|
چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی رێزمانی كوردی
حه‌شارگه‌ی (ڕاناو)*
مه‌سعوود محه‌مه‌د
ڕاناو له
هه‌موو زماناندا جێگه‌ی قسه لێ‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌یه، زۆریشی
له‌سه‌ر نووسراوه ته‌نانه‌ت خۆم گوتارێكی (120) لاپه‌ڕه‌ییم
له‌سه‌ر هه‌ندێ باری ڕاناوی كوردییه‌وه نووسی، له به‌رگی
دووه‌می گۆڤاری كۆڕدا بڵاوكرایه‌وه. چی لێره‌دا به‌لایه‌نێكی
شرایه‌وه‌ی ڕاناوی كوردی ده‌هێنرێته پێش نیگای بینه‌رانه‌وه،
گۆشه‌ێیكی زۆر ته‌سك و بزری ڕاناوه، كه‌وا هه‌رگیز لێره به
پێشه‌وه قسه‌ی لێ نه‌كراوه، ره‌نگه زیهنی كه‌سی تریشی بۆ
نه‌چووبێت، چونكه هه‌ر كه‌سێكی باسه‌كه‌م له‌گه‌ڵدا
كردبێته‌وه به‌ته‌واوی بۆی نوێ بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له‌باره‌ی هه‌ندێ تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌یه
پێی ده‌ڵێن (ڕاناوی لكاو)، كه ته‌عبیرێكه یه‌كسه‌ر له
زاراوه‌كه‌ی عه‌ره‌بی (چمیر متصل)ه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر
كوردی. من له‌گوتاره باس كراوه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ناڕه‌زایی
خۆم له‌م زاراوه‌یه‌ی (ڕاناوی لكاو) ده‌ربڕیوه، له‌و رووه‌وه
كه‌وا تایبه‌تی و خه‌سڵه‌ته یه‌كجار بێ مانه‌نده‌كانی ئه‌و
ته‌رزه ڕاناوه‌ی زمانی كوردی له‌بن سێبه‌ری تیری ئه‌و زاراوه
پیاوغه‌ڵه‌تێنه‌دا ده‌شرێنه‌وه و ده‌وره هه‌ره گرنگه‌كه‌ی
له پێكهێنانی رسته‌ی واتاداری كوردی، یه‌كجاره‌كی بێ نموود
ده‌بێت. من پێشنیارم ئه‌وه بۆ زاراوه‌ی (ڕاناوی چالاك)ی بۆ
به‌كاربێت، هه‌ر به‌و پێیه‌ش زاراوه‌ی (ڕاناوی مه‌ند) بكرێته
جێگری (ڕاناوی لكاو)، هۆی پێشنیاره‌كه‌شم له گوتاره‌كه‌دا
ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه‌سێك بیه‌وێ له‌گۆشه‌ی نیگام بگات،
ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی گوتاره‌كه. واده‌زانم
باسی ئه‌م حه‌شارگه‌یه‌ش هه‌ر له‌بێ جێی و ناله‌باری زاراوه‌ی
(لكاو ـ نه‌لكاو) زیاد ده‌كات.
با بێینه
سه‌ر چه‌قی باسه‌كه:
ده‌زانین
ڕاناوی چالاك (لكاو) له‌كوردیدا (به‌ڕاستی ده‌بێ بڵێین له
له‌هجه ئاخاوتنی كوردستانی خواروو، چونكه له‌هجه‌ی سه‌روو
هه‌موو ڕاناوه چالاكه‌كانی تێدا ده‌رناكه‌وێت، دووجۆره: 1ـ
ڕاناوی چالاكی كاری تێپه‌ڕی رابردوو (ماچ متعد) 2ـ ڕاناوی
چالاكی كاری تێنپه‌ڕی رابردوو كه هه‌ر خۆیه‌تی له‌كاری
ئاینده‌دا، چ تێپه‌ڕبێت چ تێنه‌په‌ڕ.
ڕاناوه
چالاكاكه‌مانی تێپه‌ڕی رابردوو، وه‌ك ده‌زانین ئه‌مانه‌ن:
(م) بۆ كه‌سی
یه‌كه‌می تاك وه‌ك: كردم.
