|
هه‌ندێ
ورده‌كاریی و تێبینی له‌به‌كارهێنانی مۆرفیمی ـ لا ـ
له‌ڕێزمانی كوردیدا/
به‌شی دووه‌م و
كۆتایی
ئه‌حمه‌د
هیرانی
4ـ سه‌ر/
به‌هۆی فۆنیمی ـ ه ـ كه وه‌ك ئاوه‌ڵفرمانی شوێن یان وه‌ك
ناوێكی گشتی وه‌ربگرین، ده‌گۆڕێت بۆ ناوێكی واتایی و ده‌بێت
به (سه‌ر) له‌ڕسته‌دا وه‌ك: سه‌ره بگرن بۆ ئازوقهوهرگرتن
لای فرۆشیاره‌كه.
ئه‌م ناوه
گشتیه به‌هۆی مۆرفیمی ـ لا ـ كه دێته پاڵی ده‌گۆرێت بۆ
واتایه‌كی تر، وشه‌یه‌كی نوێ په‌یدا ده‌بێ ده‌گوترێ ـ
لاسه‌ره ـ لاسهرهش ناوی خشلێكه بووكه‌كان و ژنان پێوه
ده‌نازن كه به‌خۆی وه‌ده‌كه‌ن. له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ بازن و
سنجاق و لاسهرو پاوان، زه‌مانی جاران له زێر دروستده‌كران.
ب ـ نه‌سرین
داوای كرمهك و لاسه‌ره ده‌كات له ده‌زگیرانی.
5ـ په‌ڕ/
به‌واتای كاغه‌ز یان ـ قاقه‌ز ـ دێت، به‌هۆی مۆرفیمی ـ لا ـ
ده‌بێت به :
ـ لاپه‌ڕ ـ
واتا ـ گۆشه‌گیر ـ كه‌واته ناوه‌كه‌ی گۆڕی ب ۆئاوهڵناو
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ ئازاد
هه‌میشه لاپه‌ڕ داده‌نیشێ.
ده‌بێ ئه‌و
راستیه‌ش فه‌رماۆش نه‌كرێ، وشه‌ی ـ په‌ڕ ـ به‌هۆی فۆنیمی ـ ه
ـ ده‌كرێت به ناوێكی تر ـ په‌ڕه ـ پهڕهكردنیش كارێكه
به‌كاری پهڕهكاری راده‌بێ، واتا لۆكه په‌ڕه ده‌كات بۆ لێف
و دۆشه‌ك و بالیف، كاتێ مۆرفیمی ـ لا ـ ده‌چێته پاڵا ـ
په‌ڕه ـ ده‌گوترێت ـ لاپه‌ڕه، ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ واتایه‌كی
تر و ناوێكی تازه، له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
ب ـ سه‌یری
لاپه‌ڕه‌ی ژیانم بكه‌ی ئه‌وسا به‌ختی ره‌شم تێده‌گه‌ی
دره‌ختی ژینم
گه‌ڵای وه‌ریوه چونكه به‌ده‌به‌ختی قه‌دی بڕیوه.
6ـ وشه‌كانی/
سوور، ره‌ش، ئاوه‌ڵناون به‌هۆی مۆرفیمی ـ ه ـ ده‌كرێن به ناو
ـ سووره ـ ره‌شه، ئه‌م ناوانه به‌هۆی مۆرفیمی ـ لا ـ دیسان
له‌واتا بنچینهیهكهیان لاده‌ده‌ن و ده‌گۆڕێن بۆ واتایه‌كی
تر‌و ، وشه‌یه‌كی تازه، بۆ نموونه له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ رووی خۆی
نیشاندا شای سۆسه‌ن خاڵان
كهمكهم
له‌گۆشه‌ی لای سیاماڵان.
سیا ـ
به‌واتای ڕه‌ش دێت، كه ئاوه‌ڵناوه، واتا لای رهشماڵان.
ب ـ پیاوه
كه لارهشهی له‌جه‌رگی هاتبوو كه مرد.
لاڕه‌شه ـ
ناوی نه‌خۆشیه‌كه تووشی جه‌رگ ده‌بێت.
ج ـ هه‌رمێ
لاسورهكان ده‌خۆین.
7ـ جانگ/
به‌واتای خام كه ناوێكی گشتی به‌رجه‌سته‌یه، به‌هۆی مۆرفیمی
ـ لا ـ ده‌بێت به ـ لاجانگ ـ به‌واتای لایه‌كی رووی مرۆڤدێت،
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ بابمرێ
تاجانگ هه‌رزانه، واتا خام هه‌رزانه.
ب ـ لاجانگی
هیوا سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه.
ج ـ بۆچی وا
لاجانگت شین و مۆر بووه؟!
د ـ ره‌جیم
لاجان و سه‌ری خستبوه ناو هه‌ردوو له‌پی ده‌ستی.
لێره‌دا
فۆنیمی ـ گ ـ له وشه‌ی ـ لاجان ـ په‌ڕیو، به‌ڵام مه‌به‌ستی
هه‌ر ـ لاجانگ (ـ ه) جگه له‌وه‌ش ـ لاجان ـ ناوی شارێكی
كوردستانه له ئێران كه ئه‌م باسه به‌سه‌ریدا پرهكتیك
ده‌بێ...!؟
چه‌ندها وشه‌ی
تر له‌و بابه‌ته هه‌ن، وه‌ك: [رێ ـ لارێ، دێ ـ لادێ، لێو
ـ لالێو، ته‌نیشت ـ لاته‌نیشت، پاڵا ـ لاپاڵا، ته‌ریك ـ
لاته‌ریك، بار ـ لابار ...هتد]
ئه‌گه‌رچی
مۆرفیمی ـ لا ـ ئه‌ركی ئاوه‌ڵكار بنوێنێ له زۆر وشه و
ڕسته‌دا، به‌ڵام هه‌ر كاتێ كه‌وته پاڵناوێ یان ئاوه‌ڵناوێ
كه ده‌بێته هۆی گۆڕینی چه‌مكی واتای وشه‌كه، ئه‌وا له‌و
حاله‌ته‌دا ده‌وری پێشگر ده‌بینێ وك پێشگره‌كانی تری ناو
زمان، نموونه وه‌ك:
به‌یادی خاڵی
لالێوی به‌دایم دڵا ئه‌ناڵێنێ
به‌ڵێ
سه‌رسه‌خت و بێچاره‌م له‌مردن فره‌م پێچوه
چواره‌م /
مۆرفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ڕاناوه كه‌سیه لكاوهكاندا:.
له‌و
حاله‌ته‌دا مۆرفیمی ـ لا ـ گرێیه‌كی ئاوه‌ڵفرمانی شوێنی دروست
ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ڕاناوه
لكاوه‌كان، گرێیهكانیش وه‌ك:
[لام ـ لامان
ـ لات ـ لاتان ـ لایان ـ لاو]
1ـ لام
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ له‌لام
ته‌ختی سوله‌یمان بۆیه ئه‌یبرد به ئاسمان
بزانن
سه‌لته‌نه‌ت بایه به‌قال نابێ له ئینسانا
ب ـ یاكهیفت
لایه لای خۆی گومكردووه
لام وایه
زامت نهسرهوتۆتهوه.
2ـ لامان ـ
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ راستت
ده‌وێ، له‌رێی راستی لامان داوه.
ب ـ ئه‌مشه‌و
لامان بمێنه‌وه.
3ـ لات ـ
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ هه‌میشه
به‌نده‌ی ئاره‌وزووی خاوی
یه‌كسانه
له‌لات چاكی به‌د ناوی
ب ـ
لهتلهتمكهن بمكوژن هه‌ر ناچارم كه بێمه‌لات.
4ـ لاتان ـ
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ ره‌فیقان
من ئه‌وا رۆییم له‌لاتان
سه‌رم
قه‌لغانه بۆ تیری قه‌زاتان
ب ـ ته‌نها
دوو رۆژ لاتان ده‌مێنمه‌وه و رادهبورم.
