|
لادان و جۆره‌كانی له شیعری نوێی كوردیدا
هه‌ندێ له شیعره‌كانی (نه‌جات
ئه‌سپینداره‌یی) وه‌كو نمونه
ئیدریس عه‌بدوڵڵا- مامۆستا له زانكۆی
سه‌لاحه‌دین
پێشه‌كی
شیعری نوێی
كوردی كه زیاتر له شه‌پۆلێكی هه‌یه‌و به زیاتر له سیما‌و
شێوازێك ده‌ناسرێته‌وه، وای لێهاتووه ببێته ماده‌یێكی باش
بۆ لێكۆلینه‌وه...
لێكۆلینه‌وه
شێوازگه‌رییه‌كان له ڕۆژی ئه‌مڕۆمان واقیعێكی دیكه‌یان له
ئاقاری لێكۆلینه‌وه ئه‌ده‌بی و زمانییه‌كاندا هێناوه‌ته پێش،
كه به شێوه‌یێكی گشتی شێواز واته لادان و لادان واته
شێوازی تایبه‌ت...
(نه‌جات
ئه‌سپینداره‌یی)ش یه‌كێكه له شاعیرانی نوێی هه‌ولێر،
ساڵانێكه شیعره‌كانی له گۆڤار و ڕۆژناكاندا بڵاِۆمانسیانه‌ی
(گورگنامه)ی بڵاوكرده‌وه...
له‌به‌ر
هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌روو: له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا تیشك
ده‌خه‌ینه سه‌ر دوو جۆری لادان و نمونه بۆ ئه‌م دوو جۆره‌ی
لادان له شیعره‌كانی ئه‌سپینداری وه‌كو مۆده‌یێكی شیعری نوێی
كوردی وه‌رده‌گرین، به ئومێدی سوود گه‌یاندنی.
پێناسه
له ساده‌ترین
پێناسه‌یدا مه‌به‌ست له لادان، لادانی قسه‌كه‌ر (نێره‌ر)ه،
له باری ئاسایی ئاخاوتن و درووستكردنی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و
ده‌ربڕین و ڕسته‌كانی به شێوازێكی دیكه‌ی تایبه‌ت و جیا له
بنه‌ماكانی ئاخاوتنی ئاسایی.
جۆره‌كانی
لادان
به
به‌رچاوگرتنی ئه‌و شوێنه‌ی له ده‌قدا لادانی تیا
ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وا لادان به هه‌موو پێكهاته‌ی ده‌قه‌كه‌دا
درێژده‌بێته‌وه‌و له هه‌ر شوێن و ڕسته‌و په‌ره‌گرافێكدا ده‌شێ
لادانێك، یان دووان و سیان و زیاتریش ده‌ربكه‌ون، بۆیه
شێوازگه‌ران گوتوویانه ئه‌م هۆیه‌ی درێژبوونه‌وه‌ی لادان به
هه‌موو به‌شه‌كانی ده‌قدا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دوو جۆری لادان
زه‌قببێته‌وه، بریتینه له:
1ـ لادانی
ئیستیبدالی (اڵانزیاح اڵاستبدالی)
2ـ لادانی
ته‌ركیبی (اڵانزیاح التركیبی)
یه‌كه‌م:
لادانی ئیستیبدالی (اڵانزیاح اڵاستبدالی)
لێره‌دا
لادانه‌كه په‌یوه‌نددار ده‌بێت به جه‌وهه‌ری ماده
زمانییه‌كه و (كۆهن) به (اڵانزیاح اڵاستبدالی) ناوی
ناوناوه.. خواستن (استعاره) كۆڵه‌گه‌ی ئه‌م جۆره
لادانه‌یه، كه مه‌به‌ستمان له خواستن، ئه‌و خواستنه‌یه،
كه له تاكه وشه‌دا كورتده‌بێته‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان وشه
خوستراو و وشه بۆ خواستراوه‌كه په‌یوه‌ندی لێكچوونه.. یان
به واتایێكی تر: خواستن بریتییه له گوازتنه‌وه‌ی ناوی شتێك
بۆ شتێكی دیكه.. بۆ نمونه:
ـ گوڵه‌كه
پێكه‌نی.
(گوڵ) ئه‌و
ڕووه‌كه‌یه، كه پاكی و بۆنخۆشی و هێمنی و چه‌ندین سیفاتی
جوان له بێجگه‌ی خۆی جیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هۆكاره‌كانی
پێكه‌نین و گریان تایبه‌ت به گوڵ نین و ناشێت گوڵێك له
گوڵه‌كان بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و له هه‌ر بارێكدا، پێبكه‌نێت، یان
بگریێت.. (پێكه‌نین)یش هۆكارێكی گوزارشتكه‌ره له باری
ئاسایی‌دا بۆ خۆشی و له باری نائاساییشدا له داخ و غه‌میش
هه‌ندێ جار به‌كارده‌هێنرێت، بكه‌ره‌كه‌ی مرۆڤه‌و بێجگه‌ی
مرۆـڤ شتێكی دیكه هه‌مان ئه‌و هۆكاره‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی مرۆڤی
نییه‌و ناتوانێ سوودی لێوه‌رگرێ. ئه‌وه وامان لێده‌كات، كه
ڕسته‌یێكی وه‌ها ببینین، بڵێین: نابێت، ئه‌و (گوڵ)ه (گوڵ)ی
درووست بێت، چونكه وه‌كو گوتمان پێكه‌نین سیفه‌تی مرۆڤه‌و گوڵ
ناشێت پێبكه‌نێت، كه‌واشبێت: ئه‌م (گوڵ)ه‌ی ئێره به واتا
(مرۆڤ)ێك هاتووه، كه بۆ گوزارشتكردن له ناخی خۆی
پێكه‌نیوه، به‌ڵام له‌به‌ر یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
لێكچووی نێوان (مرۆڤ) كه بكه‌ری درووسته له‌گه‌ڵ (گوڵ)، كه
بكه‌ری خواستراوه، (گوڵ) له بڕی (مرۆـ)ه‌كه ڕۆڵی بینیوه.
