|
كوشتنی
زمان
كوشتنی كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
پرۆفیسۆری
یاریده‌ده‌ر- سه‌لام ناوخۆش
گومان
له‌وه‌دا نییه كه زمان كۆڵه‌گه‌ی رۆحی "بوون"ه، ئه‌مه‌و
هه‌ر زمانه گوزارشت له كه‌سایه‌تی تاك و بنیاتنانی
كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ته‌وه ده‌كات.. زۆرجار ده‌وترێ فڵان زمان
زمانێكی مردووه.. با لێره‌دا بپرسین زمان چۆن ده‌مرێ. ئه‌ویش
وه‌ك مرۆڤ ته‌مه‌نێكی هه‌یه‌و كه گه‌یشته ئه‌و ته‌مه‌نه
ده‌مرێ؟؟!
به‌واتای
قه‌ده‌ری هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌و له ئاسمانه‌وه بۆی دیاری
كراوه‌و ته‌واو له‌هه‌موو شتێ موسه‌یه‌ره.. ده‌بێ هه‌ر
ئه‌وه‌نده بژی، بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ!! به‌واتایه‌كی تر
قه‌ده‌ری زمان قه‌ده‌رێكی خوداییه هیچ ده‌ستی مرۆڤی تێدا
نییه؟!
ئه‌م
خوێندنه‌وه بۆ زمان خۆی له‌خۆیدا هه‌وڵدانێكه بۆ تییرۆركردنی
زمان، ئه‌گه‌رنا مردنی زمان زیاتر كوشتنی زمانه له‌وه‌ی
پرۆسه‌كه قه‌ده‌ری بێ. له واتای ئه‌وه مرۆڤه، كه زمان
ده‌كوژێ نه‌ك زمان ته‌مه‌نێكی هه‌بێ و ته‌مه‌نێكی حه‌تمی
بێت!!
زمانی
سانسكریتی كه به لێكۆڵینه‌وه ئیسپات بووه زمانه دایكی (Language
– proto) زمانه هیندۆ
ئه‌وروپیه‌كانه. پیاوانی هیندی كۆن ئه‌و زمانه‌یان هێنده به
پیرۆز ده‌دیت به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بوایه چۆن ده‌بێ قورئانی پیرۆز
به‌پێی ته‌جوید بخوێنرێته‌وه، ئاواش ده‌بوو بخوێنرێته‌وه!!
زمانی ئیتاڵی له‌ئه‌وروپا زمانی ده‌وڵه‌ت، سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب
بوو. ببووه زمانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ك هه‌ر دینی و
ئیمپراتۆریه‌تی، به‌ڵكو زمانی رۆژانی خه‌ڵكیش بوو. بێگومان له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیمپراتۆری و هه‌بوونی كۆیله‌دا شێوه‌ی
ستانده‌ر و ناستانده‌ر هه‌بوو.
ئه‌و شكۆیه‌ی
ئه‌و دوو زمانه هه‌نده سنووردار بووه، به‌جۆرێ ته‌نها له
تقوسی دینی یاخود له‌زه‌ین و هۆشی پیاوانی ئاینی یاخود ده‌قی
ئایینی و ئه‌ده‌بی یان پیران بمێنێته‌وه.. ئه‌مه قه‌ده‌ربوو!
ده‌سته‌ڵات و بوونی ئه‌و دوو زمانه به‌قه‌د ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
و ئایینی و ئه‌ده‌بییان بێت؟؟!
ده‌بێ هه‌ر
ته‌نیا ستراتیژیه‌تی نه‌یاری ده‌ره‌كی هۆكاری ئه‌و كوشتنه
سامناكه بێت؟؟ بێگومان هۆكاری ده‌ره‌كی به‌شێك له‌و رۆڵه‌ی
هه‌بوو، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌و دوو زمانه‌ش راسته‌وخۆ یا
ناراسته‌وخۆ به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست رۆڵی سه‌ره‌كی
تریان هه‌بوو! ئه‌و هه‌موو زمانه‌ی ئه‌وروپا كه‌ی بوونه ئه‌و
زمانه نوێیانه‌ی ئێستا؟؟ ئه‌وانه له‌كوێ دروست بوون؟ چۆن
دروست بوون؟ یاخود رێكتر بپرسین ئاخۆ یه‌كزمانی و كۆمه‌ڵگه‌ی
یه‌ك زمانی دیارده‌یه‌كی سروشتییه؟! له نه‌مانی ئه‌و زمانه
له ته‌ره‌ف خه‌لكه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه زمانی
ئیمپراتۆر زمانێكی سروشتی نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له هه‌ژموونی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. له پرۆسه‌ی مێژوودا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ
كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمپراتۆرایه‌تی سیاسی‌دا ئه‌مپرۆتاریه‌تی
زمانی ده‌سه‌ڵاتیش هه‌بووه. هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش له‌هه‌مبه‌ر
هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا رۆڵی خۆیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی
زمانی خۆیان دوور له‌زمانی ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌ر قسه‌ی پێ
بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌ده‌بیشی پێ بنووسن.
