|
هه‌ندێ
لایه‌نی سینتاكسی له شێوه‌زاری ڕواندز/ به‌شی دووه‌م و كۆتایی
رازاو
ره‌شید سه‌بری- مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین
به‌ندی
دووه‌م:ـ راناوی كه‌سی لكاو
ـ راناوه
لكاوه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان له شێوه‌زاری ڕواندز:
راناوه
لكاوه‌كان له شێوه‌زاری ڕواندز دوو كۆمه‌ڵن وه‌ك له‌م
خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا روونی ده‌كه‌ینه‌وه:
ژماره
كه‌س سه‌ربه‌خۆ لكاو كۆمه‌ڵه‌ی (A)
كۆمه‌ڵه‌ی (B)
تاك
یه‌كه‌م ئه‌من (من) م م
دووه‌م
ئه‌تو (تۆ) ت ی
سێیه‌م
ئه‌و ی ی (یت)
ا (ات)
........
یه‌كه‌م
ئه‌مه (ئێمه) ن ین
كۆ
دووه‌م ئه‌نگۆ (ئێوه) و ن
سێیه‌م
ئه‌وان یان ن
خشته‌ی ژماره
(2)
له گرنگترین
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م راناوانه:
1ـ یه‌كێك له
تایبه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (A)
راناوه لكاوه‌كان واته كۆمه‌ڵه‌ی (م، ت، ی، ن، و، یان)
ئه‌وه‌یه شوێنیان له ڕسته‌دا ئه‌گۆڕێ به‌پێی قاڵبی
ڕسته‌كه. واته راناوه كه‌سییه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (A)
له ڕسته‌دا شوێنێكی چه‌سپاویان نییه، ده‌توانین شوێنه‌كانیان
به‌پێی ئه‌م مه‌ڵبه‌ندانه‌ی خواره‌وه ده‌ست نیشان بكه‌ین.
1ـ مه‌ڵبه‌ندی
به‌ركاری راسته‌وخۆ: ئه‌گه‌ر ڕسته‌كه به‌ركاری راسته‌وخۆی
هه‌بوو راناوی لكاو به‌مه‌وه ده‌لكێ. وه‌كو:
ئه‌مه گور ـ
ن لۆ ئازادی ئه‌ڕواند. (ئێمه گوڵا ـ مان بۆ ئازاد ده‌ڕواند.)
2ـ مه‌ڵبه‌ندی
به‌ركاری ناراسته‌وخۆ: كه‌ی به‌ركاری راسته‌وخۆ له ڕسته‌كه‌دا
نه‌بوو ئه‌وا راناوه لكاوه‌كه به به‌ركاری ناراسته‌وخۆوه
ده‌لكێ. وه‌كو:
ئه‌مه لۆ
ئازادی ـ ن ئه‌ڕواند. (ئێمه بۆ ئازاد ـ مان ده‌ڕواند.)
3ـ مه‌ڵبه‌ندی
ئامرازی په‌یوه‌ندی: كه‌ی ڕسته به‌ركاری ناراسته‌وخۆشی نه‌بوو
ئه‌وا راناوه لكاوه‌كه به ئامرازه په‌یوه‌ندییه‌كه
ده‌لكێت. وه‌كو:
ئه‌مه لۆ ـ ن
ئه‌ڕواند. (ئێمه بۆ ـ مان ده‌ڕواند.)
4ـ مه‌ڵبه‌ندی
پێشگر: كاتێك كه ئامرازی په‌یوه‌ندی لاببردرێت، ئه‌وا راناوه
لكاوه‌كه به پێشگره‌وه ده‌لكێت. وه‌كو:
ئه‌مه ئه ـ
ن ڕواند. (ئێمه ده ـ مان ڕواند.)
5ـ مه‌ڵبه‌ندی
قه‌دی كار: كه پێشگریش نه‌بوو ئه‌وا راناوه لكاوه‌كه به
قه‌دی كاره‌كه‌وه ده‌لكێت وه‌كو:
ئه‌مه نارد ـ
ن. (ئێمه نارد ـ مان.)
كه‌واته
راناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی A
به‌سه‌ره‌تای ئه‌م به‌شانه‌ی ڕسته‌وه ده‌لكێن به‌م رێزه:
1ـ به‌ركاری
راسته‌وخۆ
2ـ به‌ركاری
ناراسته‌وخۆ
3ـ ئامرازی
په‌یوه‌ندی
4ـ پێشگر
5ـ قه‌دی كار
)... یاسای ژماره (1).
ب ـ
تایبه‌تییه‌كی تر بریتییه له‌وه‌ی راناوی لكاوی كه‌سی سێیه‌می
تاكی كۆمه‌ڵه‌ی (A)
به‌كاره‌وه نالكێت، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌چێته‌سه‌ر راناوی
سه‌ربه‌خۆی كه‌سی سێیه‌می تاك و به (ئه‌و) ده‌لكێت، چونكه
ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه.
ج ـ راناوه
لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (A)
ده‌توانین پێشیان بڵێین راناوه‌كانی خاوه‌نێتی، چونكه
سه‌رباری رێكه‌وتن ئه‌ركی خاوه‌نێتیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
د ـ (راناوه
لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (B)
هه‌میشه به‌ڕه‌گی كاره‌وه ده‌لكێن) یاسای ژماره (2) (1).
ئه‌ركی
راناوه لكاوه‌كان
أ ـ ئه‌ركی
به‌ركار
1ـ به‌ركاری
راسته‌وخۆ
2ـ به‌ركاری
ناراسته‌وخۆ
ب ـ ئه‌ركی
خاوه‌نێتی.
أ ـ ئه‌ركی
رێكه‌وتن له نێوان بكه‌رو كاردا:
ئه‌و راناوه
لكاوانه هه‌موویان ئه‌ركی رێكه‌وتن له نێوان بكه‌رو كاردا
ده‌بینن. واته بكه‌ر و كار له‌كه‌س و ژماره‌دا رێك ده‌كه‌ون
واته كاری ڕسته هه‌ر جۆرێك بێت (رابردوو، داهاتوو) بكه‌ر یان
نیهادی ڕسته به‌پێی كه‌س و ژماره‌ی خۆی راناوه‌ێكی لكاو له
یه‌كێك له‌م دوو كۆمه‌ڵه‌یه هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌یدات به
گوزاره یان كاری ڕسته. وه‌ك له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا
چۆنییه‌تی ده‌ركه‌وتنی راناوی لكاو له‌گه‌ڵا كاردا بۆ
ده‌ربڕینی رێكه‌وتن روون ده‌بێته‌وه:
كار
تێپه‌ڕ
رابردوو (A)
(B)* (كه‌سی
سێیه‌می تاك)ه.
