|
زمانه‌وانی و گشت ئه‌و لقانه‌ی كه
له‌وه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه- به‌شی دووه‌م
پ.د. یوسف شه‌ریف سه‌عید
12-
زمانه‌وانی ورد - ته‌سك - ڕۆنانی:
Micro Linguistics
ئه‌و
زانسته‌یه كه له ده‌نگه‌كانی زمان و فۆنیمه‌كان و
مۆرفیمه‌كان و وشه و ڕێزمان و ڕسته‌سازی و واتاسازی
ده‌كۆڵێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و بابه‌تانه بدات كه له
ده‌ره‌وه‌ی زمان دایه . به‌مه‌ش ته‌واو له زمانه‌وانی
فراوانكراو دوور ده‌كه‌وێته‌وه به واتایه‌كی تر بریتییه له
لێكۆڵینه‌وه‌ی تیۆرییه‌كانی زمان بێ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به
زانسته‌كانی تر بكرێت . زاراوه‌كه‌ش نزیكه له زاراوه‌ی
زمانه‌وانی تیۆری (Theoretical
Linguistics).
هه‌روه‌ها
ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه
:
1-زمانه‌وانی
ڕۆنانی به واتا ته‌سكه‌كه‌ی به تایبه‌تی لای زمانه‌وان لوید
(Lioyd) واته شیكردنه‌وه‌ی ڕوكاری
ڕۆنانی زمانه كه بناغه‌ی زانستی ده‌ره‌وه‌ی زمان
Metalinguistics داده‌ڕێژێ
.
2-
لقێكه له زمانه‌وانی فراوانكراو
كه شیتاڵكردنی وه‌سفی ڕۆنانه‌كان و پێكهاته زمانییه‌كان و
سیسته‌مه‌كانی ده‌نگسازی به هه‌ردوو جۆریه‌وه گشتی و
تایبه‌تی Phonology
و زانستی مۆرفۆلۆژی
Morphology و زانستی مۆرفۆ فۆنیم
Morphophonemies و ڕسته‌سازی
Syntax ده‌گرێته‌وه
.
13-كۆزمانه‌وانی: SocialLinguistics
ئه‌م زانسته
لقێكه له زمانه‌وانی كاره‌كی كه له ئارێشه‌كانی دیالێكته
جوگرافیه‌كان و دیالێكته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگای دوو
زمانی و كاریگه‌ری نێوان زمان و كۆمه‌ڵگا ده‌كۆڵێته‌وه.
ده‌توانین بڵێین كۆزمانه‌وانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه له‌و
لایه‌نانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به هۆكاره‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه وه‌ك چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا, ئاستی
فێركردن و جۆری فێركردنه‌كان, ته‌مه‌ن, ڕه‌گه‌ز, بنه‌چه‌ی
ئیتنی ... هتد . له ڕاستیدا زمانه‌وانه‌كان بۆچونی جیاوازیان
هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌چنه ناو سنوری
كۆزمانه‌وانیه‌وه . زۆبه‌یان په‌یوه‌ندی كردنی نێوان
كه‌سه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه ناو لێكۆڵینه‌وكان كه هه‌ندێ
جار به‌ناوی زمانه‌وانی ته‌سك
(microsociolinguisties) یان به
زنجیره‌ی گوتنه‌كان Sequencing of
utterances . یان به رووداوه
قسه‌ییه‌كان speech events))
یان به كرده قسه‌ییه‌كان(speech
acts) ناوی ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و
توێژینه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌و گۆڕانه زمانیانه‌ی، كه
كۆمه‌ڵێك به‌كاری ده‌هێنن و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ده‌چێته ناو ئه‌و جۆره لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه به كۆزمانه‌وانی
ده‌ناسرێت. دیسانه‌وه هه‌ڵبژاردنی زمان له كۆمه‌ڵگا
دووزمانییه‌كاندا یا چه‌ند زمانییه‌كان ده‌چێته ناو
چوارچێوه‌ی كۆزمانه‌وانی یه‌وه. هه‌روه‌ها پلان دانانی زمانی
و هه‌ڵوێستی زمانیش به هه‌مان شێوه ده‌چێته ناو
كۆزمانه‌وانیه‌وه و زۆر جار به كۆزمانه‌وانی و فراوانكراو
Macro Linguistics ده‌ناسرێت
.
14-
زمانه‌وانی سه‌رهه‌ڵدانی زمان:
Lottogomic Linguistics
ئه‌م زانسته
له كێشه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی زمان ده‌كۆڵێته‌وه, واته كه‌ی سه‌ری
هه‌ڵداوه چۆن گه‌شه‌ی كردوه و ئه‌م قالبه‌ی ئێستای
وه‌رگرتووه, زانا‌و فه‌یله‌سوف و زمانه‌وانه‌كان چه‌ندین
تیۆرییان ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی زمان داناوه كه ئایا زمان
له یه‌ك شوێن سه‌ری هه‌ڵداوه یان له چه‌ندین شوێن,
هه‌روه‌ها كام شێوه‌ی كرده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و
جه‌سته‌ییه‌كان یا توێكارییه‌كان به‌رپرسن له بنه‌چه‌ی زمان
.
15-زمانه‌وانی
هاوڕێیه‌تی /لێكۆڵینه‌وه له دیارده نازمانییه‌كان:
Para Linguistics
له‌و ئاماژه
و جولانه‌ی له‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه هاوڕێیه‌تی گوتن ده‌كه‌ن
ئه‌و جۆره لێكۆڵینه‌وه له توخمی نازمانی ده‌كۆڵێته‌وه
وه‌ك تیژی قسه‌كردن و كۆخین و باوێشك هاتن و گریان و پێكه‌نین
كه ئه‌مانه چالاكی جه‌سته‌یین و وشه و ڕسته نین به‌ڵام
هه‌ریه‌كه واتای خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها زمانه‌وانی هاوڕێیه‌تی
بایه‌خ به به‌كارهێنانی دیارده ناده‌نگییه‌كان ده‌دات وه‌ك
ده‌ربڕینی ده‌موچاوی, جوله‌ی سه‌روچاو, هه‌روه‌ها ئاماژه‌كردن
به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی له‌ش كه هه‌ندێ جار بۆ
ڕه‌زامه‌ندی یان ڕوونكردنی واتا‌و مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ر
به‌كاردێت, ئه‌م دیاردانه‌ش به سیماكانی زمانه‌وانی
هاوڕێیه‌تی (Para Linguistics)
ده‌ناسرێن, بۆ نموونه له زۆر له‌و
ولاتانه‌ی كه به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن ئاماژه‌كردن
به سه‌ر له‌قاندن له بری به‌كارهێنانی زمان به‌كارده‌هێنرێت
بۆ ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی وه‌ك به‌ڵێ یان ڕاسته یان
ڕه‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر هه‌یه , هه‌ندێ جار جوله‌ی سه‌ر
له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی گوتندا به‌كار ده‌هێنن و داكۆكی
گوتنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .به‌كارهێنانی سیمای زمانی هاوڕێیه‌تی
به‌و واتایه‌ی به kinesics
ناسراوه واته جوله‌ی له‌ش كه هاوشانه
له‌گه‌ڵ گوتندا یان جێگه‌ی گوتن ده‌گرێته‌وه . هه‌ندێ
له‌زمانه‌وانه‌كان وای بۆ ده‌چن كه سیمای زمانی هاوڕێیه‌تی
سیما ده‌نگییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه وه‌كو ئاوازه‌ی ده‌نگ
(Ton of Voice) كه هه‌ندێ جار
گوزارشت له هه‌ڵوێستی قسه‌كه‌ر و گوتنه‌كانی ده‌داته‌وه .
