|
گه‌شه‌كردنی زمان
وه‌رگێڕانی
: د . ئازاد ئه‌مین باخه‌وان و د . له‌یلا جه‌لیل
به‌شی
كوردی/ كۆلێژی په‌روه‌رده/ زانكۆی كه‌ركوك
گه‌لێك هۆكار
هه‌یه كارده‌كاته سه‌ر گۆڕانی زمان ، گرنگترینیان ئه‌م شه‌ش
خاڵه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م :
هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌م خاڵانه‌دا خۆی ده‌نوێنێت ، وه‌ك
:
شارستانیه‌تی
نه‌ته‌وه و سیسته‌مه‌كه‌ی ، داب و نه‌ریت، بیروباوه‌ڕی و
چالاكییه كاره‌كی و هۆشه‌كییه‌كانی ، ڕۆشنبیری گشتی و لایه‌نی
فیكری و لایه‌نی ویژدانی و هه‌ڵچوونی و ...هتد.
دووه‌م :
كارتێكردنی زمان به‌هۆی زمانه‌كانی دیكه‌وه .
سێیه‌م :
هۆكاری ئه‌ده‌بی ، كه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه دێته
به‌رهه‌م ، كه قسه‌ی پێده‌كه‌ن و شتی پێده‌نووسن، یان به‌هۆی
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی، كه له لایه‌ن په‌یمانگا و فێركردن و كۆڕی
زمانه‌وانییه‌وه په‌ڕه‌ی پێده‌درێت بۆ پاراستن و بڕه‌وسه‌ندنی
.
چواره‌م :
گواستنه‌وه‌ی زمان له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه .
پێنجه‌م :
هۆكاری سروشتی ، كه له دیارده‌ی جوگرافیا و فیزیالۆجیدا خۆی
ده‌نوێنێت.
شه‌شه‌م :
هۆكاری زمانی : ئه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی زمانه‌كه خۆی
و سروشتی ده‌نگه‌كانی و ڕێزمان و ناوه‌ڕۆكی و ...هتد.
هه‌روه‌ها
ڕه‌گه‌زه‌كانی زمان خۆیان كارله‌یه‌كتری ده‌كه‌ن بۆ
گه‌شه‌كردنی زمان .
لێره‌دا
ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی جودا له هه‌ر یه‌ك له‌و شه‌ش
خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بدوێین . خاڵی حه‌وته‌میش بكه‌ین به
كورته‌ی ئه‌م باسه ، كه سه‌باره‌ت به یاساكانی گه‌شه‌كردنی
زمانییه‌و كارتێكردنی دیارده كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه .
1- كارتێكردنی
هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له تایبه‌تمه‌ندێتی زمان و
گه‌شه‌كردنیدا:
زمان (هه‌ر
زمانێك بێت ) به‌هۆی شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه و سیسته‌مه‌كه‌ی و
داب و نه‌ریت و بیروباوه‌ڕو بۆچوونی هۆشه‌كی و پله‌ی ڕۆشنبیری
و تێڕوانینی بۆ ژیان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی و ...هتد
كاری تێده‌كات . هه‌ر گه‌شه‌كردنێك له هه‌ریه‌ك له‌و
ڕوداوانه ڕووبدات له ده‌ربڕیندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه . بۆیه
زمان به ڕاستترین ده‌فته‌ر داده‌نرێت بۆ مێژووی گه‌لان .
به‌ڕاوه‌ستان له سه‌ر ئه‌و قۆناغانه‌ی كه زمانێك بڕیویه‌تی و
له‌ژێر ڕووناكی تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ر قۆناغێك ، ده‌توانین له
هه‌موو ڕوویه‌كی ژیانیانه‌وه ئه‌و ڕۆڵانه ده‌رخه‌ین ، كه
خه‌ڵكه‌كه‌ی پێیدا تێپه‌ڕیوه .
هه‌رچه‌نده
شارستانییه‌تی نه‌ته‌وه به‌راوان بێت و پێویستییه‌كانی
ژیانیان زیادبكات و بیركردنه‌وه‌یان له ئاستێكی به‌رزدابێت و
له ڕِووی ده‌رونییه‌وه چاكساز بێت ، زمانه‌كه‌ی
هه‌ڵده‌ستێته‌وه و گه‌شه ده‌كات و شێوازی خۆی ده‌گرێت و
هونه‌ری وتنی تێدا جۆربه‌جۆر ده‌بێت ، واتایوشه كۆنه‌كانی
وردتر ده‌بێت و وشه‌ی دیكه‌شی دێته ناوه‌وه ، ئه‌ویش به‌هۆی
داڕشتن و وه‌رگرتنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ناوی شتی تازه‌ی
لێ بنێن و بیروبۆچوونی نوێی پێ ده‌ربڕن ...هتد. زمانی
عه‌ره‌بی گه‌واهی ڕاستی وته‌كانمانه ، به‌وه‌ی كه ( عه‌ره‌ب
) له سه‌رده‌می نه‌زانیندا به‌هۆی هاتنی شارستانیه‌تی
ئیسلامه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات . هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه
به‌رته‌نگه‌ی (به‌نی ئومه‌یه)دا بۆ مه‌ده‌نییه‌ت و به‌ره‌و
ئاسۆیه‌كی جیهانی به‌رفراوان گۆڕانی به‌سه‌ردا هات به‌تایبه‌تی
له‌سه‌رده‌می (عه‌باسییه‌كاندا) . بۆیه ئه‌م دوو گۆڕانه
گه‌وره‌یه كارێكی زۆری كرده سه‌ر گه‌شه‌كردنی زمانی عه‌ره‌بی
و هه‌ستانه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی له به‌كارهێنانی له شێوازێكی
به‌رزدا و به‌رفراوانبوونی له بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و
هه‌موو بواره زانستییه‌كانی دیكه‌دا . بێگومان گواستنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه له ژیانی كۆچه‌رییه‌وه بۆ شارستانیه‌ت ده‌بێته
هۆی گۆڕان و چاككردنی زمانه‌كه‌یان و به‌رزبوونه‌وه‌ی
شێوازوبه‌رفراوانی چوارچێوه‌كه‌ی و له‌ناوبردنی زبری و ره‌قی
زمان و نه‌رمی له ده‌ربڕین و واتادا . ئه‌گه‌ر به‌راوردییه‌ك
له نێوان زمانی عه‌ره‌بیدا بكه‌ین له سه‌رده‌می پێش ئیسلام و
كۆچه‌ریدا و پاش هاتنی شارستانیه‌تی ئیسلام یان ئه‌وانه‌ی له
دێهات داده‌نیشن له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
له (شار ) داده‌نیشن ، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌ڵمێنن ، بۆنموونه
ئه‌و پیاوه كۆچه‌رییه‌ی كه ده‌یه‌وێت ستایشی ( ئه‌میر ) بكات
و ده‌ڵێت : انت كلكلب فی حفاڤك للعهد وكالتیس فی قراع الخگوب
لێره‌دا ئه‌و
شاعیره كۆچه‌رییه، (ئه‌میری) چواندوه به (سه‌گ) و (بزن _
سابرین). به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی شارستانیه‌تی (به‌غدا) گۆڕ و
توانی ئه‌م به‌یته چاكه بڵێت :
عیون المها
بین الرصافه والجسر جلبن الهوی من حیث ادری ولاادری
جگه له‌مانه
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت ،كه ڕووی چالاكییه ئابورییه‌كان
شه‌قڵێكی تایبه‌ت به زمان ده‌به‌خشێت و له وشه‌كان و
واتاكانیان و شێواز‌و پێكهاته‌یاندا ده‌رده‌كه‌وێت .