(مان) بۆ
كه‌سی یه‌كه‌می كۆ وه‌ك: كردمان.
(ت) بۆ كه‌سی
دووه‌می تاك وه‌ك: كردت.
(تان) بۆ
كه‌سی دووه‌می كۆ وه‌ك: كردتان.
(ی) بۆ كه‌سی
سێیه‌می تاك وه‌ك: كردی.
(یان) بۆ
كه‌سی سێیه‌می كۆ وه‌ك: كردیان.
ڕاناوه
چالاكه‌كانی تێنه‌په‌ڕی رابردوو هه‌موو ئاینده‌یێكیش
ئه‌مانه‌ن:
(م) بۆ كه‌سی
یه‌كه‌می تاك وه‌ك: هاتم، دێم، ده‌كه‌م.
(ین) بۆ كه‌سی
یه‌كه‌می كۆ وه‌ك: هاتین، دێین، ده‌كه‌ین.
(یت، ی) بۆ
كه‌سی دووه‌می تاك وه‌ك: هاتیت، دێیت، ده‌كه‌یت، یاخود هاتی،
دێی، ده‌كه‌ی.
(ن) بۆ كه‌سی
دووه‌می كۆ وه‌ك: هاتن، دێن، ده‌كه‌ن.
ـ كه‌سی
سێیه‌می تاك ئه‌م ڕاناوه‌ی نییه.
(ن) بۆ كه‌سی
سێیه‌می كۆ وه‌ك: هاتن، دێن، ده‌كه‌ن.
سرنجێكی
سه‌رپێی ده‌ری ده‌خا كه‌وا پێنج ڕاناوی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
هه‌میشه له‌دوا كاری تێپه‌ڕدا دێن، ده‌شزانین له‌رووی
هێزه‌وه تێپه‌ڕ ژوورووی هه‌موو كاره‌كانه‌وه دێت. لێره‌دا
ده‌بێ به‌بیر خوێنه‌ری بێنمه‌وه، كار له‌رووی هێزه‌وه سێ
پله‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م: كاری
تێپه‌ڕ كه هێزه‌كه‌ی به ته‌نها (كارا ـ فاعل) دابین نابێت و
(به‌ركار ـ مفعول) داوا ده‌كات.
دووه‌م:
تێنه‌په‌ڕی عاده‌تی وه‌ك: (هات، چو، گه‌یشت، رۆیشت، نیشت) كه
له‌وێدا كرا به‌خوایستی خۆی كاره‌كه ده‌كات.
سێیه‌م:
تێنه‌په‌ڕی هه‌ره بێ هێز كه له‌عه‌ره‌بیدا پێی ده‌ڵێن
(افعال المطاوعه) و من له كوردیدا پێیان ده‌ڵێم (كاری
ڕوودان) كه فاعیله‌كه‌یان خواستی نییه له‌وشته‌ی روو ده‌دات.
صیغه‌ی هه‌ره به‌رچاوی كوردی بۆ ئه‌و كارانه ئه‌وه‌یه
كۆتاییه‌كه‌ی له رابردوودا به‌ده‌نگی (ا) دێت و له ئاینده‌دا
(ا) كه ده‌بێته (ێ)، وه‌ك: ترازان، پسان، سووتان، دڕان،
لوان، لكان، سوان، كوڵان، برژان.. ئه‌مه‌ش جۆری (تصریف)یانه
له رابردووه‌وه بۆ ئاینده نیشان ده‌دات كه ئه‌لفه‌كه‌یان
ده‌بێته (ێ):
ئێوه برژان
ده‌برژێن ـ لكان ـ ده‌لكێن
ئێمه
سووتاین ده‌سووتێین ـ برژاین ده‌برژێین
من ترازام
ده‌ترازێم ـ كوڵام ده‌كوڵێم
ده‌نگی ئه‌لفی
كۆتایی كار ئه‌گه‌ر هی (مگاوعه ـ ڕوودان) نه‌بێت، له
ئاینده‌دا به‌دیار ناكه‌وێته‌وه چ تێپه‌ڕبێت چ تێنه‌په‌ڕ.