بۆیه ده‌كرێ بڵێین لێكۆڵینه‌وه له زمانی هاوڕێیه‌تی
هه‌ندێ لایه‌نی ده‌نگی بگرێته‌وه كه ده‌نگی مرۆڤ
ده‌یگوازێته‌وه به‌ڵام هه‌روه‌ك هه‌ندێ له زمانه‌وانه‌كان
بۆی ده‌چن نه‌ك له ڕێگه‌ی وشه‌كان یان ئاستی ئاوازه‌كان یان
ئاوازه (ئاوازه‌ی ده‌نگ, تیژی گۆكردن, پرخه)، هه‌روه‌ها
لێكۆڵینه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئاوازه‌ی ده‌نگ ده‌گرێته‌وه‌و
جۆره‌كانی ئاوازه وه‌لا ده‌نێت. كه وا باس ده‌كرێ كه
ده‌چێته ناو سیسته‌می زمانییه‌وه .زاراوه‌ی پاره زمانه‌وانی
(Para Linguistics) له
داهێنانه‌كانی تریجه‌ر (Triger)
كه ئاماژه به هه‌ندێ لایه‌نی
دیاریكراوی زانستی ده‌وروبه‌ری زمانی ده‌كات واته
(Metalinguistics) میتا زمانه‌وانی,
كه‌واته ئاماژه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كرده‌ی گوتن ده‌كات كه
سیمای ڕۆنانی زمانی نییه, واته گۆڕانكاریه‌كان وه‌ك ڕێگا
كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان , ئاماژه‌كانی جه‌سته , ده‌ربڕینی
ده‌م وچاو, گۆڕانه‌كانی ده‌نگی ...هتد
.
16-زمانه‌وانی
ده‌ماری : Neuro Linguistics
زانستێكه له
په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ماره‌كان و زمان, شله‌ژاوی زمانی و
ده‌ماری ده‌كۆڵێته‌وه, ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌سته به‌و
ئه‌ركه‌ی كه مێشك ئه‌نجامی ده‌دات له فێربوونی زمان و
به‌كارهێنانیدا . هه‌روه‌ها له چۆنیه‌تی كاریگه‌ری مێشك له
فێربونی زماندا ده‌كۆڵێته‌وه, لێكۆڵینه‌وه‌كان له چۆنیه‌تی
عه‌مباركردنی زمان له زاكیره‌دا و له چ شوێنێك له
ناوچه‌كانی مێشك عه‌مبار ده‌كرێت ده‌گرێته‌وه. توشبونی مێشك چ
كاریگه‌ریه‌كی ده‌بێت له سه‌رزماندا یان به‌كارهێنانی زمان
وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی گیران - ئه‌فازیا
(aphasia) .
17-زمانه‌وانی
پێوه‌ری Normative Linguistics
لقێكی
زمانه‌وانی یه له زمان ده‌كۆلێته‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی كه
هه‌ندێ پێوه‌ر داده‌نێت بۆ پاراستنی زمان له به‌كارهێنانی
نادروست. ئه‌م زاراوه‌یه‌ش له ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه
زمانه‌وانیه‌كان به‌كارهاتووه كه وای بۆ ده‌چن ئه‌ركی
زمانه‌وان و رێزماننووس دانانی هه‌ندێ پێوه‌ری دیاریكراوه بۆ
زمانه‌كه و كاركردنیانه له پێناو پاراستنی ئه‌م پێوه‌رانه،
ده‌كرێ بلێین ئه‌م بۆچوونه ته‌واو به‌رامبه‌ر به زمانه‌وانی
وه‌سفی ده‌وه‌ستێت (Descriptive
Linguistics)
18-زمانه‌وانی
نوێ : Neo Linguistics
ئه‌و
لێكۆلینه‌وه زمانیانه ده‌گرێته‌وه كه هه‌ندێ له
زمانه‌وانه ئه‌لمانیه‌كان و ئیتالیه‌كان ئه‌نجامیان دا كه
بیره‌كانی رێزماننووسه نوێكانیان ڕه‌فز كرده‌وه، واته دژی
كارل بروجمان Karl Brugman
كه‌وتن كه له زانكۆی لایبزیك كاری ده‌كرد
كارل بروجمان ده‌یگوت له یاسا ده‌نگیه‌كاندا ناوێزه و بیژۆك
نییه، دیسانه‌وه ئه‌و رێزماننووسانه به قوتابخانه‌ی
لایبزیك ِLeipzig school،
Junggrammatiker
ناو ده‌بران. هه‌ندێ له زمانه‌وانه‌كان
ئه‌م ده‌سته‌یه به NeoLinguists
زمانه‌وانه نوێكان ناو ده‌به‌ن.
19-زمانه‌وانی
هه‌رێمی - جوگرافی Linguistics Area
لقێكه له
زمانه‌وانی له پۆلین كردنی دیالێكته‌كان و زمان له‌سه‌ر
بنه‌مای جوگرافی ده‌كۆلێته‌وه، هه‌روه‌ها له شێوه‌ی
دابه‌شبوونی دیالیكته‌كانی زمان و جیاوازی نێوان دیالێكته‌كان
ده‌كۆڵێته‌وه، شایانی باسه ئه‌م لقه به جوگرافیای
دیالێكته‌كان و جوگرافیای زمانیش
Linguistic Geography ناسراوه.
زاره‌وه‌ی زمانه‌ونی هه‌رێمی/جوگرافی زاراوه‌یه‌كه به‌سه‌ر
ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌دا ده‌سه‌پێنریت كه له زمان و
دیالێكته‌كانی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كۆلێته‌وه بۆ نمونه
دوو زمانی دراوسێ چه‌ند كاریگه‌ریان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه
ده‌بێت، ئایا له رووی رێزمان و وشه‌كاندا چه‌ند كار له‌یه‌ك
ده‌كه‌ن یان له گوتن دا چۆن كار له یه‌كتری ده‌كه‌ن.
20-زمانه‌وانی
بایۆلۆجی Bio Linguistics
لێكۆلینه‌وه‌ی
زمانه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه چالاكیه‌كه لایه‌نی
بایۆلۆجی مرۆڤ كۆنترۆلی ده‌كات له‌گه‌ل داكۆكی كردن له‌سه‌ر
فسیۆلۆجی و ده‌ماری و سیمای كۆرپه‌له‌كان و بۆماوه‌كان (
الجینات). ئه‌م لقه له ئه‌نجامی هه‌ول و كۆششی زمانه‌وان
جۆرج زیف George Zipf
سه‌ری هه‌ڵدا، كه بایه‌خ و گرینگی یه‌كی
زۆری به تیۆری بایۆلۆجی ده‌رونی ده‌دا. هه‌روه‌ها بانگهێشته‌ی
ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه لقێكی تایبه‌ت به زمانه‌وانی بایۆلۆجی
دابنرێت كه دیارده‌ی زمان بگرێته‌وه له‌و لایه‌نانه‌ی كه
په‌یوه‌ندیان به ره‌وشتی مرۆڤه‌وه هه‌یه له كرده‌ی
په‌یوه‌ندی كردن‌دا. ئه‌و كرده‌یه‌ش پشت به‌لایه‌نی بایۆلۆجی
ده‌به‌ستێت . ئه‌م پێشنیازه‌ش له‌راستیدا بۆ ئه‌وه بوو كه
لێكۆلینه‌وه فسیۆلۆجیه ده‌مارییه‌كان دیاریكراوه‌كان بخرێته
ناو چوار چێوه‌ی توێژینه‌وه‌كانی زمانی
.