ڕِووی
چالاكییه ئابورییه‌كان شه‌قڵێكی تایبه‌ت به زمان ده‌به‌خشێت
و له وشه‌كان واتاكانیان و شێواز و پێكهاته‌یاندا
ده‌رده‌كه‌وێت .پاشان ڕواڵه‌تی زمان له‌لای نه‌ته‌وه و له
ناوچه‌كاندا جیاوازی نیشان ده‌دات، ئه‌ویش به‌پێی جیاوازی جۆری
به‌رهه‌م و سیسته‌می ئابووری و كاروباری ژیانی ماددی و به‌پێی
پیشه‌ی باو ، وه‌ك : (كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی و
ڕاوكردن و شوانی و ...هتد)، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕواڵه‌تانه
كارده‌كاته سه‌ر ده‌نگه‌كانی زمانیش . جۆری كاركردنی خه‌ڵكانی
ناوچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌ك به ئه‌ندامه‌كانی ئاخافتنی
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌به‌خشێت به‌تایبه‌تی شوێنی دركاندنی
ده‌نگ و ئاوازه‌ی وشه‌كان و ڕێگاكانی گه‌شه‌كردنی ده‌نگی.
زمان
ئاوێنه‌یه و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تێدا
ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، كه ئاخافتنی پێ ده‌كه‌ن، وه‌ك:
بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه و داب و نه‌رێته‌كانی، هه‌روه‌ها
ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر پرنسیپه‌كانی سیاسه‌ت و ده‌ستور
دانان و دادوه‌ری و ڕه‌وشت و په‌روه‌رده و ژیانی خێزانی و
ئاره‌زووكردنی بۆ جه‌نگ یان لایه‌نگیری ئاشتی یان ئه‌و
بیروڕوایانه‌ی سه‌باره‌ت به مۆسیقا‌و په‌یكه‌رتاشی و وێنه و
وێنه‌گرتن و ته‌لارسازی و هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ره
جوانه‌كان... هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌نگێكی تایبه‌ت به
ڕواڵه‌ته‌كانی زمان ده‌به‌خشێت، وه‌ك: ده‌نگه‌كانی زمان و
وشه‌كانی، واتاكانی و ڕێزمانی و شێوازه‌كانی و ... هتد. بۆ
نمونه پله‌ی نزیكی كه‌سێك به‌خێزانی باوكییه‌وه یان
دایكییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه به‌پێی
سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ئه‌م دوو خێزانه، واته (كه‌س و
كاری باوك یان دایك) له یه‌ك پله و ئاست داده‌نێن یان
(به‌یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌كه‌ن)، ده‌بینین ته‌نها یه‌ك وشه‌یان
بۆ به‌كارده‌هێنن، وه‌ك : له زمانی ئینگلیزی‌دا وشه‌ی (uncle)
بۆ (مام و خاڵ) به‌كار دێت. یاخود سه‌باره‌ت به خوشكی باوك و
خوشكی دایك ته‌نها وشه‌ی (aunt
) به‌كار ده‌هێنن . هه‌روه‌ها بۆ كوڕی مام و كوڕی پوور و كوڕی
خاڵ و كوڕی میمك بێ جیاوازی وشه‌ی (cousin
) بۆ به‌كار ده‌هێنن .
له هه‌مان
كاتدا ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی جیاوازی له سیسته‌می
كۆمه‌ڵایه‌تییاندا هه‌یه، به‌رانبه‌ر به‌و دوو خێزانه
ده‌ینێن ئه‌و وشانه‌ی بۆ كه‌س و كاری دایك به‌كاردێت، جیاوازه
له‌و وشانه‌ی كه بۆ كه‌س و كاری باوك به‌كاردێت، واتا یه‌ك
وشه به‌رانبه‌ر ( برای باوك و برای دایك ) به‌كارنایه‌ت،
به‌ڵكو دوو وشه به‌كاردێت، وه‌ك له عه‌ره‌بیدا هاتووه:
العم، الخال، العمه، الخاله، ابن العم، ابن العمه، ابن
الخال، ابن الخاله، بنت العم، بنت العمه، بنت الخال، بنت
الخاله... هتد.
تێبینی:
((تاڕاده‌یێك
له كوردیشدا هه‌ر وایه وه‌ك : ( مام ، خاڵ ) دوو وشه‌ی
جیاواز بۆیان به‌كاردێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به (العمه،
الخاله) له دیالێكتی خواروودا به‌بێ جیاوازی هه‌ر یه‌ك له‌م
وشانه‌یان بۆ به‌كاردێت (میمك، پوور، پله...)، كه ده‌شێت بۆ
خوشكی باوك و خوشكی دایك بوترێت. ته‌نها گۆڕانه‌كه
ناوچه‌ییه. گه‌رمیان (میمك) و سلێمانی (پوور) و هه‌ولێر
(پله) و .... هتد، به‌ڵام له دیالێكتی ژووروودا دوو وشه‌ی
جیاوازیان بۆ به‌كاردێت، بۆ خوشكی باوك (مه‌ت) و بۆ خوشكی دایك
(خاله‌ت)، ئه‌میش ڕه‌نگه كارتێكردنی زمانی عه‌ره‌بی بێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به (ابن العمه، ابن الخاله) كوڕ مام و
كوڕ خال به‌كاردێت، به‌ڵام بۆ (ابن العمه) و (ابن الخاله)
بێ جیاوازی پوورزای بۆ به‌كاردێت . نه‌ك وه‌ك زمانی عه‌ره‌بی
دوو وشه‌ی بۆ به‌كاربه‌رن. هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی
(خانه‌قین) و ده‌وروپشتی بۆ خوشكی دایك (تاتی) و بۆ خوشكی باوك
(میمك) به‌كاردێنن – وه‌رگێڕ).