(خواستن)
شێوازێكی هێنده گرنگ درووست ده‌كات، له زوودا ئه‌ڕستۆ
گوتوویه‌تی: (له ڕاستیدا گرنگترین و جوانترین شێواز، شێوازی
خواستنه، ئه‌مه شتێكه ئاده‌میزاد ناكرێ له بێجگه‌ی خۆی
وه‌ربگرێ، بۆیه هێمایێكی گه‌وره‌ی داهێنانه له
درووستكه‌ره‌كه‌ی، نیشانه‌ی لێهاتوویی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی)..
(كۆهن)یش هێنده گرنگی به خواستن ده‌دات، شیعرییه‌ت هه‌مووی
له‌و لادانه كورتده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: (سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی
هه‌موو شیعرێك خوازه‌ی خوازه‌كانه، كه خواستنه).. بۆیه
به‌لای (كۆهن)ه‌وه: وێنه‌ی شیعری واته خواستن.
هه‌رچی
ڕه‌خنه گری ڕه‌خنه‌ی نوێی ئه‌وروپی ڕیتشاردز (1893ـ 1979ز)ی
خاوه‌نی كتێبی (فه‌لسه‌فه‌ی به‌لاغه)شه، گرنگی زۆر تایبه‌ت
به شێوازی خواستن ده‌دات و ده‌ڵێت: هه‌ر له كۆندا وا
ته‌ماشای خواستن كراوه، كه ئه‌م شێوازه واته: یاریكردن به
وشه‌كان، منیش به‌لامه‌وه وایه: خواستن جوانی و
ڕازاندنه‌وه‌و هێزێكی دیكه‌ی زیاتر به وشه له باری
به‌كارهێنانی ئاسایی خۆی ده‌دات.
ئه‌م نمونه
خواستنه‌ی سه‌روو، به (خواستنی ئاشكرا) ده‌ناسرێت، به‌ڵام
جۆرێكی دیكه‌ی خواستن (خواستنی دركاو)ه، كه ئه‌ویش به
شێوه‌یێكی دیكه به‌رهه‌م دێت.. بۆ نمونه:
ـ قووڵایی
سینه‌م گۆڕستانێكه
ته‌رمی
هه‌زاران خه‌ونی تێدایه... گورگنامه
له دوا
له‌ته دێڕی ئه‌م چوارینه‌دا وشه‌ی (ته‌رم) دراوه‌ته پاڵ
(خه‌ون)، كه ئه‌مه‌ش خواستنی دركاوی به‌رهه‌مهێناوه، چونكه
له باری درووستدا (ته‌رم) بۆ ئاده‌میزاد به‌كاردێ نه‌ك بۆ
خه‌ون، به‌ڵام لێره‌دا خواستن به جیا له شێوازی خواستنی
ئاشكرا به‌رهه‌مهاتووه.
ئاشكرایه
خواستن له‌سه‌ر بنه‌مای (لێكچوواندن) به‌رهه‌م دێت،
(لێكچوواندن) دوو بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌كیی هه‌یه، یه‌كیان
(لێیچوو)ه‌و ئه‌وی دیكه‌یان (له‌وچوو)ه، ئه‌گه‌ر هات و
هه‌ریه‌كه‌یان لابران، ئه‌وا (لێكچوواندن)ه‌كه له‌بارده‌چێت و
خواستن به‌رهه‌م دێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ئه‌گه‌ر هات و
له نمونه‌یێكدا (لێیچوو) نه‌مابوو، ئه‌وا ئه‌و خواستنه‌ی
به‌رهه‌م دێت، به لای ڕه‌وانبێژانه‌وه به (خواستنی ئاشكرا)
داده‌نرێت، وه‌كو به‌كارهێنانی (گورگ) له بڕی (كه‌سێكی گورگ
سروشت) و به‌كارهێنانی (شێر) له بڕی (كه‌سێكی وه‌كو شێر ئازا)
و به‌كارهێنانی (گوڵ) له بڕی (منداڵ) و به‌م شێوه‌یه.. بۆ
نمونه له ڕسته‌ی: (گوڵه‌كه هات)دا، (گوڵه‌كه) خواستراوه‌و
(منداڵێكی پاكی وه‌كو گوڵ) بۆخواستراوه، له بنجدا ڕسته‌كه
وه‌ها بووه: (منداڵێكی وه‌كو گوڵ هات).. (منداڵ) لێیچوو
بووه، (گوڵ) له‌وچوو بووه، كه ئه‌م ڕسته‌یه‌ی له‌سه‌ر
بنه‌مای لێكچوواندنه كورتكراوه‌ته‌وه، منداڵه‌كه كه
لێیچووه، ده‌بینین لابراوه‌و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه
(گوڵ)ه‌كه‌یه كه (له‌وچوو)ه، ئه‌و خواستنه‌ش خواستنێكی
ئاشكرایه، به‌ڵام جاری دیكه هه‌یه، (له‌وچوو) لاده‌برێت، بۆ