زمانكوشتن و
جینۆساید
زمان كوشتن (Linguacide)
جۆرێكه له جینۆساید، خه‌ته‌ری یاخود هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی زمان
له هه‌ره‌شه‌ی جینۆسایدی نه‌ته‌وه ترسناكتره، چونكه ئه‌و
پرۆسه‌یه ده‌رهه‌ق به زمان ده‌كرێ كوشتنێكی رۆحی و
مه‌عنه‌وییه، له‌وانه‌یه له پرۆسه‌ی هه‌وڵی جینۆسایدی
نه‌ته‌وه‌دا ده‌رفه‌تی بونیادنانه‌وه نه‌ته‌وه ئاسانتر بێت،
هه‌روه‌ها زۆرجار به ئاگایی و بێ ئاگایی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه
به‌شدارن له پرۆسه‌ی كوشتنی زماندا، ئه‌و جۆره به‌شدارییه
له ئاكامی نه‌فامی و دوور له مه‌عریفه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ. هه‌ندێجار كاركردن له‌سه‌ر كوشتنی زمان و
په‌سه‌ندكردنی زمانێكی تر جا زمانی دینی بێت، سیاسه‌ت یاخود
حه‌زاره‌ت بێت، به پرۆسه‌یه‌كی موقه‌ده‌س بۆ دین و
ته‌قه‌دومیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت بۆ دووه‌كه‌ی تر لێكده‌درێته‌وه؟
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه خۆی له‌خۆیدا هه‌وڵێكی جدیه بۆ
تیرۆركردنی زمان به‌ده‌ستی رۆڵه‌كانی، ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین
كه دیارده‌ی (دیاسپۆرا) په‌رتو بڵاوبوونه‌وه‌ی عه‌وامی خه‌ڵك
نوخبه‌ی نه‌ته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌لتورو دین و زمان
جیاواز هه‌وڵێكی تری تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه بۆ كوشتنی زمانی
نه‌ته‌وه. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ده‌رهه‌ق به كورد كراون له
مێژوودا نه‌یانتوانیوه قڕانی كورد بكه‌ن، چونكه تاكه‌كانی
كورد به‌تایبه‌تی دایكی كورد منداڵه‌كانی خۆی هه‌ر به‌زمانی
كوردی گۆش كردووه‌و شانازیشی به پرۆسه‌ی فێركردنه‌وه
كردووه. لێره‌دا ده‌كرێ بڵێین دایكی كورد پارێزه‌ری زمانی
كورده جا ئه‌گه‌ر دایكی كورد، خۆی كوردی نه‌زانێ چۆن
ده‌توانێ نه‌وه له‌دوای نه‌وه به‌زاری شیرینی كوردی
نه‌وه‌كانی گۆش بكات؟! لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و
به‌كه‌مزانینی زمانی نه‌ته‌وه تاعونێكه زمان له‌من و
بووكه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌ته‌كێنێ، جا ئه‌وه‌ی له
تاراوگه ده‌ژی و ده‌یه‌وێ هه‌روه‌ك دیاسپۆر. بمێنێته‌وه،
به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌كات له‌كوشتنی زماندا، هه‌روه‌ها
نه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی به وڵات و
نه‌ته‌وه نایبه‌ستێته‌وه. ئه‌مه‌ش ستراتیژیه‌تی داگیركارانه
له‌مبه‌ر كورد و زمانی كوردیدا.
به‌هیچ
پێوه‌رێك هیچ زمانێك "كه‌م!" نییه، به‌ڵكو هه‌ر زمانێك
ئایه‌تێكی گه‌وره‌ی خوداییه، بۆیه "گه‌وره" و "به‌رێز
راگرتنی" خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌و به‌رێز راگرتنی یه‌كێك له
ئافه‌ریده‌كانی خودایه!
با له‌م
پرۆسه‌یه‌ی زمان كوشتنی كوردیدا وریابین، چونكه ئه‌وانه‌ی
ئاماژه‌مان پێكردن هه‌موو هۆكارێكن بۆ تیرۆركردنی زمان
به‌ده‌ستی خۆمان!!
زمانی دین
ئه‌دگاره‌كانی
زمانی دین له‌هه‌ر زمانێكی تر جودایه. ئه‌و زمانانه‌ی
له‌دنیادا به‌زمانی دین ناسراون، هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تیشیان هه‌بووه‌و هه‌یه. ئه‌و جۆره زمانه به
به‌راورد به‌زمانی دی ئاسایی دره‌نگتر تیرۆر ده‌كرێن، مه‌گه‌ر
هه‌ر ده‌سه‌ڵاته دینیه‌كه به‌ده‌ست پیاوانی دینی ئه‌و زمانه
به پاره دۆكسی گوفتارو ره‌فتار بیكوژێ!! قه‌ده‌ری هه‌ردوو
زمانی سانسكریتی و لاتینی جۆرێك بوو له‌و دیارده‌یه.
سه‌باره‌ت به
لاتینییه‌وه هه‌تا كه‌نیسه ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌بوو، هه‌رچی
زمانی دی گه‌لانی ناو ئیمپراتۆریه‌ت هه‌بوو به (زمان)
نه‌ده‌خوێنرانه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر به (زار) و (شێواز) و (قسه‌ی
خه‌ڵك) حسێبیان بۆ ده‌كرا. هه‌رچی زمانی ئاوێستا بوو، كه زۆر
هه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئاوێستا به‌شێوه‌ی
كونیفۆرم یاخود مێخه‌كی نووسراوه، كه جگه له زه‌رده‌شت
كه‌سیتر نه‌یزانیوه بیخوێنێته‌وه. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن به
ئه‌لفبای ئاوێستای یاخود په‌هله‌وی نووسراوه‌ته‌وه.. هه‌ر
چۆنێبێ زمانی ئاوێستا زمانی دین بووه، نه‌ك زمانی ئاخاوتن!
یاخود زمانی نه‌ته‌وه‌یی بووبێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد دوای
رووخانی ده‌وڵه‌تی میدیاش، ئه‌خمینیه‌كان (هاخامه‌نشینه‌كان)
زمانی ئاوێستا هه‌ر به‌زمانی دین به‌كاربێنن، به‌ڵام پاش
ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له‌ساڵی 331 پ. ز. ده‌ستی
به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌داگرت، ئاوێستاو كلتووری ئایینی ئاوێستای
سووتاند، ئه‌و ئاوێستایه‌ی له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كان هه‌بوو
ئه‌وه ئاوێستاكه‌ی زه‌رده‌شت نه‌بوو، به‌ڵكو ئاوێستایه‌كی دی
بوو ساسانییه‌كان له‌رێگه‌ی موغه‌كانه‌وه به فه‌رمانێكی
فه‌رمی ده‌وڵه‌تییه‌وه نووسرابووه‌وه. مه‌سه‌له‌ی
نووسینه‌وه‌ی ئاوێستا ئه‌وه‌نده‌ی سیاسی بوو، دینی نه‌بوو!!
بابزانین هۆی
چییه ئه‌و هه‌موو زمانه دینییه (مردن!) كه‌چی زمانی قورئانی
پیرۆز هه‌ر زیندووه!؟
سێ فاكته‌ری
سه‌ره‌كی له‌پاڵا ئه‌م دیارده‌یه هه‌ن:
یه‌ك: خودای
گه‌وره له قورئاندا به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات كه قورئان
بپارێزێ. ئه‌وه زیاتر له 1430 ساڵا به‌سه‌ر واده‌كه‌ی خودا
تێپه‌ڕیوه‌و زمانی قورئان خوێندن زیاتر بووه. له‌كاتی
به‌ڵێنه‌كه‌ی خودا (دابه‌زینی قورئان) ته‌نیا عه‌ره‌ب
ده‌یانزانی قورئان بخوێننه‌وه، كه‌چی ئێستا ئه‌وه‌ی موسڵمانه
خاوه‌نی هه‌ر زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ، ده‌توانێ هه‌ندێ
قورئان بخوێنێته‌وه.