نموونه‌یه‌كی
دیكه‌ی ئه‌م جۆره كه نه‌ته‌وه ئاراسته‌ی پرنسیپی یه‌كسانی
به‌رێت یان له‌و په‌رنسیپه لابدات به‌ره‌و سیسته‌مێكی
چینایه‌تی. ئه‌وه‌ی كه سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیدا
ده‌ڕوات، كارده‌كاته سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی زمان ته‌نانه‌ت
كارده‌كاته سه‌ر لایه‌نی ڕێزمانیش، به وێنه دووان له‌گه‌ڵ
كه‌سێكدا كه (تاكه) به هۆی جێناوی كه‌سی (كۆ) گفتوگۆی
له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، وه‌ك له عه‌ره‌بیدا ده‌وترێت (أرجو أن
تتفچلوا ...). یان بۆ به‌جێهێنانی په‌یامێك له شێوه‌ی هه‌واڵ
بۆ نادیار، ده‌وترێت: (یتفچل سیدی ...) .
(له‌كوردیشدا
زۆر جار بۆ پیاوی گه‌وره و دانانی ڕێزێك بۆ پله‌و پایه‌ی
ده‌وترێت: به‌ڕێزتان – جه‌نابتان – ئێوه ... هتد وه‌رگێڕ).
ئه‌م هه‌موو
شتانه شێوازی گه‌وره‌كردن نییه له زماندا، به‌ڵكو لادانی
خه‌ڵكه‌كه‌یه له پرنسیپی یه‌كسانی و زیادكردنی جیاوازی
چینایه‌تی.
بۆیه له‌م
ڕووه‌وه گه‌شه‌كردنی جێناوه‌كان له لای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك
به ڕاستترین تۆماركراو داده‌نرێت. بۆ نموونه له زمانی (
فه‌ڕه‌نسی )دا ململانێ هه‌یه له نێوان جێناوی (tu)
– (تۆ) و (vous)
(ئێوه)دا له دواندنی تاكدا. ئه‌میش ڕاستترین نموونه‌یه بۆ
قۆناغه‌كانی ململانێی نێوان گیانی یه‌كسانی و سیسته‌می
چینایه‌تی له نێوان گه‌لی فه‌ڕه‌نسیدا. جێناوی یه‌كه‌م (تۆ)
به زۆری له‌و چاخانه‌دا به‌كارده‌هات كه شه‌نگسته‌كانی
یه‌كسانی له نێوان ئه‌و گه‌له‌دا هه‌بوو، به‌ڵام پاشان كه
شه‌نگسته‌كانی یه‌كسانی لاواز بوو جێناوی دووه‌م (ئێوه)
به‌كارهات. هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه له زمانی
عه‌ره‌بیشدا هه‌یه. عه‌ره‌ب له سه‌رده‌می (جاهلیدا)، واته
پێش ئیسلام له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیاتر ئاره‌زووی
یه‌كسانیان هه‌بوو له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا.
بۆیه جێناوی تاكیان له قسه‌كردندا به‌كارده‌هێنا. هه‌روه‌ها
له زمانه‌كه‌یاندا پیاهه‌ڵدان و گه‌وره‌كردنی تێدا نه‌بوو.
ته‌نانه‌ت ( قورئان )یش ئه‌م ڕێبازه‌ی گرته‌به‌ر له كاتی
دووان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه نه‌ما،
به تایبه‌تی پاش فراوانبوونه‌وه‌ی موڵك و ماڵیان و
هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تردا و نوقم بوونیان له
خۆشگوزه‌رانی و لاساییكردنه‌وه‌ی شانوشكۆی فارس و شێوازی
ژیانیان. به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان له خۆ به‌زلزانین
به‌رانبه‌ر به چینه هه‌ژارو بێ ده‌سته‌ڵاته‌كان. به‌م جۆره
له‌سه‌ر شه‌نگستی یه‌كه‌میان نه‌مانه‌وه‌و لایاندا . به‌م
لادانه‌ش شێوازی زمانیشیان به‌ره‌و لادان چوو. بۆیه دواندنی (
تاك ) به جێناوی ( كۆ )ی تێدا به‌كارهێنرا . هه‌روه‌ها شێوازی
دواندنه‌كانیان له‌سه‌ر شێوازی نادیار بوو.
بۆیه وشه‌ی
جیاوازی چینایه‌تی له لای هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌دا و ئه‌وه‌ی
ده‌بێته هۆی ئه‌م جیاوازییه له شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێته هۆی دیاریكردنی ئه‌و
وشانه‌ی كه هه‌ر چینێك بۆ كاروباری خۆی به‌كاری دێنێت. بۆ
نموونه ئه‌و وشانه‌ی كه بۆ هه‌موو جۆره‌كانی داهات و كرێ
به‌كارده‌هێنرێت، بڕی جیاوازی نێوان ئه‌م وشانه له لای
نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیشاندانی جیاوازییه له نێوان چینه‌كانی ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه له ئاستی ژیاندا. هه‌ر وشه‌یه‌ك كه به‌كاردێت
له وێنه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ جۆری كاری ئه‌و چینه ده‌كات.
واته وشه‌كان داهات و چالاكییه ئابورییه‌كه‌ی و پله‌و پایه‌ی
له ناو چینه‌كاندا دیاری ده‌كات . بۆ نموونه له زمانی
فه‌ڕه‌نسیدا وشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كاردێت بۆ هه‌ركه‌سێك كه
داهاته‌كه‌ی هی هه‌ژار بێت یان خزمه‌تكاربێت یان كرێكاری
ڕۆژانه بێت یان كرێكاری هه‌میشه‌ی بێت یان هونه‌رمه‌ندبێت یان
ڕۆژنامه‌نووس بێت یان قه‌شه بێت یان سه‌رباز بێت یان ئه‌فسه‌ر
بێت یان كارمه‌ندی ناده‌وڵه‌تی بێت یان كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بێت
یان خاوه‌نی پیشه‌ی سه‌ربه‌ست بێت وه‌ك پزیشك و پارێزه‌ر و
خاوه‌ن زه‌وی و زاری كشتوكاڵی بێت و ئیدی له‌و جۆره ، یان
به‌شداری كۆمپانیایه‌ك بێت یان په‌رله‌مانتارێك بێت... هتد.
هه‌ر وشه‌یه‌ك
له‌م وشانه كه بۆ داهات یان چالاكی ئابووری یان پایه‌ی له
نێو چینه‌كاندا دانراوه. له بنه‌ڕه‌تی زمانیداو له
وێنه‌یه‌كدا ئاماژه‌كردنه بۆ كاری هه‌ر چینێك . كه‌واته ئه‌و
وشه‌یه كه بۆ (داهات) دیاری كردن دانراوه، هۆكارێكه بۆ
زانینی ئه‌و كه‌سه كه سه‌ر به چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه له
كۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسیدا.