نمونه له‌و نمونه‌ی سه‌روو : (قووڵایی سینه‌م گۆڕستانێكی
ته‌رمی هه‌زاران خه‌ونی تێدایه).. له بنجدا ئه‌م ڕسته‌یه
وه‌ها بووه: (قوڵایی سینه‌م وه‌كو گۆڕستانێكه، كه هه‌زاران
خه‌ون وه‌كو مرۆڤی بێ‌ناز كوژراون و ته‌رمه‌كانیان له ناویدا
نێژراوه).. خه‌ون (لێیچوو)ه، مرۆڤی بێ‌ناز (له‌وچوو)ه، كه
ئه‌م ڕسته‌یه كورتكراوه‌ته‌وه‌و لێكچوواندنه‌كه‌ی تێكدراوه،
خواستن درووستبووه، به‌ڵام خواستنێكی دركاو، نه‌ك ئاشكرا،
چونكه له بڕی ئه‌وه‌ی (لێیچوو) لابرابێ، (له‌وچوو) لابراوه،
له‌و باره‌شدا په‌یوه‌ستێك له (له‌وچوو) ده‌درێته پاڵ
(لێیچوو)، كه ئه‌وه‌یه ده‌بینین (ته‌رم) كه په‌یوه‌سته به
(مرۆڤی بێ‌ناز) و (مرۆڤی بێ‌ناز) له‌وچووه، له (مرۆڤی بێ ناز)
وه‌رگیراوه‌و دراوه‌ته (لێیچوو)، كه (خه‌ون)ه، به‌وه‌ش
جۆرێكی دیكه‌ی خواستن به‌رهه‌م هاتووه، كه ئه‌ویش (خواستنی
دركاو)ه.
خواستن دیاره
كێشه‌ی هه‌ندێ له حه‌داسییه‌كان و شیعری نوێ له‌وه‌دایه،
كه په‌یوه‌ندی له نێوان خواستراو و بۆخواستراوه‌كانیان
نابه‌نه‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندی لێكچوونی نێوان هه‌ردوو وشه‌ی
خواستراوو بۆخواستراوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی، كه زمان خۆی
گوزارشتكه‌ره‌و پێویسته خوێنه‌ر ته‌ئویلی خۆی بۆ وشه‌و
ده‌ربڕین و ڕسته‌و په‌ره‌گرافه‌كان هه‌بێت، ڕه‌خنه‌ی نوێی
ئه‌وروپیش و هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گرانی ڕۆژهه‌ڵاتیش، كه به
ڕێبازی حه‌داسی له داهێنانی ئه‌ده‌بیدا كارتێكراوبوون،
خه‌ڵكیان بۆ ئه‌و ته‌ئویله بانگ‌كرد، به‌و پێیه‌ی ده‌ق
به‌رهه‌مێكی كراوه‌یه‌و ده‌شێ به پێی بۆچوون و تێگه‌یشتنی
خوێنه‌ر واتای لێكجیا بۆ ده‌قه‌كه درووست بێت، كه ئه‌مه‌ش
حاڵه‌تێكی له نیگه‌رانی و له ده‌ستچوونی چێژی ئه‌ده‌بی لای
خوێنه‌رانی ئه‌ده‌ب و شیعر به تایبه‌ت درووستكرد و دابڕانێكی
جه‌رگبڕی له نێوان شیعر و خوێنه‌رانی هێنایه ئارا، (كۆهن)
ئه‌وه‌ی به لادانێكی زه‌حمه‌ت و ترسناك و ئیحراجكه‌ر وه‌سف
كرد. ئه‌و باره‌ش له‌ولاوه فشارێكی جه‌ماوه‌ری بۆسه‌ر شاعیران
درووستكرده‌وه‌و وایلێكردن جارێكی تر په‌نا ببه‌نه‌وه بۆ
لادانه ئیستیبدالیه‌كان و به شێوه‌یێكی فراوانتر په‌نا
ببه‌نه به‌ر شێوازی خواستن، نه‌جات شه‌سپینداره‌یی له
شیعره‌كانی و به تایبه‌ت له گورگنامه‌یدا، وه‌كو به‌رهه‌مێكی
نوێ كاری زۆری له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه‌و ئه‌گه‌ر له هه‌ر
سێسه‌د و چه‌ند چوارینی ناوی گورگی هێنابێ و ناوی چه‌ندین
گیاندار و ئاژه‌ڵ و شتی دیكه‌ی هێنابێ، زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی
بۆ واتای خواستراو به‌كارهێناوه‌و خوێنه‌ر زۆرجار به ئاسانی
ده‌توانێت په‌یوه‌ندی نێوان خواستراو و بۆخواستراوه‌كان
بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش وێنه‌كانی ڕوونتر و واتاكانی كاریگه‌رتر
و جوانتر و شێوازه‌كه‌ی خۆشتر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی فراوانتر
ده‌كات.