21-زمانه‌وانی
كلینیكی (عیادی ): Clinical
Linguistics
زانستێكه له
چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كورتیه‌كانی گوتن ده‌كۆڵێته‌وه له
ڕێگای سوود وه‌رگرتن له زانستی پزیشكی و زانستی زمان. واته
چۆن ئه‌م دوو زانسته به‌یه‌كه‌وه هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كورتیه‌كانی گوتن یان نه‌خۆشیه‌كانی
گوتن .
22-
زمانه‌وانی مێژوویی به‌راوردكاری:
Comparative Historical Linguistics
لقێكه له
لقه‌كانی زمانه‌وانی كه له گۆڕانكاریه زمانیه‌كان و
په‌یوه‌ندی نێوان زمان ده‌كۆلێته‌وه. له ڕێگای به‌راوردكردنی
ڕێژه‌ی كۆن و نوێ ی زمانێك و به‌راورد كردنی زمانه
جیاوازه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستی یه‌ی كه هه‌ندێك له
زمانه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ل یه‌كتردا هه‌یه بۆ نمونه
زمانه هیندۆ ئه‌وروپیه‌كان هه‌روه‌ها له به‌راوردكردنی
زمانه‌كان توانیان ڕێژه‌یه‌ك و زمانێك بنیات بنێن كه وای بۆ
ده‌چوون ئه‌م زمانه به‌كارهاتووه پێش ئه‌وه‌ی تۆمار بكرێت و
بنووسرێته‌وه به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه‌یان شێوازێكی
زمانه‌كه بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پشتیان پێ نه‌ده‌به‌ستا
.
23-زمانه‌وانی
به‌رامبه‌ری Contrastive Linguistics
ئه‌م لقه له
زمانه‌وانیدا له لایه‌نی لێكچو و جیاوازی نێوان ئه‌و
زمانانه‌ی كه سه‌ر به یه‌ك یان هه‌مان خێزانه زمانی نین
لێكۆلینه‌وه ده‌كات. ئه‌م لێكۆلینه‌وانه‌ش له ئاسته‌كانی
ده‌نگسازی به‌هه‌ردوو لایه‌نی یه‌وه تایبه‌تی (فۆنۆلۆجی) و
گشتی (فۆنه‌تیك) و ووشه‌سازی و رێزمان و واتاسازی ئه‌نجام
ده‌درێت بۆ مه‌به‌ستی فێركردنی یه‌كێك له‌و دوو زمانه و به
كارهێنانی له بواری زانستیدا. یه‌كێك له‌و پێناسانه‌ی كه بۆ
زمانه‌وانی به‌رامبه‌ری دانراوه هی یترجره
(G.L.Trager:1949:6 ) كه ده‌لێت:
ئه‌و چالاكیه‌یه كه بایه‌خ به ده‌رخستنی جیاوازی و لێكچووی
رۆنانی نێو سیسته‌مه‌كانی زمان ده‌دات، كه جوگرافیای
دیالێكته‌كان و زمانه‌وانی مێژوویی و گه‌شه‌ی زمانی مندال
ده‌گرێته خۆ .
24-زمانه‌وانی
فێربوون- گه‌شه‌كردن:Developmental
Linguistics
ئه‌مه‌یان
لقێكه له زمانه‌وانی ده‌روونی كه لێكۆلینه‌وه له نه‌ش و
نمای زمانی ده‌كات و مندال چۆن زمانه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و
فێری ده‌بێت. هه‌رچه‌نده زاراوه‌كه زاراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به
وه‌رگرتنی منداڵ زمانه‌كه‌ی دایك و فێربوونییه‌تی، به‌ڵام
هه‌ندێ زانستی تر به‌شداری له‌گه‌ڵدا ده‌كات وه‌ك ده‌روونناس،
زمانه‌وانی و بایۆلۆجی و پزیشكی. كه له قۆناغه‌كانی
وه‌رگرتنی زمان و فێربوونی ده‌كۆڵێته‌وه‌و له قۆناغی گروگال
ده‌ست پی ده‌كات تا ده‌گاته زمانی مندال، هه‌روه‌ها له‌و ڕێك
خستنانه ده‌كۆڵێته‌وه كه منداڵ وشه و رۆنان و توخمه‌كانی
تر فێرده‌بێت و ڕێكیان ده‌خات . دیسانه‌وه چه‌ند خاڵێك
له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت له‌وانه ئایا زمان غه‌ریزه‌یه، یان
جیهانیه یان گشتی یه كه له نێوان هه‌موو زمانه‌كاندا وه‌ك
یه‌كه وه‌ك یه‌ك فێری ده‌بین یان له ڕێگای فێربوونه‌وه یان
فێركردنێكی ڕێك و پێكه‌وه فێری ده‌بین ئه‌و هۆكارانه، واته
هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری كه هانده‌رمانه و یارمه‌تیمان
ده‌دات بۆ گه‌شه‌كردنی زمانه‌كه یان رێگه گرتنی له گه‌شه‌ی
زمانه‌كه چین و چۆن فێره زمانه‌كه‌مان ده‌بیین . ئه‌مانه
هه‌موویان ته‌وه‌ره‌كانی زمانه‌وانی گه‌شه‌كردنن
.
25-زمانه‌وانی
كارلێك: Dia Linguistics
لقێكه له
زمانه‌وانی له په‌یوه‌ندی نێوان زمانه جیاوازه‌كانی نێو
كۆمه‌لگایه‌ك به مه‌به‌ستی ده‌ست نیشانكردن و سه‌لماندنی
بوونی دوو زمانی Bilingualism
له نێوان قسه‌كه‌رانی كۆمه‌لگاكه یان
نه‌بوونی لێكۆلینه‌وه ده‌كات
26-
زمانه‌وانی جیاوازی:Differential
Linguistics
زمانه‌وانی
جیاوازی لێكۆلینه‌وه له نێوان دوو زماندا ئه‌نجام ده‌دات به
مه‌به‌ستی ده‌رخستنی جیاوازی نێوان ئه‌و دوو زمانه له ڕووی
چه‌مكه‌كانه‌وه واته ته‌نیا ئه‌و لایه‌نه ده‌گرێته‌وه كه
تایبه‌ته به چه‌مكه‌كان وجیاوازیان له نێوان ئه‌و دوو
زمانه‌دا.
27-زمانه‌وانی
جووله‌یی- داینامیكی :Dynamic
Linguistics
زاراوه‌ی
داینامیكی له لایه‌ن فردیناند دی سۆسێر به‌كار هاتووه به
مه‌به‌ستی زمانه‌وانی مێژوویی، چونكه ئه‌م لقه له گه‌شه‌ی
زمان ده‌كۆڵێته‌وه .
28-كۆ
زمانه‌وانی جووله‌یی- داینامیكی-
Dynamic Socio Linguistics
ئه‌مه‌ش
لقێكه له كۆ زمانه‌وانی - زمانه‌وانی كۆمه‌لایه‌تی - كه له
هۆكاره‌كانی گۆڕانی هه‌ڵویستی قسه‌كه‌ر یا كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر
به هه‌ندێ به‌كارهێنانی زمانی ده‌كۆڵێته‌وه
.
29-زمانه‌وانی
په‌روه‌رده‌یی: Educational
Linguistics
لقێكه له
زمانه‌وانی كاره‌كی له په‌یوه‌ندی نێوان زمان و په‌روه‌رده و
زمان و فێركردن ده‌كۆڵێته‌وه . ئه‌م زاراوه‌یه‌ش له ووڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كار هاتووه بۆ ئاماژه كردن به‌م
لقه له زمانه‌وانیدا.