نموونه‌ی تێپه‌ڕ وه‌ك:
كێڵام
ده‌كێڵم، ناگوترێ ده‌كێڵێم
پێواتان
ده‌پێون، ناگوترێ ده‌پێوێن
نموونه‌ی
تێنه‌په‌ڕ وه‌ك:
هه‌ڵستام
هه‌ڵا ده‌ستم، ناگوترێ: هه‌ڵده‌ستێم
صیغه‌ی تریش
هه‌یه بۆ كاری ڕوودان، به‌ڵام هێنده‌ی كاره ئه‌لفییه‌كان
به‌رچاو نین، وه‌ك: خشین، له‌رزین، به‌زین (به‌واتای له‌شه‌ڕدا
هه‌ڵاتن نه‌ك غاردانه‌ی به ئاره‌زوو)، رزین، جمین (وه‌ك:
رێگاكه جمی، واته هه‌ره‌سی كرد).
پێویسته
لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێمه‌وه (چونكه له نووسینی ترمدا گوتومه)
صیغه‌ی كاری كارا بزر (الفعل المبنی للمجهول) له كوردیدا به
ته‌واوی و له‌هه‌موو روویێكه‌وه وه‌ك كاری ڕوودانی ئه‌لفی
گه‌ردان ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌ویش ڕاناوی كاری تێنه‌په‌ڕی بۆ
به‌كاردێت، چونكه به‌ڕاستی ئه‌ویش له‌و په‌ڕی بێ هێزیدایه،
وه‌ك:
دیتران،
ده‌دیترێن ـ خوراین، ده‌خورێن ـ گیرام، ده‌گیرێم، هتد...
مه‌به‌ست له‌م
رونكردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌بوو كه بیكه‌مه پێشه‌كی بۆ چوونه ناو
حه‌شارگه رێزمانییه‌كه‌ی باس لێ كرا‌و:
ڕاناوه‌كان
به‌پێی هاتنیان به‌دوا كاری رابردووی به‌هێز و بێ هێزدا،
خۆشیان دابه‌ش ده‌كرێن به‌چه‌ند به‌شێك له‌رووی هێزو بێ
هێزییه‌وه.
یه‌كه‌م: ئه‌و
ڕاناوانه‌ی هه‌میشه له‌دوا كاری رابردووی تێپه‌ڕه‌وه دێن و
هه‌رگیز ناچنه دواوه‌ی كاری تێنه‌په‌ڕ. ئه‌و ڕاناوانه
بریتیین له: مان، ت، تان، ی، یان.
دووه‌م: ئه‌و
ڕاناوانه‌ی (راست ئه‌وه‌یه بڵێم ئه‌و ڕاناوه‌ی) ده‌چنه دوای
رابردووی تێپه‌ڕو تێنه‌په‌ڕه‌وه. له‌م بابه‌ته یه‌ك ڕاناو
هه‌یه، ئه‌ویش ڕاناوی كه‌سی یه‌كه‌می تاكه (م).
سێیه‌م: ئه‌و
ڕاناوانه‌ی هه‌میشه له‌كۆتایی رابردووی تێنه‌په‌ڕه‌وه دێن
كه ئه‌مانه‌ن:
ین ـ بۆ كه‌سی
یه‌كه‌می كۆ، وه‌ك: نوستین.
یت، ی ـ بۆ
كه‌سی دووه‌می تاك. وه‌ك: نوستیت (نوستی).
ن ـ بۆ
كه‌سانی دووه‌م و سێیه‌می كۆ، وه‌ك: نوستن.
تا ئێره
كارێكی كردبێتم، زیاد له‌وه‌ی نووسه‌رانی تر كردبێتیان، هه‌ر
ئه‌وه‌یه كه ڕاناوه‌كانم له‌رووی هێزه‌وه كرد به‌سێ پله،
به‌ڵام جارێ ئه‌نجامه هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م دیارده
رێزمانییه ماوه له حه‌شارگه ده‌ربهێنرێت.