چه‌ند
نمونه‌یێكی (خواستن) له شیعره‌كانی ئه‌سپینداره‌یی
خواستن وه‌كو
گرنگترین شێوازه‌كانی بوواری ڕوونبێژی له به‌لاغه‌دا، گرنگی
تایبه‌تی پێدراوه، شێوازگه‌رانیش ئه‌وانه‌ی له باره‌ی
(لادان)ه‌وه شتێكیان نووسیوه، تیشكیان خستۆته سه‌ر و لێی بێ
خه‌به‌ر نینه.. له‌م به‌شه‌دا چه‌ند نمونه‌یێكی خواستن
ده‌خه‌ینه به‌ر باس و شییان ده‌كه‌ینه‌وه:
ـ له جیاتی
به‌فر گوناه ده‌بارێ
به بارستایی
گه‌ڵای داره‌وه... گورگنامه، لا 126.
(بارین)
تایبه‌ته بۆ (باران)، له باران وه‌رگیراوه‌و دراوه به
(گوناه)، ئه‌مه‌ش (خواستنی دركاو)ه‌و لادانه له باری ئاسایی
ئاخاوتن.
ـ شه‌وان له
خه‌وما شه‌پۆلی خه‌یاڵ
ده‌مبا بۆ
لێوار كه‌ناری یادێ
هه‌ستم
ڕاده‌گرم له ده‌نگی گورگ
زۆر به
په‌رۆشم هه‌تا ڕۆژ دادێ... گورگنامه، لا 126.
(شه‌پۆل)
تایبه‌ته به (ده‌ریا)و دراوه به (خه‌یال)، ئه‌مه‌ش
(خواستنی دركاو)ه‌و لادانه له باری ئاسایی ئاخاوتن.
(كه‌نار)یش
دیسانه‌وه تایبه‌ته به (ده‌ریا)، كه‌چی دراوه به (یاد)،
ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه (خواستنی دركاو)ه‌و لادانه له باری
ئاسایی ئاخاوتن.
ـ له‌سه‌ر
كڵاوی كه‌ژێك دانیشتووم
با شه‌پۆل
ده‌دا له ته‌لی هه‌ستم
چه‌ن له
ڕه‌شه‌باو زریان بێزارم
به لووره‌ی
گورگیش سه‌د هێنده په‌ستم... گورگنامه، لا 114.
(كڵاو) ه‌ی
مرۆڤه‌و دراوه به (كه‌ژ)، ئه‌مه‌ش (خواستنی دركاو)ه‌و
لادانه له باری ئاسایی ئاخاوتن.
(شه‌پۆل)
تایبه‌ته به (ده‌ریا)و دراوه به (با)، ئه‌مه‌ش (خواستنی
دركاو)ه‌و لادانه له باری ئاسایی ئاخاوتن.
دووه‌م:
لادانی ته‌ركیبی (اڵانزیاح التركیبی)
لێره‌دا
لادانه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه به ته‌ركیبی لادانه
ئیستیبدالییه‌كه له‌گه‌ڵ وشه‌و به‌شه ئاخاوتنه هاوسێكانی
له‌و سییاقه‌ی تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و سییاقه ده‌شێ
كورت، یانیش درێژببێته‌وه.
ئه‌مجۆره
لادانه ئه‌و كاته ڕووده‌دات، كه به شێوه‌یێكی جیا له
ئاخاوتنی ئاسایی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و ڕسته‌كانی ده‌قه
ئه‌ده‌بییه‌كه درووستده‌كرێن و پێكه‌وه ده‌لكێنرێن، كه
ئاشكرایه له كۆندا له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بووه گوتوویانه
زمانی ده‌قی ئه‌ده‌بی له زمانی ئاخاوتنی ئاسایی و په‌خشانی
زانستی جیاوازه.. ئه‌وه‌تا له كاتێكدا زمانی ئاخاوتنی ئاسایی
و زمانی په‌خشانی زانستی له گه‌لێ به‌های جه‌مالی خاڵی
ده‌بن، زمانی ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌م شێوه‌یه نابێ و زۆربه‌ی
ده‌ربڕین و ڕسته‌و ته‌نانه‌ت وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كانیشی
به‌هایێكی جه‌مالی بۆ خۆیان درووستده‌كه‌ن و به شێواز و
چێژێكی جیا ده‌كه‌ونه به‌ر چاو.. جا ئه‌دیبی داهێنه‌ر به‌وه
ده‌ناسرێته‌وه، كه تا چه‌ند توانای لادانی له باو‌و
به‌كارهێنانی زمان وه‌كو هه‌یه‌و درووستكردنی شێوازانی دیكه‌ی
كاریگه‌ر بۆ ده‌قه‌كه‌ی هه‌یه.. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زمانی
ئه‌ده‌ب و به تایبه‌تیش زمانی شیعر هه‌میشه نوێببێته‌وه‌و
خوێنه‌ر چاوه‌ڕوانی زۆرتری لێبكات.. لێره‌دا كێشه‌یێكی كۆن
دێته‌وه بیر، ئه‌ویش كێشه‌ی وشه‌و واتا (فۆڕم و ناوه‌ڕۆك)ه،
كه ئایا گرنگی به كامیان بدرێ و شاعیر به كامیانه‌وه زیاتر
له ئه‌وی دیكه‌یان خه‌ریك بێت، كه ئه‌م كێشه‌یه له وه‌ته‌ی
ئه‌ده‌ب هه‌یه، ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌كانی به‌ر له نووسینیش،
كێشه‌یێكی زیندوو بووه‌و هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌بووه، له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌وه‌ش قوتابخانه‌و ڕێبازی ئه‌ده‌بی ته‌واو لێكجیا
هه‌ر له كۆنه‌وه درووستبووه، هه‌بووه گوتوویه‌تی وشه
گرنگه‌و ده‌بێت شاعیر خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی وشه‌ی نوێ و
ڕازاندنه‌وه‌ی ده‌ربڕینه‌كانی بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و
فه‌لسه‌فه‌یه ڕێبازی (هونه‌ر بۆ هونه‌ر) درووستبووه، هه‌یشه
به پێچه‌وانه‌وه بیری كردۆته‌وه‌و گوتوویه‌تی واتا گرنگتره
له وشه‌و ده‌ربڕین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ڕێبازی (هونه‌ر
بۆ ژیان) درووستبووه.
