|
ناونان و
هه‌ست/ به‌شی دووه‌م و كۆتایی
رێژنه
ئیسماعیل- مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین
10ـ سه‌روا و
ئاواز
یه‌كێ له
هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ناونان گونجانی ناوی خوشك و براكانه
له‌گه‌ڵ یه‌كتری، كاتێ باوك و دایك ناوه‌كه هه‌ڵده‌بژێرن
ڕه‌چاوی سه‌روا و ئاوازی ناوه‌كان ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه
یه‌كێ ناوی منداڵه‌كانی به‌و شێوه‌یه ڕێكخستووه (رۆژگار،
یادگار، سازگار، شه‌وگار).
ـ هه‌روه‌ها
باوكێك كه خۆی ناوی هاورێیه ناوی مناڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاوازی
ناوی خۆی ڕێكخستووه (هاوكار، هاوناز، هاوژین).
ـ
بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر ناوی مناڵه‌كانی به‌م شێوه‌یه داناوه
(سان، ڤان، بان، ئان).
ـ چه‌ند
خوشكێك ناویان به‌م شێوه‌یه (نه‌وین، ئه‌وین، شه‌وین).
زۆر جاریش
دایك وباوكه‌كه له پیته‌كانی ناوی خۆیان ناو بۆ
منداڵه‌كانیان داده‌نین،واته له پیتی یه‌كه‌می ناوی
باوكه‌كه‌و پیتی كۆتایی ناوی دایكه‌كه ناوه‌كه هه‌لده‌بژێرن
یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
وه‌ك ئه‌م
ناوانه‌ی خواره‌وه:
ـ (سامان و
شیرین) كچه‌كه‌یان ناو ناوه(ساوین).
ـ (ساماڵ
وئاشنا) كچه‌كه‌یان ناو ناوه (سانا).
ـ (سه‌رمه‌د
وجوان) كوڕه‌كه‌یان ناو ناوه (سان).
ـ (په‌یمان و
دانا) كچه‌كه‌یان ناو ناوه (په‌نا)
ـ (هۆگر و
ڕۆژان) كوه‌كه‌یان ناو ناوه (هۆزان).
11ـ
به‌ناوكردنه‌وه:
زۆر جار
به‌هۆكاری به‌ناوكردنه‌وه ناو به‌مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشرێت،
ئه‌مه‌ش بۆ گه‌لێ هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان
خۆشه‌ویستی كه‌سێكی دی له ناو بنه‌ماڵه، كاتێكه‌سێكی ئازیز
و خۆشه‌ویست ده‌مرێت یان دوور ده‌كه‌وێه‌وه زۆر جار ناوه‌كه‌ی
به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یان ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر زیندوو
بمینێته‌وه، زۆر جار كچ و كوڕ به‌ناوی دایك و باوكیانه‌وه
كراون واتا باپیر و داپیریان، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێز و خۆشه‌ویستی
نواندنێك به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌ی كۆچی دوایی كردووه، زۆر
جار مناڵه‌كه هێشتا له دایكنه‌بووه، باوكی ده‌مرێت، جا
ئه‌گه‌ر كوڕ بوو به‌ناوی باوكی ده‌كرێته‌وه، زۆر جاریش
مناڵه‌كه به‌ناوی یه‌كێ له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان
ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێ كاتێ منداڵه‌كه گه‌وره ده‌بێ
هه‌موو سیفه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی لێ ده‌ربكه‌وێ كه به‌ناوی
كراوه.
هه‌ندێ جاریش
مناڵ به‌ناوی پوری یان مامی یان هه‌ركه‌سێكی تری خێزانه‌كه‌یان
كراوه‌ته‌وه چونكه له ڕووی ڕوخساره‌وه جۆره لێكچونێك
به‌دی ده‌كرێت له نێوانیان بۆیه به‌هه‌مان ناوی ئه‌وی
ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئه‌م
ناوانه‌ی خواره‌وه:
ـ
(ئاڤان)به‌ناوی پوری كرایه،چونكه شێوه‌ی ڕوخساری له‌و
ده‌چوو.
ـ
(دلێر)به‌ناوی مامی كرایه به هه‌مان هۆكاری پێشوو.
ـ
(به‌هره)به‌ناوی پوری كرایه، به‌هه‌مان هۆكار.
دیارده‌ی
به‌ناوكردنه‌وه به‌زۆری له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كان و
مناڵی مه‌لایه‌كان و ئاغا و عه‌شیره‌ته‌كان زیاتر به‌رچاو
ده‌كه‌وێ، بۆیه زۆر جار ده‌بینین باوكه‌كه ناوی كوردییه،
به‌ڵام مناڵه‌كه‌ی ناوی عه‌ره‌بییه چونكه به‌ناوی باپیری
كرایه، وه‌ك:
ـ مسته‌فا
ڕاوێژ
ـ عه‌زیز
هۆشیار
ـ محه‌مه‌د
سامان
ـ مسته‌فا
ڕێدار
ـ هۆكاری
دووه‌می به‌ناوكردنه‌وه خۆشه‌ویستی كه‌سێكی تره له
ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه، به‌و مانایه‌ی هه‌ندێ خێزان باوه‌ڕیان
به‌مه‌زاری شێخه‌كان و مه‌زاری پیاوه ئاینییه‌كان
به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێزه، كاتێ ژن و مێر خێزان دروست ده‌كه‌ن و
ماوه‌یه‌ك خوا مناڵیان پێ نابه‌خشێ، ئیتر له‌سه‌ر مه‌زاری
شێخه و سه‌ید و پیاوه ئاینییه‌كان دوعا ده‌كه‌ن و
ده‌پاڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌دایك و باوك كاتێ خوا مناڵی
پێ به‌خشین، منداڵه‌كه به‌ناوی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن، كه
گوایه له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌و دوعایان كردووه و مرازه‌كه‌یان
هاتۆته دی، یان زۆر جار ئه‌و كه‌سانه له خه‌و ده‌بینن. بۆ
نموونه:
ـ سافی
به‌ناوی (سافی هیرانی) كراوه، به‌پێی باوه‌ڕی دایكی له‌وێ
دوعای كردووه.
ـ زه‌كیه
به‌ناوی كچی (سافی) كراوه، به‌هه‌مان شێوه باوه‌ڕی وایه
له‌وێ دووعای كردووه.
ـ یونس
به‌ناوی (نه‌بی یونس) كراوه به‌هه‌مان هۆكاری پێشوو.
ـ عبدالقادر
به‌ناوی (شێخ عوبدولقادری گه‌یلانی) كراوه، باپیری له‌وێ
دوعای كردووه.
ـ گه‌یلان
به‌ناوی (شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی) كراوه، دایكی له‌وێ
ئه‌م دوعایه‌ی كردووه.
ـ عوزێر
به‌ناوی (عوزێر پێغه‌مبه‌ر) كراوه، دایكه‌كه له‌وێ مرازی
خواستووه.
ـ شیخ
محه‌مه‌د جگه له‌وه‌ی ناوی پێغه‌مبه‌ره، به‌ناوی (شێخ
محه‌مه‌دی زارگه‌لی) كراوه، به‌هه‌مان شێوه له‌وێ دوعایان
كردووه.
هۆكارێكی تری
به‌ناوكرنه‌وه له كۆمه‌ڵگای كورده‌واری سۆزی خۆشه‌ویستی
كوڕه به‌رامبه‌ر كچ كاتێ كوڕێك كچێكی خۆشده‌وێ و به‌قیسمه‌تی
نابێ یان لێی جیا ده‌بێته‌وه، كوڕه‌كه كاتێ له‌گه‌ڵ یه‌كی
تر ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، ناوی كچی خۆی به‌ناوی ئه‌و كچه ده‌كات
كه پێشتر خۆشیویستووه. بۆ نموونه:
ـ شه‌وین،
سه‌ردار به‌ناوی ئه‌و كچه‌ی كردووه كه خۆشی ویستووه.
ـ تریفه،
دڵزار به‌ناوی ئه‌و كچه‌ی كردووه كه خۆشی ویستووه.
ـ بێگه‌رد،
ئومێد به‌ناوی ئه‌و كچه‌ی كردووه كه خۆشی ویستووه.