5ـ لای/
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ گه‌ر
له‌ڕێی راستی لای داوی تاوان
بگره شوێن
پێی كرده‌وه‌ی پیاوان
ب ـ به‌عاشق
كوژی ناوی به‌دناوه
ترسی لای
خواشی ناوه به‌لاوه
6ـ لایان/
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:.
ئارووی دوی و
جود سۆزیاگ ئه‌وێ
نیه له‌لایان
هیچ رۆژو شه‌وێ
7ـ لاو/
له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ لاو وایه
كه من ناتناسم؟!
ب ـ لاو دا بۆ
كاملا؟!
پێنجه‌م/
مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ئاوه‌ڵناوی نیشانه‌دا:
مۆرفیمی ـ لا
ـ له‌و باره‌شدا، ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ئاوه‌ڵناوی نیشانه،
سه‌ره‌ڕای كه به‌كاری ئاوهڵكاریهتی خۆی هه‌ڵده‌ستێ، وه‌ك:
[له‌ملا ـ
له‌ولا ـ له‌مه‌ولا ـ له‌وه‌ولا ـ له‌ئه‌ملا ـ له ئه‌ولا].
1ـ له‌ملا ـ
له‌ئه‌ملا ـ له‌ڕسته‌دا وه‌ك:
أ ـ په‌ری
له‌م لا هات و له‌ولا ده‌رچوو ـ له‌ئه‌ملا هات و
لهئهودهرچوو.
ب ـ ئێستای
دهستهمل له‌گه‌ڵا له‌مه‌ولای
مارای و
ئیستقبال له حاڵا یه‌كسانه لای
ج ـ له‌ولاوه
ده‌بێ بێی بۆ سه‌ردانمان.
گرێیه‌كانی
[له‌ملا ـ له‌ولا ـ له‌مه‌ولا ـ له‌وه‌ولا]، هه‌ندێ
له‌نووسه‌رانی كورد واراهاتوون كهبنووسن : له‌ئه‌ملا ـ
له‌ئه‌ولا ـ لهئهمهولا ـ لهئهوهولا...
ئه‌مه‌یان
هه‌رچه‌نده كهنووسینهكهی خۆمان به‌راست و ره‌وانتر
ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌مه زۆر گرنگ نیه، چونكه كێشه‌ی ئێمه
له‌مه‌ڕ مۆڕفیمی ـ لا ـ یه نه‌ك رێنوس.
شه‌شه‌م/
مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ڕاناوی نادیار‌و ئاوه‌ڵناوی ژماره‌و
ئاوه‌ڵناوی پرسدا:
أ ـ مۆڕفیمی ـ
لا ـ له‌گه‌ڵا ڕاناوی نادیاردا:.
مۆڕفیمی ـ لا
ـ له‌گه‌ڵا ڕاناوه نادیاره‌كاندا له دوو شێوه‌ی جیاوازدا خۆی
ده‌سازێنێ له‌گه‌ڵیاندا، حاله‌تی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
مۆرفیمه پێش ڕاناوه‌كان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌هۆی ئامرازی
په‌یوه‌ندی ـ ی ـ نموونه وه‌ك: [لای هه‌موو، لای گشت، لای
هه‌ر، لای زۆر، لای هه‌ندێ، لای هیچ، لای چه‌ند، لای چ، لای
كه‌م...تر].
له‌باری
دووه‌میشدا دوای ڕاناوه نادیاریهكان به‌ده‌رده‌كه‌وێت ...
له‌هه‌ر دوو باریشدا مۆڕفیمهكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی
گرێیه‌كی ئاوه‌ڵناوی، جگه له‌وه‌ی كه له ئه‌ركی ئاوه‌ڵكاری
ناكه‌وێت، ده‌بێـه تهواوكاریش له دروستكردنی گرێیهكانیشیدا
له زۆربه‌ی زۆریاندا له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا ئامرازی په‌یوه‌ندی
ـ له ـ هاوبه‌شه له‌گه‌ڵیاندا، له پێشه‌وه‌ی ڕسته‌كانیش
دێت، بۆ نموونه وه‌ك:
1ـ هه‌موو لا
ده‌زانین كه قه‌ومی كورد ـ ماد ـ بوینه.
2ـ تكام
له‌گشت لاكرد قبولیان نه‌كرد بچمه ژوورێ.
3ـ زۆر لا
گه‌ڕاوم، له خۆم سه‌رگه‌ردانتر نه‌دۆزیه‌وه.
4ـ هیچ لا
نه‌ما له‌دوات نه‌گه‌رێم.
5ـ چه‌ند لا
گه‌ڕاوم له‌شاری كۆیه‌م خۆشتر نه‌دیوه.
6ـ بۆ هه‌ر
لایێ بڕۆم هه‌ر سه‌رگه‌ردانم.
7ـ چ لا نه‌ما
بۆ نه‌گه‌رێم.
8ـ هه‌ندێ لا
قسه‌و كرداریان یهكنیه.
نیگایه‌ك/
له‌سه‌رجه‌م ڕسته‌كانی سه‌ره‌وه‌دا مۆرفیمی ـ لا ـ شوێنی ناوێك
یان ڕاناوێكی گرتۆته‌وه بۆ نموونه [چه‌ند شار گه‌ڕاوم
له‌كۆیه خۆشترم نه‌دیوه]، كه‌واته له‌هه‌موویاندا باسكراوه
واتا [مهوسوفه].
نیگایه‌كی تر/
له رێسا‌و یاسای رێزمانی هه‌ر زمانێكدا، هه‌وڵده‌درێ
له‌داڕشتنی ڕسته‌دا شتی لاوه‌كی لاببرێت و ڕسته‌كه كورتبێ،
زمانی ئێمه‌ش ئه‌و خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی پێوه دیاره‌و
هه‌ڵده‌گرێ، چونكه له داڕشتنی ڕسته‌كانی له‌مه‌وبه‌ر،
ڕاناوه لكاوه‌كان له جغزی بهكارهێنایاندا فڕێدراون، واتا
له‌دوای هه‌ر مۆڕفیمێكی ـ لا ـ له‌و رستانه‌ی رابردوودا
ده‌مانتوانی كه ڕاناوه لكاوهكانیش له‌گه‌ڵا گرێیه
ئاوه‌ڵناوه‌كان بنووسین، واتا ده‌توانرا بنووسرێت [تكام
له‌هه‌موو لایان كرد، قبولیان نه‌كرد بچمه ژورێ] به‌كاربردنی
ئه‌و گرێ ئاوه‌ڵناویانه له حاڵه‌تی یه‌كه‌میشدا هه‌ر
به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت وه‌ك:
1ـ لای هه‌موو
كه‌س روونه كه گۆی زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ده‌سورێته‌وه.
2ـ لای گشت
ئاشكرایه كه كورد به‌كۆیله‌یی و ژێر ده‌ستی رازی نیه.
3ـ لای هیچ
كه‌س نهێنی خۆت مه‌دركێنه.
4ـ لای
هه‌ندێ وایه كه ژیان خواردن و خه‌وه.
5ـ پرست لای
زۆره‌و نهێنی لای یه‌كێ دانێ.
وه‌ك بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ كه مۆرفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ڕاناوه
نادیاره‌كاندا ده‌بێته هۆی دروستبوونی وشه‌یه‌كی لێكدراو كه
پێی ده‌ڵێن ـ گرێی ئاوه‌ڵناوی ـ ب ـ مۆرفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا
ئاوه‌ڵناوی ژماره‌دا:
یه‌كگرتنی
مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ئاوه‌ڵناوی ژماره‌دا، ده‌بێته هۆی
دروستبوونی ئاوه‌ڵناوێكی لێكدراو، له‌سه‌ر كاری
ئاوهڵكاریهكهشی ده‌مینێ وه‌ك: [یه‌كلا ـ دوولا ـ سێلا ـ
نۆلا ـ حه‌وتلا ـ سه‌دلا ـ ههزارلا...]