وه‌كو شتێكی
باو گوتراوه: ئه‌گه‌ر هونه‌ر بۆ ژیان بوو، (ئه‌ده‌ب)یش وه‌كو
یه‌ك له پێنج، یان حه‌وت هونه‌ره جوانه‌كان بۆ ژیان ده‌بێت،
ئه‌گه‌ریش بۆ ژیان بوو، ئه‌وا به زمانی ئاخاوتنی زۆرینه‌و
ئاسایی خه‌ڵكی ده‌نووسرێت، لێره‌شدا لادان كه‌مده‌بێته‌وه‌و
ئاستی هونه‌ری ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌ره‌و نزمی دێت، ئه‌گه‌ریش
هونه‌ر بۆ هونه‌ر بوو، ئه‌وا ڕێژه‌ی لادانه زمانییه‌كان زۆرتر
ده‌بێت و شێوازی جۆراوجۆر درووست ده‌بێت.. به‌ڵام له ڕاستیدا
له هه‌ردوو باردا ئه‌ده‌ب هه‌ر ئه‌ده‌به‌و ده‌قی ئه‌ده‌بی
هه‌ر جودایه له ئاخاوتنی ئاسایی، ته‌نانه‌ت زۆرێكی
ده‌قه‌كانی شیعر و حه‌كایه‌تی میللی و سه‌رزاریشم وه‌رگرتووه‌و
لێمكۆلیونه‌ته‌وه، كه وا باوه ئه‌وان له هه‌ر ده‌قانێكی
دیكه‌ی ئه‌ده‌بی زیاتر له ئاخاوتنی ئاسایی نزیكن، ئینجا بۆم
ده‌ركه‌وتووه تا ڕاده‌ی سفر خاڵی نینه له شێوازانی نوێ و جێ
په‌نجه‌ی داهێنانی خاوه‌نه‌كانیان هه‌ر به سه‌ره‌وه‌یه،
ته‌نانه‌ت ده‌قی وایان هه‌یه، زۆر پڕ به‌لاغه‌تیشه.
له زمانی
كوردیدا شێوازی ئاسایی ئاخاوتن ئه‌وه‌یه، هه‌میشه بكه‌ر به
پێش فرمان بكه‌وێت، به‌ڵام له شێوازی نووسینی ئه‌ده‌بیدا
ئه‌وه مه‌رج نییه هه‌موو جارێك وه‌ها بێت، به‌ڵكو شاعیر، یان
چیرۆكنووس لادان له‌و بنه‌ما سینتاكسییه چه‌سپاوه ده‌كات و
به شێوه‌یێكی دیكه‌ی نوێ ڕسته‌كه‌ی ڕێكده‌خات، كه شوێنی
به‌شه ئاخاوتنه‌كانی بكه‌ر و فرمان گۆڕانیان به‌سه‌ردا
هاتووه‌و وه‌كو خۆیان نه‌ماون.. بۆ نمونه:
دره‌ختی ژینم
زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و
ناگه‌ڕێته‌وه
عومری بابردووم
قولابی گورگ
له پێم گیربووه‌و
له‌بێ هێزیدا
وا بزانن مردووم... گورگنامه، لا 105.
له باری
ئاسایی‌دا ده‌بوو بڵێت: دره‌ختی ژینم زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و عومری
بابردووم ناگه‌ڕێته‌وه.. چونكه (عومری بابردووم) بكه‌ره‌و
(ناگه‌ڕێته‌وه) فرمانه، بكه‌ریش وه‌كو گوتمان: دیاره ده‌بێ
له پێش فرمانه‌وه بێ، به‌ڵام شاعیر زۆرجار وه‌ها ناكه‌ن و
لاده‌ده‌ن، به‌وه‌ش شێوازی ته‌ڕكیبێكی نوێ به‌رهه‌م دێت.
هه‌ندێ
نمونه‌ی لادانی ته‌ركیبی له شیعره‌كانی ئه‌سپینداری و
هۆكاره‌كانیان
1ـ پابه‌ند
بوون به كێش هۆیێكه له‌و هۆیانه‌ی زۆرجار شاعیر ناچار ده‌كات
لادان بكات، واته بۆ ئه‌وه‌ی كێشی هۆنراوه‌كه‌ی جوان بێت و
پارێزگاری لێبكرێت شاعیر له زمانی باو لاده‌دات و وشه‌كان
به‌و ئاقاره‌دا دێنێت، كه كێشی شیعره‌كه‌ی ده‌یخوازێت،
ئه‌مه‌ش له چه‌ند حاڵه‌تێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه، له‌وانه:
أـ زیادكردنی
وشه:
خه‌ڵكی پێم
ده‌ڵێن: تۆ بێ شمشێری
گورگ له‌به‌ر
تۆ جا چۆن ڕاده‌كا؟.. گورگنامه، لا 18.