12ـ خه‌ون
یه‌كێ له
هۆكاره‌كانی ناونان(خه‌ون)ه، زۆر جار له ڕێگای خه‌ونه‌وه
ناو به كه‌سه‌كان ده‌به‌خشرێت،ئه‌م دیارده‌یه كاریگه‌ریه‌كی
ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ستی ناولێنه‌ره‌كه هه‌یه.
بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته چه‌ند نمونه‌یه‌ك دینمه‌وه:
ـ (زێبا)دایكی
ناوی لێناوه،چونكه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌دایك بونی منداله‌كه
خه‌وی به زێبای خێزانی سافی بینیوه.
ـ (مسته‌فا)
دایكی ناوی لیناوه، چونكه له خه‌ودا پیان وتوه ئه‌م ناوه‌ی
لیبنێ.
ـ (یوسف)
باوكی ناوی لێناوه، ئه‌ویش له خه‌ودا پیان وتوه.
ـ (عه‌لی)
باپیری ناوی لێناوه، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له خه‌ودا پێیان
وتوه.
سه‌باره‌ت
به‌كاریگه‌ری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ناوی
مندال هه‌روه‌ها (موسڵح ئیروانی) له كتێبێكدا به‌ناوی (ئیسلام
و ناسیۆنالیزم له كوردستاندا) له لاپه‌ڕه(166) له
خشته‌یه‌كدا په‌یوه‌ندی نێوان بایه‌خپێدان به‌هۆشیاری
نه‌ته‌وه‌یی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ناوی منداڵ
ده‌رده‌خات.
له‌كۆی 35
كه‌س به‌ڕێژه‌ی (10.61%) له‌وانه‌ی بایه‌خ به‌په‌روه‌رده و
هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن، ژماره‌یان32 كه‌سه به‌ڕێژه‌ی
9.70% ناوی كوردی‌یان له منداڵه‌كانیان ناوه، له
به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به په‌روه‌رده و هوشیاری
نه‌ته‌وه‌یی ناده‌ن ژماره‌یان ته‌نها 3 كه‌سه به‌ڕێژه‌ی 0.91%
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ناوی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی‌یان له
منداڵه‌كانیان ناوه له كۆی 20 كه‌س به‌ڕێژه‌ی 6.06%
له‌وانه‌ی بایه‌خ به‌په‌روه‌رده و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی ناده‌ن
ژماره‌یان 15 كه‌سه به‌ڕێژه‌ی 4.54% به‌ڵام له لایه‌ن
ئه‌وانه‌ی بایه‌خی پێده‌ده‌ن ڕێژه‌ی ناوی عه‌ره‌بییان
دابه‌زیوه‌بۆ 1.52% كه ژماره‌یان 5 كه‌سه. ئه‌و ناوانه‌ی كه
دووباره بوونه‌ته‌وه بۆ كوڕان ئه‌مانه‌ن (سالم، ئوسامه،
ئه‌حمه‌د، مسته‌فا، عه‌لی، جیهاد، یاسر، عوبدولهادی،
عه‌بدولستار) ناوی كچانه‌ش (هودا، سومه‌یه، ئیمان، ئالا،
بوشرا) ته‌نانه‌ت ناوی كوردی وه‌كو (به‌هه‌شت) و بڕوا)ش
به‌رچاو ده‌كه‌ون هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی زیاتر له منداڵێكیان
هه‌بوو، ناوی هه‌ندێ منداڵیان كوردی بوو، هه‌ندێكیشیان
عه‌ره‌بی بوو له‌كۆی 14 كه‌س به‌ڕێژه‌ی (4.24%)، ئه‌وانه‌ی
بایه‌خ به‌په‌روه‌رده و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن
ژماره‌یان 9 كه‌سه و به ڕێژه‌ی 2.73% له به‌رامبه‌ر
ئه‌وانه‌ی كه بایه‌خی پێ ناده‌ن ژماره‌یان 5 كه‌سه ڕێژه‌ی
(1.52%).
هه‌روه‌ها
ئه‌وانه‌ی ناوی مندڵه‌كانیان نه‌داوه له كۆی 45 كه‌س
به‌ڕێژه‌ی 13.64% ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به‌په‌روه‌رده و هوشیاری
نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن ژماره‌یان 38 كه‌سه به‌ڕێژه‌ی 11.52% له
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه بایه‌خی پێ ناده‌ن ژماره‌یان 7
كه‌سه به‌ڕێژه‌ی 2.12% ئه‌وه‌ی كه ده‌شمێنێته‌وه سه‌ڵتن و
منداڵیان نییه ژماره‌یان 216 كه‌سه به‌ڕێژه‌ی 65.45%.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به‌په‌روه‌رده و هوشیاری
نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن 185 كه‌سن به‌ڕێژه‌ی 56.06% له
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه بایه‌خی پێ ناده‌ن ژماره‌یان 31
كه‌سه به‌ڕێژه‌ی 9.39%. كه‌واته له كۆی گشتی 330 كه‌س
ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به‌په‌روه‌رده و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی
ده‌ده‌ن ژماره‌یان 296 كه‌سه، به‌ڕێژه‌ی 81.52% له
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه بایه‌خ به په‌روه‌رده و هوشیاری
نه‌ته‌وه‌یی ناده‌ن ژماره‌یان 61 كه‌سه به‌ڕێژه‌ی 18.48.
هه‌روه‌ها
(چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا) له كتێبێكدا به‌ناوی (كاریگه‌ریی باری
سیاسی له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی كورد دوای
ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991) له لاپه‌ڕه (190- 191) له
خشته‌یه‌كدا به‌راوردی ناوه كوردییه‌كان و ناوه بیانییه‌كان
كردووه.
له ئه‌نجامی
ئه‌م زانیارییانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له ساڵی 1990 له
مانگی حه‌وت له كۆی 1660 منداڵی له دایك بوو له‌و مانگه‌وه
1048 منداڵ كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 63.13% ناوه‌كانیان
كوردییه و 612 منداڵ كه ڕێكه‌یان ده‌گاته 36.86% ناویان
كوردی نه‌بووه، واتا ناوی عه‌ره‌بیان لێنراوه.
هه‌روه‌ها له
ساڵی 1995 له هه‌مان مانگ مانگی حه‌وت له كۆی 1291 منداڵی
له دایك بوو له‌و مانگه‌دا 713یان كه ڕێژه‌كه ده‌گاته
55.22% ناوه‌كانیان كوردی بووه، وه 578 منداڵ، واتا 44.77%
ناوه‌كانیان عه‌ره‌بی بوو.
سه‌باره
به‌ساڵی 2000 ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین باره‌كه
پێچه‌وانه بۆته‌وه، واتا له كۆی 2605 منداڵی له دایك بوو
له مانگی حه‌وت، ته‌نها 817 منداڵ واتا 31.36% منداڵ ناویان
كوردییه و له كاتێكدا 1788 منداڵ، واتا 1788 منداڵ، واتا
68.63 ڕێژه‌كه ناوی عه‌ره‌بییه.
2ـ ڕێژه‌ی
هه‌ست له ناودا
(ڕێژه‌ی هه‌ست
له هه‌مو وشه‌یه‌كدا وه‌ك یه‌ك نیه) هه‌ندێ وشه ڕێژه‌ی
هه‌ستی زیاتره له وشه‌یه‌كی تر (ئه‌مه‌ش به پێی كه‌س و
كومه‌لگا ده‌گوڕێت)(محمد علی الخولی، 1991،8) بو نمونه
هه‌ندێ وشه‌ی وه‌كو (ڕوژئاوا،كه‌ناری ده‌ریا، به‌فربارین،
گه‌ڵاوه‌رین، گوڵی سور…..) ڕێژه‌ی هه‌ست له‌م جۆره وشانه
به‌پێی كه‌س ده‌گۆڕێت.
هه‌روه‌ها
هه‌ندی وشه‌ی وه‌كو(دیموكراتی،سه‌ربه‌ستی،هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی….) له كومه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر
ده‌گۆڕێت،هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای كورد ڕێژه‌ی هه‌ستی زیاتر
تیایه وه‌ك لای نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر.