داهاتوو (B)
(كه‌سی سێیه‌می تاك: ا(ات) / ی (یت) ) ده‌بێت.
خشته‌ی ژماره
(3)
* له
كۆمه‌ڵه‌ی (B)
دا راناوی لكاوی (كه‌سی سێیه‌می تاك)ه له‌گه‌ڵا كاری رابردووی
تێنه‌په‌ڕدا.
*
له‌كۆمه‌ڵه‌ی (B)
دا راناوی لكاوی كه‌سی سێیه‌می تاك (ا(ات) یان ی(یت) )ه.
كه‌واته
ئه‌گه‌ر كاره‌كه رابردووی تێپه‌ڕبوو كۆمه‌ڵه‌ی
A وه‌رده‌گرێت.
وه‌كو:
ئه‌من م
ئه‌تو ت
ئه‌و*ی
برد
ئه‌مه ن
ئه‌نگۆ و
ئه‌وان یان
* یه‌كێك له
تایبه‌تییه‌كانی راناوه لكاوه‌كان له‌م شێوه زاره‌دا
ئه‌وه‌یه راناوی لكاوی كه‌سی سێیه‌می تاك له‌گه‌ڵا كاری
رابردووی تێپه‌ڕدا شوێن گۆڕكێ ده‌كات له‌گه‌ڵا بكه‌ردا چونكه
ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه. واته ئه‌گه‌ر بكه‌ر كه‌سێكی نێر بێت
ئه‌وا نیشانه‌ی دۆخی (ی) وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر مێ بێت
نیشانه‌ی دۆخی (ێ) وه‌رده‌گرێت. واته ئه‌و كاته راناوه
لكاوه‌كه ناچێته سه‌ر كاره‌كه به‌ڵكو ده‌چێته سه‌ر بكه‌ر.
ئه‌گه‌ر
كاره‌كه رابردووی تێنه‌په‌ڕبێت، بۆ ده‌ربڕینی رێكه‌وتن
له‌گه‌ڵا بكه‌ردا كۆمه‌ڵه‌ی (B)
وه‌رده‌گرێت. (راناوی كه‌سی سێیه‌می تاك )ه. وه‌كو:
ئه‌من
م
ئه‌تو ی
ئه‌و ـ
ئه‌مه
نوست ین
ئه‌نگۆ ن
ئه‌وان ن
هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر كاره‌كه له‌داهاتوودا بوو، تێپه‌ڕبێت یان تێنه‌په‌ڕ
بۆ ده‌ربڕینی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵا بكه‌ردا كۆمه‌ڵه‌ی (B)
وه‌رده‌گرێت، راناوی كه‌سی سێیه‌می تاك ا(ات) یان ی (یت)
ده‌بێت وه‌كو:
ئه‌من م
ئه‌تو ی
ئه‌و (ا"ات"یان ی"یت") (2)
ئه‌مه
ئه‌به ین
ئه‌نگۆ
ئه‌نوو ن
ئه‌وان ن
"راناوی لكاوی
كه‌سی سێیه‌می تاكی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م خۆی به (ات) یان (ێت)
ده‌رئه‌خا. ئه‌گه‌ر ڕه‌گی كاتی داهاتووی فرمانه‌كه به (ۆ)
یان (ـه) كۆتایی هاتبێت ئه‌وا راناوه لكاوه‌كه قالبی (ات)
ئه‌گرێته‌خۆ، دوای ئه‌وه‌ی (ۆ) ئه‌بێ به (و)ی كۆنستانت و
(ـه) ئه‌توێته‌وه.
ره‌گ
ۆ و
ـه
+ات
من ئه‌خۆم ـ
ئه‌و ئه‌خوات. من ئه‌كه‌م ـ ئه‌و ئه‌كات
له‌هه‌موو
حاڵه‌تێكی تردا راناوه‌كه خۆی به (ێت) ده‌رئه‌خا
ئه‌و ئه‌مرێت.
ئه‌و ئه‌چێت.
ئه‌و ئه‌نووێت. .... تاد"(3)
بۆ
هه‌ڵبژاردنی راناوی لكاو بۆ ده‌ربڕینی رێكه‌وتن سه‌یری خشته‌ی
ژماره (3) ده‌كه‌ین، به‌پێی كات و جۆری كاره‌كه كۆمه‌ڵه‌كه
ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین پاشان و ژماره‌ی بكه‌ره‌كه و
به‌یارمه‌تی خشته‌ی ژماره (2) راناوه‌كان ده‌دۆزینه‌وه. بۆ
نموونه:
ئه‌نگۆ برد ـ
(برد) گه
قه‌دی رابردووه، له‌ڕووی جۆره‌وه تێپه‌ڕه به‌پێی خشته‌ی
ژماره (3) پێویسته راناوی لكاو له كۆمه‌ڵه‌ی (A)
ه‌وه وه‌ربگرێت، (ئه‌نگۆ) كه بكه‌ره، كه‌سی دووه‌می كۆیه،
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له خشته‌ی ژماره (2) دا (و)ه به‌ڕه‌گی
كاره‌كه‌وه ده‌لكێت و ڕسته‌كه ده‌بێت به: ئه‌نگۆ نارد‌و
(ئێوه ناردتان).
ئه‌توو
ئه‌نووـ
(نوو) ره‌گی
داهاتووی (نووستن)ه. له‌ڕووی جۆره‌وه تێنه‌په‌ڕه، له‌ڕووی
كاته‌وه داهاتووه به‌هۆی خشته‌ی ژماره (3) پێویسته راناوی
لكاو له‌كۆمه‌ڵه‌ی (B)
ه‌وه وه‌ربگرێت. (ئه‌تو) كه بكه‌ره له كه‌سی دووه‌می
تاكدایه، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له خشته‌ی ژماره (2)دا (ی)ه،
ڕسته‌كه ده‌بێت به:
ئه‌توو
ئه‌نووی. (تۆ ده‌نوویت.)
ب ـ ئه‌ركی
به‌ركار:
راناوه
لكاوه‌كان جگه له ئه‌ركی (بكه‌ری)، ئه‌ركی (به‌ركار)یش
ده‌بینن. به‌ركار به‌هه‌ردوو جۆرییه‌وه (به‌ركاری راسته‌وخۆ و
به‌ركاری ناراسته‌وخۆ) ئه‌شێ به راناوێكی لكاو جێگیر بكرێت.
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ـ كۆمه‌ڵه‌ی (A)
كه ئه‌ركی (بكه‌ری) له‌رابردوودا ده‌بنێت، ئه‌ركی (به‌ركاری)
له داهاتوودا ده‌بینێت.