(جا) له
نیوه‌دێڕی دووه‌م زیاده‌و له باری ئاسایی‌دا زمان پێویستی به
به‌كارهێنانی نییه، چونكه به‌بێ ئه‌و واتا به درووستی و به
ڕوونی ده‌گات، به‌ڵام له‌به‌ر ڕێكبوونی كێشی شیعره‌كه
هاتووه، له به‌لاغه‌دا (حه‌شو)ی پێده‌ڵێن، له‌و جۆره‌یانه
كه زیانی نییه‌و هۆنراوه‌كه‌ش جوان ده‌كات.
ب ـ زیادكردنی
پیت:
ـ دڵ غافل
نابێ له‌و ڕانه مه‌ڕه‌ی
گۆچانێك نییه
گلیان داته‌وه
هه‌میشه بیرم
لای ئه‌و شوانه‌یه
كه له‌گه‌ڵ
گورگا خوێن ده‌خواته‌وه... گورگنامه، لا 19.
له‌گه‌ڵ
ئامرازی په‌یوه‌ندی لێكدراو نییه‌و حاڵه‌تی (له‌گه‌ڵ... دا)ی
نییه، وه‌كو (له....دا) هه‌یه‌تی، به‌ڵام شاعیر بۆ جوانی و
ڕێكی كێشی دێڕه‌كه‌ی پیتی (ا)ی زیاد كردووه‌و له باوی
لاداوه.
ج ـ كه‌مكردنی
پیت:
له
ئه‌شكه‌وتێكا دانیشتووم به دیار
به‌فربارینی
به‌فرانباره‌وه
به‌فر ده‌بارێ
و لوره‌ی گورگ دێ
چۆله‌كه‌ش
دیارنین به‌سه‌ر داره‌وه... گورگنامه، لا 37.
له
ئه‌شكه‌وتێكا درووسته‌كه‌ی (له ئه‌شكه‌وتێكدا)یه‌یه، (د)ی
كۆتایی كورتكراوه‌ته‌وه‌و كراوه به (ا).
ـ نیشتمانی
خۆشه‌ویستم
دایكێكی چه‌ن
میهره‌بانه
پاش مردنیش
ئامێزی خۆی
بۆ لاشه‌م
ده‌كاته لانه
(چه‌ن)
درووسته‌كه‌ی (چه‌ند)ه، له‌ولاشه‌وه ئه‌م دێڕه‌ی یه‌كه‌مه
(پرسیارێكی خوازه‌یی)ه، چونكه له ناوه‌وه‌ی خۆیدا هه‌واڵێكی
هه‌ڵگرتووه، واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه: (نیشتمانی خۆشه‌ویستم
دایكێكی زۆر میهره‌بانه)، ئه‌مه‌ش خه‌به‌ره، به‌ڵام شاعیر
وه‌كو پرسیار خستوویه‌تیه ڕوو، كه پرسیاری درووستیش نییه،
چونكه ئاشكرایه پرسیار وه‌ڵامی ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌م
پرسیاره‌ی ئێره چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ناكات.
ـ ئه‌و
ڕێبوارانه‌ش وه‌ك ئه‌وانی تر
ڕێیان ونبووه
له ته‌مو مژا
له
په‌ناوپێچی ئه‌و ڕێگایه‌دا
ڕه‌نگه
گورگێكیان هاتبێ به گژا... گورگنامه، لا 97.
(له ته‌مو
مژا) درووسته‌كه‌ی (له ته‌مو مژدا)یه، (به گژا)
درووسته‌كه‌ی (به‌گژدا)یه، له هه‌ردوو باردا پیتی (د)
سڕاوه‌ته‌وه‌و كه‌مكراوه‌ته‌وه.
2ـ پاش و پێش
كردن:
أ ـ پێشخستنی
خه‌به‌ر له فرمان:
له‌لام
ببوونه سوپای ئه‌بڕه‌هه
ئه‌و
گورگانه‌ی كه ناگه‌ڕێنه‌وه... گورگنامه، لا 25.
له باری
ئاسایی‌دا خه‌ڵك وه‌ها قسه‌ناكات و دێڕی یه‌كه‌یم وه‌ها
ده‌رده‌بڕێت: (ئه‌و گورگانه‌ی كه ناگه‌ڕێنه‌وه، له‌لام
ببونه سوپای ئه‌بڕه‌هه).. به‌ڵام شاعیر بۆ جوانی ده‌ربڕین و
به‌هێزكردنی واتا و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌به‌ست، ئه‌و پاش
و پێشه‌ی كردووه‌و خه‌به‌ری به پێش بكه‌ره‌كه‌ی خستووه،
به‌مه‌ش شێوازێكی نوێ و جیا له ئاخاوتنی ئاسایی درووستبووه.
ـ له‌نێو
كێڵگه‌كه‌م گوڵه گه‌نم ده‌چێنم
سه‌یر ده‌كه‌م
ئه‌وه‌ی شین بووه زیوانه
درووسته‌كه
ئه‌وه بوو بڵێ: (زیوان شین بووه)، به‌ڵام له‌به‌ر جوانی
ده‌ربڕین، (زیوان)ی بكه‌ری بردۆته به‌شی دواوه‌و (شین بووه)ی
فرمانی هێناوه‌ته به‌شی یه‌كه‌می هه‌واڵه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش
لادانه له یاسای ئاخاوتنی كوردی.