دوو: عه‌ره‌ب
به‌هه‌موو ئایدۆلۆژی نوێوه‌ش (نایه‌وێ!) شه‌ڕی زمانی قورئان
بكات، چونكه ده‌زانن شه‌ڕێكی دۆڕاو ده‌كه‌ن، واته هه‌تا
عه‌ره‌به ماركسی و لیبڕاله‌كانیش نه‌یانتوانی زمانی قورئان
له مزگه‌وت بمرێنن!!
سێ:
به‌كارهێنه‌ری زمان فاكته‌رێكی دی سه‌ره‌كییه... فاكته‌ری
روخانی زمانه دینییه‌كانی دی مردنی به‌كارهێنه‌رانی بوو نه‌ك
زمانه‌كه!! بۆیه هه‌رچه‌نده چه‌ندان جار زمانی قورئان وه‌ك
زمانه دینییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌و فاكته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌مردووه.
له‌و
پێودانگه‌وه، ئه‌وه ده‌فامرێته‌وه كه عه‌ره‌به‌كان خاوه‌ن
هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌ك بن، پێكۆڵی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه تیرۆری
زمانی خۆیان بكه‌ن! له‌ناو باوه‌ڕدارانی ئایینی (جوله‌كه) و
(مه‌سیحی) زمانی (ته‌ورات) و (ئینجیل) ئه‌و ئه‌دگاره‌ی نییه!
له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌كی بێ:
یه‌كه‌م:
زمانی ئه‌و دوو ده‌قه زمانی ئاسمانیی نییه.
دووه‌م: هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك عه‌ره‌ب گرنگی به زمانی دین نه‌داوه.
هه‌رچه‌نده له چاخه‌كانی كۆندا زۆر مشتومڕیش له‌سه‌ر زمانی
دین كراوه، به‌ڵام هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانی ئاسمانی ته‌ورات و
ئینجیلی پێ ساغ نه‌كراوه‌یه، هه‌روه‌ها نه‌یتوانی وه‌ك
ناسنامه‌یه‌كی شارستانی، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یی له ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تدا گرنگی پێبدات.
زمانی
نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ته‌وه
نییه زمانی نه‌بێ! به‌ڵام زۆر نه‌ته‌وه هه‌یه به‌هه‌ندێ
پاساوی (دینی)، (شارستانی)، (كه‌لتووری)، هێنده قه‌در و رێزی
زمانی خۆی ناگرێ! وه‌ك بڵێی زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و
(كه‌متره) له‌زمانی نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست یاخود زمانی
ده‌سه‌ڵات به‌رزتره یاخود پیرۆزتره له زمانی ئه‌و!
له‌ڕووی ئایین
و زمانه‌وانییه‌وه هیچ زمانێك له زمانێكی تر كه‌متر نییه،
ئه‌وه‌ته هه‌روه‌ك چۆن جیاوازی نه‌ته‌وه‌كان ئایه‌تێكی
خوداییه، به‌هه‌مان شێوه جیاوازی زمانه‌كانیش هه‌ر ئایه‌تێكی
خوداییه! ئه‌گه‌ر له‌بونیادی هه‌ر زمانێكیش بكۆڵیه‌وه،
هه‌موو زمانێك له مۆرفیم و وشه‌و رسته پێكهاتووه، به‌واتای
زمانه‌كان له‌ڕووی پێكهاته‌وه‌ش هیچیان نه له‌یه‌كتر
به‌رزترن، نه كه‌مترن!!
زمانی
نه‌ته‌وه، وه‌ك كریستال له
An Encyclopedic
Dictionary of Languages and language
ده‌نووسێ
زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌زمانی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
داده‌نرێ، زمانی فه‌ره‌نسی، بۆ نموونه، زمانی بواری دادگا،
حكومه‌ت و راگه‌یاندن به‌كاردێ.
زمانی
نه‌ته‌وه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی بونیادی دروستكردنی نه‌ته‌وه
پێكدێنێ. ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی زمانی نه‌ته‌وه ده‌یگێڕێ
له‌بونیادی نه‌ته‌وه‌دا هیچ فاكته‌رێك جگه له دین نایگێڕێ،
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر دین هه‌ژموونی رۆحی و ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی
هه‌بوو. له پێناسه‌كه‌ی (كریستال) ده‌رده‌كه‌وێ كه رۆڵی
هه‌بوونی كیانێكی نه‌ته‌وه‌یی چه‌نده گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی
نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر له رێنسانسدابژی و ببێته زمانی فه‌رمی وڵات
و له‌خوێندن و دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ژموونی خۆی هه‌بێت
و نه‌ته‌وه پێویستی به‌زمانێكی تر نه‌بێت. هه‌روه‌ها زمانی
نه‌ته‌وه‌یی كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بونیادی تاك و
كۆمه‌ڵیش ده‌بێت، به‌ڵام لێره‌دا، گرنگه ئه‌وه له‌بیر
نه‌كرێ كه زمانی نه‌ته‌وه (پیرۆز!) نه‌كرێ، چونكه به
پیرۆز دیتنی زمانی نه‌ته‌وه، زمان و نه‌ته‌وه به‌ره‌و
په‌سه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكی ده‌بات. ئه‌م دیارده‌یه له
رۆژئاوا له‌ناو ئه‌ڵمان، فه‌ڕه‌نسی، ئینگلیزی.. هتد. بوونی
هه‌یه، كه ئه‌و سێ نه‌ته‌وه خاوه‌نی ئیمپراتۆریه‌تی مه‌زن
بوون له مێژوودا و چه‌نده‌ها موسته‌عمه‌ره‌یان داگیركردبوو،
زمانی خۆیان سه‌پاندبوو، ئه‌ڵمانه‌كان مێژووێكی ره‌شیان له‌و
بواره‌دا هه‌یه، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت، كه زۆربه‌ی
ئه‌وانه‌ی له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن، ئینگلیزی
ده‌زانن، به‌ڵام كه پرسیاریان لێده‌كه‌ی هه‌ر ناچار نه‌بن
هه‌ر به ئه‌ڵمانی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه!! هه‌رچی
فه‌ره‌نسییه‌كانن ئه‌وه زمان به فاكته‌ری نه‌ته‌وه ده‌زانن،
به‌واتای خۆماڵیبوونی ده‌قێك په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به زمانه‌وه!