ـ كۆمه‌ڵه‌ی (B)
كه ئه‌ركی (بكه‌ری) له‌داهاتوودا ده‌بنێت، ئه‌ركی (به‌ركاری)
له‌رابردوودا ده‌بنێت. واته:
(بكه‌ر) له
كۆمه‌ڵه‌ی (A)
ئه‌گه‌ر
كاره‌كه رابردوو بوو ده‌بێت
(به‌ركار) له
كۆمه‌ڵه‌ی (B)
(بكه‌ر) له
كۆمه‌ڵه‌ی (B)
ئه‌گه‌ر
كاره‌كه داهاتوو بوو ده‌بێت.
(به‌ركار) له
كۆمه‌ڵه‌ی (A)
1ـ به‌ركاری
راسته‌وخۆ: بۆ جێگیركردنی به‌ركاری راسته‌وخۆ به راناوێكی
لكاو ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو ده‌كه‌ین.
ئه‌وان ئه‌من
ـ یان لۆ تو نارد.
(ئه‌وان من ـ
یان بۆ تۆ نارد.)
1ـ ئه‌و
راناوه لكاوه‌ی كه ئه‌ركی رێكه‌وتن واتا (بكه‌ری) بینیوه
له چ كۆمه‌ڵێك بێت، بۆ (به‌ركاری) روو له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر
ده‌كه‌ین، لێره‌دا راناوی لكاوی (یان) ئه‌ركی بكه‌ری بینیوه
له كۆمه‌ڵه‌ی (A)ه.
بۆ به‌ركار ده‌بێت روو له (B)
بكه‌ین.
2ـ به‌پێی
كه‌س و ژماره‌ی به‌ركاره راسته‌وخۆكه به یارمه‌تی خشته‌ی
ژماره (2) راناوێكی لكاو هه‌ڵده‌بژێرین. لێره‌دا (ئه‌من) له
كه‌سی یه‌كه‌می تاكدایه به‌پێی خشته‌ی ژماره (2) له
كۆمه‌ڵه‌ی (B)
دا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی (م)ه. ئه‌م (م)ه شوێنی به‌ركاری
راسته‌وخۆی (ئه‌من) ده‌گرێت.
3ـ به‌پێی
یاسای ژماره (1)، (یان) كه له كۆمه‌ڵه‌ی (A)
دا دوای لابردنی به‌ركاری راسته‌وخۆ به به‌ركاری
ناراسته‌وخۆوه ده‌لكێت، به‌پێی یاسای ژماره (2) راناوی لكاوی
كۆمه‌ڵه‌ی (B)
هه‌میشه به‌ڕه‌گی كاره‌وه ده‌لكێن. به‌م جۆره ڕسته كه
ئاوای لێدێت:
ئه‌وان ئه‌من
ـ یان لۆ تو نارد.
B A
یاسای ژماره (1)
م یاسای
ژماره (2)
ئه‌وان لۆ تو
ـ یان نارد ـ م.
(ئه‌وان بۆ تۆ
ـ یان نارد ـ م.)
ئه‌گه‌ر
كاره‌كه داهاتوو بێت وه‌كو:
ئه‌مه ئه‌تو
لۆ ئه‌وی ئه‌نێرین. (ئێمه تۆ بۆ ئه‌و ده‌نێرین.)
ئه‌مه لۆ
ئه‌وی ـ ت ئه‌نێرین
(ئێمه بۆ
ئه‌و ـ ت ده‌نێرین.)
2ـ به‌ركاری
ناراسته‌خۆ: بۆ جێگیركردنی به‌ركاری ناراسته‌وخۆ به‌راناوێكی
لكاو هه‌مان ئه‌و خاڵانه‌ی پێشوو ره‌چاو ده‌كه‌ین.
ـ ئه‌گه‌ر
كاری ڕسته‌كه رابردوو بێت وه‌كو:
ئه‌وان ئه‌من
ـ یان لۆ تو نارد. (ئه‌وان من ـ یان بۆ تۆ نارد.)
ئه‌وان ئه‌من
ـ یان لۆ نارد ـ ی (ئه‌وان منیان بۆ نارد ـ یت.)
ـ ئه‌گه‌ر
كاری ڕسته‌كه داهاتووبێت وه‌كو:
ئه‌مه ئه‌تو
لۆ ئه‌وی ئه‌نێرین. (ئێمه تۆ بۆ ئه‌و ده‌نێرین.)
ئه‌مه ئه‌تو
ـ ی لۆ ئه‌نێرین. (ئێمه تۆ ـ ی بۆ ده‌نێرین.)
ئه‌گه‌ر
به‌ركاری ناراسته‌وخۆ به‌راناوێكی لكاو جێگیر بكرێت، ئامرازه
په‌یوه‌ندییه‌كانی (به/ له) گۆڕانیان به‌سه‌ر دێت به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به ـــــــ
پێ
له ـــــــ
لێ
ئه‌مه
قسه‌كه‌ی به تو ئه‌رێین. (ئێمه قسه‌كه به‌تۆ ده‌ڵێن.)
ئه‌مه
قسه‌كه ـ ت پێ ئه‌رێین. (ئێمه قسه‌كه ـ ت پێ ده‌ڵێین.)
ئه‌تو
كتابه‌كانت له‌وان وه‌رگرت. (تۆ كتێبه‌كانت له ئه‌وان
وه‌رگرت.)
ئه‌تو
كتابه‌كانت لێ وه‌رگرت ـ ن. (تۆ كتێبه‌كانت لێ وه‌رگرتن.)
ج ـ ئه‌ركی
خاوه‌نێتی: ناوی خاوه‌ن ده‌توانرێت به‌راناوێكی لكاو جێگیر
بكرێت وه‌كو:
ئه‌تو كراسێ
منت فرۆشت. (تۆ كراسه‌كه‌ی منت فرۆشت.)
ئه‌تو كراست
فرۆشت ـ م. (تۆ كراسه‌كه‌ت فرۆشتم.)
* تێبینی:
(ێ) كه نیشانه‌ی دۆخه‌و چۆته سه‌ر ناوی (كراس)، دوای
لاچوونی ناوی خاوه‌ن (من)، دوره‌كه‌ی نامێنێ و لاده‌چێت.
4ـ وان:
كورتكراوه‌ی (ئه‌وان)ه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (له) له‌پێش (ئه)
هاتووه بۆیه (ئه) نه‌ماوه.
(5)
له‌شێوه‌زاری ڕواندز زۆرجار نیشانه‌ی ناسیاوی (ه‌كه) له‌گه‌ڵا
ناودا به‌كارناهێنرێت، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ناوه‌كه
نیشانه‌ی دۆخی وه‌رگرتبێت.