زۆر جار وا
ڕووده‌دات كه جیاوازی نێوان خه‌ڵك له ڕووی چینایه‌تییه‌وه
یان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه تیایدا ده‌ژیت ببێته هۆی جیاوازی
چه‌مك و بیری ( مدلول ) وشه ، كه واتای یه‌كه‌می نه‌به‌خشێت
و له واتاكه‌ی خۆی ده‌رچێته ده‌ره‌وه . ئه‌میش ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی كه له ناو یه‌ك كۆمه‌ڵگادا به‌یه‌ك زمان قسه
ده‌كه‌ن، جیاوازی نیشان بده‌ن له تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی و
كاروباری ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌و
شێوازی بیركردنه‌وه‌و ویژدان و ئاستی بژێوی و ژیانی خێزانی و
داب و نه‌ریت و ... یان هه‌ر چینێك كه ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات،
شاره‌زای ئه‌ركه‌كانی بێت. هه‌ر پیشه‌و وه‌زیفه‌یه‌ك
پاشماوه‌یه‌كی قووڵ له مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌جێ ده‌هێڵێت
كه پێوه‌یه‌وه خه‌ریكن. تاكه‌كانی هه‌ر چینێك پێویستی به‌وه
هه‌یه له ده‌ربڕیندا ورد‌و خێرابێت و له‌و ڕووه‌وه زاراوه‌ی
تایبه‌ت دروست بكات كه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا زۆر به‌كاردێت
و زۆر سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت یان به به‌كارهێنانی وشه‌یه‌ك كه
بۆ ئه‌و مانایه دانه‌نراوه یاخود هه‌ندێك له چه‌مك و بیری
وشه‌كه وه‌رده‌گرێت، بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و كاروبارانه‌ی كه
په‌یوه‌ندیان به كار‌و پیشه‌كانیانه‌وه هه‌یه ... هتد .
ئاشكرا‌و
ڕوونه ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه‌ی وشه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
ئه‌و وشه‌یه له چه‌مك و بیره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی لابدات.
ماناكانی به پێی هه‌ر چینێك و كۆمه‌ڵێك تێڕوانینی جیاوازی
هه‌بێت. واتا هه‌ر چینێك به پێی بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له
واتای وشه كه ده‌گات كه جیاوازه له تێگه‌یشتنی چینه‌كه‌ی
تر.
هه‌روه‌ها
زمان به پێی بیر‌و بۆچوونی گشتی نه‌ته‌وه‌و دواڕۆژو
تێڕوانینیان بۆ ژیان پێك دێت ، بۆ نموونه تێڕوانینی ئینگلیز
له بواری كاره‌كیدا زمانه‌كه‌یان له ڕووی وشه‌و
پێكهاته‌كانیدا ڕه‌نگێكی ماددی به‌خۆیه‌وه گرتووه وه‌ك
ده‌ڵێن :
(سه‌ردانێكی
كرد، یان سڵاوێكی لێ‌كرد یان سوپاسێكی كرد یان سه‌رنجێكی لێدا)
به‌ڵام له ڕسته ئینگلیزیه‌كه‌دا وا هاتووه كه وه‌ك چۆن
بووترێت (پاره‌ی پێدا یان ماڵی پێدا) به شێوه‌یه‌كی ماددی
ده‌وترێت (سه‌ردانێكی پێدا، یان سڵاوێكی پێدا، سوپاسێك یان
سه‌رنجێكی پێدا) لێره‌دا ( پێدان ) واتایه‌كی ماددی به خۆوه
گرتووه . وه‌ك ئه‌وه نییه بووترێت (سڵاوێكم لێی كرد) یان
(سوپاسێكم كرد) سه‌رنجێكی لێدا .. هتد .
ڕه‌وشت به‌رزی
و ئه‌ده‌بی خه‌ڵك له كاروبار‌و مامه‌ڵه‌كردن و
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆیان له زمانه‌كه‌یاندا ڕه‌نگ
ده‌داته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و وشه‌و پێكهاته‌كانی. بۆ نموونه
له (زمانی لاتینی)دا هیچ شه‌رم نییه باسی ئه‌ندامی شه‌رمی
مرۆڤ بكرێت، یان هه‌ندێك كاروباری شه‌رماوی هه‌یه كه ده‌شێت
به چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ك په‌رده‌پۆشی بكات ، به‌ڵام له‌و
زمانه‌دا ئه‌و شه‌رمه نییه‌و هه‌موو ناوه‌كان زۆر به
ڕاشكاوییه‌وه ده‌رده‌بڕن . به‌رانبه‌ر به‌مه‌ش زمانی عه‌ره‌بی
له پاش هاتنی ئاینی ئیسلام له‌م ڕووه‌وه زۆر به‌شه‌رم و
شكۆوه ئه‌و ده‌ربڕینانه په‌رده‌پۆش ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ خوازه (المجاز) و دركه له ده‌ربڕیندا وه‌ك:(القبل،
الدبر، قارب النسا‌و، لمس امرأته، قچی حاجته..الخ) له‌م
ڕووه‌وه وشه‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌سته‌واژه‌كانی چاكترین
نموونه‌ن وه‌ك: ((نساۆكم حرپ لكم فأتوا حرپكم أنی شئتم)) یان
((واهجروهن فی المچاجع)) یان ((احل لكم لیله الصیام الرفپ الی
نسائكم)) یان ((فاعتزلوا النسا‌و فی المحیچ)) یان ((والژین
یڤاهرون من نسائكم پم یعودون لما قالوا فتحریر رقبه من قبل
أن یتماسا))... هتد. له‌م جۆره ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا وشه‌و
ده‌سته‌واژه‌ی جوانی تێدا به‌كارهێنراوه. ته‌نها زمانی
عه‌ره‌بی ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه‌ی تێدا نییه، به‌ڵكو زمانه
ئه‌وروپییه نوێكانیش به تایبه‌تی به‌شی باكوریان به‌م
جۆره‌یه.
له‌م ڕووه‌وه
زمانی ئینگلیزی زۆر پابه‌نده بۆ نموونه: وشه‌ی ( زگ ) له
زمانی قسه‌كردندا به ناوی خۆی ناوی ناهێنرێت، به‌ڵكو پێی
ده‌وترێت (the stomach)
به واتای ( گه‌ده ). ئه‌م وشه‌یه‌ش كورت ده‌كرێته‌وه
ده‌وترێت (tummy)
هه‌روه‌ها وشه‌ی (ده‌رپێی پیاوان) وشه‌یه‌كی بۆ به‌كاردێت وه‌ك
(inexpressible)
واته ناتوانین ده‌ریبڕین. هه‌روه‌ها (ده‌رپێی ژنان)یش پێی
ده‌وترێت (combination)
كه به مانای (كۆ) یان (دروستكردنی پێكهێنان، لێكدان) دێت...
