتی عه‌ره‌بی (ص،
گ) بۆ ئه‌لۆفۆنی (گ، ص)، ئه‌لۆفۆتی (ت . س) كێشه‌كه خه‌ستتر
ده‌كات، چونكه زمانی كوردی ده‌یه‌وێ رێنوس و فۆنۆلۆژی و
فۆنه‌تیك له‌یه‌ك جیابكاته‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه زمانه‌وانه
كورده‌كان هه‌ست به‌م دیارده‌یه ناكه‌ن كه دیارده‌یه‌كی
چه‌سپاوه له زماندا. به‌پێی ماوه دروست ئه‌بێ و
ده‌كه‌وێته سنووری مێژووی زمانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره
هه‌وڵدانه ئه‌گه‌ر هه‌ستی پێبكه‌ین ته‌گه‌ره‌یه‌كه له
رێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زمانی كوردیدا، چونكه ماوه یا مێژوو
كارێكی ئه‌وتۆ ناكاته سه‌ر ئه‌لفوبێی زمان، به‌ڵكو ده‌نگه‌كان
و فۆنیمه‌كان به‌پێی ماوه بده‌ین، ئه‌بێ هه‌میشه خه‌ریكی
ئه‌وه‌بین تابزانین كام ده‌نگ گۆڕاوه‌و كام فۆنیم زیادكردوه.
تا له رێنوسیشدا وێنه‌ی بۆ دابنێین. به‌م پێیه وای لێدێ
چه‌ند سالێكی تر ژماره‌ی ئه‌لفوبێی زمانی كوردی خۆی ئه‌دا
له‌سه‌د پیتێك .. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌لۆفۆنانه له سنوری
فۆنه‌تیكدا مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا كرا، ئه‌وا ته‌نگ و
چه‌له‌مه‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌وكه‌سانه ده‌بێ، كه خه‌ریكی
لێكۆلینه‌وه ده‌بن له سنوری فۆنه‌تیك و فۆنۆلۆژیدا(18)
ڤاولی كورتی
(l)و ڤاوڵی درێژی
(i) له سنوری فۆنۆلۆژیدا
به‌رانبه‌ر یه‌كدی دائه‌نرێن. ته‌نها له‌رووی كورتی و
درێژیه‌وه جیاوازن به‌گوێره‌ی جوڵانه‌وه‌ی زمان له‌ناو زاردا.
ئه‌م دوو ڤاوڵه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێن : ـ
(l)
ڤاوڵی كورت / به‌رزه، پێشه‌وه‌یه، كورته.
(i)
ڤاوڵی درێژ / به‌رزه، پێشه‌وه‌یه، درێژه
.
(
ل70 ـ 71 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕابردوو)
1
ـ له‌تاقیكردنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه
جیاوازی نێوان ڤاوڵی كورتی (I)
و ڤاوڵی درێژی (i)
یا ئه‌بێ حسابی فۆنیمێكی
سه‌ربه‌خۆی بۆ بكرێ و وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دابنرێ له
فۆنۆلۆژی و رێنوسدا، یا ئه‌بێ حسابی ئه‌لۆفۆنی بۆ بكرێ و به
ئالۆفۆنی فۆنی (ی)دابنرێ.
به‌رای ئه‌م
نووسه‌ره پێشنیار ئه‌كات وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڤاوڵی كورت
(l)، دابنرێ وێنه‌كه‌شه
به‌مشێوه‌یه بێت () وه‌ك له وشه‌كانی (دڵا . مڵا) پیشانی
داوه. واته به‌م شێوه‌یه نوسیویه (دڵا. مل) هه‌روه‌ها
ده‌ڵێ : ـ وه‌یا هه‌ر پیتی (ی) وه‌یا فۆنیمی (ی)
به‌كارببه‌ین، به‌مه‌رجێ دركاندنی كورتكه‌ینه‌وه.