دۆخ له
شێوه‌زاری ڕواندز
له شێوه‌زاری
ڕواندز مۆرفیمی دۆخ له‌گه‌ڵا چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی ڕسته‌دا ـ
سه‌ره‌كی بێت یان ناسه‌ره‌كی ـ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش
له‌چه‌ندین دۆخی جیاوازی وه‌كو دۆخی راسته‌وخۆ، تیان
(ناراسته‌وخۆ)، دۆخی بانگكردن، دۆخی خستنه‌سه‌ر (الاضافه).
له‌م باسه‌دا زیاتر جه‌خت ده‌خه‌ینه سه‌ر مۆرفیمی نێر‌و مێ،
ئه‌مه‌ش به‌زۆری له‌دۆخی تیان و بانگكردن و خستنه‌سه‌ردا
به‌ده‌رده‌كه‌وێت، لێره‌دا زۆر باس له دۆخی راسته‌وخۆ
ناكه‌ین، چونكه دۆخی راسته‌وخۆ" ئه‌و دۆخه‌یه كه هیچ
نیشانه‌یه‌كی دۆخی پێوه نالكێت و هیچ ئامرازێكی سینتاكسیش
له‌گه‌ڵیدا به‌كار نایه‌ت.(1)
كه‌واته
ته‌نیا له‌و كاته‌دا باس له‌دۆخی راسته‌وخۆ ده‌كه‌ین، كه
كه‌ره‌سته‌كه له‌دۆخه‌كانی تردا نه‌بێت و مۆرفیمی نێر و مێ
یان هه‌ر مۆرفیمێكی تری دۆخ وه‌رنه‌گرێت بۆ زیاتر
روونكردنه‌وه‌ی دۆخ له‌شێوه‌زاری ڕواندز، ئه‌و كه‌ره‌سته‌و
دۆخانه ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین كه مۆرفیمی نێر‌و مێ یان هه‌ر
مۆرفیمێكی تری دۆخیان له‌گه‌ڵدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه:
بكه‌ر: بكه‌ری
ڕسته مۆرفیمی دۆخ وه‌رده‌گرێت، له‌شێوه مۆرفیمی (ی) بۆ
ره‌گه‌زی نێر‌و (ێ) بۆ ره‌گه‌زی مێ، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر كاری
ڕسته‌كه رابردووی تێپه‌ڕبێت. وه‌ك له‌م نموونانه‌ی
خواره‌وه‌دا روون ده‌بێته‌وه:
بۆ نێر:
سه‌رباز ی نان خوارد.
(سه‌رباز نانی
خوارد.)
بۆمێ:
نه‌سرینێ نان خوارد
(نه‌سرین نانی
خوارد.)
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر كاری ڕسته‌كه بوو به رابردووی تێنه‌په‌ڕ یان
رانه‌بردووی ئه‌وا بكه‌ری ڕسته مۆرفیمی دۆخ بۆ نێر‌و مێ
وه‌رناگرێت.
به‌ڵكو
ئه‌وكاته بكه‌ره‌كه ده‌وری دۆخی راسته‌وخۆ ده‌بنێت له
شێوه‌ی تاك و كۆ. "له شێوه‌ی تاك و كۆی دۆخی راسته‌وخۆ
له‌دیالێكتی ژووروو و چه‌ند به‌شه دیالیكتی خواروودا ته‌نێ
ناو به‌شدرای ده‌كات. ناو له‌دۆخی راسته‌وخۆدا ئه‌ركی نیهادو
بكه‌ر ده‌گێڕێ له‌ڕسته‌دا"(2) وه‌كو:
تاك بۆ
نێرومێ: ژنه‌ك هات.
پیاوه‌ك هات.
(ژنێك /
پیاوێك هات.)
كۆ بۆ نێر‌و
مێ : ژن هاتن.
پیاو هاتن.
(ژنان /
پیاوان هاتن.)
كاتێك كه
كاری ڕسته‌كه رانه‌بردوو بێت وه‌كو:
ئازاد دێت.
نه‌سرین دێت.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هاتوو بكه‌ر ناوێكی مێینه بوو كه ده‌نگی (ا) كۆتایی
هاتبێت، كاری ڕسته‌كه‌ش رابردووی تێپه‌ڕبێت ئه‌وا بكه‌ره‌كه
مۆرفیمی دۆخی مێ كه (ێ)یه وه‌رناگرێت به‌ڵكو ئه‌و كاته
وه‌كو نێر مۆرفیمی (ی) وه‌رده‌گرێت وه‌كو:
رۆشنای نان
خوارد. (رۆشنا نانی خوارد.)
به‌ركار: ـ 1
ـ به‌ركاری راسته‌وخۆ: به‌ركار به‌شێكی سه‌ربه‌خۆی ناسه‌ره‌كی
ڕسته‌یه، كه هه‌میشه گوزاره‌ی به‌شی سه‌ره‌كی ڕسته
ده‌گرێته‌وه، به‌ركار به‌گشتی بریتی ده‌بێت له‌نێو، جێ نێو،
ئاوه‌ڵنێو، له‌ڕووی داڕشتنی سینتاكسه‌وه راسته‌وخۆ و تیانه،
له‌وانه به‌ركار بریتی بێت له تاكه وشه‌یه‌ك یان چه‌ند
وشه‌یه‌ك"(3)
دۆخی سینتاكسی
به‌ركار
به‌ركار
له‌هه‌ر چ جۆره به‌شێكی ئاخاوتن بێت له‌نێو، جێ نێو،
ئاوه‌ڵنێو، ئه‌وا دوو دۆخی سینتاكسی ده‌بێت، دۆخی راسته‌وخۆ و
دۆخی تیان. له‌دۆخی راسته‌وخۆدا هیچ نیشانه‌یه‌كی دۆخی پێوه
نالكێت و هیچ ئامرازێكی سینتاكسیشی له‌گه‌ڵدا به‌كار نایه‌ت
هه‌روه‌ك له‌لاپه‌ڕه دوودا ئاماژه‌مان بۆ كرد. به‌ڵام له‌دۆخی
تیاندا نیشانه‌ی تایبه‌تی ئه‌م دۆخه له‌كۆتایی به‌ركاردا
به‌دی ده‌كرێت كه به‌پێی ره‌گه‌زه‌كه ده‌گۆڕێت. "دۆخی تیان
له‌باری تاكدا وه‌نه‌بێ تایبه‌ت بێت به‌هه‌موو دیالێكته‌كانی
زمانی كوردییه‌وه، ئه‌م دۆخه له دیالیكتی كرمانجیدا
چه‌سپیوترو زێتره، تا له‌كرمانجی خواروودا، دۆخی تیان له
چه‌ند به‌شه دیالیكتێكی كرمانجی خواروودا به‌رچاو ده‌كه‌وێت
كه ئه‌مانه‌ن: (موكری، بنگرد، هه‌ولێر و رواندز) ئه‌م
نیشانانه‌ی له‌و به‌شه دیالێكتانه‌دا به‌كاردێت، له دیالێكتی
كرمانجی ژوورووشدا هه‌یه، له دیالێكتی ژووروودا دۆخی تیانی
تاك كۆتایی به نیشانه‌ی دۆخی تیان دێ، كه ئه‌ویش (ێ)یه
ئه‌مه‌ش كاتێك كه ناوه‌كه ره‌سه‌نی مێ بوو (ی) ده‌بێ كه
ناوه‌كه ره‌سه‌نی نێربوو"(4).