باهه‌ندێ
ڕسته بخه‌ینه پێش چاو بۆ ئه‌مانه، وه‌ك:
1ـ گوریس
به‌یه‌ك لا نهدهگهیشتهوهیهك، ئه‌و داوای دوولام
لێده‌كات.
2ـ نهێنی لای
یه‌كێ دابنێ و پرست لای هه‌زار.
3ـ لایه‌كمان
ئاوه‌و چوارلاشمان ئاگر، هه‌ستین ئاوه‌كه ده‌مانبا، دانیشین
ئاگره‌كان ده‌مانسوتێنن.
4ـ لهدوولا
مه‌ست و حه‌یرانم بهقووهی جهز به نازانم
نهقوربانی
سه‌رو گه‌ردن نهقوربانی له‌بانت بم
ئاوه‌ڵناوه
ژماره‌ییه‌كانی تریش له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه و شێوه دا
له‌ڕسته‌دا به‌كار ده‌برێن.
پۆزش/ كه
سه‌رنج ئه‌ده‌ینه ئاوه‌ڵناوی ژماره ـ یه‌ك ـ دوای
مۆڕفیمهكه دێت وه‌ك ڕسته‌كانی 2ـ 3ـ ئه‌و دیارده‌یه
لهئاوهڵناوه ژماره‌كانی تر كه‌متر به‌رچاو ده‌كه‌وێ ..
ئامرازی په‌یوه‌ندی ـ ی ـ ده‌كه‌وێته نێوان ـ مۆرفیمهكه و
ئاوه‌ڵناوه ژماره‌ییه‌كان وه‌ك:
1ـ لای سه‌د
كه‌س باسم كردووی به‌باشی.
2ـ شه‌و لای
دوو براده‌ر مامه‌وه تا دره‌نگانێ..
ج ـ مۆرفیمی ـ
لا ـ له‌گه‌ڵا ئاوه‌ڵناوی پرسدا:.
مۆرفیمی ـ لا
ـ كه له‌دوای ئاوه‌ڵناوه پرسه‌كاندا دێت. دیسان وه‌ك
باسیكراوه واتا ـ موصوف ـ خۆی ده‌نوێنێ و ده‌رده‌خات، واتا
له‌بری ناوێ دێته‌كایه‌وه و به‌كاردێت، ئه‌و گرێیه‌ی كه
دروست ده‌بێت ـ گرێیه‌كی ئاوهڵفرمانیه، بۆ نموونه
له‌ڕسته‌دا پێشانی ئه‌ده‌ین وه‌ك:
أ ـ لهكاملا
هاتی و بۆ كاملا ده‌ڕۆی؟
له‌و
ڕسته‌یه‌دا، له جێی مۆڕفیمی ـ لا ـ ده‌توانین ناوی ـ شار ـ
گوند ـ گه‌ڕه‌ك ـ ماڵا ... یان هه‌ر ناوێكی تر به‌كار ببه‌ین
... كه‌واته (باسیكراوه)، واتا ـ مهوسوفه ـ كه‌وابێ
ئه‌توانرێ بنوسرێ: له‌كام گوند هاتی و بۆ كام شار ده‌ڕۆی؟
كه‌واته
[كاملا] گرێیكی ئاوه‌ڵفرمانی شوێنیه...
ب ـ
1ـ كاملا
هه‌ڵده‌بژێری؟
2ـ كاملا
ده‌خۆی؟
3ـ لهكاملا
دهنوی؟
له‌و
نمونانهشدا مۆرفیمی ـ لا ـ له‌بری ڕاناوێ یان ناوێ
به‌كاربراوه.
كه‌واته ـ
باسیكراوه ـ مهوسوف، بۆ زیاتر به‌دواداچون و روونكردنه‌وه
یان كه مۆڕفیمی ـ لا ـ له ڕسته‌كاندا لابه‌ین و هه‌ڵیگرین،
ڕسته‌كان ئاوا ده‌نووسرێنه‌وه:
1ـ كامیان
هه‌ڵده‌بژێری كراسه‌كه یان پانتۆڵه‌كه؟
2ـ كامیان
ده‌خۆی كه‌باب یان قۆزی؟
3ـ له‌كام
ماڵا دهنوی ماڵی خۆت یان هی باوكت؟
ج ـ ماڵه‌كه‌ت
لهكاملایه؟ مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌جێی ناوی گه‌ڕه‌ك ، شار، كۆڵان
ـ به‌كاربراوه.
د ـ چه‌ند لای
گه‌ڕای؟
هـ ـ بۆ لای
كێ چووی؟
وـ هیچ لا
نه‌ما بۆی نه‌گه‌ڕێم..
حه‌وته‌م:
مۆرفیمی ـ لا ـ وه‌ك ئاوه‌ڵناوی لێكدراو خۆی ده‌رده‌خات؟!:ـ
ئاشكرایه
به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی خودی هه‌ر وشه‌یه‌ك خۆی، ئاوه‌ڵناوێكی
لێكدراو ده‌ڕسكێ و پێكدێ وه‌ك: [رێ رێ ـ پارچه پارچه ـ
چین چین ...]
مۆرفیمی ـ لا
ـ گه‌رچی به‌و كرداره‌ش هه‌ڵده‌ستێ و راده‌بێت، به‌ڵام
له‌كاری ئاوه‌ڵكاری خۆی ناوه‌ستێ بۆ نمونه:.
[لالا ـ لابلا
ـ لالایی ـ ....ند] له‌ڕسته‌دا وه‌ك:.
أ ـ
له‌رۆیشتنا لالادهچم. واته هه‌رجاره‌ی بهلایهكا ده‌چم و
ده‌كه‌وم.
ب ـ لابه‌لا
سه‌ردانی خزمانم ده‌كه‌م. واتا ناوه ناوه، كهمكهمه.
ج ـ له سوچێك
باغهكهدا لابه‌لا بۆ خۆم داده‌نیشتم..!
د ـ له‌كاری
لابه‌لا خۆت تێههڵمهسوه...!
هـ ـ لالایی
مه‌كه نهلهژیان و نهلهبیرو باوه‌ڕدا..؟!
گرێیه‌كانی
[لالایی ـ لابه‌لا ـ لالا ...] گرێی ئاوه‌ڵناوی چۆنیه‌تین، كه
پێیان ده‌گوترێ ـ ئاوه‌ڵناوی لێكدراو.
هه‌شته‌م/
مۆرفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا هه‌ندێ پێشگرو پاشگرهكاندا:ـ
پێشتر له‌كاری
داڕژاوا و پێشگرو پاشگر دواین كه ده‌بنه هۆی گۆڕینی چه‌مكی
بنه‌ڕه‌تی واتای وشه.
بنه‌ڕه‌تی
واتای وشه.
مۆڕفیمی ـ لا
ـ كه وشه‌یه‌كی پیاده‌و ئاماده‌كراوه له‌زمانی كوردیدا، ئه‌و
تایبه‌تییه‌ته وه‌رده‌گرێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا ـ گرێیه‌كی
ئاوه‌ڵفرمانی دێته ئاراوه. وه‌ك: (به‌لادا، وهلادا،
به‌لاوه، وه‌لاوه، وهلاوهدا...تد) له‌ڕسته‌دا وه‌ك:ـ
أ ـ له‌گه‌ڵا
دهسڕێژهكهدا پیاوه‌كه خست و كوشتی.
ب ـ
نه‌خۆشییه‌كه هیوای وه‌لا خست و كوشتی.
ج ـ له‌وه
به‌ولاوه ئاگام لێی بڕا.
د ـ به‌عاشق
كوژی ناوی به‌دناوه.