30-زمانه‌وانی
فێركاری: Pedagogical Linguistics
لقێكه له
زمانه‌وانی گرنگی ده‌دات به چاككردن و به‌ره‌و پێش بردنی
توانایی فێربوون لای قوتابیان به هۆی به‌ستنه‌وه‌ی زمانه‌وانی
و مل كه‌چ كردنی به گه‌شه‌ی فێركردنی زمانه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی زمانه‌وانی به كرده‌ی فێركردن له
قوتابخانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی
فێركردن ده‌بنه‌وه. له‌م بواره‌دا چه‌ندین ڕێگا پێشنیاز
ده‌كات بۆ فێركردن به پێی گه‌شه‌كردنی قوتابخانه
زمانه‌وانیه‌كانه‌وه.
31-دووای
زمانه‌وانی: Exo Linguistics
لقێكه له
زمانه‌وانی به دووای ئه‌و دیارده نازمانیه‌ی كه په‌یوه‌ستن
به زمانه‌وه ده‌گه‌ڕێت. وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان زمان و
شارستانیه‌تی، واتا جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ
جیاكردنه‌وه‌ی زمانه‌كان له یه‌كتر. هه‌روه‌ها ئه‌م لقه
به‌ناوی میتا زمانه‌وانی Meta
Linguistics ڕۆیشتووه، كه بۆیه
یه‌كه‌م جار ماكمیلانی زمانه‌وان Mc
Millan ئه‌م زاراوه‌ی به‌كارهێناوه
بۆ ئاماژه‌كردن بهMeta Linguistics .
32-زمانه‌وانی
گه‌شه‌یی: Evolutionary Linguistics
ئه‌م
زاراوه‌یه فردیناند دی سۆسێر به‌كاری هێناوه بۆ ئاماژه‌كردن
به زمانه‌وانی مێژوویی دایكرۆنی
Diachronic Linguistics – (بروانه
6) .
33-زمانه‌وانی
ده‌روونی كاره‌كی: Experimental
Psycholinguitics
به‌كارهێنانی
تاقیگه و تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی له بواری زمانه‌وانی
ده‌روونیدا بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م زانسته‌یه.
34-زمانه‌وانی
لێكدانه‌وه‌یی: Explicative
Linguistics
ئه‌م جۆره
زمانه‌وانیه یه‌كێكه له تیۆریه‌كانی زانستی زمان، گرنگی
یه‌كه‌ی له‌وه دایه كه ده‌لێت ده‌كرێ له ڕێگای
لێكدانه‌وه‌ی ڕۆنانی كرده مێژووییه‌كان گۆڕانكاری زمانی ده‌ست
نیشان بكرێت، هه‌روه‌ها به‌توندی دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته
نه‌گه‌تیڤانه ده‌وه‌ستێت كه ده‌ڵێ ناتوانین له
هۆكاره‌كانی گۆڕانی زمان بگه‌ین یان لێكیان بده‌ینه‌وه
.
35-زمانه‌وانی
ده‌ره‌كی: External Linguistics
ئه‌و لقه‌ی
زمانه‌وانیه كه له په‌یوه‌ندی زمان و هۆكاره نازمانیه‌كان
ده‌كۆڵێته‌وه. به واتایه‌كی تر لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه به‌و
پێ یه‌ی كه چۆته ناو هۆكاره‌كانی مێژوویی و ئه‌تنۆلۆجی و
ئابووری و ئاین ... هتد . فردیناند دی سۆسێر جیاوازی له نێوان
زمانه‌وانی ده‌ره‌كی و زمانه‌وانی ناوه‌كی دا ده‌كات. هه‌ر له
ڕێگای زمانه‌وانی ده‌ره‌كی یه‌وه له‌و جۆره لێكۆلینه‌وانه‌ی
په‌یوه‌ندیان به وشه‌و شته‌كانه‌وه هه‌یه تێده‌گه‌ین . دی
سۆسێر لێكۆڵینه‌وه‌كانی جوگرافیای دیالێكته‌كان
ده‌به‌ستێته‌وه به زمانه‌وانی ده‌ره‌كی یه‌وه . یه‌كێ له
زمانه‌وانه‌كان به‌ناوی پای (Pei )
وای بۆ ده‌چێت كه زاراوه‌ی
زمانه‌وانی ده‌ره‌كی هاو واتایه له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی زمانه‌وانی
مێژوویی لای سۆسێر .
36-زمانه‌وانی
كێڵگه‌یی: Field Linguistics
له‌م جۆره
لێكۆڵینه‌وانه‌دا كه به زمانه‌وانی كێڵگه‌یی ده‌ناسرێت
زمانه‌وان زانیاری و دێتا له به‌رهه‌می نووسراو و
بڵاوكراوه‌وه كۆ ناكاته‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشت
به ڕێگای په‌یوه‌ندی كردنی راسته‌وخۆ به قسه پێكه‌رانی
زمانه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت، له ڕێگای ئه‌مانه‌وه زانیاری
ده‌رباره‌ی زمانه‌كه كۆده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ له
گۆڕه‌پانی زمانی یان له ڕیًگای یه‌كێ له قسه پێكه‌ره
بنجیه‌كانی زمانه‌كه‌وه یان كۆمه‌ڵه قسه پێكه‌رانی
زمانه‌كه‌وه له هه‌ر كوێ یه‌ك بن ئه‌نجام ده‌درێت
.
37-زمانه‌وانی
فۆلكلۆری: Folk Linguistics
لێكۆڵینه‌وه‌ی
چه‌مكه باوه‌كانی زمانه له ناو كۆمه‌ڵگای زمانی له بیر‌و
بۆچوونه‌كانی جه‌ماوه‌ر به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پسپۆڕ نین له
بواری زماندا ده‌كۆلێته‌وه. به واتایه‌كی تر له ڕووی
خه‌ملاندنی زمان یان بۆچوونی تایبه‌ت بێ ئه‌وه‌ی هیج
به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستیان هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌سل و
ڕه‌چه‌ڵه‌كی زمان به‌گشتی زمان زمانێكی دیاریكراو . هه‌ندێ
له كۆمه‌ڵگاكان بۆچوونی تایبه‌تیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت
داستانی تایبه‌تیشیان هه‌یه ده‌رباره‌ی زمان و ئه‌سلی
زمانه‌كه به تایبه‌تی ئه‌لمانه‌كان و چینه‌كان و جوله‌كه‌كان
هه‌ریه‌كه داستانی تایبه‌تی هه‌یه كه‌زمانه‌كه‌ی به زمانی
یه‌كه‌م داده‌نێت هه‌ر نه‌بێ به‌لای میلله‌ته‌كانیانه‌وه
په‌سه‌نده و ڕێزی لێده‌گرن ، هه‌ندێ جاریش فۆلكلۆری زمان له
نرخ و بایه‌خی هه‌ندێ زمان كه‌م ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر حیسابی
زمانانی تر یان هه‌ندێ دیالێكت به چاوێكی سووك سه‌یریان
ده‌كات ، ئه‌م بابه‌تانه هه‌مویان ده‌چنه ژێر
لێكۆلینه‌وه‌كانی زمانه‌وانی فۆلكلۆریه‌وه
.
38-زمانه‌وانی
جوگرافی: Geo Linguistics
ئه‌م زانسته
له زمان ده‌كۆڵێته‌وه له ڕوانگه‌ی دابه‌شكردنی جوگرافی و
دانیشتوانی و كاریگه‌ری زمانه‌كان یان دیالێكتی زمانه‌كان به
سه‌ریه‌كدا . گرینگ‌ترین شت له بواری لێكۆڵینه‌وه‌كانی
زمانه‌وانی جوگرافی له‌وه دایه كه له زمانه‌كاندا
ده‌كۆڵێته‌وه له‌و بارانه‌ی كه تێیدان ، هه‌روه‌ها ئاماژه
به ژماره‌ی قسه پێكه‌رانی زمانه‌كان و دابه‌شكردنی جوگرافی
گرینگی ئابووری و زانستی و ڕۆشنبیری ده‌دات . سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای ٍشێوه جیاوازه‌كانی زمانه‌كان
واته شێوه‌ی گوتن و نووسین لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌نجام بدات .
شایانی تێبینیه كه ده‌بێ زاراوه‌ی زمانه‌وانی جوگرافی
له‌گه‌ڵ جوگرافیای زمان كه زمانه‌وانه ئیتالیه‌كان به‌كاری
ده‌هیًنن تیًكه‌ل نه‌كرێت .
39-زمانه‌وانی
به‌رهه‌م هێنان و گوێزانه‌وه:
Generative Transformation Linguistics
له‌و تیۆریه
زمانیه دا وا گریمانه ده‌كرێ كه هه‌موو ڕسته‌یه‌ك دوو
رۆنانی هه‌یه رۆنانی ژێره‌وه یان ناوه‌وه ، ڕۆنانی
ده‌ره‌وه یان سه‌ره‌وه هه‌روه‌ها گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ
كه هه‌ندێ یاسای گوێزانه‌وه هه‌ن كه ئاستی ژێره‌وه
ده‌گۆڕن بۆ ئاستی سه‌ره‌وه یان ئاستی ژێره‌وه گرێ ده‌ده‌ن
به ئاستی سه‌ره‌وه یان ده‌یگه‌ێنن به ئاستی سه‌ره‌وه
.
40-زمانه‌وانی
ناوه‌وه - ناوه‌كی: Immanent
Linguistics/Internal Linguistics
لقێكه له
زمانه‌وانی به‌وه ناسراوه كه پێناسه‌ی زمان له‌سه‌ر بنه‌مای
پێداویستییه‌كانی یان گریمانه‌كانی ناوه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی
ده‌كات ، ئه‌م لقه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی زمانی‌دا به‌ستراوه
به زمانه‌وانی ئه‌لمانی هلمسلیف
Hjelmslev . تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌م
لقه له زمانه‌وانیدا له‌وه دایه كه ته‌نیا له زمان
ده‌كۆڵێته‌وه وه‌كو بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو بێ
ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه سه‌ر سیما نازمانیه‌كانی وه‌ك مێژوو یان
ده‌روونناس یان كۆمه‌ڵناسی .....هتد . به واتایه‌كی تر
ده‌توانین بڵێین زمانه‌وانی ناوه‌وه یان ناوه‌كی ته‌نیا
لێكۆڵینه‌وه له ئاسته‌كانی زمان ڕاسته‌وخۆ ده‌كات بێ
ئه‌وه‌ی پشت به هیچ شتێك ببه‌ستێ جگه له یاساكانی زمان .
زۆر جار به زمانه‌وانی وه‌سفی و زمانه‌وانی ڕۆنانیش ناو
ده‌برێت به‌راوردی بكه له‌گه‌ل ( 35 ) دا زمانه‌وانی
ده‌ره‌كی .
1-زمانه‌وانی
رامیاری 2- زمانه‌وانی ده‌زگاكان
ئه‌م دوو
زاراوه‌یه بۆ دوو واتا و چه‌مكی جیاواز به‌كار ده‌هێنرێت
2-لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بایه‌خ به دۆزینه‌وه‌ی زمانێكی یه‌كگرتوو
ده‌دات یان پشتگیری ده‌كات له جۆره نووسینێكی یه‌كگرتوو بۆ
میلله‌تێك كه به چه‌ند زمانی جیاواز قسه ده‌كه‌ن
.
2-لێكۆڵینه‌وه له زمان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی
به به‌كارهێنه‌ری زمانه‌كه له بواری چاڵاكیه‌كانی ژیانیدا ،
ده‌كرێ سوودێكی باش له‌و جۆره لێكۆڵینه‌وانه وه‌ربگیرێت له
بواری هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ڕووداوه‌كانی جیهان و ڕاده‌ی
تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌و ڕووداوانه . بۆ نمونه چۆنیه‌تی
به‌كارهێنانی زمان له لایه‌ن هه‌ندێ له‌و زانایانه‌ی كه
باسی زانست ده‌كه‌ن له نێو خۆیاندا . كه ده‌كرێ ئه‌م
زمانه بایه‌خێكی باشی له زمانه‌وانیدا پێ بدرێت ، هه‌ندێ
جار پرسیاری وا ده‌كرێت كه زمانی زانست جیایه له زمانی
فه‌لسه‌فه یان ئه‌ده‌ب یان ئه‌ده‌بی میللی یان چۆن زمانی
زاناكانی بایۆلۆجی له‌گه‌ڵ زمانی كیمیازانان جیاوازه ئایا
زمانی فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كان له‌گه‌ڵ پسپۆره‌كانی بواری
ئابوری یه‌كه‌یان جیاوازه ، ئه‌و جیاوازیانه له‌چی دایه ؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ڕێگامان بۆ خۆش ده‌كات تا
بزانین ئێمه چۆن زمان له نێوماندا به‌كارده‌هێن .
وه‌ڵامدانه‌وه‌كه چوار چێوه‌ی زمانه‌وانی ده‌زگاكانمان بۆ
ده‌ستنیشان ده‌كات كه لقیًكه له شێوازناسی
Stylistics.
41-زمانه‌وانی
په‌یوه‌ندی كانی زمانی: Inter
Linguistics
لێكۆڵینه‌وه‌ی
به‌راوردكاریه له نێوان دوو زمان یان زیاتر بۆ دۆزینه‌وه‌ی
توخمه هاوبه‌شه‌كان و جیاوازه‌كان ، به مه‌به‌ستی دروستكردنی
زمانێكی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌كو زمانی ئیسپرانتۆ ، بۆ ئه‌وه‌ی له
بواری فێركردنی زمان و وه‌رگێڕاندا یان له بواری توێژینه‌وه
دا سوودی لێ وه‌ربگرین .
42-زمانه‌وانی
زانستی زمان:Linguistic Linguistics
لێكۆڵینه‌وه
له زمان له ڕووێكی تیۆریه‌وه بێ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به
زانسته‌كانی تر بكرێت زۆر جار ئه‌م لێكۆلینه‌وانه به
زمانه‌وانی تیۆری ناو ده‌برێت بۆ ئه‌وه‌ی له زمانه‌وانی
كاره‌كی جیا بكرێته‌وه .
43-
زمانه‌وانی ماتماتیكی:
Mathematical Linguistics
ئه‌و لقه‌یه
له زمانه‌وانیدا كه كرده ماتماتیكیه‌كان له لێكۆڵینه‌وه
زمانیه‌كاندا به‌كار ده‌هێنێت . بۆ نمونه لێكۆڵینه‌وه‌كانی
زمانه‌وانی ئاماری ، ئاماری شێوازی ، زانستی پێوه‌ری ته‌مه‌نی
زمان ، یان ئه‌و زمانه‌ی له كۆمپیوته‌ردا به‌كار ده‌هێنرێن .
دیسانه‌وه ئه‌و لقه‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی زمانی كه
هۆكاره‌كانی ژمێریاری له توێژینه‌وه‌كانی ڕۆنانی زمان به
هه‌ردو جۆریه‌وه نووسراو و گۆ كرا‌و به‌كار ده‌هێنێت .
لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له دووباره بوونه‌وه‌ی یه‌كه
زمانیه‌كاندا ده‌پێوێ و ئاماریان بۆ داده‌نێت یان له
ڵیكۆڵینه‌وه‌كانی شێوازی دا ده‌ست نیشانیان ده‌كات . شایانی
تێبینی یه زاراوه‌ی زمانه‌وانی ماتماتیكی بۆ دوو چه‌مكی
جیاواز به‌كارده‌هێنرێت یه‌كه‌میان زمانه‌وانی ڕاده‌یی یه
Quantitive Linguistics كه
قه‌باره‌ی ژماره‌یی له به‌رچاو ده‌گرێت كه زۆر جار به
زمانه‌وانی ئاماری ناو ده‌برێت
Statistical Linguistics چه‌مكی
دووه‌م بۆ به‌كار هێنانی هێماكاری به كاردێت ، واته ئه‌و
كردارانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م هێمایانه ئه‌نجام ده‌درێت ،
لێره‌دا ماتماتیك بۆ هه‌مان واتای لۆجیكی ماتماتیكی به‌كاردێت
ئه‌م جۆره لێكۆڵینه‌وانه‌ش به
algorithmic واته ژمێریاری یان
جه‌بری algebraic
ناو ده‌برێت. شایانی تێبینیه ئه‌م جۆره
لێكۆڵینه‌وانه له بواری فێركردنی زمانه‌كانی بیانی و دووان
له‌گه‌ڵ ئامێره‌كان به به‌كارهێنانی زمانی مرۆَیی و
وه‌رگێڕانی ئامێری له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر به‌كار
ده‌هێنرێت، چونكه به‌بێ په‌نابردن بۆ ژماره‌كان ناكرێ
ئاریشه‌كانی زانستی چاره‌سه‌ر بكرێت .
44-زمانه‌وانی
ئامێری: Mechanistic Linguistics
زمانه‌وانی
ئامێری به‌رامبه‌ر به زمانه‌وانی هزری ده‌وه‌ستێت چونكه له
بنج دا پشت به دێتا زمانیه راسته‌قینه‌كان ده‌به‌ستێت و پشت
له لێكدانه‌وه‌ی تاكه كه‌سی و بۆ چوونه تاكی یه‌كان ده‌كات
. له‌م زانسته‌دا كۆمپیوته‌ر به‌كار ده‌هێنرێت له بواری
راژه‌كردنی زمان و هێماكاریدا .
45-زمانه‌وانی
هزری: Mentalistics linguistics
لێكدانه‌وه‌ی
زمان به پشت به‌ستن به لێكدانه‌وه‌ی بۆ چوونی تاكه كه‌سی ،
نه‌ك دێتا زمانیه راسته‌قینه‌كان ، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌كان
زیاتر له‌سه‌ر مه‌زه‌نده‌كردنی كه‌سی ده‌وه‌ستێت . لێره
ئاماژه به دوو لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت
:-
1-
زانستی ده‌وروبه‌ری زمان 2- میتا زمانی
Meta linguistics واته زمانی
لێكدانه‌وه‌یی .
یه‌كه‌میان
كه زانستی ده‌وروبه‌ری زمانه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و
دیاردانه‌ی په‌یوه‌سته به زمان وه‌ك واتاكانی كۆمه‌لایه‌تی
كه جیاوازی نێوان زمانه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان زمان و
شارستانیه‌تی و سیما ده‌نگی یه نامۆكان ده‌كات
.
هه‌روه‌ها
زانستی ده‌وروبه‌ری زمان له په‌یوه‌ندی زمان و یاساكانی تری
ناو كۆمه‌ڵگا ده‌كۆڵێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕه‌وشته‌ی كه
ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌ست نیشانی ده‌كات . لێره‌دا ئاماژه
به پێناسه‌كه‌ی زمانه‌وان لوێد Liod
ده‌كه‌ین كه ده‌ڵێت : (ئێمه له
گوتن و نووسینی ئه‌و كه‌سانه ده‌كۆڵێته‌وه كه له
كۆمه‌ڵگادا به‌رچاومان ده‌كه‌وێت ، واته چۆن قسه ده‌كه‌ن و
چۆن ده‌نووسن و چ كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر به
دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه). ده‌توانین بلێن ئه‌و لقه‌یه
له زمانه‌وانیدا كه له په‌یوه‌ندی نێوان زمان و سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌كانی تری رۆشنبیری ده‌كۆڵێته‌وه هه‌ر ئه‌و
پێناسه‌یه‌ش لای ( سمیت و تراگر Smith
and Trager ) په‌سه‌ند كراوه .
دووه‌میان كه میتا زمانیه واته زمانێكی لێكدانه‌وه‌یی به
پێ ی تێوریه‌كه‌ی ( هلبرت Hilbert )
به‌كارهێنانی زمانه بۆ ده‌رخستنی
لایه‌نی فه‌لسه‌فی و لۆجیكی و وه‌سف كردنی زمانه‌كه به‌پێ ی
ماتماتیك و فه‌لسه‌فه ، واته به‌كارهێنانی زمان بۆ وه‌سف
كردنی زمان ، ئه‌وه‌یه زۆر جار به زمانه‌وانی لێكدانه‌وه‌یی
به‌كار ده‌هێنرێت . واته لێكۆڵینه‌وه له زمانێك كه
به‌كارده‌هێنرێت بۆ وه‌سفی زمانێكی تر . به پێ ی
بۆچوونه‌كه‌ی (( تراگر )) ئه‌م زاراوه‌یه بۆ ئه‌وه به‌كاردێت
پاش ئه‌وه‌ی كه زمان له ڕێژه‌و ڕۆنان و یاسا تایبه‌تیه‌كانی
داده‌بڕێت . ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته چه‌قی
لێكۆڵینه‌وه. واته زمانه‌وانی ورد یان بچووك له ده‌نگه
زمانیه تایبه‌تیه‌كانی پێش زمان
Prelinguistics كه لقێكه له
زمانه‌وانی فراوان Macro Linguistics
ده‌كۆلێته‌وه.
46-زمانه‌وانی
شیتاڵكاری/پارامێتری: Parametric
Linguistics
لقێكه له
زمانه‌وانی كه زمان شیتاڵ ده‌كات بۆ گۆڕاوه
به‌رجه‌سته‌ییه‌كانی وه‌ك ئاوازه ، جووله‌ی زمان ، جوله‌ی
لێوه‌كان . . . هتد .
47-زمانه‌وانی
فه‌لسه‌فی: Philosophical Linguistics
له زمان
ده‌كۆلێته‌وه له روانگه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه .واته
لێكۆلینه‌وه‌ی یاساكان و واتاكانی زمان له رووی
فه‌لسه‌فییه‌وه ده‌كات.
48-زمانه‌وانی
ڕامیاری: Political Linguistics
له سالی 1975
زمانه‌وان بل . ج . ڤ . د
Bell.J.V.D ئه‌م زاراوه‌یه‌ی
به‌رانبه‌ر به كاریگه‌ری ڕامیاری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمان
یان زمانێكی دیاریكراو له كۆمه‌ڵگایه‌كی فره زمانی
به‌كارهێنا و. به‌و لقه لێكۆڵینه‌وانه ده‌وترێ زمانه‌وانی
رامیاری .
49-زمانه‌وانی
پراكتیزه‌یی: Practical Linguistics
له سالی 1925
زمانه‌وان ( كۆلیتز . ه Collitz.H
) ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێنا بۆ
ئاماژه‌كردن به‌زانستی زمانه‌وانی كاره‌كی( بڕوانه (1)
زمانه‌وانی كاره‌كی ) .
50-زمانه‌وانی
پراگماتیكی: Pragma Linguistics
زاراوه‌یه‌كه
بۆ ئاماژه‌دان به لێكۆڵینه‌وه‌كانی زمان له ڕوانگه‌ی توانایی
ڕۆنانی زمانێك به‌كارده‌هێنرێت ، ئه‌م زاراوه‌یه جیاوازه له
زاراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پراگماتیكی
Pragmatic Studies كه له
مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی زمان له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و
هه‌ڵوێسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كاردێت . ئه‌وه‌ی كه
ناسراوه به Socio pragmatics
واته پراگماتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی
.