أ ـ ناو
له‌ده‌وری به‌ركاردا:
كاتێك كه ناو
رۆڵی به‌ركار ده‌بینێت، نیشانه‌ی دۆخی تیان وه‌رده‌گرێت،
مۆرفیمی (ی) بۆ ره‌گه‌زی نێر‌و، مۆرفیمی (ێ) بۆ ره‌گه‌زی (مێ)
وه‌كو:
ئه‌من چالاكی
ئه‌بینم. (من چالاك ده‌بینم.)
ئه‌من رازاوێ
ئه‌بینم. (من رازاو ده‌بینم.)
ئه‌مه‌ش كاتێك
كه ناوه‌كه ناوی كه‌سان بێت و كاره‌كه‌ش رانه‌بردوو بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ركاره‌كه به‌هۆی مۆرفیمی ناسراوی (ه‌كه)
یان به‌هۆی راناوێكی نیشانه‌وه (كه وه‌ك دیار خه‌ریك
چووبێته پێش به‌ركاره‌كه) ناسراو كرابێت، ئه‌وا مۆرفیمی دۆخ
بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ (ی) ده‌بێت وه‌ك له‌م
نموونانه‌ی لای خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت:
ئه‌من
كوڕه‌كه‌ی ئه‌بینم. (من كوڕه‌كه ده‌بینم.)
ئه‌من
كیژه‌كه ئه‌بینم. (من كچه‌كه ده‌بینم.)
ده‌بێ
كراسه‌كه‌ی بشۆم. (ئه‌بێ كراسه‌كه‌ی بشۆم.)
ئه‌و خانییه‌ی
ئه‌فرۆشم. (ئه‌و خانووه ده‌فرۆشم.)
كه‌واته
به‌ركاری كاری رابردوو مۆرفیمی دۆخ وه‌رناگرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو
ناسراو بێت یان نه‌ناسراو وه‌كو:
ئه‌من
كراسه‌كه‌م دووری. (من كراسه‌كه‌م دووری.)
ئه‌من ئازادم
نارد. (من ئازادم نارد.)
ئه‌من
كتابه‌كم كڕی. (من كتێبێكم كڕی.)
ئه‌نگۆ كراسو
دووری؟ (ئێوه كراستان دووری؟)
ب ـ راناو له
ده‌ووری به‌ركاردا:
هه‌ندێ
له‌راناوه‌كانی زمانی كوردی رۆڵی به‌ركار ده‌گێڕن له‌دۆخی
راسته‌وخۆ و تیانیشدا ده‌بن وه‌ك له‌م نموونانه‌ی لای
خواره‌وه‌دا روون ده‌بێته‌وه:
راناوی كه‌سی
سه‌به‌خۆ: ئازاد ئه‌وی ئه‌نێری. (ئازاد ئه‌و ده‌نێرێ.)
نه‌سرین
ئه‌وێ ئه‌نێرێ. (نه‌سرین ئه‌و ده‌نێرێ.)
راناوی
نیشانه: ئه‌تو ئه‌وه‌ی ئه‌زانی؟ (تۆ ئه‌وه ئه‌زانی؟)
راناوی دیار:
ئه‌نگۆ گه‌له‌كی ئه‌زانن. (ئێوه گه‌لێك ده‌زانن.)
(نه‌سرین
گه‌له‌كێ ئه‌زانی. (نه‌سرین گه‌لێك ده‌زانێ.)
راناوی
پرسیار: ئازاد كی ئه‌ناسی لێره؟ نه‌سرین كێ ئه‌ناسی لێره؟
ج ـ ئاوه‌ڵناو
له‌ده‌ووری به‌ركاردا:
ئاوه‌ڵناویش
وه‌كو به‌شه‌كانی تری ئاخاوتن ده‌توانێت ده‌وری به‌ركار ببینێت
له‌ڕسته‌دا: "شوێنی ئه‌و به‌ركاری بریتییه له ئاوه‌ڵناو
هه‌میشه ده‌كه‌وێته پێش گوزاره‌وه و له‌دۆخی راسته‌وخۆشدا
ده‌بێت" (5) وه‌كو:
نازدارێ
شیوه‌كی چاك لێنا. (نازدار چێشتێكی چاكی لێنا.)
ئازاد
كراسه‌كه‌ی نوكڕی. (ئازاد كراسێكی نوێی كڕی.)
دۆخی تیان
له‌باری كۆدا نیشانه‌ی (ا) یه له‌شێوه‌زاری ڕواندز وه‌ك ئه‌م
نموونانه‌ی لای خواره‌وه روون ده‌بێته‌وه:
نازدار جلكا
ئه‌شوات. (نازدار جله‌كان ده‌شوات.)
ئازاد مندارا
ئه‌بات. (ئازاد منداڵان ده‌بات.)
2ـ به‌ركاری
ناراسته‌وخۆ:
له‌شێوه‌زاری
ڕواندز ئه‌و ناوه‌ی كه ده‌بێته به‌ركاری ناراسته‌وخۆ
له‌رێگه‌ی ئامرازه په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌كو (لۆ، به، له)
ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه، مۆرفیمی دۆخیش لێره‌دا دیسان (ی) بۆ
ره‌گه‌زی نێر و (ێ) بۆ ره‌گه‌زی مێ به كۆتایی به‌ركاره
ناراسته‌وخۆكه‌وه ده‌لكێن وه‌ك له‌م نموونانه‌ی لای
خواره‌وه‌دا روون ده‌بێته‌وه:
بۆ نێر:
نامه‌ت لۆ باوی نارد؟ (نامه‌ت بۆ باوكت نارد؟)
بۆ مێ:
نامه‌ت لۆ داكێ نارد؟ (نامه‌ت بۆ دایكت نارد؟)
مێ: ئه‌و لۆ
ژنێ ئه‌پاڕێتۆوه. (ئه‌و بۆ ژنی ده‌پاڕێته‌وه؟)
نێر: نه‌سرین
لۆ مێردی ئه‌پاڕێتۆوه. (نه‌سرین بۆ مێردی ده‌پاڕێته‌وه.)