تری لای خواشی
ناوه به‌ولاوه.
ه ـ وورد وورد
بۆ نێچیر چاو بهنیگاو، ته‌كمان دا به‌لای كۆی ئاتهشگاوه.
و ـ چاوت
بیماری به‌ناو له‌سه‌ره.
پیاو كوشتن
له‌لای بیمار خه‌ته‌ره.
ز ـ هه‌تا
پاڵا به‌لای مه‌رگه‌وه به‌سوێی زامانی سینه‌و جه‌رگه‌وه
بپاڕێینه‌وه
له‌لای خوامان به‌ڵكو بێته‌به‌ر گوڵی هیوامان
ح ـ
چوونه‌سه‌ر مانگ له‌لایه‌ن ئاده‌میزاد، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك
بوو به‌رامبه‌ر مێژوو.
نۆیه‌م /
مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ئاوه‌ڵناوی ـ بێ ـ دا:ـ
وشه‌ی ـ بێ ـ
وه‌ك پێشگرێكی ئاوه‌ڵناوی كه دێته پێش هه‌ر وشه‌یه‌كی تر
ئه‌وا ده‌بێته هۆی داڕشتنی ئاوه‌ڵناوێكی هه‌میشه‌یی بۆ
نموونه:
(بێ‌باك، بێ‌پرس
ـ بێتام ـ بێخوێ ـ بێنه‌وا ـ بێشه‌رم ـ بێخه‌م ـ بێكه‌س ـ
بێپرتهو بۆڵه ـ بێ‌فیز ـ بێبه‌زه‌یی ـ بێده‌ست ـ بێگێڕمهو
كێشه...تد)
له‌و وشانه‌و
هه‌زارانی تردا، ئه‌گه‌ر ناون، یان ئاوه‌ڵناون، به‌هۆی پێشگری
ـ بێ ـ ئاوه‌ڵناوێكی هه‌میشه‌ییان داڕشتووه، له‌پاڵا
ئه‌مه‌شدا وشه‌ی (بێ) له قاوغی فرمانیشدا خۆی ده‌رده‌خات
وه‌ك:
(ئه‌گه‌ر
نه‌سرین له‌گه‌ڵم بێ (بێت) ئێواره ده‌ڕۆینه پاركی مناره)
له ههڵسو كه‌وتی زمانه‌وانیشدا وشه‌ی ـ بێ ـ وه‌ك ناوێكی
گشتی هاتووه بۆ نموونه:
ـ له‌سه‌ر
سینه‌ت ئهلفو بێیه یه‌كیان خۆخه‌و یه‌ك هه‌رمێیه
هه‌تا ده‌مرم
ته‌مام پێیه
ب ـ با
هه‌ناره‌كه بۆ تۆبێ و بێیهكهش بۆ من ... (بێ) وه‌ك ناوێكی
به‌رجه‌سته. له ڕسته‌ی ـ أ ـ دا، وشه‌ی بێ ناوه بۆ فۆنیمی
ـ ب ـ له ئهلفبادا. له‌ڕسته‌ی ـ ب ـ دا، ـ بێ ـ یه‌كه‌م و
سێیه‌م فرمانه، به‌ڵام ـ بێ ـ ی دووه‌م به‌واتا ـ به‌هێ ـ
كه ناوێكی به‌رجه‌سته‌یی ساده‌یه، كه له‌كاتێك هه‌ر شێلانی
سه‌باره‌ت به مۆرفیمی ـ بێ ـ یاخود ئاوه‌ڵناوی ـ بێ ـ
كه‌واته مۆرفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ئه‌و پێشگره ئاوهڵناویهدا
كه دێته پێشناوهكه ده‌بێته هۆی داڕشتنی ئاوه‌ڵناوێكی ـ
داڕژاو ـ واتا گرێیه‌كی ئاوه‌ڵناوی دروست ده‌كات (بێ لا) وه‌ك
له‌ڕسته‌دا راستیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ:ـ
أ ـ بێ لام ـ
بێلایانم . له‌هه‌موو كارێكی رامیاریدا...!!
ب ـ بێ لا
نابم له‌كێشه‌ی نێوانیاندا.
ج ـ بێ لا
مه‌وه‌سته ده‌رهه‌ق ناراستی و ناهه‌قی.
مۆرفیمی ـ لا
ـ هه‌ر كاتێ پێش ئه‌و ئاوهڵناوهكهوت، ئه‌وا پێشگرهكه له
جغزی فرماندا (كار) خول ده‌خواته‌وه، وه‌ك:
1ـ
هه‌رچه‌نده خه‌ڵكت لابێ (لابێت) هه‌ر دێمه‌لات.
2ـ هه‌ركه‌س
كه تۆی لابێ هه‌ر سه‌ركه‌وتووه.
ده‌یه‌م:
مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ڕاناوه كهسییهسهر بهخۆكاندا:ـ
په‌یوه‌ندی
مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ڕاناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆكاندا
پێكدێ له‌ڕێی ئامرازی په‌یوه‌ندی ـ ی ـ یه‌وه له‌و باره‌دا
گرێیه‌كی ئاوه‌ڵفرمانی شوێن دروست ده‌بێ، وه‌ك:
1ـ لای من .
2ـ لای ئێمه.
3ـ لای تۆ.
4ـ لای ئێوه.
5ـ لای ئه‌و.
6ـ لای
ئه‌وان.
له ڕسته‌دا:
1ـ نیوه‌ڕۆ
لای من میونی
2ـ باشن لای
خودا لای ئێمه به‌ناو
3ـ هاوار
له‌لای تۆ پولێ ناهێنێ
تا ده‌ستی
قودره‌ت چه‌رخت نه‌شكێنێ
4ـ شینم بێ
سنووره زاریم بێ (شوم)
لای تۆ هاوار
مه‌و له‌ده‌ستی تۆمه
5ـ دێمه لای
ئێوه داده‌نیشم
6ـ ئه‌مشه‌و
لای ئه‌و ده‌مێنمه‌وه
7ـ چۆن
گه‌یشتینه لای ئه‌وان
یازده‌یه‌م/
مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا ڕاناوی خۆییدا:ـ
ئه‌ركی
مۆڕفیمی ـ لا ـ له‌گه‌ڵا راوه خۆێیهكاندا وه‌ك
ئه‌ركه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵا ڕاناوه كه‌سییه سه‌ربه‌خۆكاندا،
یهكدیگیر ده‌بێ به‌هۆی ئامرازی په‌یوه‌ندی ـ ی ـ یه‌وه
له‌ئه‌نجامدا چه‌ند گرێیه‌كی ئاوه‌ڵفرمانی شوێنی دروست ده‌كات
وه‌ك:
1ـ لای خۆم
2ـ لای خۆمان
3ـ لای خۆت
4ـ لای خۆتان
5ـ لای خۆی
6ـ لای خۆیان
با ئه‌مانه
له ڕسته‌دا ده‌ربخه‌ین وه‌ك:
1ـ پاره‌كه
لای خۆم هه‌ڵگرتووه
2ـ ئه‌و
پێشمه‌رگه‌یه لای خۆمان ده‌بێت
3ـ هرچی
هه‌بوو لای خۆت گڵدایهوه
4ـ چی باشه
لای خۆتان پێی بڵێ
5ـ مامۆستاكه
لای خۆی دانام
6ـ گوایه لای
خۆیان ریز له‌یاسا ده‌نێن
دوازدهم/
مۆرفیمی ـ لا ـ له هه‌ندێ كاری لابه‌لاو جیاوازدا:ـ
ئه‌و مۆڕفیمه
له‌زۆر ڕسته‌و گه‌لێ شوێندا، كه به‌رچاو ده‌كه‌وێ، یه‌ك
مه‌به‌ست و یه‌ك واتا نادا به‌ده‌سته‌وه، جگه له‌مه‌ش
له‌كاری ئاوه‌ڵكاری دهشۆڕێت. واتا له‌كاره بنجییه‌كه‌ی لا
ئه‌دا و ده‌ست به‌ردار ده‌بێ بۆ نموونه وه‌ك:ـ
1ـ لامدا
ماڵیان به‌میوانی
2ـ ئه‌وه‌ی
گرفته لهرێگهكهدا لامدا
گرێی ـ لامدا
ـ له ڕسته‌كاندا دووجار به‌رچاو ده‌كه‌وێ، هه‌ریه‌كه‌ی به
واتایه‌كی تایبه‌ت جیاواز لهوتیرهاتووه. له ڕسته‌ی
یه‌كه‌مدا ئه‌وه ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه كه گشت كۆسپ و
ته‌گه‌ره‌و گرفته‌كانم لابرد له‌رێگه‌دا. له ڕسته‌ی
یه‌كه‌مدا، به‌بێ ئه‌و مۆڕفیمه ده‌توانین ڕسته‌كه
به‌مشێوه‌یه ده‌رببڕین (بوومه میوانی ماڵیان) یان له‌ماڵیان
بووم به میوان . له ڕسته‌ی دووهه‌مدا ئه‌ركی مۆرفیمی ـ لا ـ
وه‌ك ئاوه‌ڵفرمانی نه‌فی (نه) خۆی ده‌رده‌خات، به‌بێ ئه‌و
مۆڕفیمه، ده‌توانرێ ئه‌و راستییه به‌شێوه‌یه‌كی تر
ده‌رببڕێ وه‌ك:
(ئه‌وه‌ی
گرفته لهرێگهتان نه‌مهێشت.)