هه‌روه‌ها
هه‌ندی وشه‌ی وه‌كو(چه‌كدار،خه‌باتكار،تیرۆرست...)ڕێژه‌ی هه‌ست
له‌م جۆره وشانه به پێی كۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت،چونكه تیرۆرست
لای كورد تیرۆرسته،به‌لام لای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه
لێیهاتوه له‌وانه‌یه خه‌باتكار بیت.
ناوی تایبه‌تی
مرۆڤیش به هه‌مان شێوه ڕێژه‌ی هه‌ستی تیدا وه‌ك یه‌ك نیه،بۆ
نمونه له كومه‌ڵگایه‌كی ئاینی ناوه ئاینیه‌كان ڕێژه‌ی
هه‌ستیان زیاتر تێدایه وه‌ك له ناوه‌كانی تر.
زۆرجاریش
رێژه‌ی هه‌ست له‌ناوی تایبه‌تی مرۆڤدا به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌ی
كه‌سه‌كان ده‌گۆرێت، واتا مرۆڤ ئه‌گه‌ر یه‌كی خۆشبوێت، ئیتر
به‌هۆی ئه‌وه‌وه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشده‌وێت كه‌هه‌ڵگری
ئه‌و ناوه‌ن.
ئه‌گه‌ر رقیشی
له‌یه‌كێك بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه رقی له‌هه‌مو ئه‌و
كه‌سانه‌یه كه هه‌ڵگری ئه‌و ناوه‌ن.
3ـ
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ست له‌ناوناندا:
أـ
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باش:
هه‌ندێ ناو
كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ستی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئه‌و
ناوانه‌ی كه گه‌شبینی ده‌گه‌یه‌نن، یان ئه‌و ناوانه‌ی
كۆمه‌لگا ئه‌زمونیكیان له‌گه‌ل هه‌یه(هه‌ندی له‌م ناوانه
هه‌ڵگری هه‌ڵوێستن و نرخێكی دیاری كراویان هه‌یه)( حاكم
مالك،314،1980).
بۆ نمونه
ناوه ئاینیه‌كانی وه‌كو(محه‌مه‌د و عه‌لی وعومه‌ر....)و ناوی
سه‌ركرده‌كانی كورد وه‌كو(شێخ مه‌حمود و قازی محه‌مه‌د و
بارزانی....)و هه‌ندێ ناوی وه‌كو(مزگه‌وت وگوڵ وپه‌پوله‌و
بولبول....)ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشیان له‌سه‌ر هه‌ستی
كه‌سه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ ناوی وه‌كو(سه‌ربه‌ستی
وئازادی و نیشتمانپه‌روه‌ری...) ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشیان
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه.
ئه‌م
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه له‌ناوی تایبه‌تی مرۆڤیش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه،
لێره‌دا كاریگه‌ری ناوی مرۆڤ به‌سه‌ر ده‌رونی ده‌رده‌كه‌ویت،
چونكه هه‌موو كه‌سێك به‌رامبه‌ر ناوی خۆی هه‌ستیكی دیاریكراوی
هه‌یه.
زۆر جار هه‌ست
له بازنه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌دا ڕێچكه‌ی قبوڵكردن و ڕازی بوونێك
ده‌گرێت، به‌واتای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ناوه‌كانی
خۆیان هه‌ستێكی باشیان هه‌یه و هیچ جۆره بێزارییه‌ك
ده‌رنابڕن به‌رامبه‌ر ناوه‌كانیان ئه‌مه‌ش زیاتر ناوی سه‌رده‌م
و ناوی ناسك و پر واتا ده‌گرێته‌وه، هه‌ر چه‌ندیش ناو
گوزارشت له شتێكی دروست و به‌جێ بكات ئه‌وه‌نده په‌سندتر و
شیاوتر ده‌بێت.
ناونان
په‌یوه‌سته به‌هه‌ستی كه‌سی ناولینه‌ر كه به‌پیی چركه ساتی
له‌دایكبونی منداله‌كه ده‌گۆریت، واته ئه‌گه‌ر تاكی نوێ
چانسیكی وه‌های هه‌بیت له‌چركه‌ساتێكی خۆش وته‌ندروست
به‌گوێره‌ی خێزان وژینگه‌كه‌ی له‌دایك بیت، ئه‌وا زیاتر
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته هه‌لگری ئه‌و ناوانه‌ی
كه‌گوزارشت له‌خۆشی وشادی ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
هه‌ندێ ناو واتای گه‌شبینیان تیدایه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی
به‌سه‌ر هه‌ستی كه‌سه‌كان هه‌یه كه هه‌لگری ناوه‌كانن وه‌كو
ناوی (به‌ختیار، كامه‌ران، ئومێد، دلشاد، شادمان، ئاوات،
ئامانج، ته‌با،....).
زۆرجاریش
ناونان به‌گویره‌ی بارودۆخی ژیانی خیزان ده‌گۆڕیت،
كه‌له‌رۆژگاری ژیانیاندا له‌شوێنێكدا بۆ ماوه‌یه‌ك ژیانیكی
خۆشیان به‌سه‌ر بردوه‌و یادگاری خۆشیان لی جێهێشتوه، وه‌ك
یادكردنه‌وه‌یه‌ك ناوی شوینه‌كه له‌منداله‌كانیان ده‌نین.
زۆرجاریش
ناونان بۆسه‌رسام بونی دایك وباوك ده‌گه‌ریته‌وه به‌رامبه‌ر
هه‌ندێ كه‌سایه‌تی كه‌ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر
هه‌ستیان دروست ده‌كات و له‌ناونانی منداله‌كه‌یان
ره‌نگده‌داته‌وه.
هه‌ندێ ناویش
هه‌ن هه‌ر به‌ڕواله‌ت ده‌زانرێ له‌ئه‌نجامی جۆره گه‌شبینیه‌ك
ئه‌م ناوه‌ی لینراوه.
سه‌باره‌ت
به‌ره‌نگدانه‌وه‌ی باش له‌ناونان چه‌ند نمونه‌یه‌ك دینمه‌وه:
ـ (هۆزان)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆرێك به‌و
ناوه شیفای بۆ هاتووه.
ـ (سه‌رۆك)
باوكی ناوی لێناوه، چونكه ئه‌و ڕۆژه له دایك بووه كه
مه‌سعوود بارزانی بووه سه‌رۆكی هه‌رێم.
ـ (بڕیار)
باوك و دایكی ئه‌و ناوه‌یان لێناوه، چونكه له‌و ڕۆژه‌وه
له دایك بووه بڕیاری ڕاوه‌ستان درا له نێوان عێراق و ئێران.
ـ (ڕێكه‌وت)
دایك و باوكی ناویان لێناوه، چونكه به‌ڕێكه‌وت یه‌كتریان
بینیوه.
ـ ( هیران)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه له هیران مامۆستا بووه زۆر
یادگاری خۆشی له‌وێ هه‌بووه.
ـ (چرا) دایك
و باوكی ئه‌م ناوه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردووه، چونكه دوای
ماوه‌یه‌كی زۆر خوا ئه‌و مناڵه‌ی پێبه‌خشیون، بۆته چرای
ماڵیان.
ـ ( كه‌یفی)
باوكی ناوی لێناوه، چونكه باوكیان به‌وه ناسراوه هه‌موو
كات به‌كه‌یف بووه.
ـ ( كۆنگره)
باوكی ناوی لێناوه، چونكه له یه‌كه‌م ڕۆژی به‌ستنی
كۆنگره‌ی یازده له هۆڵی زه‌رد ئه‌و مناڵه له دایك بووه.
ـ (دیاری)
باپیری ناوی لێناوه، واتا بووی به‌دیاری بۆ دایك و باوكت.
ـ (نور)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه سه‌رسام بووه به‌كه‌سایه‌تی نور
له زینجیره‌ی دۆبلاژكراوی عه‌ره‌بی نور.
ـ (شادان)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه سه‌رسام بووه به ڕووخساری كچێك
به‌م ناوه.
ـ (میران)
باوكی ناوی لێناوه چونكه دۆستایه‌تییه‌كی زۆریان هه‌بووه
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی میره‌كانی شه‌قڵاوه، وه‌كو
یادكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و بنه‌ماڵه، ئه‌و ناوه‌ی لێناوه.