هتد.
تایبه‌تمه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ڕووی هۆش و په‌سه‌ندی له درككردن و ویژدان
و ئاره‌زوومه‌ندی وڵات و ڕاده‌ی ڕۆشنبیری و ئاستی بیركردنه‌وه
و ڕێبازه‌كه‌ی و شرۆڤه‌كردنی دیارده گه‌ردوونییه‌كان و
تێگه‌یشتن له‌ودیوی سروشت و ...هتد. هه‌موو ئه‌مانه‌و شتی
دیكه‌ش له زمانه‌كه‌یدا ده‌نگ ده‌داته‌وه. له لای ئه‌و
نه‌ته‌وه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه كورت بینن و بیركردنه‌وه‌یان
سنورداره‌و ئاستی درككردنیان نزمه، وشه‌كانیان زیاتر ئه‌و
وشانه‌ن كه ده‌لاله‌ت له شته مادییه‌كان و شته بچووكه‌كان
ده‌كات و وشه‌ی وایان نییه كه ده‌لاله‌ت له مانای گشتی
بكات. هه‌روه‌ها واتای وشه‌كانیان زۆر ورد‌و پڕ به پێستی
شته‌كان نییه. بۆیه هه‌ڵه‌و گومان و لێڵی تێدا زۆر ده‌بێت.
ڕێزمانه‌كه‌شی به‌ره‌و داماڵین و ڕووتانه‌وه ده‌ڕوات یان
ده‌توانین بڵێین ڕێزمانه‌كه‌ی داده‌ماڵرێت له دیارده‌ی
گه‌ردان و داڕشتن و پێكه‌وه به‌ستنی ڕه‌گه‌زه‌كانی ڕسته‌و
ده‌سته‌واژه. ئه‌میش وا ده‌كات ناوه‌ڕۆكی زمان به‌ره‌و ته‌نگ
بوون به‌رێت و بواری ئه‌وه‌ی نامێنێت فراوانتر بێت، به‌ڵكو
ته‌نها پێویستییه‌كانی ژیان دابین ده‌كات. له‌م ڕووه‌وه
ده‌شێت نه‌ته‌وه‌كانی (چین) وه‌رگرین. كه زمانیان سه‌ره‌تایی
و ساده‌یه له ڕووی وشه‌و واتا‌و ڕێزمانه‌وه، بۆیه ته‌نها
ده‌توانن پێویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و كاره ده‌ستییه‌كان و
ئه‌ده‌بێكی ساده‌و ساكار و تێڕامانێكی كه‌م ده‌ربڕن. به‌ڵام
ناشێت به‌رفراوان بێت بۆ زانست و فه‌لسه‌فه‌و ئاین، به مانای
به‌كارهێنانی وشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست. بۆ نموونه
ناوی خوایه‌كی تێدا نییه. كاتێك باسی ئه‌ودیوی سروشت ده‌كات
به كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی خواروخیچ و لێڵ و واتای شێواو
ده‌ست پێ ده‌كات، كه خۆیشی نازانێت مه‌به‌ستی چییه. له لای
زۆربه‌ی نه‌ته‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پاشاگه‌ردانی و لێڵی له
زمانه‌كه‌یاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌ویش به هۆی ساده‌یی و
ساكاری عه‌قلیه‌تی قسه‌كه‌رانه‌وه‌یه كه ناتوانێت به ته‌نیا
مانایه‌كی ڕوون و ئاشكرا ده‌ربڕێت. هه‌تا خۆیان له ناو
خۆیاندا ناچارن له كاتی قسه‌كردندا په‌نابه‌رنه به‌ر
بزووتنه‌وه‌و جووڵه‌ی ده‌ست و له‌شیان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه كه ناتوانن به (وشه) ئه‌و مانایه‌ی
ده‌یانه‌وێت ده‌ریبڕن. سه‌باره‌ت به هۆزی ( بۆشیمان –
Bochimans)
ده‌گیڕنه‌وه (خێڵێكی سه‌ره‌تاییه‌و له خوارووی ئه‌فریقیا
ده‌ژین). ئه‌گه‌ر ویستیان به‌شه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا قسه بكه‌ن
ناچارن ئاگر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌و هێمای ده‌ستی و
له‌شی یه‌كتر ببینن، چونكه ناتوانن به قسه كردن هه‌موو
شته‌كانیان ده‌ربڕن، به‌ڵكو بۆ ته‌واو كردنی قسه‌كانیان
پێویستیان به جووڵان هه‌یه، تاوه‌كو مه‌به‌ست و مه‌رامیان
ده‌ربڕن). زانایانی (ئه‌نترۆپۆلۆژیا) پاش تۆژینه‌وه
گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی بڵێن عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كانی
(ئه‌مریكا و ئوسرالیا و ئه‌فریقیا) له گه‌لێك ڕواڵه‌تیدا د‌رك
به واتای گشتی ناكه‌ن.
ئه‌م عه‌قڵ
په‌ی پێ نه‌بردنه‌ش له زمانه‌كه‌یاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ،
ته‌نانه‌ت له زۆربه‌یاندا وشه‌یه‌ك نادۆزرێته‌وه مانایه‌كی
گشتی ببه‌خشێت، بۆ نموونه له زمانی (هیندییه سوره‌كاندا)
وشه‌یه‌ك هه‌یه واتای داری به‌ڕووی سوور ده‌دات و وشه‌یه‌كی
دیكه‌یان هه‌یه واتای (دار به‌ڕووی ڕه‌ش) و ... هتد
ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام هیچ وشه‌یه‌كیان نییه واتای (دار
به‌ڕوو) بگه‌یه‌نێت، چاكتر وایه بڵێین هیچ وشه‌یه‌كیان نییه
به شێوه‌یه‌كی گشتی واتای (دار) ببه‌خشێت . له زمانی
(هرونییه‌كاندا – Hurons)
(كه خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریكای باكورن ) بۆ هه‌ر كردارێكی
(تێپه‌ڕ) وشه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه، به‌ڵام بۆ كرداره‌كه
خۆی وشه‌یه‌ك نییه واتاكه‌ی ببه‌خشێت. له‌م زمانه‌دا وشه
هه‌یه (خواردن) ده‌رده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه په‌یوه‌ندی
به (نانه‌وه) هه‌بێت، یان له حاڵه‌تێكدا په‌یوه‌ندی به (
گۆشت )ه‌وه هه‌بێت یان په‌یوه‌ندی به (كه‌ره)وه هه‌بێت یان
په‌یوه‌نی به (مۆز)ه‌وه هه‌بێت... هتد. به‌ڵام هیچ (كردارێك)
یان (چاوگێك) نییه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی واتای (خواردن)
ببه‌خشێت ، یان واتای (خواردن) له كاتێك له كاته‌كان
ببه‌خشێت ( بۆ نموونه له زمانی كوردیدا (كرمانجی ژووروو)
نانی به‌یانی (تێشت) نیوه‌ڕۆ ( فراڤین ) ئێواره (شیڤ)
وه‌ڕگێڕ).