دواجار
ده‌كه‌وێته حه‌ل بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كه، ئه‌بێ ئه‌م ڤاوڵه
وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و هیچ وێنه‌یه‌كی بۆ دانه‌نرێ، ئه‌گه‌ر
رێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زمانی كوردی به‌ره‌لڵا بكه‌ین . بۆ
ئه‌وه‌ی پیت و فۆنیم له‌یه‌كدی جیابكه‌ینه‌وه(20) هه‌روه‌ها
له‌كتێبی ـ ئه‌لف و بێی زمانی كوردی ـ بۆ په‌یمانگای
مامۆستایان كه‌لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
دایناوه، ده‌رباره‌ی پیتی (i)ی
بێ وێنه نووسراوه له‌لاپه‌ڕه ـ7 ـ كتێبه‌كه‌دا : ـ بزوێنی
(ی) كورت / ئه‌م پیته‌ی زمانی كوردی له‌ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بیدا
ده‌رناكه‌وێ به‌ڵكو له‌ئه‌لفوبێی لاتینیدا ده‌رده‌كه‌وێ،
له‌و كتێبه‌دا ده‌بوایه چه‌ند نموونه‌یه‌ك بخاته‌روو و رونی
بكاته‌وه، چونكه كتێبه‌كه بۆ ڕاهێنانی مامۆستایانه كه
ئه‌و كێشه‌یه له‌پێشدایه و خه‌ڵك فێرده‌كه‌ن، به‌ڵام
له‌مبواره دزه‌ی كردووه‌و خۆی حه‌شارداوه. ته‌نها باسه‌كه‌ی
ووروژاندووه بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بپێكێ.
له‌م
روانگه‌وه، گه‌ر سه‌یری زمانه‌كه‌مان بكه‌ین. كه‌لێن و
قوژبنه‌كانی بپشكنین له‌رووی خزمه‌تكردنه‌وه، ده‌بینین
كه‌وتۆته به‌رلێشاوی نه‌شته‌رگه‌ری كۆسپی زه‌به‌للاح و
ته‌گه‌ره‌ی زل، ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه كراویشه له‌لایه‌ن كوردناس
و زانا‌و پسپۆرانی كورد، هه‌ر له‌خۆیان وه‌كو تنۆكه ئاوێكه
له‌ده‌ریای به‌رینی زمانه‌كه.
ئه‌وه‌ش وا
ده‌رده‌خات كه زمانه‌كه پابه‌ندی دۆخی ژیانی رامیاری
نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی، وێڕای باری ناهه‌مواری و شله‌ژاوی
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری نه‌ته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه كه ره‌وره‌وه‌ی مێژووی پێشكه‌وتنی چه‌نده‌هاجار
به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و نیازی گلاوی داگیركه‌ران له ڕه‌وت
وه‌ستاوه‌و هه‌زاره‌ها گیروگرفتی خراوه‌ته به‌رده‌م، ئه‌و
ده‌رفه‌ته بۆ زانا‌و دانا‌و رۆله دلسۆزه‌كانی نه‌ره‌خساوه،
كه به‌یه‌كده‌ست و به‌یه‌ك مه‌به‌ست و ده‌نگ بتوانن
ئه‌لفبایه‌كی بێ كه‌م و كورتی بڕه‌خسێنن بۆ سه‌رتاسه‌ری
وڵاته‌كه‌یان و ناوی بنێن ـ ئه‌لفبای كوردیـ ده‌بێ بزانین كه
هه‌ندێ شت وه‌ك كلیلی ده‌رگای زمانه، ئه‌گه‌ر كلیله‌كه
نه‌بوو، ئه‌وا ده‌رگاكه یان ده‌شكێ، یان له‌رێسمه‌ده‌برێ..