ده‌توانین
بڵێن مه‌به‌ست له پراگماتیك لێكۆڵینه‌وه‌یه له به‌كارهێنانی
زمان له كاتێكدا زاراوه‌ی ((سینتاكس)) ڕسته‌سازی بۆ
لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وشه‌كان واته
وشه‌كانی ڕسته به‌كارده‌هێنرێت . هه‌روه‌ها واتاسازی
Semantics بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی واتا
به‌كاردێت . ده‌توانین بڵێن زاراوه‌ی پراگماتیك تایبه‌ته به
لێكۆڵینه‌وه‌كانی زمان له ڕوانگه‌ی ئه‌ركی یه‌وه ، به
واتایه‌كی تر لێكدانه‌وه‌ی ڕۆنانه‌كانی زمانی له ڕێگای
ئاماژه‌كردن به هۆكاره‌كانی نا زمانی ئه‌و چوار چێوانه‌ی كه
گوتنه‌كه‌ی تیدا به‌كار هاتووه . پێویسته جیاوازی له نێوان
واتاسازی Semantics
كه له واتا ده‌كۆڵێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی
گوێ به چوارچێوه بدات واته ئه‌و واتایه‌ی كه له
فه‌رهه‌نگدایه نه‌ك ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌كارهێناندا
ده‌ست ده‌كه‌وێت ، پراگماتیك
Pragmatics له
په‌یوه‌ندیه‌كانینێوان زمان وئه‌و ژینگه‌و چوار چێوه‌یه
ده‌كۆلێته‌وه كه پێویسته بۆ تێگه‌یشتنی زمانه گۆكراوه‌كه
واته گوتنه‌كه.. یه‌كه‌م كه‌س كه زاراوه‌ی پراگماتیكی
به‌كارهێنا چارلس موریس ( Charles
Morris ) بوو كه ده‌یویست هیلی
به‌رین وپان بۆ شێوه گشتی یه‌كانی زانستی هێما و نیشانه‌كان
Semiotics , Signs دابنێ . له
بواری هێماكاندا مۆریس جیاوازی له نێوان سێ لق له
لێكۆڵینه‌وه‌كاندا كرد .
1-
لێكۆڵینه‌وه له سیسته‌مه‌كانی
زمان Syntactics
یان سینتاكس Syntax
كه تایبه‌ته به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی
كه په‌یوه‌ندی ڕوخساری نێوان هێماكان به دیار ده‌خات
.
2-واتا سازی
Semantics كه لێكۆڵینه‌وه‌یه له
په‌یوه‌ندی نێوان هێماكان و ئه‌و شتانه‌ی كه هێماكانی به‌سه‌ر
پیاده ده‌كرێ . واته ( واتاكان ، ناو لێنراوه‌كان یان
مه‌به‌ستی وشه‌كان )
3-پراگماتیك
Pragmatics كه بریتی یه له‌و
لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له نێوان هێماكان و لێكدانه‌وه‌ی هێماكان
ده‌كرێت بروانه ( Chales
W.Morris,,Foundation of the theory of signs . 1938)
51-زانستی
به‌ر له زمانه‌وانی: Pre Linguistics
مه‌به‌ست له
یه‌كه‌م ئاسته له زانستی زمان كه تایبه‌ته به ده‌نگه‌كان
و ( تریجر ) وای بۆ ده‌چێت كه ده‌نگسازی یه و زانستی ده‌نگی
فیزیكی یه acoustics .
ئه‌م لقه گرنگی به‌و لێكۆڵینه‌وانه
ده‌دات كه له سه‌ر جه‌سته و بایۆلۆژی مرۆڤ ده‌كرێت به
تایبه‌تی له‌و ڕوانگانه‌وه كه زانیاری تایبه‌ت به خۆیان ڕێك
ده‌خه‌ن له‌سه‌ر شێوه‌ی سیسته‌می زانیاری كه زمانه‌وان سودیان
لێ وه‌رده‌گرێت ، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه زانستی به‌ر له
زمانه‌وانی ئه‌م به‌شانه ده‌گرێته‌وه
:-
1-فسیۆلۆژیای
گوتن
2-ده‌نگه‌كانی
زمان به‌و پێ یه‌ی كه هه‌رایه ( صوصا‌و) به‌لای ( تریحبر و
هیل )
3-به‌پێ ی بۆ
چوونی ( تریحبر ) رووداوه‌كانی له‌ش و بایۆلۆژی ( واته
زمانه‌وانی بیستن و دركاندن)
ڕێك و پێكه
چونكه بنه‌مای زمانه‌وانی بچووك یان ته‌سك
Micro Linguistics بنیات ده‌نێت له
سیسته‌مێكی گه‌وره‌تر كه تایبه‌ته به زمانه‌وانی
فراوانكراو یان به‌رین Macro
Linguistics
52-زمانه‌وانی
گریمانه‌یی/ پێوه‌ری: Prescriptive
Linguistics
زانستێكه
بایه‌خ به وه‌سف كردنی زمان وه‌ك كه پێویسته ده‌دات ، نه‌ك
وه‌ك خۆی كه هه‌یه .
53-زمانه‌وانی
به‌رنامه‌یی: Procedural Linguistics
لقێكه له
زمانه‌وانی كه بایه‌خ به ڕێگاكانی توێژینه‌وه له زانستی
زمان دا ده‌دات.
54-زمانه‌وانی
پاراو: Pure Linguistics
ئه‌و لقه‌یه
له زمانه‌وانی كه له خودی زمان ده‌كۆڵێته‌وه بێ
ئاماژه‌كردن به مێژووی زمان یان مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی
یه‌كه‌كان و ڕۆنانی زمانه‌كه .
55-زمانه‌وانی
چه‌ندی/ماتماتیكی: Quantitive
Linguistics
ئه‌و لقه‌ی
زمانه‌وانی یه كه له زمان ده‌كۆڵێته‌وه به پشت به‌ستن به
هۆكاره‌كانی ژمێریاری ، واته شێوازه‌كانی بیركاری له
لێكۆڵینه‌وه‌كانی زماندا به‌كار ده‌هێنێت
.
56-زمانه‌وانی
شوێنی: Spatial Linguistics
ئه‌و لقه‌یه
كه له ڕێژه‌كانی وه‌سفی وه‌ك ئه‌و ڕێژانه‌ی كه له
ئه‌تله‌سی زمانی‌دا به‌دی ده‌كرێت ده‌كۆڵێته‌وه به‌مه‌به‌ستی
گه‌یشتن به رووداوه‌كانی رابردوو . ئه‌تله‌سی زمانی یان
وێنه‌دار ئه‌و نه‌خشانه ده‌گرێته‌خۆ كه ناوچه جوگرافیه‌كان
و سیما زمانیه‌كانی ئه‌و ناوچه جوگرافیانه‌ی تێدایه ، به
تایبه‌تی سیمای زمانی له ڕووی ڕسته‌سازی و وشه‌سازی و ئه‌و
یه‌كه تایبه‌تیانه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی پێ ده‌ناسرێت یان دیاری
ده‌كرێت یان جۆری گۆ كردنی ده‌نگه‌كان له ناوچه‌كه دا دیار
ده‌خات ، سه‌ره‌رای ئه‌و نه‌خشه و خشتانه‌ی كه بۆدابه‌شبوونی
دیالێكته‌كان داده‌نرێت به‌پێ جوگرافیای ناوچه‌كه دیاری
ده‌كات .