3ـ ئه‌ی لاتی
بێ لات كه من هاتمه لات بێ لامه‌به، لام لێ بكه‌وه، تا
جارێكی تر بێمه‌وه لات، لات وا نه‌بێ كه منیش وه‌ك تۆ لاتم.
له‌و ڕسته
مه‌زنه‌دا هه‌شت كه‌ڕه‌ت مۆرفیمی ـ لا ـ هاتییه، با نیگامان
بخه‌ینه سه‌ریان.
وشه‌ی ـ لات ـ
ی یه‌كه‌م به‌واتای هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت هاتووه، كه‌واته
له‌و وشه‌یه‌دا ـ مۆرفیم ـ نییه، واتا له‌و شوێنه‌دا به
مۆرفیم ئه‌ژمار ناكرێ، چونكه وشه‌كه له‌بنجدا به ـ لا ـ
دهسپێكراوه. واتا مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆ ئه‌دات به ده‌سته‌وه
كه به‌مانای هه‌ژارو كڵۆڵا دێت.
وشه‌ی ـ لات ـ
ی دووه‌م به‌واتای پارچه زه‌وی یان خاك هاتووه، له‌مه‌شدا ـ
لا ـ بنجیه لهوشهكهدا.
وشه‌ی ـ لات
ــ ی سێیه‌م، ـ لا ـ مۆرفیمه، چونكه هاتۆته سه‌ر ڕاناوی
لكاوی ـ ت ـ بۆ كه‌سی دووه‌می دوێنه.
وشه‌ی ـ بێ
لا ـ لێره‌شدا مۆرفیمه، چونكه ئاوه‌ڵناوی ـ بێ ـ هاتۆته
به‌رده‌م كه‌واته به‌هه‌ردووكیان مۆرفیمهكه و
ئاوه‌ڵناوه‌كه ـ ئاوه‌ڵناویان داڕشتووه.
وشه‌ی ـ لام ـ
لێره‌شدا ـ لا ـ مۆرفیمه چونكه گرێیه‌كی دروستكردووه وه‌ك
پێشخۆی ـ لات ـ كه (م. ت) ڕاناوی لكاون.
لات ـ وه‌ك ـ
لات ـ ی سێیه‌مه، كه مۆرفیمه له‌گه‌ڵا ڕاناوی كه‌سی لكاودا
لات ـ ئه‌مه‌شیان هه‌ر گرێیه‌ك وه پێشخۆی.
لات ـ ی
كۆتایی ئه‌مه‌یان هه‌ر به‌واتای ـ لاتی ـ یه‌كه‌م هاتووه.
4ـ بلا بۆ
كونده بۆ بێ مفتی مشك و ماری كهندووێ
له‌و
هۆنراوه‌دا مۆرفمی ـ لا ـ له‌وشه‌ی ـ بلا ـ له‌مانا
راسته‌قینه‌كه‌ی لایداوه كه ئاوهڵكارییه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی
پێشگری ـ ب ـ ه‌وه‌یه، مۆرفیمهكه و پێشگرهكه
به‌هه‌ردووكیان واتای ـ ده‌با ـ ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌شیان
له‌ڕێژه‌ی ئه‌مری نا ئاشكرا به‌كارده‌برێت له‌ڕێزماندا وه‌ك
(دهباچی نه‌بووه ببێ).
نموونه‌ی تر
وه‌ك: (ده‌با خه‌م و مه‌ینه‌ت له‌وه‌ش زیاتر هێرشم بۆ بێنن من
هه‌ر رێی كوردایه‌تی به‌رناده‌م)
نموونه‌ی تر:
(ده‌با بمرین لهبۆخۆمان له‌داخی پیره دونیاێی ئه‌وه‌ی مه‌ردو
ئه‌وی پیاوه له‌راستی چاكی بۆ نایی)
5ـ وه‌نه‌وشه
وه‌ك من شین پۆشه گه‌ردنی كهچكردووه خامۆشه
به‌هاری له‌لا
ناخۆشه ماته‌مه ده‌گرێ و به په‌رۆشه
بۆ كوردی
بێكه‌سی هه‌ژار
6ـ به‌بێ لام
و جیم وتی باشه!؟
لێره مۆرفیمی
ـ لا ـ نهئاوهڵكاره، نهمۆرفیمه، نهپێشگره، به‌ڵكو وه‌كو
ناوێك هاتووه بۆ ناو نانی فۆنیمی ـ ل ـ واتاكه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێ بێ ئه‌وه‌ی بڵێ (له‌به‌ر چی و بۆچی).
سێزده‌م/ ئه‌و
چاوگانه‌ی به مۆرفیمی ـ لا ـ ده‌ستپێده‌كه‌ن:ـ
مۆرفیمی ـ لا
ـ لهچاوگه داڕژاو لێكدراوهكاندا؟
ئاشكرایه،
كه چاوگ له‌ڕووی بنجی و دروستبوونه‌وه، كه زانا‌و پسپۆڕانی
زمان ئاشكرا ده‌ریانخستووه، ده‌كرێن به سێ گروپی جیا جیا
وه‌ك:
أ ـ چاوگه
بنجییهكان
ب ـ چاوگی
داڕژاو.
ج ـ چاوگی
لێكدراو.
ده‌بێ
ئه‌وه‌ش بزانین كه چاوگه‌كان به‌تێكڕایی ناونین، به‌ڵام تێكڕا
هه‌ڵگری واتای ناوی واتایین ئینجا ساده، داڕژاو یان لێكدراو
بێت. هه‌ر بۆیه‌ش ناونراون بهچاوگ چونكه سه‌رچاوه‌ن بۆ
دروستبوونی هه‌زاره‌ها وشه له‌ناو، ئاوه‌ڵناو... جگه له‌وه‌ی
كه تایبه‌تییه‌تی ناو هه‌ڵده‌گرن له‌ڕسته‌دا هه‌موو
ئه‌ركه‌كانی ناو ده‌بینن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته: بكه‌ر ـ
به‌ركار، ته‌واوكه‌ری راسته‌وخۆ، ته‌واوكه‌ری ناو، ته‌واوكه‌ری
به‌یاریده، ته‌واوكراو و ته‌واوكه‌ر، میانه‌ی چاوگ و ناو زۆر
فره‌یه، چونكه چاوگ سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی فرمان و هه‌موو
تافهكانیهتی، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا گه‌ردان ده‌كرێت و هه‌موو
ده‌م و ڕێژه‌كانی لێ په‌یدا ده‌بێ و سه‌رهه‌ڵئه‌دات.
