|
له
ساڵی 2009، كۆمه‌ڵێك مامۆستای
زانكۆ و رۆناكبیر بیرمان
له‌وه كرده‌وه، كه گۆڤارێكی تایبه‌ت به (زمان)
ده‌ربكه‌ین، چونكه تاكو ئێستا هیچ گۆڤارێك له‌هه‌رێمی
كوردستان تایبه‌ت به‌زمان ده‌رنه‌چووه، ئه‌م پڕۆژه‌ی
ئێمه یه‌كه‌م پرۆژه‌ی زمان ده‌بێت له باشووری
كوردستاندا. جگه له‌سێ ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له
سه‌روتار ئاماژه‌مان پێكردووه كارنامه‌ی زمان‌ناسی
بریتی ده‌بێت له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1ـ
نووسینه‌وه‌ی ڕێزمانێكی دروستی كوردی به‌گوێره‌ی
بنه‌ماكانی زمانی كوردییه‌وه.
2ـ
بوژانه‌وه‌ی زمان و كه‌لتووری كوردی.
3ـ
دۆزینه‌وه‌ی ئیتیمۆلۆژی (ڕه‌سه‌نی) زۆر وشه‌ی كوردی.
4ـ
هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو وشه‌و
زاراوانه‌ی گوند، چونكه به مردنی پیره‌كانمان ئه‌و
خه‌زێنه گه‌وره‌یه‌ی زمانی كوردی ده‌كه‌وێته
مه‌ترسییه‌وه.
5ـ
په‌ره‌پێدان به زمانی كارگێڕی كوردی.
6ـ
نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو زاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی زمانی
كوردی، هه‌روه‌ها گرنگی دان به ئه‌وانی تر.
7ـ
ده‌رخستنی لایه‌نی فه‌لسه‌فی زمانی كوردی.
هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر
بنه‌مای زارناسی ـDialectology
ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌مان
له‌چوارچێوه ئه‌كادیمیه‌كه ده‌رنه‌چێ، ئه‌وه
ده‌سته‌یه‌ك له‌ڕاوێژكارمان له پسپۆڕی زمانی كوردی
پێكهێناوه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی نووسه‌رانیشمان
كه‌سانی شاره‌زان له‌زمانی كوردی.
خاوه‌نی ئیمتیاز:
پ. ی. سه‌لام ناوخۆش
به‌كر، مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌رهه‌نگ
له ئه‌كادیمیای كوردی.
سه‌رنووسه‌ر:
نه‌ریمان
خۆشناو، مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ری بواری زمان و
ئه‌ندامی لێژنه‌ی بیبلۆگرافیا له ئه‌كادیمیای كوردی
سه‌رپه‌رشتیاری زانستی:
پ. د. شێركۆ بابان، مامۆستای زانكۆ و ڕێزمانن |