من له‌و
نمووانانه‌دا كاری رابردوو ده‌هێنمه ناو ڕسته‌كانه‌وه،
چونكه نامه‌وێ لێره‌دا به‌درێژی هه‌موو سه‌رو به‌رێك و
ئه‌نجامێكی دوور و نێزێكی ئه‌م دیارده‌یه بكوتمه‌وه، له‌به‌ر
زێده درێژی و ئاڵۆز و بڵۆزی باسه‌كه، ناو ناوه‌یێكیش،
به‌نیازی پتر وونكردنه‌وه، نموونه له غه‌یری رابردووش
ده‌هێنمه‌وه. هۆی بایه‌خ دانیشم به رابردووه‌وه له‌وه‌وه
دێت، كه هه‌ر خۆیه‌تی پله‌ی هێزو بێ هێزی كاره‌كانی تێدا
به‌دیار ده‌كه‌وێت، چونكه دیتمان له ئاینده (مچارع)دا
ڕاناوه چالاكه‌كان ناگۆڕێن له تێپه‌ڕه‌وه بۆ تێنه‌په‌ڕ.
ئێستا دێمه
سه‌ر روناك كردنه‌وه‌ی ده‌روونی حه‌شارگه‌كه:
له‌كاری
رابردووی تێپه‌ڕدا كه ڕاناوی چالاكی به‌هێزو ناوه‌ندی وه‌یا
ناوه‌ندی و بێ هێز كۆبونه‌وه، هه‌میشه ڕاناوه
به‌هێزتره‌كه ده‌بێته كارا (فاعل) و بێ هێزه‌كه‌ش ده‌بێته
به‌ركار (مفعول)، هه‌ر چه‌ندێكیش جێگه‌یان به‌یه‌كتر
بگۆڕێته‌وه‌و ڕاناوه به‌هێزه‌كه له‌شوێنی به‌ركاردانێیت و
بێ هێزه‌كه‌ش بخه‌یته شوێنی كاراوه، هه‌میسان ڕاناوه
به‌هێزه‌كه هه‌ر به‌كارایی (فاعلی) ده‌مێنێته‌وه. ده‌زانین
له‌رابردووی تێپه‌ڕدا كارا (فاعل) به‌ركاره‌كه (مفعوله‌كه)
ده‌خاته پێشه‌خۆیه‌وه وه‌ك كه ده‌ڵێی (نانم خوارد، گۆشتمان
كڕی، چێرۆكت نووسی) هه‌ر به‌و پێیه‌ش كه ڕاناوی چالاك (واته
ڕاناوی لكاو) به‌دوا یه‌كتردا دێن، ڕاناوه‌كه‌ی پێشه‌وه
ده‌بێته به‌ركارو ئه‌وی دواییش ده‌بێته كارا، به‌ڵام كه
ڕاناوه‌كان له‌دوو پله‌ی جیاوازی هێزدا بوون، هه‌میشه
هێزداره‌كه ده‌بێته كارا:
دیتمن واته
من ئێوه وه‌یا ئه‌وانم دیت.
دیتنم
هه‌میسان به‌واتای من ئێوه وه‌یا ئه‌وان دیت (له‌هجه‌ی
پژده‌ر).
له‌م
نموونه‌یه‌دا ڕاناوی (م) له پله‌ی ناوه‌ندی هێزدایه، ڕاناوی
(ن)یش له‌پله‌ی بێ هێزی ته‌واودایه بۆیه هه‌ر (م)ه‌كه
ده‌بێته فاعل. به‌ڵام كه ڕاناوی (م) له‌گه‌ڵا ڕاناوی (ت)ی
كه‌سی دووه‌می تاكدا هات، هه‌میشه ڕاناوه‌كه‌ی (ت) ده‌بێته
فاعل:
دیتمت واته
تۆ منت دیت.
دیتتم
هه‌میسان به‌واتای تۆ منت دیت.
كه ویستت
بڵێیت (من تۆم دیت)، ده‌بێ ڕاناوه بێ هێزه‌كه كه‌سی
دووه‌می تاك بهێنیت، كه (یت، ی)ه:
من دیتمیت
(وه‌یا دیتمی).