ـ (گه‌ڵا)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه له وه‌رزی پایز كاتی گه‌ڵا
وه‌رین له دایك بووه، دیمه‌نی گه‌ڵاكانی زۆر لا جوان بووه.
ـ
(ڕانیه)دایكی ناوی لێناوه،وه‌كو یادگارییه‌كی ئه‌و
شۆینه،چونكه خۆیان نیشته‌جێی به‌غدا بون،به‌ڵام ماوه‌یه‌ك
له‌وێ
نیشته‌جێ
ببون.
ـ
(سه‌فین)دایك وباوكی ناویان لی ناوه به یادگاری
شه‌قلاوه،چونكه بو ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ ژیانیان به‌سه‌ر
بردوه.
ـ (ژیاوه)
باوكی ناوی لێناوه، چونكه له كاتی له دایك بوونی
منداڵه‌كه دایكی زۆر بێ حاڵ ده‌بێت، كه ئه‌م مناڵه‌كه‌ی ناو
ناوه ژیاوه واته دایكه‌كه ژیاوه و نه‌مرد.
ب ـ
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپ:
هه‌ندی ناو
كاریگه‌ریه‌كی خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ستی مرۆڤ به‌تایبه‌تی
ئه‌و ناوانه‌ی مرۆڤ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خراپی له‌گه‌لیان
هه‌یه وه‌كو ناوی(صدام، علی كیمیاوی، شیخ
زانا....)هه‌روه‌هاناوه‌كانی(شه‌ر، ئاژاوه، ته‌قینه‌وه،
تیرۆرست، كۆچره‌و....)ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپیان له‌سه‌ر
هه‌ستی كۆمه‌لگا هه‌یه.
هه‌ندێ ناوی
مرۆڤ هه‌ن جۆره ڕه‌شبینیه‌كیان تیدایه، ئه‌م ناوانه
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپ به‌سه‌ر هه‌ستی كه‌سه‌كان دروست
ده‌كات كه هه‌لگری ناوه‌كانن وه‌كو ناوی(غه‌مبار،
غه‌مگین....) هه‌روه‌ها هه‌ندێ ناوی بكه‌رو به‌ركاریش
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپیان هه‌یه،وه‌كو(بكوژ، بخۆر)،(سوتاو،
كوژراو) دیارده‌ی ناونان په‌یوه‌سته به هه‌ستی كه‌سی
ناولینه‌رو چركه سادی له‌دایكبونی مندال، واتا ئه‌گه‌ر تاكه
نوێ‌یه‌كه له‌چركه ساتیكی پر خه‌م و ئازار له‌دایك بیت
له‌وانه‌یه هه‌لگری ئه‌وناوه بیت كه گوزارشت له‌خه‌فه‌ت
وناخۆشی ده‌كه‌ن.
زۆرجاریش
به‌پێی بارودۆخی ژیانی ئه‌و خیزانه‌ی كه‌منداڵه‌كه‌ی لی
به‌دنیا دێت ناوه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت، بۆیه هه‌ر
به‌رواڵه‌ت ده‌زانرێت ئه‌و ناوه له‌ئه‌نجامی جۆره
ڕه‌شبینیه‌ك هاتۆته ئارا.
هه‌ندێ جاریش
له‌ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خێزانه‌كه به‌رامبه‌ر
كاره‌ساتێكی ناخۆش، منداڵه‌كه ناوێكی وای لێده‌نرێت كه گوێت
له‌ناوه‌كه ده‌بێت یه‌كسه‌ر ده‌زانرێت هۆكاره‌كه‌ی چیه،
چونكه ناوه‌كه ته‌عبیر له‌و بارودۆخه ده‌كات كه‌خێزانه‌كه
پێیدا گوزه‌ری كردوه.
زۆرجاریش
كه‌سه‌كه ناویكَی وای لێنراوه كه به‌هۆیه‌وه هه‌ست
به‌جۆره شه‌رمێك ده‌كات وه‌كو ناوی(خۆخێ، دڵی، به‌فراو،
شوشه، شه‌ربه‌ت....).
یان هه‌ندێ
جار ناوه‌كه له‌م جۆرانه‌یه جیاوازه له‌گه‌ل
كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی وه‌كو ناوی(شێركوژ، دژوار، بێ‌باك،
چه‌ته، ڕێگر....).
لێره‌دا هه‌ست
له‌بازنه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌دا جۆره ناڕازیبونێك ده‌گرێت،
به‌واتا كه‌سه‌كان به‌رامبه‌ر ناوه‌كانی خۆیان هه‌ستێكی باشیان
نیه‌و ناڕازین له‌ناوه‌كانیان، زۆرجار گله‌یی له‌دایك وباوك
وكه‌سی ناولێنه‌ر ده‌كه‌ن بۆچی ئه‌و ناوه‌یان لێیناوه.
سه‌باره‌ت
به‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپ له‌سه‌ر ناونان چه‌ند نمونه‌یه‌ك
دێنمه‌وه:
وه‌ك ئه‌م
ناوانه‌ی خواره‌وه:
ـ (شیوه‌ن)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له دایك بوونی
منداڵه‌كه باوكی مناڵه‌كه كۆچی دوایی كردووه.
ـ (ڕابه‌ر)
باوكی ناوی لێناوه به‌ناوی برای خۆی كردۆته‌وه كه
به‌كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل گیانی له ده‌ست داوه.
ـ (فرمێسك)
دایكی ناوی لێناوه چونكه باوكیان له ده‌ره‌وه بووه،
هه‌موو كات چاو به‌فرمێسك بووینه.
ـ (هانا)
باوكی به‌ناوی برای خۆی كردووه كه شه‌هید كراوه.
ـ (عومه‌ر)
دایكی ناوی لێناوه چونكه كه مێرده‌كه‌ی مردووه ئه‌و له
سكی بووه.
ـ (زامدار)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه له ڕۆژی له دایك بوونی مامێكی
ئه‌و مناڵه له شه‌ڕ بریندار ده‌كرێت.
ـ (جوان)
به‌ناوی دایكی كراوه، چونكه دایكه‌كه به‌و مناڵه‌وه گیانی
له ده‌ست داوه.
ـ (ماته‌م)
دایك و باوكی ناویان لێناوه، چونكه له ڕۆژی كاره‌ساته‌كه‌ی
1ی شوبات له دایك بووه.
ـ (بێزار)
دایكی ناوی لێناوه، چونكه كاتێك له دایك بوه شه‌ڕ هه‌بوه
له نێوان دوو بنه‌ماڵه.
ـ (محه‌مه‌د)
باوكی ناوی لێناوه، به‌ناوی برای خۆی كردۆته‌وه كه مردووه.
ـ (شیرین)
دایكی ناوی لێناوه، به‌ناوی خوشكی خۆی كردووه كه مردووه.
ـ
(عه‌بدولكه‌ریم) به‌ناوی مامی كراوه، چونكه دوو رۆژ به‌ر
له‌دایك بوونی منداڵه‌كه، مامی به كاره‌ساتی ئوتومبێل گیانی
له‌ده‌ست داوه.
له كۆی 300
كه‌س له 85%ی تاكه‌كان له ناوه‌كانیان ڕازین، كه لێیان
نراوه، له به‌رامبه‌ریشدا 42% له ناوه‌كانیان نا ڕازین،
له 61.9% ئه‌وانه‌ی له ناوه‌كانیان ناڕازین به‌هۆی ئه‌وه‌یه
كه زمانی ناوه‌كانیان به‌دڵ نییه، له 13.4% هۆكاری
ناڕازیبونیان له‌ناوه‌كانیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به‌و
هۆیه‌وه بووه‌ته هۆی گاڵته‌پێكردن، له ڕێگای
بچوككردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ ناوێكی گاڵته ئامێز. هه‌روه‌ها
له 24.6% له‌به‌رئه‌وه له ناوه‌كانیان ناڕازین چونكه پێیان
وایه ناوه‌كانیان له‌گه‌ڵ دید و كه‌سایه‌تی و حه‌زیاندا
نایه‌ته‌وه.