له‌ڕووی
به‌كاربردن و كرداریشیاندا، چاوگه‌كان ده‌بن به تێپهڕو
تێنه‌په‌ڕ، ئه‌وه‌ی جێی باس و لێدوانی ئێمه به لێره‌دا تیشك
خستنه‌سه‌ر مۆرفیمی ـ لا ـ یه، تا ئاشكرابێ كه ئه‌و
مۆرفیمه چه‌نده رۆلێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێ له‌رووی
رێزمانیه‌وه، چی وه‌ك چاوگێكی سه‌ربه‌خۆ كه به‌و مۆرفیمه
ده‌سپێده‌كات و پێی ده‌گوترێ چاوگی ـ بنجی ـ چی له‌گه‌ڵا ئه‌و
چاوگانه‌ی كه پێی ده‌ڵێن داڕژاو یان لێكدراو.
كه‌واته با
له‌درزی دروستبوونی چاوگه‌كانه‌وه كاریگه‌ری مۆرفیمی ـ لا ـ
ئه‌نجام بده‌ین:
أ ـ چاوگه
بنجییهكان: ئه‌و چاوگانهن كه له‌بنجدا له‌زماندا چه‌سپیون
وه‌ك كهڕستهیهكی ئاماده‌كراو، هه‌موو چاوگهكانیش كۆتاییان
بهفۆنیمی ـ ن ـ دێت كه‌پێی ده‌گوترێ ـ نونی چاوگ ـ دیاركردنی
واتا ناونانی جۆری چاوگهكهش به‌و فۆنیمه ده‌بێت كه پێش
نوونهكه كه‌وتووه، چاوگه‌كه هه‌ر به‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ
وه‌ك:
1ـ چاوگی
ئه‌لفی: خزان. دڕان. رژان. رمان. سوتان. قه‌ومان ... تد.
2ـ چاوگی
ئائی: خستن. چێشتن. شووشتن. رشتن. كرۆشتن... تد.
3ـ چاوگی
یائی: بڕین. كڕین. فڕین. سڕین...تد.
4ـ چاوگی
دالی: خوێندن. بردن. مردن. بردن. باراندن...تد.
5ـ چاوگی
واوی: گروون. جوون. چوون. دروون. بوون...تد.
هه‌ر بۆیه‌ش
پێیان ده‌گوترێ ـ بنجی ـ چونكه هیچ زیاده‌یه‌ك نه‌هاتۆته
پاش و پێشیان.. كه‌واته بالا بكه‌ینه‌وه لای مۆرفمی ـ لا ـ
تا بزانین كه چاوگی بنجی هه‌یه به ـ لا ـ ده‌سپێبكات یا نا،
بۆ ئه‌مه ده‌ڵێم:
هه‌رچه‌نده
كۆشام و كردم و سه‌رچاوه‌ی زۆرم پشكنی، له‌و چاوگانه‌ی
خواره‌وه زیاترم بۆ نه‌دۆزرایه‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و
مۆرفیمه له داڕشتنی چاوگی ـ داڕژاو لێكدراو زۆر زۆر
به‌رفراوان و فره‌یه، نموونه‌ی چاوگهكانیش وه‌ك:
1ـ لاوان،
لاواندن، لاوانه‌وه،
بۆ تافهكانی:
رابردوو، رانه‌بردوو، داخوازی...؟
لاواندن ـ
لاواند ـ ده‌لاوێنێت، بلاوێنه، بۆ ـ لاوانهوهش ـ به‌مجۆره:
ـ لانهوانه
ـ لاوانییهوه ـ ده‌لاوێنێته‌وه ـ بڵاوێنه‌وه، له
پهراوێزهكهشدا بۆ مانای ـ لاواندن ـ ده‌ڵێ: مانای گریان
بهناسۆرهوه.
رای منیش
به‌رامبه‌ر كتێبه‌كه و، دوو چاوگه‌كه ئه‌وه‌یه:
أ ـ كتێبه‌كه
به نرخ و به‌هاداره، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چاوگه‌كانی
زمانی كورد ـ له‌ناویدا گه‌ڵاڵه بووه، به‌ڵام كه‌م و كورتیشی
له‌وه‌دایه، كه ئاماژه‌ی بۆ چاوگه‌كان نه‌كردووه، له‌ڕووی
دروستبوونیانه‌وه، ئاشكراتر بڵێیم:
ـ بنجی داڕژاو
لێكدراوی ـ تێكه‌ڵكردووه، هه‌روا له‌ڕووی به‌كاربردن و
كرداردا، تێپهڕو تێنه‌په‌ڕی دیار نه‌كردووه.
ب ـ به‌لای
منه‌وه، هه‌ردوو چاوگی ـ لاواندن و لاوانه‌وه ـ چاوگی
داڕێژراون كه هه‌ردوو چاوگه‌كه، له‌ڕووی كردار‌و به‌كاربردندا
ـ تێپه‌ڕن.
له بنجدا له
چاوگی تێنه‌په‌ڕی ـ لاوان ـ به‌هۆی ئامرازی ـ ئاندن ـ و پاشگری
ـ ه‌وه ـ كراون به تێپه‌ڕ و داڕژاو.
ج ـ
به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه‌یه له ڕێژه‌ی هه‌واڵیدا ـ ئه‌خباری ـ
ده‌ڵێین:
1ـ زاواكه
لاوا ـ رابردووی رووت.
2ـ زاواكه
لاواوه ـ رابردووی ته‌واو.
3ـ زاواكه
لاوابوو ـ رابردووی دوور.
4ـ زاواكه
ده‌لاوا ـ رابردووی به‌رده‌وام.
5ـ زاواكه
دهلاوێت ـ رانه‌بردووی هه‌واڵی.
2ـ هه‌ردوو
چاوگی ـ لاواندن و لاوانه‌وه ـ كه مامۆستا ئاماژه‌ی پێداون،
جاران له‌جێی وشه‌ی (مرتیه ـ مهڕسیهی ـ عه‌ره‌بی
به‌كاربراون، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی هه‌رێمه‌كانی كوردستان حاڵی
حازر به‌واتای، رازاندن و رازاندنه‌وه ـ دێت بۆ نموونه:
ده‌م بچووكی ،
رووت ئاوێنه
گشت جیهانی
تیا ببێنه
به‌ناز،
خه‌نده، بیلاوێنه
له‌جه‌رگت دام
تیری ناكام
سیبوو وه‌ری
گوڵی هیوام
كه ده‌تبینم
ئه‌ی نێو نه‌مام
قرچه‌ی خوێن
گڵپه‌ی بڕوام
داده‌پۆشێ
دنیای پڕ زام
ره‌حمت بێ
زوو بگه فریام
له‌ده‌ریای
بێهۆشیا خنكام
جگه له
نموونه‌ی رابردوو، وه‌ك ده‌ڵێی:
أ ـ بوكه‌كه
لهئارایشگه ده‌لاوێنن!
ب ـ
ئه‌وه‌نده كوڕه‌كه‌ت مهلاوێنهوه.
جـ ـ خۆت
بلاوێنه‌وه (بلاوێنه) كاتێ ده‌چی بۆ ئاهه‌نگ.
كه‌واته
فرمانه‌كانی (بیلاوێنه، مهلاوێنه، بلاوێنه‌وه) به‌واتای
گریان و ناسۆر نایه‌ن، به‌واتای (بیڕازێنه، داڕازێنن،
مهڕازێنه، بڕازێنه، بڕازێنه‌وه) هاتوون.