هه‌روه‌ها
زمانی خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی دوورگه‌ی (تسمانیا –
Tasmanie) كه نزیك
(ئوستورالیا)یه له زمانه‌كه‌یاندا وشه‌یه‌ك نییه واتای
(ئاوه‌ڵناو) ببه‌خشێت . ئه‌گه‌ر ویستیان وه‌سفی شتێك بكه‌ن به
هۆی لێكچواندنه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆ نموونه بۆ باڵا
به‌رزی كه‌سێك ده‌ڵێن (فڵان كه‌س وه‌ك داری ئه‌وه‌یه)، واتا
ده‌ڵێن فڵان كه‌س ئه‌ڵێی داری سنۆبه‌ره، یان (سه‌رووه) به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه گه‌لی (هیندۆ – ئه‌وروپی)
بیركردنه‌وه و تێڕامانیان زۆر چالاكه‌و زۆر به قووڵی د‌رك به
شت ده‌كه‌ن و به وردی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. عه‌قڵ
(ژیری) به‌ره‌و ڕامانێكی فه‌لسه‌فی ئاراسته ده‌كه‌ن،
هه‌روه‌ها مه‌یلی شرۆڤه‌كردنی دیارده‌ی گه‌ردوونی و كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن به شرۆڤه‌كردنێكی زانستی و په‌یوه‌ستی
ده‌كه‌ن به هۆكاره‌كانی و یاسا گشتییه‌كانیه‌وه. له زمانی
ئه‌م جۆره نه‌ته‌وانه‌شدا ئه‌و وشانه زۆر ده‌بن كه واتای
گشتی ده‌به‌خشن یان ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه ڕاستییه‌كان
ده‌رده‌بڕن، هه‌روه‌ها كات له كرداره‌كاندا زۆر ده‌بێت و
ڕسته‌شیان درێژ ده‌بێت و پارچه‌كانیشی زیاد ده‌كات و
ئامرازه‌كانی به‌ستنیش جۆراو جۆر ده‌بێت و واتاشیان جیاواز
ده‌بێت . ئه‌میش ده‌بێته هۆی فراوانكردنه‌وه‌ی بواری
ده‌ربڕینی (ویژدان) زۆر به وردی و درككردنێكی زۆر قووڵ و
ڕاستی و دروستییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌و زانست. مانای وشه له
زمانێكدا ده‌گۆڕێت به پێی گۆڕانی ئه‌و كاروباره
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه چوارده‌وری ماناكه‌ی داوه. هه‌ر گۆڕانێك
له‌م جۆره، ده‌بێته هۆی ئاراسته‌كردنی مانای وشه‌كه بۆ
مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی . هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی لادان (زۆر)
یان (كه‌م) له شێوه‌و ڕوخساری یه‌كه‌می . بۆ نموونه له
زمانی عه‌ره‌بی و له زمانه‌كانی دیكه‌دا ئه‌م گۆڕینی واتای
وشه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌یه، وه‌ك: وشه‌ی (القطار) له
بناغه‌دا ئه‌م وشه‌یه بۆ ژماره‌یه‌ك حوشتر به‌كار ده‌هات، كه
یه‌ك له دوای یه‌ك به‌ڕیز بڕۆن، ئه‌ویش بۆ گواستنه‌وه یان بۆ
سه‌فه‌ركردن، به‌ڵام ئێستا (واتا) ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی گۆڕا ئه‌ویش
به پێی گۆڕانی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كه ئێستا بۆ كۆمه‌ڵێك
گالیسكه (عربات) به‌كاردێت، كه ئامێرێكی هه‌ڵمی به‌كێشی
ده‌كات (شه‌مه‌نده‌فه‌ر).
هه‌وره‌ها
وشه‌ی ( البرید ) جاران بۆ وڵاخێك به‌كار ده‌هات، كه نامه‌یان
لێی بار بكردایه، به‌ڵام ئێستا واتاكه‌ی گۆڕاوه، ئه‌ویش به
پێی گۆڕانی ڕێگای به‌كارهێنانی نوێ بۆ گه‌یاندنی نامه. ئێستا
ئه‌م وشه‌یه ( البرید ) بۆ مه‌به‌سته نوێیه‌كه به‌كار دێت .
هه‌روه‌ها
وشه‌ی ( الریشه – PLUME
) جاران بۆ ئامێری نووسین به‌كار ده‌هات، كه له په‌ڕی
په‌له‌وه‌ره‌وه وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا واتاكه‌ی گۆڕاوه
به پێی گۆڕانی ئه‌م ماده‌یه‌ی كه ئامێره‌كه‌ی لێ
وه‌رگیراوه . ئێستا به پارچه‌یه‌ك ئاسن ده‌وترێت كه له
وێنه‌یه‌كی تایبه‌تیدا پێكهاتووه .
هه‌روه‌ها
ده‌سته‌واژه‌ی (بنی الرجل علی امرأته) وه‌ك دركه (الكنایه)
به‌كارده‌هات كه پیاو له ڕۆژی زاوا بووندا بچێته لای
ژنه‌كه‌ی، چونكه لاوێكی كۆچه‌ری ئه‌گه‌ر ژنی بهێنایه،
ده‌بوایه ڕه‌شماڵێكی نوێ بۆ ژنه‌كه‌ی و كه‌س و كاری ژنه‌كه‌ی
دروست بكات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و واتایه‌ی ون كردووه به هۆی
نه‌مانی ئه‌م سیسته‌مه‌وه، كه‌چی ئێستاش وه‌ك دركه‌یه‌ك
به‌كاردێت كه واتای ژنهێنان ده‌به‌خشێت .
له‌سه‌رده‌مانێكدا له ( فه‌ڕه‌نسا ) ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ند
بكرایه‌و كاری قورسی به‌سه‌ردا بسه‌پایه، سزاكه‌شی ئه‌وه‌بوو
كه ده‌بوایه له ناو پاپۆڕی پاشایدا سه‌وڵی لێبدایه‌و ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه یان بۆی به‌كارده‌هێنا. به‌ڵام ئێستا ته‌واو
واتاكه‌ی گۆڕاوه به پێی گۆڕانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه
په‌یوه‌ندی به‌م سزادانه و جۆره‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر
وشه‌یه‌ك زۆر بۆ مانایه‌ك به‌كارهات ، واڕوویدا بۆ كاروباری
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌یه‌تی به‌كارهات
، به هۆی تێپه‌ڕبوونی كاته‌وه ، ئه‌و وشه‌یه له مانا
بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی ڕووت ده‌بێته‌وه و ته‌نها له‌و بواره‌دا
به‌كاردێت كه زۆر بۆی به‌كارهێنراوه .