له
ڕاپرسییه‌كدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه 55.1% ئه‌وانه‌ی كه زمانی
ناوه‌كانیان به‌دڵ نییه حه‌زیان ده‌كرد ناوه‌كانیان ناوی
كوردی بوان، له 33.3% حه‌زیان ده‌كرد ناوه‌كانیان بیانی
بوایه، له كاتێكیشدا ته‌نیا 11.5% ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان
ده‌كرد ناوه‌كانیان عه‌ره‌بی بوایه.
4ـ ناوگۆڕین
له كۆمه‌ڵگای كورده‌واری
ئه‌گه‌ر
سه‌رنج بده‌ینه لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین
ناوگۆڕین وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی لێهاتووه ئه‌مه‌ش
له ئه‌نجامی ناڕازیبوونی تاكه‌كانه به‌رامبه‌ر ناوه‌كانیان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ژماره (17)ی هه‌فته‌نامه‌ی پرووشه،
رۆژی دووشه‌ممه‌ی 17/11/2007 چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حاكم
عبدالرحمان سیوه‌یلی دادوه‌ری دادگای باری شارستانی هه‌ولێر
ئه‌نجامدراوه، تیایدا ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه له
سه‌ره‌تای ساڵی 2007 تا 21/10/2007، (781 )حاڵه‌تی ناوگۆڕین
ئه‌نجامداراوه، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش هه‌ندێكیان گۆڕینی ناون،
به‌ڵام هه‌ندێكی تریان چاكردنه‌وه‌ی ناون. ئێمه بۆ زیاتر
زانیاری دیارده‌ی ناوگۆڕین له كۆمه‌ڵگلی كورده‌واری سه‌ردانی
(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی
هه‌ولێر)مانكرد. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه خستیانه
به‌رده‌ستمان له 1/1/2008 تا 1/10/2008، (214) كه‌س ناوی
خۆیان گۆڕیوه. له‌كۆی ئه‌م ژماره‌یه، (118 ) كه‌س ڕه‌گه‌زی
نێرن و (96 ) كه‌س ڕه‌گه‌زی مێن، كه‌واته به‌پێی ئه‌و
مێژووه‌ی دیاریمان كردووه ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان گۆڕیوه
زیاترینیان ڕه‌گه‌زی ( نێر)ن.
5ـ
هۆكاره‌كانی ده‌روونی ناوگۆڕین
یه‌كێك له
دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگا ناوگۆڕینه، زۆر كه‌س هه‌ن له
ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا ناوی خۆیان ده‌گۆڕن به‌پێی ئه‌و
چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئه‌نجامانداوه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ی ناویان
گۆڕیوه یان نیازی ناوگۆڕینیان هه‌یه وه به‌پێی ئه‌و
زانیاریانه‌ی له(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی
هه‌ولێر) وه‌رمان گرتوه گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی
دیارده‌ی ناوگۆڕین بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی به‌باسه‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌بێت ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ن:
1ـ هۆكاری
سیاسی:
به‌هۆی
گۆڕانكاری بارودۆخی سیاسی زۆر جار كه‌سه‌كان به‌گۆڕانكاری
بارودۆخێكی تایبه‌ت ناوه‌كانیان ده‌گۆڕن، چونكه ناوه‌كان
ته‌عبیر له ڕه‌مزه‌كانی ده‌سه‌ڵا تێكی سیاسی ده‌كات،
بارودۆخه‌كانی كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وایكرد زۆر
كه‌س ناوه‌كانیان بگۆڕن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوانه‌ی كه
ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕینیان له ناوی به‌رپرسه سیاسییه‌كان و
ڕه‌مزه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان ده‌كرد وه‌ك ئه‌م ناوانه‌ی
خواره‌وه:
مـه‌ڵبه‌ند
ئه‌حمه‌د
جـــه‌لال هیوا
مــــه‌لا به‌ختیار
نه‌وشیروان شێروان
2ـ تێكه‌ڵاوی
ناوی كوڕ و كچ:
به‌هۆی
جیاوازی نه‌كردن یان تێكه‌ڵاوبوونی هه‌ندێ ناو له نێوان كچ و
كوڕ وایكردووه زۆر كه‌س ناوی خۆیان بگۆڕن، چونكه ناوه‌كان
هه‌م بۆ كچان هه‌م بۆ كوڕانیش به‌كار دێن ئه‌مه‌ش وای كردووه
هه‌ندێ كوڕ ناوی كچانه هه‌ڵنه‌گرێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه،
بۆیه سه‌خته كوڕ قبووڵی ناوی كچ بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه.
وه‌ك گۆڕینی ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه:
دڵگه‌ش
مه‌ستی
دڵگه‌ش
ئارام
هاوژین شوان
ئاریان
ئاری
هانا
سانا
دیاری
توانا
عیسمه‌ت
میهره‌بان
ئاشتی
خانزاد
ئاشتی
ئه‌حمه‌د
3ـ خراپی
واتای ناوه‌كه:
زۆرجار
كه‌سه‌مان ناوی خۆیان ده‌گۆڕن، چونكه ناوه‌كه واتایه‌كی
باشی نییه، یانیش ناوه‌كه ده‌بێته بچوككردنه‌وه‌ی
كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی. وه‌كو (ڕێگر، چه‌ته، مشكۆ...)
ڕێگر ئه‌حمه‌د
چه‌ته نه‌وزاد
4ـ
پرسیاركردن:
هه‌ندێ ناو
هه‌ن ده‌بنه هۆی جێگه‌ی پرسیاركردنی به‌رده‌وامی خه‌ڵك،
لێره‌دا خاوه‌نی ناوه‌كه پێی بێزار بێت، چونكه هه‌ركاتێ
پرسیاری ناوه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌ن، ده‌بێ چیرۆكه‌كه‌یان بۆ
بگێرێته‌وه، به‌مه‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی ناچار ده‌بێت ناوه‌كه‌ی
بگۆڕێت، وه‌ك:
هتله‌ر
دلێر
گیڤارا
ئیبراهیم
عه‌نته‌ر
سالار
5ـ باونه‌مانی
ناوه‌كه:
زۆر ناوهه‌ن
له سه‌رده‌مێكدا جێگه‌ی گرنگ و بایه‌خ پێدانی خه‌ڵكی بوو،
به‌ڵام به‌پێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار ناوه‌كان باویان نامێنێ، هه‌ر
بۆ نموونه له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس ناوه‌كانی (سه‌دام و
عوده‌ی و قوسه‌ی و حه‌لا) زۆر بوون، به‌ڵام به‌گۆڕانی ڕۆژگار و
تێپه‌ڕبوونی كات ناوه‌كان باویان نه‌ماوه، زۆر كه‌س
له‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و ناوانه‌ن ناوه‌كانیان گۆڕی بۆ ناوێكی
تر وه‌ك:
سه‌دام سه‌رهه‌د
سه‌دام
سه‌ردار
سه‌دام سه‌لام
سه‌دام شاڵاو
سه‌دام ئارام
سه‌دام محه‌مه‌د
سه‌دام هه‌ژار
سه‌دام ڕێبوار
سه‌دام سه‌فین
سه‌دام هه‌ڤاڵ
سه‌دام دیار
سه‌دام سامان
سه‌دام ڕزگار
عوده‌ی بڵند
حه‌لا نیان
كاسترۆ
عه‌لی
6ـ
به‌دناوبوونی ناوه‌كه:
هه‌ندێ كه‌س
له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌وه به‌كاری
خراپه ده‌ناسرێن، جا ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵگری ناوی خۆیانن
ناوه‌كه‌یان ده‌بێته ڕه‌مزێك بۆ خراپه‌كاری و به‌د ڕه‌فتاری.