3ـ لاڵان ـ
لاڵانه‌وه ـ ئه‌م دوو چاوگه‌ش كه بهمۆرفیمی ـ لا ـ
ده‌سپێده‌كه‌ن مۆرفیمهكه، بڕگه‌یه‌كی بنجی داگوتراوه
(چه‌سپاوه) له وشه‌كه، به‌ڵام لابردن و لادانی سه‌رتاپای
وشه‌كه لێكههڵدهوهشێنێ، هه‌ردوو چاوگهكهش به‌واتای ـ
باران و پاڕانه‌وه ـ دێت، له‌رووی كردار‌و بهكاربردنیشدا
تێنه‌په‌ڕن وه‌ك له‌ڕسته‌دا:
أ ـ
منداڵه‌كه زۆر له‌باوكی لاڵایه‌وه تا پاره‌ی بداتێ.
ب ـ
سواڵكه‌ره‌كه دهڵاڵایهوه بۆ دینارێ.
له‌زۆر
ناوچه‌ش ـ لاڵان ـ لاڵانه‌وه ـ به واتای ـ بوران و
بورانه‌وه ـ دێت وه‌ك له‌ڕسته‌دا:
أ ـ
نه‌خۆشه‌كه له‌جێی خۆیدا لاڵایه‌وه.
ب ـ منداڵی
ساوا بهكۆكه ره‌شه ده‌لاڵێنه‌وه.
بـ چاوگه
دڕژاوهكان: چاوگه بنجیهكان، به‌هۆی پاشگرو پێشگر كه
ده‌چنه پاڵیان له‌واتای بنجی خۆیان و روخساریاندا ده‌گۆڕێن بۆ
واتا‌و مه‌به‌ستێكی تر وه‌ك:
1ـ رزان،
دهرزان، رازان، رازانه‌وه، مان، رامان، نان، هه‌ڵنان،...هتد.
3ـ بڕین،
دابڕان، هه‌ڵبڕین، بڕینه‌وه، دابڕین...تد.
4ـ بوون،
بوونه‌وه، هه‌ڵبوون، رابوون هه‌ڵبوونه‌وه...تد.
5ـ كردن،
كردنه‌وه، هه‌ڵكردنه‌وه، راكردن، داكردن،...تد.
له‌خاڵی
دووه‌می ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، رۆڵی مۆرفیمی ـ لا ـ
دهرمانخستووه، وه‌ك پێشگر له‌گه‌ڵا هه‌ندێ لهچاوگهكاندا
وه‌ك:
(لاچوون،
لاكهوتن، لابردن، لادان، لاهاتن، لانان، لابوون...)
ئاشكرامان
كردووه، كه ئه‌و چاوگانه‌ی ـ مۆرفیمی ـ لا ـ كه هاتۆته
پێشیان گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تیان به‌سه‌رداهاتووه له‌رووی واتا‌و
روخساره‌وه. كه‌واته مۆرفیمی ـ لا ـ رۆڵا و ده‌وری پێشگر
ده‌بینێ له‌م گۆڕانكارییه‌دا. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌س نییه
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، چونكه مۆڕفیمی ـ لا ـ پتر له‌وه
هه‌ڵده‌گرێ، كه تیشكی بخرێته‌سه‌ر و رۆڵا و ده‌وری بوزورگی
زیاتر رونبكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕسته‌سازی و
پێكهێنانی ڕاسته له‌و زمانه‌دا ده‌وری زۆر گرنگی هه‌یه، كه
خه‌ڵكانی هه‌ن تا ئێستا ده‌ركیان به‌و كاریگه‌رییه
نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه پێویسته ژیرانه‌و هۆشمه‌ندانه بۆی
بچین و لهتهتره بدرێت... با لێره‌وه سه‌یری ئه‌م چاوگه
داڕژاوانه بكه‌ین كه به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و مۆڕفیمه رسكاون
و خزاونهتهسهر خه‌رمانی ده‌وڵه‌مه‌ندی و گه‌شه‌پێكردنی زمان
و هاتوونه‌ته ئاراوه، وه‌ك:
(لێنان،
لێدوان، لێگه‌ڕان، لێقه‌ومان، لێدان، لێبڕان، لێڕژان، لێچوون،
لێپێچانه‌وه، لێخوڕین، لێگرتن، لێبوردن، لێپه‌ڕین...تد.)
ـ مۆڕفیمی ـ
لێ ـ له‌و چاوگه داڕژاوانهدا له‌بنجدا هه‌ر مۆڕفیمی ـ لا ـ
بووه، به‌ڵام له‌به‌ر پێویستی هه‌ڵس و كه‌وتی زمانه‌وه
له‌بارو گونجاو لهبهركارهێنانیدا به‌هۆی كاری میكانیزمی
فیزیكی زمانه‌وه ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و مۆڕفیمهدا
هێناوه، ته‌نها لهروخسارهكهیدا كه فۆنیمی ـ ا ـ بووه
به‌رێ ـ به‌ڵگه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش به‌زه‌قی و روونی
لهوشهكاندا دیاره‌و ره‌نگ ئه‌داته‌وه.
جگه له‌وه‌ش
له‌هه‌ر زمانێكی گیتیدا ـ هه‌ندێ وشه هه‌یه ـ بۆ خزمه‌ت و
په‌ره‌سه‌ندنی زمانه‌كه له ههڵسو كه‌وتی زمانه‌وانیدا
به‌رگی ههمهجۆر به‌پێی پێویست و پیكان و مه‌رامی زمانه‌كه
له‌گۆكردن و نووسیندا، روخسار‌و ناوه‌ڕۆكیان ده‌گۆڕێت، تا بۆ
ئاسانكردنی ده‌ربڕین به‌سوكی و ره‌وانی لهشایانی زماندا
لاسه‌نگ نه‌بێ، وشه‌كه پارسونگ ئه‌داته‌وه كاتی پێویست
به‌تایبه‌ت له‌زمانێكی وه‌كو ئینگلیزی ـ به‌ڵگه‌ی راستییه‌كه‌ش
له‌وه‌دایه:
وشه‌ی ـ
لێخوڕین ـ له‌گۆكردن و ده‌ربڕیندا ئاسانتر و له‌بارتره له ـ
لاخوڕین ـ ، وشه‌ی ـ لێقه‌ومان ـ ئاسانتر و سوكتره له ـ
لاقهومان ـ وشه‌ی ـ لێبوردن ـ ئاسانترو ره‌وانتره له
ده‌ربڕین و گوتندا له وشه‌ی ـ لابوردن ـ ئیتر وشه‌كانی تریش
له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌و به‌هه‌مان ڕێژه تاوتوێ ده‌كرێن و
له‌قه‌پان ئه‌درێن... دیارده‌كه‌ش ره‌وشێكی سروشتی زمانییه،
نه‌ك له‌زمانی كورد ـ له‌زمانه‌كانی دنیا به‌گشتی.
جـ ـ چاوگی
لێكدراو: ئه‌م چاوگانهش بنجین به‌ڵام به‌هۆی وشه‌یه‌كی تری
واتاداری سه‌ربه‌خۆ ئاوێته‌و یهكدیگیر ئه‌بێ له‌گه‌ڵیدا، له
ئه‌نجامدا چاوگێكی لێكدراو سه‌ر هه‌ڵئه‌دا و په‌یدا ده‌بێ،
كه جیاوازه له‌روخسارو ناوه‌ڕۆكدا لهچاوگه بنجیهكه وه‌ك:
1ـ گۆشت
برژان، دۆڕژان، دیوار ڕمان، چاوگێڕان، په‌له‌كردن... تد.
2ـ سه‌رخستن،
ئاوڕشتن، ده‌ستگرتن، یه‌كگرتن،...تد.
3ـ گه‌نم
كڕین، جهرگبڕین، ریشتاشین، خۆپێ هه‌ڵواسین...تد.
4ـ له
پێكردن، ئیشكردن، ئابڕوبردن، كتێب خوێندن...تد.