ـ جاران ئه‌تۆ
خۆشه‌ویست بووی
له‌ناخمدا دا
ئه‌گیرسای وه‌كو مۆمێ
درووسته‌كه
ئه‌وه بوو بڵێ: (وه‌كو مۆمێ له‌ناخمدا دا ئه‌گیرسای)، به‌ڵام
له‌به‌ر جوانی ده‌ربڕین، (وه‌كو مۆمی)ی بردۆته به‌شی دواوه‌و
(له ناخمدا دائه‌گیرسای) هێناوه‌ته به‌شی یه‌كه‌می
هه‌واڵه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش لادانه له یاسای ئاخاوتنی كوردی.
ب ـ دواخستنی
به‌شی یه‌كه‌می ناوی ته‌واوكراو:
ـ زۆر له مێژ
بوو من چاوه‌ڕێم ده‌كرد
دارستانی ژین
پێ بگا به‌ری
كه سه‌یری
ده‌كه‌م هه‌ر دره‌ختێكی
گورگێك
نووستووه له‌ژێر سێبه‌ری... گورگنامه، لا 119.
درووست ئه‌وه
بوو بڵێ: به‌ری دارستانی ژین پێ بگا، چونكه (به‌ری دارستانی
ژین) ناوی ته‌واوكراوه، (به‌ر) ته‌واوكراوه، به (دارستان) و
(دارستان)یش ته‌واوكراوه به (ژین)، كه له‌م شێوه
ته‌واوكردنه‌ی ناویش هه‌میشه ده‌بێ ته‌واوكراو له پێش
ته‌واوكه‌ردا بێت، كه‌چی لێره شاعیر ناوی ته‌واوكراوی بردۆته
دواوه‌و ناوی ته‌واوكه‌ری هێناوه‌ته پێش.
ج ـ دواخستنی
ته‌واوكه‌رو پێشخستنی فرمان:
تۆ بۆ یاقووت
و مه‌رجان ده‌گه‌ڕێی
كه له‌ژێر
ده‌ریاو قووڵایی ئاوه
منیش
ده‌گه‌ڕێم بۆ ئه‌و بزه‌یه‌ی
له ده‌می
گورگه‌و لێمان دزراوه... گورگنامه، لا 115.
جێگۆڕین
كراوه، دێڕی دووه‌م ده‌بوو وه‌ها بنووسرێت: (منیش بۆ ئه‌و
بزه‌یه ده‌گه‌ڕێم كه لێمان دزراوه‌و له ده‌می گورگه)،
كه‌چی ته‌واوكه‌ری ڕاسته‌وخۆ، كه (ئه‌و بزه‌یه)یه له
ناوه‌ڕاستی بكه‌ر و فرمان، كه ئه‌مه جێی درووستی خۆیه‌تی
لابراوه، فرمان خراوه‌ته پێشی و ئه‌و دوای فرمانه‌كه
خراوه.
3ـ
درووستكردنی وشه‌ی نوێ:
ڕێچكه‌گه‌لێك
هه‌ن له پاڵ ڕێگادا
گورگ له
سه‌ریان پۆل پۆل وه‌ستاون
ئه‌وانه‌ی
وێڵن به‌و ڕێچكانه‌دا
چاوساغی
خه‌ڵكن به‌ڵام بێچاون... گورگنامه لا 38.
ڕێچكه‌گه‌ل
له باری درووستدا (گه‌لێك ڕێچكه)یه، شاعیر به‌كاری هێناوه،
به‌ڵام ه‌ی خۆی نییه‌و وه‌ریگرتووه.
4ـ لادان له
ڕانه‌بردوو بۆ ڕابردوو:
خۆزگه
ئه‌سپێك و دوو سه‌گم ده‌بوو
سۆراخی سه‌ری
گورگم كردبا
تیراندازێكی
ئه‌وتۆ بوومایه
به تیری
ده‌ستم گورگ مردبا... گورگنامه، لا 102.
له‌م
چوارینه‌دا كه گوتوویه‌تی: (خۆزگه ئه‌سپێك و دوو سه‌گم
ده‌بوو)، له دوای ئه‌وه‌دا درووست وه‌ها بوو بڵێ: (سۆراخی
سه‌ری گورگم پێ ده‌كرد)، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بوو، ئه‌وه‌ی
ده‌كرد، باو وه‌هایه، به‌ڵام له‌وه لایداوه‌و له بارتی له
ڕسته‌ی وه‌ڵامی مه‌رج فرمانی ڕانه‌بردووی (ده‌كرد)ی
به‌كاربێنایه، فرمانی ڕابردووی (كردبا)ی به‌كارهێناوه.
6ـ
كۆكردنه‌وه‌ی دوو شت له یه‌ك شت‌دا.. بۆ نمونه:
مێخی
ڕه‌شماڵان زۆر باش داكوتن
وا پایزێكی پڕ
گه‌رده‌لووله
گورگ و
ڕه‌شه‌با لووره لووریان دێ
شوانیش له
پرخه‌ی خه‌وێكی قووله... گورگنامه، لا 127.