وه‌ك ئه‌مڕۆ كه دبینین پیتی بێ وێنه‌ی
(i) كه چه‌ند ده‌ورێكی كاریگه‌ری
هه‌یه له‌ناو ئه‌و زمانانه‌دا، له‌بێچاره‌یشدا
فه‌رامۆشكراوه، هه‌رچه‌نده زانا‌و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه، با
وێنه‌شیان بۆی دانابێ، به‌ڵام تیایدا سه‌رنه‌كه‌وتوون، چونكه
هه‌وڵه‌كانیان یه‌كدگیرنه‌بوه‌و لاوه‌كی و هه‌ریه‌ك له‌راست
خۆیی و سنورێكی ته‌نگه‌به‌ر فه‌راهه‌م هێنراوه‌و ئه‌نجام
پوكاوه‌ته‌وه‌و فه‌رامۆشكراوه.هه‌ر بۆیه زاناكان پاش
ماوه‌یه‌ك هه‌ره‌سیان هێناوه‌و نه‌گه‌یشتۆنه ترۆپكی
سه‌ركه‌وتن و وازیان هێناوه.
ده‌رباره‌ی
پیتی بێ وێنه‌ی (i)
له ئه‌لفبای كوردی به‌پیتی عه‌ره‌بی، من
چه‌ند سه‌رنجی به‌ناوی ـ خاڵی وه‌رچه‌رخان ـ ده‌خه‌مه‌به‌ر
دیدی زانا‌و رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌كه‌م، به‌و هیوایه‌ی ببێته
هه‌وێنی گرێكوێره‌كانی ئه‌لفبای كوردی و هه‌روا كلیلی
چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌لفوبێیه‌كی گونجاو. كه بریتییه له:ـ
1
ـ پیتی (i)
له‌لاتینی وێنه‌ی هه‌یه‌و كێشه‌كه
یه‌كلابۆته‌وه.
2
ـ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌پیتی بزوێنی
(i) دواون، به (ی كورت)
داویانه‌ته قه‌له‌م، وه‌ك ژێری عه‌ره‌بی حسابیان بۆ كردیه،
به‌لای منه‌وه ئه‌مه هه‌ر ڕاست نییه.
3
ـ زۆربه‌یان كه باسیان كردووه و لێی
دواون، دان به‌بونیدا ده‌نێن، كه هه‌یه‌و ده‌نگێكی ره‌سه‌ن و
به‌پیتێكی بزوێنیان داناوه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ر پێشنیازییان
نییه، كه به‌چ شێوه‌یه‌ك كێشه‌كه بنبڕ بكه‌ن و بیگه‌ینه
كۆتایی. جگه له‌مامۆستایان (توفیق وهبی ـ غازی فاتح وه‌یسی .
د . نه‌سرین فه‌خری)
4
ـ به‌ڕای من له‌و شوێنه‌ی كه هه‌ست به‌و
ده‌نگه ده‌كرێ له وشه‌كان كه‌بوونی هه‌یه، هێمای( )
به‌بچووكی له‌دوای ئه‌و پیته دابنرێت كه ئه‌و ده‌نگه‌ی
له‌دواوه دێت، بۆ نموونه من بنووسرێ (من)، كردن بنوسرێ
(كردن)، مڵا بنوسرێ (مل) كچ بنوسرێ (كچ)
5
ـ ئه‌و هێمایه به‌هه‌موو لایه‌كی
وشه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێ، ده‌شگونجێ له هه‌رلایه‌كی دابنێت،
به‌ڵام باشتروایه له‌سه‌ره‌وه دابه‌زێت بۆ سه‌ر ئه‌و پیته‌ی
كه‌ده‌نگه‌كه‌ی له‌دواوه دێت. وه‌ك له‌نموونه‌كانی رابردوو
پیشانم داوه نه‌ك له‌ته‌نیشت و ژێره‌وه‌ی وشه بێت
به‌مشێوه‌یه. ( ) (
6
ـ ئه‌و هێمایه، هێمایه‌كی بێده‌نگه، بۆ
نیشاندانی راستی به‌كار سره دێت، ئه‌و راستیه‌ی كه له مرۆڤ
ونه‌و به‌داویدا ده‌گه‌ڕێت هه‌ستی پێده‌كاو نایبینی. وه‌ك
له‌ده‌ربڕینی وشه‌كاندا وا دیاره. ئه‌و هێمایه به‌بێ زمان
ئاماژه بۆ راستیه‌كه ده‌كات و ده‌ری ده‌خات.