بۆ مێ:
چیڕۆكه‌كه‌ی به نه‌سرینێ ئه‌نووسم. (چیڕۆكه‌كه به نه‌سرین
ده‌نووسم.)
بۆ نێر: كتابی
له‌سه‌رداری وه‌رمه‌گره. (كتێب له‌سه‌ردار وه‌رمه‌گره.)
دیارخراو:
به به‌شێكی
سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌ڕسته‌دا و ناتوانرێت له‌ڕسته‌دا
لاببردرێت. دیارخراو كاتێك كه دیارخه‌ری له‌دوادا بێت، جا
ئه‌گه‌ر دیارخه‌ر هه‌ر چ به‌شێكی ئاخاوتنی وه‌كو ناو، جێ ناو،
ئاوه‌ڵناو، ... تاد بێت. هه‌میشه به‌هۆی ئامرازی
خستنه‌سه‌ره‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێن. له‌شێوه‌زاری ڕواندز
ئه‌و ئامرازانه كه به‌كاردێن (ره‌گه‌زن) به‌جۆرێك ئامرازی
(ا) بۆ ره‌گه‌زی مێ و (ێ، یێ) بۆ ره‌گه‌زی نێر، ئه‌مه‌ش له
حاڵه‌تی تاك واته ئه‌گه‌ر دیارخراو تاك بێت. به‌ڵام
له‌حاڵه‌تی كۆدا ئامرازی (ینه) بۆ كۆی نێر‌و مێ به‌كاردێت.
1ـ ئه‌گه‌ر
دیارخه‌ر ناوبێت:
تاكی نێر:
باوێ ئازادی پیاوه‌كی باشه. (باوكی ئازد پیاوه‌كی باشه.)
برایێ
نه‌سرینێ ئه‌ندازیاره. (برای نه‌سرین ئه‌ندازیاره.)
كۆی نێر:
براێنه شه‌رمینێ ئه‌ندازیارن. (برایه‌كان / برایانی شه‌رمین
ئه‌ندازیارن.)
تاكی مێ:
داكا ئازادی نانكه‌ره. (دایكی ئازاد نانكه‌ره.)
كۆی مێ:
خوشكینه ئازادی له كولیه‌ینه. (خوشكانی / خوشكه‌كانی ئازد
له كولیه‌ن.)
2ـ ئه‌گه‌ر
دیارخه‌ر راناوبێت:
كاتێك كه
راناو ده‌ووری دیارخه‌ر ده‌بنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو راناوه‌كه
كه‌سی سه‌ربه‌خۆ یان خۆیی یان پرسیاری... تاد بێت. ته‌نها
راناوه‌كه كه‌سی لكاو نه‌بێت، ئه‌وا دیارخراو ئامرازی ره‌گه‌ز
وه‌رده‌گرێت. ئامرازی (ا) بۆ مێ و ئامرازی (ێ، یێ) بۆ
ره‌گه‌زی نێر وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها ئامرازی (ینه) بۆ كۆی نێر
و مێ. وه‌ك له‌م نموونانه‌ی لای خواره‌وه‌دا روون
ده‌بێته‌وه:
راناوی كه‌سی
سه‌ربه‌خۆ:
بۆ تاكی نێر:
مامێ مه چۆ رواندزێ. (مامی ئێمه چوو بۆ رواندز.)
بۆ كۆی نێر و
مێ: مامێنه مه چوونه رواندزێ. (مامه‌كانی ئێمه چوون بۆ
رواندز.)
ژنێنه تو زۆر
هارن. (ژنه‌كانی تۆ زۆر هارن.)
راناوی خۆیی:
خارێ خۆی خۆش
ئه‌وێ. (خاڵی خۆی خۆش ده‌وێت.)
بۆ تاكی مێ:
خوشكا خۆ بناسه. (خوشكی خۆت بناسه.)
بۆ كۆی نێر و
مێ: خارێنه خۆی خۆش ئه‌وێن. (خاڵه‌كانی خۆی خۆش ده‌وێن.)
خوشكینه خۆ
بناسه. (خوشكه‌كانی خۆت بناسه.)
راناوی
پرسیاری:
تاكی نێر:
(مارێ كێ لێره‌یه؟ (ماڵێ كێ لێره‌یه؟)
تاكی مێ:
(مارا كێ لێره؟ (ماڵی كێ لێره‌یه؟)
كۆی نێر‌و مێ:
مارێنه كێ هاتن. (ماڵه‌كانی / ماڵانی كێ هاتن.)
ئه‌گه‌ر هاتوو
دیارخه‌ر راناوی كه‌سی لكاوی بێت ئه‌وا دیارخراو ئامرازی
خستنه‌سه‌ری نێر و مێ یان هه‌ر ئامرازێكی تری ره‌گه‌ز و دۆخ
وه‌رناگرێت وه‌كو:
تاكی نێر:
كوڕم هێشتا منداره. (كوڕم هێشتا منداڵه.)
كۆی مێ: داكن
دونێ ئێوارێ رۆیشت. (دایكمان دونێ ئێوارێ رۆیشت.)
ئه‌گه‌ر هاتوو
دیارخه‌ر نیشانه‌ی ناسیاوی یان نه ناسیاوی بێت ئه‌وا دیسان
دیارخراو ئامرازی خستنه‌سه‌ر بۆ ره‌گه‌زی نێر‌و مێ وه‌رناگرێت.
وه‌كو:
ناسیاوی:
چیرۆكه‌كه‌ی به نه‌سرینێ ئه‌نووسم. (چیرۆكه‌كه به نه‌سرین
ئه‌نووسم.)
نه‌ناسیاوی:
ئازاد منداره‌كی ئازایه. (ئازاد منداڵێكی ئازایه.)
3ـ ئه‌گه‌ر
دیارخه‌ری ئاوه‌ڵناو بێت: كاتێك كه ئاوه‌ڵناو ده‌وری دیارخه‌ر
ده‌بنێت و له‌دوای دیارخراوه‌وه دێت، ئه‌وا دیسان ئامرازێك
ده‌بێته هۆی پێكه‌وه به‌ستانی دیارخراو و دیارخه‌ره‌كه كه
پێی ده‌ڵێن ئامرازی (خستنه‌سه‌ر)* كه له شێوه‌زاری ڕواندز
ئه‌م ئامرازه ره‌گه‌زه‌و بۆ مێ ئامرازی (ێ) یه‌و بۆ
ره‌گه‌زی نێریش ئامرازی (ی)ه. "له‌به‌شه دیالێكتی بنگرد،
پژده‌ر، هه‌ولێر، ڕواندز ئامرازی خستنه‌سه‌ری (ێ) به‌و
ناوانه ده‌لكێن كه مێن و (ی) له‌گه‌ڵا ئه‌و ناوانه
به‌كاردێن كه نێرن"(5).
