|
مه‌سعوود
محه‌مه‌د، زمان‌ناسی گه‌وره‌ی كورد
نه‌ریمان
خۆشناو
گه‌لی كورد
به درێژایی میژوو پیاوی گه‌وره‌ی لێهه‌ڵكه‌وتووه، كه
هه‌ریه‌كه‌یان له بوارێك له بواره‌كانی ژیان خزمه‌تیان به
مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه ، یه‌كێ له‌وانه، زانای گه‌وره‌ی
كورد خوالێخۆشبوو(مه‌سعوود محه‌مه‌د)ه،بۆیه لێره‌دا به‌شێ
له ژیاننامه‌ی زانستی ئه‌م زاته پیرۆزه ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م:
ژیانی:
مامۆستا
مه‌سعوود محه‌مه‌د جه‌لی زاده،له ساڵی 1919دا له شاری
كۆیه، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و خه‌باتی كوردایه‌تی هاتۆته
دنیاوه، مه‌لا محه‌مه‌دی باوكی كه ناسراو بوو به مه‌لای
گه‌وره و كوڕی حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لیزاده بووه.
مامۆستا
مه‌سعوود محه‌مه‌د له‌ساڵی 1926دا چووه‌ته به‌رخوێندنی ره‌سمی
له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كۆیه و له‌ساڵی 1932دا خوێندنی
ئه‌و قۆناغه به‌راییه‌ی ته‌واو كردووه و بۆ پاییزی ساڵی
1934دا چووه‌ته هه‌ولێر و له‌قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر
وه‌رگیراوه و بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌ماڵی مه‌لا فه‌ندی له
باداوه له‌گه‌ڵ عیزه‌دینی كوڕی مه‌لا فه‌ندی ژیاوه تاكو
له‌ساڵی 1940دا خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واوكردووه و له‌ساڵی
1941دا چووه‌ته به‌غداو له‌كۆلێجی حقووق وه‌رگیراوه‌و هه‌ر
چوار ساڵی خوێندنی به‌زیره‌كی ته‌واوكردووه و له‌ساڵی 1945دا
بڕوانامه‌ی حقووقی وه‌رگرتووه و بووه‌ته پارێزه‌رێكی
یاساناسی به‌توانا.
مامۆستا
مه‌سعوود چوو له كۆیه خۆی پاڵاوت بۆ ئه‌ندامییه‌تی
په‌رله‌مان و له‌رۆژی 19/1/1953دا هه‌ڵبژاردن كرا‌و به‌زۆربه‌ی
ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ركه‌وت و بووه ئه‌ندامی
په‌رله‌مان و له‌و ده‌زگا ته‌شریعی گه‌لێك داواكاریی به‌نرخی
پێشكه‌ش كرد وه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دوورخراوه‌كانی كورد بۆ زێدی
خۆیان كه مه‌به‌ستی له بارزانیه‌كان بوو، له‌ئه‌نجامدا
هه‌ندێكیان گه‌ڕاندنه‌وه شوێن و جێگه‌ی خۆیان.
دوای ساڵێك
دووباره هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه‌و له‌ناوه‌ڕاستی به‌هاری 1954دا
دیسان مامۆستا مه‌سعوود خۆی پاڵاوته‌وه بۆ ئه‌و ده‌وره‌یه‌ش و
له‌ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وت و به‌ناوی به‌ره‌ی نیشتمانی له‌گه‌ڵ 9
ئه‌ندامی تر چۆته ناو په‌رله‌مان، به‌ڵام زۆری نه‌برد نووری
سه‌عید وه‌زاره‌تێكی نوێی دامه‌زراندو ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی
هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئینجا ئه‌و زاته گه‌ڕایه‌وه كۆیه‌و ده‌ستی
دایه پیشه‌ی پارێزه‌ری، تاكو هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14ی ته‌مووزی
1958.
له‌دوای ئه‌و
رووداوه گرنگه سیاسه‌ی عێراق، هه‌ڵوێستی سیاسی وای خواست
بچێته به‌غداو لێی دانیشێ و دوای یه‌ك دوو مانگ كرا
به‌ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاكسازیی كشتوكاڵ له‌عێراق و له‌گه‌ڵ
پسپۆرانی یاسای كشتوكاڵ و زه‌وی و زار‌و ئاودێری عێراقی و میسری
توانیان یاسای چاكسازیی كشتوكاڵ له‌كۆماری عێراق دابنێن و
له‌رۆژی 30ی ئه‌یلوولی 1958 دا راگه‌یه‌نرا.