له‌م
نموونه‌یه‌ی (دیتمی) راستیێكی گه‌وره خۆ به‌دیار ده‌خات:
ئه‌گه‌ر له
گوته‌ی (دیتمی) مه‌به‌ست كه‌سی دووه‌می تاك بوو و (ی) كه كورت
كرایه‌وه‌ی (یت) بۆ ڕاناوی (م) فاعله و (ی)ه‌كه مه‌فعوله.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له گوته‌ی (دیتمی)دا ڕاناوه‌كه‌ی (ی) بۆ كه‌سی
سێیه‌می تاك بۆ ئه‌وسا ئه‌و ده‌بێته فاعل و ڕاناوه‌كه‌ی (م)
ده‌بێته مه‌فعول، چونكه ڕاناوی (ی) بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك
به‌هێزتره له ڕاناوی (م) جێگاكه‌شی جێگه‌ی فاعله، چونكه
كه‌وتۆته دواوه‌ی ڕاناوه‌كه‌ی تر. كه‌واته له‌رسته‌ی
(دیتمی)دا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست (دیتمیت) بۆ ڕاناوی (م) فاعله و
(ی ـ یت) مه‌فعوله، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ڕاناوه‌كه‌ی (ی)
بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك بێت، كه ئه‌وسا (م)ه‌كه ده‌بێته
مه‌فعول و (ی)ه‌كه‌ش فاعل.
له‌م
ده‌ستووره‌وه ده‌زانرێ ئه‌گه‌ر دوو ڕاناوی به‌هێز له‌كاری
رابردووی تێپه‌ڕدا كۆبوونه‌وه، ڕاناوه‌كه‌ی پێشه‌وه ده‌بێته
مه‌فعول و هی دواوه‌ش ده‌بێته فاعل به‌پێی ده‌ستووری گشتی
رێزمان وه‌ك كه له‌هه‌ندێ شێوه ئاخاوتندا ده‌ڵێین
(دیتمانیان ـ واته ئه‌وان ئێمه‌یان دیت). به‌ڵام راستتر
ئه‌وه‌یه له‌ته‌ك ڕاناوی به‌هێزدا كه ببێته فاعل ڕاناوی بێ
هێز به‌كار بێت وه‌ك مه‌فعول. باشتر و دروستتر ئه‌وه‌یه
بگوترێ (دیتیانین ـ به‌واتای ئه‌وان ئێمه‌یان دیت) كه به‌پێی
ده‌ستووری ڕاناوی بێ هێزی (ین) بۆ كه‌سی یه‌كه‌می كۆ وه‌ك
مه‌فعول هاتۆته‌وه. ئێمه كه ڕاناوی (م) له‌پێش و له پاشی
ڕاناوی فاعل به‌كاردێنین و ده‌ڵێین (دیتمیان، دیتیانم)
له‌هه‌ردوو حاڵیش‌دا (م)ه‌كه مه‌فعوله، بۆیه چونكه ڕاناوی
(م) له پله‌ی ناوه‌ندی هێزدایه‌و به فاعلی و به مه‌فعولی
هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ڕاناوه به‌هێزه‌كان
شێوه‌ی بێ هێزیان هه‌یه، كه ببێته مه‌فعول، كه‌واته چاكتر
ئه‌وه‌یه له‌حاڵی مه‌فعولیدا شێوه بێ هێزه‌كه‌یان
به‌كاربێت.
له ئاینده
(مچارع)دا ده‌ستوورێكی گشتی هه‌یه كه بریتییه له‌وه‌ی
ڕاناوی لكاوی دوای نیشانه‌ی ئاینده كه ده‌نگی (ده)یه
(له‌شێوه‌ی سلێمانی ده‌نگی [ئه]یه) هه‌میشه ده‌بێته
مه‌فعول له‌به‌رئه‌مه كه ده‌ڵێی (ده‌تان بینم) ڕاناوی (تان)
مه‌فعوله و ڕاناوی (م) فاعله، هه‌روه‌هاش كه ده‌ڵێی (ده‌تان
بینین، ده‌یان بینن) له‌هه‌موو حاڵ‌دا ڕاناوه‌كه‌ی دوای (ده)ی
ئاینده مه‌فعوله. لێره‌دا دیمه‌نێكی به‌ڕواڵه‌ت سه‌یر دێته
پێش چاو: ڕاناوه به‌هێزه‌كان بوونه‌ته مه‌فعول و بێ
هێزه‌كانیش فاعل. هۆی ئه‌م دیارده‌یه له‌وه دێت كه ڕاناوی
لكاوی فعلی ئاینده (مچارع) هه‌میشه بێ هێزه هه‌رچه‌ند
فاعلیشه، واتا له‌گوته‌ی (ده‌بینین)دا ڕاناوی (ین) فاعله‌و
ده‌بێ فاعل بێت، ئیتر به‌ناچاری ڕاناوی به‌هێزی كه‌سه‌كان
وه‌ك مه‌فعول دێته‌وه له مچارعدا، چونكه مومكین نییه
(وه‌یاخود په‌سه‌ند نییه) له مچارعدا ڕاناوی بێ هێز به‌غیری
فاعیلیه‌ت بێت.