بۆ نموونه دوای ئاشكرابوونی باندی (شێخ زانا) و گرووپه
تیرۆریستییه‌كه‌ی، وای كرد ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی
ناویان زانایه ناوه‌كانیان بگۆڕن ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و
هه‌ست و ڕق و بێزاریه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دروست بوو
به‌رامبه‌ر به‌شێخ زانا و گرووپه‌كه‌ی، لێره‌دا كاریگه‌ری
زانا ئه‌وه بوو سیفه‌تێكی ناشیرین به‌و ناوه ببه‌خشێت،
بۆیه زۆر خه‌ڵك بێ‌زیان له‌و ناوه بۆوه به‌یانتوانی چی دی
ئه‌و ناوه هه‌ڵگرن، جگه له ناوی زانا ناوی (ئوسامه)یه،
چونكه كه‌سایه‌تی (ئوسامه بن لادن) له لای زۆر كه‌سه‌وه
بووه ڕه‌مزێك بۆ خراپه‌كاری، زۆر كه‌س كه هه‌ڵگری ئه‌و
ناوه بوون ناوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ ناوی تر:
زانــــا
ئاكۆ
زانــــا
زه‌رده‌شت
زانــــا
ئالان
ئوسامه
به‌ڵێن
ئوسامه
ئه‌حمه‌د
ئوسامه
سامان
7ـ ڕق
لێبوونه‌وه:
هه‌ندێ كه‌س
له ئه‌نجامی رق لێبوونه‌وه له كه‌سێك ناوی خۆیان ده‌گۆڕن،
چونكه كه‌سه‌كه هاوناوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕقی لێیه‌تی،
بۆیه ناوه‌كه‌ی خۆی ده‌كاته ناوێكی دی. بۆ نموونه:
ـ (شادیه)
ناوی خۆی گۆڕی بۆ شادی له ڕقی زڕدایكی كه هه‌مان ناوزی
لێیه.
ـ (عه‌لی)
ناوی خۆی گۆڕی بۆ (توانا) له ڕقی مامۆستاكه‌ی، چونكه له
وانه‌ی ئه‌و كه‌وتبوو.
ـ (كوردستان)
ناوی خۆی گۆڕی بۆ (به‌هار)، چونكه له‌گه‌ڵ كچێك به‌و ناوه
كێشه‌ی هه‌بوو.
ـ (جوان) ناوی
خۆی كرده (ئاڤان) له ڕقی كه‌سێك كه هه‌مان ناوه له‌گه‌ڵی.
ـ (فه‌رهاد)
ناوی خۆی گۆڕی بۆ (محه‌مه‌د) به‌هۆی دووبه‌ره‌كی خێڵه‌كی له
نێوان دوو بنه‌ماڵه، كه ئه‌وانیش فه‌رهادیان هه‌بوو.
8ـ كۆنی
ناوه‌كه:
زۆر جار
كه‌سه‌كان ناوه‌كانیان خۆیان ده‌گۆڕن به‌و پێیه‌ی ناوه‌كانینا
له ناو كۆمه‌ڵگادا كۆن بووه، جا ناوی نوێ وه‌كو مۆدیلێك بۆ
خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ك:
داهیه
په‌رواز
عه‌ونی
ڕێبین
جوان
ئه‌لیسا
حه‌لیمه
بۆكان
شكریه
دنیا
نزیره
فریشته
حاتیكه
دالیا
سه‌دره‌دین
دانیار
ڕێناس
یاریا
تانیا
سیدرا
ڕێزان
روزی
سه‌یران
سیلان
فه‌رهاد
ئه‌له‌ند
فارس
فابیس
میدیا
نتالیا
سامی
سه‌ربه‌ست
عه‌باس
هه‌ڵدێر
هه‌مین
لانه
یسری ڕۆنیا
سمیعه
ئاشنا
وعدیه
سۆلین
عزیزه
به‌هره
عزیمه
نازه
قدریه
سازگار
9ـ تێگه‌یشتنی
هه‌ڵ له مانای ناو:
ناوی وا
هه‌یه واتایه‌كی باشی نییه و له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
شه‌رمی تێدایه، بۆ نموونه له قورئانی پیرۆز له سوره‌تی
رحمان وشه‌ی (تكژبان) زۆر دووباره بۆته‌وه، بۆیه زۆر كه‌س
ناوی كچه‌كانیان به‌ناوی (كه‌زیبان) ناو ناوه، كه ئه‌مه‌ش
واتایه‌كی باشی نییه، بۆیه ده‌بینین زۆر له‌وانه‌ی ناویان
(كه‌زیبان)ه داوای گۆڕینی ناویان ده‌كه‌ن.
كه‌زیبان شنۆ
كازیبه
تابان
10ـ هه‌ڵه‌ی
ڕێنووس:
به‌زۆری ناوه
كوردییه‌كان له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا له كاتی تۆماركردنی
ناوه‌كه به‌ناته‌واوی نووسراوه یان به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی
نووسراوه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش ته‌واو واتای ناوه‌كه‌ی
گۆڕیوه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوه‌كانیان كوردییه و
به‌ڕێنووسی عه‌ره‌بی نووسراوه هه‌ست به‌ئارامی باری ده‌رونیان
ده‌كه‌ن، چونكه ناوه‌كان واتای فه‌رهه‌نگی خۆیان له ده‌ست
داوه، بۆیه خاوه‌ن ناوه‌كانیان داوای گۆڕینی ناوه‌كه‌یان
ده‌كه‌ن بۆ ڕێنووس كوردی، وه‌ك:
كوڕان
گۆران
بیشره‌و
پێشڕه‌و
هلكوت
هه‌ڵكه‌وت
11ـ
ته‌واونه‌كردنی ناوی ئاینی:
هه‌ندێ ناوی
ئاینی هه‌ن وه‌ك: (رحیم، رحمان، كریم، بارئ...) ئه‌م
ناوانه ناوه پیرۆرزه‌كانی خودای گه‌وره‌ن، كه‌سه‌كان نابێت
هه‌ڵگری ناوی خودا بن، بۆیه هه‌ڵگری ئه‌م ناوانه داوا
ده‌كه‌ن ناوی (عبد)یان بۆ زیاد بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كان
واتای به‌نده‌ی خوا ببه‌خشن، نه‌ك ناوه‌كانی خودی خوا. وه‌ك:
رحیم
عبدالرحیم
سمیع
عبدالسمیع
كریم
عبدالكریم
رحمان
عبدالرحمان
بارئ
عبدالبارئ
ئه‌نجامه‌كان:
1ـ لایه‌نی
ده‌روونی كۆمه‌ڵگا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له زماندا و هه‌موو
كه‌سێك به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كات به تایبه‌تیش ناو ، كه
تاكو ئێستا هه‌ر له لایه‌نی وشه‌سازییه‌وه لێكۆلینه‌وه‌ی
له‌سه‌ركراوه به واتایه‌كی تر ته‌نها له رووی فۆرمه‌وه
لێیكۆڵدراوه‌ته‌وه لایه‌نی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی فه‌رامۆش كراوه.
2ـ مرۆڤ ناو
له هه‌موو شتێك ده‌نێت بۆ ناسینه‌وه‌یان و جیاكردنه‌وه‌یان
له یه‌كتر، بۆیه پرۆسه‌ی ناونان پرۆسه‌یه‌كی گرنگه شایه‌نی
بایه‌خ پێدانی زمانه‌وانییه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خودی مرۆڤ
هه‌ڵگری ناوێكه هیچ تاكێك نییه له كۆمه‌ڵگادا ناوێكی نه‌بێت
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بێ هۆكارو
له‌خۆه‌ش ئه‌م ناوانه له مرۆڤ ناندرێت.
3ـ ناونان
له‌لای میلله‌تی كورد وه‌ك هه‌موو میلله‌تانی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست به پێوه‌دانگی چه‌ند به‌هایه‌ك پراكتیزه ده‌كرێت،
له‌و به‌هایانه‌ش به‌های ئاینی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌فسانه‌یی
ئاماده‌یه.
4ـ ره‌گه‌زی
هه‌ست له ناوه‌كان دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌م به‌رجه‌سته
بوونه‌ش وا ده‌كات ناوه‌كه ره‌هه‌ندێكی سایكولۆژیان هه‌بێ،
هه‌روه‌ها كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ هه‌بێ، جا ئه‌و
كاریگه‌ریه خراپ بێت یاخود باش بێت.