ئینگلیزه‌كانیش هه‌ر له رێگای داگیركردنی سه‌ربازییه‌وه
توانییان زمانه‌كه‌یان به‌سه‌ر كیشوه‌ری هیند بسه‌پێنن،
به‌جۆرێ له‌پاش نه‌مانی داگیركردنیش، ئه‌وه ئینگلیزی زمانی
فه‌رمی هیندستانه!!
له
رۆژهه‌ڵاتیش عه‌ره‌ب و تورك و فارس زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان
هێنده په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، كه به‌جۆرێ هیچ رێزێك بۆ هیچ
زمانێكی دی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان دانانێن. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی
قورئانی پیرۆز به زمانی عه‌ره‌بییه، به نیه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌یی و رواڵه‌تێكی دینی، زمانی عه‌ره‌بی له ئاست كورد
به‌زمانێكی دینی و پیرۆز نیشان ده‌ده‌ن. هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی
هه‌ڵبه‌ستراویان داهێناوه به‌شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه
ده‌كه‌ن كه زمانی ئه‌هلی به‌هه‌شتیش هه‌ر عه‌ره‌بییه!! ئه‌و
زمان په‌سه‌ندی و به‌دینكردنی زمان وای له عه‌ره‌به‌كان
كردووه، زمان و دین بكه‌نه فاكته‌رێك بۆ به عه‌ره‌بكردنی
غه‌یره عه‌ره‌ب.!
هه‌بوونی
ئیمپراتۆریه‌تیش فاكته‌رێكی دی بوژانه‌وه‌ی زمانی
نه‌ته‌وه‌ییه. هه‌رچه‌نده زمانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی،
به‌توركی عوسمانلی هێنده زۆر بووه، به‌جۆرێ ببووه
ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌تی و ئومه‌یی. له‌م باره‌یه‌وه مێژوونووسی
گه‌وره‌ی كورد (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی) ده‌نووسێ: ئێمه
هه‌موومان خۆمان به عوسمانلی ده‌زانی، هه‌تا تورك نه‌یگوت
ئێمه توركین، عه‌ره‌ب نه‌یگوت ئێمه عه‌ره‌بین، ئێمه نه‌مان
ده‌گوت ئێمه كوردین، به‌ڵام كه ئه‌وان به‌ناوی زمان و
نه‌ته‌وه قسه‌یان كرد، ئێمه‌ش وتمان ئێمه‌ش كوردین!!
له‌لایه‌كی
تر، هه‌تا له‌یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی (كوردستان) به‌شێك له
وتاره‌كانی به‌توركی عوسمانلی نووسراون، بۆیه ئه‌و
رۆژنامه‌یه رۆژنامه‌یه‌كی كوردی ـ توركی بووه نه‌ك ته‌نها
كوردی!!
فارسه‌كان،
به فاكته‌ری مه‌زهه‌ب و حه‌زاره‌ته‌وه توانییان گه‌شه
به‌زمانی نه‌ته‌وه بده‌ن، زۆری فارسه‌كان، وه‌ك عه‌ره‌به‌كان
(به‌شه‌ڕ) بوونه‌ته موسڵمان! عه‌ره‌ب به موسڵمانبوون
له‌ژیانی به داوه‌ت و ئه‌عرابیه‌ت رزگاری بوو.. وێڕای ئه‌مه‌ش
عه‌ره‌ب به موسڵمانبوون بوونه میلله‌تێكی حه‌زاری پێشه‌نگ!
فارسه‌كان ویستیان ئیمپراتۆریه‌تێكیان هه‌بێ، مه‌زهه‌ب
بكه‌نه بزوێنه‌ری ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته. به‌و
مه‌زهه‌بیه‌ته‌وه توانییان مێژووێك بۆخۆیان دروست بكه‌ن، كه
جودابن له عه‌ره‌ب! له‌مێژووی خۆیان هێنده گرنگیان به‌زمانی
خۆیاندا، به‌جۆرێ زمانی فارسی نه‌ك له ئێران، به‌ڵكو له
(عێراق) و ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا زمانی فارسی زمانی دام و
ده‌زگاو ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت بوو، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م مێژوونووسی
كورد، (شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی) شه‌ره‌فنامه‌ی به‌زمانی فارسی
نووسیوه. ئه‌و میره رووناكبیره‌ی كورد، چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش
ناسیۆنالیزمی رۆژئاوایی، هه‌ستی كوردانه وایلێكردووه مێژووی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له فه‌وتان بپارێزێ، مێژووی كوردی
نووسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كورد ده‌وڵه‌تی
نه‌بووه، زمانه‌كه‌ی زۆر ناوچه‌یی
REGIONAL بووه، بۆیه میر جورئه‌تی
ئه‌وه‌ی نه‌كردووه (به‌كوردی) (مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد،
مێژووی میرو بنه‌ماڵه‌كانیان) بنووسێته‌وه، ئه‌مه‌و
به‌گوێره‌ی قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسیه‌وه كه پاول ڤان تیگم و
هه‌ندێ روناكبیری تری فه‌ره‌نسی بنه‌ماو شه‌نگسته‌كانیان
داناوه ده‌ڵێین زمان ناسنامه‌ی ده‌قه. ئه‌و ده‌قه‌ی
شه‌ره‌فنامه‌ش به‌شێك له ئه‌ده‌بیاتی فارسی پێكده‌هێنێ،
چونكه به فارسییه!!
هه‌رچی
قوتابخانه‌ی ئه‌مریكییه جه‌خت له‌سه‌ر ناوه‌رۆك ده‌كات، نه‌ك
ته‌نها زمان. له‌م روانگه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه‌ی
(شه‌ره‌فنامه) له‌سه‌ر كورده، كه‌واته موڵكی كورده!!
كورد فاكته‌ری
(دین) و (ئیمپراتۆریه‌ت) و (حه‌زاره‌ت)ی نییه! ئه‌ی چۆن گرنگی
به‌زمانی نه‌ته‌وه بدات و گه‌شه‌ی پێبكات؟! له‌سه‌رده‌می
ئێستادا، ته‌نها عه‌ره‌ب سوود له فاكته‌ری دین و زمانی دین
ده‌بینێ، نه‌ته‌وه‌كانی تر سوود له‌زمانی دین نابینن، بۆ
په‌ره‌پێدانی زمانی نه‌ته‌وه، چونكه هیچ كتێبێكی ئاسمانی
نه‌ماوه به زمانه ئاسمانییه‌كه‌ی، جگه له قورئانی پیرۆز!