ئه‌م
تێبینییه‌ی هاتنی ڕاناوی بێ هێز بۆ كاری ئاینده و هی به‌هێز
بۆ رابردووی تێپه‌ڕ، جارێكی تریش له‌سه‌رنج گرتن له صیغه‌ی
رابردووی به‌رده‌وام تێ ده‌خوێندرێته‌وه:
وه‌ك ده‌زانین
صیغه‌ی رابردووی به‌رده‌وام (ماچی استمراری) نیشانه‌ی ئاینده‌ی
له‌پێشه‌وه دێت، وه‌ك كه ده‌ڵێین (ده‌مان دیت، ده‌ی خوارد،
ده‌تان بیست، لێره‌دا كاری تێنه‌په‌ڕمان پێویست نییه، چونكه
ده‌مانه‌وێ بزانین كارا‌و به‌ركار چۆن ره‌فتار ده‌كه‌ن،
دیاریشه له‌كاری تێنه‌په‌ڕ به‌ركار په‌یدا نابێ).
گوتمان
له‌كاری ئاینده‌دا هه‌میشه مه‌فعول ده‌كه‌وێته دوای نیشانه‌ی
(ده)ی ئاینده‌وه، وه‌ك (ده‌مگرن، ده‌مبینن..) به‌ڵام
له‌رابردووی به‌رده‌وامدا چونكه كاره‌كه ئاینده نییه‌و
ڕابردووه، نیشانه‌كه‌ی (ده) سروشتی خۆی دۆراندووه‌و له‌وه
ده‌رچووه نیشانه‌ی ئاینده بێ، بۆیه ئه‌و ڕاناوه‌ی به‌دوا
(ده)كه دادێت ڕاناوی فاعیله نه‌ك مه‌فعول، ڕاناوه‌كه‌ی
مه‌فعولیش كه ده‌كه‌وێته دوایی فعله‌كه‌وه ڕاناوی بێ هێزی
مه‌فعوله وه‌ك كه له عاده‌تی ده‌ڵێی (هه‌ڵیان گرتم، رایان
گرتم). ئه‌م راستییه‌یه مه‌ته‌ڵه‌كه‌ی، ده‌مگرن (ئاینده ـ
مضارع)
ده‌مگرتن
(رابردووی به‌رده‌وام)
روون
ده‌كاته‌وه: وه‌ك ده‌بینیت، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ی
به‌هێزی و بێ هێزی ڕاناوی چالاك (لكاو) روپه‌ڕه‌یێكی هه‌ڵا
نه‌درایه‌وه‌ی رێزمانی كوردی هه‌ڵا ده‌داته‌وه كه له‌وێدا
نهێنی و نه‌زانراوی هۆی به‌شێك له ره‌فتاره سه‌یره‌كانی
ڕاناوی لكاو دێته ناو جغزی ئاشكرایی و زانراوییه‌وه.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی رۆپه‌ڕه‌ی ئه‌وتۆیی له‌تاكه ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی
ڕه‌سه‌ن و سه‌ربه‌خۆی زمانه‌كه‌مانه‌وه مومكین ده‌بێت،
هه‌رگیز به‌رووناكایی خواستنه‌وه‌ی ده‌ستوراتی رێزمانه
بێگانه‌كان حه‌شارگه‌ی هێنده خۆماڵی رۆشن نابێته‌وه.
* وه‌رگیراوه
له‌كتێبی چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی رێزمانی كوردی، مامۆستا
مه‌سعوود محه‌مه‌د، كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1976، ل 9 –
17.
|