57-زمانه‌وانی
په‌سنی (وه‌سفی ئێستایی): Staic
Linguistics
ئه‌و
زانسته‌یه كه له زمان ده‌كۆڵێته‌وه له كات و شوێنی
دیاریكراودا . هه‌روه‌ها ناسراوه به سایكرۆنی
Synchronic
Linguistics یان به
Descriptive Linguistics هه‌ر ئه‌و
زاراوه‌شه كه فردینان دی سۆسێر بۆ زمانه‌وانی وه‌سفی به‌كاری
هێناوه .
58-زمانه‌وانی
ئاماری: Statistical
ئه‌و
زانسته‌یه كه شێوازی ئاماری به‌كار ده‌هێنێت له
لێكۆڵینه‌وه‌كانی زماندا . واته به ئامار دێتاكان ده‌خاته
روو و شیان ده‌كاته‌وه .
59-زمانه‌وانی
دێرین یان مێژوویی: Historical
linguistics
ئه‌م لقه له
لێكۆڵینه‌وه‌كانی زمانی‌دا خۆی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌شه‌ی
ده‌نگی و ڕێزمانی و واتایی و گوته‌یی زمانێكی دیاریكراو له
درێژایی مێژوویی ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه به‌سه‌ر زمانه‌كه‌دا
هاتووه ده‌كات . زمانه‌وانی دێرین لقێكه له زمانه‌وانی گشتی
كه باس له گۆڕانكاریه‌كان ده‌كات كه‌به‌سه‌ر زمانێك دا
هاتووه به درێژایی ڕۆژگار ، هه‌روه‌ها به‌دوای په‌یوه‌ندی
نێوان زمانه كان و خێزانه زمانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت . كه كام
زمان سه‌ر به‌كام خێزانه زمانه ، زمانه‌وانه‌كان له‌سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م دا كه به سه‌ده‌ی زمانه‌وانی به‌راوردكاری یان
فیلۆلۆژی ناسراوه خۆیان خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی سیما
تایبه‌تیه‌كانی زمانێكی دیاری كرا‌و ده‌كرد نه‌ك بۆ
به‌دیارخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و زمانانه به‌ڵكو بۆ
ده‌رخستنی ئه‌و بارانه‌ی كه ئه‌و زمانه‌ی تێدایه ، یان
كارده‌كات. هه‌رچه‌نده ده‌زانین كه لێكۆڵینه‌وه‌كان واته
مێژوویی و وه‌سفی شان به‌شانی یه‌كتر ده‌ڕۆیشتن به‌ڵام هه‌ندێ
به‌ڵگه هه‌ن كه باسی هه‌ندێ له زمانه‌كان له سه‌رده‌مێكی
دیاریكراودا ده‌كه‌ن كه لێكۆڵینه‌وه‌كان مێژوویین وه‌كو
لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رده‌می داروین كه به‌زۆری مێژوویی بوون ،
یان كاتێ سه‌یری زمانه‌وانی ده‌كه‌ین له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا
ده‌ڵێین زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان وه‌سفین. لێكۆڵینه‌وه‌كانی
مێژوویی چه‌ند زاراوه‌یه‌كیان بۆ به‌كار هاتووه له وانه
دایكرۆنی و داینامیك و ئیڤولۆشنه‌ری ... هتد.Evolutionary
linguistics, Dynamic linguistics, Diachronic linguistics
بڕوانه ژماره ( 6 ) زمانه‌وانی
دایكڕۆنی.
69-زمانه‌وانی
جێرمانی: Germanic Linguistics
ئه‌م
زاراوه‌ه‌یه بۆ وه‌سف كردنی زمانه‌كانی جێرمانی
به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و هۆڵه‌ندی و سویدی
و ...هتد. زمانه جێرمانیه‌كان كۆمه‌ڵه زمانێكن سه‌ر
به‌خێزانه‌كانی هیندۆ ئه‌وروپین له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و
باكوری ڕۆژئاوای و ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا بڵاو بوونه‌ته‌وه .
ده‌كرێ ئه‌و زمانانه بۆ سێ كۆمه‌ڵه‌ی جیاواز دابه‌ش بكرێن
.
1-لقی
ڕۆژهه‌ڵات كه زمانی قوتی ده‌گرێته‌وه
.
2-لقی ڕۆژئاوا
كه زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی و هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی ناوه‌ڕاست
ده‌گرێته‌وه .
3-
لقی باكور كه زمانه‌كانی
ئایسله‌ندی و نه‌رویجی و سویدی و دانیماركی ده‌گرێته‌وه
.
70-زانستی
زمانی سامی و حامی: Semitic
Linguistics - Hamito
ئه‌م
زاراوه‌یه گشتی یه‌و بۆ وه‌سف كردنی سه‌رجه‌م زمانه‌كانی حامی
و سامی وه‌ك هاوسا و عه‌ره‌بی و عیبڕی ... هتد به‌كاردێت .
هه‌ندێ زمانه‌وانی تر زاراوه‌ی
Asiatic Linguistics-Afro ی بۆ
به‌كار ده‌هێنن له راستیدا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئه‌م
كۆمه‌له زمانه خێزانێكی زمانی كۆیان ده‌كاته‌وه كه له‌ماكس
موله‌ری ئه‌لمانی له پۆلین كردنه‌كه‌یدا بۆ زمان ناوی ناوه
به خێزانی زمانه‌كانی سامی و حامی.
71-زمانه‌وانی
هیندۆئه‌وروپی : European
Linguistics-Indo
ئه‌و زانسته
له زمانه‌كانی هیندۆئه‌وروپی ده‌كۆڵێته‌وه , ئه‌و زمانانه‌ش
له ئه‌وروپا و ئێران و هیند به‌كارده‌هێنرێن . ئه‌و كۆمه‌ڵه
زمانه دابه‌شده‌بێت بۆ زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و زمانه
ڕۆژئاواییه‌كان سه‌ره‌ڕای زمانی حیسی . زمانه ڕۆژئاواییه‌كان
ده‌بنه چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌وانه كلتی و جێرمانی و
ئیتالیقی و هیلینی , زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانیش دابه‌ش ده‌بن
بۆ كۆمه‌ڵه‌ی به‌لتیقی و سلاڤی و توخاری و ئه‌لبان و ئه‌رمه‌نی
و هیندۆئێرانی . كه زمانه‌كانی كه‌لتی و ئێرله‌ندی یه
نموونه‌یان , هه‌روه‌ها له جێرمانییه‌كان ئه‌ڵمانی و نه‌رویجی
و سویدی و هۆڵه‌ندی و ئینگلیزییه , هه‌روه‌ها نمونه‌ی
ئیتالیقی لاتینی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانی و ئیتالی یه ,و
نمونه‌ی زمانه‌كانی هیلینی یۆنانی نوێ یه , نمونه‌ی به‌لتیقی
سلاڤی و ڕوسی و پۆله‌ندی و بولغاری یه , له زمانه
هیندۆئێرانییه‌كان , زمانه‌كانی به‌نغالی و ئه‌ڤغانی و فارسی و
كوردییه . شایه‌نی تێبینی یه ئه‌م كۆمه‌ڵه زمانه‌ی كه به
ناوی هیندۆئه‌وروپی ناسراون له هه‌مان كاتدا به زمانه‌كانی
ئاری ده‌ناسرێن Aryan Linguistics .
ده‌توانین بڵێین زمانه‌وانی
هیندۆئه‌وروپی تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه‌كانی مێژووی
به‌راوردكاری كه له لایه‌نی لێكچوی نێوان ئه‌و زمانانه
ده‌كۆڵێته‌وه به تایبه‌تی له ئاسته‌كانی ده‌نگسازی و
وشه‌سازی و ڕسته‌سازیدا بۆ ده‌ست نیشانكردنی ڕێژه‌ی لێكچوون و
ڕه‌چه‌ڵه‌كیان .
|