لێره، هه‌ندێ له ناسیۆنالیستانی كورد، زیندووكردنه‌وه‌ی
زمانی ئاوێستا به فاكته‌رێك ده‌بینن بۆ په‌ره‌پێدانی زمانی
كوردی. كێشه‌ی ئه‌وانه ته‌نها هه‌ڵاتنه له هه‌ژموونی
ئیسلام، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی له ئاوێستاو زمانی ئاوێستای
كۆڵیبێته‌وه، ده‌زانێ زمانی ئاوێستا زمانی دین بووه نه‌ك
زمانی نووسین و ئاخاوتن. ئه‌و جۆره زمانه ته‌نها پیاوانی
ئایینی و موغه‌كان MAGIS
له تقوسی دینی به‌كاریان هێناوه. ئه‌مه‌و زمانی ئاوێستا،
زمانی نه‌ته‌وه نه‌بووه یان رێكتر بڵێین زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی
كوردیی نه‌بووه، هه‌ر ته‌نها موڵكی كورد بێت!! ئه‌وه‌ته
له‌پاش رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی میدیاش به‌ده‌ستی
ئه‌خمینیه‌كان، زمانی ئاوێستا وه‌ك زمانی دین له‌ناو ده‌وڵه‌تی
ئه‌خمینی هه‌ر مایه‌وه! له‌م روانگه‌وه، خۆ خه‌ریككردن به
فاكته‌ری دین، ئاوێستا به‌كوردی دیتن و به بنه‌ما دیتن بۆ
زمانی نه‌ته‌وه جگه له به‌فیرۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی
نه‌ته‌وه هیچی تر نییه. وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌م پرۆسه‌یه جگه له
(گره‌وكردن له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو) هیچی تر نییه. وێڕای
ئه‌مه‌ش، وه‌ك وتمان ته‌نها عه‌ره‌ب له‌ناو زۆربه‌ی
نه‌ته‌وه‌كاندا سوود له فاكته‌ری (زمانی دین) ده‌بینێ له
په‌ره‌پێدان و نه‌شونماكردنی زمانی نه‌ته‌وه‌ییدا. ئینگلیزی
ئه‌مڕۆ چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئینجیله‌وه هه‌یه؟!
ڕاسته له
مێژووی نوێ‌دا كورد ئیمپراتۆریه‌تی نه‌بووه وه‌ك عه‌ره‌ب و
فارس و تورك!! به‌ڵام ئه‌و ئیمپراتۆریه‌تانه‌ش سه‌د له‌سه‌د
له‌سه‌ر بنه‌مای زمان و نه‌ته‌وه دانه‌مه‌زراون و تاكه چالاك
و پیاوانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌تانه هه‌موو عه‌ره‌ب و
فارس و تورك نه‌بوون! ئه‌مه‌و، كورد به‌ر له‌و هه‌موو
نه‌ته‌وانه، ئیمپراتۆریه‌تی میدی هه‌بووه، ئه‌و
ئیمپراتۆریه‌ته (زمانی دین) و (زمانی نه‌ته‌وه)ی هه‌بووه،
به‌ڵام هه‌ردوو زمان (زمانی دین و نه‌ته‌وه) بوونه‌ته
قوربانی فاكته‌ری خزمایه‌تی زمانی و ئه‌تنیكی له‌گه‌ڵا فارس.
هه‌روه‌ها (غه‌ڵه‌ت حاڵی بوون) له (دین) و (زمان) فاكته‌ری
ترن!! نه‌ك دین خۆی ئاوابێ، ئه‌وه‌ته تورك و فارس له
ده‌وڵه‌تی خۆیان كه هه‌ردوو به ده‌وڵه‌تی دینی یاخود
مه‌زهه‌بی له مێژوو ناسراون، كه‌چی گرنگییه‌كی زۆریان
به‌زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان داوه! له‌پاش كه‌وتنی میدیا، كورد
فاكته‌ری هه‌ڵسانه‌وه‌ی بۆ خۆی نه‌خولقاندووه. ئه‌و
هه‌وڵانه‌ی میرانی كورد داویانه هه‌موو هه‌وڵی ناوچه‌یی بوون،
بۆیه نه‌یانتوانی جگه له‌پاراستنی زمانه‌كه له فه‌وتان
زیاتر بكه‌ن!
هه‌بوونی
ئیمپراتۆریه‌تی میدیا جودایه له ئیمپراتۆریه‌تی عه‌باسی و
عوسمانلی و سه‌فه‌وی و قاجاری. مێژووی ئه‌وانه نزیكه و
له‌دوای رووخانه‌وه‌ش فاكته‌ری زیندووبوونه‌وه له ئارادابوو،
به‌ڵام رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی میدی پاشماوه‌كه‌ی ته‌نها
میرنشین بوو نه‌ك ده‌وڵه‌ت. ئه‌و میرنشینانه‌ش ته‌نها
له‌سه‌رده‌می (ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی) هه‌بوون نه‌ك عه‌لمانی!
هه‌رچی عه‌ره‌ب و تورك و فارس بوون له‌پاش رووخانی
ئیمپراتۆریه‌تی عه‌باسی، عوسمانلی و قاجاری، ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌ییان دامه‌زراند نه‌ك میرنشین!!
چه‌مكی
حه‌زاره‌ت زیاتر ده‌سته جه‌معی ده‌گه‌یه‌نێ نه‌ك
نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب و تورك و فارس سوودیان له
فاكته‌ری حه‌زاره‌ته‌وه وه‌رگرتبێ بۆ په‌ره‌پێدانی زمانی
نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه رۆژئاواییه‌كان هه‌تا رزگاریان نه‌بوو له
هه‌ژموونی (ئیمپراتۆرییه‌ت) و (حه‌زاره‌تی رۆمانی)یه‌وه
نه‌یانتوانی په‌ره به‌زمانی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن و به‌زمانی
نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ئه‌ده‌ب بنووسنه‌وه. بۆ نموونه، زمانێكی
وه‌ك زمانی ئینگلیزی كه ئه‌مڕۆ زمانێكی جیهانییه، له‌هه‌موو
بواره‌كاندا هه‌ژموونی خۆی هه‌یه. له‌زۆربه‌ی وڵاتانی غه‌یره
ئینگلیز زمانی دووه‌می خوێندنه!! ئه‌و زمانه هه‌تا
له‌ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌و ئیمپراتۆریه‌ت و حه‌زاره‌تی رۆمانی
رزگاری نه‌بوو، حسێبی زمانی (LANGUAGE)
بۆ نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو وه‌ك (زار
DIALECT قسه‌ی خه‌ڵك!) ته‌ماشا
ده‌كرا. ئه‌مه‌و ده‌قێكی ئینگلیزی نییه مێژووه‌كه
بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سێزده‌و چوارده!! هه‌ر هه‌مان شتیش
سه‌باره‌ت به فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئیسپانی و.. هتد
راسته!!