هه‌روه‌ها زۆر
به‌كارهێنانی وشه‌ی گشتی بۆ هه‌ندێك مانا ، ئه‌ویش به هۆی
بارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت ، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا
هه‌موو ماناكه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ته‌نها بۆ ئه‌و مانایانه
به‌كاردێت كه به‌كارهێنانی بڵاوبۆته‌وه . بۆ نموونه له
زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌زاران نموونه‌ی له‌م جۆره هه‌یه . وه‌ك
ئه‌و وشانه‌ی كه ماناكانیان گشتی بوو، به هاتنی ئیسلام و
به‌كارهێنانی ئه‌و وشانه بۆ مانای تایبه‌تی كه په‌یوه‌ست بوو
به باوه‌ڕو داب و نه‌ریتی حه‌ج و ڕێكخستنی ئاینییه‌وه، وه‌ك:
(الصلاه و والحج و الصوم والمۆمن والكافر والمنافق والركوع
والسجود ... والخ) بۆ نموونه وشه‌ی (الصلاه) له بنه‌ڕه‌تدا
به واتای (الدعا‌ء) هاتووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له ناو
ئیسلامدا بڵاو بووه‌وه بۆ نوێژكردن و خواپه‌رستی
به‌كارده‌هات، كه به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌بینرێت كه شێوه‌یه‌كه
له شێوه‌كانی پاڕانه‌وه (الدعا‌ء). ئه‌م وشه‌یه وای لێهات
كه ته‌نها بۆ نوێژكردن به‌كاربێت بۆ هیچ مه‌به‌ست و مانایه‌كی
دیكه به‌كار نه‌یه‌ت . هه‌روه‌ها وشه‌ی (الحج) له بنه‌ڕه‌تدا
به واتای (قصد) مه‌به‌ست و ڕووتێكردن به‌كار ده‌هات. به‌ڵام
پاشان واتاكه‌ی بۆ ڕووكردنه كه‌عبه‌و ماڵی خوا (البیت الحرام)
بڵاوبووه‌وه، ته‌نانه‌ت وای لێهات مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی (قصد)
ته‌نها بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كانی حه‌ج به‌كاربێت و هه‌موو ئه‌و
تایفه‌یه به‌كاریانهێناو شوێنی كه‌وتن .
هه‌روه‌ها
وشه‌ی (الرث) كه به واتای (كۆنه، شڕه، ڕزیو) دێت
به‌رانبه‌ر به وشه‌ی (الخسیس) له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌كار
ده‌هات (خسیس) به واتای (سووك، ڕیسوا، ناپیاو، نامه‌رد، بێ
نرخ، قه‌متره) دێت ، پاشان وشه‌ی (الرث) ماناكه‌ی به ته‌واوی
به‌رانبه‌ر به (الخسیس) جێگیربوو.
وشه‌ی
(المُدام) له بنه‌ڕه‌تدا به (كل ما سكن ودام) دێت . به‌ڵام
پاشان بۆ وشه‌ی (الخمر) بڵاوبووه‌وه چونكه (ئاره‌ق – الخمر)
ده‌بێته هۆی كوڵانی مێشك و سڕكردنی، بۆیه ئه‌م وشه‌یه
ته‌نها بۆ ئه‌و مانایه به‌كارهات.
زۆر
به‌كارهێنانی مانای تایبه‌تی بۆ گشتی له ڕێگای
فراوانبوونه‌وه ئه‌ویش به هۆی بارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له
ئه‌نجامی تێپه‌ڕبوونی كاتدا مانا تایبه‌تییه‌كه‌ی له‌ده‌ست
ده‌دات و مانایه‌كی گشتی وه‌رده‌گرێت . بۆ نموونه له زمانی
عه‌ره‌بیدا وشه‌كانی (البأس و الورد والرائد و النجمه ...
وهلم جرا) له تایبه‌ته‌وه بوون به گشتی ، وه‌ك (البأس)
وشه‌یه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا مانای (الحرب)ی گه‌یاندووه، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده زۆر به‌كارهاتووه بۆ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بووه به
مانایه‌كی گشتی .
هه‌روه‌ها
وشه‌ی (الورد) له بنه‌ڕه‌تدا به‌واتای (اتیان الما‌و وحده)ه،
به‌ڵام پاشان بوو به (اتیان كل شی‌ء) بوو به (ورداً)، ئه‌ویش
له ئه‌نجامی زۆر به‌كارهێنان بووه بۆ مانا گشتیه‌كه‌ی.
وشه‌ی
(الرائد) له بنه‌ڕه‌تدا به مانای (طالب الكڵا) هاتووه،
پاشان بوو به (طالب كل حاجه رائداً).
وشه‌ی
(النجعه) له بنه‌ڕه‌تدا (گل‌ب الغیث)ه (فریاكه‌وتن)، به‌ڵام
پاشان گشتێنراو به‌كارهێنانه‌كه‌ی بوو به (كل طلب انتجاعاً).
هه‌ر له‌م
ڕووه‌وه ده‌توانین زمانی فه‌ڕه‌نسی وه‌رگرین و نموونه‌ی لێ
بهێنینه‌وه، بۆ وێنه وشه‌ی (salaire)
واتاكه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه بوو كه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ
سه‌رباز خه‌رج ده‌كرا به مانای كه پێویستی به‌خوێی چێشت
هه‌یه. به‌م جۆره به‌كارهێنانی بۆ واتای (كرێ)
بڵاوبووه‌وه‌و ته‌نانه‌ت واتا بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌شی له‌بیر
چووه‌وه . هه‌روه‌ها وشه‌ی (arriver)
له بنه‌ڕه‌تدا واتای (گه‌یشتن به كه‌نار) ده‌به‌خشێت. پاشان
ماناكه‌ی (به گه‌یشتنه كه‌نار) بڵاو بووه‌و ئه‌م شێوه
گشتییه‌ی به‌خۆوه گرت.
هه‌روه‌ها زۆر
به‌كارهێنانی وشه‌یه‌ك به واتایه‌كی دركه‌یی له‌به‌ر هه‌ر
هۆیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت ، زۆر جار ئه‌و به‌كارهێنانه زۆره
ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی و ئه‌و
(دركه)یه جێگای ده‌گرێته‌وه، بۆ وێنه له زمانی عه‌ره‌بیدا
وشه‌كانی (المجد، الافن، الوغی، الغفران، العقیقه... هتد)
باشترین نموونه‌ن چونكه وشه‌ی (المجد) له بنه‌ڕه‌تدا به
واتای سك پڕكردنی (وڵاخ) به‌ئالیك دێت، پاشان هێنده به‌شێوه‌ی
(دركه) به‌كارهات بۆ به‌خشنده‌یی تا واتاكه‌ی له‌ناوچوو و
ئه‌م واتا دركییه بوو به ڕاستییه‌ك بۆ وشه‌كه.