له‌دوا دوای
شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووش‌دا كرا به‌ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی
له‌ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ران و له‌دوای
رێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970شداو له‌گه‌ڵ
دامه‌زراندنی كۆڕی زانیاری كورد له‌به‌غدا له 29/8/1970 ئه‌و
زاته كرا به‌ئه‌ندامێكی كارای كۆڕی زانیاری و به‌جێگری
سه‌رۆكی كۆڕ هه‌ڵبژێردرا. له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دیوانی
كۆڕ ده‌ورێكی باڵای هه‌بوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بابه‌ت و
لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نرخی له‌گۆڤاری كۆڕه‌كه‌دا بڵاوده‌كرده‌وه.
تاكو له‌ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا له‌هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد‌و
به‌ڕیزێكی زۆره‌وه له‌و رۆژه‌ی كۆچی دواییدا كه 1/4/2002
بوو.
دووه‌م:
شاكارو به‌رهه‌مه‌كانی:
كتێبه‌كانی:-
چه‌ندین كتێبی له بواره‌كانی زمانه‌وانی، ئه‌ده‌ب و
فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیا نووسیوه، له‌وانه:
أ- كتێبه‌كانی
به زمانی كوردی:
1- به‌ره‌و
ڕاسته شه‌قامی ئاخاوتنی كوردی، له چاپكراوه‌كانی كۆڕی
زانیاری كورد، به‌غدا، 1978، 63ل.
2- چه‌ند
حه‌شارگه‌یه‌كی ڕێزمانی كوردی، له چاپكراوه‌كانی كۆڕی زانیاری
كورد، به‌غدا، 1976- 98ل.
3-
ووردبوونه‌وه‌یه‌ك له چه‌ند باسێكی رێزمانی كوردی، كۆڕی
زانیاری كورد، به‌غدا، 1974، 180ل.
4-
زاراوه‌سازی پێوانه، ئه‌مینداریه‌تی گشتی رۆشنبیری و لاوانی
ناوچه‌ی كوردستان، 1988، 445ل.
5- چه‌پكێك
له گوڵزاری نالی، كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1976، 350ل.
6- حاجی قادری
كۆیی، به‌رگی یه‌كه‌م، كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1973، 414ل.
7- حاجی قادری
كۆیی، به‌رگی دووه‌م، كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا 1973، 335ل.
8- حاجی قادری
كۆیی، به‌رگی سێیه‌م ، كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1976، 420ل.
9- حه‌مه
ئاغای گه‌وره، ده‌زگای رۆشنبیری كوردی، به‌غدا، چ. سۆمه‌ری،
1986، 122ل.
10- بۆ
ئه‌میری حه‌سه‌ن پور له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت، ده‌زگای رۆشنبیری
كوردی، به‌غدا، 1984، 102ل.
11- مرۆڤ و
ده‌وروبه‌ر، به‌رگی یه‌كه‌م، كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1977،
176ل.
12- مرۆڤ و
ده‌وروبه‌ر، به‌رگی دووه‌م، كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1984،
197ل.
13- ده‌سته و
دامانی نالی، ستۆكهۆڵم، 1997، 103ل.
14- گه‌شتی
ژیانم، ستۆكهۆڵم، 1992.
ب- كتێبه‌كانی
به زمانی عه‌ره‌بی:
1- الانسان و
ماحوله، دار اثقافه والنشر الكردیه، الجز‌ء الاول، بغداد،
1999.
2- الانسان و
ماحوله، دار اثقافه والنشر الكردیه، الجز‌ء الثنی، بغداد،
1999.
3- لسان
الكرد، مطبعه الحوادث، بغداد، 1987.
4- من هموم
الحیاه، الامانه العامه للثقافه والشباب، مطبعه حسام،
بغداد، 1998.
5-إعاده
التوازن الی میزان مختل- المجمع العلمی الكوردی- بغداد 1977،
112 صفحه.