ئه‌و زمانه
ئه‌وروپیانه به ڕێنیسانس بوونه زمانی نه‌ته‌وه!
كورد له
به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتی داگیركا‌ر زۆر داكۆكی له زمانی خۆی
ده‌كات، به‌ڵام ئه‌فسوس له‌ناوخۆی ئه‌و كۆششه ناكات!!
ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم 1992ـ؟ درێژترین ئه‌زموونی كوردییه
له حكومه‌تكاری ناوچه‌ییدا، ئه‌و حكومه‌ته جگه له
فشاره‌كانی هاوسێكانی، له ناوه‌وه‌ش كار له‌سه‌ر فاكته‌ری
لاوازكردنی یاخود روخانی ده‌كرێ. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و
به‌شه‌ی كوردستان، جگه له ئیسلام چه‌ند مه‌زهه‌ب و دینێكی تر
هه‌یه، ئه‌وانه له‌لایه‌ك هه‌بوونی دوو دیالێكتی سه‌ره‌كی
فاكته‌ری تری لاوازكردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ن!!
له‌و چه‌ند
ساڵدا، هه‌ریه‌ك له كوردی فه‌یلی و شه‌به‌ك، هه‌ردووك
له‌گه‌ڵا زۆربه‌ی كورد مه‌زهه‌ب جودان ـ شیعه‌ن، هێنده شیعه‌ن
هێنده كورد نین (قسه‌م له‌سه‌ر عه‌وام و هه‌ندێ ته‌یاری
مه‌زهه‌بییه نه‌ك هه‌موویان)، بۆ نموونه له به‌غدا ملیۆنێك
كورد هه‌یه، كه‌چی (لیستی كوردستانی) چه‌ند هه‌زار ده‌نگێكی
هه‌یه. رۆژنامه‌نووسێكی كورد پێی وتم یه‌كێتی و پارتی مووچه‌ی
سی هه‌زار كه‌س ده‌ده‌ن له به‌غدا، كه‌چی ئه‌و لیسته ته‌نها
دوازده هه‌زار ده‌نگی هێناوه!! له‌ولاوه‌ش، ره‌وتێك له
هه‌ورامانییه‌كان خۆیان له‌كورد داده‌بڕن!! یه‌زیدییه‌كانیش،
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا كورد دین جودان، له‌ناو ئه‌وانیش
دوو ره‌وت هه‌یه: ره‌وتێك وه‌ك جوله‌كه یه‌زیدیاتی به (دین
و نه‌ته‌وه) ده‌زانێ و خۆیان پێ كورد نییه! ره‌وتێكی تر،
ئه‌گه‌ر خۆیشی به عه‌ره‌ب نه‌زانێ، وه‌لای بۆ ده‌سه‌ڵاتی
عه‌ره‌بی هه‌یه!! هه‌ندێك له كاكه‌ییه‌كانیش جۆرێك له‌و
هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كه‌ن!! به‌شێك له مه‌سیحی و توركمانه‌كانیش
داوای (حكومه‌ت) یان (حكومه‌تۆكه‌یه‌ك) له باشووری كوردستان
ده‌كه‌ن؟! وێڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر كه
ترسه‌كه‌ی له‌وانه كه‌متر نییه، كاركردنه بۆ كوشتنی زمانی
نه‌ته‌وه!!
له‌لای كورد،
زمانی نه‌ته‌وه‌یی زمانی ستانده‌ره، زمانی فه‌رمییه، زمانی
نووسینه، خوێندنه، حكومه‌ت نه‌یتوانی ئه‌م كێشه‌یه
چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو نه‌یتوانیوه ڕێگریش بكات له‌هه‌مبه‌ر
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا!!
دوو ستانده‌ر
دوو زمان!
حاڵه‌تێكی دی
كوشتنی زمان
زمان و
دایه‌لێكت له په‌یوه‌ندییه‌كی جه‌ده‌لی دان! دایه‌لێكت بێ
زمان نابێ، هه‌روه‌ها به‌زۆری زمانیش بێ دایه‌لێكت نابێ،
به‌ڵام هه‌ردووكیان هاوواتاو هاوشێوه‌ی یه‌كتر نین! چونكه
ده‌كرێ زمان وه‌ك تێرمێكی باڵا‌و به هه‌ژموون به‌بێ ئاماژه
بۆ دایه‌لێكت به‌كاربێ، به‌ڵام هه‌رچی دایه‌لێكته به ته‌نیا
ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی زمانی نییه‌و بۆیه هه‌ر ده‌بێ بڵێین
دایه‌لێكتی زمانێك هه‌روه‌ها ڕووبه‌رو ژماره‌ی ئاخاوتنكه‌ری
دایه‌لێكت سنوورداره له‌چاو ئه‌وه‌ی زمان!
مه‌رج نییه
وڵات فره نه‌ته‌وه بێ تاكو دیارده‌ی دایه‌لێكت و زمانی
هه‌بێ یان (تاك نه‌ته‌وه) بێ هه‌روه‌ها ئه‌و دیارده‌یه
په‌یوه‌ندی به (نه‌ته‌وه‌ی بچووك) و (نه‌ته‌وه‌ی
گه‌وره)ه‌وه نییه، هه‌روه‌ها دیارده‌كه په‌یوه‌ندی به
نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن حه‌زاره‌ت و مه‌ده‌نییه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی دوور
له حه‌زاره‌ت و مه‌ده‌نییه‌ته‌وه نییه!
به‌كورتی
ده‌كرێ بڵێین هه‌بوونی دایه‌لێكت و زمان دیارده‌یه‌كی
جیهانییه، چونكه له‌هه‌موو شوێن و كاتێك ئاماده‌گی هه‌یه!
ئه‌وه‌ی
گرنگه، وشیاری تاك و كۆمه‌ڵگایه له‌وه‌ی دایه‌لێكتێك بكاته
زمانی خوێندن و نووسین و كارگێڕی و حكومه‌تكاری!
ئه‌و زمانه
له‌ناو ئێمه‌دا به‌زمانی ستانده‌ر ناوبانگی ده‌ركردووه، زمانی
ستانده‌ر، خۆی له‌خۆیدا، دایه‌لێكتێكه قۆناغ به‌قۆناغ
ئه‌دگارو جیاوكی دیالێكته‌كانیتری زمانی نه‌ته‌وه‌یی
وه‌رگرتووه، بۆته زمانی خوێندن و نووسین.