بۆ مێ: ژنی
خه‌راپ ده‌ردو به‌رایه. (ژنی خراپ ده‌ردو به‌ڵایه.)
ئازاد خوشكێ
گه‌وره خۆشه‌وێت. (ئازاد خوشكی گه‌وره‌ی خۆشده‌وێت.)
بۆ نێر: كوڕی
زیره‌ك خۆشه‌ویسته. (كوڕی زیره‌ك خۆشه‌ویسته.)
به‌ڵام
هه‌ندێ جار ئه‌م دوو ئامرازه (ی، ێ) له‌بری یه‌كتری
به‌كاردێن وه‌كو: كوڕی باش ـ كوڕێ باش ـ ماری خۆش ـ مارێ خۆش
یان هه‌ندێ
جار ئامرازی (ی) وه‌رده‌گرێت بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ.
هۆی ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "كه له‌زمانی كوردیدا پرۆسیسی
نه‌مانی نیشانه‌ی دۆخ و نیشانه‌ی خستنه‌سه‌ری نێر‌و مێ هه‌یه.
نه‌مانی ئه‌م نیشانه گرنگانه‌ی رێزمانی ده‌بێته هۆی
په‌یدابوونی پرۆسیسی بێ لایه‌نی، جا له‌دوایی ئه‌وه‌دا
هۆیه‌كانی ده‌ربڕینی پێوه‌ندی دۆخی كه‌تیگۆڕی ره‌سه‌ن و ژماره
به‌یه‌كجاری نامێنن".
دیارخه‌ر:
هه‌ندێ به‌شی
ئاخاوتنی وه‌كو ناو، راناو، ئاوه‌ڵناو، ژماره... تاد. ده‌وری
دیارخه‌ر ده‌بینین له‌ڕسته‌دا. دیارخه‌ر هه‌میشه وشه‌یه‌كی
تری له‌گه‌ڵدا ده‌بێت ـ هه‌روه‌ك له‌پێشوودا ئاماژه‌مان بۆ كرد
ـ ئه‌ویش دیارخراوه. دیارخه‌ر كاتێك له‌گه‌ڵا دیارخراودا دێت،
زۆرجار مۆرفیمی دۆخ وه‌رده‌گرێت، به‌جۆرێك كه (ی) بۆ ره‌گه‌زی
نێر‌و (ێ) بۆ ره‌گه‌زی مێ، هه‌ندێ جاریش) ته‌نها مۆرفیمی
دۆخی (ی) وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش كاتێك كه دیارخه‌ره‌كه
ناسیاوی بێت واته (ه‌كه) بێت، یان كاتێك كه دیارخه‌ر
نه‌ناسیاوی بێت واته (ه‌ك) بێت وه‌ك له‌م نموونانه‌ی لای
خواره‌وه‌دا روون ده‌بێته‌وه.
بۆ نێر: داكا
ئازادی نه‌خۆشه. (دایكی ئازاد نه‌خۆشه.)
بۆ مێ: باوێ
نه‌سرینێ پیاوه‌كی درێژه. (باوكی نه‌سرین پیاوێكی درێژه.)
كاتێك كه
دیارخه‌ر ناسیاوبێت:
چیرۆكه‌كه‌ی
به ئازادی ئه‌نوسمه‌وه. (چیرۆكه‌كه به ئازاد
ده‌نووسمه‌وه.)
كاتێك
دیارخه‌ر نه‌ناسیاوبێت:
كتابه‌كی چاك
بكڕه.
(كتێبێكی چاك
بكڕه.)
دۆخی
خستنه‌سه‌ر (الاچافه):
له‌شێوه‌زاری
ڕواندز ناو له‌دۆخی خستنه‌سه‌ردا مۆرفیمی دۆخ وه‌رده‌گرێت به‌م
شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
1ـ ئه‌گه‌ر
ناوه‌كه ناوێكی نێربێت تاك یان كۆ، ئه‌وا نیشانه‌ی (ێ، یێ)
له‌گه‌ڵیدا به‌كاردێت له‌دۆخی خستنه‌سه‌ردا وه‌كو:
نێری تاك:
باوێ ئازادی مامۆستایه. (باوكی ئازاد مامۆستایه.)
برایێ
نه‌سرینێ كه‌وه‌ك گرت. (برای نه‌سرین كه‌وێكی گرت.)
نێری كۆ:
براێینه تو ترسنۆكن. (برایه‌كانی تۆ ترسنۆكن.)
كه‌واته ناوی
نێر له‌حاڵه‌تی (كۆ)شدا نیشانه‌ی (ێ) هه‌ر وه‌رده‌گرێت
له‌دۆخی خستنه‌سه‌ردا.
له‌شێوه‌زاری
ڕواندز نیشانه‌ی كۆ بریتییه له (ینه) كه له‌دۆخی
خستنه‌سه‌ردا ده‌كه‌وێته دوای نیشانه‌ی نێر.
ب ـ ئه‌گه‌ر
ناوه‌كه مێی تاك بێت، ئه‌وا نیشانه‌ی (ا) له‌گه‌ڵیدا
به‌كاردێت له‌دۆخی خستنه‌سه‌ردا وه‌كو:
پلكا
نه‌سرینێ نه‌خۆشه. (پوری نه‌سرین نه‌خۆشه.)
خوشكا تو هات.
(خوشكی تۆ هات.)
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ناوی مێ بوو به‌كۆ، به به‌كارهێنانی (ینه) كه
نیشانه‌ی كۆیه له شێوه‌زاری ڕواندز، ئه‌وا نیشانه‌ی ره‌گه‌زی
مێ كه (ا) یه ده‌گۆڕێت بۆ (ێ) وه‌ك له‌م نموونانه‌ی لای
خواره‌وه‌دا روون ده‌بێته‌وه:
خوشكێنه تو
هاتن. (خوشكه‌كانی تۆ هاتن.)
پلكێنه
نه‌سرینێ نه‌خۆشن. (پوره‌كانی نه‌سرین نه‌خۆشن.)
ج ـ له
شێوه‌زاری ڕواندز ناوه دوو لایه‌نه‌كان له‌دۆخی خستنه‌سه‌ردا
ده‌توانرێت هه‌ردوو نیشانه‌ی (نێرومێ)ی له‌گه‌ڵدا
به‌كاربهێنرێت وه‌كو:
ماڵا: مارامه
خۆشه. (ماڵی ئێمه خۆشه.)