5ـ هه‌ست و
سۆز ئاوێته‌ی زوربه‌ی زۆری ناوه كوردییه‌كان بوو ئه‌میش له
ئه‌نجامی ئه‌و گۆرانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاته‌كایه‌وه
كه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا روویدا
6ـ كاتێك
ناوه‌كان ناوی كۆن و ناوی بێ مانا‌و یان هه‌ر جۆره ناوێك بێ
كه ڕه‌شبینی وهه‌ست كردن به سوكایه‌تی له‌لای هه‌ڵگری
ناوه‌كه دروست بكات، ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپی
به‌سه‌ر ده‌روون و كه‌سایه‌تی ناولێنراوه‌كه ده‌بێت، بۆیه
ئه‌م كه‌سه هه‌وڵ ده‌دات ناوی خۆی بگۆرێت و یاخود نازناو بۆ
خۆی دابنێت به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ناوه‌كه ناوێكی
سه‌رده‌میانه‌و مانایه‌كی به‌رزو ناسك و ئاوازێكی خۆشی هه‌بێت
ئه‌وه جێ ره‌زه‌ماندی هه‌ڵگره‌كه‌ی ده‌بێت..
7ـ ناو وه‌كو
جلوبه‌رگ و ئۆتۆمۆبیل و زۆرشتیتر له ژیاندا كه مۆدیلیان
ده‌روات و له گۆراندان. ناوی مرۆڤی كورد، هه‌ر وه‌ك سه‌رجه‌م
شته‌كانی تری كوردستان سیمای گۆڕاوه ، بۆیه هه‌ندێ تاكی
كۆمه‌ڵگای له رووی سایكولۆژییه و كه‌سێتییه‌وه له
ناوه‌كانیان رازی نین.
8ـ ناوه‌گشتی
و تایبه‌تییه‌كان شه‌قلی سه‌رده‌میان پێوه‌دیاره ئه‌نجامی
پاڵنه‌ره ده‌روونیه‌كان جا خۆشی بێ یان ناخۆشی.
9ـ ڕێژه‌ی
هه‌ست له ناوه‌كاندا وه‌ك و یه‌ك نییه ، ئه‌مه‌ش به پێی
تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌س و كۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت.
10ـ هۆكاره
پاڵنه‌ره‌كانی ناونان له زمانی كوردی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
(هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ، ئایین، هۆكاری سیاسی،سروشت ، ئه‌ده‌ب
، فه‌لسه‌فه، هونه‌ر،جیهانگیری،كه‌لتوور ، سه‌رواوئاواز،
به‌ناوكردنه‌وه، خه‌ون)
11ـ
ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ست له ناونانی زمانی كوردی به دوو شێوه
ده‌ربڕاوه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باش و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپ.
12ـ به‌پێی
سه‌رژمێری ساڵانی (1990-1995- 2000)، له ساڵانی (1990) و
(1995) ناوی كوردی پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه، ناوی عه‌ره‌بیش
پله‌ی دووه‌م، به‌ڵام له ساڵی (2000) باره‌كه پێچه‌وانه
بۆته‌وه ناوی عه‌ره‌بی پله‌ی یه‌كه‌م و ناوی كوردیش پله‌ی
دووه‌مه ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
أـ كاریگه‌ری
هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ له ساڵانی (1995- 1998) كه ئه‌م
هۆكاره ئه‌زموونی كوردی له به‌ر چاوی خه‌ڵك خست.
ب ـ
ده‌ركه‌وتنی پارت و لایه‌نی سیاسی هه‌مه‌جۆر له‌و كاته‌دا.
13ـ له
ئه‌نجامی راپرسی كه له نێوان (330) كه‌س ئه‌نجامدراوه
ده‌ركه‌وتووه (193)كه‌س به ڕێژه‌ی 58% ڕایان له ناوه‌كانی
خۆیانه،ئه‌وانه‌ی كه ڕایان له ناوی خۆیان نیه (137) كه‌سه
به ڕێژه‌ی رێژه42%، له‌وانه‌ی كه ڕایان لێ نییه (95)كه‌س
به ڕێژه‌ی 69.3% نیازی ناوگۆڕینیان هه‌یه.
14ـ هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی كارییگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
ناوی منداڵ، له سه‌رژمێریه‌كدا ناوی كوردی پله‌ی یه‌كه‌می
وه‌رگرتوه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هوشیار بوونه‌وه‌ی گه‌لی
كورد و دواتریش ناوی بیانی به پله‌ی دووه‌م دێت ئه‌میش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كارییگه‌ری كه‌لتووری بیانی له‌سه‌ر كورد و
ناوه عه‌ره‌بیه‌كانیش به پله‌ی سێیه‌م دێت هۆماره‌كه‌شی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موسڵمانییتی كورد.
15ـ ناوگۆڕین
دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه دوای ڕاپه‌رین هۆكاره‌كه‌شی
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ (سیاسی ، تێكه‌ڵاوی ناوی كوروكچ ، خراپی
ناو، پرسیاركردن، باونه‌مانی ناو، به‌دناوبوونی ناو،
رقلێبوونه‌وه، كۆنی ناوه‌كه ،تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له واتای
ناو، هه‌ڵه‌ی ڕێنوس، ته‌واو نه‌كردنی ناوی ئایینی.
16ـ له
1/1/2008 تا 1/10/2008 (214) كه‌س ناوی خۆیان گۆڕیوه ،
(118)كه‌س ڕه‌گه‌زی (نێر)ن و (96 )كه‌س ڕه‌گه‌زی (می)ن،
كه‌واته له‌و ماوه‌یه ئه‌وی زیاتر ناوی گۆڕیوه ڕه‌گه‌زی
(نێر)ن.
سه‌رچاوه‌كان
به زمانی
كوردی
1ـ ئاڤان
سه‌عید مسته‌فا ، 2005 ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی له
ناودا ، باسێكی بڵاونه‌كراوه به سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولواحید
موشیر دزه‌یی.
2ـ ئه‌حمه‌د
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ، 1976 ، رێزمانی كوردی ، به‌كوردی و به
عه‌ره‌بی ، چاپخانه‌ی دار الجاحڤ ، به‌غدا.
3ـ
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف ، 1979 ، مۆرفۆلۆژی ، ناو ، به‌رگی
یه‌كه‌م ، به‌شی سێیه‌م ، به‌غدا.
4ـ
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف ، 1987 ، رێزمانی كوردی ، وشه‌سازی ، ،
جێناو ، به‌رگی یه‌كه‌م ، به‌شی دووه‌م ، به‌غدا.
5ـ
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف ، 1992 ، رێزمانی كوردی ، وشه‌سازی
، ئاوه‌ڵناو ، به‌رگی یه‌كه‌م ، به‌شی سێیه‌م ، به‌غدا.
6ـ
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف ، 1998 ، رێزمانی كوردی، وشه‌سازی ،
ژماره‌و ئاوه‌ڵكردار ، به‌رگی یه‌كه‌م ، به‌شی چواره‌م ،
به‌غدا.
7ـ
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف ، 2005 ، به‌رهه‌مه زمانه‌وانیه‌كانم
، به‌رگی سێیه‌م ، سلێمانی.
8ـ ئیبراهیم
عزیز ئیبراهیم ، 1983 ، رێزمانی زمانی كوردی ، هه‌ولێر.
9ـ ئومێد
مسعودی ، 2002 ، بنه‌مانی دارشتن له میدیاكاندا ، وه‌رگێرانی
مه‌جید ساڵح ، سلێمانی .
10ـ بێخاڵ
عه‌بدوڵا سعید ، 1989 ، واتا سازی وشه ، نامه‌ی ماسته‌ر،
زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
11ـ توفیق
وه‌هبی ، 1929 ، ده‌ستوری زمانی كوردی ، جیزمی یه‌كه‌م ،
به‌غدا.
12ـ چنار
سه‌عد عه‌بدوڵا ، 2005 ، كاریگه‌ری باری سیاسی له‌سه‌ر گه‌شه
كردنی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی كورد دوای ڕاپه‌رینی 1991 .
13ـ سه‌عید
صدقی كابان ، 1929 ، مختصر صرف ونحوی كوردی .
14ـ شێخ
محه‌مه‌دی خاڵ ، 1976 ، جیزمی سێیه‌م ، چاپخانه‌ی كۆڕی
زانیاری كورد .
15ـ صادق
به‌هائه‌دین ئامێدی ، 1987 ، رێزمانا كوردی كرمانجا ژۆری و
ژیری یا ، چاپا یه‌كێ.
16ـ صاڵح
حوسێن حه‌سه‌ن پشده‌ر ، 1985 ، كورته‌یه‌ك له رێزمانی كوردی ،
چاپخانه‌ی به‌غدا.