زمانی
ستانده‌ر زمانێكی سروشتی نییه، ده‌ستكرده، به‌ڵام موڵكی
ته‌نها كه‌سێك و كۆمه‌ڵێك نییه، به‌ڵكو (وشیاری) و (ئاگایی) و
(پێویستی سه‌رده‌م) و (ململانێی نه‌ته‌وه له‌به‌رانبه‌ر
نه‌ته‌وه‌یتر) دروستی كردووه! منداڵا له‌دایكی ئه‌و زمانه
فێرنابێ، چونكه زمانی ستانده‌ر زمانی دایك نییه، به‌ڵكو
زمانی قوتابخانه‌و كتێبه! زمانی ئاخاوتن نییه، به‌ڵكو زمانی
ئه‌ودیوی ئاخاوتنه، زمانی فه‌لسه‌فه‌یه!
زمان و
دایه‌لێكت هیچیان پیرۆز نین!! زمانی ستانده‌ر، ئه‌گه‌رچی
ئه‌ده‌بی به‌رز و مولته‌زیم! و فه‌لسه‌فه‌و هه‌تا ده‌قی دینیشی
پێ ده‌نووسرێته‌وه، له‌ڕووی دینی و زمانه‌وانییه‌وه پیرۆزتر
و (باڵاتر!) و (سه‌روه‌رتر) نییه!! وه‌ك وتمان زمانی
ستانده‌ریش هه‌ر زارێكی زمانی نه‌ته‌وه‌یه! ئه‌وه‌ته زمانی
ستانده‌ری ئینگلیزی جگه له دایه‌لێكتێكی زمانی ئینگلیزی
هیچیتر نییه. ئه‌وه‌نده هه‌یه زمانی ستانده‌ر فاكته‌ری
كۆكردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه، بۆیه ده‌كرێ بڵێین
زمانی ستانده‌ر فاكته‌ری به‌هێزكردنی جیۆپۆلیتیكی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یه. چه‌ند زمانی ستانده‌ر زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێ
له دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت هێنده‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووتر ده‌بن، هه‌روه‌ها ده‌بێته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ته‌وه!
له یۆنان دوو
(زمان!) هه‌یه، یه‌كێكیان پێی ده‌وترێ (دیمۆتیكی
Dimotiki) ئه‌وه
ناسراوه به‌زمانی میللی، زمانی ئاخاوتنی خه‌ڵك، هه‌رچی زمانی
دووه‌مه ناسراوه به (كاسارێڤۆسا
Catharevusa) یاخود زمانی پاك،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زمانی نووسینه، ئه‌دگاره‌كانی زیاتر
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زمانی كلاسیكی یۆنانییه نه‌ك زمانی دیمۆتیكی!
توێژه‌رێكی وه‌ك (سیكاری Psichari)
له توێژه‌ره به‌راییه‌كانه كه له‌باره‌ی (زمانی باڵا) و
(زمانی ناباڵا)ی نووسیوه!
ئه‌و
توێژه‌ره، كه له حاڵه‌تی زمانی یۆنانی له سه‌ده‌ی نۆزده‌ی
كۆڵیوه‌ته‌وه، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردوو زمان (دۆمۆتیكی
و كاسارێڤۆسا) سنووری یه‌كتر ده‌به‌زێنن و خه‌ریكه زمانی
ستانده‌ر، كه ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌ت پێ
نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌دگاره‌كانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، سیكاری
ده‌نووسێ: (یۆنان وڵاتێكه زمانی خۆی ناوێت!) (ئه‌مه‌و مێژووی
یۆنان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ كه یۆنانیه‌كان هێنده زمانی خۆیان
خۆشویستووه به‌جۆرێ به‌ره‌و (زمان په‌سه‌ندی) بردوون! ئه‌مه
وه‌نه‌بێ خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕووته‌كه ئه‌وهابێ، به‌ڵكو هه‌تا
هه‌ندێ له بیرمه‌نده‌كانی یۆنانیش زمانی یۆنانییان پێ له
زمانیتر په‌سه‌ندتر و باڵاتربووه.
دایه‌لێكتێك
كه ده‌بێته زمانی ستانده‌ر... زمانی ده‌وڵه‌ت! به ته‌نیا
ناتوانێ هه‌موو بواره‌كانی خوێندن و نووسین و دین و سیاسه‌ت و
فه‌لسه‌فه‌و كارگێڕی و حكومه‌تكاری پڕبكاته‌وه، ناچاره
له‌زارو شێوه‌زاره‌كانی دی زمانه‌كه‌ی وشه وه‌ربگرێ!
هه‌روه‌ها
بوونی دایه‌لێكتێك به‌زمانی ستانده‌ر كوشتنی زار‌و
شێوه‌زاره‌كانیتر نییه، به پێچه‌وانه‌وه زمانی ستانده‌ر
موڵكی هه‌موو زار‌و شێوه‌زاره‌كانی زمانه! كه‌واته ئه‌و
زمانه‌ی له دایه‌لێكتێك به پاڵپشتی زار‌و شێوه‌زاره‌كانیتر
دروست ده‌بێت، ناسنامه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رده‌گرێ و ئه‌و
ده‌بێته باڵیۆزی زمانه‌وانی زمانه‌كه له به‌رانبه‌ر زمانی
نه‌ته‌وه‌كانیتر له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا!
هه‌رچه‌ند زوو
ئه‌و (باڵیۆزه زمانه‌وانییه) (شه‌رعیه‌تی خۆی له دام و
ده‌زگای فێركردن وه‌ك قوتابخانه‌و زانكۆ و دام و ده‌زگایتری
ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێ، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ـ زمانه‌وانی ساخله‌م
و به‌رقه‌رارتر ده‌بێت، بێگومان داگیركارانی كوردستانی گه‌وره
ئه‌وه سه‌ده‌یه‌كه له پێكۆڵی هاوكۆدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
باڵیۆزه له ئه‌رزی واقیع و زه‌ین و ده‌روون و هزری كوردا
جێگیر نه‌بێت. له ئێران، زمانی كوردی وه‌ك دایه‌لێكتێكی زمانی
فارسی ده‌بینن، توركه‌كان هه‌ر دان به بوونی نانێن، هه‌رچی
عه‌ره‌به‌كانن به (زمان) نایخوێننه‌وه (سه‌یری كتێبه‌كه‌ی
مونزر ئه‌لموسڵی بكه) (هه‌رچه‌نده له ره‌وشی ئێستای عێراقدا
به‌كوردی له په‌رله‌مانی عێراقدا نووسراوه: ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران، به‌ڵام له پاش به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا
شه‌ڕی زمانێیش به‌ڕێوه‌یه.. هه‌رچ نه‌بێ ده‌ڵێن كام زمانی
كوردی (سۆرانی!) یان (بادینی!).