5ـ
به‌رگدروون، له‌ده‌ستچوون، شینبوون، پێتگروون...تد.
لهچاوگه
لێكدراوهكانیشدا مۆڕفیمی ـ لا ـ ده‌وری سه‌ره‌كی و ته‌واو
ده‌بینێ له دروستبوونیاندا هه‌ر بۆ نموونه:
(چاولێكردن،
پێ لێخشاندن، پێ لێ هه‌ڵبڕین، چاو لێبوون، ده‌ست لێشووشتن،
ده‌ست لێهه‌ڵماڵین، سه‌رلێشێواندن، چاولێپۆشین...تد.)
مۆڕفیمی ـ لێ
ـ كه له‌م چاوگانه‌دا هاتووه، له بنجدا ـ مۆڕفیمی ـ لا ـ
بووه له‌به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی زمانه‌وانی وپێویست و ئاسانی
ده‌ربڕین، به‌هۆی میكانزمی فیزیكی زمانه‌وه، ئه‌و
گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر وشه‌كه‌دا هێناوه، له‌و
گۆڕانكارییهشدا فۆنیمی ـ ا ـ گۆڕدراوه‌ته‌وه بۆ فۆنیمی ـ ێ
ـ هه‌روه‌ك لهمهوپێش له چاوگی داڕژاودا لێیدواوین
هۆنراوه‌یه‌كی سالم ده‌كه‌ین به نموونه كه مۆرفیمی ـ لا ـ
له‌حاڵه‌تی گۆڕیندایه كه ده‌ڵێ:
لێم گه‌ڕین با
گۆشهگیربم ده‌ست له ئه‌ژنۆ كهف زه‌نان
گێژه لۆكه‌ی
بای نه‌دا حه‌ت تاریكی كرد سه‌فحه‌ی جیهان
چواره‌م/
مۆڕفیمی ـ لا ـ وه‌ك فرمان و ناوی فرمان:ـ
ناوی فرمان،
وشه‌یه‌كه كه له‌روخساردا ناوه، هیچ په‌یوه‌ندی
بهفرمانهوه نییه به‌ڵام له‌كرداردا هه‌ڵگری واتای فرمانه،
لهبهكاربردنیدا له‌ڕسته. دروستبوونی ناوی فرمانیش به‌شی
زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاوگه‌كان. له‌دروستبوونی ناوی فرماندا
فۆنیمی ـ ه ـ رۆڵی گرنگ و بو زورگ ده‌گێڕێ مۆڕفیمی ـ لا ـ
كه وشه‌یه‌كی پیاده‌و ئاماده‌كراوه له‌زمانی كورددا، زۆرجار
لهبهكاربردنیدا وه‌ك ـ فرمان ـ یان ـ ناوی فرمان خۆی
ده‌نوێنێ، هه‌رچه‌ند سه‌رنج ئه‌ده‌م و راده‌مێنم، له‌كرداری
ئه‌و مۆرفیمه واق وڕدهمێنم... با ئه‌م راستییه
له‌رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م رستانه بخه‌ینه پێش چاو وه‌ك:
أ ـ رۆڵه لای
لایه شێركۆ لای لایه
شه‌وگار
دره‌نگه بۆ چ خه‌وت نایه
گرێی، لای
لایه، كه دووجار له‌و هۆنراوه‌ی بێكه‌سدا دووباره بۆته‌وه
وه‌ك فرمانی خوازی ـ بنووه، بنووه هاتووه.
2ـ بروسكه‌ی
نیگای دیده شابازان.
ده‌نگی لای
لایه‌ی شهكهرین رازان
گرێی ـ لای
لایه‌ی ـ لێره‌دا وه‌ك ناوی فرمانی نووسیتن هاتووه.
3ـ گیانه
نه‌غمه‌ی نهشیدهكهی نازت
به‌ندی لای
لاییهكه بۆ رۆحم
لێره‌شدا گرێی
ـ لای لاێیكه ـ وه‌ك ناوی فرمان خۆی ده‌رخستووه.
4ـ لای لایێ
رۆڵه لای لایێ
شه‌وگار
دره‌نگه لۆ خه‌وت نایێ
هه‌ردوو گرێی
ـ لای لایێ ـ لای لایێ ـ به‌واتای فرمان هاتوون واتا ـ
بنووه ـ بنووه.
5ـ لایه
لایه‌ت بۆ ده‌كه‌م به‌ڵكو خه‌و ده‌تباته‌وه.
ده‌ست
لهسینهت وه‌ردێنم تا رۆژ شه‌و ده‌باته‌وه
لێره‌شدا ـ
لایه لایه‌ت ـ وه‌ك ناوی فرمان هاتووه.
6ـ لای لایه
رۆڵه‌ی لای لایه لهكزه كوردان ده‌نگم ده‌رنایه
لێره‌دا گرێی
ـ لای لایه ـ لای لایه كه دووجار هاتووه به‌واتای فرمانی ـ
بنووه ـ بنووه
7ـ لای، لای،
لای، لای، تۆ كه‌وی گه‌ردن به‌خاڵی
ئۆف ئۆف ئۆف
ئۆف! تۆ كچۆڵه‌ی چوارده ساڵی
ژیكهڵێ ماچت
به‌چه‌ندی
له‌و ڕسته‌دا
مۆرفیمی ـ لا ـ كه چوارجار به‌كاربراوه به‌واتای ـ بنوو ـ
هاتووه له‌كۆتایی ئه‌م باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێم:
سوپاس و رێز‌و
نه‌وازش و چه‌پكه گوڵی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی كه پێشكه‌وتن
و گه‌شه‌كردنی زمانی كورد ـ رووگه‌ی مان و نه‌مانیانه. هه‌روا
ده‌بم به‌مۆم و موژده ئه‌ده‌م به‌گیانی پاكی، خانی و حاجی
قادر‌و بێكه‌س و شێخ سه‌لام و ئه‌سیری و پیره‌مێرد و ره‌فیق
حیلمی و سالم و كوردی و نالی و ئه‌مین فه‌یزی و ئه‌وانی دیكه‌ش
پێیان ده‌ڵێم: كه ئێمه‌ی كورد، زیندوو ده‌مێنین به‌ڵام، هه‌ر
به برایه‌تی و یه‌كیه‌تی ده‌گه‌ینه ئامانج هه‌ر له یه‌كبون
و یهكیهتیدایه سودو قازانج.
سه‌رچاوه‌كان:
1- دیوانی
پیره‌مێرد،كۆكردنه‌وه‌و ساغكردنه‌وه‌ی-لیژنه‌یه‌ك، به‌رگی
یه‌كه‌م.
2- دیوانی
مه‌وله‌وی محه‌مه‌د ئه‌رده‌لانی ،به‌رگی یه‌كه‌م.
3- عه‌بدوڵڵا
شالی، ڕابه‌ری قوتابیان بۆ چاوگ و فرمان.
4-
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، ڕێزمانی كوردی، به‌رگی یه‌كه‌م
(وشه‌سازی)، به‌شی یه‌كه‌م (ناو)، چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری
عێراق، به‌غدا، 1979.
5- ناڵی
له‌كڵاو رۆژانه‌ی شیعره‌كانیه‌وه-محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم.
6- ئاواز
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین، فۆلكلۆری ده‌شتی دزه‌ییاتی.
7- زمان
وئه‌ده‌بی كوردی بۆ قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و ناوه‌ندی.
8- سه‌عید
دیرهشی، قهفتهك ژ هۆزاێت ناڵبهنی.
9- ئه‌حمه‌د
هیرانی، دیوانی سروه‌و په‌یامی كوردایه‌تی، دیوانه شعر.
10- دیوانی
سالم- چاپخانه‌ی كوردستان- گیوموكریانی.
11- دیوانی
شێخ سه‌لام- چاپخانه‌ی نجاح-به‌غدا.
|