6-المجتمع
البشری لماذا یشبه مستشفی المجانین- أربیل- مۆسسه أراس 1999.
7-الی
غورباتشوف... تحیه و رجا‌ء.
8-التفسیر
البشری للتأریخ.
ج:
وتاره‌كانی: ده‌یه‌ها وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی له گۆڤاره‌كانی
كۆڕی زانیاری كورد و ڕۆشنبیری نوێ و كاروان بڵاوكردۆته‌وه
أ-
لێكۆڵینه‌وه‌كانی له گۆڤاری"كۆڕی زانیاری كورد"كۆڕی زانیاری
عێراق- ده‌سته‌ی كورد".
1-
به‌كارهێنانی"ی"له رێزمانی كوردیدا، گ.كۆڕ، به‌رگی یه‌كه‌م،
1973، ل 39-114.
2- سوڕێكی
خامه به ده‌وری "ڕاناو"دا،گ.كۆڕ، به‌رگی دووه‌م، به‌شی
یه‌كه‌م، 1974، ل9-147.
3- چه‌پكێك
له گوڵزاری"نالی"، به‌شی یه‌كه‌م، گ.كۆڕ، به‌رگی دووه‌م،
به‌شی دووه‌م، 1974، ل 11-80.
4- چه‌پكێك
له گوڵزاری"نالی"، به‌شی دووه‌م، گ.كۆڕ، به‌رگی سێیه‌م، به‌شی
یه‌كه‌م،1975، ل 10-88.
5- فۆنه‌تیك
چیمان بۆ بكا، گ.كۆڕ، به‌رگی سێیه‌م، به‌شی یه‌كه‌م، 1975، ل
568-622.
6- چه‌پكێك
له گوڵزاری"نالی"، به‌شی سێیه‌م، گ.كۆڕ، به‌رگی سێیه‌م، به‌شی
دووه‌م،1975م، ل 8-74.
7- ڕێنووسی
كۆڕ، گ.كۆڕ، به‌رگی چواره‌م، 1976، ل 232-288.
8-
به‌سه‌رداچوونه‌وه، گ.كۆڕ، به‌رگی پێنجه‌م، 1977، ل 135-
176.
9-
هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند روپه‌ڕێكی زمانی كوردی، گ.كۆڕ، به‌رگی
پێنجه‌م، 1977، ل 264-311.
10- ممدوح
سلیم، ربع قرن من النضال الكردی الدۆوب،گ.كۆڕ، به‌رگی پێنجه‌م،
1977، ل 509-513.
11-
چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی رێنووس و ئه‌لفوبێی كوردی،
گ.كۆڕ، به‌رگی نۆیه‌م، 1982، ل 262- 359.
ب-
لێكۆڵینه‌وه و وتاره‌كانی له‌گۆڤاری"رۆشنبیری نوێ،كاروان،
به‌یان،"و هه‌فته‌نامه‌ی "هاوڵاتی":
1-
ڕه‌واندنه‌وه‌ی دوو ره‌خنه، گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"80"،مایسی
1980، ل 2-14.
2- تیروپشكێ
له ده‌نگسازی، گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"101"، ئاداری 1984، ل 28-
52.
3- گه‌شتی
ژیانم،ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م، گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"103- 104" ساڵی
1984، ل70-90.
4- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م، گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"105"، 1985، ل
145-168.
5- گه‌شتی
ژیانم ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"106"،1985.
6- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م، گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"108"، 1985، ل
295-314.
7- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی پێنجه‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"109"1986،ل
277-310.
8-
زاراوه‌سازی پێوانه، به‌شی یه‌كه‌م،گ. رۆشنبیری
نوێ،ژ"111"،1986، 205- 273.
9-
زاراوه‌سازی پێوانه، به‌شی دووه‌م،گ. رۆشنبیری
نوێ،ژ"112"،1986، ل 162- 211.
10- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی شه‌شه‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"113"،1987، ل 189-
121.
11- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی حه‌وته‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"114"،1987، ل
163- 180.
12- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی هه‌شته‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"115"، ئه‌یلوولی
1987، ل 235-252.
13- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی نۆیه‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"116"،كانوونی
یه‌كه‌می 1987، ل 183-206.
14- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی یازده‌هه‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"121"،ئاداری
1989، ل 133-150.
15- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی دوانزه‌هه‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"122"،1989.
16- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی سیانزده‌هه‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"123"،
ئه‌یلوولی 1989، ل 95- 116.
17- گه‌شتی
ژیانم، ئه‌ڵقه‌ی چوارده‌هه‌م،گ. رۆشنبیری نوێ،ژ"124"،كانوونی
یه‌كه‌می 1989، ل 84- 95.
18- ده‌ست
بژارێك له‌كتێبی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دیبان،گ. رۆشنبیری
نوێ،ژ"131"،1993، ل 34-56.
19- بژار و
گوڵبژێرێك له هه‌ندێ نووسراوی كوردی، گ. رۆشنبیری
نوێ،ژ"134"،1994، ل 29- 46.
20- ڕه‌مزی
نافیع - قوربانییه زله‌كه‌ی هه‌ولێر، گ. كاروان،ژ"33"،
حوزه‌یرانی 1985، ل 0-11.
21- هه‌ولێر
تاریكستانه و دهۆك چراخانه، هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی،ژ"1"،
ساڵی 2000.
سێیه‌م:هه‌ڤپه‌یڤین : ده‌یه‌ها هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵ
ئه‌نجامدراوه، كه هه‌ندێكیان دواتر له دووتوێی كتێب خرانه
ڕوو،له‌وانه:
1- نامه‌كانی
مه‌سعود محه‌مه‌د،ئاماده‌كردنی حه‌كیم كاكه‌وه‌یس، كه
به‌چه‌ندبه‌شێك له‌گۆڤاری رامان بڵاوكرایه‌وه‌و دواتر له‌كتێبی
رامان به‌ناوی"نامه‌كانی مه‌سعود محه‌مه‌د"بڵاوكرایه‌وه.
2- ژیان و
جیهانبینی"گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌سعود محه‌مه‌د"دا، ئه‌ماده‌كردنی:
هه‌ڵۆ به‌رزنجی، ئه‌مه دواتر له‌ساڵی"2001"ده‌زگای چاپ و
په‌خشی سه‌رده‌م له‌دوو توێی كتێبێكی به‌نرخ خرایه روو.
3- دیداری
ڕامان له‌گه‌ڵ مه‌سعود محه‌مه‌د:به‌غه‌یری ئیمان به‌حه‌ق كه
له منداڵییه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه، كه‌س نییه له ژێر
ته‌ئسیریدا بم، هه‌ڤپه‌یڤینی ئازاد عه‌بدولواحێد، گ. ڕامان،
هه‌ولێر 1999.
چواره‌م:شوێنی
له كۆڕی زانیاری كورد:
هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌زگای كۆڕی زانیاری كورد، ڕۆڵێكی
دیار و كارامه‌ی بینیوه، به جۆرێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
كرابووه ئه‌ندامی كارای كۆڕ، له هه‌مان كاتیش‌دا كرابووه
ده‌مڕاست و قسه‌كه‌ری یه‌كه‌می كۆڕی زانیاری كورد و له هه‌موو
لیژنه‌كانی"زمانه‌وانی، زاراوه، ئه‌ده‌ب،...هتد"به‌شداری
كردبوو له هه‌ر هه‌مووشیان كرابووه ده‌مڕاست.
دوا
وته:هه‌ندێ له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد له باره‌ی
ئه‌م زاته پیرۆزه‌وه وته‌ی زۆر به نرخیان هه‌یه ، لێره‌دا
ته‌نیا دوو نموونه‌وه ده‌هێنمه‌وه:
مامۆستای
گه‌وره و خوالێخۆشبوو(د.ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف)ده‌ڵێت ((
هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ی كه تاكو ئێستا له باره‌ی زمانه‌وه
نووسراون ، ناگه‌نه قووله پێیه‌كی نووسینه‌كانی مه‌سعوود
محه‌مه‌د)).
مێژوونووسی
گه‌وره‌ی كورد(د.كه‌مال مه‌زهه‌ر)ده‌ڵێت))مه‌سعوود محه‌مه‌د
پیاوێكی زۆر گه‌وره بوو، برنادشۆی كورد بوو)).
|