هه‌ر له
هه‌مان ڕوانگه‌وه وشه‌ی (الافن) كه كه‌می شیری حوشتر
ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌نده به (مجاز) بۆ كه‌می (هۆش)
به‌كارهات، ئێستا واتای (كه‌می هۆش)ی به‌خۆیه‌وه گرتووه.
مانای وشه‌ی (الوغی) تێكه‌ڵ بوونی ده‌نگه‌كان له كاتی جه‌نگدا
ده‌به‌خشێت، له ئه‌نجامی به‌كارهێناندا ئێستا واتای (جه‌نگ)ی
به‌خۆیه‌وه گرتووه. مانای وشه‌ی (الغفر) و (الغفران) له
بنه‌ڕه‌تدا له (الستر)ه‌وه هاتووه، واتا ( پۆشین ) كه
ئێستا به واتای (له گوناهو تاوان خۆشبوون) ده‌به‌خشێت.
هه‌روه‌ها
واتای وشه‌ی (العقیقه) به‌و (قژه) ده‌وترا كه له سه‌ری
منداڵی سك دایك ده‌رده‌چوو، پاشان ئه‌و مانایه گۆڕاو به
هه‌موو ئه‌و قوربانیانه ده‌وترا كه له پاش تاشینی ئه‌و
(قژه) سه‌رده‌بڕان.
هه‌روه‌ها زۆر
به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌هی كردن ده‌بێته هۆی داماڵینی
واتا بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی و واتایه‌كی گشتی و ڕه‌ها به‌خۆیه‌وه
ده‌گرێت و وای لێ دێت ببێته یه‌كێك له ئامرازه‌كانی
(نه‌رێ)، بۆ نموونه وشه‌كانی (أحد – قط – أبداً ... هتد) له
زمانی عه‌ره‌بیدا باشترین وێنه‌ن، هه‌روه‌ها وشه‌كانی (rien)
و (pas) و (personne)
هتد له زمانی فه‌ڕه‌نسیدا نموونه‌ی ئاشكران. كه له
سه‌ره‌تا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نه‌هی كردن بوونه و پاشان بوونه
به ئامرازی (نه‌هی).
هه‌روه‌ها
به‌كارهێنانی وشه‌یه‌ك له بوارێكی هونه‌ریدا بۆ مانایه‌كی
تایبه‌تی به‌كارهات له واتا زمانییه‌كه‌ی دایده‌ماڵێت و
ته‌نها واتایه‌كی زاراوه‌یی پێ ده‌به‌خشێت. بۆ نموونه
زاراوه‌كانی (ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌و و یاسا‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و
زانست و هونه‌رو ... هتد) ده‌چنه ژێر ئه‌م بواره‌وه .
هه‌روه‌ها ئه‌ویش ده‌بینین كه وشه‌یه‌ك له بواری هۆنراوه‌دا
به واتایه‌ك به‌كاردێت و له بواری نامه‌دا به‌واتایه‌كی
دیكه‌و له بواری (ڕامیاریدا) به واتای سێیه‌م و له (یاسا)دا
به واتای چواره‌م و له (هونه‌ری جه‌نگدا) به واتای پێنجه‌م
و له (سروشتدا) به واتای شه‌شه‌م و له (نوشداریدا) به
واتای حه‌وته‌م و ... هتد). هه‌روه‌ها پێویستییه‌كانی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی و كاروباره‌كانی گرنگترین هۆكارن بۆ دروستبوونی
ئه‌و وشانه‌ی كه پێشتر له زمانه‌كه‌دا نه‌بووه، یان ده‌ست
لێ هه‌ڵگرتن له هه‌ندێك وشه كه پێشتر به‌كار ده‌هات یاخود
نه‌مان و له‌ناوچوونی وشه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو . كه‌واته
گرنگترین هۆكاری دروستبوونی وشه‌كان له زماندا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ناولێنانی شته كۆمه‌ڵایه‌تییه تازه داهێنراوه‌كان وه‌ك
پێویستییه‌ك بۆیه سیسته‌می نوێ له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری و ئه‌وانی تر یان تیۆری تازه‌ی زانستی و فه‌لسه‌فی و
داهێنانی ماددی نوێ و... هتد، هۆكارن بۆ دروستبوونی وشه‌ی
نوێ.
هه‌روه‌ها
گرنگترین هۆكاری له‌ناوچوونی وشه له به‌كارهێناندا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌ناوچوونی واتاكه‌ی، له‌چوار چێوه‌ی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تیدا یان هه‌ر به‌كارنه‌هێنانی. ئه‌م له‌ناوچوونی
(وشانه)ش له بواره‌كانی جل و به‌رگ و شتومه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی
جه‌نگ و ئامێری گواستنه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی و
پێوانه‌یی و پاره‌و ڕواڵه‌ت و دیمه‌نی چالاكییه‌كان و سیسته‌می
كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌ناوچووه‌كان. یان ئه‌و ڕژێمه‌ی كه
له‌ناوده‌چێت له‌گه‌ڵ نه‌مانی خۆیدا، ئه‌و وشانه‌شی له‌ناوبرد
كه مه‌به‌ستی ئه‌و ڕژێمه‌یان ده‌گه‌یاند. بۆنموونه گه‌لێك
وشه له زمانی عه‌ره‌بیدا به له ناوچووی سیسته‌می (جاهلی) و
هاتنی ئیسلام له‌ناوچوون و به‌كار نه‌هاتن وه‌ك به‌شه‌كانی:
(المرباع و الصروره و النوافج) هه‌روه‌ها به هه‌مان هۆكار
له زمانی فه‌ڕه‌نسیشدا گه‌لێك وشه له‌ناوچوون و به‌كارنه‌مان
وه‌ك:ـ
Veste
، casaquin
، cabas
، carosse
، soupentes
، briquet
، pacotille
، correttefregate
، rutot
، boule
، arpent
، ect
، tiard
،
toise ….ele
.
تێبینی:
المرباع:
چواریه‌كی تاڵانی ده‌كات ، كه سه‌رۆك خێڵه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه بۆ خۆیان وه‌ریان ده‌گرت.
الصروره:
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گاته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و ژن ناهێنێت
خه‌ریكی مێبازی ده‌بێت.
النوافج:
شیربایی وه‌رگرتن به هوشتر.
* ژێده‌ر: د.
علی عبدالواحد الوافی، اللغه والمجتمع.
|