مارێ مه
خۆشه. (ماڵی ئێمه خۆشه.)
ده‌سگیران:
ده‌سگیرانا ئازادی جوانه. (ده‌سگیرانی ئازاد جوانه.)
ده‌سگیرانێ
نه‌سرینێ ئازایه. (ده‌سگیرانی نه‌سرین ئازایه.)
دۆخی
بانگكردن:
له‌شێوه‌زاری
ڕواندز ناو له‌دۆخی بانگكردندا نیشانه‌ی ره‌گه‌زی نێر‌و مێ
وه‌رده‌گرێت له‌باری تاكدا به‌جۆرێك نیشانه‌ی (ێ) بۆ ره‌گه‌زی
مێ، نیشانه‌ی (ه) بۆ ره‌گه‌زی نێر وه‌كو:
بۆ مێ: كچێ
وه‌ره دانیشه.
بۆ نێر: كوڕه
هه‌نده‌ی مه‌خۆ. (كوڕه هێنده مه‌خۆ.)
نیشانه‌كانی
دۆخی بانگكردن، كه له‌باری تاكدا به‌كاردێن (ێ، ه، ۆ)
رۆڵێكی رێزمانی دیكه‌شیان هه‌یه كه داڕشتنی ناوی
تایبه‌تییه. (ێ) بۆ داڕشتنی ناوی تایبه‌تی ره‌گه‌زی مێیه،
(ۆ) بۆ داڕشتنی ناوی ره‌گه‌زی نێر:
نازی تایبه‌تی
ره‌گه‌زی نێر:
مستۆ له
مسته‌فا
ته‌مۆ له
ته‌مر
ره‌شۆ له
ره‌شید داڕێژراوه.
ناوی تایبه‌تی
ره‌گه‌زی مێ:
عه‌یشێ له
عائیشه
فاتێ له
فاتیمه
خه‌جێ له
خه‌دیجه داڕێژراوه.
هه‌روه‌ها
نیشانه‌ی دۆخی بانگكردن (ه) له شێوه‌زاری ڕواندز ناوی نێر‌و
مێ داده‌ڕێژێ. وه‌كو:
خله له خدر
قاله له
قادر
مچه له
مسته‌فا
حه‌مه له
حه‌مید و محه‌مه‌د
فاته له
فاتێ
خازه له
خه‌زال
ئه‌نجام:
1ـ
له‌شێوه‌زاری رواندزدا یه‌ك ده‌سته راناوی كه‌سی سه‌ربه‌خۆ
هه‌یه، كه ئه‌ركی (بكه‌ر، جێگری بكه‌ر، به‌ركار) له‌ڕسته‌دا
ده‌بینین، له‌گه‌ڵا هه‌موو ده‌مه‌كانی كاری رابردوو و
رانه‌بردوو له‌شێوازی ڕاگه‌یاندن و دانانیدا به‌كاردێن، به‌ڵام
راناوی كه‌سی سێیه‌می تاك كاتێك كه ئه‌ركی بكه‌رو به‌ركار
ده‌بینێت، ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه له‌هه‌ندێ كاتدا.
2ـ دوو
كۆمه‌ڵه راناوی كه‌سی لكاو هه‌یه له‌م زاره‌دا كه به‌پێی
جۆری كاره‌كه ئه‌ركی (رێكه‌وتن له‌نێوان بكه‌رو كاردا،
به‌ركار، خاوه‌نێتی) ده‌بینن. هه‌روه‌ها له‌شێوه‌زاری ڕواندز
راناوی لكاوی كه‌سی سێیه‌می تاكی كۆمه‌ڵه‌ی (A)
به‌كاره‌وه نالكێت، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌چێته‌سه‌ر راناوی
سه‌ربه‌خۆی كه‌سی سێیه‌می تاك و به (ئه‌و) ده‌لكێت، چونكه
ده‌كه‌وێته دۆخه‌وه.
3ـ له
شێوه‌زاری ڕواندز مۆرفیمی دۆخ له‌گه‌ڵا چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی
ڕسته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك (بكه‌ر، به‌ركار، دیارخه‌ر)
به‌جۆرێك نیشانه‌ی (ێ) بۆ ره‌گه‌زی مێ، نیشانه‌ی (ی) بۆ
ره‌گه‌زی نێر به‌كاردێت.
ناو له
ئه‌ركی دیارخراودا، ناو له‌دۆخی خستنه‌سه‌ردا مۆرفیمی دۆخ
وه‌رده‌گرێت به‌جۆرێك (ێ، یێ) بۆ ره‌گه‌زی نێر، (ا) بۆ
ره‌گه‌زی مێ به‌كارده‌هێنرێت.
ناو له‌دۆخی
بانگكردندا نیشانه‌ی ره‌گه‌زی نێرومێ وه‌رده‌گرێت به‌جۆرێك
نیشانه‌ی (ێ) بۆ ره‌گه‌زی مێ، نیشانه‌ی (ه) بۆ ره‌گه‌زی
نێر.
په‌راوێزو
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ د.
كوردستان موكریانی، سینتاكسی رسته‌ی ساده له‌زمانی كوردیدا،
لاپه‌ڕه 116 ـ 117.
2- پرۆفیسۆر
ك، ك، كوردۆیێڤ، رێزمانی كوردی به‌كه‌ره‌سته‌ی دیالێكتی
كرمانجی و سۆرانی. لاپه‌ڕه 75..
3ـ د.
كوردستان موكریانی له سه‌رچاوه‌كه‌یدا به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی
به‌ركاری كردووه "د. كوردستانی موكریانی، سینتاكسی رسته‌ی
ساده لاپه‌ڕه 159. (به‌ڵام له‌راستیدا به‌ركار به‌شێكی
سه‌ره‌كی رسته‌یه.)
4ـ پرۆفیسۆر
ك. ك. كودۆیێڤ، رێزمانی كوردی به كه‌ره‌سته‌ی دیالێكتی
كرمانجی و سۆرانی لاپه‌ڕه 79.
5ـ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی (ماڵا) وشه‌یه‌كه دوولایه‌نه، بۆیه له‌شێوه‌زاری
رواندزدا زۆر له‌و ناوانه‌ی كه دوو لایه‌نن بۆ هه‌ردوو
حاڵه‌تی نێر و مێ به‌كارده‌هێنرێن بۆیه جارێك وتراوه
(مارا)، جارێك (مارێ). هه‌روه‌ك له‌به‌شی یه‌كه‌مدا
ئاماژه‌مان پێكردووه.
|