گورگ و
ڕه‌شه‌با لووره لووریان دێ.. لووره لوور بۆ گورگه نه‌ك بۆ
ڕه‌شه‌با، به‌ڵام شاعیر هاتووه ده‌نگی هه‌ردووكیانی له
(لوره لور) كۆكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش لادانه له شێوازی باو.
7ـ تێكدانی
سیستمی درووستكردنی وشه‌ی لێكدراو
ـ پۆپی سلێمان
ته‌شی رێسه
له هه‌وادا
بێن‌و بچن‌و بكه‌ن مه‌له
درووسته‌كه
ئه‌وه بوو بڵێ: (مه‌له بكه‌ن)، كه ئه‌مه فرمانێكی
لێكدراوه‌و له دوو وشه‌ی (مه‌له) و (بكه‌ن) پێكهاتووه‌و
وه‌ها لێكده‌درێت، به‌ڵام له‌به‌ر جوانی ده‌ربڕین، شاعیر
هاتووه پاش و پێشی به ئه‌م دوو به‌شانه‌ی فرمانه‌كه‌ی
كردووه، به‌مه (بكه‌ن مه‌له)ی درووستكردووه، كه ئه‌وه‌ش
لادانه له باسای ئاخاوتنی ئاسایی و درووست.
8ـ پاش خستنی
وێنه‌ی لێكچوو
جاران ژیان
تنۆك تنۆك
خۆشه‌ویستی
دائه‌باران
ئه‌ڤینی
ئه‌پرژانده دڵ
وه‌ك شه‌ونم‌و
نمه‌ی باران
(وه‌ك
شه‌ونم‌و نمه‌ی باران) وێنه‌ی لێكچووه، ده‌بوو بخرێته پێش
(ئه‌ڤینی ئه‌پرژانده دڵ)، واته له باری درووستی ده‌ربڕیندا
ده‌بوو ئه‌م پارچه‌یه وه‌ها بێت:
جاران ژیان
تنۆك تنۆك
خۆشه‌ویستی
دائه‌باران
وه‌ك شه‌ونم‌و
نمه‌ی باران
ئه‌ڤینی
ئه‌پرژانده دڵ
9ـ دواخستنی
ئاوه‌ڵفرمان
جۆگه‌له
خنجیلانه‌كان وه‌ك سریشك
به‌روومه‌تی
كه‌ژاندا دێنه خوار تك تك
(تك تك)
ئاوه‌لفرمانی چۆنییه، له باری دروستدا ده‌بوو شاعیر بڵێ:
جۆگه‌له
خنجیلانه‌كان وه‌ك سریشك
تك تك
به‌روومه‌تی كه‌ژاندا دێنه خوار
به‌ڵام
له‌به‌ر جوانی ده‌ربڕین شاعیر ئه‌م لادانه‌ی كردووه.
ئه‌نجام
له كۆتایی
ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا ده‌گه‌ینه چه‌ند ئه‌نجامێك له‌مانه‌ی
خواره‌وه‌یان كورتده‌كه‌ینه‌وه:
1ـ زمانی
ئه‌ده‌ب واته لادان له زمانی باو و درووستكردنی شێوازانی
دیكه‌ی ده‌ربڕین، كه چه‌ندێتی و چۆنیه‌تییان ده‌كه‌وێته سه‌ر
توانای داهێنانی شاعیر، یان نووسه‌ره‌كه.
2ـ لادان له
شێوازی باو بۆ شێوازانی دیكه به ڕێگای جۆراو جۆر و له‌به‌ر
هۆكاری جۆراوجۆر درووست ده‌بێت.
3ـ لادانی
ئیستیبدالی لایه‌نی ئه‌ده‌بی ده‌گرێته‌وه‌و له به‌لاغه‌دا به
هونه‌ره‌كانی خواستن و خوازه و كینایه گوزارشتیان لێ
ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی لێره‌دا گرنگی ته‌نیا به خواستن دراوه.
4ـ لادانی
ته‌ڕكیبی لایه‌نی سینتاكسی ده‌گرێته‌وه‌و لادانی ئیستیبدالی
لایه‌نی واتایی ده‌گرێته‌وه.
5ـ شیعری نوێی
كوردی وه‌كو شیعری كۆن له زمانی باو لاده‌دات و وێنه‌و شێوازی
جۆراوجۆر درووست ده‌كات.
6ـ شیعره‌كانی
ئه‌سپینداریش وه‌كو شیعری دیكه‌ی شاعیران سوود له لادانه
زمانیه‌كان وه‌رده‌گرێت و به‌بێ ئه‌مه ناتوانێ وێنه‌و
شێوازه‌كان درووست بكات.
سه‌رچاوه‌كان:
بۆ ئه‌م
بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1ـ د. أحمد
محمد ویس، اڵانزیاح من منڤور الدراسات اڵاسلوبیه، بیروت مجد
المۆسسه الجامعیه للدراسات والنشر والتوزیع، 1426هـ، 2005م.
2ـ د. أحمد
محمد ویس، اڵانزیاح فی التراپ النقدی والبلاغی، دمشق، مطبعه
اتحاد كتاب العرب، 2002.
3ـ هه‌ندێ
شیعری نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی، كه به سیدی تایبه‌ت پێی
دابووین.
4ـ نه‌جات
ئه‌سپینداره‌یی، گورگنامه، 2008، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی
ڕۆژهه‌ڵات.
|