ئه‌وانه‌ی
له‌ناو كوردانیش كار له‌سه‌ر دوو ستانده‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه
بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
به‌غدا ده‌كه‌ن، كاتی خۆی رژێمی به‌عس له‌پێناو له‌تكردنی
زمانی كوردی، ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) و رۆژنامه‌ی (بزاڤ)ی ده‌ركرد،
له‌پاش شه‌ڕی سیاسه‌ت، شۆڤێنییه‌كانی به‌غدا، ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه جارێكی‌تر ده‌بوژێننه‌وه، به‌ڵام سه‌یره‌كه
له‌وه‌دایه ئه‌مجاره كورد خۆی ده‌ستپێشخه‌ره!
ئه‌وه‌ی
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، پرۆژه‌ی دوو ستانده‌ر، پرۆژه‌ی
قه‌ڵه‌مداره‌كانه!! ده‌بێ ئه‌وانه له‌وه نه‌گه‌یشتبن كه
سه‌پاندنی دوو ستانده‌ر له‌خوێندن و حكومه‌ت له ئاكام دوو
نه‌ته‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه؟! ئه‌وهابێ هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری
بادینان و سۆران ـ گه‌رمیان، هه‌ر فاكته‌ری (جوگرافیا) و
(سیاسه‌ت) له‌یه‌كیان جیاناكاته‌وه، به‌ڵكو له‌ڕووی
(زمان)ه‌وه‌ش له‌یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه! چما زمان ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه نییه؟!
خۆم كار
له‌سه‌ر زاری هه‌ولێر ده‌كه‌م، وه‌ك زمانی پایته‌خت، كه
له‌زۆر وڵات‌دا، زمانی پایته‌خت به پاڵپشتی زار‌و شێوه
زاره‌كانیتر بۆته زمانی ستانده‌ر!
زمانی
پایته‌خت بۆ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك فاكته‌ری (یه‌كبوونه‌وه)
نه‌بووبێت، بۆ كوردی باشوور، فاكته‌رێكی سیاسی، جوگرافی و
زمانه‌وانییه. وه‌ختی خۆیشی، هه‌ورامی به‌هۆی میرنشینی
ئه‌رده‌لان، بۆتان به‌هۆی میرنشینی بۆتان و بادینان، زاری
سلێمانی به‌هۆی میرنشینی بابانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك بوونه زمانی
نووسین له‌ناو كورد، هه‌رچی ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێمه،
ئه‌وه له‌ڕووی ڕووبه‌ر و سه‌رده‌مه‌وه ده‌رفه‌تی زۆر
له‌بارتره بۆ ئه‌وه‌ی زمانی پایته‌خت به موتوربه‌كردنی به
په‌یڤ و زاراوه‌كانی زار‌و شێوازه‌كانیتر بكرێنه زمانی خوێندن
و كارگێڕی! هه‌رچی زار‌و شێوه‌زاری دی هه‌یه با له
شرۆڤه‌كردنی وانه‌كان له قوتابخانه‌و زانكۆ به‌كاربێن،
هه‌روه‌ها نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانیش ئازاد بن به‌وه‌ی به‌و
زمانه‌ی پایته‌خت ده‌ینووسن یان به‌زارو شێوه‌زاری خۆیان..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه یه‌ك ستانده‌ر له خوێندن و دام و
ده‌زگای حكومه‌ت هه‌بێت، چونكه به‌دوو ستانده‌ر (دوو
نه‌ته‌وه) (دوو بیركردنه‌وه) (دوو نه‌وه) (دوو كه‌لتوور)
دروست ده‌بێ، ئه‌مه‌ش هه‌ر هیچ نه‌بێ جۆرێكه له جۆره‌كانی
تیرۆركردنی زمانی كوردی! ئه‌و جۆره تیرۆركردنه ژانی به‌قه‌د
ژانی خه‌نجه‌ره‌كه‌ی (برۆتس)ه، چونكه وه‌ك (سیزه‌ر ـ
قه‌یسه‌ر) هه‌رگیز چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد (بروۆتس) له‌پیلانی
تیرۆركردنی ئه‌و به‌شدار بێ، زمانی كوردیش هه‌رگیز چاوه‌ڕێ
ناكات منداڵه‌كانی له پشته‌وه غافڵكوژی بكه‌ن!!
ئه‌نجام:
ئه‌و هه‌موو
هه‌وڵانه‌ی تیرۆركردنی زمانی كوردی، ئه‌گه‌ر ڕه‌گێكی كۆنیان
هه‌بێ به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن. كتێشه‌كه‌ش به‌مه ئاڵۆزبووه
ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی كورد خۆیشی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان
له‌و پرۆسه‌یه به‌شداره! ئه‌و به‌شداریه‌ش، به‌شدارییه‌كی
سیاسیه! بۆیه، له‌و هه‌ژده ساڵه‌ی حوكمڕانیدا نه‌یتوانی
وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی پرۆژه‌ی كۆڕی زانستی زمان
دابمه‌زرێنێ. هه‌بوونی ئه‌و كۆڕه یه‌كێ له پێویستیه
هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی بزاڤی زمان‌ناسی كوردییه، چونكه چه‌ند
گرنگی به‌زمان بدرێ ئه‌وه‌نده ئه‌و زمانه له‌لای تاكه‌كانی
نه‌ته‌وه خۆشه‌ویست ده‌بێ، هه‌روه‌ها له پرۆسه‌یه‌كی
ئه‌كادیمیدا قۆناغ به‌قۆناغ به‌ره‌و ستانده‌ربوون ده‌چێ!!
له‌لایه‌كی
تر، به‌ده‌ر له‌بواری زمان‌ناسی، گرنگی دان به‌زمان له‌دام و
ده‌زگاكانی خوێندن هه‌وڵێكی به‌رهه‌مهێن ده‌بێ بۆ بونیادنانی
نه‌ته‌وه‌یی تاك و ئاشتكردنه‌وه‌ی تاك به زمان و كه‌لتووری
نه‌ته‌وه‌وه.
|