7
ـ ئه‌و هێمایه بۆ فێركردن و نوسین
خێرایه، كه یه‌كێ له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی فێركردن و
راهێنانه له‌سه‌ر خێرایی. واته مناڵا زوو ده‌توانێ فێری بێت
و له‌سه‌ری رابێت و له‌جێی خۆی به‌كاری بێنێ.
8
ـ هه‌ر چۆنێ بێت به‌كاربردنی ئه‌و هێمایه
له‌كۆتایی ئه‌و پیته‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌دواوه دێت باشتر‌و
راستر و له بارتره له به‌كارهێنانی سكونی عه‌ره‌بی، وه‌ك
دكتوره نه‌سرین ئاماژه‌ی پێداوه. هه‌روا باشتر‌و راسترو
له‌بارتره، له (ی كورت)، وه‌ك تۆفیق وه‌هبی ده‌ریخستوه له
وشه‌كانی ـ من (مین)، كچ (كیچ)دا...
هه‌روا
گونجاوترو له‌بارتره له‌و هێمایه‌ی ـ غازی فاتح وه‌یسی. كه
دایناوه له‌سه‌ر وشه‌كانی (دڵا . من..)
.
9ـ
ئه‌و هێمایه له‌سه‌ر پشتی ووشه له‌هه‌موو شوێنێ ئه‌توانێ
جێگیرببێ و شوێنی خۆی دیاربخات، وه‌ك:ـ
(مردن . گڵا .
بڕشت . مرندن . خانم)
10
ـ ئه‌و هێمایه، كه‌له‌سه‌ر كۆتایی ئه‌و
پیته‌ی وشه‌كه داده‌به‌زێ و داده‌نرێت، پێت ده‌ڵێ ئه‌و
ده‌نگه لێره‌وه‌یه، وه‌ك ئه‌و هێمایه‌یه كه له‌شه‌قام و
كۆڵانه‌كان ئاماژه ده‌كات و ده‌ڵێ : ـ بۆ دوكانی فڵان
لێره‌وه بڕۆ .. یان عیاده‌ی پزیشك و ده‌رمانخانه فه‌رمانگه.
یان رێكخراو باره‌گای فڵان حزب. یان ده‌زگای رۆژنامه‌گه‌ری و
...هتد.
11
ـ بوونی ئه‌و هێمایه زۆر له كێشه‌كانی
زمان یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رووی رێنوسه‌وه
یه‌كده‌خات و ته‌م و مژی و گومان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نوسینی
وشه‌كان راده‌ماڵێ:
12ـ
ئه‌و هێمایه ( ) كه‌مێك به‌لای وێنه لاتینییه‌كه ده‌كشێت
وهه‌ندێ له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و خۆی ده‌رده‌خات به‌لام سه‌ره‌و
ژێر بۆته‌وه به‌لای ئه‌و پیته‌ی ده‌نگه‌كه‌ی له‌دواوه دێت.
خۆشی له‌و جیا كردۆته‌وه به‌وه دوو قوته گوێی هه‌یه (واته
ده‌نگه). چونكه وشه‌ش وه‌ك مرۆڤ ده‌نگ ئه‌داو ده‌نگ
ده‌بیستێ..
13
ـ ئه‌و هێمایه‌ی كه هاتۆته نێوان دوو
پیتی نه‌بزوێن، ئه‌وه وا ده‌گه‌یه‌نێ كه بڕگه‌یه‌كی
پێكهێناوه‌و به‌هۆێ ئه‌وه‌وه پیته كپه‌كان جموجۆڵا و
ده‌نگیان لێ په‌یدا ده‌بێ. بۆ نموونه. پشتت بكه‌وه، چاوت
هه‌ڵبره.
14
ـ كه‌واته ئه‌و هێمایه ( ) ده‌توانین
ناوی ببه‌ین به پیتی بزرۆكه وه‌ك پیتێكی بزوێن، نه‌ك چاره‌ی
(ی كورت ـi
ـ)ی بۆ كردین، به‌ڵكو چاره‌ی بۆریشی بۆ كردین، واته واوی كورت
به‌و ئه‌لفوبێیه‌ی عه‌ره‌بی كه كورد به‌كاری ده‌بات.