17ـ عه‌بدوڵا
حوسێن ڕه‌سول ، 2006 ، پوخته‌یه‌كی وردی ڕسته سازی كوردی ،
چاپی دووه‌م ، هه‌ولێر .
18ـ عه‌بدوڵا
عه‌زیز موحه‌مه‌د ، 1990 ، گۆرانی واتای وشه له‌زمانی كوردی ،
نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی سه‌لاحه‌دین .
19-
عه‌بدولره‌حمان سیوه‌یلی(حاكم)،2007 هه‌فته‌نامه‌ی
پروشه،چاوپێكه‌وتن،ژ17.
20ـ
عه‌بدولواحید موشیر دزه‌یی ، 2005، ڕه‌هه‌ندی ده‌رونی له
بواری ڕاگه‌یاندندا ، چاپی یه‌كه‌م ، هه‌ولێر - كوردستان.
21ـ فه‌تاح
مامه ، 2007 ، له‌باره‌ی زمانه‌وانیه‌وه ، كۆلیجی
په‌روه‌رده‌ی بنیات ، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
22ـ فاروق
عومه‌ر سدیق ، 1990 ، گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ ، ژ125.
23ـ كوردۆیڤ
ك.ك. ، 1984 ، رێزمانی كوردی، به‌كه‌رسته‌ی دیالێكتی كرمانجی و
سۆرانی، وه‌رگێڕانی له‌روسی یه‌وه، كوردستان موكریانی،
هه‌ولێر.
24ـ لیژنه‌ی
زمان و زانسته‌كان،1976، ڕێزمانی ئاخاوتنی كوردی، چاپخانه‌ی
كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا.
25ـ
لیژنه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، 2004، زمان و ئه‌ده‌بی
كوردی بۆپۆلی دووه‌می ناوه‌ندی، چاپی پێنجه‌م.
26ـ
لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، 2005 ، زمان و
ئه‌ده‌بی كوردی ، بۆپۆلی شه‌شه‌می ناوه‌ندی، چاپی دووه‌م.
27ـ
لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، 2007، زمان و
ئه‌ده‌بی كوردی، بۆپۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی، چاپی یه‌كه‌م.
28ـ
لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، 2008، زمان و
ئه‌ده‌بی كوردی، بۆپۆلی ده‌هه‌می ئاماده‌یی، چاپی دووه‌م.
29ـ محسن
عه‌بدالرحمان ، 2002 ، ئادار ، گۆڤاری مه‌تین ، ده‌زگای
ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی خانی ، ژ122.
30ـ محمه‌د
مه‌عروف فه‌تاح ، 1990 ، زمانه‌وانی .
31ـ موسڵح
ئیروانی ، 2003 ، ئیسلام و ناسیۆ نالیزم ، سه‌ره‌تایه‌ك
له‌باره‌ی كۆمه‌ڵناسی ئاینیه‌وه .
32ـ نه‌سرین
فه‌خری و كوردستان موكریانی ، 1982 ، رێزمانی كوردی بۆ پۆلی
یه‌كه‌می به‌شی زمانی كوردی زانكۆی صه‌لاحه‌دین كۆلیژی ئادب.
33ـ نوری
عه‌لی ئه‌مین ، 1960 ، ، ڕێزمانی كوردی .
34ـ هاوكار
ئیبراهیم ، 2008 ، نیسان گۆڤاری كۆوار، ساڵی سێیه‌م ، ژ 28.
به‌زمانی
عه‌ره‌بی
1ـ ابراهیم
انیس ، 1975، دلاله الالفاث، الطبعه الثالثه، مكتبه
الانجلو المصریه، قاهره.
2ـ احمد مختار
عمر، 1982، علم الدلاله، جامعه الكویت، مكتبه دار العروبه.
3ـ امیمه علی
خان، 1970 ، علم النفس، كلیه البنات، جامعه بغداد، مطبعه
العانی، بغداد.
4ـ
اوتوكلینبرغ، 1967، علم النفس، الاجتماعی،ترجمه حافچ
الجمالی الطبعه الپثانیه، دارمكتبه الحیات، بیروت.
5ـ برنهارت،
1984، علم النفس فی حیاتنا العلمیه، ترجمه ابراهیم عبدالله
محسن، الطبعه الرابعه، بغداد.
6ـ جلوریا ج-
بوردن، كاثرین س.هارس، لورانس ج. رافائیل، 1998، اساسیات علم
الكلام، ترجمه محی ا‌لدین حمیدی، الطبعه الاولی.
7ـ جورج
مونان، 1981 ، مفاتیح الالسنیه، ترجمه طیب بكوش، تقدیم صالح
قرمادی، تونس.
8ـ جون لاینز،
1968، علم الدلاله، ترجمه، مجید عبدالحلیم الماشطه 1980،
كلیه الاداب، جامعه البصره.
9ـ حاكم مالك
لعیی ، 1980، الترادف فی اللغه، منشورات وزاره الثقافه
والاعلام، سلسله الدراسات ( 221 )، بغداد.
10ـ ستیفن
أولمان ،1986، دور الكلمه فی اللغه، ترجمه كمال محمد بشیر،
الطبعه العاشره، مكتبه الشباب.
11ـ طلعت
منصور ،انور شرقاوی ،عادل عزالدین، فاروق ابو عوف، 1984 ، اسس
علم النفس العام، كلیه تربیه، جامعه عین الشمس.
12ـ عبد
الرحمان محمد عیسوی، 1972، معالم علم النفس، دار المطبوعات
الجامعیه.
13ـ عبدالصبور
شاهین، 1980 ، فی العلم اللغه العام ، الطبعه الپالپه.
14ـ عزیز حنا
داود - ناظم هاشم العبیدی، 1990 ، علم النفس الشخصیه ، مطابع
تعلیم العالی، الموصل.
15ـ علی
زیعور، ب- ت، التحلیل النفسی للذات، دار الطلیعه، بیروت.
16ـ فاخر
عاقل، 1987 ، أصول علم النفس وتطبیقاته، دار العلم للعلاین،
بیروت.
17ـ فوزیه
العطیه، 1992، المدخل الی دراسه علم النفس الاجتماعی، كلیه
الاداب، جامعه بغداد
18ـ كوردستان
موكریانی، 1989 ، قواعد اللغه الكردیه، بغداد.
19ـ محمد أحمد
ابوالفرج ، 1966 ، فقه اللغه،الطبعه الاولی، بیروت.
20ـ محمد بنی
یونس، 2004 ، مبادئ علم النفس، الطبعه العربیه الاولی..
21ـ محمد علی
ابوحمده، 1981 ، فن الكتابه والتعبیر، جمعیه عمال المطابع
التعاونیه، الطبعه الاولی، الاردن.
22ـ محمد علی
الخولی ، 1991 ، معجم علم اللغه النظری ، (انكلیزی- عربی)،
بیروت ، لبنان.
23ـ منقور
عبدالجلیل ، 2001، علم الدلاله ، اصوله و مباحثه فی التراث
العربی ، دیمشق.
24ـ موریس ابو
ناصر ، 1982 ، مدخل الی علم الدله الاْلسنی، مجله الفكر
العربی المعاصر ، عدد(18- 19)بیروت.
25ـ موفق
حمدانی ، 1982، اللغه و علم النفس، كلیه الاداب، جامعه
بغداد.
26ـ نبیهه
صالح صالح السامرائی ، عثمان علی امیمن ، 2002 ، مقدمه فی علم
النفس.
27ـ نوال محمد
عطیه ، 1975 ، علم النفس اللغوی ، كلیه التربیه ، جامعه
عین شمس ، الطبعه الاولی.
28ـ نور الهدی
لوشن ، 1995 ، علم الدلاله ، دراسه و تطبیقا، الطبعه
الاولی ، بنغازی ، لیبیا.
به زمانی
ئینگلیزی
1-
Hartmann،rr.،ARTMANN،RR.K
& STORKF .C ((Dictionary of Language and lingustice))
APPLIED SCIENCE PUPLISHERS (Redunclancy)
2-
LEECH،
CTEOFFREY،
1974 ،
SEMANTICS،
PELIAN .
LYONS.J،1977،((Sementics))CAMBRIDGE
UNIVERSITY،PRESS،LONDON
& NEW YORK
|