به‌ئه‌لفوبێی لاتینی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه له ده‌ربڕین و
داڕشتندا..
15
ـ به‌و پێیه ده‌توانین پیته بزوێنه‌كانی
زمانی كوردی به‌مشێوه‌یه ده‌ست نیشان بكه‌ین (ه . ا . و . وو
. ۆ . ی . ێ .
)
په‌راوێزه‌كان:
1ـ
مه‌سعود محه‌مه‌د، وردبوونه‌وه له چه‌ند باسێكی رێزمانی
كوردی ـ چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد ـ به‌غداد ـ 1974، ل22.
2ـ
(گۆڤاری كۆڕی زانیاری كورد به‌رگی سێیه‌م به‌شی یه‌كه‌م ساڵی
1975، ل205)
3ـ
رئوف ئه‌حه‌مد ئاڵانی، كێشه‌یه‌ك له رێزمانی كوردیدا ، ل213.
4ـ
مه‌سعود محه‌مه‌د، وردبوونه‌وه له چه‌ند باسێكی رێزمانی
كوردی ـ چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد ـ به‌غداد ـ 1974، ل
5ـ
دكتۆر كامل حسین البصیر، زمانی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی، چاپخانه‌ی
كۆڕی زانیاری عێراق،1984، ل3)
6ـ
(محمد معروف فتاح ، زمانه‌وانی ، سه‌ره‌تایه‌ك له زمانه‌وانی
به‌كه‌ره‌سه‌ی كوردی ، زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆلێژی
ئاداب ،1987 ،ل1) .
7ـ
غازی فاتع وه‌یس، فۆنه‌تیك ، ساڵی 1984 ز زنجیره (5) له
چاپكراوه‌كانی ئه‌میندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوانی ناوچه‌ی
كوردستان، ل11.
8ـ
(ل5 ـ رێزمانی كوردی جزمی یه‌كه‌م ـ تۆفیق وهبی 1956ز)
9ـ
( ل 4 ـ رێزمانی كوردی به‌رگی یه‌كه‌م ـ مۆرفۆلۆژی ـ چاپخانه‌ی
كۆڕی زانیاری عێراق 1979ز د. ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف)
10ـ
(ل 15 ـ هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ی پێشوو)
11ـ
(ل32 ـ زمان و ئه‌ده‌ب ـ حسین صلاح (سۆران 1347 ـ چاپخانه‌ی
جیهان نما ـ ته‌هران)
12ـ
(ل ه ـ مه‌سعود محه‌مه‌د، وردبوونه‌وه له چه‌ند باسێكی
رێزمانی كوردی ، چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد ـ به‌غداد، 1974.
13ـ
غازی فاتع وه‌یس، فۆنه‌تیك ، ساڵی 1984 زنجیره (5) له
چاپكراوه‌كانی ئه‌میندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوانی ناوچه‌ی
كوردستان، ل69 .
14ـ
توفیق وهبی، قواعد اللغه الكردیه الجز‌و الاول، سالی 1956 ز.
15ـ
(ل 13 رێزمانی كوردی نوری علی أمین ـ 1960ز)
16ـ
(ل17 ـ 18 ـ 19 رێزمانی كوردی ـ به‌رگی یه‌كه‌م ـ أحمد حسن ـ
1976 ز به‌غدا)
17ـ
(ل66 دێری پێنجه‌م)
18ـ
غازی فاتع وه‌یس، فۆنه‌تیك ، ساڵی 1984 زنجیره (5) له
چاپكراوه‌كانی ئه‌میندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوانی ناوچه‌ی
كوردستان،ل69 ـ 70 .
19ـ
غازی فاتع وه‌یس، فۆنه‌تیك ، ساڵی 1984 زنجیره (5) له
چاپكراوه‌كانی ئه‌میندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوانی ناوچه‌ی
كوردستان،ل 88 .
|